تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » < دنیا مه‌مه‌ڕه‌ > » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

10

Sarhang Muhsin نووسی:

به‌گشتی دنیا خه‌یاڵبه‌رێكی ئه‌وتۆیه‌ مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری پشكۆن ده‌نا ئه‌وانیتر ژێرده‌سته‌و گوێڕایه‌ڵی هه‌میشه‌ين بۆی

  دةربينةكة زؤر جوانة و حةقيقةتى دةربرينةكةش زؤر راسته دةستت خؤش بيت

9

زۆرجار له‌شه‌ودا شت ده‌نووسم، كه‌ به‌ڕۆژ ده‌یخوێنمه‌وه ئینجا تێده‌گه‌م ئه‌گه‌ر دنیا هه‌ر شه‌وبوایه‌ جؤريكى تر ده‌بووم!

یه‌که‌م دێڕی ئه‌وه‌نه‌ جوانه‌ هۆگرته‌کات که‌هه‌موو نوسراوه‌که‌ بخوێنیته‌وه‌ ده‌ست خۆش ..

8

ڕێزدارن سوپاستان ده‌كه‌م، خۆشحاڵم به‌دڵتان بووه‌.

7

دەستەکانت خۆشبیت کاپتن هەر سەرکەوتوبیت لە کارە جوانەکانتا

6

دونیاک که‌ کاتی بێت و ژیانێک که‌ مه‌وداکه‌ی نێوان بانگ و نوێژکردن بێت ده‌بی چی بێت، به‌ڕاستی ئه‌و مرۆڤانه‌ی
خۆیان به‌م دونیایه‌ سه‌رقاڵ ده‌که‌ن و هیچ کات قه‌ناعه‌تیان نایه‌ به‌وه‌ی که‌ هه‌ یانه‌ هه‌میشه‌ داوای زیاتر ده‌که‌ن وه‌کوو
ئه‌وه‌ی که‌ ڕۆژێ نایه‌ت ئه‌و دونیایه‌ به‌ جێ بێڵن زۆر غافڵن و مایه‌ی به‌زه‌یین،خۆشبه‌خته‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ به‌ ساده‌ی
بژیت و هه‌موو هه‌وڵێی بۆ ئه‌وه‌ بێت خوای گه‌وره لێی ڕازی بێت به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌روان مردن بێت که‌ به‌ دونیاو
ماڵی ئه‌به‌دی بگه‌ینێت ئه‌وه‌یه‌ به‌خته‌وه‌ری...........
ده‌ست خۆش کاتن بۆچونه‌کانت زۆر ڕاستن هیوادارم ئه‌و بیروو ۆچونانه‌ت ببن به‌ ڕێگایک بۆ گه‌شتنت
به‌خته‌وه‌ری .............................

5

ده‌سته‌کانت خۆش کاپتن من به‌یانی خوێندمه‌وه‌ بیرم بۆلایه‌کی تر چوو به‌س ئێستا تێگه‌یشتم
ده‌ستت خۆش

4

شه‌ یدا نووسی:

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی برام شتێكی جوانه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌كی راستیشه‌ هه‌ر وه‌كو گوته‌نی ته‌نها ژیانه‌و هه‌ر كه‌مێك زیاتر یان كه‌متر مانه‌وه‌یه‌.... هه‌رژی بخۆی چی له‌به‌ر كه‌ی هه‌رچت هه‌بێ هه‌رئه‌وه‌نده‌یه‌ به‌بێ جلوبه‌رگ هاتی و به‌بێ جلوبه‌رگیش ئه‌گه‌رێیته‌وه‌[/size]

3

ده‌سته‌كانت خۆش كاپتن گیان بابه‌تێكی زۆر جوانه‌ ..

2

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی برام شتێكی جوانه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌كی راستیشه‌ هه‌ر وه‌كو گوته‌نی ته‌نها ژیانه‌و هه‌ر كه‌مێك زیاتر یان كه‌متر مانه‌وه‌یه‌.... هه‌رژی بخۆی چی له‌به‌ر كه‌ی هه‌رچت هه‌بێ هه‌رئه‌وه‌نده‌یه‌ به‌بێ جلوبه‌رگ هاتی و به‌بێ جلوبه‌رگیش ئه‌گه‌رێیته‌وه‌[/size]

1

< دنیا مه‌مه‌ڕه‌ >

سه‌رهه‌نگ موحسین
٢٧\٠٧\٢٠١٣، هه‌ولێر.

