تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

كۆسره‌ت پیرۆزه‌ ^^

2

هةزار جار بؤ برشة با يةكجاريش بؤ ريال بيت خؤ كفر نابيت....واية هاندةرة جاوكةشةكانى ريال؟؟

1

بەرشلۆنە ١-٣ ریاڵ مەدرید: بە سەرکەوتنێکی مێژوویی لەناو کامپ نۆو قەڵای سپی گەیشتە یاری کۆتایی

yariga,net

ئەمشەو  یاری گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا  لەسەر یاریگای کامپ نۆو لە نێوان بەرشلۆنە و ریاڵ مەدرید بەڕێوەچوو.

کلاسیکۆی ئەمشەو جەنگی یەکلاکەرەوە بوو لەپێناو بڕینی بلیتی یاری کۆتایی کۆپا دێل ڕەی و تەنیا یەکێک لە دوو زەبەلاحەکە  مافی ئەوەیان هەبوو بە جامەکە شاد ببن.    پاش ئەوەی یاری چوون لە خاکی مەدرید ١-١ بەکۆتاهات،  بارسای خاوەن یاریگا چانسی بردنەوەی زیاتر بوو.  یارییەکە بە سەرەتایەکی زۆر خێرا و بەهێز دەستی پێکرد  هەردوولا بەوپەڕی ئازایەتی و پلانی هێرش بردنیان هەڵبژارد  تاوەکو لە یەکێک لە هێرشەکاندا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ریاڵ هەژمارکرد و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەکی ١٣ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد. دوای ئەو گۆڵە بارسا کۆنترۆڵی یاریگای گرتەدەست بەڵام بەرگریکارانی مەدرید سەرکەوتوبوون لە پاراستنی گۆڵەکەیان. نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە بەکۆتاهات و یاریزانان و هاندەرانی  بلوگرانا ڕازی نەبوون لە بڕیارەکانی ناوبژیوان ئەلبێرتۆ ئوندیانۆ.

لە نیوەی دووەمدا  یارییەکە بەهەمان شێوە بەردەوام بوو، بەرشلۆنە کۆنترۆڵی زیاتری لەدەستدابوو بەڵام بە دەگمەن دەیانتوانی لە گۆڵی دیێگۆ لۆپێز نزیک ببنەوە. لە ئەنجامی هاتنە پێشەوەی یاریزانانی بەرشلۆنە بەمەبەستی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، ریاڵ مەدرید سودی لەو هەلە وەرگرت و لە هێرشێکی پێچەوانە بە سەرکردایەتی دی ماریا ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دووەم گۆڵی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد و هێندەی تر لە سەرکەوتن نزیک بوونەوە.

نەهامەتییەکانی  بەرشلۆنە لێرە کۆتاییان نەهات و ڕافائیل ڤارانی بەرگریکاری ریاڵ کە ئەستێرەی یاری چوون بوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، ئەمشەویش بە سەرێکی جوان سێهەم گۆڵی لە خولەکی ٦٨ تۆمارکرد و هاندەرانی کاتالۆنیای تاساند.

ئەم ئەنجامە سەختە بۆ خاوەن یاریگا تاوەکو خولەکی ٨٨ درێژەی کێشا و  خۆردی ئەلبا لە پاسێکی جوانی ئینیێستا  گۆڵێکی بۆ بەرشە تۆمارکرد بەڵام زۆر درەنگ بوو بۆ ئەوەی ئەو گۆڵە جێگەی خۆی بگرێت و بەرشلۆنە لە مردن ڕزگاربکات.

بەم شێوەیە ریاڵ مەدرید گەیشتە یاری کۆتایی جامەکە و بەر براوەی یاری نێوان سیڤیلیا و ئەتڵەتیکۆ مەدرید دەکەوێت.