زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی حسێن خۆشناو
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
[center]
ئه‌م وێنه‌نا که ده‌بینین پێش دوو سال به‌ر له ئێستا کاری بۆ کراوه ئه‌و شووێنه گه‌شتیاره له شاری نوشونوی بافاریا له ولاتی ئه‌لمانیه یه
که درێژی ئه‌م رێگایه له‌سه‌ر ئه‌م دارانه ده‌گاته 1300 متر وهبهرزایهکهی 25 متره
ئاماده‌کردنی/ حسێن خۆشناو
تایبه‌ته به یانه‌ی / ysm21
[/center]
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
[center]
ھەولێر/ پێشرەو خالید
kurdsat
بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردنی کچان و ژنان لە بواری میوزیک و گۆرانی دا و بۆ پێشوەچوونی ھونەری کوردی و نەھیشتنی جیاوازی رەگەزيى لە بوارى کارکردن دا، (گروپی میوزیکی کچانی ھەولێر) لە ٢٠١١/٨/٨ دا دامەزرا، دەستەی دامەزرینەرانیش بریتین لە پشتیوان جەمال، ئاشتی محەمەد شیخەو دیاری محەمەد شیخە، سەربەرشتیکردنی گروپ مامۆستا پشتیوان جەمال دەرچووی کۆلیژی ھونەرە جوانەکان بەشی مۆسیقا.
خاوەن بیرۆکەی دامەزراندنی ئەم گروپە بریتین لە ئاشتی محەمەد شیخەو دیاری محەمەد شێخەو خاتوو بەھار عەلی چالاکوانی بواری ژنان، لە لێدوانێک دا دامەزرێنەرانی ئەم گروپە پێیان راگەیاندین: ژمارەی ئەندامانيان بریتیە لە ٨ ھەشت ژەنیارو تا ئیستا شوێنێکی برۆڤەکردنيان تایبەت بە گروپ نیەو بۆیە کاریگەری دروستکردووە بۆ کارەکانيان کە بە کیشەی لەقەلەمدەدەن بۆ چالاکیەکانيان.
ھەروەھا گروپی کیژانی ھەولێر دەستخۆشی و سوباسگوزاری خۆیان بۆ د. بەرھەم سالح، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند کە ھاوکاریان بووە بۆ دابینکردنی ئامێرەکانيان. ھاوكات بەڵێندەدەن بەردەوامبن لە کارکردن و خزمەتکردنی ھونەری کوردی، یەکەم کاریشیان لە دووەم فێستیڤاڵی سالانەی گەنج دا پێشکەش کرد کە لەلایەن سەنتەری رۆشنبیری ئاسودەوە ئەنجامدرا، دووەم کاریشیان بەشیداریکردنە لە چالاکیيەکی وەزارەتی رۆشنبیری بەبۆنەی ٨ مارس رۆی جیھانی ژنانەوە کە بە نیازن بەشداربن.
ئەم گروپە گروپێکی سەربەخۆییە و کاریان گۆرانیوتن و میوزیکە، ئێستاش بەردەوامن لە کار‌و چالاکی چەند پرۆژەیەکی نوێیان بەدەستەوەیە کە بینەران و بیسەران بەمزووانە پێی ئاشنادەبن تەنھا کێشەیان نەبوونى شوێنە.
داواکاریشیان ئەوەیە به بالپشتی بەرپرسان و وەزارەتی رۆشنبیری لە رووی ماددیی و مەعنەویەوە بتوانرێت شوێنێكیان بۆ دابینبکریت. چونکە لە شاری ھەولێر تاکە گروپێکی کچانەی تایبەتن بە ھونەر.
لە کۆتاییش دا گروپی میوزیکی کچانی ھەولێر سوپاسی خۆیان دەربری بۆ ھاوکاری و کۆمەککردنی بەرێزان شاڵاو کۆسرەت رەسول، پشتیوان سادق، سەنتەری ئاسودەو کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی ھەولیر بۆ پێشكەوتنی گروپەکەیان.
[/center]
زۆر سوپاس بۆ بۆچونه جوانه‌که‌ت ئه‌زیزم هیوا دارم که بابه‌ته‌که جێگای سود بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
[center]چیرۆکی یه که م
( كاری چاكه بۆ رِۆژی ته‌نگانه)
عهبدولاَی كورِی ئیمامی عومه‌ر ( خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رمووێت له‌پێغه‌مبه‌ری خوام (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) بیستووه ده‌یفه‌رموو له‌سه‌رده‌می پێش ئێوه،جارێكیان سێ كه‌س ده‌بنه هاوڕێ له‌ڕێگا شه‌ویان لێ دادێت , بۆ حه‌وانه‌وه ڕوو ده‌كه‌نه ئه‌شكه‌وتێك پاش ئه‌وه‌ی كه‌ده‌چنه ناوی قه‌ده‌ری خوای گه‌وره ، له لوتكه‌ی چیاكه‌وه به‌ردێكی گه‌وره گل ده‌بێته‌وه و به‌ته‌واوه‌تی به‌رده‌م ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌گرێت,زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌هیچ جۆرێك به‌رده‌كه‌یان بۆ ناجوڵێت.ناچار ده‌كه‌ونه پاڕانه‌وه و له‌ناو خۆیان دا ده‌كه‌ونه گه‌ڕان به‌دوای ڕێگه چاره‌یه‌كدا كهخۆیانی پێ ڕزگار بكه‌ن ، دوایی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك ده‌كه‌ون كه هه‌ریه‌كه‌یان باسی كردارێكی باشه‌ی خۆی بكات به‌ڵكو خوای گه‌وره به‌زه‌یی پیایاندا بێته‌وه .
یه‌كه‌م ووتی: خوایه خۆ تۆ خۆت ده‌زانیت كه‌من باوك ودایكێكی زۆر پیرو پهككهوتهم هه‌بوو، هه‌موو ئێواره‌یه‌ك تا ئه‌وانم تێر نه‌كردایه نهم ده‌هێشت كه‌س ده‌م له‌هیچه‌وه بدات , ڕۆژیكیان بۆ دارخڕكردنهوه زۆر دوور كه‌وتبوومه‌وه ئێواره‌یه‌كی زۆر دره‌نگ گه‌ڕامه‌وه ,كاتێك خواردنم بۆ بردن بینیم خه‌ویان لێ كه‌وتووه دڵم نه‌ده‌هات له‌خه‌و خه‌به‌ریان بكه‌مه‌وه و نهشمهێشت كه‌س پێش ئه‌وان نان بخوات.ئه‌وشه‌وه به‌دیار ئه‌وانه‌وه به‌پێوه ڕۆژم كرده‌وه قاپهكهشم هه‌ر به‌ده‌سته‌وه بوو ماڵ ومنداڵیش له‌برساندا هه‌ر زاكه زاكیان بوو.له‌گه‌ڵ سپێده‌ی به‌یان ، خه‌به‌ریان بۆوه ئیتر خواردنه‌كه‌م دانێ.خوایه ئه‌گه‌ر من ئه‌وه‌م له‌به‌ر خاتری تۆكردووه ، له‌م به‌رده،ڕزگارمان بكه.ئیتر به‌رده‌كه تۆزیك جوولاَو درزی تێكه‌وت.بهلاَم ئه‌وه‌نده نهبووكهمرۆڤ بتوانێ لێوه‌ی بێته ده‌ره‌وه.
