379

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

debo نووسی:

[size=19]    روخانى كؤمارى مهاباد[/size]

به لام روخانى كومارى مهاباد سالى 2011 نه بوو

ژن‌و پیاو ڕۆژانە لەماڵەوە پەیوەندییان لەگەڵ یەكتر بەردەوامە، ئەگەر بیانەوێت لەم پەیوەندیەدا سەركەوتوو بن، ئەوا پێویستە زیرەكانە مامەڵە لەنێوان یەكتریدا بكەن‌و پێش بەتوڕەبوون‌و هەڵچونەكانیان بگرن، یان كۆنترۆڵی ڕق‌و كینەی دەرونی خۆیان بكەن، قسەكردن یان گفتوگۆ گوزارشتە لەبەردەوام پەیوەند‌و هەڵسوكەت لەگەڵ كەسێكی تر.
پێدەچێت بتوانین لەگەڵ كەسانی دیكە قسە بكەین، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ‌ لەهاوسەران لەقسەكردن‌و دەربڕینی وشەدا خۆیان لەهاوبەشی ژیانیان دەدزنەوەو هەندێ‌ كەس لەگەڵ بوونی ئەم پەیوەندیەدا ناتوانن بەسانایی دەستپێكی قسەكردن دەستپێبكەن، بەتایبەت لەگەڵ هاوسەرەكانی خۆیاندا.
بیرتان نەچێت تاك بەگشتی پێی خۆشە دەربارەی خودی خۆی‌و ئەزمونەكانی قسە بكات، بۆئەوەی پیشانی دەوروبەرەكەی بدات كە ئەویش وەك هەر تاكێكی تری ماندووی ئەم كۆمەڵگەیە ڕۆڵی هەیە، ئەوەش بەباسكردنی گرنگی كارەكانی خۆی پیشانی كەسانی دەوروبەری دەدات.
كۆدی سەركەوتنی گفتوگۆو قسەكردن لەپەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانداو بەتایبەت لەژیانی ژن‌و مێردایەتیدا ئەوەیە كە بەتامەزرۆیی‌و تەركیزەوە گوێ‌ لەو بابەتانە ڕابگرن كە بەلای هاوسەرەكانتانەوە جێگەی گرنگی‌و بایەخن، ڕێڕەوێكی تری دیالۆگكردن لەگەڵ هاوسەرەكانتاندا ئەوەیە، سەبارەت بەكارو فرمانەكانی ڕۆژانەتان قسە بكەن، بۆئەوەی لەڕووی ڕۆحیەوە زیاتر لێك نزیك ببنەوە، هەروەها ڕاو بۆچوونی جیاوازتان بەشێوەیەك دەرببڕن كە بەرامبەرەكەتان زویرو ناڕەحەت نەكەن، هەوڵ بدەن هەمیشە بەڕێزەوە خاڵە لاوازەكانی یەكتر شرۆڤە بكەن، پێویستە ئەوە بزانن كە پرسیاركردن باشترین ئامرازە بۆ دەستپێكردن‌و بەردەوامی گفتوگۆكردن، چونكە پرسیاركردن بەئاسانی هاوسەرەكەت دێنێتە قسە، بەوەش بەتامەزرۆیی‌و دڵگەرمیەوە گوێ‌ بۆ قسەكانت ڕادەگرێت، جا بۆئەوەی پرسیارەكانتان سوودمەندو كاریگەر بن باشتر وایە بەپرسیاری سادەو كورت دەست پێبكەن‌و لەپاش هەر پرسیارێك چاوەڕێی وەڵام بن‌و پەلە نەكەن لێیان.
هەوڵ بدەن هاوسەرەكانتان دڵنیابن لەوەی كە گوێ‌ بۆ قسەكانیان دەگرن، ئەم كارەش بەپەیڤی “بەڵێ‌” و نیگاكردن ئەنجام بدەن، باشترە پیاوان بزانن كە ژنان پێیان خۆشە چەندان كاتژمێر لەكەناری هاوسەرەكانیاندا دابنیشن‌و قسە بكەن، لەبەرامبەریشدا پیاوانی سەركەوتوو ئەو پیاوانەن كە ساتە جوانەكان درووست دەكەن یان جێگەی ئەو چەند كاتژمێرە كاتە دەكەنەوە لەشەو وڕۆژێكدا بۆ قسەكردن لەگەڵ خێزانەكانیاندا.
لەیادتان بێت ژنان هەرچەندە قسە بكەن بەهەمان ئەندازە دڵ‌و دەرون‌و مێشكیان خاڵی دەبێتەوەو دوور دەكەونەوە لەخەمۆكی‌و دڵەڕاوكێ‌‌و فشاری دەرونی، ئەو ژنانەی كە گیرۆدەی ڕاڕایی‌و ناهاوسەنگی دەرونین، پیاوەكانیان دەتوانن زەمینەیەكیان بۆ قسەكردن بۆ بسازێنن، بۆئەوەی بتوانن لەو دۆخە ناهەموارە بیانهێننە دەرەوە، بەمەش كێشەو خەمۆكی‌و ڕاڕاییەكەیان تا ڕادەیەكی باش چارەسەر دەبێت.
ئەوەی ماوەتەوە بیڵێین ئەوەیە كە پێویستە ژنان‌و مێردەكانیان بەسەرنجەوە گوێ‌ لەقسەكانی یەكتر بگرن‌و دوور بكەونەوە لەخوێندنەوەی رۆژنامەو گۆڤارو سەیركردنی تیڤی لەكاتی قسەكردنیاندا.


    Bawar. م/ده رونناسى

LoSt-MaN نووسی:

neutral  dast xosh hamwem xwendawa barasti trajediyabuu

هيوادارم هه ر سه ركه وتوو بيت

382

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

مێسی به تۆپێک دوو گۆل ئه كات.....
بڕۆ بۆ (youTube ) ئينجا بنوسه(ميسى يسجل هدفين بتسديدة واحدة)

به داخه وه داره كه لاى من نابينريت... وا دياره له به ر بى ئاوى ووشك بووه..ههههههه

( زۆر جار له‌ده‌می پسپۆران و ته‌نانه‌ت ڕای گشتی خه‌ڵکیش وه‌هایه‌ که‌ تاکی کورد له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه‌ ئاڵۆزی زۆره‌ ، ئایا تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دایت ؟ بۆچی ؟ )

(به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه‌: کاتێک که‌سانی دیکه‌ بڕیار له‌ ژیانت ده‌ده‌ن..ئيوه جى ده لين؟؟؟؟؟؟)
                     --------------------------------------------------------------------

