hhhhhhhhhhhhh
كریستیانۆ رۆنالدۆ تةنها بؤ ئه م كارانه باشه بةلام ئةوه بزانه ئةم بياوة كورد نيه توركه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی K 22
hhhhhhhhhhhhh
كریستیانۆ رۆنالدۆ تةنها بؤ ئه م كارانه باشه بةلام ئةوه بزانه ئةم بياوة كورد نيه توركه
11 سێپته‌مبه‌ر ئه و رؤزة بوو كه تيرؤر دوو ئؤقيانوسى برى,,, من باوةر ناكه م
ئةمةريكا بؤخؤى ئةم كارةى كردبيت جونكة خةلكيكى يةكجار زؤر مردن
وة باوةر ناكةم هيج ولاتيك وا لة طةلةكةى خؤى بكات, باشه بؤجى ئةو كاتةى كة تةقينةوةكة
روويدا تيرؤرستانى ئةفغانستان و ناوجةكانى ديكةى جيهان ئاهةنكيان كيرا بةلام
رؤزانة لة ئةمةريكا كةردةلوول روودةدات كة لةوانةية لةيةك
سال زمارةى ئةو كةسانةى كة له تةقينةوةكة مردن زياتر بيت كةجى ئاهةنك ناكيرن.
لةوانةية راست بيت ئةمةريكا بشتتطيرى له تيرؤر بكات بؤ نمونه 59 بةلطة
ئاشكرا بونه كه ئةمريكا هاوكارةى جةند ريكخراويكى تيرؤريستى لة عيراق كردووه
وه له 2003 تاكو ئيستا ئةمريكا زياتر له 1 مليؤن عيراقى كوشتوه
وه بەعس لە 1963 بە شەمەندەفەری CIA گەیشتــە دەسەڵات، بەڵام یەكێك لە سەرنشینانی سەدام بوو,
وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوانی به‌غدا دژایه‌تی بڕیارێكی فیفا ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) به‌ئاره‌زووی خۆی‌و به‌بێ بوونی هیچ بیانووه‌ك ده‌ستێوه‌ردان له كاری یه‌كێتی ئۆڵۆمپی عێراقی ده‌كات‌و رێز له بڕیاره‌كانی ناگرێت.
عاسفه مو‌سا به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوانی عێراق رایگه‌یاند كه بڕیاری فیفا له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له به‌غداوه بۆ هه‌ولێر، به‌بێ بیانووه‌و ته‌نها بۆ دروستكردنی ته‌نگژه‌یه‌كی نوێیه له‌ڕێگه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق.
گوتیشی "پێشتر ناجح حه‌مودی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقی رێككه‌وتبوو له 24/7دا هه‌ڵبژاردنه‌كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت. به‌ڵام ئێمه تووشی سه‌رسڕمان بووین كاتێك بڕیاری فیفامان پێگه‌یشت له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ناسه‌قامگیری ئاسایشی به‌غدا بووه‌ته بیانووه‌كی به‌رده‌وام‌و نامه‌نتیقی له‌لایه‌ن فیفاوه به‌كارده‌هێندرێت".
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵه‌ی كورد-ئیسرائیل له ته‌لئه‌بیب خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌م كۆنسوڵگه‌ی توركیا له‌و شاره رێكده‌خه‌ن. تیایدا ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی سوپای هه‌ردوو وڵاتی توركیا‌و ئێران بۆ سه‌ر كوردستان ده‌رده‌بڕن.
مه‌ولود ئافه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كورد-ئیسرائیل رایگه‌یاند "نزیكه‌ی 3000 یه‌هوودی ئیسرائیلی كه به‌ڕه‌سه‌ن كورد، به‌شداری خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ته‌ل ئه‌بیب ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی "به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئێمه، نزیكه‌ی 240 هه‌زار هاووڵاتی ئیسرائیل به‌ڕه‌سه‌ن كوردی عێراقن، زۆربه‌ی له ناوه‌ڕاسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا به‌ره‌و ئیسرائیل كۆچیان كردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه خۆپێشانده‌ران داوای راگرتنی هێرشه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی توركیا‌و ئێران ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن ئیسرائیل بایكۆتی كه‌لوپه‌لی توركیا بكات.
بۆ زۆربەی ئەوانەی وەك ئێمەمانان بەدبەختن و بۆ بینینی یارییەكانی مۆندیال پشتیان بە تەلەڤزیۆنە كوردییە ناوخۆییەكان قایمە، دوو رێگەیان لەپێشە: یان لەدیار هاتوهاواری بێ تام و لەزەتی موعەلیقی كورد دانیشە كە هەندێكیان ئیشەكەشیان كردووەتە فشقیات و گاڵتەجاڕی گوایە بە یاریزانەكان رادەبوێرن!! یان وەك ئەوەی لە ئەفغانستان بی، دەبێ لەدیار پەخشی سانسۆركراوی تەلەڤزیۆنێكی ئیسلامی وەك ئاسۆ سپۆرتی یەكگرتوو دانیشی كە پەخشەكەی لە تۆڕی جەزیرە، واتە لەتۆڕێكی عەرەبی دزیوە كە خۆی بەهەڵگری گوتاری عروبی و ئیسلامەوی دەزانێ. ئەو پێی گوناه نییە جەماوەری ئامادەبووی نێو یاریگا پێشانبدات با سەری كچەكانیش رووت بن، كەچی ئەم گوایە ئیسلامترە. هەر بەئاشكرا و لەبەرچاوت مقەستێك لەدیمەنەكە دەداو لۆگۆیەكی مۆندیالی لەسەر دادەنێ تا دیمەنەكە لەسەر هاندەران لادەكەوێ!!
ئەمە رەفتاری تەلەڤزیۆنی حیزبێكە كە لەسەروەختی هەڵمەتەكانی ئەم دوایین هەڵبژاردنەدا -تەنیا بۆ بەدەستهێنانی دەنگ- وای ئیدیعا دەكرد گوایە ئەو چیدی حیزبێكی ئیسلامی نییەو لەمەودوا ئافرەتانی سفووریش لەڕیزی رێكخراوی خوشكانی خۆیاندا وەردەگرن. كار گەیشتبووە ئەوەی هەندێ لە رۆژنامەوانان لێیان ببووە راست و هەندێ پرسیاری سەیرو سەمەرەشیان بەرەوڕووی بەرپرسانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكردەوە: ئەرێ راتان لەسەر مەشروبخواردنەوە چییە؟. ئەی ئەگەر یانەی شەوان و دیسكۆ بكرێنەوە؟! وەك ئەوەی كودەتا روویدابێت لەناو یەكگرتوودا. ئاخر هەر ئەم یاریەش بوو لەگەڵ دەنگدەر كە عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی بەدەنگهێنا و گوتی "ئێوەش وەك ئێمە ئیسلامین، جیاوازیمان هەر ئەوەیە كە ئێمە ئیسلامیبوونی خۆمان پێ شەرم نییە".
یەكگرتووش وەك یەكێتی و پارتی هاتووەتە سەر ئەو باوەڕەی كە ئەم خەڵكە زاكیرەی قەلیان هەیەو شتەكانیان زوو لەبیر دەچێتەوە، بەڵام من بەشبەحاڵی خۆم وانیم و حەزیش دەكەم ئێوە وەك حیزبێكی ئیسلامی و لە روانگەی شەرعەوە بۆمانی روونبكەنەوە ئایا دزینی پەخشی یارییەكانی مۆندیال لە كەناڵێكەوە كە مەگەر هەر خودا خۆی و بەڕێوەبەرانی كەناڵەكە بزانن مافی بڵاوكردنەوەی بەچەند ملیۆن دۆلار وەرگیراوە، حەڵاڵە یان حەرامە؟
ئاسۆ سپۆرت كە پێی گوناهە كچە هاندەرێكی سەر رووت لەشاشەكەیەوە دەركەوێ، هەر بەوەوە نەوەستاوە كە یارییەكان دەگوازێتەوەو قروشێكیش نادات، بەڵكو بازاڕی ریكلامیشی پێ گەرمكردووە. بۆ نا، كێ بەكێیە؟!
هەفتەنامەی (رووداو) لەژمارە (117)ی رۆژی 14ی حوزەیرانی رابردوو لەوبارەوە راپۆرتێكی بڵاوكردبووەوە كە بەرپرسی نووسینگەی كەناڵی جەزیرە لەهەولێر دەڵێت ئەوە دزییە كەناڵە نێوخۆییەكان دەیكەن، بەڵام لەبەرئەوەی لە كوردستان یاسایەكی تایبەت بەرێگەگرتن لەو دزییە نییە، ناتوانن رێكاری یاسایی لەدژیان بگرنەبەر.