دووه‌میان ووتی:
خوایه من كچه مامێكم هه‌بوو زۆر زۆرم خۆش ده‌ویست وه‌ك به‌هێزترین خۆشه‌ویستی نێوان ژن وپیاو هه‌میشه كه ده‌چووم بو لای لێم دوورده‌كه‌وته‌وه و بۆم نه‌رم نه‌ده‌بوو.تاساڵێكیان به‌هۆی نه‌هاتی و هه‌ژاریه‌وه په‌نای بۆ هێنام ، داوای یارمه‌تی لێكردم.منیش بیست دینارم دایه ، به‌و مه‌رجه‌ی چیم بوێت له‌گه‌ڵیدا بیكه‌م.ئه‌ویش به‌ناچاری ڕازی بوو كاتێك كه‌لێی نزیك بوومه‌وه ، ووتی له‌خوا بترسه و به‌ناحه‌ق ئابڕووم مهتكێنه ئیتر منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ههمووحهزو خۆشه‌ویستیه‌دا وازم لێ هێناو، پاره‌كه‌شم لێ نهستاندهوه.خوایه له‌پاداشتی ئه‌وه‌دا به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه‌و له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه ڕزگارمان بكه. به‌رده‌كه كه‌مێكی تر جوولاَ , بهلاَم دیسان ئه‌وه‌نده نهبووكهبتوانن لێی بچنه ده‌ره‌وه .
سێ یه‌م ووتی:
خوایه خۆت ده‌زانیت چه‌ند كرێكارێكم به‌كرێ گرت ئیشێكم بۆ بكه‌ن پاش ته‌واو بوونی ئیشه‌كه بێجگه له‌یه‌كێكیان كرێی هه‌موویانم دا , ئه‌وه‌یان كرێكه‌ی وه‌رنه‌گرت و ڕۆیشت .منیش ئه‌و پاره‌ی كرێیهم بۆ خسته ئیشه‌وه .گه‌شه‌ی كرد پاش ماوه‌یه‌كی زۆر هاته‌وه و داوای كرێیه‌كه‌ی لێ كردم منیش پێم ووت ئه‌و هه‌موو حوشترو مه‌ڕو مالاَتهی ده‌یبینیت هه‌مووی هی خۆته فه‌رموو هه‌ڵیان گره بۆ خۆت ئه‌ویش ووتی وادیاره تۆ گاڵته‌م پێ ده‌كه‌یت ؟ ووتم نه‌خێر هه‌ر به ڕاستی ئه‌وانه هه‌موو هی تۆن و لهپارهكهی خۆت كه‌وتوونه‌ته‌وه. ئیتر پێش خۆی دان و ڕۆیشت.خوایه له‌پاداشتی ئه‌وه‌دا تۆش به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه و ڕزگارمان بكه ئیتر به‌رده‌كه به‌ته‌واوی لاچوو، پیاوه‌كانیش به‌سه‌لامه‌تی ڕزگاریان بوو.
( حديث صحيح متفق عليه)
[/center]
[center]
لە وڵاتی ژاپۆن باخچەیەک ھەیە زۆربەی شتە سەرنج راکێش و مێژووییەکانی جیھان بەدروستکراوی لەخۆدەکرێت، ئه‌م باخچه‌یه بویته جێگای سه‌رنج راکێشانی که‌شت و گوزارا‌ن بۆ ئه‌م ولاته . ئەم وێنانەی خوارەوەش بەشێک لەو شوێنانەمان پیشاندەدات.
raddar.co.il[/center]
[center]
KTV ...
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى كه له‌سه‌ر زیاتر له 11 هه‌زار منداڵ ئه‌نجام دراوه‌و بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵیش چاودێرى كراون ، ئاشكراى كردووه ، كه ئه‌و منداڵانه‌ى له‌كاتى نووستندا به ده‌ست حاله‌تى هه‌ناسه ته‌نگیه‌وه ده‌نالێنن ، ئه‌وا زیاتر تووشی كێشه‌ى ڕه‌وشتى وه‌كۆ هه‌ڵچوونى چالاكى ڕه‌وشتى دۆژمنكارى و شپرزه‌ى ده‌روونى و كێشه‌كانى كومه‌لایه‌تى ده‌بنه‌وه .
توێژه‌ران ده‌لێن" گرنگترین كاریگه‌ریه‌كانى تووشبوون به كێشه‌كانى نووستن بریتیه له ته‌نگه‌نه‌فه‌سی كه له دواى خۆیه‌وه خنكان و كێشه‌ى ڕه‌وشتى له‌لایه‌ن مندالانهوه به‌جێده‌هێلێت .
به‌پێی وته‌ى توێژه‌ران له نێوان هه‌ر ده منداڵدا یه‌كێكیان به‌ده‌ست كێشه‌ى پرخه‌پرخه‌وه ده‌نالێنێت له‌كاتى نووستندا ، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا 2 تا 4% به‌هۆى ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌وه له‌كاتى نووستندا تووشی خنكان ده‌بنه‌وه .
[/center]
hhhhhhh zor swpas bo to
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌تان
ده‌ستت خۆش بێت
ده‌ستت خۆش بێت
[center]
سڤیل.com
خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ موژدین ساڵح رای ده‌گه‌یه‌نێت كه جارێكی‌تر به رووتی ده‌رناكه‌وێته‌وه.
خانمه هونه‌رمه‌ند موژدین ساڵح له‌لێدوانێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ئێستادا سه‌رقاڵی كارێكی هونه‌ری نوێیه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی بریتی ده‌بێت له‌گۆرانییه‌ك، وه‌ك هێماشی بۆ ده‌كات “ئه‌و گۆرانییه په‌یامێكی جیاوازتری ده‌بێت له‌چاو كاره‌كانی ترم و ته‌نانه‌ت له‌ڕووی ناوهڕۆك و تێكستیشهوه”. موژدین جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌و كاره تازه‌یه‌دا خۆی رووت نیشان نادات، ده‌شیوت “هه‌رگیز جارێرێكیتر به‌ڕووتی دهرناكهومهوه[/center]
سوپاس بۆ راو بۆ چونتان
سوپاس بۆ راو بۆ چونتان منیش له‌گه‌ل قسه‌کانی ئێوه دام ئه‌و مامۆستایهنا هونه‌ری کوردی ده‌شێوێنن نه‌ک خزمه‌تی هونه‌ری کوردی بکه‌ن به‌لام له‌لای حوکمه‌تی ئێش پاره‌ی باشیان بۆ سه‌رف ده‌که‌ن به‌داخه‌وه
[center]
sarbast
كارۆخ مەلائەسعەد “گۆرانیبێژ (ناسلی) ئێستا لە كوردستانە و سەردانی ئەم جارەیشی بە مەبەستی چەند پڕۆژەیەكی هونەرییە، ئەو بۆ “هەولێر” گوتی: “دیارە هەمیشە سەردانی كوردستان بۆ من زۆر خۆشە و دڵخۆیشم دەكات، سەردانی ئەم جارەیشم بە مەبەستی بڵاو كردنەوەی دووەم سیدییمە بە ناوی (نۆتی).”
