تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

بازاڕ شوێنێکی پڕ لە سترێس و بەرزی و نزمییە، زۆرینەی مرۆڤەکانی کۆمەڵگاکەی لە ترسی بازاڕ حەزیان لە تەعین بوونە، چونکە بازاڕ گرێنتی تێدا نییە، بەپێی پێویست بوون و سەرکەوتنت تۆ برا گەورەیت، دەکرێ تەمەنت بچوک بێت، بەڵام سەرکەوتیت دەبیت بە برا گەورە، ئەگەر گەورەش بیت زۆر، بەڵام کە سەرف و فرۆشت کەم بوو، دەبیتە برا بچوک و کەس حسابت بۆ ناکات، بۆیە ئەو کێشمە کێشمە لە تاقەتی زۆر کەسدا نییە، لەبەر ئەوە زۆرترین هەڵپە بۆ تەعین بوون، ئەوەیە کە خۆیان نەخەنە ناو سترێس و ئەگەرە ڕەشەکانی بازاڕەوە، کە بۆی هەیە بتکات بە گاڵتەجاڕی ئەو خەڵکە کە خۆشمان بەشێکین لێین، کە دڵی بەردە،

هەڵبەتە لە بازاڕدا هەمیشە براوەکان دیارن و خەڵک چاویان لێ دەکات، بەڵام بازاڕ جێگای شکانە زیاتر، خەڵکی زۆرینەیان دەدۆڕێن، لەبەر ئەوەش لە بازاڕدا دەتوانی سەرمایە کۆ بکەیتەوە، چونکە کەسانێکی زۆر کە بە نییەتی کۆکردنەوەی سەرمایە ڕوو دەکەنە بازاڕ دەیدۆڕێنن ، بۆیە کەمینەیەک دەیباتەوە، بەڵام باسی زۆرینەکە ناکرێ و چاویان لێ ناکرێ، کە ئەوان شکان و با نەچین، بەڵکو کەمینەکە دەبینرێن و زۆربەی بۆ تامی سەرکەوتن دێن و تەنها دۆڕانیان بەردەکەوێ، بیرم لە هەموو ئەو شتانە زۆر باش کردبوویەوە، بۆیە ئەو چەند ڕۆژەی کە خەریک بوو دەخزیمە ناو بازاڕ، خەو لە چاوانم تۆرابوون، بە تەواوی پەشۆکابووم، دەترسام و ئازا بووم، ئازا ئەوە نییە کە ناترسێ، ئازا ئەوەیە کە ترسەکەی دەکاتە هێز و هێرش دەکاتە سەر سەرچاوەی ترسەکە، بە نەزانترین شێوە، بە کەمترین ئەزموونەوە، بە هەموو ئەوەی نەدەبوو، خۆم خستە بازاڕەوە، یەکەم شت کە لێمکرا فێل بوو، فێل لە بازاڕدا بوونی نییە، چونکە مامەلە ویژدانی تێدا نییە، بۆیە حەقی خۆت جگە لە خۆت کەس نایپارێزێ، دواتر کە زیاتر دزەم کردە ناو بازااڕ هێواش هێواش لەوە تێدەگەیشتم، ئەو شارە گەورەیە چۆن هەمووی وەک یەک بونەوەری قەبە مامەڵە دەکات، لە یەک کاتدا دەردەچێت و لە یەک کاتدا دەخەوێت، مرۆڤەکان سەرباری هەموو شتێک هێشتا کەش و هەوا، هەوالە سیاسییەکان، ئابوورییەکان، وەک یەک کاریان لێ دەکات، ترس لە جولەیان دەخات، جێگیری دەیانخاتە ناو ناجێگیری و جولەوە، زۆر و زۆر و زۆری تریش، ئێمە لە هەولێر توانیمان پێشڕەوی بکەین، داهێنان لە خواردن، لە شیرینی، زۆربوونی ژمارەی ستاف، فراونکردنی شوێن، ئەوانە هەموو دووری دەخستمەوە لە ئەگەری کەوتن، بەڵام سەیرە، هەستم بەوە