ئەوەی ژیانمی گەیاندە ئەم ئەنجامەی ئێستام هۆکارێکی زۆر بوون، بەڵام زۆربەی هۆکارەکان خۆم نەبووم، بۆیە بڕیارم دا ئەگەرچی بۆ هێورکردنەوەی ناخی خۆمیش بێت ئەم بەسەرهاتەم بگێڕمەوە بۆ نووسەری بەسەرهاتەکەم، چونکە دەزانم کە پەڕەی گوڵی ژیانم بەرەو هەڵوەرین دەڕوات و فەرهەنگی ژیانیشم ئێستا تەنها بریتییە لە تێپەڕبوونی کات.
لە قۆناغی خوێندنمدا لە زانکۆ هەرگیز باوەڕم بەوە نەبوو، کە پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ یەکێکدا بنیات بنێم، بەڵکو هەمیشە چاوەڕوانی میری خەونەکانی خۆم دەکرد، کە لە پڕێکدا لە ژیانمدا دەربکەوێت و بمبات بۆ میرنشینەکەی خۆی. زیرەک و دەمشیرین و خۆش پەیوەندی بووم، ئەمەش هۆکار بوو، کە هەوڵێکی زۆرم بۆ بدرێت. زیرەکییەکەشم وای کرد لەپاش دەرچوونم لە زانکۆ دامەزراندنی خۆم زۆر زوو مسۆگەر بکەم. لە شوێنی کارەکەم ئەوەی چاوەڕوانم نەدەکرد، ڕووی دا. هەر لە سەرەتای دەست بەکاربوونم هاو کارێکم ناسی کە ناوی (شوان) بوو، کوڕێکی ژیر وچالاک و تێگەشتوو بوو. پەیوەندییە سادەکەمان ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبوو و زیاتر لەیەک نزیک دەبووینەوە. هەتا گەشتە ڕادەیەک، کە دڵ و ڕۆحمان بڕیاری بەسەرماندا دا و وامان لێ هات ڕۆحمان بەسەر یەکدا دەردەچوو. بۆ ئەوەی مقۆ مقۆی نێوان کارمەندانی ئیشەکە زیاد نەکات و بۆ هەموو لایەک بسەلمێنین کە خۆشەویستییەکەمان پاکژە، بڕیاری هاوسەرگیریمان دا، بەڵام . . . .
شوان تازە دامەزرا بوو لە بەڕێوبەرایەتییەکەمان، هەرچەندە لە قۆناغی خوێندنیشدا هەر کاری کردووە، هەروەک خۆی بۆی دەگێڕامەوە. ماڵی باوکی بارێکی مامناوەندییان هەبوو. خاوەنی دوو برا و سێ خوشک بوو، کە هەر دوو براکە و دوو خوشکیان هاوسەرگیرییان کرد بوو. خێزانی ئێمەش خێزانێکی دەوڵەمەندین و لە ناو گوزەری شارەکەماندا بەناوبانگین بە دەوڵەمەندێتیمان. هەر کاتێک باسمان لە هاوسەریگی دەکرد خورپەیەک دەکەوتە دڵمەوە و ئاواتەخوازی ئەوە دەبووم، شتەکان بە ویستی من و شوان بڕوات بەڕێوە. بەڵام بە داخەوە شتەکان بەو شێوەیە نەهاتنە پێشەوە، بەڵکو هەر وەک نەریتە دایکم بە باوکمی وت و ئەویش بە برا گەورەکەمی وت. کاتێک برا گەورەکەم بە دوای زانیاریدا سەبارەت بە شوان گەڕاوە بۆی دەرکەوتووە، کە ئەم خێزانەی ئەوان وەک ئێمە دەوڵەمەند نین، بۆیە بە هەموو شێوەیەک ڕەتی داخوازی کوڕەکەی کردەوە و بە ڕوون و ئاشکرا پێی وتم، کە ئەو باسە لە بیر بکەم. پاش ئەوەش تاوانباریان کردم بە دروستکردنی پەیوەندی خۆشەویستی و لادان لە بنەماکانی خێزانەکەم. تێنەگەشتنی خێزانەکە گەشتە ئاستێک، کە هەموو دەوروبەر و خزم و دۆست قسەیان لەم باسەی ئێمەدا دەکرد جگە لە خۆم. دوو برا بچکۆلەکەشم بە چاوی سوورەوە باسیان لەوە دەکرد کە ئەو کەسە بۆ ئێمە نەگونجاوە. تاکە کەسێک، کە دڵنەوایی و ئاواتێک و هێوری پێ دەبەخشیم تەنها خوشکەکەم بوو، کە بچوکترین ئەندامی خێزانەکەیە، بەڵام تێگەشتنی لە هەموویان زۆرتر بۆ من و شوان. ڕاستە باوکی شوان خاوەنی خانوویەکی دووقات بوون، بەڵام ئێمە هەر لە سەرەتاوە بڕیاری ئەوەمان دا بوو کە بە جیا بژین، خۆ ئەگەر بمانویستایە، ئەوا خانوەکە هێندە گەورە بوو، کە لە قاتی دووهەم بە ئاسانی جێمان ببێتەوە، بەڵام دەردی براکان و باوکم شتێکی دیکە بوو.
من و شوان وازمان نەدەهێنا و بە هەموو شێوەیەک زۆرانبازیمان لەگەڵ دەوروبەر و دۆخەکەدا دەکرد. خێزانەکەیان لەگەڵ چەند ئافرەتێکی ناسیاوی ماڵی خۆماندا سەر لەنوێ هاتن بۆ داوام بە شێوەیەکی ڕەسمی، هەرچەندە دایکم و باوکم نەیاندەویست ئەو هەنگاوە بنرێت، بەڵام هەمدیسان ڕەت کرایەوە. هەوڵەکان و ڕەتکردنەوەکان بەردەوام بوون، من و شوانیش سێ ساڵی ڕەبەق لەناو ئەم تراجیدییایەدا ڕامانکێشا. هەڵوێستی باوکم و برا گەورەکەم ڕۆژ بە ڕۆژ ڕەقتر دەبوو، هەتا گەشتە ئەو ئاستەی ڕۆژێک برا گەورەکەم دەستی کرد بە لێدانم و هەڕەشەی کوشتنی لێ کردم.
شوان گەشتە ئەو دەرئەنجامەی، کە ئەم پەیوەندییە بێجگە لە ئازار هیچ شتێکی دیکەی پێ نەبەخشیوین و هیچی تریشمان پێ نابەخشێت. منیش هەمان بۆچوونم هەبوو، بەڵام کەسمان هێندە بوێریمان نەبوو کە بتوانین دژ بە سەرتاپای خێزان و دابونەریت و پەیڕەوییەکان و چوارچێوەکانی خێزان و کۆمەڵگا ببینەوە و ئاواتەکانی خۆمان بەدی بهێنین بە هەر نرخێک بێت. زۆرجار بیرۆکەی وا دەهات بە مێشکماندا کە ڕابکەین یاخود بە دزییەوە هاوسەرگیری بکەین، بەڵام دەمانزانی کە ئەگەر هەنگاوێکی وا بنێین لە پاشدا کێشە دەکەوێتە نێوان هەردوو خێزانەکە و لەوانەیە بگاتە ڕادەی خوێنڕشتن. هەر کەسێکیش دەهات و باسی ئەوەی بۆ دەکردم، ئەگەر شووی پێ بکەم ئەوا لە چ تراجیدییاکدا دەژیم ، لەبەر ئەوەی کوڕێکی دەوڵەمەند نییە، بەڵام کەس لە منی نەدەپرسی ئایا من چیم دەوێت، ئایا ئارەزوو و پلانەکانی من و شوان چین، ئایا بڕیارەکانی ئێمە چین. ئەوەی بڕیاری دەدا بەسەر خۆشەویستییەکەماندا تەنها خێزانەکەی خۆم نەبوو بەڵکو مام و پور و خاڵەکانیشم قسەیان تێدا دەکرد. لە بری هەموو ئاواتێک ڕەشبینی و بێئاواتی زیاتر دڵ و ڕۆحمانی دەخواردەوە، هەتا ڕۆژێک شوان نامەیەکی بۆ ناردم کە بە هەر شێوەیەک بێت دەیەوێت بمبینێت.
هەر هەمان ڕۆژ لەگەڵ کچی پورەکەمدا چوینە دەرەوە و ئەویش بە باسەکەمانی دەزانی و چەند جارێک لەگەڵ ئەودا شوانم دەبینی. ئەو ڕۆژە یەکێک بوو لە ناخۆشترین ڕۆژەکانی ژیانم، شوان پێی ڕاگەیاندم کە لەو بەڕێوبەرایەتییە دەگوێزێتەوە شوێنێکی دیکە و لە هەمان کاتدا ئەو وا بەباشی دەزانێت کە کۆتایی بە پەیوەندییەکە بهێنین. ئەم هەواڵە کوشتنی پەیوەندییەکە نەبوو، بەڵکو کوشتنی ڕۆحی من بوو بە مانای وشە.
زۆر گریام، لێی دەپاڕامەوە، تکام لێ دەکرد، پەنام بۆ کچی پورەکەم بردەوە بۆ هێورکردنەوە، بەڵام وە نەبێت شوانیش فرمێسکی کەمتر لە من ڕشتبێت و بە خەیاڵیدا نەهاتبێت، بەڵکو لە پاش ئەو بڕیارە و لەبری تەلەفۆنکردنە دوورودرێژە پڕ شادییەکانمان، بوو بوو بە گریان و سکاڵا و بێقسەیی و پەشۆکاندن. من دەمزانی، کە ئەوە بڕیاری شوان نەبوو، بەڵکو بڕیاری باوک وبراکانم بوو، بەڵام وتەبێژەکە تەنها شوان بوو. بەم شێوەیە پەیوەندییەکە بە ئازار و فرمێسکێکی زۆر کۆتایی هات و شوانیش کارەکەی خۆی گوێزایەوە بۆ شوێنێکی دیکە. من لاشەیەک بووم کە دەهاتم و دەڕۆشتم، ڕۆحێکی بەتاڵ بووم، شتێک نەبوو لە ناخمدا کە دەستەواژەکانی ویست، ئارەزوو، خۆشی یان شادی تێدا بێت، بەڵکو تاکە هاودەمم بریتی بوو لە فرمێسک و غەمەکانم.
دوو ساڵ تێپەڕی و ڕۆژێک بە میوانی بەرەو سلێمانی بەڕێ کەوتین بۆ ماڵی ناسیاوێکمان. لەوێ بە ڕێکەوت کوڕێکی لێ بوو، کە بە ڕووکەش ڕێک و پێک، کەشخە و دەوڵەمەند دیار بوو. بێگومان هەستم کرد کە جاروبار نیگایەکم تێ دەگرێت و ئەو نیگایانەش مانایەکی پێ دەبەخشیم، بەڵام شوان هێشتا لە دڵمدا مابوو، هەمیشە بەو ئاواتەوە دەژیام کە ڕۆژێک لە ڕۆژان نامەیەک یان زەنگێک لێ بدات و هەروەک جاران پێم بڵێت: قوربانت بم گلێنە و ئازیزەکەم. ئایییییی کە بە دەمی خۆش بوو. ئەو وشانە لە ڕۆحمانەوە دەهاتە دەرێ و لە گوێی هەردووکماندا هەر دەزرنگایەوە. بە هەر حاڵ ڕۆژی دوایی میوانداری تەواو بوو و ئێمەش بەرەو شارەکەی خۆمان بەڕێ کەوتینەوە.
هەر کە گەشتینەوە ماڵەوە چەند زەنگێکم بۆ هات لە لایەن ژمارەیەکەوە کە نەناسیاو بوو، بەڵام وەڵامم نەدەدایەوە، ئەویش نامەیەکی نارد و خۆی ناساند، کە ئەو کوڕەیە لە میواندارییەکەدا منی ناسی بوو: کاوان. لە کۆتاییدا وەڵامی زەنگەکەیم دایەوە. ئەم کوڕە دورە خزم بوو، هەرچەندە من لە پێشدا نەمناسیوە. بەر لەوەی هیچ قسەیەک بکەم تکای لێ کردم کە بوارێکی بدەم قسە بکات و داوای لێبووردنی لێ کردم کە بەبێ پرسی خۆم ژمارەی مۆبایلەکەمی لە کەسێکی خزمم وەرگرتووە، پەیمانیشی پێ دام کە لە پاشدا پێم بڵێت ئەو کەسە کێیە، کە ژمارەکەی منی داوەتێ.
لە قسەکانیدا ئەوەم بۆ دەرکەوت، کە ئامانجی ڕاستەوخۆی کاوان بریتی بوو لە ناسینێکی کورتخایەن، و پاش ئەوە ڕاستەوخۆ هاوسەرگیری! بەبێ هیچ کاردانەوەیەک و ڕادەربڕینێکی ئاشکرا کۆتایم بە وتووێژەکە هانی و ئەوەشم پەسەند کرد، کە دەتوانێت جارێکی تریش پەیوەندی بکاتەوە. شوان لە ژیانمدا نەمابوو، بەڵام لە ڕۆحمدا شوێنی خۆی هەر داگیرکردبوو وە هەتا ئەم ساتە وەختەش. هەرچەندە هیوام نەمابوو کە ڕۆژێک لە ڕۆژان من و شوان لە ژێر سایەی یەک ماڵدا بژین. هەرچی کاوانیشە ئەندازیار بوو، کەسێکی هێمن، توانایەکی ماددی بێسنوور، بەهۆی بیروباوەڕ و بۆچوونە ئاینییەکانیەوە کەمێک ئاراستە و فراوانی ژیانی بە شێوازێکی جیاواز بوو لە خەون و ئاواتەکانی من. لە هەموو وشە و هەڵوێست و ڕادەربڕینێکدا لەگەڵ شواندا بەراوردم دەکرد: شوان بەر لە هەموو شتێک کەسێکی کراوە و خۆش پەیوەندی بوو، دەیوسیت ژیانێکی دوور لە چوارچێوە تەسکەکان بەسەر بەرین.
خۆشم نەمدەزانی بڕیاری چی بدەم، ئەوەی کە قسەی لەگەڵ کاواندا دەکرد کەسێکی بێ ڕۆح بوو، کەسێک بوو دەیتوانی زۆر شت بە کاوان ببەخشێت جگە لە ڕۆح و هەست و خۆشەویستی. ئەوەش کە یاریدەدەر بوو بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە وتوێژدا ئەو بۆچوونەیە کە: ئافرەت لە وڵاتی ئێمەدا هەر دەبێت شوو بکات. جگە لەوەی کە من بیرم لە قۆناغی پاش نەمانی دایکم و باوکم دەکردەوە: ئایا بچمەوە لای ئەو برایانەی، کە ژیانی منیان تێکشکاند؟ هەنگاوە قورس و ئازاردەرەکانم گەشتە ئەوەی، کە خێزانەکەی خۆشمان بەو پەیوەندییە (نەویستراوەیان) زانی. زۆر کەس لێی دەپرسیم پەلەی چیتە، بۆچی چاوەڕێ ناکەیت هەتا کەسێک دەناسیت بە دڵی خۆت بێت، بەڵام لەپاش ئەم بەسەرهاتەی من و شواندا هات ماڵ و خێزانەکەی خۆمانم لێ بوو بە دۆزەخ و هەریەکەیانم وەک دوژمنێک دەهاتە پێش چاو.
ئەوەی لە پێشدا بینیم سەرلەنوێ دووبارە بووەوە: هەمدیسان هەموو لە بری من بیریان دەکردەوە، بڕیاریان دەدا، پلانیان دادەنا، ڕەتیان دەکردەوە، قبوڵیان دەکرد. من سەرلەنوێ تەنها تەماشاکەرێک بووم. بەڵکو ئەو برایەی کە هەتا پێش ماوەیەک بە هۆکاری پەیوەندی و لادان لە دابونەریتەکان هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکردم، ئێستا لێم دەپرسێت ئایا کاوان تەلەفۆنم بۆ دەکات یان نا، ئایا من دڵم پێوەیەتی یان نا، ئایا من دڵشادم بە بوونی ئەو کەسە لە ژیانمدا. جیهانێکی زۆر سەیر و سەمەرەیە، ئایا ئاساییە دووڕوویی و کەرتبوونی کەسایەتیمان بگاتە ئەو ئاستە؟
منیش دەمزانی، کە پرۆسەی هاوسەرگیری هەر دەبێت ببێت و مانەوەم لەو ماڵەدا زیاتر کێشەیە بۆ من، بەڵام لە هەمان کاتدا دەمزانی کە کاوان ئەو کەسە نییە، کە ئاواتەخوازی بم و لە هەندێک خاڵدا هەست و درکم دەکرد کە من و کاوان کۆ نین، بەڵکو جیاوازییەکی زۆر هەیە لە ئامانج و ئارەزوو و شێوازی ژیان و خەونەکانمان، بەڵام هەمیشە خۆم بەوە هێور دەکردەوە کە مرۆڤ خاوەنی دڵێکی گەورەیە و لەوانەیە بتوانێت ئەم شتە و ئەو شتە لەبیر بکات، لەوانەشە ئەو بگۆڕێت و هەروەها منیش لەم شتە و لەو شتەدا دەتوانم بگۆڕم. واتە زیاتر دڵخۆشی خۆمم دەدایەوە یاخود دەتوانم بڵێم خۆم هەڵدەخڵەتاند، سەبارەت بە هەندێکیش لە جیاوازییەکان بەوە دڵخۆشی خۆم دەدایەوە کە دەمووت: ئنجا ئەوە کەی کێشەیە، هەر گوێشی نادەمێ.
ئێستاش پاش پرۆسەی هاوسەرگیری و بوونی منداڵێکی ٣ ساڵانە هەست دەکەم کە تراجیدیاکانی ژیانم گەلێک لە پێشوو زۆرترن، چونکە ئەو ئاواتانەی کە بەر لە هاوسەرگیری و ژیانی پێکەوەیی خەونم پێوە دەبینین، نەهاتنە دی: نە من توانیم خۆم بگۆڕم و نە کاوانی مێردم، من هیوایەکی بێبنەمام خستە بەر دڵی خۆم، هەر لە سەرەتاوە زانیم، کە دوو کەسی جیاوازین. پاش هاوسەرگیری ئاواتەکانی خۆم لە منداڵێکدا شاردەوە، کە ئەگەر منداڵێکمان هەبێت ئەوا لەوانەیە خۆشەویستی و هەست و سۆز لەنێوانماندا پەیدا ببێت، بەڵام ئەو خۆشەویستییە چۆن لە سەرەتادا دروست نەبوو، هەر دروست نەبوو. هەرچی پەیوەندی سێکسی هەیە لە نێوانماندا ئەوا بۆ من جێبەجێکردنی ئەرکێکی سەرشانمە بەرامبەر بە مێردەکەم و بۆ ئەویش تەنها تێکردنی ئارەزووەکانی خۆیەتی. گەلێک جار هەست دەکەم ئارەزوویەکم هەیە، بەڵام دوا کەس کە بیری لێ بکەمەوە بۆ ئەوەی ئەو ئارەزووانەمی لەگەڵدا تێر بکەم بریتییە لە هاوسەرەکەم. من لەم پەیوەندییەدا نە وەک هاوسەرێک نە وەک ئافرەتێک نە وەک مرۆڤێک خۆم دەدۆزمەوە. ئافرەتێکم کە لە قۆناغێکدا ئارەزوویەکی ڕۆحیی و جەستەییم هەبوو، بەڵام ئێستا ونن.
ئێستاش: بەر لە دوو مانگێک بە ڕێکەوت شوانم لە یەکێک لە سوپەرمارکێتەکانی شاردا بینییەوە، هێندەی پێ کرا، کە ژمارەی مۆبایلەکەی بۆ فڕێ دام، هەتا ئێستا چەند جارێک قسەمان کردووە، ئارەزووەکان سەرلەنوێ چەکەرە دەکەنەوە، بەڵام پرسیارەکان زۆرن: ئایا پێویست دەکات ژیانێکی بێ هەست و بێ ئارەزوو بەسەر بەرم و لەم ژیانە مردووەی ئێستادا بەردەوام بم؟ یاخود لەوە زیاتر ئەم زوڵمەی ژیان قبوڵ نەکەم و ئەگەرچی بۆ ساتێکیش بێت خۆم فڕێ دەمە ناو ئەو ئامێزەی، کە هەمیشە خەون و خەیاڵم بووە؟ یاخود داوای جیابوونەوە بکەم و بگەڕێمەوە بۆ ئەو ماڵە باوکەی، کە سەرەتای دۆزەخی ژیانەکەم بوو، پاش ئەوەش بزانم چارەنووس بەرەو کوێم دەبات؟

