بۆ ئەوەی لەمانگی رەمەزاندا زۆر تینووت نەبێت
ئایا ئه زانی؟ چی بخۆیت باشە ؟
بەهۆی ڕێككەوتەی ساڵەوە رەمەزانی ئەمساڵ گەرمەو مرۆڤ زیاتر بێتاقەت و تینووی دەبێت، بەڵام شارەزایان بۆ ئەوەی ڕێگری بكەن لەتینووبوونی ڕۆژوگران، ڕێنماییان دەكەن، كە ئەم خواردنانەی لای خوارەوە بخۆن:
...
1. قۆخ : جەستەی مرۆڤ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكان بەهێزتر دەكات، ڕیخۆڵەكان نەرمدەكاتەوە، هەرسكردن ئاسان دەكات، تینووێتی و بۆنی دەمیش ناهێڵێت، هەروەها قۆخ پێست جوان و نەرمدەكاتەوەو ئەگەر ڕۆژوگران بیدەن لەلێویان، ئەوا وشكی لێویان نامێنێت، چونكە تایبەتمەندی نەرمكردنەوەی لێوی هەیە.
2. ترێی ڕەش: تایبەتمەندییە ئەنتیئۆكسیدەكەی زۆر بەهێزەو میوەیەكە لەوەرزی هاویندا بەئاسانی دەست دەكەوێت، هەروەها یەكێكە لەو میوانەی كە تینووێنی مرۆڤ لەناودەبات.
3. كاڵەك و شووتی: ئەگەر هاتوو ئەو میوانەت لەكاتی پارشێودا خوارد، ئەوا لەڕۆژدا بۆ ماوەیەكی درێژ تینووت نابێت و هەست بەتینووێتی ناكەیت.
4. ماستی خۆماڵی: ئەو ماستەی كە لەماڵاندا ئامادە دەكرێت بێخۆی هۆكاری نەهێشتنی تینووێتی مرۆڤە.
5. تەماتە: (95%) لەئاو پێكهاتووەو جەستەی مرۆڤ فێنك دەكاتەوە، هەروەها بەڕێژەیەكی بەرز لەناو تەماتەدا (مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم و كالسیۆم) هەروەها ڤیتامین و ڕیشاڵ بوونی هەیە.