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی: “دووەم ئەلبوومم تەواو بووە و لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا دەكەوێتە بازاڕەوە و، كۆی تراكەكانی ناو ئەو بەرهەمە تازەیشم لە 11 گۆرانیی پێك هاتووە و سەرجەم میلۆدی گۆرانییەكانیش لە لایەن مامۆستا (هەڵكەوت زاهیر) دانراون، كاری دەنگ (كاوە شێخ) ئەنجامی داوە و، دابەش كردنیش لە لایەن (هێمن حوسێن)ـەوە جێبەجێ كراوە و، كۆمپانیای ( ڕەنج ) ئەركی كلیپ و بەرهەمهێنانی گرتە ئەستۆ.”
لەبارەی تێكستی گۆرانییەكانیش دەڵێت: ” تێكستی گۆرانییەكانم لە لایەن چەند شاعیرێكەوە دانراون، وەكوو (بەرهەم عەلی، كاوە حوسێن، حەمە سەعید ئیبراهیم، زانا جەبەلی، (ئاكام ئاكرەیی) هەروەها 5 تێكستیش (هەڵكەوت زاهیر) نووسیویەتی.”
زیاتر قسەی لەسەر ئەو كارە تازەی كردوو و گوتی: “دوو گۆرانیم بە شێوەی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژ (میرا ) گوتووە و، هەردوو گۆرانییەكەیشم كلیپ كردووە. وەلێ بە زاراوەی كرمانجیش دوو گۆرانیم چڕیوە، هەروەها چەند گۆرانییەكی تایبەت و نوێم بە بیرۆكەی سەردەمییانە بەرهەمهێناوە.
[/center]
[center]مێژووی ئێران به‌شی هه‌شته‌م و كۆتايی
كۆتایی دەسەڵاتی بنەماڵەی قاجار و سەردەمی دەسەڵاتی ڕەزاشای پەهلەوی 1925_1941
لەماوی ساڵانی 1921_1923 رەزا خان هەوڵەكانی چڕكردبۆوە لە سەر دوو مەسەلەی سەرەكی یەكەمیان بریتی بوو لە دووبارە رێكخستنەوەی هێزە چەكدارەكانی ئێران بەهێزكردنی تواناكانیان لەگەڵ كاركردن لەسەر گێڕانەوە و چەسپاندنی دەسەڵاتی ناوەندی (مركزی) لەسەر هەموو خاكی ئێران كە ماوەی دەسەڵاتی حكومەتە یەك لەدوا یەكەكان دەسەڵاتی ناوەندی لاواز بوو لە هەرێمەكان و لەم بارەیەوە رەزا خان سەركەوتنی بەدەست هێنا لە ماوەی نێوان 1921_1922 دەسەڵاتی ناوەندی گێرایەوە ناوچەكانی باكوری ئێرانی لە هێرشێكی سەربازی هەردوو شۆڕش و راپەرینی گەیلان و ئازربێجان لە ناوبرد.
لە ساڵی 1922سمكۆی شكاكی ناچاركرد پەنابەرێتە توركیا و دواتر عێراق. هەروەهابە مەبەستی لە ناوبردنی جوڵانەوەكانی هۆزەكانیش لەهەموو خاكی ئێران هێرشێكی سەربازی دەستی پێ كرد و لەدوای بوونی بەسەرۆك وەزیرانیش لەسەر ئەم سیاسەتەی بەردەوام بوو ئەوە بوو لە ماوەی 1924_1925 هۆزەكانی لوڕ و بەختیاری ملكەچ كرد. لەنیسانی 1925كۆتایی هێنا بەدەسەڵاتی (الشیخ خزعل) لە عەرەبستان.
زیادبوونی دەسەڵاتی ڕەزا شا و سەرنەكەوتنی ئەو حكومەتە یەك لەدوا یەكانەی كە لە دوای لە سەر كار لادانی (چیا‌و ا‌لدین الگباگبائی) لە ساڵی 1921دەسەڵاتیان وەرگرت ڕێگای لە بەردەم رەزا شا خۆشكرد بۆ وەرگرتنی دەسەڵات ئەوەبوو لە 29تشرینی یەكەمی 1923 بۆ یەكەم جار بووە سەرۆك وەزیران لە هەمانكاتیش وەزیری بەرگریش بوو، بە مەبەستی تەخت بوونی كوسپ و لەمپەرەكانی سەر رێگای ئەوەبوو (احمد شای) دووا پاشای قاجاریەكانی ناچاركرد لە سەفەر بكات بۆ ئەوروپا ئەوە بوو چووە پاریس تاوەكو مردنی لە 1930 هەرلەوێ مایەوە، هەروەها رەزا خان داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد راگەیاندنی كۆتایی دەسەڵاتی قاجارەكان دەربكات، ئەوەبوو لە (31 تشرینی یەكەمی 1925) لە ئەنجومەن دەنگ درا لەسەر پرۆژە یاسای كۆتای هێنانی دەسەڵاتی قاجارییەكان و رەزا شا رایگەیاند كە خۆی بووە شای ئێران بەناوی (ئیمپراتۆر رەزا شای پەهلەوی) "پەهلەوی زمانی فەرمی ئیمپراتۆریەتی ساسانی بووە لە ئێران لە ماوەی (226_652)". ئەم ناوەش لە پەرتوكی زەردەشتیەكان پارەو نەخشەكان بەكارهاتووە دواتر زمانی فارسی شوێنی پەهلەوی گرتەوە، لە 25نیسانی 1926 رەزا شا تاجی پادشایەتی لەسەرنا بەم شێوەیەش دەسەڵاتی بنەماڵەی قاجاری لە ئێران كۆتایی هات.
(بێ ئەوەی یەك ئاماژەی حەسرەت هەبێ بۆ لەناوچونیان )ئەمەش وتەی وەزیری بەریتانی (مفوچ) بوو لە تاران بەم شێوەیە قۆناغێكی نوێ لە مێژووی ئێرانی هاوچەرخ دەست پێدەكات لە سەردەمی دەسەڵاتی پەهلەوی.
