تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

11

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

10

zor swpas boewa daste ewaxoshbet bo payamakantan

9

دةستخؤش بؤ ئةو ديمانةية

دةنكيكى خؤشى هةية كؤيم لئ بوة

8

دةستخؤش بؤ ئةو ديمانةية

دةنكيكى خؤشى هةية كؤيم لئ بوة

7

dastakant xosh bet

6

zor swpas boewa daste ewaxoshbet bo payamakantan

5

dast xosh har bji

4

[center][size=24]دةستةكانت خوش بيت هةر سةركةوتو بيت بةريزم [/size][/center]

3

دةستخؤش

2

smile[size=16]دةستت خؤش بيت
سةركةوتوبيت
[/size]

1

هونه‌رمه‌ند ئاگرین: به‌ده‌ستی دایكم هه‌موو خواردنێك ئه‌خۆم 
هونه‌رمه‌ند (ئاگرین) یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌مه‌نده‌ گه‌نجانه‌ی كه‌ تا ئێستا چه‌ندین كلیپ و گۆرانی جوان و ناسكی بڵاكردۆته‌وه‌، ئاگرین وه‌ك خۆی ده‌ڵێ كه‌ ماوه‌ی 13 ساڵه‌ له‌ هه‌نده‌ران و له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا ژیان به‌سه‌ر ده‌یات. هه‌روه‌ها ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه‌ گۆری ده‌چڕێت، به‌ڵام له‌ ساڵی 2003 یه‌وه‌ به‌ ستایل و شێوه‌یه‌كی دیكه‌ خۆی به‌ جه‌ماوه‌ر ناساندووه‌، بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌ ئاگرین و پڕۆژه‌ هونه‌رییه‌كانی ماڵپه‌ڕی دوورگ به‌باشیزانی كه‌ میواداری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ بكات. فه‌رموون ئێوه‌ و ده‌قی ئه‌و دیمانه‌یه‌.

دیمانه‌:ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی



ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: له‌كه‌یه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌ژیت؟
ئاگرین: من بۆماوه‌ی 13 ساڵه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئه‌ژیم له‌وڵاتی هۆڵه‌ندا.

ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: له‌ كه‌یه‌وه‌ گۆرانی ئه‌لێت؟
ئاگرین: وه‌ك به‌هار له‌ته‌مه‌نی 16 گۆرانیم وتووه‌ به‌ڵام له‌ساڵی 2003 ده‌ستپێكرد به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ هه‌رچه‌ند من پێش ئه‌وه‌ی گۆرانی بڵێم به‌هۆنراوه‌ نوسین سه‌رقاڵبووم هه‌موو كاته‌كانم ته‌نها شعر و هۆنراوه‌ بوو.

ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: چه‌ند كلیپت هه‌یه‌ تا ئیستا؟
ئاگرین: وه‌ك كلیپ 7 كلیپم هه‌یه‌ به‌ڵام هه‌مووی له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان نین ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی كات كلیپی گوڵفرۆش په‌خش ئه‌كرێت خۆشم هۆی ئه‌وه‌ نازانم چیه‌ هه‌رچه‌ند كلیپی زۆرجوانتریشم هه‌یه‌ له‌گولفرۆش وه‌ك كلیپی (بریار) .

ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: كۆنسێرتت كردووه‌ تا ئێستا؟
ئاگرین: كۆنسێرتم نه‌كردووه‌ هه‌تا ئێستا هۆی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌وجۆره‌ كارانه‌ زه‌حمه‌ته‌ هه‌رچه‌نده‌ من پێموایه‌ كۆنسێرت ئه‌بێ‌ كه‌سانێك بیكه‌ن كه‌ به‌رهه‌میان زۆربێت منیش له‌راستیدا ئه‌وه‌نده‌ به‌رهه‌مم نیه‌ هۆی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ من خۆم هه‌موو كاره‌كانم به‌ئه‌نجام ئه‌گه‌ینم له‌سه‌رحسابی خۆم" هاوكاریشم له‌كه‌س وه‌رنه‌گرتووه‌ قه‌تیش له‌ نیه‌تی داواكردنی هاوكاری نیم له‌كه‌س بۆیه‌ راسته‌ كه‌زۆر نین
به‌رهه‌مه‌كانم به‌ڵام خۆم به‌سه‌ر به‌رزی ڕائه‌گرم.

ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: له‌گه‌ڵ كام هونه‌رمه‌ند نزیكیت؟
ئاگرین: له‌راستیدا هاوڕێیه‌تیم نیه‌له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان به‌ڵام گوێ‌ ئه‌گرم له‌زۆربه‌ی گۆرانیه‌كانیان زۆر به‌پێشكه‌وتووی ئه‌بینم هونه‌ری كوردی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا" ته‌نها نه‌ختێك گه‌نده‌ڵیش هه‌یه‌ له‌كوردستان به‌تایبه‌تی له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و هه‌روه‌ها له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان.



ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: ژیانی هاوسه‌ریت پێك هێناوه‌ ؟
ئاگرین: هاوسه‌رم نیه‌ و نه‌شم بووه‌ به‌ڵام بیرم لێكردۆته‌وه‌ هه‌رچه‌ند زۆریش دوودڵم له‌دروستكردنی خێزان چونكه‌ من له‌ته‌مه‌نی 15 ساڵیه‌وه‌ خۆم خاوه‌نی خۆم بووم ئێستاش زۆر قورسه‌ كه‌سێك له‌پڕا پێت بڵی كه‌ی دێیه‌وه‌ ماڵ یان ته‌له‌فۆن بكات بڵێ‌ له‌كوێ‌ ی یان له‌گه‌ڵ كێ‌ ی وه‌ هه‌روه‌ها چه‌ندكێشه‌یه‌كی تریش به‌ڵام شه‌ره‌كه‌ هه‌رده‌بێ بكرێت.


ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: كام خواردنت پێ خۆشه‌؟
ئاگرین: حه‌زم له‌خواردنی بریانیه‌ به‌ڵام به‌ده‌ستی دایكم هه‌موو خواردنێك ئه‌خۆم.


ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: هیج كات تووشی مه‌وقیفی ئیحراج بوویت؟
ئاگرین: مه‌وقیفی موحریج زۆره‌ به‌ڵام دوامه‌وقیف ئه‌وه‌بوو پێش ماوه‌یه‌ك له‌كوردستان بووم نه‌ختێك ره‌ش ببوم "له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی خۆم بووم كه‌ئه‌ویش هۆڵی ئاهه‌نگه‌ له‌شاری كه‌ركوك به‌ئه‌نجامی ئه‌گه‌ینم و دروستی ئه‌كه‌م به‌م زوانه‌ش ته‌واوئه‌بێت" كوڕێك بینیمی ووتی ئه‌زانی زۆر له‌هونه‌رمه‌ند (ئاگرین) ئه‌چیت به‌ڵام ئه‌گه‌رنه‌ختێك خۆت رێك بكه‌یت منیش په‌شۆكام نه‌مزانی چی بڵێم وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه‌ ئێستاش نه‌یزانی كه‌ من ئاگرینم .

ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: له‌ مناڵیدا عه‌جوڵ بوویت یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌؟
ئاگرین: له‌راستیدا من زۆر عه‌جولی خۆم به‌بیرنایه‌ت به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت چه‌ندجارێك په‌نجه‌ره‌ی دراوسێكانم شكاندووه‌ و چه‌ند پشیله‌یه‌كم كوشتووه‌ .

ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: چیت ماوه‌ بیڵێیت؟
ئاگرین: دوا قسه‌م ته‌نها ده‌ستخۆشی له‌خۆتان و ماڵپه‌ره‌ كه‌تان " له‌ گه‌ڵ رێزوخۆشه‌ویستیم

Monday, August 24, 2009