505

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

[size=16]ئه‌م وینانه‌ نویترین مه‌شقی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیله‌ که‌ ئه‌مرۆ ئه‌نجامیان داوه

http://www.kurdup.com/uploads/f7e4ec2bb8.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/20cc14e84e.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/93c1338ad0.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/cc91d098a8.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/5b4d6ab4d1.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/f67d1485ed.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/aa71687671.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/685644a3b1.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/433b1f4470.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/90940dc33b.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/99577ec721.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/5a23a1cff1.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/703313978e.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/59df12fa29.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/a8e01f8923.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/5699f1236a.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/1ab9e54bb8.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/50164999e2.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/4c622a1f61.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/4a99e51be1.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/bc3f21e87d.jpg

ئاماده‌ کردنی : سارا

سه‌رچاوه‌ : سایتی ره‌سمی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل

[/size]

506

(22 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

ده‌ی ئینشا الله‌
له‌ هه‌ر سیکیان ده‌رده‌چی
دوعات لۆ ده‌که‌م به‌س
به‌مه‌رجیک
کاتیک ده‌رچوی شیرناتیم ده‌وی big_smile

507

(22 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

یاخوا به‌خیر بیته‌وه‌ کاک ئیدریس
ماوه‌یه‌کی زۆره‌ لیمان دابراوی
له‌گه‌ل ئیمتیحانه‌کانت جۆن بوی

508

(26 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سوپاس خاتوو ئه‌ڤین گیان

509

(26 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سوپاس به‌ریز میلان

510

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده‌سته‌ خۆش
به‌راستی وته‌کانت زۆر جوانه‌
به‌تای به‌تی ئه‌وه‌ی 2

511

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

[size=16]ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌کانتان[/size]

512

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان

513

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

یاریزانی یه‌که‌م ناوی محه‌مه‌د ئینانی
ته‌مه‌ن 19 سال له‌ خولی مومتازی سه‌نیگالی
یاری ده‌کات

یاریزانه‌ دووه‌م  کامارا سین ته‌مه‌نی 21 ساله‌و
له‌ ده‌وری تورکی یاری ده‌که‌ت


http://www.kurdup.com/uploads/7d50cab796.jpg

کامارا و محمه‌د


http://www.kurdup.com/uploads/5caf8b7a2b.jpg

مه‌حه‌مه‌د

http://www.kurdup.com/uploads/bd5e02ff34.jpg

کامارا

http://www.kurdup.com/uploads/d1b03174be.jpg

ئیسماعیل بۆگا

هیوادارم هه‌رسی یاریزان سودی بۆ یانه‌ی هه‌ولیر هه‌بی

ده‌ست خۆش گیانه‌که‌م
بابه‌تیکی زۆر جوانه‌

515

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده‌ست خۆش زۆر به‌واتایه‌

516

(391 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]منیش وه‌کو تۆ رۆژیک له‌ رۆژان
باوه‌رم نه‌بو به‌ ئه‌شق و گریان
به‌لام تۆ هاتی ئه‌م دله‌ت سوتاند ئه‌م چیرۆکه‌ی من
که‌وته‌ سه‌ر لیوان

ش[/size]

517

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]ئه‌م کاته‌تان باش ئه‌ندامه‌ خۆشه‌ویسته‌کانی یانه‌ی سه‌رهه‌نگ
هاوریان من مالئاوایی له‌ ئیوه‌و ئه‌و یانه‌ خۆشه‌ویسته‌ ده‌که‌م
به‌هۆی هه‌ندیک کاری تایبه‌تی خۆمه‌وه‌
هیوادارم هه‌ر هه‌له‌یه‌کم به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌ندامیک کردبیت به‌گه‌وره‌ی
خۆیی لیم ببوریت
هیوادارم بتوانم به‌زوترین کات بیمه‌وه‌ یانه‌
کاتیکی خۆش بۆ گشت لایه‌کتان
خواتان له‌گه‌ل[/size]

ده‌سته‌کانت خۆش بیت
کاکه‌ وریا به‌راستی جاتیکی
جوانت دروست کردوه‌

کاک ئاسۆ ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یلی ئه‌وه‌ ته‌نها بۆ خاوه‌ن مالپه‌ر و
سایته‌کانه‌
کاک ریدار نازانم تۆ مه‌به‌ستت جیه‌ که‌ ده‌لی هاک نه‌کریم
ئایا له‌گه‌ل کۆمپیته‌ره‌که‌ته‌ که‌ هاک نه‌کری یان له‌گه‌ل ئیمیلته‌
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت کۆمپیته‌ر بیت ئه‌گه‌ر پۆرته‌کانی کۆمپیته‌ره‌که‌ت داخراو
بیت هه‌رگیز که‌س ناتوانی هاکت بکات من به‌رنامه‌یه‌کم بۆ داناویت که‌ زۆر به‌سووده‌
به‌کار هینانیشی زۆر ئاسانه‌ له‌م به‌رنامه‌یه‌ ته‌نها کلیک له‌سه‌ر ئه‌و پۆرتانه‌ بکه‌
که‌ کراوه‌ن خۆیان داده‌ خرین سه‌یه‌ی ئه‌م وینه‌یه‌ بکه‌
http://www.kurdup.com/uploads/38bcb513f0.jpg


( لیره‌ داگره‌) http://www.4shared.com/ … _wwdc.html

ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئیمیله‌ که‌ بته‌ویت ئیمیله‌که‌ت هاک نه‌کریت
سه‌یه‌ی ئه‌م لینکه‌ بکه‌ که‌ زۆر به‌سوده

http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=8254‌

سوپاستان ده‌که‌م
به‌ریزان کاک ئه‌حمه‌د و زرۆ

سوپاس کاک کاروان

سوپاس کاک وریا
هیوادارم سودی هه‌بیت بۆت

سوپاس به‌ریز حه‌ماده‌

سوپاس کاکه‌ کارۆ

سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت

S21 نووسی:

خۆت ماندوو بكه‌، با كچێكیش له‌و بواره‌ خۆی بدۆزێته‌وه‌، بۆچی هه‌ر كوڕان بن!.

