تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

زۆر جار لەم لاو لەولا دەبیستین، و دەبینین كەسانێكی نەزانكار یان ڕق لە دڵا بەرامبەر بە بانگەشەی پیرۆزی سەلەفیەت، توانج دەگرنە ئەم بانگەشەیە و هەڵگرانی، ئەوەش بەوەی كە دەڵێن: هیچ ڕۆڵێكیان نیە لە بواری سیاسیدا، بێ‌ ئاگا ـ یان خۆ بێ‌ ئاگاكەر ـ لە هەموو ئەو بنەوایانەی كە سەلەفیەكان دەیخەنە ڕوو، و ئوممەتی ئیسلامی بۆ بانگەشە دەكەن، كە هەر هەمووشی گۆڕانە لە هەموو بوارەكانی ژیان بەگشتی، و بواری سیاسیش بە تایبەتی، ئەو كارەشیان هەوڵێكە بۆ سەر لە نوێ‌ هێنانەوەی ئەم ئوممەتە بۆ گۆڕەپانی بەرزی و پێشكەوتن، و دامەزراندنەوەی سەر لە نوێ‌ی كیان و بوونی ئوممەتی ئیسلام، بۆ ئەوەی جارێكی تر ووتەی خوای پەروەردگاریان لە سەر جێگر بێت، كە دەفەرمووێت : [ كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ ]( آل عمران : 110 ) .

وە بۆ ئەوەی جارێكی تر ئەو ڕۆڵەی هەبێت كە لە مێژووی پرشنگداری پڕ لە پێشكەوتنیدا هەیبووە، لەو كاتانەی كە هەموو جیهان لە گێژاوی نەفامی و دواكەوتندا نوقم بووبوون .


وە بۆ ئەوەی ئیتر كەسانێكی هەلپەرست و بەرژەوەندی خۆ ویست لەوە زیاتر ئایینی ئیسلامی پیرۆز نەكەنە پلیكانەیەك بۆ گەشتن بە مەرامە گڵاوەكانیان، سیاسی بن یان هەرچیەكی تر ...، و لەوەش زیاتر لاف و گەزافی گۆڕان لێ‌ نەدەن، و هیچیش لە بارخانەیاندا نەبێت لە سیاسەتی شەرعیدا (يَدَّعُون السياسة وهم مفلسون في السياسة !!!) جا نازانم كەسێك خۆی هەڵگری شتێك نەبێت چۆن دەتوانێت ئەو شتە ببەخشێت، عەرەب ووتەنی: ( فاقد الشيء لايعطيه ) .


خوێنەری بەڕێز: ئەم نامیلكەیەی لە بەر دەستتدایە یەكێكە لە نووسینەكانی شێخ (سليم بن عيد الهلالي )ە لە ژێر ناونیشانی( السلفيون والسياسة )هەولمَان داوە كورتی بكەینەوە، و وەریگێڕینە سەر زمانی شیرینی كوردیمان بۆ سودمەند كردنی موسڵمانانی كورد لە ئایینەكەیان بە گشتی و بواری سیاسی بە تایبەتی، داواكارین لە پەروەردگار لە تەرازووی چاكەكاریماندا بیژمێرێت، و بە ئەدای واجبی دابنێت بەرامبەر بە ئایینمان، پاشان بەرامبەر بە گەلی كوردمان .


پێش هەموو شتێك سەلەفیەت واتا و بنەوا و ناوەڕۆكی ئەو بیرۆچكەیە ڕەت دەكاتەوە كە درێژ بوونەوە بێت بۆ هیچ حیزب و گرووپێكی سیاسی، كە دەسەڵاتیان كردووەتە مەبەست!! نەك هۆكارێك بۆ گەیشتن بە مەبەستی سەرەكی بوونی مرۆڤ لەسەر زەوی، كە بریتیە لە پەرستنی خوای پەروەردگار بەتاك و تەنهایی!!! خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ]( الذاريات : 56 ).


