شێخ ئه‌بو سه‌عید و موریده‌که‌ی
له کتێبی وانه‌کانی ژیان :
شێخ ئه‌بو سعید به یه‌کێك له په‌یڕه‌وه‌کانی خۆی به‌ناوی " خواجه حه‌سه‌ن مۆئه‌ده‌ب " که هێشتا تۆزێ له خۆویشتی له ده‌روونی دامابوو ده‌لێت که سه‌به‌ته‌یه‌ك هه‌ڵبگرێت و بڕوات بۆ بازار بۆ ئه‌وه‌ی بڕێك جگه‌ر و ریخۆڵه و شتی وا بکرێت و بیانخاته ناوی سه‌به‌ته‌که به کۆڵ بهێنێته‌وه بۆ خانه‌قا.
خواجه حسن سه‌به‌ته‌که هه‌ڵده‌گرێط و له‌وه‌ی که له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکدا جل و به‌رگه گران به‌هاکه‌ی خوێناوی و پیس بووه هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌کات دوای ئه‌وه‌ی که دێته‌وه پێی ده‌لێت که : " بڕۆ بۆ بازار و پرسیار بکه که ئایا کابرایه‌کیان دیوه سه‌به‌ته‌ك پڕ له جگه‌ر و ریخۆڵه به کۆڵیه‌وه بێت " خواجه حسن به فه‌رمانی شێخ ده‌ڕوات بۆ بازار و له‌و شوێنه که سه‌به‌ته‌که‌ی هه‌ڵگرتوووه پرسیار له هه‌موو دوکانداره‌کان ده‌کات به‌ڵام هیچ که‌س نییه که بڵێت کابرایه‌کی وام دیوه دوای ئه‌وه‌ی که گه‌ڕایه‌وه بۆ لای شێخ، شێخ پێی وت" ئه‌ی حسن ئه‌وه تۆی که خۆت ده‌بینیت ئه‌گینا هیچ که‌س کاتی ئه‌وه‌ی نییه که سه‌یری تۆ بکات، ئه‌وه بۆچوونی چه‌وتی تۆیه که خۆت له‌به‌رچاوی تۆ شیرین ده‌کات هه‌ر بۆیه ده‌بێ وازی لێ بێنیت.