تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

جار جار لە کەللەم دەدا و دەڵێم ژن دێنم، ڕەنگە ئەوە شتێکی خۆش بێت کەسێک کامیلەن دێتە ئیختیاری تۆوە و نەوازشت دەکا و ئیحساس و موشتەقاتەکانیت لەگەڵ دەگۆڕێتەوە و ئیدی بەدەر لەوانەش چێشتیشت بۆ لێ دەنێت، ئەمەی کۆتاییان بە گاڵتە مەگرن ھا، چێشت لێنان بەبێ دافعێکی ماددی، ئیحساسێکی زۆر عەزیمە، تۆ ھەموو ڕۆژێک خواردن بۆ کەسێک ئامادە بکەیت و دواتر قاپەکانیش بشۆیت و قەتیش تاقەتت لێی نەچێت، ڕەنگە عەشق ھەر ئەم شتە بێت و تا ئێستا وامانزانیوە ماچ و مڵچە و باوەشە! من ھەرگیز ناتوانم یەک حەفتە سێ ژەمە چێشت بۆ کەسێک لێ بنێم و دواتر قاپەکانیش بشۆم و ھیچیش نەڵێم، ڕەنگە سەد فەرتەنەی پێ بگێڕم و لانیکەم قاپەکان بە خۆی بشۆم و ئاواش ھەزار و یەک بۆڵە بۆڵی بەسەردا بکەم!

بەھەرحاڵ، تا بۆت دەکرێ بە گەنجی ژن بێنە و بە گەنجی شوو بکە، یانی لە ١٩ساڵی دەست پێ بکە و لە بیست کۆتایی پێ بێنە، تۆ ھەرگیز چاوەڕێ مەکە معاش چاک بێت و جا دەست پێ بکەی، چاوەڕێی تەواوبوونی شەڕ و لێدانی سوریا و ڕۆشتنی حەشدی شەعبی بکەیت، دەبێت ھەرگیز ژن نەھێنیت و قەت شوو نەکەی! قسەی قۆڕە زانکۆت تەواو نەکردووە! دەی پێکەوە بچن بۆ زانکۆ، خۆ فیزیای کوانتۆم ناخوێنیت، ئەوپەڕی کارگێڕی و ئابووری یان لە مەعھەدەکەی بەختیاریت، قەسەم بەخوا سەعیش مەکە دەرەچیت!

ئەوجا من بە ھەرزەکاری ژنم نەھێنا و ئێستا شتەکان ھەم ئاڵۆز و ھەمیش بێ مانا بوونەتەوە لە پێش چاوم، ئەڵبەت ھەر ئەساسەن ژن ھێنان و غەرامیات بۆ ئێمە و مانان کە لەم دونیای نووسین و دیلیتەدا دەژین، شتێکی زۆر قورس و قۆڕە، ئەوانەی دەتناسن پێیان وایە تۆ پرێنتەریت و ھەر وەرەقەت تێ دەکەن و نوسین فڕێ ئەدەیتە دەرەوە و ھیچ ھەست و شعورێکت نییە و ھەموو ژیانت ھەر وتار و ڕاپۆرتە و ھیچ لە عەشق و ڕاموسان و ڕاکشان نازانیت، کاتێکیش دەتەوێت پێچەوانەی ئەمە دەرخەیت، کچەت لێ دەبێتە فەیلەسوف و تام لە چوار ڕستەی ناکەیت، جا تەبعەن لای من ناشرینترین ئافرەت ئەوانەن کە فەلسەفە دێننەوە بۆ عەشق و غەرامیاتەکەیان، ئێ کچی کەر خۆ من لە دیدی شۆپنھاوەری سەگبابەوە تۆم خۆشناوێت، خۆ لەسەر مەزھەبی ھابرماس و سارتەری قوڕمساغ مارەت ناکەم، چوار کەلیمە قسەیان لەگەڵ بکە، لە حەفتا و پێنج فەرعەوە ژیانت لێ سیاج ئەکەن، تۆ دەتەوێت ئیحساسە بەشەرییەکانی خۆتی لەگەڵ بەشکەیت، ئەویش بەرەو گۆمێکت دەبات کە مەشغوڵ بیت بە وجود و عەدەم و شەرحی میتافیزیکا و گەڕان بەدوای سوڕی بیدائی کەون، توخوا ژیان لەگەڵ ئەم مەخلوقەدا دەکرێ؟ کەواتە بۆ ئەوەی تووشی ئەو سەرئێشەیە نەبیت، ھەر بە ھەرزەکاری ژن بێنە و وەچە بخەرەوە، تەمەنت ھەڵکشێت ھەڵبژاردنەکانت سەخت دەبن و خۆت پێ یەکلایی ناکرێتەوە، ئەڵبەت بۆ من خۆشترین مەشھەدی ژیان ئەو پارتەیەتی کە زووڕڕەتی خۆتی تیا دەبینیت، کەسێک کامیلەن لە خوێن و گەڵ و گون و گیپاڵی تۆوە دەکەوێتە خوارەوە، ھەزەلییە ھا؟ نانا ھەزەلی نییە نامۆیە، یانی عەجیبە! من ڕەنگە دە ساڵیش بێت منداڵی ئایندەی خۆم ناو دەنێم و دەیگۆڕم! یانی لە ھەر کچێک منداڵەکانم ناوێکیان ھەبووە و لە کچێکی تردا ناویانم گۆڕیوە، بەڵام ئێستا تاقەتی ئەو غەرامیاتەم نەماوە، حەزم لە کچی فەیلەسوف نییە، راستی زۆریش پەست دەبم کە کچ قووڵ بێت، ئاخر بۆ قووڵ ئەبیت مردومرێ؟ ناشرین ترین کچ ئەوانەن کە بە فیکری و فەلسەفی سەیری ژیان و ئایندە و چارەنووس دەکەن!

من ئێستا ھیچ کچێکم خۆش ناوێت، راستی، دڵداری فەلسەفیم پێ ناکرێ، تەعامولم لەگەڵ ھەر کچێکیشدا ھەبووبێت، لەبری غەرامیات، فەلسەفەی لەگەڵ ئاڵوگۆڕ کردووم، ئێ وەڵا حەزم لەمە نییە، بریا لە ١٩ ساڵی تەقەم لێ ھەستاندایە و ژنم بێنایە، مەردی خوا بن ئەوەشی لەمەودوا دەیناسم لەفەلسەفە بەدووربێت، ڕووی بابی ئەفڵاتوونیش ڕەش بێت!

[بارزان عەلی حەمە]