کورد و په‌یدا بوونی ئاینی زەردەشت
ماكوان كريم
ئەم باسە لێکۆڵینەوەیەکی رەخنە ئامێزە لەسەر ئاینی زەردەشتی..
کورد له ڕه‌گه‌زی ئاریه له سه‌رده‌مێکی نه‌زانراوه وه یان چه‌ند هه‌زار ساڵێك پێش زایین کۆچیان کردوه بۆ کوردستان که کورد له مادده‌کانیش کۆنترن که به کورد و مادد یان ووتوه ماددیان، به‌ڵام زۆر جار له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی که‌وتونه‌ته شه‌ڕه‌وه، به‌ڵام به‌گشتی ئاوانیش هه‌ر به مادد ناسراون.
کوردستانیش ده‌که‌وێته خواروی ئه‌رمه‌نستانه‌وه به درێژای ڕووباری دیجله و چیاکانی زاگرۆس وه تا که‌نداوی عومان ڕۆشتوه، له ڕۆژئاواش به درێژای ڕووباری فورات ڕۆشتوه به درێژای زنجیره شاخی (تورسب) تا سوریا و شامات و که‌ناری ده‌ریای سپی بڵاو بۆته‌وه.
ئه‌مه به‌گشتی جوگرافیای کوردستان ده‌گرێته‌وه که ته‌نها ئینساکلۆپیدیای ئیسلامی دانی به‌م جوگرافیایه‌دا ناوه، وه له مێژوه‌که‌ی ئه‌مین زه‌کی به‌گدا له سه‌ره‌تادا باسی لێوه کردوه.
هۆزه‌کانی کورد بریتی بوون له حه‌وت هۆزی سه‌ره‌کی هه‌رچه‌نده مێژوونوسان کورد به‌وه زیاتر ناوزه‌د ده‌که‌ن له‌و حه‌وت هۆزه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هه‌موو مێژوونوسان له سه‌ری یه‌کگرتوون به ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌کانیشه‌وه وه به‌هه‌مانشێوه مێژوونوسانی ناوچه‌که وه مێژوونوسانی کورد.
یه‌که‌م: گۆتی یان (جودی) ئاراراتی
دووه‌م: لۆلۆ
سێیه‌م: سیره‌تی یان کورتی به‌مانای دڕنده و ئازاردانی خه‌ڵکی ناویان ده‌رکردوه له زمانی هه‌ورامی دا سیره‌ت واته دڕك.
چواره‌م: کاردۆخی یان کاری
پێنجه‌م: هۆری
شه‌شه‌م: سۆبارتۆ یان کاسی
حه‌وته‌م: مادد
به‌و نیشتمانه‌ی که پێی ده‌وترێت کوردستان بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی که کوردی پێدا تێپه‌ڕ بووه..
به‌ڵگه‌ی مێژووی پاشماوه دێرینه‌کان وا باسیان کردوه که کوردیان به پێنج سه‌رده‌مدا دابه‌ش کردوه.
یەکەم- سه‌رده‌می پێش مێژوو: که چه‌ند هه‌زار ساڵێك پێش زاین تا ساڵی ٣٦٠٠ی پێش زاین که گۆتیه‌کان دوو سه‌ده حوکمیان کردوه ئه‌ویش به له ناوچوونی فه‌رمانڕه‌وای (نه‌رامسینی کوڕی سه‌رگۆن) به ده‌ستی گۆتیه‌کان که ئه‌م مێژووه زۆر ڕوون و ئاشکرا نییه.
دووەم- سه‌رده‌می په‌یوه‌ندی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌که‌د و ئاشوری و عیلامیهکاندا ساڵی ٣٦٠٠ی پ.ز تا ساڵی ٨٥٣ی پ.ز واتا کاتی فه‌رمانڕه‌وایی (که‌یقوبادی کوردی) یان سه‌رده‌می دروست کردنی ده‌وڵه‌تی مادد.
