سوپاس کاك کۆسره‌ت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی one
ئیمامی ئیبن حه‌جه‌ری ءهسقلانی فه‌رموویه‌تی : دوو فه‌رمووده هاتووه ده‌رباره ئیمام شافعی
ئیبن مه‌سعود خوا لێی رازی بی ده‌فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ر( صل الله علیه‌وسلم ) فه‌رموویه‌تی : (: لا تَسُبُّوا قُرَيشاً فإنَّ عَالِمَهَا يَمْلأُ طِبَاقَ الأرضِ عِلماً. ) واته قسه‌ی ناشرین به قوره‌یش مه‌لێن چونکه زانایه‌کی وایان لێ په‌یدا ده‌بێ زانسته‌که‌ی هه‌موو زه‌وی ده‌گرێته‌وه )
ههدندێ زانایان ئه‌م حهدیسهنا به‌لاواز داناوه هه‌ندی به صه‌حیح هه‌ندێ ده‌لێن ئه‌گه‌ر رێگاکانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه بچنه پال یه‌ك به‌هیز ده‌بی و ده‌زانرێ ئه‌سلی هه‌یه
دووه‌م : پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێ : ( إن الله يبعث لهذه الأمة على رأس كل مائة سنة من يجدد لها أمر دينها (فه‌رمووده‌یه‌کی به‌هێزه
واته : بێ گومان خوایی گه‌وره له سه‌ره‌تایی هه‌ر سه‌ده‌یه‌ك زانایه‌کی وا بۆ ئوممه‌تم ده‌نێرێ ئایینه‌که‌یان بۆ نوێ بکاته‌وه.
ئیمامی ئه‌حمه‌د فه‌رموویه‌تی : له‌سه‌ده‌ی یه‌که‌م خه‌لیفه عمری کوری عبدالعزیز بوو له سه‌ده‌ی دووه‌میش ئیمامی شافعی بوو
موحمه‌دی کوری عه‌لی : گوێم له زاناکانی خۆمان بوو ده‌یانفه‌رموو له‌سه‌ده‌ی یه‌که‌م خه‌لیفه عومه‌ری کوری عبدالعزیز بوو ئاینی نوێ کرده‌وه له‌سه‌ده‌ی دهووهمیش ئیمامی شافعی بوو
جارێکیان ئیمامی شافعی پێغه‌مبه‌ری ( صل الله علیه‌وسلم) له‌خه‌ودا بینی ، پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه‌وسلم) لێی پرسی تۆ کێی ؟
ئیمام وتی : من له‌نه‌وه‌ی تۆم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری ( صل الله علیه‌وسلم) خوا
پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه‌وسلم) : لێم نزیك به‌وه
ئیمام شافعی له پێغه‌مبه‌ری ( صل الله علیه‌وسلم) خوا نزیك بۆوه و پێغه‌مبه‌ریش ( صل الله علیه‌وسلم) هه‌ندێ له تفی پیرۆزی به‌سه‌ر زمان و لێوی ئیمام شافعی داهێنا و پێی فه‌رموو : بڕۆ خوایی گه‌وره پیرۆزت بکا .
• کاتێک ئیمام له‌مه‌ککه بوو و هیێشتا مندال بوو ئه‌وه‌نده قورئانی به‌ده‌نگێکی خۆش ده‌خوێند زانایانی شاری مه‌ککه ئه‌یانفه‌رموو : بابچینه لای ئه‌م منداله قوڕئان خوێنه قورئانمان بۆ بخوێنی تاوه‌کو بگرین !!! که ده‌هاتنه لای و قورئانی ده‌خوێند ، هه‌موویان ده‌ستیان به‌گریان ده‌کرد و له هۆش خۆیان ده‌چوون
• ئیمام له شه‌و رۆژێکدا ختمێکی قورئانی ده‌کرد به‌لام له ره‌مه‌زان دوو خه‌تمی ده‌کرد له شه‌و رۆژێك
• جارێکیان ئیمامی شافعی له‌گه‌ل مامۆستاکه‌ی ته‌ماشایی پیاوێکیان کرد مامۆستاکه‌ی وتی : ده‌زانی ئه‌م پیاوه چ کاره ؟
• ئیمام فه‌رمووی : یان دارتاشه یان به‌رگدووره
• له‌وکاته یه‌کێک گوێی لێ بوو به‌په‌له چوو لای پیاوه‌که وتی : جه‌نابت چ کاره‌ی
• پیاوه‌که وتی : پێشتر دارتاش بووم به‌لام ئێستا به‌رگدوورم !!!!!!!!!!!
