به‌وێنه..هه‌ولێر نه‌ی توانی نه‌وته‌كه‌ی باشور رابگرێت .
ئا/ سانی ناصیح
ئه‌مرۆ ئێواره له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق بۆتۆپی پێ له‌گرووپی یه‌كه‌می قۆناغی دووه‌می جه‌وله‌ی چواره‌م یـانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو یاریگـایی خۆی رووبه‌رووی یانه‌ی نه‌ووتی باشور بۆوه و یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجـامی ( 1_ 1 ) كۆتایی.
له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا یانه‌ی هه‌ولێر توانی ئاستێكی به‌رز نیشان بدات به‌ڵام نه‌ی توانی گۆڵ بكات گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات ،
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ش دا یانه‌ی هه‌ولێر فشاری خسته‌سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر و یاریزان ئه‌حمد محمد توانی گۆڵی یه‌كه‌م تۆمـار بكات ، هێرشه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وام بوو بۆ سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر به‌ڵام یاریزانه‌كان نه‌یان توانی گۆڵ تۆمـار بكه‌ن و هه‌لی زۆریان له‌ده‌ست دا تا له‌دوا خولهك 89 دا یانه‌ی نه‌وتی باشوور توانی گۆڵی به‌رامبه‌ر تۆمـار بكات و یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجـامی ( 1_1 )كۆتایی هات .
یانه‌ی نه‌ووتی باشور خۆی گه‌یانده پێشه‌نگ به‌جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌ورا 26 خاڵیان هه‌یه .
یانه‌ی هه‌ولێریش به‌كۆكردنه‌وه‌ی 17 خاڵ له‌پله‌ی پێنجه‌م مایه‌وه .
ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێكی یارییه‌كه : تایبه‌ت به یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین