تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1


پرسیاریك له خۆت بكه ئه‌ى خوشكه‌كه‌م: بوچى نابیته باڵا بوش؟؟


ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه:
١- هیچ كه‌س له‌ ده‌ورو به‌رت باڵا پۆش نین؟
٢- كه‌س نه‌به‌وه تا چاوى لێبكه‌ى؟
٣- حه‌زت له‌ مودیلى ئه‌و جلانه‌یه كه ئیستا هه‌ن؟
٤- هاوڕێى خراپت هه‌یه‌و چاو له وان ده‌كه‌یت؟


٥- به‌هوى ته‌ماشا كردنى دراماو فیلمى رومانسى كه سه‌رنجى توى راكیشاوه بو مودیاى جل و میكیاج و....؟
٦- یان ماڵه‌وه‌ت رێگه‌ت لێ ئه‌گرن؟
٧- یان پێت وایه كه ئیتر ئازادیت نامینى, یان هاوڕێكانت لێت دور ئه‌كه‌ونه‌وه, یان ئیتر كه‌س نایه‌ته داوات و هاوسه‌رگیرى ناكه‌یت؟
یان ئه‌ڵێت: له‌چكم لێ نایه‌ت؟
٨- یان قه‌ناعه‌تم لا دروست نه‌بوه, خوا هیدایه‌تى نه‌داوم....؟؟
یان ...........یان......چه‌ندین ئه‌گه‌رى تر......
باشه‌ چاو له هه‌مو ئه‌و كچانه بكه كه‌ باڵا پۆشن بزانه بو ئه‌وان ئه‌و كاره‌یان كردوه؟ ئه‌و مودیله‌ى كه تۆ حه‌زت لێیه‌تى ته‌نها شتێكى دونیاییه‌و ته‌واو ده‌بیت, خۆشیه‌كه ده‌بریته‌وه به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا خۆشیه‌كى هه‌تایت ده‌ست ده‌كه‌وى كه‌ ئه‌ویش خۆشى به‌هه‌شته, ئه‌و درامایانه‌ى سه‌رنجتیان راكیشاوه تۆ به‌ره‌و هه‌له ده‌به‌ن, یان ئه‌و هاوڕێ و كه‌سانه‌ى پێت ده‌ڵێن باڵاپۆشى مه‌كه, ئایا له روزى لیبرسینه‌وه فریات ده‌كه‌ون؟ كاتێک خوا لێت ده‌پرسێت بۆ باڵا پۆشیت نه‌كرد؟ بیر بكه‌وه هیچ كه‌س جگه له پێغه‌مبه‌ر ناتوانێ شه‌فاعه‌تت بۆ بكات, جا ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وى به‌ر شه‌فاعه‌تى پێغه‌مبه‌ر بكه‌وى ئه‌وا ئه‌ركه دینییه‌كان به‌جێ بكه‌یه‌نه به‌تایبه‌ت باڵا پۆشى كه بۆتۆى ئافره‌ت زۆر گرنگه. بۆ ئه‌ڵێى كه له‌چكم لێ نایه‌ت؟!!
چون خواى گه‌وره فه‌رمانى شتێكت پێ ئه‌كا كه تۆ ناشرین بكات؟!! خوا حه‌ز ده‌كا چۆن به‌نده‌كه‌ى به‌ جوانى دروست كردوه ئاواش به‌جوانى بیبینێ. كه‌واته به‌ وا ئه‌ڵێى؟ ئه‌وه بیانو نییه؟ باڵاپۆشى ئازادى به تۆ ئه‌به‌خشیت وه تۆ ئه‌پارێزێت له شته خراپه‌كان, خوا به‌و شێوه‌یه تۆى خوش ئه‌وێ كه‌واته خه‌ڵكیش تۆیان خۆش ئه‌وێ, یان ئه‌ترسى كه زواج نه كه‌یت؟! به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وى هاوسه‌رگیریت به نسیب بكات ئه‌وا ده‌بیت, ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌س رێگریت بكات. خوا هیدایه‌تى داوى بۆ دین كه‌واته بۆ ئه‌ركه‌كان به‌ته‌واوى جێ به‌جێ ناكه‌یت؟؟
یان هه‌ندێك كچ ده‌ڵێن هێشتا مناڵم با قوتابخانه ته‌واو بكه‌م و بچمه زانكۆ یان په‌یمانگا؟! كه ئه‌چیته زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌ڵێ با خویندن ته‌واو بكه‌م, پاشان كه‌ خوێندن ته‌واو ده‌كا ئه‌ڵێ با زه‌واج بكه‌م پاشان ئه‌ڵێ سه‌رقال بوم به‌زیان و مناڵ ئیتر باڵا پۆشیم نه‌كرد؟ ئاخر خوشكى خۆم تۆ ئه‌زانى كه‌ى ئه‌مرى؟؟ تا ئه‌م هه‌موو رێیه بۆخوت دابنێیى. مردن گه‌وره‌و بچوك نازانێ؟ كێ ئه‌جه‌لى هات ئه‌مرێ, ئه‌گه‌ر تۆ خۆت به‌زه‌یت به خۆتا نه‌یه‌ته‌وه ئیتر چۆن خوا به‌زه‌یى به‌تۆیا یه‌ته‌وه؟ تۆ خۆت نه‌ته‌وێ له ئاكرى دۆزه‌خ به‌دور بیت ئیتر چۆن خوا رحمت پێ ئه‌كات؟! كه‌واته ببه به باڵا پۆش و خوا له خۆت رازى بكه. پێش ئه‌وه‌ى مه‌رگ یه‌خه‌ت بگرێ و بچیته‌وه به‌رده‌م خوا, چونكه په‌شیمانى هیچ سودیكى نییه, ناتوانێ بگه‌رێیته‌وه بۆ ئه‌م دنییاییه. ترسى خوات له دڵا بێت خوشكه‌كه‌م.

http://im41.gulfup.com/7Nvvo.jpg