که‌شتی یه‌سووعی شاژن(ئیلیزابێت)
نوسینی : مامۆستا سه‌رباز محمد
كۆیلایه‌تی له‌پێش ئیسلام زۆر باو بوو ئه‌م دیارده‌یه‌ش ته‌نها لهناوچهعهرهبییهكان نه‌بوو، به‌ڵكوو لای فارسه‌كان و رۆمییهكانیش په‌یڕه‌و ده‌كرا.
كه ئیسلام هات سه‌ره‌تا ئه‌م دیارده‌یه‌ی سنووردار كرد، دواتر سه‌رچاوه‌كانی وشك كرده‌وه، خوای په‌روه‌ردگار -سبحانه وتعالى- له قورئانی پیرۆزدا ئازادكردنی كۆیله‌و یارمه‌تیدان بۆ ئازادكردنی وه‌كو كهففارهتی گوناهی داناوه: وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَأً وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ إِلَّا أَنْ يَصَّدَّقُوا فَإِنْ كَانَ مِنْ قَوْمٍ عَدُوٍّ لَكُمْ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ وَإِنْ كَانَ مِنْ قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ فَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ وَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَةً مِنَ اللَّهِ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا كوشتنی موسڵمان به‌ده‌ستی موسڵمان تاوانێكی گه‌وره‌یه مه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه نه‌بێت وه‌گه‌ر به هه‌ڵه ڕویدا ئه‌وا كه‌فاره‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ (دية) ئازاد كردنی به‌نده‌یه‌كی بڕواداره.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ سوێندخواردن به ئه‌نجامدانی كردارێك یا نه‌كردنی و پابه‌ند نه‌بون پێی، به هه‌مان شێوه جۆرێك له كه‌فاره‌ته‌كه‌ی ئازادكردنی به‌نده‌یه‌كی موسڵمانه. وَالَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا ذَلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِير هه‌ر به‌هه‌مان شێوه له حوكمی(زیهار)یشدا ئازادكردنی به‌نده‌یه‌كی بڕوادار هاتووه.
فَلَا اقْتَحَمَ الْعَقَبَةَ (١١) وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْعَقَبَةُ (١٢) فَكُّ رَقَبَةٍ (١٣) أَوْ إِطْعَامٌ فِي يَوْمٍ ذِي مَسْغَبَةٍ (١٤) له‌كۆی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزانه ئه‌م ڕاستییه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئیسلام كێشه‌ی كۆیله و ئازادكردنی و به‌ژداریكردن له ئازادكردنی تێكه‌ڵكرد به ژیانی كۆمه‌ڵ و تاكه‌كه‌س.
سه‌لمان -ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێبێت- ده‌فه‌رموێ (كَاتَبْتُ أَهْلِی على أن أغرس له‌م خمس مائة فسيلة فإذا علقت فأنا حر، قال فاتيت النبي صلى الله عليه وسلم، فذكرت ذلك له، قال: اغرس واشترط له‌م فاذا رددت ان تغرس فأذني قال فآذنته قال فجا‌ء فجعل يغرس بيده الا واحدة غرستها بيدي فعلقن الا واحدة) (مسند أحمد)
له گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌م پێكهاتم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (٥٠٠) شه‌تڵه خورمای بۆ بچێنم و ئازادم كات، وه هاتمه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه‌م بۆ گێراوه، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی:
گه‌ر ویستت شهتڵهكان بچێنی ئاگام كه‌وه ئه‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمانی ئاگا كرده‌وه‌و به‌ده‌ستی خۆی هه‌مووی ناشت، ته‌نها شهتڵێك نه‌بێت كه من به‌خۆم ناشتم.
ئیسلام كۆیله‌ی ئازاد كردووه، هه‌ر هه‌موو غه‌زاكانی ئیسلامیش به‌و مه‌به‌سته نه‌بووه كه هێرش بكرێت و خه‌ڵكی بكرێن به كۆیله به‌ڵكو مه‌به‌ست لادانی كۆسپی ڕێی بانگه‌واز بووه، له‌و غهزایانهش كه كۆیله‌و كه‌نیزه گیراون دواتر ئازاد كراون.