سەیر لەوەدایە بەڕێوەبەری ئاسۆ سپۆرت ئەم كارەی خۆیانی زۆر پێ ئاساییە، پاساوەكەشی ئەمەیە: "ئەی بۆچی حكومەت مافی پەخشكردن لەكەناڵی جەزیرە ناكڕێتەوەو بیداتە ئێمە وەك ئەوەی ئێران دەیكات؟". جا خۆ حكومەت ئەگەر ئەو مافەش بكڕێ، پەخشەكەی دەداتە كەناڵێكی سەر بەحكومەت، بۆچی بیداتە ئێوە مقەستكاریی تێدا بكەن؟
خۆش ئەوەیە مەلایەك كە قوتابی دكتۆراشە بەخێرێ، دەڵێت مادام لە كوردستان یاسایەك نییە بۆ رێگریی لەوكارە، كەواتە پەخشكردنی لەلایەن كەناڵە نێوخۆییەكان دزی نییەو حەرامیش نییە!! بەڕاستی هەر ئاوا دەبێ فەتوا.
ئەوەی لە دەرەوە دەواو دەرمانەو لەماڵەوەش سیرل و سەرەتانە. لە دووكانێكی سیدی فرۆشی بازاڕی لەنگە، بە كڵاوە توركییەكەیەوە دانیشتووەو خەریكی شاگردییە، ئەوەی لەو دووكانە بیبینێ بۆی دەگرێت و ئەوەی لە فیلم‌دا بیبینێ پێی دڵخۆش دەبێ. شەعبان ئەو ئەكتەرە كۆمێدییەیە كە خەرجی گیرفانی تەنها 5 هەزار دینارە.
لەو هەڤپەیڤینەی (رووداو)دا زیاتر باسی خۆی و كێشەكانی دەكات.
رووداو - هەولێر
رووداو: شەعبان كێیە؟
شەعبان: ناوم یەعقوب وەلی عەزیزەو بە(شەعبان) ناسراوم. لەساڵی 1975 لەكورانی جادەی مەخموور لە هەولێر لەخێزانێكی مامناوەندی لەدایكبوومە. خاوەن خێزانم، كوڕێك و كچێكم هەیە محەممەد و مەروە. تەنها تاوەكو پۆلی یەكەمی ئامادەییم خوێندووە.
رووداو: بۆچی؟
شەعبان: باوكم پێیباش بوو لەگەڵ براكانم كاربكەم. براكانم لە پیشەسازی باكوور فیتەر بوون، گوتی لەگەڵ ئەوان كار بكە بۆ ئەوەی ئایندەیەكت هەبێ. لە قوتابخانە زۆر زیرەك بووم. لەساڵی 2003 زوڵمێكی گەورەیان لێكردم، كاتێك ویستم بچمە قوتابخانەی ئێواران، بەڵام مامۆستایەك تەعەسوبی حیزبی هەبوو، پێی‌خۆش نەبوو بچمە قوتابخانەكەی، كاتێك چاوی بە من كەوت ئیتر گوتی ئەوە لە تەلەڤزیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی بووە، دیاربوو بە شێوەیەكی دیكە تەماشای كردم، ئەژدیها و وەحشێكی هاتە بەرچاو، بۆیە گوتی جێ‌مان نەماوە، منیش گوتم ئەگەر خوێندن بەوشێوەیە بێت تفی لێ دەكەم. ئەگەر وەریانگرتبام ئێستا یان پارێزەربووم یان مامۆستا.
رووداو: ئارەزووت چ بوو؟
شەعبان: هەر لە منداڵییەوە هیوایەتم ئەوەبوو ببمە گۆرانیبێژ یان ئەكتەر. گەیشتمە ئەكتەری. هیچ كات حەزم لەوە نەبووە بەنێوبانگ بم. بەردەوام نێوبانگی بەدوامەوە بووەو هەوادارێكی زۆریشم هەیە.
رووداو: بۆچی نەبوویە گۆرانیبێژ؟
شەعبان: دەنگم زۆر خۆشە، ئەوكاتەی قورئان دەخوێنمەوە ئەگەر منداڵەكانم لەبەرامبەرم دانیشن ناتوانن نەگریێن. خۆشم زۆرجار گریاوم. لەگۆرانی گوتنیش بەهەمان شێوە، ئەگەر شوێنێكی باش هەبێ بۆ تۆماركردنی گۆرانی، لەزۆربەی ئەوانەی ئێستا بەخۆیان دەڵێن گۆرانیبێژ دەنگم خۆشتر و باشترە. ئەگەر گۆرانی بڵێم هەر گۆرانی رەسەن دەڵێم، نەك وەك ئەوانەی ئەگەر مۆسیقایەكەی ببڕی نازانی گۆرانیبێژەكە كوردە، عەرەبە، ئینگلیزە، نازانی چ دەڵێ.
رووداو: كێ هانیدای لە كاری هونەری بەردەوام بی؟
شەعبان : خەڵكی دەوروبەر و هاوڕێكانم هانیانداوم. زۆرجار لەماڵەوە پێمدەڵێن، تۆ بۆ خەڵكی دەرەوە دەواو دەرمانی، بۆ خۆشمان سیل و سەرەتانی، لەبەرئەوەی من عادەتێكم هەیە كە لە ماڵەوە دەبم دوو سێ كاژێر قسە ناكەم، كەم قسە دەكەم. بەڵام لەفیلمەكانم وا نیم. زۆر كەس هاتووەتە ئەو دووكانە كە منی بینیوە، بەس ماوە كلینكسێكی دەربێنێ و بۆ من بگریێت. من لەنێو فیلمەكانم شەعبانم، بەڵام لەدەرەوە یەعقوبم.
رووداو: جگە لە ئەكتەری چ دەكەی؟
شەعبان : ئێستا لە بازاڕی لەنگە شاگردم، رۆژانەكەم 20 هەزار دینارە، 15 هەزاری بۆ خەرجی ماڵەوەیە، 3000 دیناریش دەدەمە خواردنی خۆم، 2000ەكەش بۆ خەرجی خۆمە لەگیرفانم دەنێم. من خۆم لا گرنگ نییە هەر جلوبەرگێك بێت لەبەری دەكەم، گرانترین پێڵاو كە لە لەنگە كڕیبم بە5000 دینار كڕیومە، ئەوەی لەلای من گرنكە پاراستنی كەسایەتی خۆمە. ماوەی چەند مانگێكیشە نووسراوێكم بەمەبەستی دامەزراندن پێشكەشی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە، بەڵام وەڵامم نەدرایەوە. دامەزراندن بۆ خەڵكانی وەك ئێمە نییە، بۆ هەندێ خەڵك هەیە كە واستەیان هەیە، تائێستا 100 جار نووسراوم بردووەو پێشكەشیانم كردووە، چەند دەستی بە قرێژ و چڵكیشم ماچ كردووە، بەڵام سوودی نەبووە، لەساڵی 2004یش، دیسان ئەو نووسراوەم پێشكەشكرد بۆ ئەوەی داهاتوویەكم هەبێ و ببمە پاسەوانی بیری ئاو، بەڵام ئەوەشیان پێ رەوا نەبینیم، ئەگەر ئەمڕۆ پشتێكت نەبێ هیچت بۆ ناكرێ، من خۆم كەمئەندامم، پێی لای راستم هەر لەزگماگییەوە سەقەتە، بەكورتی بۆ دامەزراندن چاوەڕێ دەكەم بەڵكو رەحمی خوا لە ئاسمان بێتە خوارێ و بەشێكی بەر من بكەوێ و لە شوێنێك دابمەزرێم.
رووداو: دەڵێن دژایەتیت دەكرێ، وایە؟
شەعبان : بەڵێ زۆریش، لەهەموو روویەكەوە دژایەتیم دەكرێ . كاتی خۆی كە لە تەلەڤزیۆنی بزووتنەوە بووم، هەندێك لەوانەی ئێستا كۆمەڵن دژایەتیان دەكردم، هی واشیان هەیە زۆر رێزم دەگرێ، زۆر جاریش داوایان لێكردووم بچمە لایان و دەڵێن كەناڵەكەی كۆمەڵ هی خۆتە و بەس وەرە كارمان لەگەڵ بكە، بەس من ناچم، بەڵام خەڵكێكی نەفام هەیە لەناو لایەنە ئیسلامییەكان، زۆر فەقێ و مەلاش هەیە، بەخۆیان دەڵێن شوێنكەوتووی پێغەمبەر(د.خ)، بەڵام ئەوەی سیفاتی پێغەمبەر بێت تێیاندا نییە، ئەوانە دژایەتی من دەكەن بەناڕاستەوخۆ. هەندێ كەسیش بەڕاستەوخۆ دێت دژایەتیم دەكات پێیوایە من بوومەتە موڕتەد و جائیز نییە سڵاوم لێ بكات. لەنێو لایەنە عەلمانییەكانیش بەتایبەتی ئەوانەی لە دەسەڵاتدان، ئەوانیش خەڵكێكی نەفامیان تێدایە بەهەمان شێوەی لایەنە ئیسلامییەكان دژایەتیم دەكەن. شتێك دەبیستن بە بێ ئەوەی بەڵگەیان هەبێ جارانی سفرت دەكەن و توانجت لێدەدەن. لەهەمانكاتدا كەسانێك هەن لەنێو ئەو لایەنانە رێزی زۆرم دەگرن، جاری وا هەیە شەرم لەخۆم دەكەمەوە، بەرپرسی وا هەبوو ئۆتۆمبێلی پێبووەو چەند پاسەوانی لەگەڵ بووە، لە بەرامبەرم رایگرتووە، سڵاوی لێكردووم و داوای ژمارە موبایلی لێكردووم و گوتوویەتی حەزدەكەین خزمەتت بكەین.
رووداو: ئێستا هیچ فیلمت لەبەر دەستە؟
شەعبان : ئێستا خەریكی فیلمێكین لەگەڵ هونەرمەندان ئەیام ئەكرم و نەوزاد رەمەزان، كە كاك عەدنان عوسمان دەرهێنەریەتی، كاك عەدنان شەریفیش كە بەڕێوەبەری كەناڵی جیهانە خۆی سەرپەرشتی بەرهەمەكە دەكات. فیلمەكە نێوی (سوارەو چێڵەكەیەتی)، ئەو فیلمە وەكو فیلمەكانی دیكەمان نابێ، بە كوالیتییەكی بەرز و بەكامێرایەكی باش وێنەی دەگیرێ. فیلمەكە كۆمیدییە و باسی خەڵكی گوند دەكات كە واز لە كشتوكاڵ و بەخێوكردنی ئاژەڵ دێنن و بیر لەئۆتۆمبێل و ژیانی شار دەكەنەوە . وەك ئێستا كە تەڕەو ماستیشمان لە سوریا و توركیا‌و ئێرانەوە بۆ دێت.
رووداو: هەندێ كەس دەڵێن ئەو فیلمانەی ئێوە كاریگەری خراپی بۆ سەر منداڵان هەیە؟
شەعبان: بڕیارمداوە لەمەودوا شتی جوانتر بكەم، هێدی هێدی خۆم لەو كارانە بكێشمەوە كە كاریگەری خراپی بۆ سەر منداڵان هەیە، هەرچەندە ئەو فیلمانەی ئێمە بۆ منداڵان باشترن لەو فیلمە بیانیانەی لەكەناڵەكان پەخش دەكرێن، كە زۆر دیمەنی ناشیرینی تێدایە و لەگەڵ داوو نەریتی ئێمە ناگونجێن.
رووداو: لەهەر فیلمێكدا چەندت دەستدەكەوێت؟
شەعبان : 200 تا 400 دۆلارم دەستكەوتووە. كە بەشداری هەر فیلمێكی دەكەم مەرجی خۆم هەیە، كە رۆڵێكی بە دڵی خۆم هەبێت، رۆڵی سەرەكیم هەبێت یان 5 خولەك، گرنگ ئەوەیە كەسایەتی خۆم لە فیلمەكەدا بپارێزم و شتێكی جوان بكەم، تائێستا زۆرترین پارە كە لەرۆڵبینینم لەو فیلمانە بەدەستم كەوتووە 400 دۆلار بووە ئەویش لە فیلمی (ژانەسەر) بووە.
رووداو: پێتوایە رۆژێك دابێت بگەیە ئەو ئاستەی وەكو ئەكتەرە نێودارەكانی جیهان بۆ بەشداریكردن لە فیلمێك هەزاران و ملیۆنان دۆلار وەربگری؟
شەعبان: من ئێستا لەو ئاستەدام، بەڵام لەبەرئەوەی كەس پشتم ناگرێ، بۆیە منیش وەریناگرم. ئەگەر وەزارەتی رۆشنبیری 5%ی ئەوەی گرنگی بە هونەرمەندە بیانی و ئێرانییەكان دەدات، گرنگی بە ئێمە بدات، بەخوای ئێمەش بەنێوبانگ دەبین و خەڵك رێزمان دەگرێ. بەڵام ئێمە گرنگی بە هونەرمەندی خۆماڵی نادەین، وەكو تور و تەڕە پیاز و مۆزمان لێهات، ئیلا دەبێ لەوڵاتانی دەرووبەر بێت، تامی شتی خۆمان ناكەین. بەداخەوە كورد زۆر بێگانە پەرستە. ئەو وەزارەتە یەكجار ئێمەی بانگ نەكردووە لەگەڵمان دابنیشێ. ئەگەر پشتت هەبێ تۆ هونەرمەندێكی نەك عادل ئیمام، سەدی وەكو ئەو ناگاتە ئەژنۆت، بەڵام ئەگەر پشتت نەبوو هیچ نیت.
رووداو: تائێستا بەشداری چەند فیلمت كردووە؟
شەعبان : لەساڵی 1991ەوە كاری هونەریم دەستپێكردووەو نزیكەی 80 فیلمی كۆمێدیم هەیە جگە لەو بەرنامە تەلەڤزیۆنییانەی پێشكەشم كردوون.
رووداو: تائێستا كێ دەستخۆشی لێكردووی؟
شەعبان: عەرەب هەیە لەرۆمادییەوە هاتووە لێرە وێنەی لەگەڵ گرتووم، لەموسڵ و كەركووكەوە هاتوون، خەڵك لەكەنەدا و سویسرا‌و ئوستراڵیا و هۆڵەندا هاتووە فیلمەكانی ئێمەی بینیوەو نێوچەوانی ئێمە ماچ دەكات، دەڵێن منداڵەكانیشمان لەبەر خاتری ئێوە فێری زمانی كوردی بوونە. كابرا منداڵی بیانییە تەماشای فیلمەكانی ئێمە دەكات. خێزانێكی هۆڵەندی هاتبوونە ئێرە، كابرا بۆخۆی كوردبوو، ژنەكەی هۆڵەندی بوو، منداڵەكانی كەمێك كوردی‌یان دەزانی، خێزانەكەی منی ناسییەوەو زۆر دەستخۆشی لێكردم، گوتی منداڵەكانمان لە فیلمەكانی ئێوە كوردی فێر بوونە. بەڵام لێرە گرنگیمان پێنادرێ نازانم بۆچی؟!.
رووداو: بۆچی بزووتنەوەی ئیسلامیت بە جێهێشت؟
شەعبان: من سەر بە هیچ لایەنێك نیم، بەڵام لەهەموو لایەنەكان برادەرم هەیە، من پێشتر كە لە بزووتنەوەی ئیسلامیش بووم، وەكو كەسێكی هونەری لەوێ بووم، وەكو سیاسییەك لەوێ نەبووم، ئەگەر وەكو سیاسەتكارێك لەوێ بام ئێستاش وازم نەدەهێنا. هەر كاتێك شەعبان مۆنیكای هاژۆشت ئەوكات بزانن سەر بەلایەنێكم.
رووداو: رۆژنامە دەخوێنییەوە؟
شەعبان : ئەگەر رۆژنامەو كتێب نەخوێنمەوە سەرم دێشێت، هەر كاتێك هەست بە ژانەسەر بكەم ئەو رۆژە رۆژنامەم نەخوێندووەتەوە.
رووداو: چ وەرزشێك دەكەی؟
شەعبان : سەیركردن و چاوگێڕان، چاویش وەرزشی خۆی هەیە كە سەیری ئەولا و ئەملا دەكەی، مرۆڤ هەمووكات بەدوای شتە جوانەكاندا دەگەڕێت، جا هەر لەئۆتۆمبێلی جوان، خانووی جوان، پاركی جوان، ئافرەتی جوان، پیاوی جوان، مرۆڤ بەدەستی خۆی نییە ئەو شتەی جوان بێت سەیری دەكات، عاشقی هەموو جوانییەكم.
رووداو: پێش ئەوەی ژیانی هاوسەری پێكبێنی خۆشەویستیت كردبوو؟
شەعبان: هەر مرۆڤێك خۆشەویستی نەكردبێ و عاشق نەبووبێ، لەژیان تێنەگەیشتووەو تامی نەكردووە، من دوو سێ جار عاشق بوومە، بەڵام ئەوەی پەیوەندیم لەگەڵ نەبووە ئەو سەری گرتووە، ئەو دوو سێ جارەش تەنیا بەنیازی هێنان بووە.
رووداو: قەت داوات لێكراوە بچیتە دەرەوەی كوردستان و لەوێ بەشداری فیلمێك بكەی؟
شەعبان : زۆر داوام لێكراوە، بەڵام من خۆم لەڕووی داراییەوە باش نیم و قەرزدارم، لەبەر قەرز نازانین قوڕی كوێ بەسەر خۆمان بكەین، بۆیە ناتوانم ئێستا بچم، بەڵام ئەگەر بۆم رێككەوێت دەچم.
رووداو: كێشەی تۆ و سەندیكای هونەرمەندان چییە؟
شەعبان: من ناسنامەی رێكخراوی هونەرمەندانم هەبوو، چووم بۆ ئەوەی نوێی بكەمەوە، جارێك چووم وەزیری رۆشنبیری ببینم گوتیان نابێ، بۆیە داوا لە كاك نەوزاد هادی دەكەم وەكو پارێزگاری هەولێر و باوكی هەولێرییەكان، كە لەو رووەوە یارمەتیم بدات، چونكە مافی خۆمە، ئەگەر بكرێ ناسنامەی رێكخراوی هونەرمەندانم بۆ بگەڕێننەوە، دوو ساڵ پێش ئێستا چووم نوێی بكەمەوە، لەكاتێكدا بەردەوام بووم لەكاری هونەری و ئەرشیفیشم بۆ بردن، بەڵام گوتیان كارەكانت پەسەند نەكرا و ناسنامەكەیان پێنەدامەوە. بەڵام هەندێ كەس هەن ئەو ناسنامەیەیان هەیە كەچی 5 كەس لە كۆڵانی خۆیان نایانناسن، تەنانەت قەساب و نانەواش جگە لەوەی ئەو ناسنامەیەیان هەیە رێزلێنانێكی باشیشیان پێدەدرێ، پێویستە حكومەت بەوەدا بچێتەوە.
رووداو: چ داوایەكت لە وەزارەتی رۆشنبیری هەیە؟
شەعبان : ئەگەر داواشم هەبێ، وابزانم وەڵامم نادەنەوە، بۆیە هیچ داوایەكم نییە، بەڵام داوا لە سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم ئەگەر بە خێر زەكاتی ئەو 19 ساڵەم بدەنێ و دابمەزرێنن، زۆر مەمنوونیان دەبم، وابزانن زەكاتیان داوەتە كەسێكی هەژار یان سواڵكەرێك.
--------------------------------------------------------------------------------
ده‌ست خۆش كاكه ڕێباز
به‌لام جارێكی تر مه‌نوسه ئیسپانیا بنوسه به‌رشه‌لۆنه....
laperrey spi نووسی:ئینجا به كه‌لكی ئێمه نایه‌ت چونكه هه‌ولێر سینه‌مای لێنییه وابزانم هه‌ولێر تاكه یاته‌خته له جیهان سینه‌مای
لێنه‌بێـت وه سه‌باره‌ت به فیلمه‌كه به‌راستی خۆشه ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی 3d سه‌یری فیلم بكه‌یت چونكه واده‌زانیت بۆخۆت
له‌ناو فیلمه‌كه‌ی وه شاشه‌ی 3d واته سێ ره‌هه‌ندی هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بۆ یه‌كه‌م جار گه‌یشته هه‌ولێڕ.گه‌ر ڕێز له خۆت بگری و واژوویه‌که‌ت لاده‌ی خراپ نیه ! مێسیه‌که‌شت به هه‌مان شیوه گریا به‌لام خراپتر له کاکا چونکه 4 گۆل زۆرتره له دوو گۆل.
من زۆرم پێ خۆش بوو كه به‌رازیل چووه ده‌ره‌وه وه دوو ئه‌وه‌نده پێم خۆش بوو كه ئه‌رجه‌نتین چووه
ده‌ره‌وه ، وه سه‌باره‌ت به میسی ئه‌وكاتانه‌ی میسی له ئه‌رجه‌نتین یاری ده‌كات حه‌زم لێیه
پێی بشكێ به‌لام له به‌رشه‌لۆنه یاخود تیپێكی تر حه‌زم لێنیه ته‌نیا ده‌ستی كه‌سێكیشی پێكه‌وێت.
hhhhhhhhhhhhhhhhhhh.dast xosh
ده‌ستت خۆش بێت ، جله‌کان مۆدێلی گه‌نجانه و جوانــن.
ئینجا به كه‌لكی ئێمه نایه‌ت چونكه هه‌ولێر سینه‌مای لێنییه وابزانم هه‌ولێر تاكه یاته‌خته له جیهان سینه‌مای
لێنه‌بێـت وه سه‌باره‌ت به فیلمه‌كه به‌راستی خۆشه ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی 3d سه‌یری فیلم بكه‌یت چونكه واده‌زانیت بۆخۆت
له‌ناو فیلمه‌كه‌ی وه شاشه‌ی 3d واته سێ ره‌هه‌ندی هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بۆ یه‌كه‌م جار گه‌یشته هه‌ولێڕ.
هــــه‌رچــــــی ئـــــــــه‌خـــــتـــــــیارو مــــــنـــــاڵه
وا مـــــه‌شــــــــغوڵــــــی مـــــــــۆنـــــــدیــــــــالـــه
بـــــــــاس هـــــــه‌ر بــــــاســــی فـــتــــبـــۆلــێــنه
چـــــــی قــــــــه‌نـــــات و چــــــی كـــــه‌نــــاڵــه
مـــــنــــداڵ ئـــه‌ڵـــــــێــــــن تــــوخــــــوا بــــــاوه
جـــــــا مـــه‌یــــــگـــــۆڕه گــــێـــمـــێـــك مــــــاوه
دایـــــكــــیــــان ئــــه‌ڵــــێ داخ لــــــه‌م پــــیـــاوه
بــــێــریـــڤـــان (100) حــــه‌ڵـــقــه‌ی مـــاوه
دوای ئـــــــــه‌م حـــه‌ڵــــقــــه‌یــــــه بـــــێـــتــــه‌وه
فـــــــــه‌رهـــــــــاد زیـــــنــــدوو ئــــه‌بــــێـــتــــه‌وه
بــــــــــێـــــــریــــــڤـــــانـــــیـــش بـــۆ قــــودره‌تــه
ئـــــه‌م تـــــۆپـــــێـــنــشــــه‌ش مـــــوســــیــــبــه‌تـــه
بــــــاوك ئـــــه‌ڵـــێ شــــێـــت بـــووم تــــه‌واو
بـــــــــه‌ســــــــه مـــه‌یـــكـــه‌ن بـــــه قــــاوه‌قـــــاو
مـــــنــــداڵ ده‌گـــــریـــــن تــــوخـــوا بــــــابــــــه
لـــــــــه‌م فــــــیـــــلــــــمــــه قــــــۆڕه‌ی لابـــــــه
یــــــاری ئـــــه‌مــــڕۆ زۆر بــــه‌تـــــــیـــــــنــــــه
بـــــــــه‌رازیــــــل و ئــــــه‌رجـــــه‌نـــــتـــــیــــنــــه
ده‌ی بـــــــابـــــه دڵــــمــــان مـــــه‌شــــكــــێـــنـــه
ده‌ی واز لـــــــــه دایــــكــــیــــشــــم بـــێــــنــــه
بــــــــــــاوك ئـــــه‌ڵـــــێ ڕه‌وای حـــــــــه‌قــــــــه
لـــــه مـــــاڵـــمـــان ئــــــه‌م چــــه‌قــــه‌چــــه‌قـــــه
كـــــوا بــــۆم بـــێـــنــن ئــــه‌م مـــــه‌تــــره‌قـــــه
خـــــۆ مـــردم یـــــه‌ك مـــــانـــــگ ڕه‌بـــــه‌قـــــه
بـــــــه‌دیـــــــــار تــــــــه‌لـــــه‌فـــــیـــــزۆنـــــــــــه‌وه
هــــــه‌ر ئــــــه‌خــــــۆن و ئــــــه‌خــــــۆنــــــــه‌وه
مــــونــــافــــه‌ســــه‌ش هـــــه‌ر مـــه‌پـــــرســــــــــه
جـــــــا تـــــوخـــــوا وه‌ره مــــــه‌تــــــرســــــــــه
ئـــــه‌و ده‌ڵـــــێ ئـــــه‌و تــــیــــپــــه بــــاشـــــــه
ئــــــــــه‌و ده‌ڵـــــــێ وه‌ك تـــــــــه‌ڕامـــــه‌شـــــــه
شـــــه‌ڕو هــــه‌را بـــــێ حـــــیـــــــــســـــــابـــــه
قـــوربــــه‌ســــه‌ریـــش هـــــــه‌ر بـــــۆ بــــابـــــه
هه‌رچه‌نده نزیكه دوو ساڵه ناچمه یاریه‌كانی هه‌ولێر به‌لام ئه‌مساڵ بڕیاردا بچم به‌لام
یاریگاكه‌یان نۆژه‌ن كرده‌وه وه ئێستا خۆشحاڵم كه یاریگاكه ئاماده‌یه بۆ یاریه‌كان.
ده‌ست خۆش
مۆندییال و قوماری پۆست مۆدێرنە
محەمەد قادر
قوماركردن .. جاران تەنها لە ژووری سەرەوەی هەندێ نادیی مەشرووب خواردنەوەدا هەبوو، یاخود لە كۆڵانی تەنیشت سینەماكاندا جمەی دەهات، ئاخر هونەری سینەماو فیلمسازی یادگارە تاڵەكانی زیاترن لای ئێمە، چونكە لەوێ فێری جگەرە خواردن و لێدانی فیكەو جڕت و هۆیهاو قومار و لگاو كردن بووین و هەموو جارێ گیرفانەكانمان بەتاڵ دەكرانەوەو زۆر جار شەقی پۆلیسیشمان بەردەكەوت! چونكە ئەوكات قوماركردن لە قەدەغەكردن بەولاوە رێگەی دیكەی نەبوو! بەڵام ئێستا ناشوكری نەبێ جۆرەها ڕێگەی شەرعی و یاسایی و مەدەنیی هەیەو بەعالەمی ئاشكرا‌و بەڕۆژی نیوەڕۆو بەبەرچاوی هەموو دنیاوە دەكرێ و كەسیش ورتەی لێوە نایەت!