وا بزانم ئيمه ى موسولمان هيج خيلافيكمان نى يه له سه ر روزى له دايك بوونى بيغه مبه ر عيسى
عليه السلام به لام خيلاف له سه ر ياد كردنه وه ى له دايك يونيه تى ،
جا روزى له دايك بونى ديار بيت يان نا وابزانم شتيكى وا نىيه كه بيكه ينه خيلافيكى كه وره..
وه كه وره يى ئه م بيغه مبه ره ش زور به رزه( كان يحيى الموتى بإذن ربه)
ده ست خوش بو بابه ته كه ت

387

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

وا ساڵى ۲۰۱۱ به ره و كۆتايى ديت به ڕاى جه نابت گرنگترين ڕووداو
كه ڕويدا له م ساڵه دا چى بوو به ڕاى جه نابت؟؟؟؟؟؟؟؟؟

خۆپه‌رستی به ماناى (حب الذات)

زۆرینه‌ی خه‌ڵکی، ئه‌وانه‌ی له‌بارێکی ته‌ندروستی و ده‌رووندروستی ئاساییدان له‌نێوان (6-8) کاژێردا ده‌خه‌ون له‌ ڕۆژێکدا، جگه‌ له‌هه‌ندێ حاڵه‌تی کتوپڕ یان بوونی هه‌ندێ فاکته‌ری وه‌ک (نه‌خۆشیی یان ئه‌نجامدانی گه‌شت یان ڕوودانی ڕووداوێک) که‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌رزی و نزمی به‌سه‌ر ماوه‌ی خه‌وتنیاندا بێت، به‌م که‌سانه‌ ده‌گوترێت خاوه‌ن خه‌وی مامناوه‌ند، بۆ کورتکردنه‌وه‌ به‌ (خ.خ.م) ناویان ده‌به‌ین. له‌کاتێکدا ئه‌مه‌ تێکڕای ماوه‌ی خه‌و بێت بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵکی، به‌ڵام که‌سانێک هه‌ن که‌ له‌و ماوه‌یه‌ی نووستنه‌ لاده‌ده‌ن، جا یان که‌متر ده‌خه‌ون له‌و ماوه‌ی نووستنه‌ و ماوه‌ی خه‌وتنیان ‌ (6) کاژێر یان (5) کاژێر یان هه‌تا نزمترین ئاستی ئاسایی نووستن که‌ (4) کاژێره‌، ده‌خه‌ون، که‌ به‌م که‌سانه‌ ده‌گوترێت خاوه‌ن خه‌وی کورت، بۆ کورتکردنه‌وه‌ به‌ (خ.خ.ک) ناویان ده‌به‌ین. یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زیاتر له‌و ماوه‌یه‌ ده‌خه‌ون (9) کاژێر یان (10) کاژێر یاخود هه‌تا به‌رزترین ئاستی ئاسایی که‌ (10) کاژێر و (30) خوله‌که‌، ده‌خه‌ون، به‌م که‌سانه‌ش ده‌گوترێت خاوه‌ن خه‌وی درێژ، بۆ کورتکردنه‌وه‌ به‌ (خ.خ.د) ناویان ده‌به‌ین.
کاتێک که‌ ده‌ڵێین نزمترین ئاستی ئاسایی ماوه‌ی خه‌و یان به‌رزترین ئاستی ئاسایی خه‌و، مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌ که‌ که‌متر له‌و ئاسته‌ یان زیاتر له‌و ئاسته‌ به‌ تێکچوونی خه‌و داده‌نرێت و خاوه‌نه‌که‌ی دووچاری چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی و ده‌رووندروستی ده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ ڕێکه‌وتووه‌ که‌سانێک هه‌بن ڕه‌نگه‌ ماوه‌ی که‌متر یان زیاتر له‌و نزمترین و به‌رزترین ئاسته‌ ئاساییانه‌ بخه‌ون و ژیانی ئاسایی خۆشیان به‌سه‌ربه‌رن و هیچ گرفتێکی ته‌ندروستیشیان بۆ پێش نه‌هاتبێت، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌تانه‌ ده‌گمه‌نن.
به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی جیاوازییه‌کانی نێوان که‌سانی (خ.خ.ک) و (خ.خ.ک) و (خ.خ.د)، چه‌ندین توێژینه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ که‌ تیایاندا تێبینی چه‌ندین لایه‌نی ژیانی ئه‌و که‌سانه‌ کراوه‌ که‌ کراونه‌ته‌ سامپڵی توێژینه‌وه‌کان، له‌وانه‌: باری جه‌سته‌یی، ئه‌نجامی پشکنینه‌ تاقیگه‌ییه‌کان، فه‌رمانه‌کانی ڕژێنی ده‌ره‌قی (ثایرۆیده‌ ڕژێن – (Thyroid Gland، کاردانه‌وه‌ی ده‌روونی و ڕه‌فتاری، چالاکبوون له‌ کارکردندا و …تد.
بۆ نموونه‌ یه‌کێک له‌و توێژینه‌وانه‌ی که‌ له‌سه‌ر گروپ ئه‌نجامدراوه‌، گروپێک له‌ که‌سانی (خ.خ.ک) و گروپێک له‌ که‌سانی (خ.خ.م) و گروپێک له‌ که‌سانی (خ.خ.د)، ده‌رئه‌نجامه‌کان به‌مجۆره‌ بووه‌:
1- ئه‌و گروپه‌ی ناسراون به‌ (خ.خ.د) که‌ له‌ (10 کاژێر و 30) خوله‌ک زیاتر ده‌خه‌ون، له‌ هه‌ردوو گروپه‌که‌ی تر زیاتر ئه‌م نیشانه‌ و حاڵه‌تانه‌یان هه‌بووه‌: (توڕه‌یی، دڵه‌ڕاوکێ، تێکچوونی مه‌زاژ، گۆشه‌گیری)، هه‌روه‌ها که‌سانی (خ.خ.د) له‌هه‌ردوو گروپه‌که‌ی تر که‌متر کۆمه‌ڵایه‌تین و که‌متر لێبورده‌ و که‌متر نه‌رمییان هه‌بووه‌ له‌ مامه‌ڵه‌کردنیاندا له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا.
2- ئه‌و گروپه‌ی که‌ پێکهاتوون له‌ که‌سانی (خ.خ.ک) که‌ له‌ (6) کاژێر که‌متر ده‌خه‌ون، زیاتر له‌هه‌ردوو گروپه‌که‌ی تر چالاکتر و خاوه‌ن وزه‌ بوون، زیاتر کۆمه‌ڵایه‌تین و نه‌رمترن له‌ مامه‌ڵه‌کردندا له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، زیاتر ڕه‌زامه‌ندن له‌ خودی خۆیان و له‌ ژیان، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌کی گشتی که‌متر کێشه‌ی ده‌روونییان هه‌یه‌ و توانایان زیاتره‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان و ده‌ربازبوون له‌ ته‌نگژه‌کانیان.
3- ئه‌و گروپه‌ی که‌ پێکهاتوون له‌ که‌سانی (خ.خ.د)، زیاتر وه‌ک که‌سانی خاوه‌ن جه‌نجاڵی و دڵه‌ڕاوکێ ده‌رده‌که‌ون، زیاتر ده‌چنه‌ ژێر بیرکردنه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆیان و خه‌ڵکی تر، زوو زوو ده‌که‌ونه‌ باری ناجێگیر و نه‌گونجان له‌گه‌ڵ ئه‌و باره‌ی تێیدا ده‌ژین، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێک پێویستییان به‌ سه‌رله‌نوێ پرۆگرامکردنه‌وه‌ی ژیانیان هه‌بێت. به‌ڵام که‌سانی (خ.خ.ک) به‌پێچه‌وانه‌ی که‌سانی (خ.خ.د) واده‌رده‌که‌ون که‌ ژیانیان پرۆگرامکراو بێت.
به‌گشتی هه‌ندێ که‌س به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌به‌رده‌وامی له‌ده‌ست دڵه‌ڕاوکێ و جه‌نجاڵی ده‌ناڵێنن پێویستییان به‌ ماوه‌ی درێژتری خه‌و ده‌بێت له‌ناو ئه‌و ماوه‌یه‌ی که‌ ده‌خه‌ون پێویستییان زیاتر به‌ ماوه‌ی خه‌وی خه‌وندار (ئه‌و ماوه‌یه‌ی که‌ خه‌ونی تێدا ده‌بینرێت) ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌ی تریش له‌مبواره‌دا ئه‌نجامدراوه‌ به‌ڵام جیاوازی ئاشکرایان بۆ ده‌رنه‌که‌وتووه‌ له‌نێوان ئه‌م گروپانه‌دا، یاخود ئه‌و جیاوازییانه‌ی بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ ته‌نها له‌نێوان ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ته‌واوی که‌م ده‌خه‌ون له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ته‌واوی زۆر ده‌خه‌ون، بووه‌.