تاراده‌یه‌ک توانیومه‌ شاره‌زایه‌کی باش په‌یدا بکه‌م
به‌لام هه‌رگیز بۆ کاری خراپ به‌کاری ناهینم

Aso_HawlerY نووسی:

[size=24]ده‌ستت خۆش  سارا به‌ڕاستی به‌هره‌یه‌كی باشت هه‌یه‌

زمانی PHP تا چه‌ند شاره‌زایت لێێ هه‌یه‌ [/size]

سوپاس کاک ئاسۆ
من تاراده‌یه‌ک شاره‌زایم هه‌یه‌

[size=16]سلاوتان لیبیت هاوریانی یانه‌ی سه‌رهه‌نگ
ئه‌م جاره‌ بابه‌تیکی گرنگم ئاماده‌کردوه‌ هیوادارم سودی هه‌بیت
بۆ ئه‌م یانه‌یه‌

به‌‌ زیادکردنی ئه‌م کۆده‌ی خواره‌وه‌ له‌ .htaccess ئه‌و IP ئه‌توێت نه‌توانێ سه‌ردانی
ماڵپه‌ڕه‌که‌ت بکا هیج کات ناتونێ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت ببێنێ

ئه‌م کۆده‌ کۆپی بکه‌ ناو .htaccess له‌ خواری خواره‌وه‌، له‌ جێگه‌ی
ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی من دام ناوه تۆ IP ته‌واو بنوسه‌.
:

کۆدی PHP:
## USER IP BANNING
<Limit GET POST>
  order allow,deny
  deny from 42.**.**.34
  deny from 19*.1*0.***.185
  deny from 212.***.53.
**. deny from 69.242.
  allow from all
</Limit>

هیوادارم سودی هه‌بیت بۆ ئه‌م یانه‌ ئازیزه‌
که‌ ری له‌و که‌سانه‌ بگیریت که‌ بۆ تیکده‌ری دینه‌ یانه‌[/size]

[size=16]سوپاس کاک حوسین
هیوادارم سودی هه‌بیت بۆت
[/size]

سوپاس خاتو ره‌نگین
سوپاس کاک کاژان
بۆ په‌یامه‌کانتان

[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌ریز شایه‌ن
هیوادارم سودی هه‌بیت بۆت[/size]

Aso_HawlerY نووسی:

ده‌ستت  خۆش  سارا خان زۆر زۆر  زۆر جوانه‌ بابه‌ته‌كه‌ت

پێده‌چێت زۆر حه‌ز به‌ هاك بكه‌ی ئه‌گه‌ر حه‌زیش به‌ هاكی كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ی ئه‌وه‌ به‌رنامه‌ی ( پرۆرات ) به‌كار بێنه‌ زۆر سه‌ركه‌وتووه‌ له‌ هاكی پیسی

ده‌ستت خۆش  بۆ گرینگكردنی بابه‌ته‌كه‌ كاك سیروان گیان

سه‌ركه‌وتووبن به‌ڕێزان

سوپاست ده‌که‌م کاک ئاسۆ
وه‌لا حه‌زم له‌ هاک نیه‌ به‌خوا
به‌لام بۆیه‌ ئه‌م بابه‌ته‌م بلاو کرده‌وه‌
له‌ جه‌ند رۆژه‌دا شتی سه‌یر روده‌ده‌ن
منیش وتم با ئه‌ندامان تۆزیک له‌ هاک شاره‌زا بن
و بتوانن پاریزگاری له‌ خۆیان بکه‌ن

رۆمان سلێمانی نووسی:

ئه‌ره‌وه‌ڵا شتێگی گرنگه‌ له‌م کاته‌دا ،،
ئێسته‌ براده‌رێک وای ئه‌زانی من هاککراوم smile
ده‌ستت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتووبیت ...

سوپاس کاک رۆمان

Sirwan نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش ساراخان

له‌ كاته‌ی ئێستادا ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌بوونی زۆر گرنگه‌ له‌ یانه‌

به‌ روخسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیاران من تا ماوه‌یه‌ك ئه‌م بابه‌ته‌ی ساراخان لكێنراو ئه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر گرنگه‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کاک سیروان

535

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان
وه‌لا وامزانی به‌س لای من ئاوایه‌
ئینشا ئه‌له‌ جاک ده‌بیت

[size=16]سلاو هاوریان
ئه‌مجاره‌ بابه‌تیکی یه‌کجار گرنگم بۆ ئاماده‌ کردون
که‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هاک کردن جی یه‌ و هاک که‌رکان کین جۆن خۆمان بپاریزن
هیوادارم زۆر به‌جوانی بیخوینه‌وه‌ و سودی لی ببینن بۆ ئه‌وه‌ی توشی کیشه‌ نه‌بن