ئەوانەی كە هەموو هەوڵێكیان خستووەتە گەڕ بۆ گەیشتن بەو مەبەستەیان ـ كە دەسەڵاتە ـ !!! بە هەر فێڵا و خەڵەتاندنێك بێت !!! و ئیسلامیش دەكەنە درووشمی خۆیان تاوەكو دەگەنە ئەو مەبەستەی كە هەیانە پاشان لە ڕێگەكەی دەردەچن !!!


وە سیاسەتیش لە تێڕامان و بیرۆچكەی زۆرینەی سەلەفیەكان، و ئەوانەش كە لە گۆڕەپانی ئەواندا كار دەكەن، بریتی یە لە: توانای مەراوەغەكردن و لەف و دەوەرانكردن لە گفتوگۆدا، لە گەڵا هونەری داڕشتنی وەڵام گەلێك كە بە چەندەها شێوە بخوێندرێتەوە، لە گەڵا كردەوە گەلێكی شلە ئاسا كە دەتوانێت لە هەموو قاپ و قەبارەیەكدا جێ‌ی خۆی بكاتەوە !!! لە گەڵا وەرگرتنی ڕەنگی ئەو قاپەی كە تێ‌ی دەكرێت !!!


ئەم جۆرە سیاسەتە لە تێڕامانی سەلەفیەكاندا هاوشێوە و برای دوو ڕووییە، چونكە شل كردنەوەی بیروباوەڕ، و بەنج كردنی هەستی ئیسلامی، و كوشتنی هەستە ئیمانیەكانە، و شیكردنەوە و بەتاڵ كەرەوەی پەیوەندی دۆستایەتی ( الولاء )، و ڕق لێ‌ بوون( البرا‌ء )ە لەبەر خوای پەروەردگار، و خەڵەتاندنی موسڵمانانە بە گشتی، بانگەشەكارانی خراپ كردوویانە بە پاچینەیەك بۆ خۆیان ، بە بیانووی ئەوەی كە ستەمێك دوور دەخاتەوە !! یان شەفاعەت بۆ موسڵمانێك دەكات !! یان زیانێك كەم دەكاتەوە !! یان خراپەیەك لا دەبات !!!


كەچی ئەوەی كە بەرچاو دەكەوێت و دەبینرێت زۆرینەی ئەو كەسانە ( خۆیان ) دەگۆڕێن نەك ( خەڵكی ) بگۆڕن، باشترین كەسیشیان لە گێژەڵۆكەی سیاسەتدا بە بێ‌ زیان ڕزگاری نابێت !!!


بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە سەلەفیەكان بایەخ نادەن بە كاروباری موسڵمانان، و بێئاگان لە بارودۆخ و واقعیان، و هەموو هەوڵێكیان نەخستووەتە گەڕ بۆ بەرپاكردنی ژیانێكی ئیسلامی تەواو، لە سەر پەیڕەوی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ، پاشان پیادەكردنی حوكمی خوای پەروەردگار لە زەویدا، بۆ ئەوەی هەموو ئایین تەنها هی خوا بێت، و هیچ هاوەڵێكی بۆ دانەنرێت، بەوەش دادپەروەری لە نێو وڵات و موسڵماناندا بەرپا بێت ...


بۆیە دەبینین سەلەفیەكان ئەوەیان كردووەتە یەكێك لە ئامانجەكانیان، و هەوڵی بۆ بە دی هێنانی دەدەن، و كاردەكەن بۆ پێ‌ گەیشتنی، و داوا لە موسڵمانان دەكەن بە گشتی و بانگەشەكارانیش بەتایبەتی كە دەست بخەنە دەستیانەوە، بۆ ئەوەی یەك ووتە بن لەو كارەدا .


بەڵام سەرەڕای ئەوەش دەبینین هەندێك كەس لەوانەی كە پێش (پەڕ دەركردنیان) هەوڵی فڕینیان داوە !!! و گومانیان وایە كە: بانگەشەی ( سەلەفیەتی هاوچەرخ ) سیاسەت لە پەیڕەویدا نیە !!! بەڵگەشیان بۆ ئەو گومانەیان ئەوەیە: كە هێنانەوە و بەرپاكردنی ژیانێكی ئیسلامی بەختەوەر یەكێك نەبووە لە مەبەستەكانی سەلەفیەت !!! كە هەمیشە ڕاهاتوون لە سەر ئەوەی لە سەر پشتی كتێبەكانیان بنووسنەوە !!!