سێیەم- له ساڵی ٨٥٣ی پ.ز تا ٥٥٠ی پ.ز به سه‌رده‌می له ناوچوونی فه‌رمانڕه‌وای مادد به‌ده‌ستی (که‌یخوسره‌وی گه‌وره‌ی پارسیا که به سیروس اعظم ) ناوبانگی ده‌رکردبوو ده‌ست پێ ده‌کات له دوای ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی مادد به‌ده‌ستی(که‌یخوسره‌وی گه‌وره) مادده‌کان ده‌بنه به‌شێك له ده‌وڵه‌تی پارسیا.
4- ٥٥٠ی پ.ز تا سه‌رده‌می که‌یخوسره‌وی گه‌وره کورده‌کان جاروبار فه‌رمانڕه‌واییان کردوه به‌ڵام زیاتر هه‌ر ژێر ده‌سته بوون.
5- کورده‌کان له سه‌رده‌می ئایینی ئیسلام به‌دواوه: ئه‌ویش مێژوونوسان به سێ قۆناغی گرنگ باسیان کردوه.
ئه‌مانه‌ی که خستمانه ڕوو ته‌نها بۆ ناساندنی کورد بوو ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له ڕووی سیاسی و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وای کورده‌کانه‌وه بدوێین له ڕاستیدا ناتوانین به‌چه‌ند نوسینێك، به‌ڵکو به‌چه‌ند په‌ڕتوکێکیش ڕوونیان بکه‌ینه‌وه، ئه‌م ڕه‌هه‌نده ته‌نها بۆ ناساندنی کورد و کوردستانه.
ئاینی کورد..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورده‌کان زیاتر له نه‌وچه شاخاویه‌کاندا ژیاون زۆر تێکه‌ڵ نه‌بوون به نه‌ته‌وه‌و هۆزه‌کانی ده‌وروبه‌ریان به تێڕامانی خۆیان په‌رستنیان کردوه..
په‌رستنه‌کانیشیان بریتی بووه له شته سروشتیه‌کان وه‌ك (دار، مانگ، ڕۆژ،گا..هتد) هه‌موو جۆره شتێكی سروشتی له‌م بونه‌دا سودی به مرۆڤ گه‌یاندبێت ئه‌وان ده‌یان په‌رست، به‌ڵام مێژوونوسان سه‌ره‌تای ئایینی کورد ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ( فیتیشیزم) یان (ئه‌نیمیسیسم) واتا بت په‌رستی، پاشان ئاینی کورد له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ بوونیان به هۆزه‌کان و دروست کردنی فه‌رمانڕه‌وایی مادد.. یان ئاینی ئاریه‌کان له‌و ناوچه‌دا به گشتی بریتی بوه له ئاینی (ودا) که له هینده‌کانه‌وه وه‌ریان گرتبوو، پاشان ئه‌م ئایینه وابه‌ست بوو به کورده‌کانه‌وه که گۆڕا به ئایینی (واردنا) که ئه‌م خوایه ته‌نها په‌یوه‌ست بوو به مادده‌کانه‌وه.
هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن؛ هنده‌کانیش په‌رستویانه، پاش سه‌رهه‌ڵدانی ئاینی بودایی له ناو مادده‌کان و پارسه‌کاندا ده‌ستی پێکردوه و به “مهرپه‌رستی” خۆی ناساندوه.
مادده‌کان و پارسه‌کان بڕوایان وابوه که “مهرپه‌رستی” خوایه‌کی گه‌وره‌تر بوه له هه‌موو خواکانی تر.. پاشان ئه‌م ئاینهشیان به‌جێ هێشتوه ڕوویان کردوه‌ته ئایینێکی که که ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هینده‌کان ئه‌م ئاینه ناوی (میترا ئیسیسم) بووه، که له سه‌ر بناغه‌ی ئاگرپه‌رستی هێزه سروشتیه‌کان دانراوه وه‌ك ( باو تۆفان و جوانی و ئاسمان و چیا و جه‌نگه‌ڵ و شه‌و) ..