بۆنموونە: مۆندیالی جامی جیهانی و ئەوروپا و ئاسیا ساڵانە گەورەترین قوماری پێوەدەكرێ و كەناڵە تەلەفزیۆنییەكان و كۆمپانییاكانی تۆڕی موبایل و چەندین كۆمپانیای توجارباشی دیكە مەسرفی ساڵێكی خۆیانی پێ دەردەهێنن، ئاخر ئەم قومارو لگاوەی ئێستا بێ ئەوەی ئاگات لەخۆت بێ و بچیت بۆ كۆڵانەكانی تەنیشت سینەماكان.. دەستی هەموو كەناڵە لۆكاڵی و ئاسمانییەكان وەكو قرژاڵ لەنێو گیرفانتدا تەراتێن دەكەن! پۆلیسیش نەك هەر هەقی بەسەر مەوزوعەوە نییە، بەڵكو لەبەرئەوەی بە یاسا ئەم نەوعە قومارە رێكخراوەو بە پرانسیپەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بازاڕی ئازاد‌و كەرتی تایبەت دادەنرێت.. دەبێ پشتگیری بكەن و ئەزموونەكەی بیپارێزن!
ناهەقیشیان نییە ، ئەی مەعقوولە ئەو ئەڵمانیا نازدارە بە سڕبیای بدۆڕێنێ.. لە كوردستان پارە لە گیرفانی ئێمەدا بۆگەن بكات و تۆزێكی لێ خەرج نەكەین؟! ئەگەر گیرفانی ئێمە لە خزمەتی ئەو وەرچەرخانە مێژووییەدا نەبێ، ئیتر بۆچیمانە؟ ئەگەر من باجی دۆڕانی فەرەنسا نەدەمەوە، ئەی كێ بیداتەوە؟ خۆ قابیلە ئەوەندە بێ زەمیر و نەفس باریك بین بیدەین بەسەر خەڵكی سڤیلی دارفۆردا!
كەی ڕەوای هەقە جەزائیری چاوڕەشی برابەشم ئەوەندە ئازایانە تەعادول ببێ لەگەڵ ئینگلیزە پیسەكان و لە چایخانەكانی خۆماندا سووكە شەڕەچەقۆیەكی لەسەر نەكەین؟! ئەی تیڤییە لۆكاڵییە قوڕبەسەرەكانی خۆمان ئەو هەموو پارە زۆرەی بە سواڵ و سەدەقەو كرێكاری پەیدایان كردووەو لەبەر خاتری ئێمە ئەیدەن بە هەقدەستی گواستنەوەی نمایشی یارییەكانی مۆندیال، كەچی ئێمەش ئەوەندە بێ ئینساف و پارە پیسین .. پێمان ئەغزبێ یەك دوو دۆلاری عەمر كورت بكەینە قوربانیان!
گوناه نییە ئەو كۆمپانیا نەزیهـو زۆر مرۆڤدۆست و فوول خزمەتگوزارانەی تۆڕی موبایل لە كوردستاندا سەرەڕای ئەو هەموو فیداكارییە لە تەكنەلۆژیاو ئینتەرنێت و تەلەفۆندا پێشكەشمانی دەكەن.. تەنها چەند سەنتێكیان بۆ هەڵنەدینە دەخیلەی گرەوەكانی مۆندیالەوە!
نا.. نا.. بەڕاستی ناخۆشمان كردووە و بەناوی هاوڵاتی بوونەوە ئیستیغلالی وێژدان و دڵسافی و هەوڵ و ماندووبونی دوكانەكانی فرۆشتنی سەتەلایت و سەحن دەكەین ، كاتێك 85 دۆلای سوكوسەلیم نادەین بە كارتی موشەففەری كەناڵە وەرزشییەكان، لەكاتێكدا ئەوان ئەو زەحمەتە زۆرەیان كێشاوەو و لە چین و ماچین و ئێران و تورانەوە ئەم ئامێرانەمان بۆ دەهێنن و زاخاوی مێشك و چاومانی پێ ئەدەنەوە، كەچی ئێمەی هیچ لەبەرچاونەبوو منەتی لێنازانین و چاومان ئەكەینە كونی قۆپچە ئە حاستی ئەو خزمەتە بێ وێنەیەی ئەوان!
هەق وایە شوڵكێك بدەینە دەست( نێڵسۆن ماندێللا) كە سومبولی ئەم مۆندیالەیە و داوای لێ بكەین حەسیرمەیانێكی باشمان بكا بۆئەوەی تۆزێك بێینەوە سەرخۆمان!
ئیتر كێ لەخۆی ڕائەبینی و جورئەت ئەداتە بەر زمانی و حەدی هەیە پێمان بڵێ ئەم قومارە پۆستمۆدێرنەیە ناشەرعی و نایاساییە؟
ئه‌گه‌ر جارێكی تر ئه‌و قسانه بكه‌یه‌وه ئه‌وا ده‌وت خوار ده‌بێت، منیش پرسیارێكت لێ ده‌كه‌م
باشه ئه‌گه‌ر ئاوازه‌كانی زه‌كه‌ریا هی هونه‌رمه‌ندی توركن باشه بۆچی سكاڵایان دژی زه‌كه‌ریا به‌رز نه‌كردووه،
نازانم بۆچی ره‌خنه له زه‌كه‌ریا ئه‌وه‌تا رێكخراوێك به هه‌زاران كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت و دێته هه‌ولێر
مه‌دالیای ڕێزلێنانی ده‌ده‌نێ به‌لام ئێمه له جیاتی پشتگیری لێبكه‌ین هه‌ولده‌ده‌ین له‌كاره‌كانی كه‌م كه‌ینه‌وه
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م كارانه‌یه هونه‌ری كوردی قه‌ت ئینه‌رناشیۆناڵ نابێت.
چ وڵاتێك منداڵێ لێ ناژی؟؟؟
منیش ریستارتی ده‌كه‌م.
به‌لام ده‌بێت دوێنێ چه‌ند كه‌س له به‌رازیل ژیانی خۆیان turn of كردبی.
سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان
پیرۆزه له هانده‌رانی ئه‌ڵمانیا به هیوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی دیكه‌ی به دواوه بێت.
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه خۆشه.
چاوت وه‌ك مۆنیته‌ری فلاش گه‌شه
ئیمه‌یلم بۆ ده‌نێری پڕه له هه‌ڕه‌شه
لاپچینه‌كه‌م بێ تۆ گۆڵ ناكه‌م
ئاشقه‌كه‌م گه‌ر نه‌به‌یه‌وه ڕیفریش ناكه‌م
*******
شه‌وان ئه‌وه‌نده بیری شنایده‌ر ده‌كه‌م
تا پرۆسێسه‌ری خه‌یاڵم جام ده‌بێ
شه‌وان دڵم ده‌بێته فۆڵده‌رێك
پڕ له گۆڵه‌كانی هۆڵه‌ندا ده‌بێت
*******
ئه‌درێسی هه‌موو سایتێك گۆڵه‌كانی تۆم بیر ده‌خاته‌وه
چونكه گۆڵه‌كانی تۆیه دڵم دیفراگمێنت ده‌كاته‌وه
*******
كاتێ دڵم له گۆڵه‌كانی شنایده‌ر بێبه‌ش ده‌بێ
باكگراوه‌ندی ژیانم تاریك و ڵێڵ و ڕه‌ش ده‌بێ
*******
حه‌زده‌كه‌م من هانده‌رت و تۆش هه‌ڵبژارده‌م بی
ڕامی یه‌ك گیگای نێو مه‌زه‌ربۆردی هه‌ستم بی
*******
من له باكگراواوه‌ندی گۆڵه‌كه‌ی تۆ تێناگه‌م
حه‌ز ده‌كه‌م دایمه سه‌یریان بكه‌م
*******
ناوی تۆ باشترین سێرچه من گۆڵه‌كانی تیا ده‌دۆزمه‌وه
وه‌ره له سیدی ڕۆحم خۆت بخه نێو ویندۆزمه‌وه
*******
كیبۆرده‌كه‌م ته‌نها یه‌ك وشه ده‌نوسێ
گه‌ر یوسه‌رنه‌یمی شنایده‌ر نه‌بێ هه‌ر ناینوسێ
*******
شنایده‌ر تۆ پرۆسێسه‌ری منی
بۆیه هه‌موو كات لای من ئۆتۆڕه‌نی
*******
ناوی شنایده‌ر هه‌موو كات لای من سیر ێلنه‌مبه‌ره
گۆڵه‌كه‌شت جوانترین سكرینسه‌یڤه‌ره
**************************************
هههههههههه به‌لاش خۆتان ماندووده‌كه‌ن ودڵی یه‌كتر ده‌ڕه‌نجێنن.