بەڵام ئەو گومانە لە سەر پێ‌ی خۆی ناوەستێت ، سەرەڕای هەوڵدانی خاوەنەكەی بۆ ڕاگرتنی، [كَشَجَرَةٍخَبِيثَةٍ اجْتُثَّتْ مِن فَوْقِ الأَرْضِ مَا لَهَا مِن قَرَارٍ]، ئەوەش بۆ ئەوەی پلەیەكی پێ‌ وەرگرن لە لای هاوەڵە شەیتان ئاساكانیان كە بۆ فریودانیان چەندەها ووتەی ڕەونەقدار دەدەن بە گوێیاندا ... ئەم خاڵانەی خوارەوەش ڕوونكردنەوەی ئەو ڕاستیەن :


یەكەم : هێنانە كایە و بەرپاكردنی ژیانێكی ئیسلامی لە سەر مەنهەجی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ، و دامەزراندنی ( كۆمەڵگەیەكی خواویست )، و بەرقەراركردن و پیادەكردنی حوكمی خوا لە زەویدا، بابەتێك بووە هەمیشە ( بانگەشەی سەلەفیەت ) خستوویەتیە ڕوو، و داخوازی لە سەر دەكات، بێ‌ ئەوەی مەبەستی دەستكەوتە دونیاییەكان بێت، یان لە هیچ كەسێك ترسیان هەبێت، چونكە بانگەشەیەكە بنەواكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی یەكەمی ئیسلامەتی، و ڕەگ و ڕیشەشی لەو چاوگەیە سەرچاوە دەگرێت و هەڵدەقوڵێت كە ( زانایانی خوا ویست ) دایان مەزراندووە بە درێژایی سەدەكانی پێشوو، پەیڕەو ( منهج ) یشی لە گۆڕاندا پەیڕەوی ئەوانە، بۆیە سەلەفیەكان چاولێكارن نەك دەست پێكار، شوێنكەوتوون ( متبعون ) نەك داهێنەر( مبتدع )، بۆیە ئەم بانگەشەیە ( بانگەشەی سەلەفیەت ) كە ئەوە حاڵیەتی پێچەوانەیە لە گەڵا بانگەشە هاوچەرخە نوێیەكان، ئەوانەی كە هەمیشە لافی ئەوە لێ‌ دەدەن كە پێشەنگن لە هەموو شتێكدا، وەك بڵێیت ڕووەكێكە بە سەر زەویەوەیە بێ‌ ئەوەی جێ‌ بگرێت بە خۆی .


دووەم : ئەو مەبەستە گشتیانەی كە بانگەشەی سەلەفیەت دەیانخاتە ڕوو هەموویان بریتین لە گۆڕان:


* گەڕانەوەی ئوممەت بۆ لای قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ، بە تێگەیشتنی سەلەف و پێشینی ئەم ئوممەتە، بریتی یە لە گۆڕان .


* پاڵاوتە كردنی ئەوەی كە هەڵبەستراوە بە ژیانی موسڵمانانەوە لە شیرك بە هەموو جۆر و شێوازیەوە، و ئاگاداركردنەوەیان لە بیدعە و تازەگەریەكانی سەر ئایین، و لە هەموو بیرۆچكە نامۆ و ناڕەواكان، لە گەڵا پاكسازی كردنی سوننەت لە هەموو ئەو ڕیوایەتە ( ضعيف )و ( موضوع )انەی كە ڕەونەقی ئیسلامیان شێواندووە، و بوونەتە ڕێگرێك لە بەردەم پێشكەوتنی موسڵماناندا، ئەمەشیان هەر گۆڕانە بۆ حاڵا و گوزەرانی ئوممەت .