کورد بهسهردهمێکیدا تێپه‌ڕیوه که پێی ده‌وترێت سه‌رده‌می جاد و سحربازی.
ئه‌م ئایینه زۆر بره‌وی هه‌بوه خه‌ڵکی ساده و پیاو چاکه‌کانی کوردیش ده‌بوو له سحرو جادو شاره‌زا بونایه ته‌نانه‌ت پیاوه ئاینیه کانیش له سحر شاره‌زا بوون واتا سحر پیشه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کۆمه‌ڵگا بووه.
ئه‌م ئاینه له‌سه‌ر بنه‌مای خوایه‌ك دامه‌زراوه که دوو فریشته‌ی له ژێر ده‌ستا بووه به ناوی ( ڕاشنو وه سه‌ر ئوشنا) له ژێر فه‌رمانڕه‌وای خواکه‌یاندا بووه که ناوی (میترا دانه) که فریشته‌کان سزای خراپه‌کاران ده‌ده‌ن وه بێجگه له‌م خوایه بڕوایان به خوای خواکان بووه که ناوی ( ئێزه‌دی یان ئێزده‌کان) بووه.
ئه‌و خوایه‌ی تریش بریتی بوه له (میترا) که خوای ڕووناکی بووه وه (ئاگنی) خوای ئاگر و(ئیبن دارا) که خوای سروشت و هه‌وره‌بروسکه بووه، خوای (وارونه) خوای ئاسمان و (ئاناهیتا) خوای ئاو، بێجگه له‌م خوایانه خوای که‌شیان په‌رستوه وه هه‌روه‌ك باسمان کرد خوای خواکان (ئێزه‌دی) بووه، به‌ڵام خوای ئاگر به‌ڕیزترین خوا بووه لای کورده‌کان وه ئاگریش ڕێزێکی تایبه‌تی هه‌بوه، پیاوانی ئاینی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کورد به (ئه‌تروبان یان ئاگره‌وان) ناو ده‌بران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌م دروشمه ئایینیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا دروست بوه (ووته‌ی چاك، كرداری چاك) کاریان پێ کردوه واتا پێش ئاینی زەردەشتی ئەمانە هەمووی ئاینی کورد بوون، به‌ڵام له دوای ئه‌م ئاینه‌نانه گرنگترین ئایین که سه‌رچاوه‌ی گرتوه له ناو کورده‌کاندا ئایینی (شوشانگ) بووه واتا خوای هه‌مه چه‌شنه.
مێژوونوسی دانیمارکی… (کریستیانسن) مێژوونوسانی تریش له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن که ئه‌م ئاینه سه‌رچاوه‌کانی ئایینه‌کانی پێش‌و بووه پیاوه ئاینه‌کان و سحربازه کورده‌کان بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ئه‌م ئاینه‌یان دامه‌زراندوه، بناغه‌ی ئه‌م ئاینه (میترا)یه.
ئاینەکانی کورد بە گشتی بریتی بوون لە :
یەکەم- په‌رستنی هه‌موو دیارده سروشتیه‌کان.
دووەم- پیاوه‌کانی ئه‌م ئاینەکانیان جاد و سحرباز بوون.
سێیەم- ته‌نها ڕۆحانیه‌کانی ئه‌م ئایینه پاکن.
ئاینی (شوشه‌نگ) له هه‌موو جیهاندا بڵاو بۆته‌وه به تایبه‌ت له ناوه‌ندی ئه‌وروپا له ساڵی ١٠٧ی ز وه ده‌ستی پێ کردوه، باکوری باڵکان و ئیتالیا و ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆم ئایینی (شوشه‌نگ یان میترایان) هه‌بووه. ئه‌مه‌ش بریتی بوو له ئایینی سه‌ره‌کی کورد پێش هاتنی زه‌رده‌شت.