له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر به‌گشتی قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی زۆرینه‌ی توێژینه‌وه‌کان بکرێت که‌ له‌مبواره‌دا ئه‌نجامدراون، ئه‌وا ده‌رده‌که‌وێت که‌ جیاوازییه‌کی زۆر هه‌یه‌ له‌نێوان که‌سانی (خ.خ.ک) و که‌سانی (خ.خ.د)، ئه‌گه‌رچی به‌راورد کردن له‌نێوان ئه‌م دوو پۆله‌ له‌ مرۆڤه‌کان مانای جیاوازییه‌کی ڕیشه‌یی نییه‌ له‌لایه‌نی ته‌ندروستی گشتی که‌سه‌کانه‌وه‌ له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه‌، یاخود له‌ڕووی توانسته‌ ژیرییه‌کانیانه‌وه‌، یان له‌ڕووی به‌رهه‌م و کار ڕاپه‌ڕاندنه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌م جیاوازییانه‌ وه‌ک نیشانه‌ ئاماژه‌گه‌لێکن بۆ که‌سێتی تاک و باره‌ ده‌روونییه‌که‌ی و ژیانه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی ژیانی.
گرنگترین ئه‌و جیاوازییانه‌ی له‌ ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ به‌راوردکارییه‌کان ده‌ستکه‌وتوون له‌نێوان که‌سانی (خ.خ.ک) و که‌سانی (خ.خ.د) له‌ (23) خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ وه‌ک له‌م خشته‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێت:
که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی کورت
(خ.خ.ک)
1- تێکڕای کاتی خه‌ویان (5-6) کاژێره‌ و نزمترین ئاست (4) کاژێره‌
2- ماوه‌ی خه‌وی خه‌وندار کورتره‌
3- تێکڕای که‌وتنه‌ ماوه‌ی خه‌وی خه‌وندار له‌کاتی خه‌ودا (1.7) جار
4- ئه‌م نیشانانه‌ که‌متر ده‌رده‌که‌ون
5- که‌متر گۆشه‌گیر و زیاتر کراوه‌ و کۆمه‌ڵایه‌تین
6- زیاتر به‌رگه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خه‌وتنیان ده‌گرن
7- چالاکترن
8- زیاتر توندوتیژ و شه‌ڕه‌گێزترن
9- هیوایان زیاتره‌
10- زیاتر کۆمه‌ڵایه‌تین
11- زیاتر به‌رگه‌ی ماندوێتی ده‌گرن
12- زیاتر نه‌رمن له‌ مامه‌ڵه‌کردنه‌کانیاندا
13- که‌متر خه‌مۆکن
14- بڕوایان به‌خۆیان زۆره‌
15- هێمنییان که‌متره‌
16- ژانکۆی ده‌روونییان که‌متره‌
17- زۆر کۆڵ به‌ ژیان و کاروباره‌کانیانه‌وه‌ هه‌ڵناگرن
18- زیاتر ئاڵوگۆڕی ئیش ده‌که‌ن
19- زیاتر له‌گه‌ڵ (باو)دان
20- زیاتر ده‌ستله‌ملانی ژیانن
21- سکاڵایان که‌متره‌ له‌ده‌ست ئازار
22- زیاتر جێگیرن له‌سه‌ر پرۆگرامی ژیانیان
23- که‌متر په‌نا بۆ درۆ کردن ده‌به‌ن
که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی درێژ
(خ.خ.د)
1- تێکڕای کاتی خه‌و (7 – 9) کاژێر و به‌رزترین ئاست (8 – 11) کاژێر
2- ماوه‌ی خه‌وی خه‌وندار درێژتره‌
3- تێکڕای که‌وتنه‌ ماوه‌ی خه‌وی خه‌وندار له‌کاتی خه‌ودا (2،8) جار
4- زیاتر توڕه‌ و دڵه‌ڕاوکێیان هه‌یه‌ و مه‌زاژیان نائاسایی و خه‌مۆکن
5- زیاتر گۆشه‌گیر و که‌متر کراوه‌ و که‌متر کۆمه‌ڵایه‌تین
6- که‌متر به‌رگه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خه‌وتنیان ده‌گرن
7- ئاستی چالاکییان که‌متره‌
8- که‌متر شه‌ڕنگێزن
9- که‌متر هیوایان هه‌یه‌
10- که‌متر کۆمه‌ڵایه‌تین
11- که‌متر به‌رگه‌ی ماندوێتی ده‌گرن
12- نه‌رمییان که‌مه‌ له‌ مامه‌ڵه‌کردنه‌کانیاندا
13- زیاتر خه‌مۆکن
14- بڕوایان به‌خۆیان که‌مه‌
15- هێمنییان زیاتره‌
16- ژانکۆی ده‌روونییان زیاتره‌ (مه‌رج نییه‌ نه‌خۆشی ده‌روونی بێت)، وه‌کو دڵه‌ڕاوکێ و کێشه‌ی سێکسیی
17- زیاتر کۆڵ به‌ ژیانه‌وه‌ هه‌ڵده‌گرن (مامه‌ خه‌مه‌ن) و زیاتر بیر له‌ کێشه‌ تایبه‌تییه‌کان و کێشه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌
18- زیاتر پابه‌ندن به‌ کاره‌کانیانه‌وه‌
19- ئاره‌زوو و ئاڕاسته‌ و بۆچوونه‌کانیان نه‌گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ ئاره‌زوو و ئاڕاسته‌ باوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ڕه‌خنه‌ ده‌گرن له‌ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی
20- به‌گشتی پابه‌ندبوونیان که‌متره‌ له‌ژیاندا
21- زۆر سکاڵا ده‌که‌ن له‌ده‌ست ئازار
22- به‌به‌رده‌وامی له‌ گۆڕینی ئاڕاسته‌ و ڕێڕه‌وی ژیانیاندان
23- زیاتر په‌نا بۆ درۆ کردن ده‌به‌ن
ئه‌م به‌راوردکردنه‌ی نێوان ئه‌م دوو پۆله‌ له‌ خاوه‌ن خه‌وی جیاواز له‌ڕووی ماوه‌ی نووستنه‌وه‌، ده‌رخه‌ری کۆمه‌ڵێک جیاوازییه‌ له‌نێوان ئه‌م دوو پۆله‌دا، که‌ به‌گشتی ده‌توانین بڵێین: که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی کورت زیاتر چالاکتر و کاریگه‌رتر و به‌ئومێدترن بۆ ژیان، زیاتر توانای بڕیاردانیان هه‌یه‌ و زۆرتر له‌خۆیان و ژیانیان ڕازین و زیاتر کۆمه‌ڵایه‌تین، که‌سانی به‌پرته‌ و بۆڵه‌ و سکاڵای به‌رده‌وام نین به‌رامبه‌ر ژیان و گوزه‌رانیان و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵگه‌ و دنیاش، بیروڕا کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانیان زیاتر ته‌بایه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی باوی ناو کۆمه‌ڵگه‌کانیان، زیاتر کراوه‌ن و که‌متر گۆشگیرن، که‌متر دڵه‌ڕاوکێ و په‌شێوی ده‌روونییان هه‌یه‌، به‌رده‌وام خۆیان به‌ چالاکییه‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌که‌ن.
ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی کورت زیاتر له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌ته‌کانی که‌سێتی ئاسایی و ژیانی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی باشتر و به‌رهه‌مهێنانی زیاتردا یه‌کده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها له‌چاو خه‌سڵه‌ته‌کانی که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی درێژدا، به‌ڵکو له‌چاو خه‌سڵه‌ته‌کانی که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی مامناوه‌ندیشدا که‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌گرێته‌وه‌. که‌واته‌ ئه‌م به‌ڵگانه‌ ده‌بنه‌ پاڵپشت بۆ ئه‌و بۆچوونانه‌ی پێیان وایه‌ که‌ خه‌و به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ پێویست نییه‌ بۆ ژیان وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ندێ که‌س بیری لێده‌که‌نه‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر ده‌خه‌ون، چونکه‌ خه‌وی درێژ زۆرجار په‌یوه‌ندی به‌ ژیانێکی ئاڵۆز و پڕ مه‌ینه‌تییه‌وه‌ هه‌یه‌، ژیانێک که‌ پریه‌تی له‌ ململانێ و زۆر ئاڵوگۆڕکردن له‌ بارێکه‌وه‌ بۆ بارێکی تر، بۆیه‌ ئه‌مجۆره‌ که‌سانه‌ به‌رده‌وام پێویستییان به‌ پرۆگرامکردنه‌وه‌ی ژیانیان ده‌بێت.

