چیرۆکێکی زۆر كاریگهر!
کوڕێك کچێکی باش و جوانی مارەبری دوای ماوەیەك هەستی بە بێزاری کرد لە ناردنی نامەی دەسگیرانەکەی
چونکە هەموو سەعاتێك نامەیەکی لەلایەن دەسگیرانەکەیەوە بۆ ئەهات نوسرابوو ''خۆشم ئەوێی گیانەکەم'' یان ''بیرت ئەکەم''.شەوێك بەر لەوەی کوڕەکەی بچێتە ناو جێگا و بخەوێ دووبارە نامەیەکی بۆ هات سەیری کرد لەلایەن دەسگیرانیەوەیە لەبەر ئەوە پشت گوێی خست و نەیکردەوە خەوت.کە بەیانی هات لەگەڵ جەرەسی مۆبایلەکەی خەبەری بوەوە.دایکی دەسگیرانەکەی بوو بە گریانەوە ووتی : دەسگیرانەکەت شەوی ڕابردوو کوژرا،کوڕەکە هیچی بۆ نەوترا تووشی شۆك هات پێی سەیر بوو،خێرا نامەکەی کردەوە بینی نوسراوە :'' گیانەکەم تکایە خێرا وەرە لام هەست ئەکەم لەو کاتەی شوێنی کارەکەم هاتومەتە دەرەوە یەکێ بەدوامەوەیە ئەترسم شتێ ڕووبدا''.
لەدوای ئەو رۆژە کوڕەکە هەموو رۆژێك لەسەر ڕێگای کاری دەسگیرانەکەی ئەوەستێت بە چەپکە گوڵێکەوە هەر لەو شوێنە ئەوەستێ کە دەسگیرانەکەی تیا کوژراوە
حیکمەت لەم چیرۆکە چیە؟ :
هەرگیز ئەو کەسە پشت گوێ مەخە کە لەژیانی خۆی خۆشتری ئەوێی و گرنگیت پێ ئەدا ، ئەو کەسەی کە زۆر بێزارت ئەکات هەر ئەو کەسەیە کە لەهەموو مرۆڤەکانی دونیا خۆشتری ئەوێی ، هەوڵ بدە لەدەستیان نەدەیت چونکە رۆژێك خەبەرت ئەبێتەوە ئەزانیت کە مانگت لەدەست داوە کاتێ خەریکی ژماردنی ئەستێرەکان بویت
سهرجاوه فيسبوك پهيچی زانياری