هاتنی زه‌رده‌شت..
زه‌رده‌شت کێیه؟
زه‌رده‌شت له ڕاستیدا به چه‌ند ناوێك لێکدراوه‌ته‌وه به ووشتری زه‌رد یان ئه‌ستێره‌ی زێڕین یان پیر وه‌یان ده‌سه‌ڵاتی زێڕین،خاوه‌نی ووشتر یان گه‌شه‌وه
باسیان لێوه کردوه.
مێژوو نوسان وا ده‌گێڕنه‌وه که زه‌رده‌شت کوڕی پیاوێکی جوتیار بووه‌له ڕه‌گه‌ز و ڕه‌چه‌ڵکدا ئاری بووه..ناوی له بنه‌ڕه‌تدا (زرواستر)ه یان (زراتشتر)ه، واتا خاوه‌نی ووشتری زه‌ردیان ووشتری کۆن یاخود پیر دێت.
له ڕاستیدا مێژووی له دایك بوونی زه‌رده‌شت زۆر ڕوون نیه، به‌ڵام مێژوونوسان ده‌یگه‌رێنه‌وه بۆ(٦٦٠)پ.ز له ئازربایجان له دایك بووه بنه‌ماڵه‌که‌ی (ئهسپیاما)یه که‌له ڕه‌چه‌ڵه‌کدا هه‌موو ئارین، باوکی زه‌رده‌شت ناوی(پورشاسپا)ی ئازهربایجانیە دایکی زه‌رده‌شت ناوی (دغدو یان دگدو)بووه خه‌ڵکی (ڕه‌می) ئازه‌ربایجانه خێزانی سێیه‌می زه‌رده‌شت ناوی (هۆیوی ) بووه که کچی پاشایی ناوداری فارسه‌کان(فریشا ئوشتر)ی برای (جاماسب )بووه.
زه‌رده‌شت له ته‌مه‌نی پازده ساڵی دا ده‌ستی به خوێندن کردوه لای مامۆستایه‌ك که ناوی (کوشتی )بووه سه‌یر له وه‌دایه که ئه‌م ناوه به کار هاتوه بۆ مه‌راسیمی پشتوێن به‌ستن له ئاینی زه‌رده‌شتی دا، تا ته‌مه‌نی بیست ساڵی به‌رده‌وام بووه له خوێندن له دوایدا زه‌رده‌شت دایك و باوك و خێزانه‌که‌ی به جێ هێشتوه و گه‌ڕاوه به جیهاندا یان ده‌ڵێن که‌سێکی گۆشه گیر بووه‌له چیاکان وئهشکهوتهکاندا ژیانی بردۆتە سەر.
له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا به په‌یامبه‌ر خۆی ناساندوه بانگهشتی بۆ په‌یامبه‌رێتی و ئاینه که‌ی کردوه.
مێژوو نووسان ده‌ڵێن له که‌ناری ده‌ریای (دیتا) له نزیك نیشتیمانه‌که‌ی خۆی له ئازربایجان له له‌لایه‌ن فریشته یه‌که‌وه کراوه به په‌یامبه‌ر وه ئه‌و فریشته ناوی (هومنه یان به‌همه‌ن)ه واتا له زمانی پارسی کۆندا به مانای بیری چاكه هاتووه.
له‌دوای هه‌شت ساڵ په‌یامبه‌رایه‌تی لەگەڵ شەش فریشته ناسراوه‌که‌ی (ئهمشاسپندان) ووت‌وێژی کردوه.
له دوای ١٠ساڵی تری په‌یامبه‌رایه‌تی مێژوونوسان ده‌ڵێن؛ خه‌ڵکی زۆر ئازاریان داوه ته‌نها یه‌ك که‌س باوه‌ڕی پێ دێنێت ئه‌ویش نزیکی خۆی بووه یان ده‌ڵێن ئامۆزای خۆی بووه که ناوی(مینیدی نیمون ها) بووه.
