سلام عليكم ورحمة الله وبركاته
له سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باوه‌ر پێكراو و دوای كۆمه‌ڵێ لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگای به دواداچونی تاوان بكوژه‌كه‌ی مامۆستا ره‌مه‌زان شكور رحمه الله ده‌ستگیر كرا‌و ئه‌و كه‌سه‌ش كه فه‌رمانی به كوشتنی مامۆستا كردبوو ئاشكرا بوو !!
شێخ عبدالكریم كه‌سێكی صۆفیهو له‌شاری كه‌ركوك نیشته جێیه و چه‌ندین ده‌روێشی هه‌یه...له‌كاتی خۆی چه‌ند جارێك هه‌ره‌شه‌یان له مامۆستای ره‌حمه‌تی كردووه كه نابێ نه‌هی بكا له مه‌ولود و هاوار كردنه غه‌یری خوا‌و هتد...وه پێیان گه‌یاندووه ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنێ مزگه‌وته‌كه‌ی به‌سه‌را ئه‌روخێنن...به‌ڵام مامۆستا ره‌مه‌زان رحمه الله گوێی پێی نه‌داون و پێی وتون كه ئه‌وه‌ی حه‌ق بێ ئه‌ی گه‌یه‌نم و باكم نیه له هیچ كه‌سێك...شێخ عبدالكریمیش له‌گه‌ل كوره‌كه‌ی كه‌سێكی پیاو كوژ به كرێ ئه‌گرن به ناوی حه‌مه چه‌كوش...بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستا ره‌مه‌زانیان بۆ بكوژێ ...له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش بری 5 ده‌فته‌ر دۆلار وه‌ربگرێ...2 ده‌فته‌ر پێشه‌كی و ئه‌وی تریش پاشه‌كی...حه‌مه‌ی چه‌كوش كه‌سێكی بێ ژیانه‌و تا ئێستا چه‌ندین كه‌سی به پاره كوشتوه... له به‌رواری 29/1 له دوای كاتژمێر 10:30 ی شه‌و له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ی مامۆستا له ده‌وامی په‌یمانگا له رێگا بۆسه‌ی بۆ دا ئه‌نێ و ته‌قه له مامۆستا ره‌مه‌زان ئه‌كا و ئه‌یكوژێ...ئینجا به پهشۆكاویو به‌په‌له ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ لای شیخ عبدالكریمی صۆفی و هاوكاره‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی بره پاره‌كه‌ی تری بده‌نێ ...شێخ عبدالكریمی صۆفی و هاوكاره‌كانیشی ته‌قه له حه‌مه‌ی چه‌كوش ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش بكوژن...حه‌مه‌ی چهكوشیش به سه‌ختی بریندار ئه‌بێ و هه‌ڵدێ له ده‌ستیان و خۆی ئه‌گه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه...له نه‌خۆشخانه له هۆش ئه‌چێ و دوای ئه‌وه چاره‌سه‌ر ئه‌كرێ و پۆلیس ده‌سگیری ئه‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه...دوای فشارێكی زۆر دان ئه‌نێ به‌وه‌ی كردوویه‌تی و روویداوه...به‌وه‌ش خۆی و برایه‌كی تری به‌ند ئه‌كرێ...وه شێخ عبدالكریمی صۆفی و بنه‌ماڵه‌كه‌شی هه‌ڵاتون ....