كچه كورده پاڵه‌وانه‌كه‌ی عێراق ده‌ڵێت چۆك بۆههژاری دانانێم ، پێتان ده‌ڵێم كه ژیانی من چۆنه!
دیمـانه/سانی ناصیح
زۆرلهیانهكانی وه‌رزشی فوتسالی ئافره‌تان یاریزانی باش و به‌ئه‌زموونی تێدایه له‌هه‌رێمی كوردستان ، یانه‌ی هه‌ولێریش یه‌كێكه له‌و یانه گه‌ورانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تان ، ئه‌گه‌ر سه‌یری یانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ین گه‌لێك یاریزانی باشی تێدایه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ سرنجه كچه یاریزانێك له یانه‌وه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی هه‌ولێر یاری داكات ، زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌موو یاریزانه‌كـانی دیكه ، چونكه ئه‌م كچه یاریزانه ژیانێكی تایبه‌تی هه‌یه .
لێره چیرۆكی ژیانی كچه یاریزانێكی پاڵه‌وانی عێراق له یانه‌وه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی هه‌ولێر باس ده‌كه‌ین له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت دا كه خۆی باسی ژیانی خۆی ده‌گێرێته‌وه،له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م پرسیار كه‌ئاراسته‌ی ئهومـان كرد ده‌ستی به‌گریان كرد گوتی من ژیانم نیه بێ به‌شم له‌ژیانی خۆشی .
باسی ژیانی خۆت بكه له ساته خۆش و ناخۆشه كـان ؟
من ناوم خه‌نده سدرالدين له دایك بووی 1 / 10 / 1995 له گه‌ره‌كی خانه‌قا له شـاری هه‌ولێر له‌دایك بوومه ، من له‌خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژار له‌دایك بوومه و تائێستاش ههربهههژاری ژیان به‌رێ ده‌كه‌م من قوتابیم له پۆلی نۆیه‌م ده‌خوێنم ، من باوكم نه‌مـاوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌ڵته لێ دا له ساڵی 2013 باوكم كۆچی دوای كرد ژیانمان یه‌كجاری تێك چوو ، ئه‌وكاته‌ی باوكم له‌ژیان مابوو زۆر پاڵپشتی ده‌كردم بۆ وه‌رزش كردن من هه‌ر له‌منداڵیه‌وه حه‌زم له‌وه‌رزش بوه ئه‌وكاته‌ی زۆربچوك بووم له‌كۆڵانه‌كانی خانهقه له‌گه‌ڵ هاوریهكانم یاری تۆپی پێم ده‌كرد ئه‌مه ساتهخۆشه كانی ژیانم بوو ، به‌ڵام كه‌كاتێك باوكم كۆچی دوای كرد ژیانمان زۆر قورس بوو ، من كاتێك له یانه‌ی هه‌ولێر یارم كرد چه‌ند جار ویستم واز له یاری كردن بهێنم به‌ڵام دایك و براو خوشكه‌كانم پێ یان گوتم تۆ نابێت واز له‌یاری كردن بهێنی ، تۆبۆچی ئه‌م بریارهت دا ؟ ، من له‌به‌رئه‌وه ئه‌م بریاره‌م دا كاتێك ده‌چوومه لای هاوریهكانم ده‌مبینین زۆر دڵخۆش بوون له‌كاتێك دا من زۆر خه‌مبار بووم كاتێك سه‌یری ئه‌وانم ده‌كرد منیش نهم توانی هیچ بكه‌م بۆ دڵخۆشی خۆم ، جاری واهه‌بووه هیچ شتێكم پێ نه‌بوو لای هاوریهكـانم دهمـامهوه ، من ده‌ستم بۆ هیچ كه‌س پان نه‌كردۆته‌وه بۆ پاره چونكه كاتێك سـاڵی 2014 بوو چوینه به‌غدا من یه‌ك دینارم پێ نه‌بوو ، من چه‌ندجار به‌برسێتی چوویتمه قوتابخانه كه‌هیچ نه‌بووه لهمـاڵهوه بخۆم ، كهدهچم بۆقوتابخانه هاوریهكانم زۆر دڵخۆشن له‌كاتێك دا من زۆر برسیم بۆیه ده‌چوومه پۆله‌كه‌م به‌بێ نان خواردن ده‌ست ده‌كه‌م به‌خوێندن ، من چه‌ندجار له‌گه‌ڵ خه‌مه‌كانم بهشهقامهكان ده‌رۆیشتم بۆ یاریگای هه‌ولێر چونكه یه‌ك دینارم پێ نه‌بوو بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌یاره بچم بۆ یاریگـا ، سه‌ره‌رای ئه‌و ژیانه ناخۆشه‌ی كههـه مه به‌ڵام بۆ هه‌مـوو كچانی وه‌رزش وان ده‌سه‌لمێنم كه من چۆك بۆ هه‌ژاری دانـانم تالهژیان مـابم وه‌رزش ده‌كـه‌م .