له پاشان دا سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ و ڕووده‌کاته ئه‌وروپای ئێستا له ناو یۆنان و ڕۆمه‌کاندا ده‌ست به بڵاو کردنه‌وه‌ی ئایینه‌که‌ی خۆی ده‌کات.
زه‌رده‌شت له ناو یۆنانیه‌کاندا به (زۆرۆئاسترس) ناسراوه، وه له ناو ڕۆمه‌کانیشدا به هه‌مان شێوه پێیان وتوه(زۆرۆ ئاستر).
کارناسی فه‌ڕه‌نسی ئاوێستای (جێمس دار مێسته‌ر) ده‌ڵێت: له دوای به‌جێ هێشتنی زه‌رده‌شت له ناوچه‌که‌دا توانی ڕۆمه‌کان و یۆنانیه‌کان ڕێكبخات وه کۆکیان بکات له سه‌ر خوایه‌ك که له زه‌رده‌شت دایان تاشی ناویان نا(هوم) که له شێوه‌ی مرۆڤ دا بوو.
(کرن) مێژوونوسی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت: زه‌رده‌شت په‌یامبه‌ر نه‌بوو به‌ڵکو ڕۆشنبیرێکی ڕووناك په‌رست بوو؛ له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ خۆرهه‌ڵات ناونرا به خوای خۆر.
ئه‌فلاتون له ٤٢٩تا ٣٤٧ی پ.ز به ڕاشکاوانه باسی زه‌رده‌شتی کردوه ئه‌و به فه‌یله‌سوفێکی پارس و هندهکانی ده‌زانێت وه به دامه‌زرێنه‌ری ئایینی (مه‌زد یه‌سنا) ی زانیوه که تا ئێستاش له هندستان و ئێران‌دا ئه‌و ئایینه ماوه.
مێژوونوسی سه‌ده‌ی سێیه‌می زایین (برۆسوس) زه‌رده‌شت به پاشایه‌کی خوازراوی پارس و مادده‌کان ده‌زانێت.
مێژوونوسه به‌ناوبانگه‌کانی جیهان هه‌موو له سه‌ر ئه‌وه کۆکن که زه‌رده‌شت خه‌ڵکی ئازه‌ربایجانه وه مێژوونوسه‌کانیش بریتین له( براتلمه، مولون، سیستان، گلدزهیر، جاکسون وه پیریتیا)، به‌ڵام ڕایه‌کی که هه‌یه که ده‌ڵێن زه‌رده‌شت خه‌ڵکی شاری (ڕهێ) واتا تارانی ئێستا به زمانی ئاوێستای باسی کردوه به شاری تارانیان ووتوه (وغ) وه به زمانی په‌هله‌وی پێی ده‌ڵێن(ڕکا) که گوایه زه‌رده‌شت له وێ له دایك بووه.
ئه‌و مێژوونوسانه‌ش بریتین له ( ئه‌فلاتون، دیۆجین له‌گه‌ڵ هرموودرس) که قوتابی ئه‌فلاتون بووه، وه‌هه‌ر ئه‌وانیش ووشه‌ی زه‌رده‌شتیان لێك داوه‌ته‌وه به مانای ئه‌ستێره‌ی زێڕین یان نیاز پاك وه یان به زه‌وی کێڵهرێکی باش لێکیان داوه‌ته‌وه.
له ناو مێژوونوساندا ته‌نها مێژوونوسی ئه‌ڵمانی که ناوی ( دۆمارێنی)یه ده‌ڵێت زه‌رده‌شت خه‌ڵکی( باڵخ)ی رۆژهه‌ڵاتی ئێرانه یان (ئورومیه) وه زهردهووشتیشی به مانای سوتان و گه‌شاوه ناوزه‌ند کردوه.
به هه‌ر جۆریك بێت ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر باسه‌که ته‌نها ویستم سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕابکێشم بۆ باس کردنی جێگه و ڕێگای زه‌رده‌شت.
بەمیش دەرکەوت کە زەردەشت کورد نیە، بەڵکو زۆرێك پیان وایە کە رەگەزی زەردەشت ئاریە و لە بێخدا ئازەریە!!
له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو مه‌ڵبه‌ند و زێدی باو‌و باپیرانی وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کردبوو له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ئێران گه‌یشته باره‌گای پاشای ئه‌و هه‌رێمه
که پاشای پارسه‌کان بوو ناوی ( ویشتاسب) بوو..
زه‌رده‌شت به‌هۆی زیره‌کی و لێوه‌شاوه‌ی خۆی توانی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پاشایه‌دا جێگای خۆی بکاته‌وه تا دوو ساڵ به نهێنی کاری کرد، تا ئه‌و پاشایه بهێنێته سه‌ر بیر وبۆچون و ئایینه‌که‌ی خۆی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات داران و فه‌رمانڕه‌وایان وه پیاوانی ئایینی ئه‌و ده‌ڤه‌ره زۆر دژایه‌تی زه‌رده‌شتیان ده‌کرد..
له دوای ئه‌وه‌ی که زه‌رده‌شت کچه‌که‌ی خۆی دا به ( ویشتاسب) که به ته‌مه‌ن ٤٨ساڵ له کچه‌که‌ی زه‌رده‌شت گه‌وره‌تر بوو کچه‌که‌ی ناوی ( یوروچیست) بوو.
له پاشاندا ته‌واوی هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆی خسته ژێر ده‌ستی زه‌رده‌شته‌وه تا ئایینه‌که‌ی بڵاو بکاته‌وه‌و وه خۆشی بڕوای پێ هێناو ئایینی زه‌رده‌شتی بووه ئایینی ڕه‌سمی “ئێران” وه بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م ئایینیه که‌وتنه جه‌نگ و کۆشش کردن له ماوه‌ی ٢٠ ساڵدا خه‌ریکی بانگه‌واز و داگیر کردنی ووڵاتانی چوارده‌وریان بوون که زه‌رده‌شت ته‌مه‌نی گه‌یشته ٧٧ ساڵ له جه‌نگێکدا به‌رانبه‌ر به تورانیه‌کان و مادده‌کان که له ڕاستیدا سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ریاندا پارسه‌کان توانیان مادده‌کان و تورانیه‌کان تێك و پێك بشکێنن وه زه‌رده‌شتیش له ته‌مه‌نی ٧٧ساڵیدا که یه‌کێك بوو له سه‌رکرده‌ی ئه‌و له‌شکرانه به ده‌ستی تورانیه‌کان کوژرا.
په‌رتوکی ئاوێستا..
ووشه‌ی ئاوێستا له بنه‌ڕه‌تدا واتاکه‌ی به “بێخ” دێت یان “ئه‌سڵ” وه یان “په‌نا” یان “دۆستایه‌تی” هاتوه.
کتێبی ئاوێستا په‌رتوکی ئایینی زه‌رده‌شته که هیچ گومانێکی تێدا نییه که ئه‌م په‌رتوکه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌ماوه، به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌مه، مێژوونوسان ده‌ڵێن له سه‌رده‌می خۆیدا له ته‌ختی جه‌مشیدا له‌و ئاته‌شگایه هه‌ڵگیراوه له سه‌ر پێستی گیانله‌به‌ران نوسرابوه‌وه که کاتێک ئه‌سکه‌نده‌ر له ٣٣١ی پ.ز دا که
هه‌خامه‌نشینه‌کان، بابلیه‌کان و پارسیه‌کانی گرت ئه‌و ئاتهشگایهی سوتاند و
ئاوێستاکهی له ناو برد.
ئه‌و ئاوێستایانهی تریش که له ئاتهشگاکانی تردا مابونه‌وه وه‌ك ئاتهشگاکانی هندستان، ئازه‌ربایجان، یۆنانیه‌کان دزیان بۆ خۆیان مێژوونوسه‌کان ده‌ڵین زۆربه‌ی زۆری فه‌له‌ك ناسه‌کانی یۆنانی له کتێبی ئاوێستاوه فێری فه‌له‌ك ناسی بوون.