ئیمام فه‌رموویه‌تی له‌وکاته‌ی مندال بووم خه‌ونم به پیاوێك بینی پێش نوێژی بۆ خه‌لك ده‌کا منیش لێی نزیك بوومه‌وه پێم وت : فێرم که ، پیاوه‌که ته‌رازوویه‌کی ده‌رهێنا له‌ناو گیرفانی و دایه ده‌ستم وپێی وتم : ئه‌مه بۆ تۆیه !!
ئه‌م خه‌ونه‌م بۆ یه‌کێک له زاناکان گێرایه‌وه ، که گوێی لێ بوو فه‌رمووی : تۆ گه‌وره ده‌بی و له‌سه‌ر ڕێ و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه‌وسلم) ده‌رۆی
ئیمام فه‌رموویه‌تی : ئیمام عه‌لیم له‌خه‌وندا بینی ، ئیمام هاته لام و سه‌لامی لێ کردم وته‌وقه‌ی کردم و ئه‌نگوستیله‌ی خۆی له په‌نجه‌ی پیرۆزی هێنا ده‌ره‌وه و له په‌نجه‌ی منی دانا
که‌به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵسامه‌وه ، چوومه لای مامم که له‌خه‌ون شاره‌زا بوو که خه‌ونه‌که‌م بۆ گێراوه وتی : ته‌وقه کردن له‌گه‌لت دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له سزا و دانانی ئه‌نگوستیله‌ی له په‌نجه‌ت مانای ئه‌وه‌یه که ناوی تۆ وه‌کو ناوی ئیمامی عه‌لی له‌هه‌موو شوێنیك بلاو ده‌بێته‌وه
ئیمامی ره‌بیعی کوڕی سلێمان فه‌رموویه‌تی : ئیمامی شافعیم له خه‌وندا بینی لیم پرسی : چیت به‌سه‌ر هات دوایی مردنت ؟؟
فه‌رمووی : خوایی گه‌وره منی له‌سه‌ر کورسیه‌کی زێر دانا و دوڕ و مه‌رجانی به‌سه‌ر داباراندم !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
ئه‌و جێگایه‌نه‌ی که مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی تێدا په‌یره‌و ده‌کرێ زاله
عێراق و میسر و لبنان و فه‌له‌ستین وئوردن و سوریا و وه کوردستانیش بهههرچوارپارچهوه هه‌تا ده‌گاته شیشان و داخستان و ئهرمینه وه یه‌مه‌ن زۆری شافعین وه به‌حرین که مالیکی و شافعین وه ده‌وله‌تی ئه‌نده‌نوسیا و مالیزیا و فلیپین و سیلان و تایله‌ند و وه باشوری هیند و سوماڵ و ئهریتیاریا و جیبۆتی و ئه‌سوبیا ( حه‌به‌شه ) و تنزانيا – كينيا ئۆغه‌ندا و مدغشقر و
ئوسترالیا چهندههایی تر ...............
ئاماده‌کردنی : one
ده‌ستت خۆش بێ بۆم ئه‌م هه‌واله
خوا هیدایه‌تی ده‌دا ان شاءالله ده‌بیته موسلمان
[size=24]ناوی محمدی کوری ئیدریسی کوری عه‌بباسی کوری عوسمانی کوری شافعی کوری ئهسسبائی کوڕی عوبه‌یدی کوری عه‌بد یه‌زیدی کوری هاشمی کوری عبدالمطلب که پاپیری پێغه‌مبه‌ره ( صل الله علیه وسلم ) .
دایکی ئیمامیش ناوی : فاتیمه‌ی کچی عبدالله‌ی کوری ئه‌لحه‌سه‌نی کوری ئه‌لحوسه‌ینی کوری ئیمامی عه‌لیه خوا له‌هه‌موویان رازی بی .
ئیمام شافعی فه‌رموویه‌تی : له سه‌ره‌تایی ژیانم زۆرم حه‌ز له شیعر بوو ، رۆژێکیان له‌سه‌ر جێگایه‌کی به‌رز ده‌رۆیشتم له مینا ، له ناکاو گوێم له ده‌نگێك بوو له دواوه ئه‌یوت : خۆت خه‌ریك بکه به ( فقه ) و شه‌رع !
که ئاوڕم داوه که‌سم نه‌بینی !!
له ته‌مه‌نی پانزه ساڵی رێی پێدرا فه‌توا بدا !!!
ئینجا چوو بۆلای ئیمامی مالك له مه‌دینه ،به‌لام پێش ئه‌وه‌ی بروا داوای له والی مه‌ککه کرد که نامه‌یه‌ك بنوسی بۆ والی شاری مه‌دینه تاوه‌کو یارمه‌تی بدات بچێته خزمه‌ت ئیمامی مالك له‌به‌ر والی مه‌ککه ئیمام شافعی زۆرخۆشده‌ویست داواکه‌ی جێ به‌جێ کرد ، که گه‌یشته ئه‌و شاره هه‌ردوو نامه‌که‌ی دا ده‌ست والی شاری مه‌دینه، کاتێك والی نامه‌که‌ی خوێنده‌وه، سه‌یری ئیمام شافعی کرد وتی : کوری شیرینم : سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر والی مه‌ککه داوای لێکردبام له مه‌دینه بۆ ناو مه‌ککه به پێیان برۆم، زۆر لام ئاسانتر بوو له‌وه‌ی بچم بۆلای ئیمام مالك
ئیمام فه‌رمووی : ده‌توانی بیهێنی بۆ ئێره !!
والیهکه وتی : نه‌خێر !! له‌وانه‌یه رێگامان پێ بدات چاومان پێ بکه‌وێ له‌مالی خۆی به‌هه‌رحال بابچین بۆ ماڵی هه‌ردووکیان چوون بۆ مالی ئیمام ماڵك که‌گه‌یشتنه مالی یه‌کێك له له پیاوه‌کانی والی له‌ده‌رگایی دا دوای که‌مێك خزمه‌تکارێك ده‌رگایی کرده‌وه
والی پێی وت : به‌گه‌وره‌ت بلی والی له‌به‌ر ده‌رگایی تۆیه !!
خزمه‌تکاره‌که چوه ژوور پاش که‌مێک هاته ده‌ره‌وه وتی : گه‌وره‌م ده‌لێ : ئه‌گه‌ر پرسیارت هه‌یه بینوسه تاوهلامت ده‌مه‌وه ، ئه‌گه‌ر بۆ گوێ گرتنی فهرموودههاتی به‌خۆت ده‌زانی که‌ی فه‌رمووده ده‌گێرمه‌وه!!!
والی وتی: برۆ پێی بلێ : نامه‌یه‌كت بۆهاتوه له والی مه‌ککه
له‌م کاته خزمه‌تکاره‌که چووه ژوور و کورسیه‌کی هێنا ده‌ره‌وه وداینا ، دوایی که‌مێك ئیمام مالك هاته ده‌ره‌وه، ههرکهدانیشت والی مه‌دینه نامه‌که‌ی دا ده‌ستی ، که ئیمام مالك نامه‌که‌ی خوێنده‌وه گهراندیهوه ده‌ست والی وتی : سبحان الله وای لێ هاتوه زانستی پێغه‌مبه‌ر( صل الله علیه‌وسلم) بهواسطه وه‌بگیرێ ! والی که ئه‌مه‌ی بیست جورئه‌تی نه‌کرد وه‌لامی بداته‌وه !!!
له‌م کاته ئیمامی شافعی هاته پێشه‌وه و فه‌رمووی : خوایی گه‌وره چاکت بکا، من کابرایه‌کی له تیره‌ی عبد مهنافم ئاوا و ئاوام به‌سه‌رهاتووه........................
که ئیمام مالك ئه‌مه گوێ لێ بوو، قسه‌کانی ئیمامی شافعی زۆر پێ خۆش بوو ، لێێ پرسی ناوت چیه؟
وتی : موحه‌ممه‌د
ئیمام مالك فه‌رمووی : ئه‌ی موحمه‌د له خوایی گه‌وره بترسێ و خۆت له‌گوناه بپارێزه، چونکه تۆ ده‌بیه خاوه‌ن پله‌و پایه‌کی به‌رز منیش ئه‌بینم خوایی گه‌وره نورێکی له دڵ دانای نه‌که‌ی بهگوناههکانت بیکوژێنیه‌وه
ئیمام شافعی وتی : گوێ بیست و گوێ رایهلم
ئیمام مالك فه‌رمووی : به‌یانی وه‌ره‌وه لام تاوه‌کو موهتتهئهکهم بخوێنی .
بۆ به‌یانی ئیمام شافعی چووه خزمه‌تی ئیمام مالك ، ئیمام مالك ویستی موهتتهئهکهی بخوێنێ ، به‌لام ئیمام شافعی پێی وت: من ئه‌م کتێبه‌م له‌به‌ره !!!
ئیمام مالك وتی : بۆم بخوێنه !!
ئیمام شافعی ده‌ستی کرد به خوێنده‌وه‌ی ، ئیمام ناوه ناوه راده‌وه‌ستا نه‌وه‌ك ئیمام مالك بێزاربووبێ، به‌لام ئیمام ده‌یفه‌رموو : بخوێنه .... به‌راستی خوێندنه‌وه‌که‌ت زۆر خۆشه !!!
به‌م جۆره ئیمام شافعی بووه قوتابی ئیمام مالك دوای ماوه‌یه‌کی زۆر لای ئیمام ئیزنی لێ خواست بچێت بۆ شاری به‌غدا ئیمامیش رێی پێدا
که ئیمام گه‌یشته شاری به‌غدا زۆر گفت‌و گۆی له‌گه‌ل زانایانی عێراق کرد به‌تایبه‌تی له‌گه‌ل ئیمامی موحهممدهی کوری حه‌سه‌نی شهبیانی قوتابی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه که موحممه‌د زانی زۆر شاره‌زایه، بردیه‌وه مالی خۆی ورێی پێدا کتێبه‌کانی بۆ خۆی بنوسێ.
ئاماده‌کردنی One
[/size]
[size=24]بسم الله الرحمن الرحیم
ئێستا زۆرجار گوێمان لێ ده‌بێ که له پێش نوێژی ( جومعه ) نوێژی سوننه‌ت نیه پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) و ئه‌سحابه‌کان و تابعین که‌سی تر نه‌یان کردووه .............
به‌ڵکو ئه‌مه وانیه بهڵغهش ئه‌مانه‌ن که کردوویانه
یه‌که‌م : ذکر اب حجر حدیثا وهو عن ابی هریره ( کان یصلی قبل الجمعه رکعتین وبعدها اربعا ) وذکر الزیلعی وابن حجر حدیثا وهو ما رواه ابن ماجه فی سننه عن ابی وجابر قالا : جا‌ء سلیك الغطفانی ورسول الله یخطب فقال له النبی ( اصلیت رکعتین قبل ان تجیء ؟ قال لا ، قال فصل رکعتین وتجوز فیهما ) رواه ابن ماجه باسناده صحیح وقال الحافظ العراقی اسناده صحیح
قال الحافظ فی التخلیص: وحکی المجد بن تیمیه ان قوله ( قبل ان تجئ ) دلیل علی سنه الجمعه القبلیه.
دووه‌م : پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێ : { بین کل اذانین صلاه } رواه البخاری ومسلم واته له‌نێوان ههربانگ و ئیقامهتێکدا نوێژی سوننه‌ت هه‌یه سێ جار وای وت
سێیه‌م : پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێ : { ما من صلاه مفروضه الا وبین یدیها رکعتان } رواه ابن حبان وصححه ، گشت نوێژێکی واجب دوو رکعه‌ت سوننه‌تی له پێشدا هه‌یه ، که ده‌زانین نوێژی جومعه‌ش واجبه ؟؟؟ که‌وابوو دوو ركعاتی له پێشه
چواره‌م : عن عبدالله بن مسعود ( رضی الله عنه ) { انه کان یصلی قبل الجمعه اربعا وبعدها اربعا وکان یامر بها } واته بن مسعود ( رضی الله عنه ) : چوار رکعاتی ده‌کرد له پێش جومعه و چواریشی ده‌کرد ده‌کرد له‌دوایدا ، فه‌رمانیشی ده‌کرد به‌خه‌ڵکدا که‌وا بکه‌ن ،
پێنجه‌م ( ان عبدالله بن مسعود کان یصلی قبلها – ای الجمعه - اربع رکعات وبعدها اربع رکعات )
شه‌شه‌م : ئیمامی بوخاری له سه‌حیحه‌که‌یدا باسێکی ته‌رخانکردووه به‌ناوی ( باب الصلاه قبل الجمعه وبعدها ) وه له‌و حه‌دیسانه‌ی له‌و بابه‌ته‌دا هێناویه‌تیه‌وه { ان رسول الله کان یصلی قبل الظهر رکعتین وبعدها رکعتین } وه زانایانی حه‌دیس فه‌رموویانه { مه‌به‌ستی بوخاری له هێنانی ئه‌م حه‌دیسه‌دا ئه‌وه‌یه که جیاوازی له نێوان سوننه‌تی نوێژی نیوه‌رۆ و سوننه‌تی نوێژی جومعه‌دا نیه ، چونکه نوێژی جومعه له جیاتی نوێژی نیوه‌ڕۆ ده‌کرێ ، بۆیه ئیمامی بوخاری سوننه‌تی جومعه‌ی له‌سه‌ر سوننه‌تی نیوه‌ڕۆ قیاس کردووه )
ئیمامی (( نه‌وه‌وی )) ئه‌فه‌رمووێ : له پێش نوێژی جومعه‌دا ئه‌و دوو جۆره سوننه‌ته هه‌یه که له پێش نوێژی نیوه‌رۆ هه‌یه ، واته : دوو رکعات یان چوار رکعات
هه‌رچه‌نده یه‌ك به‌ڵگه به‌سه بۆ بابه‌ته‌که به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی گومان نه‌مێنی وه‌لامێکی پوخت بێ ئه‌وا شه‌ش به‌ڵگه‌م هێناوه بۆیه بێ دوو دلی ئه‌و سوننه‌ته بکه و خۆت له‌و خێره بێ به‌ش مه‌که
السلام علیك ورحمه االله
ئاماده‌کردنی one
[/size]
سوپاس.....................
سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌رێز....................
خۆشحال که بابه‌ته‌کانم به دلی ئێوه‌یه
ئێوه‌ش له دوعایی خێر بێبه‌شمان نه‌که‌ن
[size=24]بسم الله الرحم الرحیم
ئایا له خوا پارانه‌وه به ده‌ست پان کردنه‌وه و به‌رزکردنه‌وه له نوێژه واجبه‌کان له کۆتاییشدا ده‌ست به‌سه‌ر ده‌م و چاو داهێنان بیدعه‌یه ، ئه‌گه‌ر موسلمان وابکا سزای ئاگری دۆزه‌خه ؟؟
نه‌خێر وانیه
پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێ : ان ربکم حیی کریم یستحی من عبیده اذا رفعوا ایدیهم الیه ان یردها صفرا )
وه قال – ابو دراء – رضی الله عنه ( ارفعوا هذه الایدی قبل ان تغل بالاغلال )
وه مجاهیدی تابعی جلیل ده‌فه‌رموێ ( ان الصلاه جعلت فی خیر الساعات فعلیکم بالدعاء خلف الصلوات )
وه ئیمامی عومه‌ر ده‌فه‌رموێ ( رضی الله عنه ) { کان رسول الله ( صل الله علیه وسلم ) اذا مد یدیه فی الدعا‌ء لم یردها حتی یسمح بهما وجهه ) رواه الترمذی و الحاکم .
که‌واته بێ گومان پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) له پارانه‌وه ده‌ستی به‌رزکردۆته‌وه و فه‌رمانیشی پێداوه و سونه‌ته له هه‌مووکاتێکدا به‌لام نابیبوترێ ئه‌م کاره له هه‌موو کاتێکدا سونه‌تته ئیلا له‌دوایی نوێژه واجبه‌کان نه‌بێ ؟؟
ئایا له‌م باره‌یه‌وه هیچ حه‌دیسێك یان هیچ فه‌رمووده‌یه‌کی سه‌حابی یان تابعینهك هه‌یه بلی که له دوایی نوێژی واجب ده‌ست به‌رزکردنه‌وه نیه ؟؟؟؟
هه‌ر حه‌دیسێک که پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی ئه‌گه‌ر یه‌ك حه‌دیس بێ ئه‌وا مادام دژی ئه‌و حه‌دیسه حه‌دیسی تر نه‌بی ئه‌وا هه‌تا هه‌تایه ئیشی پێده‌کرێ ............
(( ابن القیم )) که زانایه‌کی پێشه‌وایه لهحهدیس و فقه ، پارانه‌وه و ده‌ست به‌رزکردنه‌وه له دوای نوێژه‌کان به دوومه‌رجی سه‌ره‌کی بۆ قبول بوونی دوعاکان .
هه‌روه‌ها خاوه‌نی کتێبی (( سبل السلام )) دوایی هێنانی ژماره‌یه‌ك حه‌دیس له‌م باره‌وه ده‌فه‌رموێ (( ئه‌م حه‌دیسانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رزکردنه‌وه له پارانه‌وه سوننه‌ته و حه‌دیس له‌و باره‌یه‌وه زۆره . ))
وه حه‌دیسی ده‌ست به‌رزکردنه‌وه ئه‌وه‌نده زۆرن که زانایه‌کی حه‌دیسی (( منذری )) کتێبێکی تایبه‌تی له‌سه‌ر داناوه )
وه عن عائیشه انها ( رات النبی یدعو رافعا یدیه ) راوه مسلم
وه ده‌رباره‌ی ئه‌م حه‌دیسه که ئه‌نه‌س ده‌فه‌رمووێ (( لم یکن رسول الله یرفع یدیه فی شئ من الدعا‌ء الا فی الاستسقاء ))
مه‌به‌ست له‌م ریوایه‌ته موباله‌غه‌یه ، واته پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) له هیچ پاڕانه‌وه‌یه‌ك ده‌ستی زۆر به‌رزنه‌کردۆته‌وه وه‌کو ئه‌وه‌ی له نوێژه بارانه‌دا ده‌ستی به‌رزکردۆته‌وه .