کردووە، تا گەورەتر بیت، ئەگەری کەوتنت زیاتر نییە، بەڵام ترست زیاترە، زۆر بە قولی هەستم بەوە کردووە، کە دڵنیایی هەڵخەڵەتێنەرە، بۆ ئەوەی نەکەویت پێویستە بەردەوام بەرەو پێش بچیت و بجولێیت، فەیسبووک چەندین ساڵ و ڕۆژە هەیە، کەچی چەند سەعاتێک کار نەکردنی چەندین ملیار دۆلار زەرەری لێ دەکەوێت، خۆ ئەوەندە کاتژمێرە ئیش بکات، ئەوەندە قازانج ناکات، بۆیە گەورە بوویت، مەترسی زیاترە، چەند هاوڕێیەکی نزیکم کە هاوکارییان کردم و قەرزیان پێدام، دایکم و خوشکەکەم، ئەوانە سەرمایە گەورەکەی من بوون، بە تەنیا بەرامبەر ئەو بازاڕە، سەخت بوو بەڕاستی، گریلێک هەبوو بایی تەنها هەزار و چوارسەد دۆلار بوو، ماوەیەک خەونم پێوە دەبینی، دایم بیرم لای بوو کە چۆنی بکڕم، بەچی بیکڕم، بەو جۆرەش ئیشکردن، ڕسوات دەکات، بەڵام زۆر چاکیشت فێر دەکات، وەک مامۆستایێکی دڵ و قسە ڕەق وایە، کە زۆرترین تەکنیکی فێربوون و زانیاری و هاوکێشەی گرنگت دەخاتە بەر دەست، لە چوارچێوەی ئەو بازاڕەدا، لە سلێمانی سەرکەوتوو نەبووم، هۆکار زۆر بوون، بەڵام بۆ سەرزەنشتکردن و ڕەخنە گرتن لە هەر کەسێک باشترە سەرەتا خۆت بخەیتە شوێنی، هیچ گرنگیش نین ئەوانەی بە جوانی و باشییەوە تۆیان قبولە، گرنگن ئەوانەی کە نەنگیت و دەستت لێ بەر نادەن، گرنگن ئەوانەی کە خواریت و ڕاستت دەکەنەوە، باوەڕیان پێتە، پشتیوانتن، لەو چوارچێوەدا، خۆشەویستیێکی زۆرم بۆ کەسانێک هەیە کە لە دڵ و ڕۆحمدا پێیان دەزانم و هەڵم گرتوون، هەڵوێستیشیان هەرگیز لەبیر ناکەم، ئەوان بوونە هۆی ئەوەی پێشکەوین، کە پێشیش کەوتین، توانامان زیاتر بوو، لەسەر ئەو بنەمایە، ڕێستورانتەکەی سلێمانیمان داخست، چونکە باش نەبوو، باش نییە، با نەبێ، تا هی باش دەکەینەوە، باش لە شوێن، باش لە ستاف، باش لە کەرەستە، جا ئێستا پاش نزیکی چوار مانگ کارکردنی بەردەوام و لە سەرەتاوە، بناغەی ڕێستورانتێکی زۆر باش لە (سلێمانی - جادەی پۆزەکە) بنیات نراوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەکرێتەوە، کردنەوەی ئەو ڕێستورانتە بۆ من مانای زۆرە، ئەگەر ئەو تابلۆیەش بێت کە کەس نرخی پێ نەدات، بەڵام خۆم دەزانم چۆنە و چییە، لەگەڵ کارەکەشمدا هەمیشە لە دڵدارییدام، بە عەشقەوە کار دەکەم و دوای ئەوەش، ئەوەی دەمێنێتەوە، تەنها بێ باکییە، لە بازاڕ و لە کەوتن، لە بردنەوەش..
لە کۆتاییدا، پەیامێک بۆ یار:
ئەگەر تۆ بێی بۆ دانیشتنی پەرلەمانی ژووانەکەی من، من سەرۆکی هەموو دنیام، توخوا وەرە..

مەزن جەمیلە