لە كۆتایی دا پێویستە ئاماژە بەوە بكەین هەروەكو چۆن بەریتانیا رۆڵی هەبووە لە جێبەجێكردن و یارمەتی دانی سەرانی كودەتای حوت بەهەمان شێوەش رۆڵی دیاریان هەبووە لە سەركارلادانی (احمد شا) ئەوەتا چرچل وەزیری داگیرگەكانی بەریتانیا دەڵێ: (هیوادارین ڕەزا شا لەكودەتای دووەمی سەركەوتوو بێت ...و ئێمەش هیچ ئەزیەتێك نابینین لەوەی رەزا شابێتە سەر دەسەڵات).
امتحان تائێرە
چاكسازیەكانی ڕەزاشای پەهلەوی
ڕەزا شا كەوتبووە ژێر كاریگەری (مصگفی كمال) و زۆر سەرسام بوو بە كەسایەتی مصگفی كمال ئەتاتورك و ئەو كارانەی كەلە توركیا ئەنجامی دا بوون. بۆیەش ئەوە ڕەزا شای زۆر هاندا لە سەر چاكسازیكردن لە كۆمەڵگای ئێرانی و هێنانی رواڵەتەكانی شارستانیەتی رۆژئاوایی لەسەر حسابی داب و نەریتی گەلانی ئێرانی، بەڵام ئەوەی جێگای باسە ئەو چاكسازییانە بە تایبەتی لەلایەنی كۆمەڵایەتی ئەنجامێكی وایان لێ نەكەوتەوە، چونكە ئەو خۆڕەوشتە كۆمەڵایەتیانەی كە ئێرانیەكان خۆیان پێوە گرتبوو و لەسەری راهاتبوون ئاسان نەبوو بە یاسایەك یاخود لەرێگەی بەكارهێنانی هێزەوە لەسەریان فەرزبكرێ و ئەوانیش دەست بەرداری بن.
بۆنمونە گەلانی ئێرانی زیاتر پێویستیان بەخزمەت گوزاریەكانی وەك خواردن و خوێَندەواری بوو لەجیاتی لەسەر نانی كڵاوی ئەوروپی و دیاردەكانی تری كۆمەڵگای ئەوڕوپی. بەم شێوەیە دەبینین زۆربەی چاكسازیەكانی رەزا شا لە بواری سوپا و پەرەپێدانی ئەم بوارە بوو لەلایەكی تریشەوە لەوانەیە لەبەرئەوەبێ كەخۆی كەسە نزیكەكانی بنەماڵەكەی زیاتر لە بواری سەربازی كاریان كردبوو لەم لایەنەوە بەدیار كەوتبوون.
ڕەزا شا هەستی بەگرنگی سوپا‌و ڕۆڵ و بایەخی ئەم بوارە كردبوو چونكە خۆی لەڕیگای سوپا و كودەتاوە گەیشتبووە دەسەڵات و هەر لەم رێگایەشەوە دەیتوانی پارێزگاری لە دەسەڵاتەكەی بكات ئەوەبوو بەرلە ئەنجامدانی كودەتای حوت لەوكاتەی سەرۆكی سوپا بوو خەریكی چاكسازی كردن بوو لەناو سوپا دوای وەرگرتنی دەسەڵاتیش لەماوەی (1928_1933) لە (41.8%) بودجەی ئێرانی بۆ پەرەپێدانی بواری سوپا تەرخان كردبوو.
بەمەبەستی بەهێزكردنی سوپاكەی رەزا شا پەنای بردەبەر پسپۆرە ئەوروپیەكان، هەروەها ئەفسەرە بەتواناو شارەزاكانی ئێرانی رەوانەی قوتابخانە سەربازییەكانی ئەوروپا بەتایبەتی فەڕەنسا كرد، هەروەها بۆخۆی راستەوخۆ سەرپەرشتی كاروباری سوپای دەكرد، هەروەها لە بۆنەگشتیەكان بەجلی سەربازییەوە بەدیار دەكەوت، بە خۆی یەكە سەربازییەكانی دەپشكنی و لێپرسینەوەی لەگەڵ گەوەرە ئەفسەرەكان دەكرد، لەكاتی كەمتەرخەمی كردنیان لە راپەراندنی ئەركەكانی سەرشانیان، دوای ئەوەی (محمد)ی كۆڕی دەچێتە كولێژی سەربازی دەیكاتە سەرپەرشتی گشتی سوپا، جگە لەوەش رەزا شا سوپای بەكارهێنا بۆ سەركوتكردن و لەناوبردنی ئاژاوە ناوخۆیەكان و لێدانی جوڵانەوەی هۆزەكان و لەناوبردنی هەموو ئەوانەی دژ بەدەسەڵاتەكەی دەوەستانەوە.
جێگای باسە لەگەڵ ئەو بایەخو گرنگی پێدانەی رەزا شا بەم بوارە، بەڵام دەبینین سوپاكەی لەكاتی هاتنی هێزەكانی بێگانە بۆ ئێران لەكاتی ساڵانی جەنگی جیهانی دووەم دەستەوەستان بوو و نەیانتوانی ڕووبەرووی ئەم هێزانە ببنەوە ئەوە بوو لە یەكەم رووبەڕووبوونەوەیان بەبێ بەرگریەكی ئەوتۆ كە شایەنی باس كردن بێت دووچاری شكست بوونەوە.
سەبارەت بە بواری دووەم لەبایەخەكانی رەزا شا لە چاكسازییەكان لایەنی پیشەسازی بوو لەبەر ئەوەی ئەو پیشەسازی بەهۆكار و ئامرازێكی گرنگ دەدیت بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆی وڵات لە هەردوو ئاستی سیاسی و ئابووری لەم چوارچێوەیەشدا حكومەت زۆر هانی سەرمایەی نیشتیمانی دەدا ئەمەش لە ڕێگای پارێزگاری كردنی پیشەسازیە نیشتیمانییەكان (واتە پیشەسازی ئێرانیەكان) لەم لایەنەوە (30) كارگەی حكومی دامەزراند لەگەل (200) كارگەی بچووك لەوانە كارگەی (شەكر و رستن وچنین وچیمەنتۆ و جگەرە و.....هتد).
هەرچەندە كشتوكاڵ بڕبڕەی پشتی كەرتی ئابووری ئێران بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبینین ئەم كەرتە پێگەی ئەوتۆی نەبوو لەچاكسازییەكانی رەزا شا و لەم لایەنەوە گرنگی ئەوتۆی پێ نەدرا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زنجیرەیەك ڕێ و شوێن گیرانەبەر بۆ چاككردنی بار‌و گوزەرانی جووتیاران و باشتركردنی بەرهەمە ناوخۆییەكان لەم چوارچێوەیەشدا حكومەتی ئێران هەڵسا بە دابەشكردنی زۆربەی زەویەكانی ئێرانی بە سەر جوتیاران. هەروەها ئامێری كشتوكاڵی لە دەرەوە هێنا بەڵام لەبەربێ توانایی دارایی جوتیاری ئێرانی ئەوە بوو خاوەندارە گەورەكانی زەوی دەستیان بەسەر زەویەكان گرتبوو چونكە ئەو چینە ئامێری كاركردنیان هەبوو.