               ماموستا Bawar (ده رونناس)

ئایا خۆپه‌رستی نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونییه‌؟
ئه مه ويت ئه م برسياره ئاراسته ى  جه نابتانى بكه م له م ته وه ره دا.

RzGaR 13 نووسی:

ژیان ناخۆش نیه‌ به‌لام هه‌ندێ جار بیرکردنه‌وه‌  ناخۆشی ده‌کات
وه‌ هه‌ندێ جار بیرکردنه‌وه‌ی داهاتو خۆشی ده‌کات
بێگومان ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ێ ژیان ی خۆمان خۆش بکه‌ین
ده‌بێت ئاواتێکمان هه‌بێت و هه‌وڵی بۆ بده‌ین

سوپاس بۆ ته‌وه‌ره‌که‌ت

زور جوانه جه نابيشت ده كه رييته وه بو به شه ده رونييه كه كه مروف هه رده م (احباط)
كار نه كاته سه ر ره فتاره كانى
وه به شه ئاينييه كه ش ( ولا تقنطوا من رحمة الله)
زور جوانه

392

(41 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

اسال الله العظيم رب العرش العظيم ان يمن عليها وعلى مرضى المسلمين بالشفاء العاجل
اللهم صبرها على مرضها واشفها واشفى مرضى المسلمين أجمعين
اللهم عافها واعفو عنها وتجاوز عن سيئاتها
اللهم لا تخذلها وهى فى معيتك
اللهم كن معها ولا تكن عليها
اللهم أجعل شفائها آجلا وليس عاجلا بفضلك
اللهم آمين اللهم آمين

yasamin.s نووسی:

زيان زؤر جوانة ئيمة ناشرينى دةكةين مةبةستم ئةوةية هةموو كةس لةزيان تووشى كيشة ئةبيت وا ئةزانى ئيتر دونيا خةراب بووةو زيان لة خؤى نارةحةت دةكا بةس ئةكةر بيركردنةوةمان فراوان كةين و باوةرما بةوة هةبيت كة زيان ناخؤشى و خؤشى تيداية وةهةر كيشةيةك هةبيت جارةسةريكى ئةبيت و بير لةوة بكاتةوة كة زيان بؤ ئةوةية نةوةستى و هةميشة لة هةول دان بيت بؤى وة هةميشة بئ وةستان كار بؤ ئةم شتة بكةى كة ئةتةويت بيى بكةى و لة هةمووى كرنكتر متمانةت بة خؤت هةبيت  ئةوكاتة ئةزانى زيان جةند جوانة .....دةست خؤش بؤ باتةكةت

به مانايه كى تر جه نابت رووت كردووه ته لايه ئايينييه كه كه ده بيت باوه رمان به قه زاو قه ده ر هه بيت كه شه شه مين
ئه ركانة ئيمانه.
زور جوانه

394

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سالى 2011 به راستى خوشى هه بوو بو من له وانه:
1- دوواى 15 سال كار كردن له هوله ندا توانيم شه ريكه يه ك دابنيم بو خوم له نيوان هوله نداو ئه لمانياو به لجيكا
2-خواى كه وره كوريكى زور جوانى به نسيب كردين
3-سه فه ريكى زور زور خوشى فه ره نساو ئيسبانياو مه غريبم كرد و له نزيكه وه ياريكاى نوكامبم بينى هه روه ها شاره
خوشه كه ى فالينسيا.
والحمد لله

395

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زور جوانه

رايه كانتان جوانه

397

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌كارهێنانی یانه‌)

زور سوباس برام به لام بو نوكته به شى هه بيت و ئه م زانسته كه وره يه نه يبيت..داوا له سه ربرشتياران ئه كه م
كه حلوين به مه دا بخشينن.

398

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌كارهێنانی یانه‌)

نازانم بو بابه تى زانستى ئه بى له كام به شدا بلاو بكريته وه.. ئه ى كوا به شى زانستى؟؟؟؟؟؟

ئایا ژیان خۆی ناڕه‌حه‌ته‌ یان بیرکردنه‌وه‌کانمان ناڕه‌حه‌تی ئه‌بینن؟
ده مه ويت ئازيزانم  راو بيرى خويان ده رباره ى ئه م برسياره ده رببرن..له كه ل ريزمدا

وابزانم ماله كه ى ئيست بووه ته (المسجد النبوي في المدينة) جونكه كاتيك كه وه فاتى  كرد هه ر له ماله كه ى خوى
نێژراوه‌ و كه ماله كه شى له ته نيشت مزكه وته كه ى بوو كه ئيستا بووه ته (المسجد النبوي في المدينة)
والله اعلم

401

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

كه س نه بوو وه لأمم بداته وه؟؟؟؟؟؟؟

402

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

له به رچى خواى گه وره قه له ڕه شى هه ڵبژارد (الغراب) بۆ ئه وه ى مرۆڤ فيربكات كه مردووه كانيان چۆن له ژير خاك بنيژ ن و خۆڵيان به سه ردا بكه ن ( دواى كوشتنى قابيل له لايه ن برايه كه يه وه هابيل،)؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

403

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ئازيزان ئه وه له زانستى ده رونناسى پێی ده وتريت (الخداع البصري)
زانستيكى زور گرنگه موريس كه لكى لێ وه رگيراوه