* هەروەها پەروەردەكردنی موسڵمانان لە سەر ئایینی ڕەوایان، و بانگەشەیان بۆ كاركردن بە ئەحكامەكانی لە گەڵا ڕەنگدانەوەی ئاداب و چاكەكانی لە خۆیاندا، كە گرنتی بەدەست هێنانی ڕەزامەندی خوای پەروەردگارە لە دونیا و دواڕۆژدا، وخۆشبەختی وبڵندیان بۆ بە دەست دەهێنێت، بێ‌ گومان ئەمانەش هەموو گۆڕینی واقیع و بار و حاڵی ئوممەتە .


* زیندووكردنەوەی ئیجتیهادی زانستی درووست لە ڕوانگەی قورئانی پیرۆز و سوننەتەكانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە سنوری پێوەر و بنەواكانی سەلەفی صاڵح و پێشینی یەكەم، بۆ لابردنی نەگۆڕاوی مەزهەبی و نەهێشتنی دەمارگیری حیزبی، بۆ ئەوەی جارێكی تر موسڵمانان وەكو پێشتر برای یەك بن، و هاریكار و پشتیوانی یەكتر بن لە سەر خستنی ئایینەكەی خوای پەروەردگاردا، ئەمەشیان هەر گۆڕانە بۆ واقیع و بار و حاڵی ئوممەت .


سێ‌یەم : ئەوەش ئاشكرایە كە سەلەفیەكان پەیڕەوی گۆڕانیان شوێنكەوتنی پەیڕەوی گۆڕانی قورئانی پیرۆزە كە بە هیچ شێوەیەك هەڵەی لێ‌ ناوەشێتەوە، چونكە ووتەی خوای پەروەردگارە كە فەرموویەتی : [ إِنَّ اللّهَ لاَيُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّي يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ]( سورة الرعد : 11 ).


كەواتە گۆڕەپانی گۆڕان بریتی یە لە ناخ و دەروونی خودی ئادەمیزاد بۆ ئەوەی ڕاست و ڕەوان بێت لە سەر پەیڕەوی خوای پەروەردگار و ئامادەباش بكرێت بۆ بە ڕێوە بردنی وڵات و خەلافەت .


جێگیركردنی موسڵمانان لە زەویدا پەیمانی خوای پەروەردگارە، و گۆڕانی دەروون و زاتی مرۆڤەكانیش مەرجە بۆی، ئەو پەیمانەش بە دی نایەت تەنها بە بەدی هاتنی ئەو مەرجە نەبێت، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ]( سورة محمد : 7 ).


بۆیە دەبینین شێخمان شێخ ( محمد ناصرالدين الألباني )خۆری پرشنگداری شام و چاكەی ئەم سەردەمە ـ بە ڕەحمەت بێت ـ وەسفی ئەو ووتەیەی زۆر كردووە كە تێیدا هاتووە: (( أقيموا دولة الإسلام في قلوبكم ، تقم لكم علىأرضكم ))، لە بەر گونجانی لە گەڵا پەیڕەوی گۆڕانكاری قورئانی پیرۆزدا ... نەك لە بەر ئەوە وەسفی كردبێت كە كاریگەری خاوەنە حزبیەكەی كەوتبێتە سەر .


ئەم پەیڕەوە پەیڕەوی پێغەمبەری خوایە (صلی الله علیه وسلم) ، ئەو پەیڕەوەی كە خوای پەروەردگار پێغەمبەرەكەی (صلی الله علیه وسلم) پێ‌ ڕەوانەكردووە، بۆ ئەوەی خەڵك لە تاریكی دەربكات بۆ ڕووناكی، و لێیان ببێتە چاكترینی ئەم ئوممەتە كە فەرمان بكەن بە چاكە و ڕێگریش بكەن ( نەهی ) بكەن لە خراپە، و باوەڕیشیان بە خوای پەروەردگار هەبێت ، هەروەكو فەرموویەتی : [ هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِّنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ]( سورة الجمعة : 2).


بەڵێ‌ ئەوەش بریتی یە لە زانست و پاككردنەوەی دەروون، بێ‌ گومان زانستیش بەدەست نایەت ئەگەر بە پاڵاوتەكردن نەبێت، و پاككردنەوەی دەروونیش بەدی نایەت ئەگەر بە پەروەردە نەبێت .