ئیسلام به مه‌به‌ستی ئازادكردنی مرۆڤ له به‌ندایه‌تی مرۆڤ غه‌زای كردووه، به‌ڵام كۆیله‌كردن و بازرگانی به مرۆڤ لهكلتورو عه‌قڵیه‌تی خۆرئاوا شتێكی نه‌گۆڕه، خۆرئاوا دۆزینه‌وه زانستی یه‌كانیشی بۆ مه‌به‌ستی كۆیله‌كردن قۆزتۆته‌وه.
كریستۆفه‌ر كۆلۆمبس (١٤٥١ _ ١٥٠٦ م) زۆر مه‌به‌ستی بوو بگا به (ئاسیا) و(چین )، مه‌به‌ستیش لهگهڕانهكهی: بڵاو كردنه‌وه‌ی كاسۆلیك و دۆزینه‌وه‌ی ئاڵتون و ناوبانگی بوو.
ئه‌م سێ خاڵه سه‌ره‌كی بوون بۆ گه‌شته‌كه‌ی به‌ڵام گه‌یشتن به ئاسیا‌و هیند شتێكی هه‌نده ئاسان نه‌بوو به تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌و په‌ڕی هێز دابوو، بۆیه گه‌ڕا به‌دوای ڕێیه‌كی تر بگا به ئاسیا و هیند به وڵاتی موسڵمانان تێنه‌په‌ڕێ. بڕوای ته‌واویشی به‌و نه‌خشانه‌ی زانای ئه‌ڵمانی (مارتين بيكهام ١٤٥٩- ١٥٠٥) و زانای ئیتاڵی ( باولو توسكانيلي ١٣٩٧ - ١٤٩٢) كه هه‌ردوكیان زانابوون له بیركاری و گه‌ردون ناسی باسیان له‌بازنه‌یی گۆیی زه‌وی كردبوو وتوبوشیان ده‌توانرێ له ڕۆژ ئاواوه بگه‌ین به‌چین وئاسیا.
كولومبس له‌پاڵ ئه‌و دۆزینه‌وه جوگرافیانه‌ی هانی بۆشتێكی زۆر ترسناك دا، بازرگانی به مرۆڤ لهیادگارهكانی باسی خه‌ڵكی دورگه‌كانی ده‌ریایی كاریبی ده‌كات و ده‌ڵێت: (ئه‌و خه‌ڵکه خه‌ڵکێکی زۆر بێ‌ئاگان له بواری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی، خۆ (٥) که‌س ده‌توانێ به‌سه‌ر هه‌موویان زاڵ‌بێت و به‌کاریان بێنێت بۆ ئه‌و شته‌ی که مه‌به‌ستییه‌تی) (قصة الحضارة ٨ -ج ٢ / ص ٢٦).
ئه‌مه ڕوانگه‌ی كۆلۆمبس بوو بۆ هێزو ده‌سه‌ڵات، له‌م ڕوانگه‌وه هه‌نگاوی ده‌نا، نه‌ك ته‌نها كولومبس، به‌ڵكوو خۆرئاوا هه‌رده‌م خۆی سه‌پاندووه به سه‌ر ده‌وروبه‌ری له‌ڕوانگه‌ی هێزه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئیسلام به‌ده‌ستی ئاشتی گه‌یاندییه ئه‌فریكا، خۆرئاوا زۆربه‌ی به‌هێز هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
پورتگالهكان و ئیسپانییه‌كان قوسوریان نه‌كرد له دزینی ڕه‌شپێسته‌كانی ئه‌فریكاو فرۆشتنیان له‌دونیای تازه (ئه مریکا) له‌دوای ئه‌وانیش به‌ریتانییه‌كان دزو جه‌رده‌كانی ده‌رییا وه‌كو (جون هوكنز وفرانسيس دريك) به كه‌شتی ده‌چون بۆ ئه‌فریكاو ژن و منداڵ و گه‌نجی ئه‌و خه‌ڵكه‌یان ده‌دزی و ده‌یان فرۆشتن بۆ كاركردن له(ئه‌مریكا)ی ئیستا.
له‌ساڵی (١٥٩٤) به‌ریتانییه‌كان به‌سه‌ركردایه‌تی (جون هوكنز) به چوار كه‌شتی ده‌ریایی بۆ جارێكی تر ده‌چن بۆ دزینی ڕه‌شپێسته‌كان و خاتو (إليزابث) یش چاكترین كه‌شتی خۆی پێیان ده‌به‌خشی كه ناوی (يسوع) بوو، ڕه‌شپێسته‌كان ده‌دزن هه‌ر ڕه‌شپێستێك به (١٦٠) جونه‌یهـ ده‌فرۆشن و ٦٠% پاره‌كه‌ش بۆ شاژن ده‌بێت. (قصة الحضارة ٩ - ج ٢ / ص ١٤٥).
