زۆر به‌كورتی مه‌به‌ستم: مرۆڤی ئایندار ده‌بێت ژیربێت و خاوه‌ن ویژدان و سۆز و مرۆڤویست و مرۆڤ دۆست بیت. ده‌بێت ئایین ببێته زیندوو كردنه‌وه‌ی به‌ها جوان و ئاكاره به‌رزه‌كان. ته‌با بێت له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌مان
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئایین بۆ ناوه‌وه .. » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر به‌كورتی مه‌به‌ستم: مرۆڤی ئایندار ده‌بێت ژیربێت و خاوه‌ن ویژدان و سۆز و مرۆڤویست و مرۆڤ دۆست بیت. ده‌بێت ئایین ببێته زیندوو كردنه‌وه‌ی به‌ها جوان و ئاكاره به‌رزه‌كان. ته‌با بێت له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌مان
کاک جاسم مه‌به‌ستت جیه زۆر حاڵی نه‌بووم له‌م نوسینه؟
( ئاییــــــن بۆ نـــاوهوه ) "جاسم شوانی"
تا فریز و چیمه‌نه زیاده‌كان هه‌بن، ناتوانین دارێكی به‌ردار و سه‌وز و به‌هاری له ده‌شته‌كه‌مان بچێنین.
تا سفره بۆ ئاسووده‌یی ناخ و گه‌وره‌كردنی ویژدان و فراوانكردنی زه‌وی عه‌قڵ و مرۆڤ ویستی، دا نه‌ده‌ین؛ ناتوانین ئایین بكه‌ین به خۆر و شته باش و ئاكاره جوانه‌كان وه‌ك ئه‌ستێره به ده‌وریدا بسوڕێنه‌وه.
كه‌سێك گه‌ر له ناخه‌وه رێگه خۆشكه‌ری نه‌كردبێت بۆ ئاییـــن، ئه‌وا ناتوانێ دیوهجوانهكانی نه ببینێ و نه نه‌خش و په‌خشی بكات.
ده‌بینین له چه‌ندین په‌یامی ئاییندا داوا كراوه له مرۆڤ كه (تێ‌بگا - وردبێته‌وه - ژیربین و ژیربێژ... )بێت.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی عه‌با ره‌شه‌كانی ژیان و حه‌كیم بوون به له‌به‌ركردنی مه‌ته‌ڵه‌كانی بوون. واتا(چاو كراوه و بینا و به‌هه‌ست بوون...هتد) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه قورسه،به‌ڵام هه‌نگاوێكی گرنگه؛ ده‌بێ ده‌ست پێ بكرێ.
پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه (تقلید) لاسایی كردنه‌وه دروست ده‌كات، كه پهیرهوكاران ته‌نها هه‌ست به قوڕسایی ده‌كه‌ن؛ ئه‌رك بارده‌كه‌ن و عیشق و خۆشه‌ویستی بارانه له بیابان. راسته جارجاره ته‌زوویه‌ك وه‌ك هی كاره‌بایه‌كی خراپ دێت له بناری له‌شیان ده‌دات، به‌ڵام رێگه نادات چراكه داگیرسێ.
ئایین واتا به‌ئاگاهێنانی فطرهته پاكهكان.
بۆیه گه‌ر تۆ له ئاوه‌زی ده‌ره‌وه‌ت فطرهی پاكت بووێت و له ئاوه‌زی ناوهوهشت ئامادهسازیت نه‌كردبێت، ئه‌وا ئاگاداربـــــــــــه! ازدواجیهت و دوو جه‌مسه‌ری دروست ده‌بێـــــت...
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئایین بۆ ناوه‌وه .. » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]