روى البخاري ومسلم واللفظ له عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بن مسعود رضي الله عنه قَالَ : ( لَعَنَ اللَّهُ الْوَاشِمَاتِ وَالْمُسْتَوْشِمَاتِ ، وَالنَّامِصَاتِ وَالْمُتَنَمِّصَاتِ ، وَالْمُتَفَلِّجَاتِ لِلْحُسْنِ ، الْمُغَيِّرَاتِ خَلْقَ اللَّهِ ) .
به م جوره ش ريوايه ت كراوه  ئه وانه ى كه شكلى خويان ده گورن له ژن بو پياو وه له پياو بو ژن
والله اعلم...وجزاكم الله خيرا

405

(29 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

قال صَلَّى اڵَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( خَيْرُكُمْ خَيْرُكُمْ لأَهْلِهِ وَأَنَا خَيْرُكُمْ لأَهْلِي ) رواه الترمذي .
به م حه ديسه ى پيغه مبه ر ده ست ئه كه م به نوسينه كه م.. كه پيغه مبه رى خوا ئه فه رمويت باشترينتان باشترينتانه بو خيزانه كه ى وه ئه فه رمويت
من له هه موتان باشترم بو خيزانه كه ى... بۆيه ش واى وتنزه چونكه
زانيويه تى كه زوڵم له له ئا فره ت ده كريت و كافيان ده خوريت خواى
گه وره ش ده فه رمويت( وعاشروهن بالمعروف).
من كاكه سه رهه نگ وا ١٥ ساڵه له ئه وروپام و به راستى هه ق و مافى
ئافره ت زۆر پاريزراوه و ههيچ ريخراوێك نييه لێره له سه ر مافى ئافره تان
ده زانن بۆ چونكه هيچ هيزێك نى يه كه مافه كانيان بخوريت ...
كاتيك كه ريز له بيرو ڕاى ئافره ت ده گيريت ئه مه يه كه مين و گرنگترين
شته به لاى منه وه .... براى وا نوسيويه تى له سه ر ئيش كردنى ئافره ت
بۆ نا ؟؟؟؟؟ئه ى كێ ده رس به كچه كانمان بڵيته وه وه كێ چاره سه رى
نه خۆشويه كانى خوشك و ئافره ته كانمان بكات....
برايان به ڕاذ من گه وره ترين ماف و رێز كه بدريان ئافره ت ( ده ربرينى
خوشه ويستى يه بۆ ئافره ت نه ك به قسه به ڵكو به هه ڵس و كه وتى رۆژانه
به راستى نه بوونى ئه م شتانه ده بى ده ست پيكردنى گيرو گرفته
نا راسته وخويه كان... بويه ريكخراوى مافى ئافره تان هاتووه ته كايه وه
به لام خوزگه توزيك ريكخراوى ( ته وعيه ) كردنى پياوان هه بيت... بو
كه م كردنه وه ى گيروگرفتيان له گه ل ئا فره تدا...
ببورن ره نگه بڵين ئه وه بو وا به رگرى له ئافره تان ده كات ، منيش ده ڵيم
ئه وه ى وا به هيرش بردنيكى به هيزه وه ڕوو له ئافره تان ده كات ڕيى
بده نى ته ها ئه ك هه فته بيته ئه وروپاو با به چاوى خوى ئه م مافانه ى
ئه فره ت ببينێ و ئه و كاتى ده ڵيه با له جياتى  ١٥ ريكخراو به  ١٠٠
ريكخراو هه بيت و وه ده ڵێ به راستى مافه كانيان پيشيل كراوه...

406

(49 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

كاكه ته وحيد توش جزاك الله خيرا براى به ريزم..

407

(49 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

Bawar نووسی:

بو رون كردنه وه يه كى زياتر برسياريك كر له شيخ عبد العزيز بن الباز ده رباره ى وينه كرتن به كاميراى فيديو بو هه نديك
موحازه رات وكورى ئاينى و زانستى به سوود وه  وتى :

ما حكم تصوير المحاضرات بجهاز الفيديو للاستفادة منها في أماكن أخرى لتعم الفائدة؟


هذا محل نظر، وتسجيلها بالأشرطة أمر مطلوب ولا يحتاج معها إلى الصورة، ولكن الصورة قد يحتاج إليها بعض الأحيان حتى يعرف ويتحقق أن المتكلم فلان، فالصورة توضح المتكلم، وقد يكون ذلك لأسباب أخرى، فأنا عندي في هذا توقف، من أجل ما ورد من الأحاديث في حكم التصوير لذوات الأرواح وشدة الوعيد في ذلك. وإن كان جماعة من إخواني أهل العلم رأوا أنه لا بأس بذلك للمصلحة العامة. ولكن أنا عندي بعض التوقف في مثل هذا لعظم الخطر في التصوير، ولما جاء فيه من الأحاديث الثابتة في الصحيحين وغيرهما في بيان أن أشد الناس عذاباً يوم القيامة المصورون، وأحاديث لعن المصورين إلى غير ذلك من الأحاديث. والله ولي التوفيق.

به راستى له به ر گرنگى بابه ته كه  زور موتابه عه ييم  كرد هه رچه نده ئيستا
له كاتى نوسيندا كات ليره  له هوله ندا زور دره نگه و ئيستاش له كوتايى
كارم و له سه ر سنورى ئه لمانيام و هه ر به Ipad  ئه م نوسينانه م له ناو
سه ياره دا نوسى ده بى هه ر ئيستا بگه ريمه وه هوله ندا .

408

(49 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

بو رون كردنه وه يه كى زياتر برسياريك كر له شيخ عبد العزيز بن الباز ده رباره ى وينه كرتن به كاميراى فيديو بو هه نديك
موحازه رات وكورى ئاينى و زانستى به سوود وه  وتى :

ما حكم تصوير المحاضرات بجهاز الفيديو للاستفادة منها في أماكن أخرى لتعم الفائدة؟


هذا محل نظر، وتسجيلها بالأشرطة أمر مطلوب ولا يحتاج معها إلى الصورة، ولكن الصورة قد يحتاج إليها بعض الأحيان حتى يعرف ويتحقق أن المتكلم فلان، فالصورة توضح المتكلم، وقد يكون ذلك لأسباب أخرى، فأنا عندي في هذا توقف، من أجل ما ورد من الأحاديث في حكم التصوير لذوات الأرواح وشدة الوعيد في ذلك. وإن كان جماعة من إخواني أهل العلم رأوا أنه لا بأس بذلك للمصلحة العامة. ولكن أنا عندي بعض التوقف في مثل هذا لعظم الخطر في التصوير، ولما جاء فيه من الأحاديث الثابتة في الصحيحين وغيرهما في بيان أن أشد الناس عذاباً يوم القيامة المصورون، وأحاديث لعن المصورين إلى غير ذلك من الأحاديث. والله ولي التوفيق.

409

(49 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

بۆ تۆزيك ڕوون كردنه وه ى زياتر له سه ر ئه م بابه ته... ئيمه ى خه ڵكانى له
ئيسلامدا پيمان ده وتريت(المقلدين) به ماناى شه شه مين به شين له زنجيره
دووا به دوايه كانى ئاينى ئيسلام به مانايه كى تر (القران-السنة- القياس-
الإجماع-الاجتهاد- التقليد) جا بو هه ر فتوايه ك من خوم ده به ستمه وه
به ئيجتهادى يه كيك له زانايانى موجته هيد يانى خوم تقليد ده كه م به و
وه هه موو گوناهيك ببيت ده كه ويته وه ئه ستۆى ئه م موجته هيده.
جا ليره هه موو كه س سه ربه سته له هه ڵبژاردنى ئه م موجته هيده....
ئينجا كوردى بيت يان سعودى بيت يان مصرى بيت يان ........
ئه وه ده كه ويته وه سه ر ڕاى خوت و ئيجتيهادى خوت بو ده ست نيشان
كردنى ئه و موفتى يه.....
والله ورسوله اعلم

والله وابزانم پیپی له به ر ئه نجامه خرابه كانى ريال له ددوواين10 ياريدا كه ريال نه يتوانيوه سه ركه ويت به سه ر
به رشه لونه ته نها له يه ك يارا نه بيت ئه مه ش به راى ده رونناسان كارى كردوته سه ر بارى ده رونى ياريزانانى
ريال ،طبعا ئه وه ش شتيكى ئاساييه كه ياريزانيكى وه ك  پیپی كه هه ر به خوى به هيزو به توره يارى ده كات
وه ده يه ويت توزيك له نه رفه زه و كه بتى ناخى خوى به ميسى ده رببريت و به و بليت ( جى يه تو ته واو نيت)
ئيمه له كورده وارى خومان  ده لئيين  له جيياتى ساحيب مال دز بكريت ،دز ساحيب مال ده كريت.......