كه‌له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستت به‌وه‌رزش كرد تۆ هه‌ستت به‌ترس نه‌ده‌كرد له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ؟
نه‌خێر من هه‌ستم به‌ترس نه‌ده‌كرد چونكه هه‌رده‌م خـانهوادهكهم پاڵپشتی كردوومه و زۆریان حه‌زلێ بوو كهبواری وه‌رزشیم هه‌ڵبژارد ، چونكه ئه‌مـه ئاره‌زووی خۆم بوو ئه‌وانیش رێگر نه بوون .
چۆن و كه‌ی په‌یوه‌ندیت به‌یانه‌ی هه‌ولێر كرد ؟
تۆپی پێ حه‌زوو ئاره‌زووی خۆم بوو بۆیه براكه‌م له‌ته‌مه‌نێكی بچوك منی برده لای مامۆستا فتحی كه راهێنه‌ری تازه پێگه‌یشتوانی هندرێن بوومهشقی بهكوران ده‌كرد ماوه‌یه‌ك له‌وێ مشقم كرد رۆژێك له‌هۆڵی زه‌رد مه‌شقمان ده‌كرد یانه‌ی هه‌ولێریش له‌وێ بوون كاتێك مه‌شقی منیان بینی زۆر سه‌رسام بوون بهمن و بانگێشتی یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تان كرام له یانه‌ی هه‌ولێر له‌سـاڵی 2010 وه من له‌وێ یاری ده‌كه‌م كه‌ئه‌وكات مامۆستا سالار راهێنهرمـان بوو ، ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه به‌رده‌وامم سوپاس بۆ خودا ئاستێكی به‌رز نیشان ده‌ده‌م ، كه ئێستا راهێنه‌ره‌كه‌مان مامۆستا مه‌زنه .
دوای ئه‌وه‌ی مـاوهیهك له‌وێ یارم كرد به‌خوشكه كه‌شم گوت تۆش وه‌ره نێو بواری وه‌رزشی ئه‌ویش حه‌زی لێ‌بوو هـاته یانه‌ی هه‌ولێر ، بووه گۆڵچی ئه‌و یانه‌یه ، ئێستا به‌یه‌كه‌وه له یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی هه‌ولێر یاری ده‌كـه‌ین .
راهێنه‌ی ئێستاتان مامۆستا مه‌زن چۆنه له‌گه‌ڵ ئێوه و به‌تایبه‌تی تۆ ؟
ئه‌گه‌ر تۆزێك باسی ئه‌م راهێنهرهبكهین ئه‌وه له‌رووی ئه‌خلاقیه و ره‌وشت به‌رزیه‌وه بێ وێنه‌یه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی هه‌رده‌م پاڵپشتی گشت یاریزانه‌كانی خۆی ده‌كات له‌رووی یاریی كردن و ره‌وشت به‌رزی له‌نێو یاریگاكان هه‌ردم یاریزانه‌كانی فێری ئه‌وه كردووه كه‌وا چۆن له‌گه‌ڵ تیپی به‌رامبه‌ر مامـهڵه بكات و هه‌رده‌م به‌ره‌وشتی جوان فێریان كردوه مـامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاریزانی تیپی به‌رامبه‌ر بكه ، بۆیه ئێمه‌ی یاریزانانی ئافره‌تانی هه‌ولێر شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ منیش زۆر زۆرباشه نه‌ك له یاریگا به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ش یارمه‌تی منی داوه سوپاسی ده‌كه‌م .
ئایه تۆ بوویته باشترین یاریزان له‌وه‌ته‌ی یاری ده‌كه‌ی ؟
كهبۆیهكم جار به‌ژداری بتوڵه‌ی خولی عێراقمان كردله سـاڵی 2014 كه یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی هه‌ولێر بوه پاڵه‌وان من بوومه باشترین یاریزان ، ئه‌وكاته زۆر دڵم خۆش بوو .
وه‌رزش كردن چی پێ به‌خیشی ؟
وه‌رزش كردن كههیواو ئاواتی من بوو زۆر شتی جوانی پێبهخیشیوم یه‌كێك له‌و شتهجوانانه ئه‌وه‌یه كه‌چۆن خهمـهكانی هه‌ژاریم له‌بیر بكه‌م له‌كاتی وه‌رزش كردن ، زۆر دڵخۆشم كاتێك وه‌رزش ده‌كه‌م ، چونكه وهدازانم لهدونیایێكی دیكه دام .
