تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

ئەگەر كەسێك بەبێ ئەوەی عوزرێكی شەرعی هەبێت لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو نەبێت سزای ئەو كەسانە لای خوای گەورە چی یە؟
بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
ئەو كەسەی كە بەڕۆژوو نابێت دوو حاڵەتی هەیە حاڵەتێكیان ئەوەیە كە باوەڕی بەڕۆژووگرتن نەبێت بێگومان باوەڕ نەبوون بە ڕۆژوو گرتن باوەڕ نەبوونە بە یەكێك لە پایەكانی ئیسلام كە لەو شتانەیە زانراوە لە دیندا بە گرنگی ئەو كەسە كافرە، كەسێك باوەڕی بەڕۆژووبونی مانگی ڕەمەزان نەبێت كافر دەبێت ئیلا ئەگەر كەسێك لە شوینێكی وا ژیابێت كە نەیبیستبێ بەڕۆژوو بوونی مانگی ڕەمەزان فەرزە ئەوە عوزری هەیە بە نەزانی خۆی، ئەما ئەگەر كەسێك بیستبێتی‌و بزانێ بەڕۆژووبون ڕوكنێكی ئیسلامە‌و باوەڕی پێی نەبێت‌و بەڕۆژووش نەبێت ئەوە پێی كافر دەبێت، ئەی كە باوەڕی پێیەتی‌و دەلێ‌ من ناتوانم نان نەخۆم ناتوانم بەڕۆژوو بم‌و ئاو نەخۆمەوە ناتوانم لەخێزانم دوور كەومەوە ئەو كەسە كە بڵێ نایگرم لەبەر تەمبەڵی یان لەسەر نەوسنی یان لەبەر شەهوەت بازی خۆی نەك لەبەر باوەڕ پێنەبوون بێت ئەوە بێگومان مرۆڤێكی فاسقە، مرۆڤێكە دەرچووە لە تاعەتی خوای پەروەردگار وە گوناهێكی گەورەی كردووە ئەو گوناهە گەورەش عقوبەی گەورەیە هەر وەكو لە چەند فەرموودەیەكدا پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ڕوونی كردۆتەوە، بۆ نموونە یەكێك لەو فەرموودانە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) جارێكیان بەسەر مینبەرەكەی خۆی دەكەوت لەپلەی یەكەمی سەركەوت فەرمووی ئامین لە ‌پلەی دووەم سەركەوت فەرمووی ئامین لە پلەی سێیەم سەركەوت فەرمووی ئامین، دوای ئەوەی كە هاتە خواەرەوە هاوەڵان پرسیاریان لێ كرد بۆچی دەتفەرموو ئامین؟ پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی بەڵێ جبریل هاتە لام دوعای كرد فەرمووی: هەر كەسێ بگاتە مانگی ڕەمەزان‌و بەڕۆژوو نەبێت تێیدا ئەوە لەبەهەشت دوور كەوێتەوە منیش وتم: ئامین، جا لەو فەرموودەدا بەڕاستی ترسێكی زۆر گەورەی تێدایە جبریل دوعا بكاو پێغەمبەری خواش (صلى الله عليه وسلم) بڵێ ئامین، كەواتە دڵنیایەو ڕاستە پەنا بەخوای گەورە دوعای ئەو دووانە قەبوڵە كە هەركەسێك بگاتە مانگی ڕەمەزان و بەڕۆژوو نەبێت دوور بكەوێتەوە لە بەهەشت، خوا پەنامان بدات.
[ لە فەرموودەیەكی تردا پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: ] لەكاتێكدا من خەوتبووم دوو كەس هاتنە لام هەردوو قۆڵیان گرتم یەك لەو لاوە یەكیش لەو لاوە بردیانم بۆ شاخێك بۆ شوێنێكی زۆر ناڕەحەت، وتیان: سەركەوە وتم من ناتوانم سەر ئەو شوێنە ناڕەحەتە كەوم، ووتیان ئێمە بۆت ئاسان دەكەین بڕۆ، دەفەرمووێ: ڕۆیشتم تا گوێم لە گریانێكی زۆر بوو، ووتم ئەوە چییە؟ وتیان: ئەوە گریانی ئەهلی ئاگرە خوا پەنامان بدات لە ئاگری دۆزەخ ئەو ئاگرەی كە ئاگری دونیا بەهەموو هێزو توانای خۆی بەشێكە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ خوا پەنامان بدات، كێ هەیە لەخەڵكانی سەردەمی ئێمەو خەڵكانی ئەم دونیایە بتوانێ پێنج دەقیقە خۆی ڕابگرێت فڕێی بدەنە ناو ئاگری كورەیەكەوە؟! موسڵمانان بیخەنە بیری خۆتان بیخەنە پێش چاوی خۆتان ئەو بوركانانەی كە هەرە زۆربەی موسڵمانان بینیویانە لە تەلەفزیۆنەكاندا كە بوركانێكی گەورە دەست پێ دەكات ئەو هەموو ئاگرە دێتە دەرەوە وەكو ڕووبارێك ئاگر دەڕوات بیربكەوەو پرسیار لەخۆت بكە ئەگەر پێنج دەقیقە بخرێیە ناو ئەو بوركانەوە تەحەمول دەكەی؟! نەوەڵا دە ئەو بوركانە ئاگرە بەشێكە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ خوا بمان پارێزێ، وە ئەوەی ئێوە پێنج دەقیقە تەحەمولی ناكەی ئەوەی ئێرەت بەسە فڕێ بدرێیە ناوی نامێنێیت‌و دەسوتێیت‌و خۆڵەمێشەكەشت نامێنێ ئەی چۆنە ئەگەر بخرێیتە ناو بوركانێكی گەورەوە خوا پەنامان بدات، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: ئەوە گریانی ئەهلی ئاگرە پەنا بەخوا دوای ئەوە دەفەرمووێ: بەرزیان كردمەوە بینیم قەومێك هەڵواسراون بە پشتی پێیان چۆن هەڵواسراون با ئەوە بێنینە پێش چاوی خۆمان كە قەسابەكان عەلاگەیەكیان هەیە شتی پێ هەڵدەواسن قولاپێكەو لاشەی سەربڕاوەكەیان پێ هەڵواسیوە بەوە هەڵی دەواسن بە قاچی خوارەوەی نێوان هەردوو ئێسكەكانی گەورەكەو بچوكەكە ئەوێ كون دەكەن‌و بە قولاپەكەی هەڵدەواسن سەرەو خوار هەڵدەواسرێ، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: ئاوا بەو ڕەگی پشتی قاچیان سەرەوبن هەڵواسراون وە دەم‌و لێویان هەمووی شەقشەق بووەو هەڵواسراوە وە دەم‌و لێویان خوێنیان لێدێتەوە خوارەوە لێی دەڕژێ بەردەوام دەفەرمووێ وتم كێن لەو ئازارە ناڕەحەتە دان پێیان وتم ئەو دوو كەسەی كە لەگەڵم بوون ئەوانە ئەو كەسانەن كە ڕۆژوو دەشكێنن پێش ئەوەی كە كاتی ڕۆژوو شكاندن بێت، واتە ڕۆژووەكەیان ناگەێننە سەرو بەڕۆژوو نابن بە تەواوی جا لێرەدا سبحان اللە كەسێك كە بەڕۆژوش بێت نەی گەێنێتە سەر ئەوە سزای بێت، ئەی ئەو كەسەی كە هەر لە سەرەتاوە بەڕۆژوو نابێت هەر خۆی پێ خەریك ناكات دەبینیت موسڵمانان بەڕۆژوون تێنویانە سیس بوونە ئەو خەریكی جگەرە كێشانە خەریكی مەشروب خواردنەوەیە، خەریكی نان خواردنە، خەریكی ڕابواردنە، ئەو كەسەی كە هەر بیری لێناكاتەوە كە ئەمانە حوكمی ڕۆژوو گرتن شمولی ناكات، دەبێ ئەوانە عقوبەیان چی بێت خوای گەورە بمان پارێزێت، كەسێك بەڕۆژوو بێت نەی گەیاندە سەر ئەی ئەوەی هەر لە سەرەتادا بەڕۆژوو نەبێت؟! كەواتە بەڕاستی عقوبەی ئەو كەسانە خەتەرە داوا دەكەم لە موسڵمانان ترسی ڕۆژی قیامەتیان هەبێت لە ئاگری دۆزەخ بترسن داوا دەكەم لە موسڵمانان ڕۆژووەكانین بەتەواوی بگرن‌و بیگەێننە سەر.
[بەرِێز: د.عبداللطيف وەڵامی ئەم پرسیارەی داوەتەوە]