ئیسلام له فتوحاتی ده‌ستێكی ئازادی و سه‌ربه‌ستی بۆ ئه‌و خه‌ڵكه بوو ده‌سته‌كه‌ی تری قوتابخانه بوو بۆ فێركردن و به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت بردن، به‌ڵام خۆرئاوا ده‌ستێكی سه‌ڵیب بووه‌و ده‌سته‌كه‌ی تریشی میحنه‌ت و كۆیلایه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری و كاوڵكردن بووه.
مێژووی گه‌یشتنی ئیسلام به ئه‌فریقاو مێژووی گه‌یشتنی خۆرئاوا به ئه‌فریكا به‌ڵگه‌ی ئه‌م راستییه‌ن، پورتگالهكان له‌ڕێی بازرگانی به مرۆڤه‌وه پاره‌و پوولیان كۆده‌كرده‌وه بۆ دژایه‌تیكردنی موسڵمانان، هنری كه به ناوبانگه به (هنري الملاح) كوڕی مه‌لیك یوحه‌ننای یه‌كه‌مه له‌ساڵی (١٤١٥) مهغریبییهكانی له سوبته ده‌ركرد بۆبڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌سرانییه‌ت و به هێزكردنی هێزی ده‌ریایی پورتوگال كه‌وته دزینی ژن و مناڵ و لاوی ڕه‌شپێسته‌كانی ئه‌فریكا و بازرگانی پێیان. بروانه كتێبی (التاريخ الاوربى الحديث) وه (قصة الحضارة ٨ - ج ١ / ص ٣٩٠ )
هه‌موو گه‌له ئه‌وروپییه‌كان به‌پێی توانا به‌ژداری بازرگانی به مرۆڤیان كردووه.
(پورتوگالهكان و ئیسپانییه‌كان و به‌ریتانییه‌كان و هۆلهندییهكان و دانیماركییه‌كان) به كه‌شتی زینجهكانی ئه‌فریقایان ده‌گواسته‌وه‌و ده‌یانفرۆشتن بۆ كرێكاری!! له (هیندی خۆرئاوا) كه مه‌به‌ست ئه‌مریكای ئێستایه له كه‌شتییه‌كانیش له ژێره‌وه‌ی كه‌شتی به‌ند ده‌كران بهتۆزێك خواردن به‌ره‌و ئه‌م سه‌فه‌ره دووره ده‌ریایان ده‌گرته‌به‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر باری كه‌شتییه‌كه‌ش له‌كاتی زریانی ده‌ریا به‌ره‌و مه‌ترسی بچوبا، ئه‌وا بۆ سوككردنی باری كه‌شتییه‌كه چه‌ند زینجییهكی یان هه‌ڵده‌دایه ناو ده‌ریا.
به‌سه‌دان كه‌شتی ئه‌وروپییه‌كان ڕویان ده‌كرده ئه‌فریكا بۆ بازرگانی به‌ژن و مناڵ وگه‌نجی ره‌شپێسته‌كان، له‌ماوه‌ی (٥٠) ساڵ زیاتر له(١٥) تا (٤٠) ملیۆن ڕه‌شپێست ده‌دزرێن.
له (دائرة المعارف البريطانية) له‌مانای (العبودية) دا هاتووه كه ئینگلیزه‌كان ده‌وری ماڵی ڕه‌شپێسته ئهفریقییهكانیان ده‌دا و ئاگریان له ماڵه‌كه‌یان به‌رده‌دا، خه‌ڵكی ماڵه‌كه ڕایان ده‌كرده ده‌ره‌وه ئینجا ئینگلیزه‌كان به چه‌ك ڕاویان ده‌كردن وه‌كو ڕاوكردنی دڕنده‌و ئاژه‌ڵ ئاسا، ژماره‌ی ته‌واوی كوژراوه ڕه‌شپێسته‌كان و گەوره‌یی میحهنهتهكهیان سه‌ره‌ڕای ئه‌م ژمارانه هێشتا به ته‌واوی ڕوون نییه كه بێگومان زۆر زیاتره له وه‌ی باسكراوه.