تۆ چ به‌و دایك و باوكانه ده‌ڵی كه رێگری ده‌كه‌ن له‌كچه‌كانیان بۆ وه‌رزش كردن ؟
من هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌و دایك و باوكانه ده‌ڵێم كه هه‌ژاری نه‌ی توانی چۆك بهمن دابنێت بۆ وه‌رزش كردن ، چۆن رێگری له‌و كچانه ده‌كه‌ن كهحهزوو ئاره‌زی وه‌رزشیان هه‌یه ، لێره‌وه پێیان ده‌ڵێم رێگری لهكچهكانان نه‌كه‌ن بۆوه‌رزش كردن .
هیواو ئاواتت چیه ؟
من هیواو ئاواتم ئه‌وه‌یه خێزانه‌كه‌م به‌دڵخۆشی ببینم ، لهوهرزشیش حه‌زده‌كه‌م ببمه باشترین یاری زانی كوردستان .
راهێنه‌ری یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی هه‌ولێر ئێستا مامۆستا مه‌زن چی گوت ده‌رباره‌ی یاریزان خه‌نده ؟
دوای ئەوەی بوومە راھینەری یانەی وەرزشی ئافرەتان بیرۆکەیەکم دانا کەوا لەنزیکەوە لەکەل یاریزانەکان دانیشن و راکۆرینەوە بکەم ئەوەبوو لەکەل ھەموویان دانیشتوم بەﻻم ئەوەی سەرنجی منی راکیشا ئەم یاریزانە ئاست بەرزە بوو کەوا ئەم زیانە قورسەی جۆن بەرئ کردووە بۆیە شیوازی مامەلەم لەکەل ئەم یاریزانە تایبەت بوو دوای ئەوەی لەخولی نایابی عیراق بەزداربووین ھەرجەندە ئەم یاریزانە کرفتی ھەبوو بەﻻم من زۆر ھاوکاری بووم بۆئەوەی بتوانم لەخەمەکانی کەم بکەمەوە دوای ئەوەی خولەکە بەردەوام بوو وەعدیکی دایە من کەوا ئاستیکی باش بیشکەش بکات نەوەک سەرنجی من بەلکو سەرنجی ھەمووئامادەبوانی بۆخۆی راکیشاوە بووە گۆلکاری خولەکەش بۆیە ھەتاکو ماوم ئەبیت ھاوکاری ئەم یاریزانەم بم بۆ ئەوەی بتوانم لەئازارەکانی کەم بکەمەوە ھیوادارم لە ﻻیەنی بەیوەندار ئاوریک لەم یاریزانە بدەنەوە جونکە من راھینەری ئەم یاریزانەم ھیجی کەمتر نیە لەیاریزانەکانی دەرەوە بۆیە ئەلیم بیویستە بشتکیری بکریت بۆئەوەی ئیمەش بلین یاریزانی کوردمان ھەیە لەبالەوانەتیەکان ئەتوانن ئاﻻی کوردستان بشەکیننەوە.
دایكی خه‌نده نه‌جیبه خان قسه‌ی خۆی هه‌بوو ده‌رباره‌ی ژیانیان .
من وه‌ك دایكی خه‌نده ئێستا پێنج كور‌و سێ كچم هه‌یه ، كه سێ كورم ژنیان هێناوه و دووكوریشم له‌گه‌ڵ منن ، یه‌كێكیان له‌به‌ر ئیش وازی له‌قوتابخانه هێنا و كاری بۆیاخچی ده‌كات ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له نه‌خۆشخانه ده‌وام ده‌كات ، ئه‌ی یارمه‌تی تان ناده‌ن ؟ نه‌خێر ئه‌وانه‌ی ژنیان هێناوه خۆیان كرێچین چۆن یارمه‌تی ئێمه بده‌ن ، ئه‌وه‌ی كهلهمـاڵهوهشن هیچ پارهمـان ناده‌نێ من به‌خۆم كار ده‌كه‌م و ژیان به‌رێوه ده‌به‌م ، راسته ئێمه خانووی خۆمـانه هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌چه سهیاریهك به‌ڵام ده‌بێت بفرۆشم چونكه سێ ده‌فته‌ر قه‌رزارین قهرزبدهینهوه ده‌بێت رووبكه‌مه كرێچی ، خۆم كاری چێش لێنان ده‌كه‌م له بیتاقهزهكیه كامانگانه 500هه‌زار وه‌رده‌گرم به‌ڵام به‌شی هیچمان ناكات و ده‌بێت پاره قه‌رز بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی جل و به‌رگ بۆ كچهكـانم بكرم ، من زۆر دڵخۆشم كهكهچهكانم وه‌رزش ده‌كه‌ن شانازیان پێوه ده‌كه‌م حه‌زده‌كه‌م له‌دوارۆژ دا یاریزانێكی زۆر باشیان لێ ده‌ربچێت ، به‌تایبه‌تی خه‌نده كه زۆر باشه له‌یاری كردن .