به‌رازیل و ئیتاڵیا‌و ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو هه‌رتیمێكی تر چی به‌ئێوه به‌خشیووه واداخ له‌دڵن له دژی یه‌كتر؟
نه‌ك له‌دونیا كه خودا بۆ عیباده‌تی خۆی دروستی كردووه تاكو به‌ندایه‌تی ئه‌و بكه‌ین.بوڵكو تۆپی پێش به دۆرانی تیمێك كۆنایی نایه‌ت.
مرۆڤه‌كان پێویسته ئامانجی گه‌وره‌تروجوانتریان هه‌بێت.گه‌شبیناناه‌و دانایانه له ژیان بروانین.
تۆپی پێ و ئیتاڵیا‌و ئه‌ی سی میلان كێن كه‌من له ژیان دابڕێنن و دوورم خه‌نوه.
به‌ڕازیل پێنج مۆندیالی به‌ده‌ست هێنا هانده‌رانی چیان پێ‌بڕا؟وابزانم هیچ.
من پێم باشه وه‌كو من له‌بایه‌خی تۆێی پێ له‌ژیان كه‌م بكه‌نه‌وه.گه‌رتیمه‌كه‌م بردییه‌وه سوپاس بۆخودا و دڵخۆش ده‌بم و پیرۆزه گه‌ردۆڕاش هه‌رهیچ له‌من كه‌م نابێته‌وه.
تاكو مرۆڤه‌كان به‌شتی وا بێكه‌لك سه‌رقاڵ ببن له‌خوداو ئاین دوورده‌كه‌ونه‌وه.
والله ئه‌وكاته‌ی ئیتاڵیا ئلری هه‌بوو خه‌ریكی كۆمپیوته‌رو ناردنی په‌یام بووم.
هیوادارم ئه‌م قسانه‌م وه‌كو برایه‌كی بچووك قبووڵ بكه‌ن.
بۆزانیاری تان مۆندیال به‌رده‌وامه
من هانده‌ری فه‌ره‌نسام وه كاتێك فه‌ره‌نسا له مۆندیالی 2006 له یاری كۆتای دۆراندنی هه‌ر خه‌مم نه‌خوارد به‌ڵكو دڵخۆشیش بووم
وه ئه‌م مۆندیاله فه‌ره‌نسا كاتێك له قۆناغی یه‌كه‌م گه‌ڕایه‌وه هیچ خه‌مم نه‌خوارد وه ئێستاش دڵخۆشم .
براى بةريز ئةمة يارية دةبى بة سةركةوتن و دوران رازيبين
بيكومان هةمووشتيك بةوجورة نابيت كةئيمة دةمانةويت
راستة منيش لةكةل ئةوةم كةبةرازيل شايةنى لةوة زياترة
بس هولةنداش هةلبزاردةيةكى باشن و بربةدل بيروزبايان ليدةكةم
بۆ به‌رازیل له ئاسمانێ هاتۆته خوارێ تاكو شایه‌نی له‌وه زیاتر بێت؟؟؟ به‌رازیلیش تیپێكی ئاساییه ده‌دۆرێنێ و ده‌باته‌وه.
چه‌كدارانی په‌كه‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێرشانه‌ی له‌سه‌ریانه، به‌وردی ته‌ماشای یارییه‌كانی مۆندیالی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن‌و دڵنیاشن له‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نیتن جامه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه چه‌پڕه‌ون‌و دژی رژێمه سه‌رمایه‌داره‌كانن، له‌نێو گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه زۆر خۆشه‌ویستن. ئه‌و وڵاتانه‌ش زۆربه‌یان له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوورن.
كچه گه‌ریلایه‌ك به‌په‌یامنێری رۆژنامه‌ی "یه‌نی ئوزگور پۆله‌تیكا"ی زمانحاڵی په‌كه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه ته‌ماشای یارییه‌كانی جامی جیهانی ده‌كات، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆر حه‌ز له یاری تۆپی پێ ناكات.
ئه‌و كچه گه‌ریلایه ده‌ڵێ "ئه‌و یارییانه چوار ساڵ جارێكه، بۆچی ته‌ماشای نه‌كه‌ین؟".
زۆرینه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینن، هۆكاری ئه‌وه‌ش بوونی باشترین یاریزانی دنیا لیۆنێل مێسی له‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌و هه‌روه‌ها بوونی دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنایه به‌راهێنه‌ری، به‌تایبه‌تی كه مارادۆنا به‌لایه‌نگرێكی سه‌رسه‌ختی شیوعییه‌ت ناسراوه‌و وێنه‌ی هه‌ریه‌ك له گیڤاراو كاسترۆی به‌شێوه‌ی تاتو له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆی نه‌خشاندووه.
جیاواز له زۆربه‌ی گه‌ریلاكانی دیكه، كچه گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندای خۆش ده‌وێت‌و ده‌ڵێ "ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاره‌ی هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێ، چونكه تیمێكی ته‌ندروست‌و به‌توانان".
هه‌ندێك جار گه‌ریلاكان تووشی نیگه‌رانی ده‌بن به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كاندا نۆره‌ی پاسه‌وانیان دادێت‌و له‌مباره‌وه سوكه كێشه‌یان ده‌كه‌وێته نێوانه‌وه.
دادگایه‌كی ئیسپانیا 3 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر هۆكمان جومعه‌ی ته‌مه‌ن 27 ساڵاندا سه‌پاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌تۆمه‌تی تێگرتنی پێڵاوه‌كانی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، مانگی شوباتی رابردوو له ئیسپانیا ده‌ستگیر كرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌میندارییه‌تی گشتی شاری ئیشبیلیه بڵاوی كرده‌وه كه "به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی جه‌سته‌یی بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تیی ده‌وڵه‌تێك‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پیاوانی ئاسایش، هۆكمان جومعه‌ی به‌ڕه‌گه‌ز كورد به 3 ساڵ زیندانی سزا دراوه، ئه‌و سزایه‌ش شایه‌نی پێداچوونه‌وه نییه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیاش له وڵاته‌كه‌یان ده‌ری ناكه‌ن".
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، دادگا ئیسپانییه‌كه هۆكمان جومعه‌ی ناچار كردووه كه بڕی 3 یۆرۆ بدات له به‌رامبه‌ر هه‌ر رۆژێك كه له ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی به‌سه‌ری بردووه كه ماوه‌ی مانه‌وه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 4 مانگ‌و 16 رۆژ.
جێی باسه رۆژی 22ی شوباتی رابردوو له ئیسپانیا گه‌نجێكی كورد به‌ناوی هۆكمان جومعه پێڵاوه‌كانی خۆی گرته سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له‌و كاته‌ی له شاری ئیشبیلییه له ئاهه‌نگێك ده‌گه‌ڕایه‌وه.
كوا 7 ته‌قله له ئاسمانێ؟؟؟؟؟؟؟
به‌راستی هه‌واڵێكی ناخۆشه بۆ هانده‌رانی به‌رازیل به‌لام بۆ من هه‌والێكی خۆشه وه هه‌والێكی ناخۆشتر بۆ هانده‌رانی به‌رازیل
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ریكخراوی فیفا نایه‌لی به‌رازیل به‌شداری مۆندیالی 2014 بكات چونكه هانده‌رانی به‌رازیل هه‌موویان به پۆز و
له‌خۆبایین یه‌ك ده‌یوت هۆله‌ندا بۆچی خۆی عه‌زیه‌ت ده‌كات با هه‌ر نه‌هاتبایه ناو یاریگا یه‌كی تر ده‌یوت 7 ته‌قله‌ی له ئاسمانێ
به هۆڵه‌ندای لێده‌ده‌ین یه‌كی تر ده‌یووت ده‌یكه‌ینه 6 كاس.