سیخوڕی ( Hacking )
• كاری سیخوڕی (Hacking) چییه‌؟
• سیخوڕه‌كان كێن؟
• ئه‌و شتانه‌ چین كه‌ یارمه‌تییان ئه‌دا بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئامێره‌كه‌ت؟
• سیخوڕ چۆن ده‌چێته ‌ناو ئامێره‌كه‌ت؟
• سیخوڕ چۆن ئه‌توانێ بچێته ناو ئامێری كۆمپیوته‌‌ره‌وه‌؟
• ژماره‌ی IP ئه‌دره‌س چییه؟
• ئامێره‌كه‌ت چۆن تووشی په‌ڕگه‌ی سیخوڕی و ڤایرۆس ده‌بێ؟
• سیخوڕ چۆن ئه‌و ئامێره هه‌ڵده‌بژێرێ كه ده‌یه‌وێ ده‌ستی به‌سه‌را بگرێت؟
• ناسراوترین به‌رنامه یاریده‌ده‌ره‌كان به‌ كاری سیخوڕی كامانه‌ن؟
• چۆن ده‌زانیت ئامێره‌كه‌ت تووشی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن بووه یان نا؟
• گرنگترین ئه‌و كارانه چین كه پێویسته ئه‌نجام بدرێن بۆ به‌رگریكردن له سیخوڕ؟
• مه‌رامه‌كانی سیخوڕی چییه‌؟
• ناسراوترین ڕێگا چییه‌ بۆ ئاشكراكردنی په‌ڕگه (file) ی سیخوڕی؟
• كاری سیخوڕی (Hacking) چییه‌؟
Hacking وشه ئینگلیزییه‌كه‌یه‌ و به كوردی واته كاری سیخوڕی، یاخود ده‌ستبه‌سه‌راگرتن.
كاتێك كه‌سانی ڕێپێنه‌دراو هه‌ڵئه‌سن به كردنه‌وه ‌و چوونه‌ژووره‌وه‌ی ڕژێمی كارپێكردنی ئامێره‌كه‌ت به‌ ڕێگای نایاسایی و به ‌مه‌به‌ستی كاری خراپی وه‌ك سیخوڕی و دزین و تێكدان، ڕێ ده‌كه‌وێ بۆ كه‌سی سیخوڕ هه‌ستێ به گواستنه‌وه‌ یان سڕینه‌وه و زیادكردنی په‌ڕگه (file) و به‌رنامه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌توانێ بڕیارده‌ربێ له ڕژێمی كارپێكردنه‌كه‌دا و هه‌ستێ به ده‌ركردنی فه‌رمانی وه‌ك له‌به‌رگرتنه‌وه (كۆپیكردن) و وێنه‌گرتن و پاشه‌كه‌وتكردن.
• سیخوڕه‌كان كێن؟
ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌ست به‌سه‌ر ئامێره‌كه‌تدا ده‌گرن و ئه‌توانن هه‌موو په‌ڕگه‌كانی ناوی ببینن یان بیدزن و ئامێره‌كه‌ش تێك بده‌ن. به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌بنه سیخوڕ (جاسووس) و ئه‌توانن هه‌رچییه‌ك تۆ ده‌یكه‌ی له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه بیبینن.
• ئه‌و شتانه‌ چین كه‌ یارمه‌تییان ئه‌دا بۆ ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی ئامێره‌كه‌ت؟
1. بوونی فایلی سیخوڕی trojan
سیخوڕ ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر ئامێره‌كه‌تا بگرێ ئه‌گه‌ر په‌ڕگه ی سیخوڕی له كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا نه‌بێ بۆ نموونه په‌ڕگه‌ی ترۆجان. ئه‌و په‌ڕگانه یارمه‌تیی سیخوڕ ئه‌ده‌ن به ‌هۆیانه‌وه بچنه ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، كاتێك سیخوڕ یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی سیخوڕی به‌كار ده‌هێنێ كه ئه‌به‌سترێته‌وه به فایله‌كه‌وه ‌كه وه‌ك riciver كار ده‌كا، ئه‌توانێت به‌ هۆیه‌وه سیخوڕ (ناوی به‌كارهاتوو) و (وشه‌ی نهێنیی تێپه‌ڕ بوون) دابنێ ته‌نیا خۆی بتوانێ بچێته ‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و، ده‌شتوانێ ئامێره‌كه به‌كراوه‌یی به‌جێ بێڵێت به‌جۆرێك هه‌ر سیخوڕێكی تر بتوانێ بچێته ناوی!
2. په‌یوه‌ندی به ‌تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه
سیخوڕ ناتوانێت بچێته ناو هه‌ر ئامێرێك ئه‌گه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتی پێوه نه‌به‌سترابێت. واته ئه‌گه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت په‌یوه‌ندی به تۆڕی ئینته‌رنێت یان هه‌ر تۆڕێكی تره‌وه نه‌بوو، مه‌حاڵه جگه له خۆت كه‌سێكی تر بتوانێ بچێته ‌ناوی. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ركاتێك هه‌ستت كرد سیخوڕ چۆته ناو ئامێره‌كه‌ت، خێرا بكه له پچڕینی په‌یوه‌ندیی ئامێره‌كه‌ت به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه، تا بتوانی ڕێ له بڵاوبوونه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌واوی سیخوڕ بگری له ئامێره‌كه‌تدا.
3. به‌رنامه‌ی یاریده‌ده‌ر به كاری سیخوڕی
سیخوڕی ئاسایی پێویستی به به‌رنامه‌ی یاریده‌ده‌ر هه‌یه بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتن.
ناسراوترینیان ئه‌مانه‌ن:
• Web Cracker 4
• Net Buster
• NetBus Haxporg
• Net Bus 1.7
• Girl Friend
• BusScong
• BO Client and Server
• Hackers Utility
• سیخوڕ چۆن ده‌چێته ‌ناو ئامێره‌كه‌ت؟
كاتێك ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت تووشی په‌ڕگه‌ی سیخوڕی ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵده‌سن به كردنه‌وه‌ی (port) یان په‌نجه‌ره‌یه‌كی ناو ئامێره‌كه‌ت، به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌ركه‌سێك به‌رنامه‌ی سیخوڕی هه‌بێت ئه‌توانێت بچێته ناو ئامێره‌كه‌ت له‌ ڕێی ئه‌و په‌ڕگانه‌وه كه هه‌ڵده‌سێ به كردنه‌وه‌ی ئه‌و جێیانه‌ی له په‌نجه‌ره نهێنییه‌كان ده‌چن كه له ڕێیانه‌وه سیخوڕ ده‌چێته‌ژوور.
• سیخوڕ چۆن ده‌توانێ بچێته ناو ئامێری كۆمپیوته‌ره‌وه؟
سیخوڕ ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر ئامێری كۆمپیوته‌ردا بگرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی نه‌بێت:
1. ده‌بێت كۆمپیوته‌ره‌كه هه‌ڵگری په‌ڕگه‌ی سیخوڕی بێت.
2. ده‌بێت سیخوڕ ژماره‌ی ئای پی ئه‌دره‌سی تایبه‌تیی ئه‌و كه‌سه‌ بزانێت.
له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ند مه‌رجێكی تری وه‌ك په‌یوه‌ندیبوونی كۆمپیوته‌ره‌كه به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه‌ و زانینی سیخوڕ له چۆنێتی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی سیخوڕی بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتن .
به‌مانایه‌كی تر ئه‌گه‌ر ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كه هه‌ڵگری په‌ڕگه‌ی سیخوڕی نه‌بوو، سیخوڕ ناتوانێت بچێته ناوی ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئای پی ئه‌دره‌سیش بزانێت، وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه مه‌حاڵه‌ سیخوڕی ئاسایی بتوانێ بچێته ناو ئامێرێك ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئای پی ئه‌دره‌س نه‌زانێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه هه‌ڵگری په‌‌ڕگه‌ی سیخوڕیش بێت. (جگه له كه‌سانی باوه‌ڕپێكراو له‌م كاره‌یا، ته‌نیا له توانای ئه‌واندایه بچنه ‌ناو هه‌ر ئامێرێك له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ر به‌رگرێك ڕێگای نهێنییان هه‌یه بۆ په‌ی بردن به یاسا جیاوازه‌كان!)
• ژماره‌ی ئای پی ئه‌دره‌س چییه؟
ناونیشانی تایبه‌تییه‌ به هه‌موو به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕی ئه‌نته‌رنێت، ئه‌و ژماره‌ یه‌یه كه شوێنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی لێوه ده‌زانرێت كاتی به‌كاربردنی تۆڕی ئینته‌رنێت، ژماره‌كه له چوار به‌ش پێك دێت، هه‌ربه‌شێكی ناونیشانێكی دیاریكراو ده‌ستنیشان ده‌كا، به‌شی یه‌كه‌می ژماره‌كه ناونیشانی وڵاته‌كه و به‌شی دووه‌م ناونیشانی كۆمپانیای دابه‌شكردنه‌كه‌ و به‌شی سێیه‌م دامه‌زراوی به‌كارهێنراو و به‌شی چواره‌م به‌كارهێنراوه‌كه خۆی.
ژماره‌ی ئای پی ژماره‌یكی جێگیر نیه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ر چونه‌ژووره‌وه‌یه‌كی ئینته‌رنێت ده‌گۆڕێت.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر تۆ چویته ناو ئینته‌رنێت و سه‌یری ژماره‌ی ئای پی‌ یه‌كه‌ت كرد ئه‌م ژماره‌یه‌ بوو :
63.209.3.102
پاشان په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت پچڕاند و دوای چه‌ند خوله‌كێك چویته‌وه ناوی، ده‌بینیت ژماره‌كه گۆڕاوه.
بۆ نمونه به‌م شێوه‌یه:
63.209.3.122
سه‌رنجی گۆڕان بده له ژماره‌كانی كۆتایدا، ژماره 102 گۆڕاوه به ژماره122 .
له‌به‌ر ئه‌وه ئامۆژگاری ده‌كرێین به به‌كارنه‌‌هێنانی به‌رنامه‌ی قسه‌كردنی وه‌ك ( ICQ ) له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌سێ به نیشاندانی ژماره‌ی ئای پی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌ییی، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ شاردنه‌وه‌شی سیخوڕ ده‌توانێ به‌كاریبێنێ بۆ چوونه‌ ناو ئامێری كه‌سی داواكراو، له‌گه‌ڵ بوونی په‌ڕگه‌ی سیخوڕی له كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا.
• ئامێره‌كه‌ت چۆن تووشی په‌ڕگه‌ی سیخوڕی و ڤایرۆس ده‌بێ؟
ڕێگای یه‌كه‌م:
كاتێك په‌ڕگه ‌یه‌كی سیخوڕیت پێبگا له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له‌ ڕێی قسه‌كردن یان ( Chat )ه وه، به‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك یان په‌ڕگه‌ یه‌كت بۆ بنێرێ كه هه‌ڵگری ترۆجان ‌بێ! ئه‌بێ بزانین كه سیخوڕ ئه‌توانێت ئه‌و وێنه‌یه یاخود ئه‌و په‌ڕگه ‌یه وا لێبكات كه ته‌نها به‌رنامه‌ی ئاشكرا كردنی فایلی سیخوڕی و ڤایرۆس بتوانێ پشانیبدات كه ئه‌و په‌ڕگه‌یه یاخود ئه‌و وێنه ‌یه هه‌ڵگری ڤایرۆسه!