ئه‌وه‌نده به‌سه كه نووسه‌رێكی وه‌كو (آدم هو تشيلد) له‌كتێبی (شبح الملك ليوبولد) دا ده‌ڵێت ته‌نها له وڵاتێكی وه‌كو (کۆنگۆ) (١٠) ملیون ئه‌فریقی له ناوچوون له سه‌ر ده‌ستی مه‌لیك (ليوبولد) ی سته‌مكار مه‌لیكی به‌لجیكا كه له ساڵی (١٨٨٥) به‌ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وڕوپی بوو به خاوه‌نی (كۆنگۆ).
نوسه‌ر ده‌ڵێ ئه‌و ژماره زۆره كوشتاره ته‌نها له ماوه‌ی (٢٣) ساڵ ئه‌نجامدرا.
هارون یه‌حیا له‌كتێبی (خديعة التطور) دا باس له میحنه‌تی كورته باڵایه‌ك ده‌كات خه‌ڵكی (کۆنگۆ) یه ده‌ڵێ :له ساڵی (١٩٠٤) هه‌ندێك له هه‌ڵگرانی(خورافه‌ی داروین) ڕوویان له‌م وڵاته‌كرد و كابرایه‌كی كورته‌باڵایان دزی به‌ناوی (ئه‌وتا بینگا) كه‌خاوه‌نی (٢) مناڵ بوو، گوایه شێوه‌ی له مه‌یمون ده‌چێ و به‌ڵگه‌ی راستی خورافه‌ی داروینه وه له نیۆیۆرك له‌باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له قه‌فه‌س كرابوو، خه‌ڵكی ده‌هاتنه دیاری له‌ته‌نیشتیدا چه‌ند جۆره مه‌یموونێك له‌جۆری شهمبازی دانرابوو، گوایه ئه‌مه ئه‌ڵقه‌ی نێوان مرۆڤ و مه‌یمونه و ڕاستی (خوڕافه‌ی داروین) ده‌سه‌لمێنێ.
ڕاوكهرهكانی ئاوی لێڵ وده‌رون نه‌خۆشه‌كان تۆمه‌تی ئه‌وه ده‌خه‌نه پاڵ موسڵمانان كه گوایه خه‌ڵكیان به‌كۆیله‌و كه‌نیزه گرتووه، كه هیچ راستیێكی مێژویی نییه و كرنوش بۆ ڕۆژئاوا ده‌به‌ن كه كۆیله‌كردن به‌شێكی باوه‌ڕو فه‌لسه‌فه‌یانه.
ئیسلام ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراند له سه‌لمانی فارسی و سوهه‌یبی رۆمی و ئه‌بوبه‌کر -ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بێت- . بروانه (معالم في الطريق) ی سه‌ید قوتب -ره‌حه‌مه‌تی خوای لێبێت-
كه ڕه‌شپێست و سپی‌پێست به یه‌كه‌وه ژیان، مرۆڤ ته‌نها له‌سێبه‌ری ئه‌م دینه مرۆڤایه‌تی خۆی دۆزیه‌وه.
بازرگانی به مرۆڤ تاوه‌كو ئێستاش شتێكی زۆر باوه له‌ڕۆژئاوا به‌ڵام له‌ژێر ناوی تر. ئافره‌تی (رۆمانی و لیتوانی) یا ده‌وڵه‌ته هه‌ژاره‌كانی ئاسیا‌و ئهندهنوسیاو مالیزیا‌و ڤێتنام.. به‌پاره‌ی زۆر كه‌م ده‌كڕدرێن بۆ مه‌به‌ستی رابواردن و فلیمی جنسی به‌كار ده‌هێنرێن.
به‌ریتانیا ئه‌و شوێنه‌یه كه گه‌وره‌ترین ڕێژه‌ی بازرگارنی به مرۆڤی لێ ئه‌نجام ده‌درێت!! سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌روی یاسایی قه‌ده‌غه‌كراوه، به‌ڵام له واقیعدا بازرگانی به مرۆڤ، تا ئیستاش په‌یڕه‌و ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش زۆر ڕوونه كه واقیع و یاسا شتێكی گۆڕاوه له‌دیدی ئه‌وان.
ئیسلام كۆیله‌كردنی له‌دڵ و ده‌روون ڕهشكردهوه به‌ڵام خۆرئاوا كۆیلایه‌تی و به كهنیزهكردنی (دونييای سێ! العالم الثالث) تائێستاش له‌عه‌قڵی ناوه‌وه‌ی ماوه گه‌رچی له‌سه‌ر كاغه‌ز قه‌ده‌غه‌ی كردووه.