هەرئەوەشە تێگەیشتنی میراتگرانی پێغەمبەران، كە میانڕەو، و دادپەروەرن، ئەو كەسانەی كە خوای پەروەردگار بە هۆیانەوە دژواری و ناهەمواری لە سەر ئوممەت لا دەبات، و ستەمیان لە سەر هەڵدەگرێت، و ستەمی ستەمكاران دەشكێنێت، هەروەكو پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئەوەی ڕاگەیاندووە : "يحمل هذا العلم من كل خلفعدوله ، ينفون عنه تحريف الغالين، وانتحال المبطلين، وتأويل الجاهلين"(حسنبشواهده ) .


هەر ئەویشە ئەو پەیڕەوەی كە توێشووی ڕاستەقینەی دواڕۆژێكی گەشی چاوەڕوان كراو ، جیادەكاتەوە لە ئاواتە سەرابیەكانی بانگەشەكاران ، ڕێگریشە لە كەوتنە زەلكاوی لاف لێدەران ، و داوی حیزبە پووچەڵا و بێ‌ بنەواكان ، هەروەكو پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)لە فەرموودەی (عبدالله )ی كوڕی( عمر )دا فەرموویەتی : "إن اللَّه لاينتزع العلم بعد أن أعطاكموه ، ولكن يقبض العلم بموت العلماء ؛ حتى إذا لم يَبْقَ عالم اتخذ الناس رؤوساً جهالاً ؛ فسئلوا ؛ فأفتوا بغير علم؛ فضلوا ، وأضلوا"( متفق عليه ) .


بۆیە دەبینین سەلەفیەت سینگ دەرناكات و هەوڵنادات بەرهەڵستی و بەرەنگاری لە گەڵا كاربەدەستاندا بكات، چونكە ئەوەی لە پێش چاوی خۆی داناوە كە ئەبێت هەموو ئەوانە چاكسازی بكرێن، ئەوانەش بەشێكن لەو ئوممەتەی كە هەموو هەوڵێكی سەلەفیەكان چاكسازیكرنێتی، و دەرهێنانێتی لەو گۆماوەی كە خۆی تێخستووە ، چونكە فەرمانڕەوایەتی و فەرمانڕەوا و كاربەدەست مەبەست نین لە لای ئەو ـ واتە : سەلەفیەت ـ ، بەڵكو ئامرازن یان فاكتەرێكن بۆ پەرستنی خوای پەروەردگار بە تاك و تەنهایی، و بۆ ئەوەی كە ئایینیش تەنها بۆ خوای پەروەردگار بێت: [وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوامِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْوَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِخَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا](سورة النور : 55).


هەر لێرەدا ئەوەمان لە یاد نەچێت كە لابردنی سەركردە، و تێكدانی دەستورەكانی فەرمانڕەوایەتی، دەستور و سەركردەی توندتر و سەركەش تر و ستەم كارتر دێنێتە كایەوە ـ گومانیش لەوەدا نیە ـ هەر كەسێكیش تۆسقاڵێك بە گومانە لەوە !!! با پرسیار بكات لەوانەی كە لافی ئەوە لێ‌ دەدەن كە بە ئاگان لە واقیع و باروحاڵی موسڵمانان( واتە : فقهاء الواقع !!! ) .


كەواتە : پێویستمان بە پاڵاوتن و پەروەردە هەیە لە سەر پەیڕەو و تێگەیشتنی پێشینە چاكەكان ( سلف الصالح )، ئەو پەیڕەوەی كە سەدەی یەكەمی ئەم ئوممەتەی هێنایە بوونەوە، كە باشترین سەردەمە بۆ چاولێكردن، مەبەستیش پێیان پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)و هاوەڵانێتی .