ڕێگای دووه‌م:
كاتێك نامه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنیت پێ ‌ده‌گات و نازانیت سه‌رچاوه‌كه‌ی له كوێوه‌یه‌ و له‌لایه‌ن كێ وه هاتووه، هه‌ڵده‌سیت به دابه‌زاندنی په‌ڕگه كه‌ی ناوی، ئه‌كرێ ئه‌و په‌ڕگه ‌یه په‌ڕگه‌ی سیخوڕی یان هه‌ڵگری ڤایرۆس بێت و وا له‌ئامێره‌كه‌ت بكا هه‌ر سیخوڕێ بتوانێ به‌ئاسانی بچێته ناوی!
ڕێگای سێیه‌م:
له‌ ڕێی دابه‌زاندنی به‌رنامه و په‌ڕگه له سایتی گومان لێكراوه‌وه، یان له‌و سایتانه‌وه كه یاریده‌ده‌رن بۆ فێربوونی كاری سیخوڕی!
ڕێگای چواره‌م:
له ڕێی چوونه ‌ناو سایتی گومان لێكراو، وه‌ك سایته جنسییه‌كان، كه ته‌نها به‌ كردنه‌وه‌ی سایته‌كه، په‌ڕگه‌ی سیخوڕی داده‌به‌زێته سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به‌هۆی كوكیزه‌وه له‌باره‌یه‌وه نازانیت! خاوه‌نی ئه‌و سایتانه هه‌ڵئه‌سن به داو نانه‌وه له لاپه‌ڕه‌ی سایته‌كانیان كه به‌تانها سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌كه په‌ڕگه ڤایرۆساوییه‌كان داده‌به‌زن!
• سیخوڕ چۆن ئه‌و ئامێره هه‌ڵئه‌بژێرێ كه ئه‌یه‌وێ ده‌ستیبه‌سه‌را بگرێ؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سیخوڕی ئاسایی ناتوانێت خودی ئه‌و كۆپمیوته‌ره هه‌ڵبژێرێت كه‌ ئه‌یه‌وێت، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئاپی ئه‌دره‌سه‌كه‌ی نه‌زانی وه‌ك پێشتر باسمانكرد سیخوڕ ژماره‌ی ئای پی ئه‌كاته ‌ناو به‌رنامه‌ی سیخوڕیه‌كه‌و پاشان فه‌رمانی چونه‌ناو ئامێره‌كه ئه‌دات!
سیخوڕه‌كان زیاتر به‌رنامه‌ی (IP Scan) یان به‌رنامه‌ی ئاشكراكه‌ری ئای پی، به‌كار ئه‌هێنن بۆ ده‌ستكه‌وتنی ژماره‌ی ئای پی تایبه‌ت به كه‌سی داواكراو!
كاتێك سیخوڕ هه‌ڵده‌سێ به كار پێكردنی به‌رنامه‌كه، چه‌ند ژماره‌یه‌ك داده‌نێ... واته 2 ژماره‌ی جیاواز ده‌نوسێت و داوا له ئامێره‌كه ده‌كا له‌ نێوانیاندا بگه‌ڕێت بۆ ژماره دروسته‌كه بۆ نموونه ئه‌م ژمارانه دائه‌نێت:
208.148.28.60
208.148.28.90
سه‌رنجی كۆتایی ژماره‌كان بده 60 و 90
پاشان به‌رنامه‌كه چه‌ند ژماره‌یه‌كی دروستی ئای پی تایبه‌تی ئه‌داتێ كه كۆمپیوته‌ره‌كانیان هه‌ڵگری فایلی سیخوڕیی یا ترۆجانبن و سیخوڕ بتوانێ بچێته ناوی! بۆ نمونه ئه‌م ژمارانه:
208.148.28.68
208.148.28.72
208.148.28.77
208.148.28.88
• ناسراوترین به‌رنامه یاریده‌ده‌ره‌كان به‌ كاری سیخوڕی كامانه‌ن؟
Netbus1.70
له به‌ناوبانگترین به‌رنامه‌كانی سیخوڕی و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه، باوترین به‌رنامه‌یه له نێوان به‌كارهێنه‌رانی مایكرۆسۆفت چاتا و به‌رنامه‌یه‌كه به ‌توانای جۆراوجۆری سیخوڕی و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن!
SUB 7
به‌رنامه‌یه‌كی به‌توانا و ناسراوه، ده‌توانێ بڕیارده‌ر و ڕێكخه‌ری سێرڤه‌ر بێ تا چۆن بیه‌وێت كاربكات چ له گۆڕینی شێوه‌وه یان چۆنێتی كارپێكردن، و توانای باشی هه‌یه له‌بواری ده‌ستبه‌سه‌راگرتندا به به‌رنامه!
Hackers Utility
به‌رنامه‌یه‌كی به‌سوود و ترسناكه بۆ سیخوڕی، به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ره‌تاییه‌كان و باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ئه‌و بواره، له‌كاتێكا باشترین و زۆرترین توانای جۆراوجۆری به‌رنامه‌ی سیخوڕی ئه‌گرێته‌خۆ، وه ئه‌توانرێ له‌ڕێگایه‌وه وشه‌ نهێنیه‌كان بشكێندرێ و كۆده‌كان بكرێنه‌وه، و توانای گۆڕینی ناونیشانی سایته‌كان به ژماره‌ی ئای پی و به ‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، وه توانای زۆر زیاتری تێدایه به ناونیشانی باشی كه سیخوڕ به‌دوایا ده‌گه‌ڕێ!
Back Orifice
به‌رنامه‌یه‌كی ئیجگار ناسراوه به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی له ئامێری به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێتدا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بچیته ناو یه‌كێ له‌و ئامێرانه‌وه مه‌رجه كه ئامێره‌كه‌ی ئه‌یه‌وێت تووشبووبێ به‌هه‌مان ڤایرۆس!
Deep Throat 2.0
ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌ڵئه‌سێت به سڕینه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ی (سیستری) و گۆڕینی به‌ سێرڤه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی،
ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌و باشییه‌ی هه‌یه كه ئه‌توانی ده‌ستبگرێ به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه قوربانییه‌كه‌ ئه‌چێته ناوی و هه‌ڵئه‌سێ به‌ناردنی بۆ هه‌رشوێنێ كه حه‌زبكاو له توانای ئه‌و كه‌سه‌یا هه‌یه‌ كه شاشه‌كه دابخا و بیكاته‌وه، وه هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی له ڕێگای به‌رنامه‌ی ئێف بی تی‌ یه‌وه.
Porter
به‌رنامه‌یه‌كه (Scan) ئه‌كات له‌سه‌ر ژماره‌ی (IP ) و (ports )
Pinger
به‌رنامه‌یه‌كه (ping) ئه‌كات بۆی بزانێت قوربانی یان شوێنه‌كه په‌یوه‌ندی به‌ تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه هه‌یه‌ یان نا..
ultrascan-15.exe
خێراترین به‌رنامه‌یه بۆ سكان كردن له‌سه‌ر ئامێری قوربانیه‌كه بۆ زانینی په‌نجه‌ره كراوه‌كانی كه ئه‌توانرێ لێوه‌ی بچیته ناو ئامێره‌كه‌وه‌..
Zip Cracker
له ڕێی ئه‌م به‌رنامه بچووكه‌وه ئه‌توانرێ وشه‌ی نهێنیی په‌ڕگه شاردراوه‌كان بشكێنرێ...
Girl Friend
ئه‌م به‌رنامه‌یه كه‌سێك هه‌ستاوه به‌دروستكردنی كه‌به‌ناوی (فاشل العام) ناسراوه، كاری سه‌ره‌كی و سامناكی دزینی وشه‌ی نهێنی و وشه‌ی تێپه‌ڕبوونه، به پاسۆردی نامه‌ی ئه‌لكترۆنی و ناوی به‌كارهاتوو، وشه‌ی نهێنی چونه ‌ناو ئینته‌رنێتیشه‌وه!
• چۆن ئه‌زانیت ئامێره‌كه‌ت تووشی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن بووه یان نا؟
له سه‌ره‌تایا ئه‌توانین بزانین ئامێره‌كه‌مان تووشی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن بووه یان نا به‌هۆی ئه‌وگۆڕانانه‌ی له ڕژێمی كارپێكردنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌یا ڕووئه‌یا وه‌كو داخستن و كردنه‌وه‌ی شاشه‌كه ڕاسته‌وخۆ بێ فه‌رمان پێدان و بوونی فایلی نوێ و نه‌كراوه یان ونبوونی‌ فایلی هه‌بوو له ئامێره‌كه‌دا، و كردنه‌وه‌ی سایتی ئینته‌رنێتی و فه‌رماندان به پرینته‌ر و چه‌ند دیارده‌یه‌كی تر كه گومانت لادروست ده‌كات به‌ په‌یبردنی سیخوڕبه ئامێره‌كه‌ت.
به‌م ڕێگایه‌ش ئه‌توانین دڵنیاببین له‌وه‌ی سیخوڕ چۆته‌ ناو ئامێره‌كه یان نا.
Start ---> Run ----> System.ini بچۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
star--->run--->win.ini
بگه‌ڕێ بۆ ئه‌م یاسایانه:
run=xxx.exe یان run=xxx.dll یان load=xxx.exe یان load=xxx.ex
له‌گه‌ڵ تێبینی ئه‌وه‌ی ( xxx ) ناوی كاركه‌ر یا سێرڤه‌ره‌كه‌یه‌، وه ئه‌گه‌ر هه‌ر قه‌باره‌یه‌كت لێ بینییه‌وه‌ هه‌سته‌ به‌ لابردنی.
Start ---> Run ----> System.ini
بچۆره دێڕی پێنجه‌م، ئه‌گه‌ر بینیت دێڕه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ نوسراوه:
user. exe=user. exe
بزانه كه ئامێره‌كه‌ت سیخوڕ په‌ی پێنه‌بردووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر دێڕی پێنجه‌مت به‌م شێوه‌یه‌ بینی:
user. exe=user. exe *** *** ***
بزانه كه ئامێره‌كه‌ت سیخوڕ ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه!
• گرنگترین ئه‌وكارانه چین كه پێویسته ئه‌نجامبدرێن بۆ به‌رگریكردن له سیخوڕ؟
1. تازه‌ترین به‌رنامه‌ی به‌رگری دژی ڤایرۆس و سیخوڕی به‌كار بێنه و ماوه‌ماوه هه‌سته به سڕینه‌وه‌ی تێكڕای ئامێره‌كه‌ت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ڕۆژانه ئینته‌رنێت به‌كار ده‌هێنیت.
2. مه‌چۆره ناو سایته‌گومانلێكراوه‌كانی وه‌ك سایتی فێربوونی سیخوڕی و ئه‌و سایتانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی ڕژێم ئه‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه فیلم و وێنه‌ی گومانلێكراویان تێدا به‌دی ئه‌كه‌ی!
3. نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌ ئه‌لكترۆنییانه‌ی سه‌رچاوه‌كانیان نه‌زنراوه!
4. وه‌رنه‌گرتنی وێنه‌و په‌ڕگه له‌ڕێی چاته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌وه كه‌جێی متمانه‌ت نین، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر درێژكراوه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بوو (love.exe) وه ‌یان له‌وانه‌شه‌ به‌م شێوانه‌بن (love.pif.jpg) و هه‌ڵگری په‌ڕگه‌ی سیخوڕی‌ بن!
5. دانه‌نانی زانیاری گرنگی تایبه‌ت به‌خۆت وه‌ك ژماره‌ی ژمێریاری بانك و په‌ڕگه‌ی گرنگی تایبه‌تیت.
6. دانانی ژماره‌و وشه‌ی نهێنی بۆ په‌ڕگه تایبه‌ته‌كانت.
7. هه‌وڵبده به‌رده‌وام ماوه‌ماوه وشه‌ی نهێنی بگۆڕیت.