لەساڵی 1926رەزا شا لە چوارچێوەی هەندیك چاكسازیە ڕووكەشیەكانی و لاسایی كردنەوەی ئەوروپیەكان ئەوەبوو بریاری دا كەنابێ ئێرانیەكان جلی رۆژهەڵاتی كۆن لەبەربكەن، هەروەها جلی باڵاپۆشی ئافرەتانی (الحجاب) قەدەغەكرد و پەرەی بەڕووتی (سفوری )دا. هەروەها یاسای باری كەسیەتی دەرهێنا ئەم یاسایەش لە فڕەنسیەكان وەرگرتبوو، لە ساڵی (1929) یاسای یەك پۆشی (زی الموحد)ی دەرهێنا، یەكەم كەس خێزانەكەی خۆی بە (سفوری) بەدیاركەوت لەكاتێك دا پێشوازی ئافرەتی دیبلۆماسیەكانی بێگانەكانی كرد.
ڕەزا شا بواری خویندن و خوێندەواریش فەرامۆش نەكرد بوو ئەوەبوو حكومەت هەوڵی دەدا كەخوێندن بڵاوببێتەوە لە هەموو قۆناغەكان لەساڵی 1935 زانكۆی تاران دامەزرا، هەروەها هەر لەم چواچێوەیە دا ژمارەیەك قوتابی لەبواری پسپۆریە جیاوازەكان رەوانەی دەرەوەی وڵات كران تاوەكو لەدوارۆژ لە زانكۆكانی ئێران خزمەت بكەن. لەماوەی (1925_1941) واتە لەماوەی دەسەڵاتی ڕەزا شا رێژەی خوێندواران لەكۆمەڵگای ئێرانی دوانزە جار بەقەد خۆی زیادی كرد ژمارەی قوتابخانەكان گەیشتنە (2330) قوتابخانە جگە لەوەش زانكۆی تاران (11) كۆلێژی جۆراوجۆری تێدابوو.
ئەوەی جێگای باسە چاكسازییەكانی ڕەزا شا زۆر لایەن و بواری ژیانی ئێرانیەكانی گرتبوەوە و رەزا شاش زۆر بە حەماسەوە هەنگاوی بەرەو چاكسازی دەهاوێشت ئەمەش جۆرێك لەناهاوسەنگی دروستكرد بوو لەنێوان داهاتی حكومەت و قەبارەی ئەو پڕوژە جۆربەجۆرانەی كە لەچوارچێوەی ئەم چاكسازیانە ئەنجامی دەدا دروستی كردبوو.
هەروەها كەمی ئەزموونی هونەری و تەكنیكی و كارگێری، هەروەها كەمی پارە ئەمانە ڕەنگیان دابوەوە لەسەر ئابووری ئێران و بووە مایەی دروست بوونی تەنگژەیەكی ئابووری گەورە بۆ چارەسەركردنی ئەم لایەنەش ڕەزاشا پەنای بردە بەر شارەزا و پسپۆرانی دەرەوەی هێنا بۆ ئێران ئەمەش كاریگەری نەرێنی (سلبی ) و خراپی دروستكرد وەبووە هۆی ئەوەی ئەم وڵاتانە زیاتر دەست بخەنە ناو كاروباری ئێرانەوە سەرباری ئەوەش لەسەر ئاستی ناوخۆ، ئەم چاكسازیانە نەیار و ناحەزی بۆ پەیدابوو ئەوەبوو خاوەندارە بچوكەكانی زەوی و بازرگان و هەندێك لە دەوڵەمەندەكان دژی ئەم چاكسازیانە وەستانەوە، چونكە زیانی لە بەرژەوەندیەكانیان دەدا جگە لەوەش ئاراستەكردنی وڵات بەرەو سیستەمێكی (بێ دینی_علمانی) لەوڵاتێكی وەك ئێران كە پیاوانی ئاینی چینێكی گەورەی كۆمەڵایەتی ئەم كۆمەڵگایەیان پێك دەهیناوایكرد كەوا خەڵكێكی زۆر دژی ئەم هەنگاوە و چاكسازیانەی رەزا شا بووەستنەوە.
لە سەر ئاستی ناوەخۆش ڕەزا شا لە هەوڵی ئەوە دابوو كەوا دەسەڵاتی پیاوانی ئاینی كەم بكاتەوە چونكە بە مەترسی زانین لەسەر دەسەڵاتەكەی لەم چوارچێوەیەدا هەڵسا بە كەم كردنەوەی ژمارەیان لە ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها داب ونەریتێك لە ئێران هەبوو كە هەركەسێك كاری دژی دەسەڵات ئەنجام بدایە پەنای بۆ مزگەوت دەبرد و بۆ كەس نەبوو لەو حاڵەتە دادەستی بۆ درێژ بكات، بەڵام رەزا شا ئەو دابوو نەریتەی نەهێشت، هەروەها هەڵسا بەڕەتكردنەوەی كۆبونەوە ئاینیەكان دوای كەمكردنەوەی كۆبوونەوەكانی ئاینی دوای كەمكردنەوەی دەسەڵاتی پیاوانی ئاینی رەزاشا دەستی كرد بە دژایەتی كردنی هەموو ئەوانەی دژی دەوەستانەوە و رقی لەهەموو نەیارێك دەبوەوە تەنانەت ئەوانەش كەیارمەتیان دابوو بۆ گرتنە دەسەڵات، هەروەها تەنانەت بەرامبەر بە هۆزكانیش سیاسەتێكی توندی بووە، هەڵسابە سەپاندنی دەسەڵاتی ناوەندی تاوەكو دەسەڵاتی هوزەكان كەم بكاتەوە.
سیاسەتی دەرەكی ئێران لەماوەی دەسەڵاتی ڕەزا شا
لەگەڵ ئەو یارمەتی و ڕۆڵەی كەبەریتانیاكان هەیان بوو لە بەرامبەر ڕەزاشا بەڵام دبینین لە دوای هاتنە سەركاری ڕەزاشا پەیوەندیەكانی لەگەڵ بەریتانیا كرژییان تێكەوت ئەمەش لەبەر ئەوەبوو، كە رەزا شا هەندێك رێ و شوێنی گرتبووەبەر كەزیانی بەر بەرژەوەندیەكانی بەریتانیا دەگەیاند، لەوانەش كاركردنی حكومەتی ئێران لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئەمریكی و سۆڤیەتی و ئەڵمانیەكان لە بەرامبەریشدا حكومەتی ئێران هەڵسا بەدەركردنی دكتۆر و كارمەندە بەریتانیەكان و تەنگ پێهەڵچنینیان لەئێران ئەوەی تێبینی دەكرا كەلەسیاسەتی رەزا شا، هەموو كات وەك یەك نەبوو بەرامبەر بەبەریتانیەكان ئەوەبوو زۆر هۆكار كاریان لەم پێوەندیانە دەكرد لەوانە بوونی بەریتانیەكان لە زۆرێك لە ناوچەكانی ئێران. جگە لەوەش پەیوەندی بەریتانیەكان لەگەڵ سەرۆك هۆزەكانی ئێران، هەروەها سیاسەتە توندەكانی ڕەزا شا كە چاوی بڕیبووە زەویەكانی ناوچەی كەنداو و لكاندنی ئەم ناوچانە بەئێران ئەمەش وایكرد كە ڕەزا شا دووچاری ڕووبەڕووبونەوەی چەكداری بێ لەگەڵ بەریتانیەكان لە سەر ناوچەكانی (كۆیت و عمان و بەحرێن) بەریتانیاش دەترسا لە بەرژەوەندیەكانی لە ناوچەی كەنداوی عەرەبی.
