زۆر سوپاس بۆ په‌یامی ئێوه‌ی به‌ڕێز (کاکه کۆسره‌ت ، لارین ی ئه‌زیز ، سه‌وسه‌ن خانم ، کاک سانی ، کاکه گۆدار ، کاکه چاوزه‌رد ، کاک سه‌رهه‌نگ ، کاک شه‌یدا ، کاکه شه‌ره‌فخان ، خاتوو چیا ، کاکه لێزمه ، کاک به‌ختیار) .
هه‌ر بژین و سه‌رکه‌وتووبن.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی سه‌هه‌ند
زۆر سوپاس بۆ په‌یامی ئێوه‌ی به‌ڕێز (کاکه کۆسره‌ت ، لارین ی ئه‌زیز ، سه‌وسه‌ن خانم ، کاک سانی ، کاکه گۆدار ، کاکه چاوزه‌رد ، کاک سه‌رهه‌نگ ، کاک شه‌یدا ، کاکه شه‌ره‌فخان ، خاتوو چیا ، کاکه لێزمه ، کاک به‌ختیار) .
هه‌ر بژین و سه‌رکه‌وتووبن.
ماشاءالله ، به‌ڕاستی ده‌نگی زۆر زۆر خۆشه !
خوا پاداشتت بداته‌وه لارین ، ده‌سته‌کانت خۆش.
ده‌ستت خۆش بێت کاکه حسێن خۆشناو ،
سوپاس بۆ زانیارییانه ده‌رباره‌ی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی.
کاک بیلال ده‌ستت خۆش بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چێته چوارچێوه‌ی کوفر من یه‌کێکیانم ده‌ستکاری کرد (به داوای لێبوردنه‌وه)
چونکه پێغه‌مبه‌ر عیسا (علیه السلام) له خاچ نه‌دراوه به‌ڵکو به‌ره‌و ئاسمان به‌رز کراوه‌ته‌وه.
ده‌ستت خۆش بێت کاک ئاسۆ ڕونکردنه‌وه‌که‌ت له جێیه ،
لای هه‌ندێ له هاوڕێیان دوای گۆڕینی ستایلی یانه گۆڕانکاریه‌کان به ته‌واوی ده‌رناکه‌وێ بۆیه پێویسته کوکیسه‌کان بسڕنه‌وه.
پیرۆزبایی له هه‌ردوو به‌ڕیزان کاکه کۆسره‌ت و کاکه حسێن ده‌که‌م ، هیوادارم سه‌رکه‌وتووبن و ئه‌رکه‌کانیان وه‌ک پێویست جێبه‌جێ بکه‌ن.
زۆر سوپاس کاک ئاسۆ ، خۆشحاڵم که توانیبێتم خزمه‌ت به ماڵی دووه‌مم بکه‌م که ئه‌و یانه جوانه‌یه.
ئه‌وه‌ش خۆشحاڵترم ده‌کات له‌و یاده خۆشه‌دا که یادی دامه‌زراندنی یانه‌یه ڕێزێکی زیاترتان لێگرتم ، منیش لێره‌وه ئه‌و ڕێزلێنانه پێشکه‌شی یه‌ک به یه‌کی ئاندامانی ئازیز ده‌که‌م و ده‌ستی ماندوو بوونیان ده‌گوشم که به بوونی ئه‌وانه‌وه یانه ئاوه‌دان و پێشکه‌وتووه .
مه‌ریه‌م خانم زۆر سوپاس بۆ تۆش خۆشکی به‌ڕێزم.
لای منیش زانیاریكی تازه بوو ، ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه شه‌ره‌فخان.
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک ئاسۆ زۆریش به دڵمه ، هیوادارم ئه‌ندامانی ئازیزیش به دڵیان بێت.
سڵاوی خوا له هه‌موو لایه‌ک...
به بۆنه‌ی کوژاندنه‌وه‌ی چواره‌مین مۆمی ته‌مه‌نی یانه پیرۆزبایێکی گه‌رم ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی ئازیز و خۆشه‌ویست ده‌که‌م ، بێگومان به هه‌وڵ و کۆششی ئێوه‌ی به‌ڕێزه که یانه تاکوو ئێستا به ئاوه‌دانی و گه‌شاوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
خوازیارم له ساڵی داهاتوو هه‌موو لایه‌کمان له هه‌وڵی زیاتر به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌و ماڵه جوانه‌دابین ، إن شاءالله پێکه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ زیاتر سود به‌خشین و وه‌رگرتن له یه‌کتر.