ببورن وه‌لاهی قه‌ت نه‌م زانیوه مێژوو له به‌شی هه‌مه‌ره‌نگ بنورسی . حه‌ق وایه مێژوو له پێشتر به‌شی تایبه‌تی خۆی هه‌بوایه . به‌س ئه‌وه یه‌كه‌م جاره ئه‌و شته‌م گوێ لێبێ ئه‌و قسه‌تان لێره كرد تكایه له شوێنیكی تر مه‌یكه‌ن و مه‌به‌ستم ئه‌و قسه‌یه (( ده‌توانن مێژوو له به‌شی هه‌مه‌ره‌نگ بنوسن )) توخوا ئه‌وه حه‌قه!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! ولاتێكمان هه‌یه پره له مێژووی سه‌ربه‌رزی كه‌جی به‌شێكمان نیه تا تیایدا بلاوی بكه‌ینه‌ه‌وه!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!وه‌لاهی بلیم جه وا سه‌رم سورمایه له قسه‌ی كه كردتان
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌ناوی هانده‌رانی هه‌لبژارده به‌شداربووه‌كانی مۆندیال به بۆنه‌ی ئه‌م دۆڕانه گه‌وره‌یه‌ی به‌رازیل كه به‌رامبه‌ر هۆله‌ندا به ده‌ستی هێنا بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشیان ئاراسته‌ی هانده‌رانی به‌رازیل كرد و بروسكه‌یه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه بوو(به‌ناوی سه‌رجه‌م هانده‌رانی هه‌لبژارده به‌شداربوه‌كانی مۆندیال پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی گشت هانده‌ره به‌ڕێزه‌كانی به‌رازیل ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی ئه‌م دۆڕانه مه‌زنه‌ی كه به‌رازیل به‌رامبه‌ر هۆله‌ندا به‌ده‌ستی هێنا وه لێره‌وه هیوای پاشكه‌وتنی زیاتر بۆ به‌رازیل ده‌خوازین وه به هیوای پاره سه‌رف كردنێكی زیاتر وه به هیوای ته‌ندروستیه‌كی خراپ بۆ یاریزانه‌كانی به‌رازیل ده‌خوازین وه هه‌رده‌م توشی پێكان ببن وه لێره پێتان راده‌گه‌ینن كه‌وا خه‌می ئێوه خه‌می ئێمه نییه چونكه (زگی هۆله‌ندا عه‌مباری هیچ هه‌لبژارده‌یه‌ك نییه) وه لێره‌وه پێتان ده‌ڵێن خه‌م مه‌خۆن ژیان وایه مه‌سه‌له‌یه‌كی كوردیش هه‌یه ده‌ڵێت (ئه‌مڕۆ بۆ من سبه‌ینیش بۆ من) چی بكه‌ین قسمه‌ت و نسیبه ئه‌مساڵ به نسیبی به‌رازیل نه‌بوو وه هیچ كاتێكیش به نسیبی به‌رازیل نابێت وه ئینشاالله به‌رازیل له ساڵی 6011 شه‌ش هه‌زار و یانزه‌دا ببێته پأڵه‌وانی هه‌ر 3 خوله‌كه كه ئه‌م خولانه‌ن 1- خولی بارزانی نه‌مر 2- خولی ره‌مه‌زان 3- خولی شه‌هیدان كه هه‌ریه‌ك له‌م خولانه به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان و یادی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و یادی له دایك بوونی بارزانی به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌گه‌ر خودا ته‌مه‌ن بدات ئینشاالله به‌رازیل ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی 16 ی ئاب وه ئنشاالله له ڕێگه‌ی ده‌خیله‌ی منداڵانه‌وه به‌رازیل مه‌سره‌فی یاریزانه‌كانی پێبكات و ببێته پاڵه‌وانی خولی زه‌یتون كه به‌سه‌رپه‌رشتی تیپی زه‌یتونی كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت وه هیوادارین ئه‌مه دواین خه‌فه‌تیان نه‌بێت و ئیتریشی به دواوه بێت وه ئه‌مه دواین دۆرانیان نه‌بێت و دۆڕانی تریشی به دواوه بێت)
وه لێره‌وه برات نالی رایده‌گه‌یه‌نی ئه ئه‌مرۆ ده‌كاته 7\2\2010 به‌یه‌كه‌م رۆژی مۆندیال ده‌زانی ئه‌مرۆ لای من یه‌كه‌م رۆژی مۆندیاله .اشهدو مۆندیاله‌كی خۆشه به‌لام كه له رێككه‌وتی 2\7ی ئه‌مسال كه ده‌كاته ئه‌مرو كه یه‌كه‌م رۆژی مۆندیاله به‌داخه‌وه هیچ ئاهه‌نگێكی كراوه‌یان(( حفلة افنتتاح))یان نه‌كرد زۆر به داخه‌وه!!!
برای گه‌وره‌ی به‌رازیلیه‌كان **** ******
برای بچووكی هه‌لبژارده‌كانی تر **** *****
2\7\2010
ئاه له بیرم چوو برسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیلی ئه‌وروپا((پرتوگال)) بكه‌ین به‌لام خۆشبه‌ختانه ئه‌و بیش به‌رازیلی بای بای كرد اله‌خوای به‌زیادبێ
وه‌لێره‌وه ده‌لێم با كریستانۆ پۆزۆ هه‌ربگری كه یاریزان نه‌ما له جبهان ئه‌وجا به پێش میسسی ده‌كه‌وێت.!!!!! :D:D
هاهاهاهاهاهاهاهاها
ده‌ستت خۆشبێت برام پێشنیارێکی زۆر جوانه خه ق وابوو ميزوو له ميشه به شيكى تايبه تى هه بوايه...
وه به ريزان ღ داریا ღ وو - Sirwan - وو سه‌هه‌ند كه ر بكريت توزيك بير‌ى ليبكه نه وه ميزوو جى حه قيكى به سه ر هه مه ره نكه وه يه
ميزوى كورد ده بيت هه موو كات به شيكى تايبه تى به خوى هه بيت جونكه ميزوى كورد من‌و ئيوه و سه دانى وه كو ئيوه ى به دونيا ناساند
بويه ئه بيت ميزوه كه مان له هه موو زيانمان به نرختر بيت جونكه كورد ميزويه كى زور له ميزينه ى هه يه و تا ئيستا شاراوه يه بويه بيم باشه
به شيكى تايبه9خ تى به خوى هه بيت ببيته سه كويه ك بو كوير كردنى دوزمنه كانمان به ميزوو به ره و بيشه وه بروين
ده ستخوشى بو نوسه رى بابه ت
ده ستخوشى بو ئه و سى به ريزه ناويانم له سه ره وه نوسيوههيوادارم دلكران نه بن ته نها بو بيشكه وتنه
براده‌ر هه‌وڵ مه‌ده تاكو یه‌كێك له ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ران نه‌ناسی ئه‌و به‌شه ناكه‌نه‌وه هه‌ندێك ئه‌ندام پێشنیاری زۆر باشیان
پێشكه‌ش كردووه به‌لا یه‌ك پێشنیار جێبه‌جێ نه‌كراوه وه ئه‌ندایش هه‌بوه له رێگه‌ی په‌یامی تایبه‌تی به ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی
وتوه وه ئه‌وانیش ئه‌و به‌شه‌یان كردۆته‌وه كه ئه‌و داوایكرد بوو چونكه ئه‌ندامه‌كه‌یان ده‌ناسی.
جا خۆ هۆڵه ندا پێویستی نه ئه کرد خۆی عـه زێت بات خۆ ئه دۆڕێن خۆشیان ئه زانن
به‌رازیل به‌ختی هه‌بوو فه‌ره‌نسا زوو چووه ده‌رێ ئه‌گه‌ر زوو نه‌چووبا ده‌ڕێ به‌رازیل له خه‌ونی حوشتریش جامی جیهانی به‌ده‌ست ناهێنا
هه‌ستن هه‌ستن له خه‌وێ به‌رازیل مه‌مه‌ی ده‌وێ
هه‌ستن هه‌ستن له خه‌وێ به‌رازیل مه‌مه‌ی ده‌وێ
هۆله‌ندا باشترین پێكهاته‌یه به‌رازیلی له‌لا زه‌لاته‌یه
David P. Goldman نوسەر و ئابوریناسی جولەكە، لە سایتێكدا دەڵێ هەركەس بتوانێ 1000 وشە لەبارەی ئەم پرسیاره‌وه بنوسێ بە شەخسی 100 دۆلاری دەدەمێ. پرسیارەكەی گۆڵدمان ئەمەیە "بۆ فەلەستینییەكان شایستەی ئەوەن ببن بە دەوڵەت و كورد شایستەی ئەوە نییە؟". گۆڵدمان هەندێ بەرچاوڕوونی دەداتە ئەوانەی بەشداری كێبڕكێی نوسینەكە دەكەن، "كورد نەتەوەیەكی 35 ملیۆنین، بە بەراورد بە 6 ملیۆن فەڵەستینی. كورد نەتەوەیەكن لە عەرەب و تورك و فارس و جیان. زمان و كلتوری تایبەتی خۆیان هەیە. هەمیشە لەخەباتدان لەپێناوی خۆڕێبەری و لەو نێوەندەدا سەددام حسێن 300،000 كوردی لەناوبردوە. توركیاش 40،000 جەنگاوەری كوردی لەناوبردوە، كە لەپێناو سەربەخۆیی كورددا تێكۆشاون، كەم میللەتێكیش هەیە هێندەی كورد چەوسێنرابێتەوە، یان وەك كورد لە خەمی پاراستنی كلتورەكەیدا بووبێت، یان سەرسەختی پیشان دابێت لەپێناو سەربەخۆییدا، یان پیشانی دابێت كە توانای خۆبەڕێوەبردنی هەیە".
گۆڵدمان داوا دەكات بەشداربوو تیشك بخاتە سەر ئەوەی كە بۆ مافی مرۆڤ هێندە بە تەنگ غەزەوەیە كە پێی باشە گەمارۆكەی ئیسرائیلی لەسەر بشكێنێ، بۆ لە ئەردۆگانی قەبوڵدەكات، كە بڵێ یاخیبوانی كورد "لە خوێنی خۆیاندا نقوم دەكەم".
