ده‌ست خۆش بژیت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » په‌ندی پێشینان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ست خۆش بژیت
ده‌ست خۆش بیت براكه‌م..............................
زۆر جوانن
هه‌ربژيت بههيوای به‌رده‌واميت.
ده‌سته‌كانت خۆش به‌ڕیزم سه‌ركه‌وتووبیت گیانه
dast xosh kaka ahmad i barez
[size=16]
*ئه‌وین سه‌ره‌تای هه‌یه ،به‌ڵام کۆتایی نییه.
*خۆشی بۆ بووک و زاوایه و هه‌ڵپه‌ڕینیش بۆ خه‌ڵکه.
*پیاوی گه‌وره مردنی به‌ره‌که‌ته.
*ئافره‌ت ته‌رازووی ژیانه.
*زێڕی پاک له ئاگر ناترسێ.
*ئه‌وین به سواڵ کردن نابێ.
*بڕێ جار مه‌رگێک هه‌زار ژیانی به دواوه‌یه.
*هێندێ که‌س به بستنی چاوی خۆیان،مردنی هه‌تاو ده‌بینن.
*خۆشه‌ویستی گوڵێکه له باغچه‌ی هه‌ژاران په‌یدا ده‌بێ.
*پیاوی پیر قاچی ده‌بێ به سێ.
*ئاشه‌که شله بێ و ئاشپه‌زه‌که بله بێ،هه‌ر که‌س بیخوا گول ده‌بێ.
*هاوڕێی خراپ تۆش خراپ ده‌کا.
*که‌ر به کاروان قه‌ڵه‌و نابێ،یانی هیچ که‌س به زۆر خواردن قه‌ڵه‌و نابێ.
*خزم خه‌زێنه‌یه به بێگانه مه‌یگۆڕه‌وه.
*له بیر کردن سه‌ر پۆشی هه‌موو خه‌م و خه‌فه‌تێکه.
*ئه‌گه‌ر چۆله‌که‌یه‌ک دوژمنت بێ ده‌بێ حیسابی بۆ بکه‌ی.
*قاپه‌کان تازه‌یه،به‌ڵام ئاش هه‌ر ئاشه.
*هه‌ر خڕێک گوێز نییه.
*نه پیر بۆ که‌ر کڕین بنێره ونه جه‌حێڵیش بۆ ژن هێنان.
*نان به ئیشتیای خه‌ڵکی ناخورێ.
*مووه‌کانی له ئاش سپی کردووه.
*ئافره‌تی جوان به قسمه‌تی پیاوی خراپ و ناحه‌ز ده‌بێ.
*هه‌ر سێزده‌ی مانگێک سێزده به‌ده‌ر نییه.
*شادی و خۆشی له ماڵێکدا هه‌یه که خۆشه‌ویستی تێدا بێ.
*که‌سێک له قسه کردن دا زمانی درێژ بی، له کرده‌وه‌دا ده‌ستی شکاوه.
*سه‌بر گوڵێکه له باغی هه‌ر که‌سێکدا ناپشکوێ.
*پشیله به دارێکدا هه‌ڵناگه‌ڕێ که نه‌توانێ لێی بێته خواره‌وه.
*ئه‌م شته سه‌گ بیخوا ،پشیله ده‌ڕشێته‌وه.
*شێر پشتت بشکێنێ،به‌ڵام رێوی ده‌مت نه‌لێسێته‌وه.
*خه‌رجی له ده‌غڵی زۆرتره.
*برینی خه‌نجه‌ر ساڕ‌ێژ ده‌بێ،به‌ڵام برینی زمان ساڕ‌ێژ نابێ.
*له گه‌ڵ گوڵ گوڵ به و له گه‌ڵ پێکوڵ پێکوڵ.
*سه‌رمایه سه‌ری ساحه‌بی ده‌خوا.
*راستی له ئاور رزگارت ده‌کا.
*به‌ری رۆژ به بێژنگ ناگیرێ.
*گۆڕی به‌غیل ته‌نگه.
*ئینسان وه‌ک گا هه‌ر له پێستێکدا نابێ.
*توو له ژێر زه‌ویدا نامێنێته‌وه.