به‌و هیوایه‌م ئه‌ندامانی به‌ڕێز ئه‌و گۆڕانکاریانه‌یان به دڵ بێت که له چواره‌مین ساڵیادی یانه‌دا ئه‌نجامدراوه .
لێره‌وه ده‌ست خۆشی له کاک (ئاسۆ) ده‌که‌م که خه‌مخۆری یانه‌یه ، وه‌ک هه‌میشه جێ ده‌ستی دیاره‌و به کاره جوانه‌کانی هه‌موومان خۆشحاڵ ده‌کات.
دوو باره پیرۆز بێت ئه‌و یاده ، به هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساغیتان.
له پاركێكى ناوه‌راستى شار دانیشتبووم،، كووڕێكى نزیكه‌ى 30 ساڵ هاته ته‌نیشتمه‌وه‌و دانیشت.. به جیاوازى هه‌ڵسوكه‌وت و ڕووخسارى زانیم كه پێ ئه‌چێت كێشه‌یه‌كى هه‌بێت..
دواى ئه‌وه‌ى كه‌مێك دانیشت، ڕووى كرده من و پرسى: "ئه‌كرێ پرسیارێك له جه‌نابت بكه‌م؟؟"
وه‌ڵامم دا: "به‌ڵێ فه‌رموو.."
ووتى: "من ئه‌مرم..!"
به سه‌رسووڕماویه‌وه سه‌یرێكیم كرد،، هه‌ستم كرد نه‌خۆشیه‌كى هه‌یه‌و پێ ئه‌چێ به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه كۆتایى به ژیانى بێت،، بۆیه ووتم: "ماناى چیه؟؟ بۆ وا ئه‌ڵێى؟؟ هه‌ر ده‌ردو نه‌خۆشیه‌ك چاره‌سه‌رێكى هه‌یه،، له‌م ووڵاته پزیشكى باش هه‌ن..."
نه‌یهێشت قسه‌كه‌م ته‌واو كه‌م ووتى: "نه كاكه نه،،، هه‌موو پزیشكه‌كان یه‌ك قسه ئه‌كه‌ن و هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان كه ئه‌مرم.."
ووتم: "باشه خه‌م مه‌خۆ.. خوا كه‌ریمه.."
به په‌له سه‌یرێكى كردم و ووتى: "ئه‌گه‌ر بمرم یان نه‌مرم هه‌ر خوا كه‌ریمه.."
زانیم كه مرۆڤێكى تێگه‌یشتووه‌و ناكرێ به‌و قسانه له خه‌مه‌كانى دڵى كه‌م كه‌مه‌وه..
بۆیه ووتم: "تۆ ڕاست ئه‌كه‌ى،، ئێستا پرسیاره‌كه‌ت چیه؟؟"
ووتى: "له‌و كاته‌وه كه زانیومه ئه‌مرم زۆر خه‌مبار بووم،، ماوه‌یه‌ك له ماڵه‌وه نه‌ئه‌هاتمه ده‌ره‌وه،، به‌ڵام دوایى بڕیارمدا بێمه ده‌ره‌وه‌و وه‌كو جاران ژیانى ئاسایى خۆم درێژه پێ بده‌م تا ئه‌و ڕۆژه‌ى ئه‌مرم.. زۆر له گه‌ل خه‌ڵكدا چاكه‌م ده‌كردو یارمه‌تى فه‌قیرم ئه‌دا،، گوێم نه‌ده‌دایه تووڕه‌بوونى خه‌ڵك و مامه‌ڵه‌ى خۆم له‌گه‌ل هه‌موو كه‌س گۆڕى... به كورتى من زۆر گۆرام و هه‌ستم ئه‌كرد جیاوازم له هه‌موو خه‌ڵك،، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من بڕیاربوو بڕۆم و كه‌سیش ئاگاى له دۆخى من نه‌بوو.."
دوایى دیسان هه‌ناسه‌یه‌كى قووڵى هه‌ڵكێشاو ووتى: "ئێستا پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه، من به هۆى مه‌رگه‌وه هه‌نگاوه‌م به‌ره‌و چاكه ناوه،، ئایا ئه‌مه له لاى خواى گه‌وره په‌سنده؟؟"
ووتم: "به‌ڵێ،، ئه‌وه‌نده‌ى زانیاریم هه‌بێ مرۆڤه‌كان تا ئه‌و كاته‌ى له‌سه‌ر ئه‌م جیهانه بن،، خواى گه‌وره تۆبه‌و چاكه‌كانیان قبووڵ ئه‌كات.."
كه ئه‌م قسه‌یه‌م كرد سوپاسى كردم و به خه‌نده‌یه‌كه‌وه هه‌ڵسایه سه‌ر پێ و ماڵئاوایى لێ كردم و ڕۆیشت.. كه كه‌مێك لێم دوور كه‌وته‌وه پرسیم: "نه‌تووت چه‌ندت كات هه‌یه؟؟"
ووتى: "دیار نیه،، له نێوان یه‌ك تا هه‌زاران رۆژ،، نازانم چه‌ند.."
له پڕ بیرێك به خێرایى به‌ناو مێشكما تێپه‌ر بوو و له‌گه‌ل خۆم ووتم: "خۆ ڕاسته،، منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌رفه‌تم له پێشه.."
دیسانه‌وه پرسیم: "نه‌خۆشیه‌كه‌ت چى بوو؟؟"
وه‌ڵامى دایه‌وه: "نه‌خۆش نیم..!"
به سه‌رسووڕماویه‌وه ووتم: "ئه‌ى چى؟؟!"
ووتى: "زانیم كه ڕۆژێك هه‌ر ئه‌مرم..! چوومه لاى چه‌ند پزیشكێك ووتم ئه‌توانن كارێك بكه‌ن كه هیچ كات نه‌مرم،، وه‌ڵامیان دامه‌وه نه‌خێر ،، له هیچ شوێنێكى دنیا و هیچ پزیشك و زانایه‌كى دنیا ئه‌م شته‌ى پێ ناكرێت... گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ر ئه‌م دنیایه به‌جێ ئه‌هێڵێن،، جیاوازى چیه ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێك بێ..؟"
ئه‌مه‌ى ووت و ڕۆیشت... بیرم كرده‌وه كه به‌راستى مرۆڤ بێ ئه‌وه‌ى ئاگاى له خۆى بێت،،، زۆر له مردن نزیكه.
FB
ده‌ستت خۆش بێت مه‌ریه‌م خان ، وابزانم شیعره‌که هی (نزار قبانی)ــه کراوه به کوردی.
ده‌ستت خۆش بێت کاکه بیلال ، زۆر جوان و سه‌رنج ڕاکێشن.
به هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو موسڵمانان.
زۆر به‌خێربێیت به‌ڕێز ، هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت.
5
زۆر جار مۆرینهۆ لێدوانی هاوشێوه‌ی داوه ، بێگومان مه‌به‌ستی دروست کردنی فشارێکی ده‌روونیه له‌سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر.
هیوادارم یاریێکی ئاست به‌رز ببینین.
ده‌ستت خۆش بێت کاکه گیان.
ده‌ستت خۆش بێت کاک شه‌یدا ، هیوام به‌رده‌وام بوونته.
هه‌ربژیت و سه‌رکه‌وتووبی مه‌ریه‌م خانم.
ده‌ست خۆش کاکه جێگر جوانه. ، سوپاسی ماندوو بوونت ده‌که‌ین.
به‌ڵێ زۆر جوانه ، ده‌سته‌کانت خۆش بێت برا به‌رده‌وامبه.
پیرۆزباییان لێده‌که‌م و هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازم.
پێم خۆش بوو بتوانم ئاماده بم ، به‌ڵام به داخه‌وه بۆ من کاته‌که نه‌گونجاوه .
إن شاءالله یاریێکی خۆش ده‌بێت و سه‌رکه‌وتوو ده‌بن.
ده‌ستتان خۆش بێت کاک ئاسۆ ، کارێکی باشتان کردووه. بێگومانم سودی زۆری ده‌بیت.
زۆر به‌خێربێیت ، هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت.
کاتێک ئه‌وانه‌م بینی دڵخۆش بووم به‌وه‌ی که هێشتا له ناو کورد که‌سانێک هه‌ن شایانی ئه‌وه‌بن متمانه‌یان پێ ببه‌خشی.
ده‌ست خۆش کاک ئاسۆ ،
خاتوو تالیا به شایسته ده‌زانم ، به هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو ئه‌ندامان.
پیرۆزه خاتوو تالیا ، به هیوای سه‌رکه‌وتن...
ماندوو نه‌بی کاکه ئاسۆ.
لێم دووربه...
