تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

Aven نووسی:

ده‌ست خۆش
بابه‌تێکی به‌سوده‌

سوباس به ريزم ده ستى تؤش خؤشبيت

4

دةستةكانت خوش بيت ئةزيزم

3

ده‌ست خۆش
بابه‌تێکی به‌سوده‌

2

ده‌ست خۆش هه‌ر بژیت جه‌زاک

1

[size=19]الســـــــــــــــلام علیكم چاره‌سه‌رى قژ رِوتانه‌وه‌ چیه‌ چونكه‌ من قژم زۆر ئه‌رِوتێته‌وه‌ شامپۆكه‌شم بۆ كرِیوه‌ قژم 5 مانگیش ئه‌بێت بۆیه‌م لێ نه‌داوه‌ به‌س قژیشم درێژ بۆته‌وه‌ ئیتر نازانم هى ئه‌وه‌ بێت یان نا؟؟؟؟؟؟؟؟

وه لام

خوشكى به ريزم   
كێشه‌ى قژ هه‌ڵوه‌رین جیاوازى هه‌یه‌ له‌ نێوان مرۆڤێك و مرۆڤێكى دیكه‌ ئه‌گه‌ر كورِ بێت یان كچ بێت به‌ هۆى ته‌مه‌ن و هۆرمۆنى ناو له‌ش و كێشه‌ى بۆماوه‌یی (وراثي) و جۆرى خواردن و ده‌رمان و كێشه‌ى ده‌روونی و .... هتد. زۆر جار قژ هه‌ڵوه‌رین له‌ دواى تووشبوون به‌ تاى درێژخایه‌ن و كه‌م خوێنى و هه‌وكردنى میكرۆبى و له‌ دواى نه‌شته‌رگه‌رى و كێشه‌ى ده‌روونى قورس رِووده‌دات و ده‌بێته‌ هۆى هه‌ڵوه‌رینى قژ بۆ ماوه‌ى چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك كه‌ له‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بێت به‌ ترشى ئه‌مینی (برۆتین) چاره‌سه‌ر بكرێت. زۆر جار له‌ ته‌مه‌نى 25 ساڵان زیاد ده‌كات به‌ تایبه‌تى له‌ ئافره‌تانه‌وه‌ له‌م ته‌مه‌نه‌ رِووده‌دات. هه‌روه‌ها كرژبوونى ده‌روونى و ده‌مارگه‌لى و كه‌مى هاتووچۆى خوێن له‌ به‌شى پێستى قژه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ قژ هه‌ڵوه‌رین به‌ هۆى كه‌مى شانه‌كردن بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر و كه‌مى هه‌ڵمژینى هه‌واى پاك و خاوێن له‌گه‌ڵ كه‌م خۆراكى و به‌كارهێنانى سشوار (ڤێر) بۆ ووشككردنه‌وه‌ى قژ بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر و بۆیاغ كردنى قژ و به كارهيَنانى شامبؤ (كه مادده ى كيميايي جؤراوجؤرى زؤره و ده بيَته هؤى قژ هه‌ڵوه‌رین) و تووشبوون به‌ هه‌وكردنى كه‌رِوویی له‌و شوێنه‌دا كه‌ ده‌بنه‌ هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ قژ هه‌ڵوه‌رین. هه‌روه‌ها زۆربه‌ى جۆره‌كانى قژ هه‌ڵوه‌رین و كه‌چه‌ڵى هۆكاره‌كه‌ى جیناتى بۆماوه‌ى یه‌ (وراثية‌) و هۆرمۆنیه.‌ له‌ ئافره‌تان به‌ شێوه‌ى گشتى رِووده‌دات له‌ ته‌مه‌نى 30 ساڵان. هه‌روه‌ها كێشه‌كانى گلاندى ده‌ره‌قى و نه‌خۆشى شه‌كره هۆكارێكن‌ بۆ قژ هه‌ڵوه‌رین. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌بینین قژ هه‌ڵوه‌رین رِێژه‌ى زۆر زیاد ده‌كات لة ئافره تاندا به‌ هۆى زۆر به‌كارهێنانى جۆرى ده‌رمان بۆ بۆیاغ كردنى قژ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى جۆره‌كانى گه‌رمكردنى به‌ ئامێرێكى جۆراوجۆر. هه‌روه‌ها نه‌خۆشى درێژخایه‌نى جگه‌ر و گورچیله‌ ده‌بنه‌ هۆكارێك بۆ قژ هه‌ڵوه‌رین. زۆر گرنگه‌ له‌ دواى شیكردنه‌وه‌ و فه‌حس بزانین هۆكاره‌كه‌ چىیه‌ بۆ دانانى چاره‌سه‌رێكى گونجاو و ئه‌مه‌ش پێویسته‌ له‌ لایه‌نى پزیشكى پسپۆرِ له‌ بوارى نه‌خۆشیه‌كانى پێست و گلاندى گشتى و میزڵدان و ئه‌ندامى زاوزێ ئه‌نجام بدرێت به‌ شێوه‌ى رِاسته‌وخۆ. باشترین چاره‌سه‌ركردنه‌ بۆ قژ هه‌ڵوه‌رین وه‌كو ده‌یزانم ئه‌وه‌یه‌ به‌ مه‌ساج كردنى پێستى سه‌ر به‌ رِۆنى گه‌رچك (زیت الخروع) به‌ شێوه‌ى رِۆژانه‌، یان به‌ رِۆنى زه‌یتون (زیت الزیتون) ئێواران بۆ ماوه‌ى یه‌ك حه‌فته‌ له‌گه‌ڵ داپۆشینى تا به‌یانی و شۆردنه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌ به‌یانیان، له‌گه‌ڵ خواردنى هه‌نگوینی رِه‌ش وشیر و گۆشتى ماسی. به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌رى چونكه‌ سوودى زۆره‌ بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ و چه‌نده‌ها كه‌س باش بوون له‌م كێشه‌یه‌ به‌ یارمه‌تى خواى گه‌وره‌.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌
20/11/2007
  شێرزاد گه‌رمیانى

ماجستير وراثة

باحث في مجال الأمراض الوراثية الطبية

M.D.(Genetics)

Researcher in Medical Genetic Diseases

[email protected]

www.ba8.org[/size]