بۆیە بانگەشەی سەلەفیەت و سەلەفیەكان هەوڵا و تێكۆشانی كەسانی تر بە كەم نازانن و هاودەنگن لە گەڵیاندا كە گۆڕان پێویستە، بەڵام پەیڕەو ( منهج) ی گۆڕانیان ڕەت دەكەنەوە كە وەكو خواردنی دۆزەخیەكانە: برسێتی ناشكێنێت، و بخۆریشی قەڵەو ناكات، [لَا يُسْمِنُ وَلَا يُغْنِي مِن جُوعٍ] !!!


ئەو پەیڕەوەی كە كەسانی پەلەكار و هەل پەرست دەیگرنە بەر بۆ بە دەست هێنانی مەرامە تاكەكەسیەكانیان، و لاوانی موسڵمان دەكەنە قۆچی قوربانی بۆ گەشتن بە ئامانجەكانیان!!! پاشان هەڵپە كردن بۆ گەشتن بۆ سەر خوان و سفرەی دوژمنانیان.


هەروەها ( پەیڕەوی پینەكردن ) ڕەت دەكەنەوە كە جێگە خۆش دەكات بۆ ستەمكاران، و موسڵمانان دەكاتە گاڵتە جاڕی دەمیان، لە گەڵا پەرتەوازەكردن و پارچە پارچەكردنیان بۆ كۆمەڵانێكی نەیار بۆ یەكتر، و تاقم و چین گەلێكی جیاواز، كە لە ناو یەكدا دوژمنی سەر سەختی یەكن !!! پاشان شل كردنەوەی بنەماكانی بیروباوەڕ و كێشەی ئیسلامی بە گشتی !!!


هەروەها سەلەفیەكان و سەلەفیەت ( پەیڕەوی كودەتا و هەڵچوون ) ڕەت دەكەنەوە، چونكە موسڵمانان دەبنە سووتەمەنی ئەو كارە، و بانگەشەش ( الدعوة )بە هۆیەوە چەندەها ساڵا دوا دەكەوێت .


ئەمەیە ئەو سیاسەتەی كە سەلەفیەكان و سەلەفیەت ڕەتی دەكەنەوە، و ڕقیان لێ‌ یە، و حەزیشیان لە باسكردنی نیە، بێ‌ بەرین( بریئون ) لە هەموو كۆت و ئاكام و خراپەكاریەكانی، چونكە برای دووڕووییە، و پۆستی خەڵەتاندنە، و پلە و پەیژەی ئەو كەسانەیە كە كلكی پەرستشیان گرتووەتە دەست !!!


بەڵام سیاسەت بە واتا تەواو و شەرعیەكەی بەو شێوەیەی كە باوەڕ و لە خوا ترسان داوای دەكات، و  بەرژەوەندی ئوممەت ڕەچاو دەكات، و دەستی مرۆڤایەتی دەگرێت بۆ پلیكانەی پێشكەوتن، و گۆڕەپانەكانی بەرزی و بڵندی، و بە هۆیەوە خراپەكار و چاكەكاران لە یەك جیا دەكرێتەوە، ئەمە شتێكە دەبێت دەروون و بیلبیلەكانی چاوی پێشكەش بكرێت ، هەرچەندە كەمیشن لە پێناوی ئەو كارەدا، با ئاژاوە گێڕانیش هەوڵی ئەوە بدەن كە كەسانی ساویلكەمان لێ‌ بورووژێنن !!!


سیاسەتی شەرعیش بریتی یە لە : بە ئاگا بوون و زانینی ئەو حوكمانەی كە پەیوەستن بە سوڵتانەوە، لە گەڵا زانینی مافی كاربەدەست، و ژێردەستەكانی، لە گەڵا پێواندنی ڕاستیەكان بە پێوەرە شەرعیەكان، كەواتە بریتی یە لە: ڕەچاوكردنی بەرژەوەندی كاروباری ئوممەتی ئیسلامی بە شێوەیەك پێچەوانەی قورئانی پیرۆز و سوننەتەكانی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) نەبێت .


وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ


نوسینی : شیخ سلیم الهلالی

كورتكردنەوە و وەرگێڕانی : عەدنان بارام كەلاری
لة سايتى ريكاى ئيسلام وةركيراوى.