زۆر سوپاس دهستی ئێوهش خۆش بێت
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ره نج سهنگاوی بۆبێکهس » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس دهستی ئێوهش خۆش بێت
دەست خۆش
دهستت خۆش کاک ئاری شێرکۆ سودی بۆخۆی نهبوو
بیرتان نە چێ
چاویلکەکەی بێننەوە بۆ نیشتیمان
با بڕوانێ لە بری خۆی
باببینێ پیتەکانی وەسێتەکەی
چۆن ئەگیرین بۆی
چاویلکەکەی با دایم لە ژوور سەری بێ
نەبا ڕوانگە لە ڕوانیین بێەری بێ
با هەمیشە پێنوسێک و دەفتەرەکەی
میوان بن لە مەزارەکەی
هیچ سەخت نیە لای خودا
شەوێ لەبەر نزای شیعرێ، ڕۆح بداتەوە بە دەستێ
چۆن گەڵا ئەژێنێتەوە، سەوزی بکاتەوە هەستێ
دایم ملپێچە سورەکەی بکەنە ملی کێلەکەی
بۆی دابنێن بۆنەکەی و ئێلەکە شاعیرانەکەی
نەبادا بەری بەیانان
لەگەڵ گوڵێکی ئەو باخە پێکەوە بڕۆنە ژوان.
بڵێن بە باخەوانەکەی
با هێواش هەنگاو هەڵبێنێ
کە ئەڕواتە سەر گۆڕەکەی
لەوانەیە فریشتەکان لە دەوری بن
قەسیدە بخوێنێتەوە
ئەو ئەتوانێ
وەک ئاشقانی سەر زەوی ئەوانیش بتوێنێتەوە
چاویلکەکەی لە بیر نەکەن
با بۆمان بگێڕێتەوە
لە بەهاری ساڵی حەفتاوە تا ئەمڕۆ
چەند فرمێسکی ئەمیان دیوە
با بزانین ئا لەم جەنگەڵستانەدا
کەس چاوەکانی سڕیوە؛
ئەو ئەزانێ ئەو شاعیرە دڵناسکە
بۆچی وا زوو زوو پەست ئەبو
مەگەر تەنیا ئەو بزانێ
وشە لە ناو گەرووی ئەوا چۆن مەست ئەبوو؛
ئەمەوێ چاوپێکەوتنێک
لەگەڵ چاویلکەکەی بکەم
پڕم لە پرسیاری نەکراو
با لێی بکەم
من ئەمەوێ بزانم شێرکۆ چۆن کردی
بە عەدەسەی کامێرا بۆ وێنەی ئەنفال؛
چۆن ناردی بۆ نەگرە سەلمان
چۆن قوتاری بوو لە حەلاج
چۆن بوو چاوەکانی نەشکان
من دڵنیام گەر کامێرای ئەمدنیایە
لە ئەنفالدا هەموو چاویان نە نوقایە
ئەم چاویلکەخۆی نە ئەکرد بە کامێراو
قەت وێنەی مەرگی نەئەگرت لە بیابان
کورد نەبوایە خاوەنەکەی
وەک شاعیری خوا پێداوی ئەمدنیایە
هەر گوڵ و پەپولەی ئەدوان.
من ئەمەوێ لەو چاویلکە خۆی بپرسم
وەختێ لەکارخانەبووە هەرگیز بە بیریا هاتووە
شاعیرێک ئەیخاتە سەر چاو
هەرگیز لە خەوا دیوێتی ڕۆژێ ئاوا ئەبێ بەناو
لێی ئەپرسم وەختێ کە شێرکۆ ئەگریا لە نامۆیی
تۆش ئەگریای
دایم ئەو چاوی تۆی ئەسڕی یا تۆش ئەگەشتی بە فریای؟
لێی ئەپرسم ئێخۆ درێژترین بەژنی
مەراقی شیعرمان ئەو بوو
ئەم هەموو برینەت کە دیوە و
کە باسی ئەم هەموو داستانی ئازارەی بۆ کردووی
خۆ دڵی شووشەش ناسکە
چۆنە لە پێش ئەو نەمردووی؛
خۆ لە بازاڕی کوردیدا
لە ناو گشت بەرهەمەکاندا
هەر تەنیا قەرەباڵەخی و بێتاقەتی و هەر تەنیا کڕین کوردیە
ئەم چاویلکەش وەختێک شێرکۆ کڕیویەتی کورد نەبووە
ئەوی ناسک کاتێ کە کوردی ناسیوە
چۆن بە خەمی ئەم هەموو مەرگە ساتەیان ورد نەبووە؛
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ره نج سهنگاوی بۆبێکهس » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]