(به‌زه‌ی هاتنه‌وه به‌بێ زمان دا)
ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) له پێغه‌مبه‌ری خواوه (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕیته‌وه كه فه‌رموویه‌تی له‌كاتێكدا شوانێك مه‌ڕی ده‌له‌وه‌ڕاند، گورگێكی لێ په‌یدا بوو مه‌ڕێكی فڕاندو بردی , شوانه‌كه دوای كه‌وت تا لێی بستێنێته‌وه گورگه ئاوڕێكی لێ دایه‌وه‌و پێی ووت پێم ناڵێیت له ڕۆژی قیامه‌تدا كێ پارێزگاری له مه‌ڕه‌كانت ده‌كات ؟ ئاخر بێجگه له من كێ ئه‌مێنێت شوانی مه‌ڕه‌كان بكات ؟ هه‌روه‌ها گێڕایه‌وه جارێكیان پیاوێك گایه‌كی باركردبوو پێش خۆیدا بوو , مانگاكه ئاوڕێكی لێ دایه‌وه‌و پێی ووت به‌خوا من بۆ ئه‌مه دروست نه‌كراوم ئیشی من زه‌وی كێلاَنه خه‌ڵكه‌كه به‌سه‌ر سوڕمانێكه‌وه ووتیان (سبحانه الله) ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی من و ئه‌بوبكر و عومه‌ری كوڕی خه‌تاب بڕوامان به‌و ڕووداوانه هه‌یه.
(حدیث صحیح متفق عليه)