ده‌ڵێن ئاوێستا سه‌رچاوه‌یه‌کی باش بوه بۆ گه‌ردوون ناسی.
له سه‌رده‌می (ئه‌رده‌شیر) پاشای ئه‌شکانیه‌کان که له دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سکه‌نده‌ره‌وه وویستی سه‌ر له نوێ ئاوێستا کۆ بکاته‌وه فه‌رمانی دا به ڕۆحانی و موغه‌کان که ده‌ست بکه‌ن به کۆکردنه‌وه‌ی ئاوێستا وه ئه‌مه‌ش موغه‌کان و ڕۆحانیه‌کانی هاندا که خۆیان بکه‌ن به زه‌رده‌شت وه ئه‌وان سه‌ر له نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ئاوێستا بکه‌نه‌وه.!
مێژوونوسی کورد مه‌ردۆخی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی که چه‌ند زه‌رده‌شتێك دروست ببێت تا به ئاره‌زووی خۆیان چه‌ند ئاوێستایه‌ك بنوسنه‌وه.!
له ده‌وڵه‌تی ساسانیه‌کاندا زۆر بره‌ویان دا به ئاینی زهردەشتیهت که سێکی ڕۆشنبیر که به ڕه‌چه‌ڵه‌ك کورد بوو بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له ساسانیه‌کان وه ده‌سه‌ڵاتی کوردی بێنێته‌وه کایه ووتی من زه‌رده‌شتم؛ ئاوێستایهکی نوسراوه‌ی جوانی به‌ده‌ستی خۆی خسته به‌رده‌ست ساسانیه‌کان، خۆشی کرده گه‌وره‌ی موغه‌کان و ڕۆحانیه‌کان ، زه‌رده‌شتیه‌تی کرده یاسا‌و ئایینی کیشوه‌ری ساسانی.
ئه‌مه سه‌ری نه‌گرت، پاشان له سه‌رده‌می (شاپور)دا گه‌ڕانێكی زۆریان کرد له یۆنان و هیندستان و ئاتهشگاکانی تری زه‌رده‌شتی دا تا به‌م شێوه‌یه کۆیان کردوه که له ڕاستیدا ئاوێستا نه‌بوو، به‌ڵکو ته‌نها قسه‌و باس بوو له سەر زه‌رده‌شت هەر قسەیەکی گێراوە بوو هیچی تر.
ئاوێستایان دروست کرد له ٣١ “نسك” یان به‌ش تا سه‌رده‌می ئاینی ئیسلام.
که ئاینی ئیسلام هات ئاوێستا کاریگه‌ری ئیسلامی له سه‌ر بوو یان یاسایی (فیتودت) به‌کار ده‌هێنرا که کوڕ ده‌یتوانی دایك وه باوك کچی خۆی ماره بکات وه خۆشك و برا له‌یه‌ك ماره بکرێن له سه‌ر ئه‌و بنمایه‌ی که ڕه‌چه‌ڵه‌ك وون نه‌بێت لەسەردەمەدا ئەم کارە باو بوو بۆنمونە مێژوو نوسان دەڵێن؛ هاتنی ئاینی ئیسلام بۆ ناوچه‌که ئه‌و چاکه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ میلله‌تی کورددا کرد که مه‌حره‌می دروست کرد له ناوچه‌که‌دا له یاسای شه‌ریعه‌تی زه‌رده‌شتیدا به ناوی یاسای (فیتودت) که دایك له کوڕی خۆی ماره ده‌کرا وه کچ له باوك وه خوشك له برا (کامبوزیا) که که‌سایه‌تیه‌کی ئایینی بوو خوشکه‌که‌ی خۆی هێناو پاشان کوشتی (ههرۆدۆت) له ٤٨٤ تا ٤٨٩ ی پ.