*دونیا بۆیه خۆشه بێ ده‌رکه‌یه.
*حه‌یا قه‌تره‌یه‌که که رژا هه‌ڵناگیرێته‌وه.
*زێڕ له نێو پیسیشدا هه‌ر بریقه‌ی دێ.
*دوو که‌یبانوو له مه‌نجه‌ڵێکدا ناکوڵێن.
*شه‌یتان په‌له‌ی کرد چاوی خۆی کوێر کرد.
*پێی زل نه‌گبه‌ته،به‌ڵام سه‌ری زل ده‌وڵه‌ته.
*ژن کۆڵه‌که‌ی ماڵێیه و پیاو کووله‌که‌ی سه‌ربانه.
*سه‌ر چۆپییان دا به گامێش،که‌ر له گاوانی هاته ده‌ر.
*قسه‌ی پیاوان هه‌ر یه‌که،ئه‌گه‌ر ژن لێگه‌ڕێن.
*یه‌کێک نانی نه‌بوو بیخوا،موبایلی ده‌کڕی تا نرخی نانی پێ بپرسێ.
*یه‌کێک نانی نه‌بوو،پیوازی ده‌کڕی ئیشتیای بکرێته‌وه.
*کوتیان پشیله گووت بۆ ده‌رمان ده‌بێ،خێرا داروخانه‌ی کرده‌وه.
*هه‌تا دۆ زۆرتر بێ که‌شک ره‌قتره.
*رێوی له کونه‌وه نه‌ده‌چوو،ده‌یکوت وادیاره قه‌ڵه‌و بووم.
*ته‌نیا شتێ که به سه‌رما ره‌ش هه‌ڵناگه‌ڕێ به‌فره.
*ئاوی ده‌غه‌ڵ به شوێن قوڵکێک دا ده‌گه‌ڕێ.
*گوڵی ژاکاو جیرانی دیوار به دیواری پاییزه.
*هێندێ که‌س بۆ تیکه‌یه‌ک ئێسقان ده‌بن به سه‌گ.
*به‌هار ناتوانێ له داری وشک بچێته سه‌ر.
*ئه‌گه‌ر مریشک بۆ خۆی خۆڵ به‌سه‌ر خۆیدا نه‌کا به عاله‌مێک به‌سه‌ری ناکرێ.
*ئه‌گه‌ر نه‌هاتیت هات سه‌گی به‌ر ده‌رکێ پیت ده‌وه‌رێ.
*ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ بزانی هه‌موو شتان،بچۆ مزگه‌وت و کانی ژنان.
*ئه‌وه‌ی پشتی ناحه‌ق بگرێ نۆکه‌ری زاڵمه.
*ئه‌وه‌ی هێلکه‌یه‌ک بدزێ گایهکیش ده‌دزێ.
*بارێک نه‌توانی باری بکه‌ی ،پاڵی پێوه نێ.
*باری وڵاغی ئه‌گه‌ر له قه‌ده‌ر خۆی نه‌بێ پشتی ده‌شکێ.
*باران نیشانه‌ی بایه،نه‌خۆش نیشانه‌ی تایه.
*بار ئه‌گه‌ر که‌وت ،ساحه‌ب بار له هه‌موو که‌س به‌هێزتره.
*بازرگان که زه‌ره‌ری کرد له کۆنه کاغه‌زان ده‌گه‌ڕێ.
*باز له‌سه‌ر داری پیر ده‌نیشێ.
*باغه‌وان له کاتی پێکگه‌یشتنی میوه، گوێی گران ده‌بێ.
*باوک بهڵاس،دایک قهزاس،ژنی خاس نێعمه‌تی خواس.
*برا حه‌ز له مردنی برا ناکا،به‌ڵام حه‌ز به نه‌بوونی ده‌کا.
*برا حه‌ز ناکا،برای له خۆی پیاوتر بێ،به‌ڵام حه‌ز ده‌کا کوڕی له خۆی پیاو تر بێ.
*زێڕ له ترسی دزینی ره‌نگی وا زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه.
*که‌ر له رۆژی بوونیان تا ئێستا شایه‌ری ده‌نگ خۆشیان تێدا هه‌ڵنه‌که‌وتووه.
