[size=22]بهخێبێیت خاتوونی یانه [/size]
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » *ڕەنگی زەرد * » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=22]بهخێبێیت خاتوونی یانه [/size]
ئهوه كوه شانی فیكرت دایه بهر نووسینهكانی شێركۆ بێكهس مهگهر ئاسان تێی دهگهی؟!
[center][/center]
ئەشێ لای تۆ ڕەنگی زەرد ببێ بە ڕەنگی تێکشان و
ڕەنگی باوێشکدانی پایز، ببێ بە ڕەنگی ئاویلکەی
هیوایەکی کز و نەخۆش، ببێ بە ڕەنگی دابڕان
لەنێوانی دوو گۆرانیی و دوو باڵندە و دوو دڵداردا..
کەچی لای من هەر ئەو ڕەنگە
ئەبێ بە ڕەنگی پێکەنین
ئەبێ بە ڕەنگی دیداری ئێوارانی خۆشەویستی و
بە مانگەشەوی خەوبینین.
هەردوو، کێڵگەی گوڵەبەڕۆژە و زاری خۆر
وام پێ ئەڵێن.
ئەشێ لای تۆ ((شین)) هەر ڕەنگی هەڵفڕین و
شەقژن بێت و ڕەنگی بەرزیی و ڕەنگی یاڵی ئەسپی زەریا و
ڕەنگی نەینووکی ساماڵ و ڕەنگی نیگاکانی ئەوین.
کەچی لای من هەر ئەو ڕەنگە
ئەبێ بە ڕەنگی ترساوی منداڵیم و ڕەنگی پرسیاری
ناو سەرم و گیر ئەخوات و وەک ئەستێرە
لە ژوورێکدا حەپس ئەکرێ.
ڕەنگدان
دیوانی شێرکۆ بێکەس
بەرگی پێنجەم لا 283
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » *ڕەنگی زەرد * » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]