لەساڵی 1927حكومەتی ئێرانی ئاگادار كردنەوەیەكی دا بە وڵاتانی بێگانە لە ئێران كەتێیدا هاتبوو ئێران هەموو ئیمتیازاتی وڵاتان ڕەت دەكاتەوە ئەوەبوو لەدوای تێپەربوونی ساڵێك بەسەر ئەم بریارە لەدوای ساڵی 1928 ڕەزا شا ئیمتیازاتی باڵێوزەكانی وڵاتانی بێگانەی رەتكردەوە.
سەبارەت بە پەیوەندی ئێران لەگەڵ سۆفیەت ئەوەبوو لە 26ی شوباتی 1921 نێوان هەردوولا پەیمانێك مۆركرا ئەم پەیمانەش دڵنیای زیاتری دا بە رەزا شا لەسنوورەكانی باكووری وڵاتەكەی واتە تارادەیەك لە شەڕی رووسەكان لە باكورەوە دڵنیابۆوە هەروەها زەمینەیەكی چاكی بۆ رەزا شا ڕەخساند كەیەكلابێتەوە بۆچارەسەركردنی كێشە ناوخۆیی ودەرەكیەكانی. بەڵام بەهۆی پروپاگەندەی بەلشەفیەكان وچالاكی شوعی ئێرانی. حكومەتی ئێرانی بێداربووە لە مەترسیە.
حكومەتی بەریتانیاش سوودی لەو مەترسیەی ئێرانیەكان وەرگرت. لەبەرامبەر سۆڤیەتەكان بەڵام لەبەر بوونی پێوەندی بازرگانی لەنێوان ئێران و سۆڤیەت و یەك گرتنەوەی بەرژەوەندیەكانی هەردوولا ئەوەبوو پەیمانی (1927) لە نێوان هەردوولا مۆركرا لە دوای ئەو پەیمانەش بازاڕەكانی ئێران بوونە شوێنێك بۆ ساغكردنەوەی كاڵاكانی سۆڤیەت و مۆسكۆ بووە گەورەترین وڵات كەئیسترادی لەگەڵ ئێران دەكرد.
سەبارەت بەپێوەندی ئەڵمانیا و ئێران، ئەڵمانیەكان لەپێش جەنگی یەكەمی جیهانی و كاتی جەنگەكەش هەوڵیاندەدا پێگەی خۆی لە ئێران قایم بكات ئەوەبوو بازرگانی خۆی لەئێران فراوان كرد بەرژەوەندیەكانی ئەڵمانیا لە ئێران جۆراوجۆر بوون بەڵام لەدوای جەنگی یەكەمی جیهانی ئەڵمانیەكان ئەم پێگەی خۆیان لە ئێران لە دەست دا، بەڵام ئەم لەدەست دانە بەشێوەیەكی كاتی بوو دواتر پێگە ئابوری و سیاسیەكانی خۆیان قایم كردەوە، ئەوەبوو لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵاتی رەزا شا پەیوەندیەكان لەنێوان هەردوولا بەرەو پێشەوە چوو، بەتایبەتی لە بواری ئابووری ئەوەبوو لەبواری دارایی ڕاوێژكارێكی ئەڵمانی شوێنی ڕاوێژكارێكی ئەڵمانی گرتەوە و لەساڵی 1940 ئەڵمانیا دەستی گرتبوو بە(41%)بازرگانی دەرەكی ئێرانی، بەڵام دواتر لەژێر فشاری بەریتانیا و ئەمریكا ڕەزا شا ناچاركرا پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئەڵمانیا تێك بدات.
ئەوەی تایبەتە بە پێوەندیەكانی ئێران لەگەڵ ئەمریكا ئەوا ئەمریكا لەدوای جەنگی یەكەمی جیهانی بایەخی بەئێران و ناوچەكانی رۆژهەڵات نەدەدا، چونكە خەریك بوو بەناوچەی تر و نەیدەویست بەریتانیا بووروژێنێ چونكە بەریتانیا دەسەڵاتێكی فراوانی هەبووە لەناوچەكە بەتایبەتی ئێران، ڕەزا شاش بۆ راگرتنی تەرازوو پشتی بەئەمریكیەكان دەبەست تاوەكو فشاری بەریتانیاكان لەسەر خۆی كەم بكاتەوە بەڵام لەساڵانی جەنگی جیهانی دووەم پێوەندییەكانی نێوان هەردووڵا پەرەسەندنی دیاریی بەخۆیەوەبینی.
هێرشی هاوپەیمانەكان بۆسەر ئێران وە لەسەر كارلادانی ڕەزاشا
لەئەیلولی 1939جەنگی جیهانی دووەم لەنێوان وەڵاتانی محور (ئەڵمانیای نازی و ئییتاڵیای فاشی و یابان)و وڵاتانی هاوپەیمان (فەرنسا و سۆڤیەت و بەریتانیا و ئەمریكا)، هەڵگیرسا لەراستیدا هەرچەندە حكومەتی ئێران بە رەسمی لە(4)ی ئەیلولی 1939دا بێلایەنی خۆی لە هەڵگیرساندنی ئاگری جەنگەكە ڕاگەیاند، لەسەرەتادا زلهێزەكان ڕێزی بێلایەنی ئێرانیان گرت. بەڵام لەساڵی 1941 هەڵوێستیان دەگۆڕێ، ئەوەبوو رۆژنامە و گۆڤارەكانی بەریتانی وایان نیشان دەدا كەئێران بۆتە مەڵبەندێك بۆ پڕوپاگەندەی نازیەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.