خوشكی خهندا دونیـا :
من وه‌ك خـوشكی خـهندا هیوای سه‌ركـه‌وتنی بۆ ده‌خوازم ، من واهه‌ست ده‌كـه‌م خهندا دواررۆژێكی گه‌شی ده‌بێت له‌یـاری كـردن من و مـاڵهوهشمـان به‌هـه‌موو توانـایهكـمـان پاڵپشتی خـه‌نده ده‌كـه‌ین بۆ زیـاتر به‌ره‌و پێش چوونی لهژیـانی وه‌رزشی ، لهكۆتـایی دا حه‌ز ده‌كـه‌م ئه‌وه‌ی پێ بڵێ تۆ گه‌وره‌ی و به‌گه‌وری دهمێینهیوه پێویست نـاكـات چۆك بۆ هه‌ژاری دابنیێن ! ده‌زانم دوارۆژی تۆ گهشـهو ده‌بیته بـاشترین یاریزانی كوردستـان و عێراق .
كاپتینی كچانی هه‌ولێر ، ده‌ریا دارا :
خه نده يه كيكه له ياريزانه به تواناكاي فوتسال كه زور راهينه رو هانده ري سه رسامي خوي كردوه جونكه جوله و ئه دايه كي زور باش و مه هاراتيكي زور باشي هه يه ... خه نده ياريزانيكي روح سوك و خوشه ويسته لاى راهينه رو ياريزاناني هاوريي ... خه نده يه كيكه له ياريزانه بي ده نگه كاني ناو تيپه كه و به رده وام به ئه دا‌و مه هارات و جوله ي نا و ياريكردني هه موومان ده خاته قسه و وامان لي ده كات هه م راهينه رو هه م ياريزان بيينه سه رخه ت چه پله ي بو لي بده ين .... له كوتاي هيواي سه ركه وتني بو ده خوارم هيوادارم به رده وام بيت خه نده يه كيكه له گولكه راني خولي كوردستان و عيراق ده ست خوشي لي ده كه م جي بليم ناتوانم وه سفي بكه م
هـاوریهكـانی خـه‌نده له یاریگـا :
ئـاواز و به‌فرین و گولستـان : بـهراستی یاریزان خـه‌نده یاریزانێكی نمـونیه له‌كـاتی یاری كـردن زۆر باشه و ده‌توانێت ههمـوان سه‌رسـام بكـات بهجـوجۆڵه جوانهكـانی ئێمـه‌ش پێی ده‌ڵێین دوارۆژی گه‌ش چـاوهرێ ئه‌م یاریزانه ده‌كـات ، بۆ یه پێویست نـاكهت ، به‌هۆی هیچ كێشه‌یه‌كی مـادی واز له یاری كـردن بهێنی چونكه ئێمـه پـاڵپشتت ده‌بین له كـاتی خۆش و نـاخۆشی دا .
یه‌كێك له هـاوریه خۆشهویستـهكـانی خـهندا :
شـهرمین : به‌راستی یاریزان خـهندا تاك و نمـونه‌ی یانه‌ی هـه‌ولێر پێش ئه‌وه‌ی بینـاسم رۆژێك چومـه دیار یاری توانی یارییه‌كی زۆر باش بكـات من زۆر پێ سه‌رسـام بوو ، منیش پێ ده‌ڵێم دوارۆژی گه‌شی هه‌یه ، ئێمه پـاڵپشتت ده‌بین .
لهكـۆتـایی دا :
خـانهوای دهخـهنده : زۆر سوپـاسی تـۆ و مـاڵپه‌ری كـاپتین سه‌رهـه‌نگ مـوحسین ده‌كـه‌ین بۆ ئه‌م دیمـانیه هیوای سهركـهوتنت بۆ ده‌خـوازم كـاك سـانی .
تێبینی لهرۆژنـامهی خه‌بات بلاو كراوه‌ته‌وه به‌ڵام بهكـورتی بووه ( 29 / 4 / 2015 )چـــوار شـــهمـــه