تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

چیرۆکی  بوکی کەڕ ...!

دەڵێن کچێکی کەڕ لە گوندێک دەژیا، کوڕێک لە گوندێکی دیکەوە، کە نەیزانیبوو کەڕە، ناردییە داوای ئیشەکان ڕێکخران و زەماوەندەکە سەری گرت، خەڵکێکی زۆریش هاتنە شایی یەکەیان. بووکێ نەیدەویست میوانەکان بە کەڕییەکەی بزانن، هەربۆیە داوای لەدەستە خوشکەکەی کرد . کە لە تەنیشتی دابنیشێ بۆئەوەی ئەگەر قسەیەکی خۆش و پێکەنیناویان کرد نقورچێک لە شانی چەپەی بگرێت و، ئەگەر قسەیەکیشیان کرد ، کە مایەی داخ و کەسەر بێ، نقورچێک لە شانی ڕاستەی بگرێت..
هیچ پێویست ناکا کە بووک لە کۆڕی زەماوەندا قسان بکات تەنانەت وا باشترە کە هەر هیچ قسەیەکیش نەکات، ماوەیەک ئیشەکە زۆر بە باشی دەڕۆیشت، بووکێ لە کاتی پێویستدا پێ دەکەنی و ئەو کاتەش کە هەمووان خەمبار دەبوون ، بووکێش خۆی بە خەمبار نیشاندەدا..!
ئەوەندەی پێنەچوو ، دەستە خوشکەکەی وەزعەکەی لەبیرچۆوە. ئەوکاتەی کە دەبووایە نقورچەکەی لە شانی چەپەی بووکێ بگرێ ، لە شانی ڕاستەی دەگرت و بەپێچەوانەوە..
کاتێک کە هەموو دۆش دادەمان و دڵ بەخەم دەبوون بووکێ قاقا پێدەکەنی ، کاتێکیش کە هەموو سەرمەستی خۆشی بوون، ئەو بە خەمبارییەوە هەناسەی زۆر جەرگبری هەڵدەکێشا، پاش ئەوەی زاوا بۆماوەیەک سەیری بووکێی کرد ، گوومانی ئەوەی لەلا دروست بوو، کە بووکەکە شێتە،هەربۆیە بە پەلەپەل ناردییەوە بۆ ماڵی بابی...!

هەربۆیە نوسەری ڕاستەقینە نابێت وەک ئەو بووکە پێویستی بە نقوڕچی لای ڕاست و چەپ هەبێ نوسەری ڕاستەقینە بە گوێ ڕاگرتن لە ئازارەکانی دڵی خۆیی و ، هەروەها بە هەستکردن بە خۆشی شادی پێنوسەکەی هەڵدەگرێ و دەست بە نووسین دەکا..نوسەری ڕاستەقینە لەبەرئەوە پێناکەنێت چونکە ئەوانی دیکە پێدەکەنن، لەبەر ناچاریش خۆی لەگەڵ خەڵکی ناگونجێنێ و خۆی بە خەمبار نیشان نادات لەبەرئەوەی ئەوانی دیکە خەمبارن..!

"ڕەسوڵ حەمزا تۆڤ"

لە کتێبی __"داغستانی من"