لە22حوزێرانی 1941لەئەنجامی هێرشی ئەڵمانیا بۆسەر سۆڤیەت ئەمەش زەمینەی نزیك بوونەوەی بەریتانیا و سۆڤیەتەكانی ڕەخساند دواتریش بەریتانیا رایگەیاند كە دەچێتە پاڵ سۆڤیەت دژی ئەڵمانیا تەنانەت بەریتانیەكان ئامادەیی خۆشیان نیشان دا بۆ ناردنی یارمەتی و كۆمەكی سەربازی سۆڤیەتەكان لەم حاڵەتەشدا بایەخی جیۆپۆلەتیكی ئێرانیەكان بۆ وڵاتانی هاوپەیمانەكان زیادی كرد لەم سۆنگە یەوە بەریتانیەكان ئێرانیان بە ڕێڕەوێكی زیندەگی دەزانی بۆناردنی هێزەكانیان بۆ یارمەتی سۆڤیەتەكان لە خاكی ئێرانەوە لە19ی تەموزی1941 نوێنەری سۆڤیەت و بەریتانیەكان دوو یاداشتیان دا بەحكومەتی ئێران كە تێیدا ئاگاداریان كرد بوەوە لە مەترسی ئەڵمانیەكان لەسەرخاكی ئێران و داوایان كردبوو ئەو ژمارە زۆرەی ئەڵمانەكان لەئێران دەربكرێت، چونكە بە بیر‌و بۆچوونی ئەوان مانەوەی ئەو ئەڵمانیانە هیچ پاساوێكی نییە. لەلایەن خۆیەوە حكومەتی ئێران ئەو داوایەی رەتكردەوە چونكە دەركردنی هەر شارەزایێكی (خبیر)ێكی ئێرانی دەبووە مایەی تێكچونی پەیوەندیە دبلۆماسییەكانی نێوان هەردوولا، هەروەها حكومەتی ئێرانی ئەمەی بەپێچەوانەی ئەو بێلایەنیەی دەزانی كە لە سەرەتای جەنگ رایگەیاندبوو. بەڵام لەلایەن خۆیانەوە هەردوو حكومەتی سۆڤیەت و بەریتانیا هەرەشەیان كردوو حكومەتی ئێرانیان ئاگاداركردەوە، كە ئەگەر داواكەیان جێبەجێ نەكرێ ئەوا بیر لەرێگای تر دەكەنەوە ئەم هەڕەشەیان كرد، ئەوەبوو لە 25ئاب 1941 هێزەكانی هەردوولا بەرەو ئێران كەوتنەڕێ. ئەوەبوو هێزەكانی سۆڤیەت لە باكوور و بەریتانیەكان لە دوولاوە هاتنە ناو ئێران هێزێكیان لە خانەقین و ئەوەی تریشیان لە باشوورەوە بە ئاراستەی ناوچەی (محمرە) هاتن. هەروەها هێزی سۆڤیەت و بەریتانیەكان لە31ئاب 1941لە قەزوین بەیەك گەیشتنەوە. شایانی باسە لەگەڵ ئەو بایەخە و گرنگیەی كە ڕەزا شا بە بواری سەربازیدا بەڵام دەبینین لەو سەروبەندەدا هێزەكانی ئێرانی نەیانتوانی بەرگریەكی وابكەن.
داگیركردنی ئێران لەلایەن ئەم دوو زلهێزانە بووە هۆی دەستگیركردنی زۆربەی ئەو ئەڵمانیانەی كەلەئێران بوون جگە لەوەش باڵیۆزخانەكانی ئەڵمانی و ئیتاڵی داخران، هەروەها هەردوولا ئێرانیان بۆ سێ ناوچە دابەش كرد.
داگیركردنی ئێران لەلایەن هەردوو وڵاتەوە. بووە هۆی لە سەركارلادانی رەزا شا و چۆڵكردنی دەسەڵات بۆ كۆڕەكەی (محمد) لە 16ئەیلولی 1941 ئەم لەسەر كارلادان و وازهێنانەش ڕەزا شا دەگەرایەوە بۆ ئەو هێرشە توند و تیژەی كە هەردو ئێستگەی (لەندەن) و (دلهی) كردیانە سەری. لەپاش جێهێشتنی دەسەڵات ڕەزا شا چووە (جوهانس برگ) لەباشووری ئەفریقا و لەوێ مایەوە تا وەكو 26ی تەموزی 1944 هەرلەوێش كۆچی دوایی دەكات و لە قاهیرە دەنێژرێ، دواتر لە 1957 تەرمەكەی دەهێندرێتەوە بۆ ئێران. (محەمەد رەزا شا)ی كوڕیشی دەسەڵاتی لە ئێران تاوەكو ساڵی 1979بەردەوام دەبێ.
س_سه‌رچاوه_له‌كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی سۆران بهوانهگوتراوهتهوه
سةرضاوةكان:
1- د. حسن كريم جاف، (الوجيز في التأريخ ألايرانى) "ج3 ج4".
2- د. عماد الجواهري، (صراع القوى السياسية في المشرق العربى من الغزو المغولي حتى الحكم العثماني).
3- د. كمال مظهر، دراسات في التأريخ ايران الحديث والمعاصر.
4- د. أبراهيم خليل أحمد و د. خليل على مراد (أيران وتركيا دراسة في التأريخ الحديث والمعاصر).
5- فوزية صابر: أيران بين الحربين العالميتين، (1914- 1945).
6- دونالد ولبر: أيران ماضيها وحاظرها.
7- جيهاد صالح العمر و أسعد محمد زيدان الجواهري: يران في عهد رضا شاه البهلوي (1925- 1941).
8- ليكهارت: نادر شاه
9- راجر سيظري: ئيران لة سةردةمى صةفةوى
[/center]
ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابهتهجوانه
ده‌ستت خۆش بێت جوانه
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت
ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
هههههههههه بۆ کێشه‌ت چیه له گه‌ل مێشک دا
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
[center][youtube]http://www.youtube.com/watch?v=RRogPMauNj8[/youtube]
mkurdan[/center]
[center]
payam
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانا پزیشكه‌كانی ئه‌وروپادا ده‌ركه‌وتووه كه مێشكی مرۆڤ توانای خۆتازه‌كردنه‌وه و فۆڕمات كردنی خۆی هه‌یه و ئه‌و تازه‌كردنه‌وه‌ش به‌شێكه له پڕۆسێسی چه‌ند خانه‌یه‌كی بچوك كه كه‌وتووه‌ته ناوه‌ڕاستی مێشكی مرۆڤه‌وه.
شایه‌نی باسه ئه‌و خانانه كه مێشك زیندوو ئه‌كه‌نه‌وه هه‌ڵه‌ستن به گۆڕینی خانه كۆنه‌كانی ناو مێشكی مرۆڤ و خانه‌ی تازه‌ی بۆ دروست ئه‌كه‌نه‌وه و وه خانهكۆنهكانیش دووباره له پێك هێنانی ئه‌و خانه تازانه‌دا به‌كاردێننه‌وه.
ئه‌و لێكۆڵه‌رانه لێك چونێكیان له نێوان خانهكۆنهكان و خانه تازه‌كان و ئه‌و به‌شه‌ی مێشكی مرۆڤدا كردووه وه ئه‌و به‌شه‌یان به ئه‌مبوڵانسی ناو مێشكی مرۆڤ ناوبردووه كه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر نه‌هێشتنی مردنی مێشكی مرۆڤ به‌ته‌واوی.