وه ئیمامی قه‌سته‌لانی له شه‌رحی ئه‌م حه‌دیسه ده‌لێی : ئه‌و ده‌ست به‌رزکردنه‌وه له‌م ریوایه‌ته مه‌به‌ست ده‌ست به‌رزکردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ته نه‌ك ده‌ست به‌رزکرنه‌وه له بنه‌ڕه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌کی گشتی ، چونکه شێوه‌ی ده‌ست به‌رزکردنه‌وه له نوێژه بارانه جیایه له‌گه‌ل ده‌ست به‌رزکردنه‌وه‌ی دیکه
ئاماده‌کردنی one[/size]
(( ابن الحبان )) له قه‌یسی کوری قووبهیعهوه ده‌گێرێته‌وه که فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ئه‌وه‌ی ئیمانی نه‌هێنابێ ، له عاله‌می بهڕزهخدا ئیجازه‌ی ناده‌ن قسه له‌گه‌ل مردووه‌کاندا بکا یه‌کێك عه‌رزی کرد ئه‌ی ڕه‌سولی خوا!! بۆچی مردووش قسه ده‌که‌ن ؟؟
فه‌رمووی : به‌ڵێ : زیاره‌تی یه‌کتریش ده‌که‌ن .
له پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) حه‌زره‌تی عومه‌ر ( رضی الله عنه ) هه‌موو ساڵێك بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌وابه‌که‌ی هه‌دیه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) بکا ده‌چوو بۆ عه‌مره
(( ابن موفق )) هه‌ر به‌و نیه‌ته حه‌فتا جار حه‌جی کردووه و (( ابن سراج )) زیاتر له ده هه‌زار جار قورئانی خه‌تم کرد .
له کتێبی (( روض )) دا باس ده‌کا که ئافهرتێك ناوی (( باهینه )) بوو، زۆر له عیبادهت گوزاربوو ، له‌کاتی سه‌ره‌مه‌رگدا سه‌ری به‌رزکرده‌وه گوتی : ئه‌ی ئه‌و زاته‌ی که تێشو و زه‌خیره‌ی منی و له‌کاتی ژیان و مه‌رگدا پشت و په‌نامی ! له‌کاتی سه‌ره‌مه‌رگدا ڕیسوام مه‌که و له قه‌بردا وه‌حشه‌ت زه‌ده‌م مه‌که ، که وه‌فاتی کرد کوره‌که‌ی هه‌موو رۆژی جومعه ده‌چووه سه‌ر قه‌بری و قورئانی ده‌خوێند سه‌وابه‌که‌ی هه‌دیه‌ی بۆ دایکی ده‌کرد و بۆ باقی مردووه‌کان دوعایی ده‌کرد ، شه‌وێك له خه‌ویدا چاوی به دایکی که‌وت ولێ‌ی پرسی دایه گیان ! حاڵت چۆنه ، گوتی : عه‌زابی قه‌بر زۆر ناخۆشه ، به‌لام له سایه‌ی خواوه من زۆر ڕاحه‌تم ، جێگایی نوستنم له‌گوڵ و ڕێحان دروست کراوه و سه‌رین و پشتهمالی ئاوریشمی له‌سه‌ره تا رۆژی قیامه‌ت ئه‌وها ده‌بم کوره‌که گوتی : دایه بفه‌رموو بزانه من ده‌توانم چ خزمه‌تێکت پێ بکه‌م ؟ گوتی : ئه‌وه که هه‌موو رۆژی جومعه دێی و قورئان ده‌خوێنی ته‌رکی مه‌که ، چونکه که تۆ دێی هه‌موو قه‌برستانه‌که خۆشحال ده‌بن و مژده‌م ده‌ده‌نێ ده‌لێن : کوره‌که‌ت هات ، منیش به هاتنی تۆ خۆشحال ده‌بم و ئه‌وانیش خۆشحال ده‌بن.