8. هیچ په‌ڕگه و به‌رنامه‌یه‌ك دامه‌به‌زێنه ئه‌گه‌ر له سه‌رچاوه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بوویت.
9. دڵنیاببه له‌وه‌ی له‌تۆڕی ئینته‌رنێت چویته‌ته‌ده‌ر دوای به‌كارهێنان.
• مه‌رامه‌كانی سیخوڕی چییه‌؟
هه‌ندێك سیخوڕ كاری سیخوڕی وه‌ك هیوایه‌تێك ده‌كه‌ن بۆ ده‌رخستنی توانا و به‌ربه‌ره‌كانیان، هه‌ندێكی تریان هه‌ڵده‌سن به‌م كاره به ‌مه‌به‌ستی جیاوازی وه‌ك:
٭ به مه‌رامی ده‌ستكه‌وتنی مادده له‌ڕێی دزینی زانیاری بانكه‌كان وه‌ك ژماره‌ی ژمێریاری و هتد...
٭ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و وێنه‌ی كه‌سایه‌تی به مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌كردن...
٭ ده‌ستكه‌وتنی په‌ڕگه‌ی جوانی وه‌ك پاوه‌رپۆینت، ده‌نگ، وێنه ‌و چه‌ندیتر...
٭ ده‌رخستنی توانای ده‌ست به‌سه‌راگرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كێشه‌كان...
٭ بۆ دزینی وشه‌ی نهێنی پۆسته ئه‌لكترۆنیه‌كان و سیخوڕی ‌كردن به‌سه‌ر كه‌سی داواكراوه‌وه...
٭ ده‌ستكه‌وتنی كۆدی نهێنی سایته‌ ناسراوه‌كان به‌مه‌به‌ستی تێكدان و گۆڕانكاری تیایدا...
٭ تۆڵه‌ كردنه‌وه له‌كه‌سێك به تێكدان و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئامێره‌كه‌ی...
• ناسراوترین ڕێگاكانی ئاشكراكردنی سیخوڕی چین؟
ڕێگای ئاشكراكردنی په‌ڕگه سیخوڕیه‌كان زۆرن، له‌وانه:
ڕێگای یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی ئاشكراكردنی په‌ڕگه ی ڤایرۆساوی و سیخوڕی
له به‌ناوبانگترین و باشترین به‌رنامه‌ی ئاشكراكردنی په‌ڕگه‌ی سیخوڕی:
Norton internet security
Zone alarm
MacAfee firewall
The Cleaner
وه له‌به‌ناوبانگترین و باشترین به‌رنامه‌كانی خۆپاراستن له سیخوڕی:
ZoneAlarm
LockDown 2000
Jammer
Internet Alert 99
Tiny Personal Firewall
ڕێگای دووه‌م: به‌هۆی په‌ڕگه‌ی تۆماركردنی یاسای ( Registry ):
_ كلیكی Sart بكه
_ له خانه‌ی كارپێكردنا بنووسه ( Run) فه‌رمانی: (regedit )
_ ئه‌و به‌شانه‌ی تر بكه‌ره‌وه به‌پێی ڕیزكردنیان له لیسته‌ی ( Registery Editor ):
- HKEY_LOCAL_MACHINE
- Software
- Microsoft
- Windows
- Current Version
- Run
_ ئێستا له‌په‌نجه‌ره‌ی تۆماركردنی یاسای (. Registery Edito ) وه سه‌یری لای ڕاستی شاشه‌ دابه‌شكراوه‌كه بكه، له به‌شی خواره‌وه‌ی لیسته‌ی ناوی ئه‌و په‌ڕگانه ده‌بینیت كه كار ده‌كا له‌گه‌ڵ لیسته‌ی سه‌ره‌تای كارپێكردن وه‌ به‌رامبه‌ری له لیسته‌ی (Data) ناونیشانی په‌ڕگه‌‌كانه‌.
_ به‌باشی سه‌رنجی په‌ڕگه‌كان بده، ئه‌گه‌ر په‌ڕگه‌یه‌كت بینی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ناونیشانی (Data) نه‌بوو وه‌یان له‌به‌رده‌میدا سه‌همێكی بچوك كرابو <.... ئه‌وه‌ په‌ڕگه‌ی سیخوڕییه ‌گه‌‌ر ناوی له‌ ویندۆسه‌كه‌یا نه‌بوو.
_ بۆ ڕزگاربوونت لێی به‌ دوگمه‌ی لای ڕاستی مشكه‌كه‌ت كلیكی له‌سه‌ربكه پاشان ( Delete ) ی بكه.
ڕێگای سێیه‌م: به‌هۆی فه‌رمانی (msconfig )وه:
_ كلیكیStart بكه
_ له خانه‌ی كارپێكردنا بنووسه (Run ) فه‌رمانێكی تری:.msconflig
_ په‌نجه‌ره‌ی System Configuration Utility بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ
_ _ له‌م په‌نجه‌ره‌یه‌دا به‌شی،up Start هه‌ڵبژێره
_ شاشه‌یه‌كت بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ت پیشان ئه‌دا كه ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كارپێكردنی ئامێره‌كه دائه‌گیرسێ.
_ باش سه‌رنجی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بده‌و بیپشكنه ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌بوونی به‌رنامه‌ی بێگانه كرد كه خۆت هه‌ڵنه‌سابیت به‌دانانی، هه‌سته به ‌ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌و نیشانه‌ دیاره‌ی له چوارگۆشه‌ بچووكه‌كه‌ی به‌رامبه‌ریایه‌تی، به‌وه‌ش كاری سیخوڕی یان هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تری ئاره‌زوو پێنه‌كراو ده‌وه‌ستێنیت.
ڕێگای چواره‌م: به‌هۆی كارپێكه‌ری (Dos) وه:
ئه‌م ڕێگایه پێش ده‌ركه‌وتنی ویندۆس به‌كارئه‌هات بۆ ده‌رخستنی په‌ڕگه‌ ی سیخوڕی و ترۆجان، له ئاسانترینی ڕێگاكانه:
_ له‌ڕێی ( MSDos ) وه دۆس بكه‌ره‌وه له لیسته‌ی ( Start ) دا
_ ئه‌م فه‌‌رمانه‌ش بنووسه:
C:/Windowsdir patch.* e
_ ئه‌گه‌ر په‌ڕگه‌ی سیخوڕیت بینیه‌وه‌ هه‌سته‌ به سڕینه‌وه‌ی به‌م ڕێگایه:
C:Windowsdelete patch.*