*رووی سووری شووتی پڕ له خاڵی ره‌شه.
*ژیان و مه‌رگ دوو دوژمنن که مرۆڤ ده‌بێ دۆستایه‌تی هه‌ر دوکیان بکا.
*ئه‌مریکا تا بتوانێ گوڵ قڕ ده‌کا،ئه‌گه‌ر گوڵیش ئاو بدا،بۆ ئه‌وه‌یه سبه‌ی گوڵاوی لێ ساز بکا.
*سه‌ر گوڵی مه‌نجه‌ڵه پڵاو نه‌بێته بنکڕی سووتاو.
*ئه‌وه‌نده سه‌رم قاڵه ،لێم به‌ر ده‌بێ خه‌ڵک بۆم ده‌گێڕنه‌وه.
*مه‌یخانه‌چی پیر بوو،رێگه‌ی مه‌یخانه‌ی ناده‌نه‌وه.
*تهماتاو ده‌خوات و تڕی ئورووپا لێده‌دا.
*کز بۆ ده‌چێ بۆ کێو پێوان،ئه‌گه‌ر دوو کون له سه‌ر و پێی بکه‌ی بۆ جووزه‌له ده‌بێ.
*چاوی ره‌ش ده‌بێ گه‌ش بێ.
*پێمه‌ڕه به ده‌ست فهعلاوه سووکه.
*له ئاشی زۆری پێچووه،له رێگا په‌له ده‌کا.
*ناتوانم زگی ئه‌مڕۆم به نانی به‌یانی پڕ بکه‌م.
*یادی به‌خێر ماستی قه‌دیم که دوو قامکی قۆیماغ له سه‌ر بوو.
*ماڵمان پڕ له رازیانه و منداڵمان به زگ ئێشه ده‌مرێ. "رازیانه بۆ زگ ئێشه باشه"واته شتمان زۆره و بۆخۆمان ناتوانین که‌ڵکی لێوه‌ر بگرین.
*قۆڕه‌ی زگم وه‌کوو مۆسیقای ته‌نیایی و هاواری بێده‌نگییه.
*مه‌رگ ده‌رسێکی عه‌مه‌لییه که ده‌بێ بۆ خۆت بیگوزه‌رێنی.
*پیاو هه‌تا نه‌مرێ نازانێ چی به‌سه‌ر دێ.
*جاشی کوڵکن،گوێره‌که‌ی ورگن و منداڵی لیکنی ده‌بێ.
*له جێی باز قه‌ل ده‌قڕێنێ.
*گا به ته‌نیا گێره ناکات.
*که‌ر به چوونی حه‌ج نابێ به حاجی.
*نه به به‌رخی تێرمان شیر خوارد و نه به کاوڕی تێر گیا.
*مانگ و خۆر وه‌ک بووک و خه‌سوو له ماڵێکدا ناحه‌وێنه‌وه.
*بۆمبی عوقده ئه‌گه‌ر نه‌ته‌قێ،مرۆڤ له به‌ین ده‌با.
*هێندێک کڵاو له‌سه‌ر ده‌که‌ن و هێندێک کڵاو له‌سه‌ر ده‌نێن.
*که‌س وه‌ک کتری دوو روو نییه،هه‌م دۆستایه‌تی ئاو ده‌کا و هه‌م دۆستایه‌تی ئاور.
*شه‌م و شاعیر و شه‌مشه‌مه کوێره هه‌ر به شه‌و زیندوون.
*به راستی قه‌ڵه‌می کول،وه‌ک زوڕنای لۆتی هه‌باس هه‌ر بۆ ورچ هه‌ڵپه‌ڕاندنی باشه.
*قسه‌ی ژنان کای کۆن به با کردنه.
*خه‌ڵکی مردنی باوکیان زووتر له بیر ئه‌به‌نه‌وه تا تێدا چوونی میراتی باوکیان.
*نه دوو گا له دۆڵێک و نه چوار ژن له‌سه‌ر کاسه و که‌وڵێک.
*که‌ر به کورتانه‌وه ده‌خوا،یانی به ته‌ماعه.
*خۆڵ له کۆگای گه‌وره به‌سه‌ر خۆداکه.[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » په‌ندی پێشینان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]