[/center]
[center]
nrttv
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵڕۆژی ئاهه‌نگی چونه ژیانی هاوسهریێوه، هه‌یفا وه‌هبی ژنه گۆرانیبێژی لوبنانی بۆیه‌كه‌م جار ته‌مه‌نی خۆی ئاشكراكرد به‌وه‌ی 32 ساڵه واته له‌دایكبوی 1977ه.
به‌ڵام به‌مدواییانه به‌ڵگه‌نامه‌یێك بڵاوكراوه‌ته‌وه بۆ23ی یۆلیۆی 1996 ده‌گه‌ڕێته‌وه، تێیدا ئه‌وكاته هه‌یفا وه‌هبی به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه چۆته دادگا، له دۆسێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا به‌ئیمزای خۆی ساڵی له‌دایكبونی 1972 نوسراوه.
له‌وكاته‌دا هه‌یفا ناوبانگێكی وه‌های نه‌بو ته‌نیا هه‌ڵگری نازناوی شاجوانی باشوری لوبنان بو.
[/center]
[center]
له روداوێکی سهیرلهووڵاتى کینیا لهبهسهرهاتێکدا هاوڵاتییه‌ک دواى ئه‌وه‌ى مارێک پێیهوهدهدات و ده‌یکوژێت دواى به‌خاک سپاردنیشى له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ى ده‌وه‌ستێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کى هه‌واڵى بڵاویکردۆته‌وه، هاوڵاتییه‌کى کینیى دواى ئه‌وه‌ى مارێک پێیهوهدهدات و ده‌یکوژێت و دواى به‌خاک سپاردنى مارهکهلهسهر گۆڕه‌که‌ى ده‌وه‌ستێت و هاوڵاتیانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ش باسیان له‌وه‌کردووه، ئه‌و هاوڵاتییهکارى جادو کردن بووه.
له‌لایه‌ن خۆیهوهپیاوى ئایینى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى وو‌ڵاتى کینیا داواى له‌هاوڵاتیان کردووهلهنێو ماڵه‌کانیان گیانه‌وه‌رى زیانبه‌خش بهخێونهکهن و رانه‌گرن، نه‌وه‌ک تووشى هه‌مان گرفت ده‌بن.
zagrostv
[/center]
[center]
کۆمپانیه‌کی دیزاینه‌ری هۆڵه‌ندی پانتۆڵیکی دورست کردوه که کیبۆردی تابلۆی کۆنترۆڵی لاپتۆپی له‌سه‌ره،که به ماوسه‌که لکاوه، ئه‌مه‌ش هاوکارێکی باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی هۆگریلاپتۆپن.
ئه‌م داهێنانه له‌لایه‌ن هه‌ردوو داهێنه‌ر (ئه‌ریک دو نیجس و تیم سمیت) بووه ئه‌مکاره زۆر هاوکاره بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئازادی وبجوڵێتهوه کۆنترۆڵه‌که‌ی له‌ده‌ست خۆت بێت.
ئه‌م پانتۆڵهش زۆر قورس نییه چه‌ند هه‌روه‌کو پانتۆڵێکی ئاسییه،ده‌توانێ له‌گه‌ڵ خۆت بۆ هه‌موو شوێنێک هامووشۆی پێبکه‌یت .
کیپۆرتهکه به ئامێرێکی لاسلکی کار ده‌کات له‌رێگه‌ی به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆژیای(usb) نیاز وایه به‌م زوانه بکه‌وێته بازار نرخه‌که‌شی بری(500) دۆلاری ئه‌مریکییه.
zagros [/center]
[center]
ژمارەیەک پارێزەری ئیسلامی لەمیسر لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ دادگایی‌کردنی هەردوو ژنە ئەکتەر سومەیە خەشاب و غادە عەبدلڕەزاق.
دوای سەپاندنی سزای سێ مانگ زیندانیکردن بەسەر عادل ئیمام هونەرمەندی گەورەی میسر و غەرامەکردنی بەبڕی هەزار جونەیهی میسری، کە لەلایەن پارێزەرێکی نزیک لە سەلەفی و ئیخوانەکانی ئەو وڵاتەوە روبەڕوی دادگا کرابۆوە، ژمارەیەک پارێزەری سەر بە رەوتە ئیسلامیەکان بڕیاریاندا چەند ژنە هونەرمەندێکی ئەو وڵاتە روبەڕوی دادگا بکەنەوە، لەسەروشیانەوە هەردوو ژنە ئەکتەر سومەیە خەشاب و غادە عەبدلڕەزاق، بەتۆمەتی ئەوەی کە کار و بەرهەمە هونەرییەکانیان دیمەنی وروژێنەری تێدایە. هاوکات، ئەو پارێزەرەی کە عادل ئیمامی روبەڕوی دادگا کردبۆوە رایگەیاند: لەگەڵ ئەو کۆمەڵە پارێزەرەدا رێککەوتووە داوا لە دادگا بکەن توندترین سزا بەسەر سومەیە خەشاب و غادە عەبدلڕەزاق دا بسەپێنێت، کە رەنگە ئەو سزایەش بگاتە رادەی بەردبارانکردن. دوای لەسەرکارلابردنی حوسنی موبارەک سەرۆکی پێشووی میسر و سەرکەوتنی لایەنە ئیسلامییەکانی ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنەکاندا، ترس لە بەرتەسککردنەوەی ماف و ئازادییەکان لە میسردا سەریهەڵداوە بە تایبەتیش ئەو ئازادیانەی پەیوەستن بە بواری هونەری و رۆشنبیرییەوە، ئەو ترسەش بەم دواییانە لە ئەگەرەوە بوو بەڕاستی، بەتایبەتیش دوای بڕیاری زیندانیکردنی عادل ئیمام گەورە هونەرمەندی میسری و هەوڵەکانی دادگایی‌کردنی چەند هونەرمەندێکی دیکەی ئەو وڵاتە.
zagrostv
[/center]
[center]
منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ لە کەمبۆدیا لەگەڵ مارێکی زەبەلاح ژیان بەسەر دەبات و وەک ئاژەڵێکی ماڵی یاری لەگەڵ دەکات.
چیرۆکی ئەو منداڵەو مارە لەوێوە دەستپێدەکات کاتێک کە تەمەنی ٣ ساڵ بووە لەگەڵ باوکی مارێک لە ماڵەکەی خۆیان دەدۆزنەوەو پاشان لە دارستانێک فڕێی دەدەن، بەڵام بۆ رۆژی دوایی ھەمان مار لە ماڵەوە دەبیننەوەو ھەربۆیە لەو کاتە بەدواوە بڕیار دەدەن پارێزگاری لە مارەکە بکەن.
kurdsat
[/center]
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی حسێن خۆشناو
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]