تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

له‌خولی عێراق مێژوو ده‌ڵێت دهۆك سه‌رده‌كـه‌وێت بۆ چوارگۆشه‌ی زێرین !
ئایه‌ مێژوو به‌هـانه‌ی دهۆك دێت یـان ئه‌وئاسته‌ی ئێستا پێشكه‌شی ده‌كـات ؟!
راپۆرت : سـانی نـاصیح: - ( YSm21.net )
دووای ته‌واوبوونی یـارییه‌كـانی خـولی نـایابی عێراق له‌ كۆمـه‌ڵه‌كـان هه‌شت یـانه‌ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆنـاغی داهـاتوو یه‌كێك له‌ ویانه‌ یانه‌ی دهۆك بوو كه‌توانی خۆی بگێنێته‌ قۆنـاغی هه‌شته‌م ، یانه‌ی دهۆك له‌م قۆنـاغه‌ رووبه‌رووی یـانه‌كـانی ( میناء و جه‌ویه‌ و نه‌وتی باشور )ده‌بێته‌وه‌.

یـانه‌ی دهۆك له‌ گروپی دووه‌م یاری ده‌كـرد له‌ كۆی ( 16 )یاری توانی ( 5 )سه‌ركه‌وتن و ( 6 )به‌رامبه‌ر و ( 5 )دۆراندنی هه‌بوو ، به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی ( 21 )خـاڵ به‌پله‌ی چواره‌م سه‌ركـه‌وت بۆ قۆنـاغی دووه‌م .
یانه‌ی دهۆك 18 گۆڵی تۆمـار كـرد و 21 گۆڵی لێ كرا .

یـانه‌ی جه‌ویه‌ له‌ له‌گورپی یه‌كه‌م یاری ده‌كـرد له‌ كۆی ( 18 )یاری توانی ( 9 )سه‌ركه‌وتن و ( 6 )به‌رامبه‌ر و ( 3 )دۆراندنی هه‌بوو به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی ( 33 )خـاڵ سه‌ركه‌وت بۆ قۆنـاغی داهـاتوو .
یانه‌ی جه‌ویه‌ 20 گۆڵی تۆمـار كـرد و 10 گۆڵی لێ كـرا .

یانه‌ی مینـاء له‌ گرووپی دووه‌م یاری ده‌كـرد ، له‌كۆی ( 16 )یاری ( 7 )سه‌ركه‌وتن و ( 4 )به‌رامبه‌ر و ( 5 )دۆراندنی هه‌بوو به‌پله‌ی دووه‌م  به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی ( 25 )خـاڵ سه‌ركه‌وت بۆ قۆنـاغی داهـاتوو .
یانه‌ی میناء 22 گۆڵی تۆمـار كـرد و 18 گۆڵی لێ كـراوه‌ .

یانه‌ی نه‌وتی باشور له‌گروپی یه‌كه‌م یاری ده‌كـرد له‌ كۆی ( 18 )یاری توانی ( 9 )سه‌ركه‌وتن و ( 3 )به‌رامبه‌ر و ( 6 )دۆراندنی هه‌بوو به‌پله‌ی سێیه‌م  به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی ( 30 )خـاڵ سه‌ركه‌وت بۆ قۆنـاغی داهـاتوو .
یانه‌ی نه‌وتی باشور 20گۆڵی تۆمـار كرد و 17 گۆڵی لێ كرا .

ئه‌گه‌ر سه‌ری مێژوو یارییه‌كـانی یانه‌ی دهۆك بكه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌م یانـانه‌ میناء و جه‌ویه‌ و نه‌وتی باشور   بكه‌ین له‌خـولی نایابی عێراق ئه‌وه‌ پێمـان ده‌ڵێ یانه‌ی دهۆك به‌ئـاسانی ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و خۆی بگه‌ینێته‌ چوارگۆشه‌ی زێرین .

یـانه‌ی دهۆك له‌گه‌ڵ یـانه‌ی میناء ( 14 )یـاری ئه‌نجـام داوه‌ ، دهۆك( 8 )یاری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـاوه‌ ، ( 4 )یاری دۆراندووه‌ ، له‌( 2 )یاری به‌رامبه‌ر بوونه‌ .

دهۆك له‌ گه‌ڵ یـانه‌ی جه‌ویه‌ ( 25 )یاریان كـردووه‌ ، دهۆك ( 6 )یاری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌ ، ( 12 )یاری دۆراندووه‌ ، له‌ ( 7 )یاری به‌رامبه‌ر بوونه‌ .

دهۆك له‌ گه‌ڵ یـانه‌ی نه‌وتی باشور ( 7 )یاریان ئه‌نجـام داوه‌  ، دهۆك ( 5 )یاری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـاوه‌ ، ( 1 )یاری دۆراندووه‌ ، له‌ ( 1 )یاری به‌رامبه‌ر بوونه‌ .

ئه‌م هـه‌موو داتـاو ئـامـاره‌نـا چمـان پێ ده‌ڵێن ئه‌یـا مێژوو فیـاری دهۆك ده‌كه‌وێت ؟ یـان به‌و ئاسته‌ی ئێستـایی یانه‌ی دهۆك ده‌توانێت سه‌ركه‌وت بۆ قۆنـاغی داهـاتوو ؟ ئه‌م پرسیـارانه‌ یـانه‌ی دهۆك  له‌یـارییه‌كـانی قۆنـاغی هه‌شـته‌م وه‌ڵامان ده‌داته‌وه‌ .

یـارییه‌كـانی قۆنـاغی هه‌شته‌م له‌رۆژی شه‌مـمـه‌( 16 / 5 / 2015 ) به‌رێوه‌ ده‌چێت، یـانه‌ی دهۆك یه‌كه‌م یاری له‌نێو یاریگـای خۆی ئه‌نجـام ده‌دات به‌رامبه‌ر یـانه‌ی مینـاء .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/b811ecd76a.jpg