داخستنی  پۆرته‌کان له‌ رێگای هاکه‌ر

start --- run --- command.com

له‌ په‌نجه‌ره‌ی

MS-DOS

ئه‌م وشانه‌ بنوسه‌ و ده‌ست بکه‌ سه‌ر ئه‌نته‌ر

ping host   ده‌ست بکه‌ سه‌ر ئه‌نته‌ر Enter

ping port  ده‌ست بکه‌ سه‌ر ئه‌نته‌ر Enter

ping port 1027   ده‌ست بکه‌ سه‌ر ئه‌نته‌ر  Enter

ping port 80   ده‌ست بکه‌ سه‌ر ئه‌نته‌ر  Enter

ping proxy  ده‌ست بکه‌ سه‌ر ئه‌نته‌ر  Enter

ping port  ده‌ست بکه‌ سه‌ر ئه‌نته‌ر  Enter

213 kp

بۆ سرینه‌وه‌ی

(toolbar)  trojan w port  port w faile jasusi

 

چۆن بزانیت که‌ هاک کراوی ؟

start     -    Run  -  System.ini

بگه‌رێ له‌م وشانه‌

xxx  ???  ***  exe

ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌وه‌ خراپه‌ بیسره‌وه‌ و کۆمپیوته‌ره‌که‌ت پاکه‌وه‌ بک

هیوادارم سودی لی ببینن

خوشکی بچوکتان // سارا به‌رازیلی[/size]

537

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]ئه‌و کاته‌تان باش هاوریان
من پرسیاریکم هه‌یه‌ کاتیک سایتی یانه‌ی
سه‌رهه‌نگ ده‌که‌مه‌وه‌ زۆر زو ده‌بیته‌وه‌ به‌لام که‌ بمه‌وی
سه‌یری بابه‌تیک بکه‌م بابه‌ته‌که‌ نابیته‌وه‌ ده‌بی به‌ سه‌عات
چاوه‌ریکه‌م له‌ کۆتایی دا ده‌لی ئیرۆرر
ده‌بی سایته‌که‌ قه‌پات بکه‌م پاشان لیبده‌مه‌وه‌
خه‌ته‌که‌م زۆر باشه‌ هه‌مو سایتیک به‌بی کیشه‌ ده‌کاته‌وه‌
له‌ هیچ سایتیک ئاوانیه‌ جگه‌ له‌ یانه‌ی سه‌رهه‌نگ
ئایا لای ئیوه‌ش سایتی یانه‌ی سه‌رهه‌نگ ئاوایه‌؟[/size]

538

(25 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

[size=16]زۆر زۆر به‌خیر بیت کاک دوارۆژ
هیوادارم بتوانی سود له‌م یانه‌ ئازیزه‌
وه‌ر بگریت وه‌ سودیشت هه‌بیت بۆ ئه‌م یانه‌یه‌[/size]

539

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

به‌ریز 2323 وا مه‌زانه‌ تۆزیک له‌ هاک ده‌زانی
ده‌توانی یانه‌ تیک بده‌ی خۆ ئیمه‌ له‌ گوی فیل نه‌نوستوین
ئاگات له‌خۆت بی له‌به‌ری خۆت زیاتر پیت رامه‌کیشه‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان

541

(29 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

[size=16]یاخوا به‌خیر بیت به‌ریز دوارۆژ
به‌لام ئه‌م بابه‌ته‌ هی هه ڤاله‌
تۆ ده‌با له‌ بابه‌تیکی نوی خۆت بناسینی
[/size]

542

(43 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]ده‌ست خۆش ئازیزم رۆنیا
به‌راستی شعریکی زززززززززۆۆۆۆۆۆۆرررر
جوانه‌ نه‌شمان زانیوه‌ شاعیری[/size]

543

(31 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌كارهێنانی یانه‌)

[size=16]سوپاس بۆ ئه‌م رون کردنه‌وه‌یه‌
به‌راستی زۆر پیویسته‌ بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی
که‌ نازانن دای بنین سه‌رکه‌وتو بیت[/size]

544

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

[size=16]ده‌سته‌کانت خۆش کاک دیلمان
بابه‌تیکی به‌سوده‌[/size]

سوپاس به‌ریز
ره‌وان

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌ریز دوا رۆژ