بابه‌ت دووباره‌یه
ده‌ست خۆش بابه‌تێكی به‌سوده
ئایسله‌ندا له كۆندا به هه‌ڵه ناویان لێناوه به‌خۆی greenland واته وڵاتی سه‌وز به‌لام به‌هه‌ڵه كردویانه به وڵاتی به‌سته‌ڵه‌ك
ysm21/ ئەم كاتەت باش؟
گەنج/ باشتر بۆ تۆش گیانە.
ysm21/ ناوی بەڕێزتان چی بوو؟
گەنج/ ئێمە ناومان نییە، بەعام پێمان
دەڵێن گەنج.
ysm21/ گەنج لەسەر چ وەزنێكە؟
گەنج/ لەسەر وەزنی بەنج!
ysm21/ بەدیار چییەوە بەنج بوون؟
گەنج/ وەڵا بەدیار كچی جوانەوە.
ysm21/ چی بەكچان دەڵێن؟
گەنج/ هیچ، بەس جار جار تەعلیق و
شتی وا.
ysm21/ جا توخوا ئەوە فیعلە؟
گەنج/ ئەی چی بكەین گیانە؟ تەعینات
نییە.
ysm21/ جا داخی تەعینات بە كچی داماو
دەڕێژن؟
گەنج/ خۆ هەموومان وا نین، ئەوە
ئیشی بەعزێكمانە.
ysm21/ ئەی بۆ كاسبییەك ناكەن؟
گەنج/ خەڵكی بیانی خۆشبێ كاسبی
نەماوە!
ysm21/ ئەی بۆ ناچن بۆ سەنتەرەكان؟
گەنج/ ئەوێش بە واسیتەیە.
ysm21/ ئەی بۆ ناچنە پاركەكان؟
گەنج/ ئاخر ناو چیمەنەكان مەمنوعە.
ysm21/ دوا پەیڤتان چییە؟
گه‌نج/ راپێكمان ئامه‌ده‌كردووه
پێشكەشی ئەكەین بە پەرلەمان.. .
پۆلیس/ ناڵەی هات.
مفەوەز/ چی ناڵەی هات؟
پۆلیس/ قوربان سەیارە.
مفەوەز/ پەنچەر بوو؟
پۆلیس/ نەخێر قوربان تەقاندیانەوە.
مفەوەز/ كێ تەقاندییەوە؟
پۆلیس/ گەورەم ساحێبەكەی!
مفەوەز/ ئەمە لەكوێ؟
پۆلیس/ قوربان لەو دەشتە.
مفەوەز/ ئەی كەسی نەكوشت؟
پۆلیس/ خۆشبەختانە نەخێر.
مفەوەز/ ئەی ئێوە چیتان دەكرد؟
پۆلیس/ وەڵا سەیرمان دەكرد.
مفەوەز/ بەملی شكاوتان بۆ نەتانگرت؟
پۆلیس/ ئاخر لە تەلەفزیۆندا تەقاندییەوە.
مفەوەز/ تەلەفزیۆن بۆ؟
پۆلیس/ قوربان كلیپی دەرئەكرد..!!
وابزانم كه‌ریم بینزیمه‌یه
supas bo payamakantan
barasti 6teky saira hahahaha
dast xosh
سڤیل: سەرەتا دەمانەوێ بزانین میسی، هیچی دەربارەی كوردستان بیستووە؟
میسی: كوردستان، نازانم بە تەواوەتی چۆنە، بەڵام ناوم بیستووە، ئەویش بە دوو ڕێگەوە، یەكەمیان لە تەلەفزیۆن، بیستم كە سەركردەیەكی كورد گیراوە و بەوەش هەندێك لەهەوادارانی خۆیان سوتاندووە، وابزانم بە ئاپۆ مەشهوور بوو، پاشان كە لەسەردانێكدا لەدوبەی بووم، گەنجێك هات بۆ لام وتی من كوردم، بە داخەوە بوار نەبوو زۆر لەگەڵی بمێنمەوە، بەڵام ئێستا خۆشحاڵم، وەك تۆ لە ئیمەیلەكەتدا بۆت نوسیبووم، گەنجانی كوردستان منیان خۆش دەوێ، ئەوە جێگای شانازییە بۆ من كە لای خەڵكی كوردستان جێگای ڕێزم.. سڵاوم هەیە بۆ كوردستان.
سڤیل: چۆن بوو یاری تۆپی پێت هەڵبژارد، یانی نەدەكرا بچیتە بوارێكی ترەوە؟
میسی: رەنگە بەشێكی پەیوەندی بە ژینگەكەوە بووبێت، ئەویتریشی ئەوەیە كە تۆپی پێ وەرزشێكی رێك بوو بۆ من، هەموو مرۆڤێك خۆ دەبێت وەرزش بكات، منیش تۆپی پێم هەڵبژارد، یەكێكی تر لەهۆكارەكان خۆشەویستیم بوو بۆ شای گەورەی تۆپی پێ، دیگۆ مارادۆنا، لەمنداڵییەوە زۆرم خۆش دەوێ، هەمیشە دەموت تۆ بڵێی بتوانم ڕۆژێك وەك دیگۆ بم، ئێستاش خۆشحاڵم كە توانیومە ڕێگەكەی ئەو بگرم، ئەرجەنتین هەموو گیانمە، خۆمی بۆ بەخت دەكەم.
سڤیل: پاش ئەوەی بە باشترین یاریزانی جیهان هەڵبژێردرای هەستت چۆن بوو؟
میسی: هەر بە ڕاستی! تۆـ ش بیستووتە LOL (بە پێكەنینەوە...)، دووبارە خۆشحاڵم كوردەكان ئاوا هەواداری منن، بەدەستهێنانی نازناوی جیهانی خەونی هەموو مرۆڤێكە، بەنیسبەت ئەم نازناوەشەوە، ئەوە ئەوپەڕی ئاواتم بوو، هیوام وایە كە لەئاستی ئەو خۆشەویستی و متمانەیەدا بم، كە هەموو جیهان لە زاری فیفاوە پێی بەخشیم، هەڵبەت ئەو یاریزانە بەڕێزانەی تریش هاوڕێی خۆشەویستی منن، ئەگەر بەرچاوت كەوتبێ زۆر خۆش بوو كە پێكەوە وێنەمان گرت، ئەو وێنە مانایەكی قووڵی بە خۆشەویستی ئێمە دەدا بۆ یەكتری.
سڤیل: لەرووی كاتەوە چۆنە بە لاتەوە، وەرزش كاتی ڕۆژانەی زۆری لێگرتووی؟
میسی: بە ڕاستی مەشق و یاری، كاتی زۆری دەوێ، ئەگەرچی یاری چەند خۆشە مەشقەكەی لەوە زیاتر، بەڵام گلەییم دێتە سەر لای دۆستان و خزمانەوە كە نەتوانم بە پێی پێویست سەردانیان بكەم، بە گشتی كاتی كۆمەڵایەتی زۆری لێگرتووم. بەڵام دۆستان و خۆشەویستانیشم بارودۆخی من دەزانن، بۆیەش كەمتر گلەییم لێدەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا هەموویانم خۆش دەوێ.
سڤیل: چی كارێك زۆر لە ژیانتدا دووبارە دەكەیتەوە؟
میسی: گەشت، هیوایەتمە كە بتوانم زۆرترین شوێن ببینم بە تایبەت شوێنە شوێنەواری و گەشتوگوزارییەكان.
سڤیل: هەندێك لەیاریزانانی تر پڕۆژەی خێرخوازییان هەیە، وەك پەیمانگای خێری بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت، تۆ هەوڵت داوە هیچ پڕۆژەیەكی لەو شێوەیەت هەبێت، بۆ خەڵكی وڵاتەكەی خۆت یان وڵاتانی تر؟
میسی: بەڵێ بە دڵنیاییەوە ئەوە كارێكی زۆر مرۆڤانەیە، ژمارەیەكی زۆر منداڵ و لاو هەن لەجیهاندا كە پێویستیان بە ئێمە هەیە، هەوڵمداوە كەسێك بم لە ڕووحەوە خەڵكم خۆش بوێت، ئەوەش كاریگەری لەسەر دەروونم جێهێشتووە، بەوەی كە وەك چۆن خەڵك بە بوون و نەبوونیەوە، بە هەژاری و دەوڵەمەندییەوە منی خۆش ئەوێ، ئاوا منیش بەبێ جیاوازی خەڵكم خۆش دەوێ، ئەو دیمەنانەی ناخی مرۆڤەكان دەهەژێنن، زۆرن، ئەوەش بۆ من سەرمایەیەكی گەورەیە، ئەگەر بتوانم دڵی منداڵێك خۆش بكەم، كە چاوەڕێی گەڕانەوەی باوكە ونبووەكەیەتی.
سڤیل: دوا قسەت.
میسی: لەكۆتاییدا خۆشەویستیم بە كوردستان و خەڵكەكەی بگەیەنە، هەمووتانم خۆش دەوێ.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی K 22
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]