411

(49 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

باشه فه تواى طيتان ئه ويت.. له كوردستان مفتى باش نى يه وئه وه سعودى يه و ئه وه ش و ميسرى يه و ئه وه ئيخوانه و ئه وه ش
سه له فى يه و ئه وه ش..!!!!!!!!!!!
من هيج ناليم ته نها حه ديسىيكى سه روه رو  بيشه وامان محمد المصطفى عليه الصلاة والتسليم:

حديث عوف بن مالك قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : افترقت اليهود على إحدى وسبعين فرقة ، فواحدة في الجنة ، وسبعون في النار ، وافترقت النصارى على ثنتين وسبعين فرقة ، فإحدى وسبعون في النار ، وواحدة في الجنة ، والذي نفس محمد بيده لتفترقن أمتي على ثلاث وسبعين فرقة ، واحدة في الجنة ، وثنتان وسبعون في النار . قيل : يا رسول الله من هم ؟ قال : الجماعة .

412

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

خوا ليكتان نه كات ان شاء الله

413

(49 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

من له جه ند سه رجاوه يه كه وه وه لامه كه ييم هيناوه ته وه:
شيخ محمد صالح المنجد ئه ليت:

الحمد لله
التصوير بالكاميرا الديجيتال على نوعين :
الأول : أن تكون الصورة فوتوغرافية ، فهذا لا يجوز إلا إذا كان القصد من استعمال الصورة مباحا ، كالصور التي يحتاج إليها ، لإثبات الشخصية ، أو جواز السفر ، أو رخصة قيادة السيارة ، أو تصوير المجرمين للتعرف عليهم ، ونحو ذلك من الأغراض الصحيحة .
ولا يجوز التصوير لمجرد الذكرى والاحتفاظ بالصورة كما يفعل كثير من الناس .
الثاني : أن تكون الصورة الملتقطة بالكاميرا الديجيتال صورة متحركة كالتصوير بالفيديو ، فهذا لا بأس به ، ولا يدخل في التحريم .
لكن لا يجوز تصوير ما يعين على المعصية ، أو يغري بها ، كالنساء المتبرجات ، أو أماكن الفسق والفجور ، أو أماكن البدعة والشرك من باب التعظيم لهما ، والدلالة عليهما .
والله أعلم
به لام فه تولى شيخ عبد العزيز بن الباز ئاوايه:
التصوير لا يجوز لا باليد ولا بغير اليد التصوير كله منكر والرسول عليه الصلاة والسلام لعن المصورين وقال صلى الله عليه وسلم: ((أشد الناس عذاباً يوم القيامة المصورون))[2] وقال: ((كل مصور في النار))[3] والمصور: يعذب بكل صورة صورها لنفسه في نار جهنم.

ولما رأى النبي صلى الله عليه وسلم صورة في قرام لعائشة قبضه ومزقه وقال: ((إن أصحاب هذه الصور يعذبون يوم القيامة ويقال لهم أحيوا ما خلقتم)) فالواجب على كل مسلم أن يحذر التصوير وقد ثبت عنه صلى الله عليه وسلم أنه لعن آكل الربا ولعن موكله ولعن المصور ولعن الواشمة والمستوشمة يعني الحذر من هذا فآكل الربا والواشمة وتصوير ذوات الأرواح كتصوير حمام أو دجاج أو بعير أو إنسان أو عصفور أو غيره كل هذا فيه روح لا يجوز تصويره لا في الأوراق ولا في الخرق ولا في الخشب ولا في غيره ولا مجسم كذلك لا يجوز.

ويجب الحذر من الفتوى بغير علم على الرجال والنساء جميعاً يجب على كل إنسان أن يتقي الله وعلى كل امرأة أن تتقي الله وألا يفتي كل منهما إلا بعلم فلا يجوز أن يقول على الله بغير علم الواجب على كل مسلم أن يحذر من ذلك لأن الفتوى بغير علم خطرها عظيم الواجب على المؤمن أن يحذر ذلك وألا يقول إلا بعلم وأن يستغفر الله على ما سلف منه.

414

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

سوباس كاكه شكو

415

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

کابرایه‌کی ڕه‌زیل میوانێکی ديت ،هه‌ر بۆ مجامه‌له‌ پێی ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر نانت نه‌خواردووه‌، مریشکێکمان هه‌یه‌، پێی ئه‌ڵێم هێلکه‌یه‌کت بۆ بکات..
&&&&&&
ڕه‌زیلێکی تریش دایکی به‌میوانی ئه‌چێت بۆ لای.. به‌ دایکی ئه‌ڵێ: دایه‌ نانت خواردووه‌؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ نه‌وه‌ڵا کوڕم.. کابرا ئه‌ڵێ ده‌ که‌واته‌ هیچ، وتم ئه‌گه‌ر نانت خواردبێت ئه‌وا چایه‌کم لێئه‌نا..
&&&&&&
به‌ پیاوێک ئه‌ڵێن ژنه‌که‌ت سێ کچ و سێ کوڕی بووه‌.. ئه‌ویش ئه‌ڵێ: خۆم زانیم که‌رێتییه‌کی گه‌وره‌م کرد که‌ کچی ئه‌و جومله‌فرۆشه‌م هێنا..
&&&&&&
کوڕێک له‌ که‌بابخانه‌یه‌کدا شاگرد ده بێ.. حه‌زی له‌ کچی وه‌ستاکه‌یه‌تی.. هه‌ر کاتێک بیه‌وێت نامه‌ بۆ دڵداره‌که‌ی بنێرێت، ده یخاته‌ گیرفانی وه‌ستاکه‌یه‌وه‌.. پاشان کچه‌که‌ له‌ماڵه‌وه‌ ده‌ریده هێنێت و به‌ هه‌مان شێوه‌ وه‌ڵامی ئه‌یاته‌وه‌.. ماوه‌یه‌ک ئاوا تێده په‌ڕێت، ڕۆژێکیان کابرا ئه‌چێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و له‌ده‌رگا ئه‌دات .. کچه‌که‌ی ئه‌ڵێ: کێیه‌ ئه‌وه‌؟ باوکیشی ئه‌ڵێ: بیکه‌ره‌وه‌، کابرای به‌ریده‌که‌م..
&&&&&&

جارێک مەلایەک سەتەلایت ئەکرێت.. کابرای دوکاندار بە مەلاکە ئەڵێت: مامۆستا کەناڵە ڕوتەکانم خەزن نەکردوە... مامۆستاش ئەڵێت: کوڕم خەزنی کە، خه‌زنیان بکه‌ با بزانم بێناموسی لە ئەوروپا تا چەند پەرەی سەندووە..
&&&&&&&

416

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

به لى ماوه ..به لام ئه و ريكايانه ى كه ده تكه يه ننه دووا لوتكه ى ئامانج
زور زه حمه ت بووه و خوا ريكاى عاشقان ئاسان بكات

زور جوانه.. ان شاء الله خواى كه وره بوى ده كاته قه سريكى خوش

418

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

والله راسته...ئافه رين

419

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

."""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""
.
ڕۆژێك لوقمانی دانا به‌ كوڕه‌كه‌ی وت ئه‌مڕۆ ٣ په‌ندت فێر ئه‌كه‌م كه‌ به‌خته‌وه‌ر ئه‌بیت
یه‌كه‌م : هه‌وڵ بده‌ له‌ ژیاندا خۆشترین خواردن بخۆی
دووه‌م : له‌ سه‌ر باشترین جێگا بخه‌ویت
سێیه‌م : له‌ باشترین خانوو دا بژیت
... كوڕه‌كه‌ی ووتی باشه‌ ئێمه‌ خێزانێكی فه‌قیرین چۆن بتوانم ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجام بده‌م
لوقمان وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و ووتی :
ئه‌گه‌ر كه‌مێك دره‌نگتر خواردن بخۆی هه‌ر شتێك بخۆی تامی خۆشترین خواردن ئه‌دات
ئه‌گه‌ر زیاتر كاربكه‌یت و كه‌مێك دره‌نگ تر بخه‌ویت خۆشترین خه‌وت ئه‌بێت
وه‌ ئه‌گه‌ر جێگای خۆت بكه‌یته‌وه‌ له‌ دڵی خه‌ڵكدا ئه‌وا تۆ له‌ باشترین خانوودا ده‌ژیت.

هه ر سه ركه وتوو بن...