زۆرجار له‌شه‌ودا شت ده‌نووسم، كه‌ به‌ڕۆژ ده‌یخوێنمه‌وه ئینجا تێده‌گه‌م ئه‌گه‌ر دنیا هه‌ر شه‌وبوایه‌ جؤريكى تر ده‌بووم!. ژیانی من كه‌ مه‌غریب دێ ده‌ست پێده‌كا، جاران بێ ئاگابووم له‌وه‌ی دیوێكی ئه‌م گۆڕانانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دنیا به‌ پووچی ببینی و كه‌ به‌هه‌تاهه‌تاییه‌كه‌شی به‌راورد ده‌كه‌ی هیچ نه‌دا به‌ده‌سته‌وه‌!. به‌ر له‌به‌ئاگابوونیشم جار جاره‌ له‌گۆشه‌نیگای خه‌یاڵكردندا پشتی په‌رده‌ی ئه‌و دنیا هۆشبه‌ره‌م ده‌بینی كه‌چی پڕیش بووم له‌ساته‌كانی زیندانی بوون له‌ چێژگه‌لێكی دنیا، به‌گشتی دنیا خه‌یاڵبه‌رێكی ئه‌وتۆیه‌ مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری پشكۆن ده‌نا ئه‌وانیتر ژێرده‌سته‌و گوێڕایه‌ڵی هه‌میشه‌ين بۆی! حه‌یف "زۆرن ئه‌وانه‌ی دنیا به‌ مه‌قه‌ڕ تێگه‌یشتوون ئاخر جگه‌ له‌ مه‌مه‌ڕ هیچی تر نیه‌". گوزه‌ركردن به‌دنیا ڕێك وه‌ك ئه‌و ده‌رگا ئه‌لیكتڕۆنیانه‌ وایه‌ كه‌ كاریان پشكنینه‌. ده‌شێ ته‌واوی دنیام بۆ وه‌گه‌ڕخرێ، هه‌رچی فه‌رشی پڕ له‌شكۆو سفره‌ی پڕ له‌چێژ هه‌یه‌ بۆم ڕاخرێ دواجار هه‌ر گۆشت و خوێنه‌كه‌م، هه‌ر به‌شه‌ دیاری كراوه‌كه‌م ده‌خۆم، هه‌ر كه‌مێك زیاتر یان كه‌متر له‌تۆ ده‌ژیم و وه‌ك تۆش ده‌مرم. مژوڵ بوون به‌ دنیا به‌وه‌یه‌ مردن له‌بیرخۆمان به‌رینه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی وان له‌یادی مه‌رگ هه‌میشه‌ زیندوون، كه‌ كۆچی ئه‌به‌دیش له‌ دنیا ده‌كه‌ن هه‌ر نه‌مرن. ئه‌وانه‌ی به‌نه‌مریش ده‌مێننه‌وه‌ و هه‌میشه‌ له‌دڵمان زیندوون ئه‌وكه‌سانه‌ن بۆ هه‌موومان ژیاون خۆیان نه‌بێ! ئه‌وانه‌ن له‌مانای بوونی دنیا تێگه‌یشتوون بۆیه‌ باشترو بالاتر له‌ ئێمه‌ پێگه‌یشتوون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وان بی، بگه‌ یه‌قین، دنیا مه‌مه‌ڕه‌ مه‌قه‌ڕ نیه‌.
---------------------------
* هه‌ڵگرانی پشكۆ: مه‌به‌ستم لێی په‌یڕه‌وانی ئایینی ئیسلامه‌ به‌ پێی فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ربێ.
"دنیا مه‌مه‌ڕه‌، مه‌قه‌ڕ نیه‌" مامۆستا عبدالواحید.
---------------------------
[size=25]ده‌توانن به‌ ده‌نگیش گوێی لێ بگرن:[/size]
http://ysm21.net/viewtopic.php?pid=262759#p262759

یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » < دنیا مه‌مه‌ڕه‌ > » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