به ڕوخسارم فریو مه‌خۆ
من هاوڕێی په‌ژاره و خه‌مم
ژیان بۆ من مه‌رگه‌ساته
هه‌رده‌م له کونجی ماته‌مم
تۆ خونچه‌ی تازه پشکوتووی
من به‌هاریشم پایزه
هه‌میشه خه‌م میوانمه
شادی خۆشی له من زیزه
بڕۆ با هه‌وری نه‌گبه‌تیم
ڕه‌ش نه‌کا دونیای ڕوناکت
با خه‌نده‌ی لێوت نه‌تۆرێ
به من مه‌ده دڵی پاکت
ژیانی من هه‌ر گریانه
تۆش لێوان لێوی له خه‌نده
چیت داوه له منی کڵۆڵ
ده واز بێنه و یاخه‌م به‌رده
سه‌هه‌ند
27/12/2011
زۆر چاکه به دڵمه ، ده‌ست خۆش ماندوو نه‌بیت کاک ئاسۆ.
ده‌ست خۆش کاک ئاسۆ ، ئه‌وه بۆ من باش بوو چونکه به نیازم وای لێ بکه‌م إن شاءالله .
ئێ باشه با هه‌ندێک زانیاریمان هه‌بێت.:)
ده‌ست خۆش هه‌ر بژیت.
ده‌ستان خۆش بێت کارێکی زۆر باشتان کردووه ، به هیوای ته‌ندروستیه‌کی باشتر بۆ کاک هه‌ڵوێست و باوکی به‌ڕێزیان و هه‌موو موسڵمانان.
إن شاءالله ئه‌ندامانی به‌ڕێزیش گۆڕانکارییه‌کانیان به دڵ بێت و په‌سه‌ندی بکه‌ن.
سه‌باره‌ت به داواکاری ئه‌ندامان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ستکاری بابه‌ت بکه‌ن ئێمه‌ش ئه‌وه به مافی خۆیان ده‌زانین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه زۆر جار له کاتی بابه‌ت دانان هه‌ڵه‌ی ڕێنوسی هه‌بێت یان ئه‌ندام بیه‌وێ شێوازی نوسینه‌که بگۆڕێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شتێکی به‌سوده ، دیاره پێشتریش ئه‌و مافه به ئه‌ندامانی پله به‌رز درابوو ، به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی خراپ به‌کار هێنان له لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێک پێمان باش بوو به نه‌هێشتنی ده‌ستکاری کردن ئه‌رشیفی یانه بپارێزین.
هیوادارم ئێوه‌ش که دڵسۆزانی یانه‌ن له مه‌به‌ستمان تێگه‌یشتبن.
کاک ڕه‌نجده‌ر زۆر به‌خێر بێیت ، هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت.
خوای گه‌وره ئه‌زیزانی خۆی تاقی ده‌کاته‌وه ...
إنشاءالله نه‌خۆشی کاک هه‌ڵوێست و باوکی به‌ڕێزیان ببێته هۆکارێک بۆ پاک بوونه‌ی گوناهیان.
به هیوای هه‌رچی زووتره شیفایان لای خواوه بۆ بێت.
إن شاءالله دێته باوه‌شی پیرۆزی ئیسلام.
ده‌سته‌کانت خۆش کاک ئاسۆ.
جوانه ... ده‌ست خۆش کاکه به‌ختیار.
ئه‌ی ناوی نوسه‌ره‌که‌ی ؟
إن شاءالله ئه‌م هه‌واڵه ڕاسته و نمونه‌شی زۆر ده‌بێت.
کاک دیار زۆر به‌خێر بێیت ، هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم.
وعلیکم السلام
پێم وایه نوسینی په‌یامێکی گونجا و ڕێک چاکتره له ده‌یان په‌یامیتر به هه‌مان شێوه له بابه‌ت نوسینیشدا.
ئه‌گه‌ر له منیش بپرسن بابه‌ته‌کانی کێت به دڵه ؟
ئه‌وه تۆ یه‌کێکی له‌و ئه‌ندامانه‌ی که هه‌ڵیان ده‌بژێرم ، ڕاستی بابه‌ته‌کانت جێگای ده‌ست خۆشی و ڕێزلێنانن.
له‌م نزیکانه‌دا إن شاءالله خاڵێکی گرنگ له چاکسازی یانه‌دا جێبه‌جێ ده‌کرێت ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که (به‌رزی پله‌ی ئه‌ندامان به‌ند ده‌بێت به بابه‌تی به‌سود و جوان).
هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم.:)
جوان و پڕ مانایه...
ده‌سته‌کانت خۆش بێت .
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی سه‌هه‌ند
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]