ز باسی کردوه، (ئه‌رده‌شیری دووه‌م) کچه‌که‌ی خۆی ماره کرد که مێژوونوسی یۆنانی (کتیزیاس) پێنج ساڵ پێش زایین ژیاوه‌و ئه‌م مێژووه‌ی نوسیوه‌ته‌وه پاشان ( قوباد) کچه‌که‌ی خۆی ماره کرد، مێژوونوس (ئاگاتیاس) باسی لێوه کردوه ( ئه‌نه‌وشیره‌وان) ئه‌ویش کچه‌که‌ی خۆی ماره کردوه پڕۆفیسۆر (ڕالینوم) باسی کردوه که وهرگێری مێژوی (هۆرۆدۆت)ه بۆ زمانی ئینگلیزی زۆری تریش هه‌ن که که‌سایه‌تی ئایینی بوون و ئه‌و یاسایه‌یان به‌کار هێناوه که گوایه ئێستا زه‌رده‌شتیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌مه له ناو ئایینی زه‌رده‌شتیدا باو نه‌بوه به‌ڵکو له ناو ئاریه‌کاندا باو بووه خۆ ئه‌گه‌ر واش بێت زه‌رده‌شت په‌یامبه‌ری ئاریه‌کانیش بووه.!
ئایینی ئیسلام ئه‌و چاکه‌یه‌ی هه‌بوه بۆ گه‌لی کورد که ئه‌و یاسایه‌ی نه‌هێشت.
ئه‌و چوار به‌شه‌ی ئاوێستا که هیچ شه‌رع و یاسایه‌کی تێدا نه‌ماوه به‌ڵکو ته‌نها چیرۆکی به‌ر ئاگردانن بریتین له مانه‌ی خواره‌وه:
١- دینکرد
٢- نه‌ته‌ر
٣- ویستاگ
٤- یهزدهك
هه‌روه‌ها له ناو ئه‌و چواربه‌شه‌ی ئاوێستادا پێنج بنه‌مایی سه‌ره‌کی هه‌یه بۆ به‌ندایه‌تی:
١- یه‌سنا: واتا نزا‌و پاڕانه‌وه که له به‌رانبه‌ر ئاگردا ده‌خوێنرێت.
٢- ویس پزد: واتا به‌ندایه‌تی بۆ ئاهورا مه‌زدا ئه‌مه ته‌واوکه‌ری یه‌سنایه.
٣- وه‌ندیدان: ئه‌مه‌یان ده‌ستوری ئیش وکارو سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دێوو درنجه‌کاندا.!!
٤- پشت یان سروود وه‌یان گاته: ئه‌مه بۆ ئه‌و شه‌ش فریشته‌یه ده‌خوێنرێت که زه‌رده‌شت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ کردون.!!
٥- خورده ئاوێستا: واتا ئه‌و نوێژانه‌ی له بۆنه‌و جه‌ژنه‌کاندا ده‌خوێنرێت.
به کورتی ئه‌مه باسێکی ئاوێستا بوو.
باوه‌ڕی زه‌رده‌شتی..
له ئایینی زه‌رده‌شتیدا ئاهورامه‌زدا به خوای چاکه ناوزه‌د کراوه، ئه‌هریمه‌ن به خوای خراپه دانراوه.
هه‌میشه ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته که له ناو زه‌رده‌شتیه‌تدا به خوا ناسراون له کێشمه‌و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتدان بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست یه‌کتری.
ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه ئه‌م دوو خوایه له خوایه‌کی که‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه که ناوی ( زه‌روان) که گوایه “زه‌روان” له‌مه‌ولاوه ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌خشیوه‌ته ده‌ست ئاهورامه‌زدا بۆ چاکه، به‌ڵام ئه‌هریمه‌ن ئه‌مه‌ی پێ ڕه‌وا نییه بۆیه که‌وتۆ