ئه‌وه‌ش رای هه‌رچوار مه‌زهه‌به‌که له‌سه‌ر دروستی ئه‌م کاره
قال الشافعي رحمه الله: ويستحب أن يقرأ عنده شي‌ء من القرآ‌ن وإن ختموا القرآ‌ن عنده كان حسنا
وقال النووي رحمه الله في شرح المهذب: يستحب لزائر القبور أن يقرأ ما تيسر من القرآ‌ن ويدعو له‌م عقبها نص عليه الشافعي واتفق عليه الأصحاب وزاد في موضع آخر: وإن ختموا القرآ‌ن على القبر كان أفضل.
وقال العسقلاني عندما سئل عن وصول ثواب القراءة للميت ما يلي: هي مسالة مشهورة والحاصل ان اكثر المتقدمين من العلما‌ء نصوا على الوصول وان المختار الوقف عن الجزم على المسالة مع استحباب عمله والإكثار منه
مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی
قال العلامة البدر العيني في شرحه على كنز الدقائق ما نصه: يصل إلى الميت جميع أنواع البر من صلاة أو صوم أو حج أو صدقة أو ذكر أو غير ذلك
مه‌زهه‌بی مالکی
قال القاضي عياض في شرحه على صحيح مسلم في حديث الجريدتين عند قوله صلى الله عليه وآله وسلم «لعله يخفف عنهما مادامتا رطبتين»([39]) ما نصه: (أخذ العلما‌ء من هذا الحديث استحباب قراءة القرآ‌ن على الميت لأنه إذا خفف عنه بتسبيح الجريدتين وهما جماد فقراءة القرآ‌ن أولى).
مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی
وقال الشيخ ابن القيم في كتاب الروح ما نصه: وقد ذكر عن جماعة من السلف أنهم أوصوا أن يقرأ عند قبورهم وقت الدفن قال عبدالحق: يروى أن عبدالله ابن عمر أمر أن يقرأ عند قبره سورة البقرة وكان الإمام أحمد ينكر ذلك أولا حيث لم يبلغه فيه أثر ثم رجع وقال الخلال في كتاب الجامع : القراءة عند القبور عن عبدالرحمن بن العلاء بن اللجلاج عن أبيه قال: قال أبي إذا أنا مت فضعني في اللحد وقل: بسم الله وعلى سنة رسول الله وسن علي التراب سنا واقرأ عند رأسي بفاتحة البقرة وخاتمتها فإني سمعت عبدالله بن عمر يقول ذلك قال عباس الدوري : سألت أحمد بن حنبل قلت تحفظ في القراءة عند القبر شيئا فقال : لا وسألت يحيى بن معين فحدثني بهذا الحديث قال الخلال: وأخبرني الحسن بن أحمد الوارق حدثني علي بن موسى الحداد وكان صدوقا قال: كنت مع أحمد بن حنبل ومحمد بن قدامة الجوهري في جنازة فلما دفن الميت جلس رجل ضرير يقرأ عند القبر فقال له أحمد: يا هذا إن القراءة عند القبر بدعة فلما خرجا من المقابر قال محمد بن قدامة لأحمد بن حنبل: يا أبا عبدالله ما تقول في مبشر الحلبي؟ قال: ثقة قال: كتبت عنه شيئا؟ قال نعم قال: فأخبرني مبشر عن عبدالرحمن بن اللجلاج عن أبيه أنه أوصى إذا دفن أن يقرأ عند رأسه بفاتحة البقرة وخاتمتها وقال سمعت ابن عمر يوصي بذلك فقال له أحمد: فارجع وقل للرجل يقرأ (وورد مرفوعا في بداية الباب).
وقال الشيخ الإمام أبو محمد بن قدامة المقدسي في آخر كتاب الجنائز من (مغنيه) ما نصه: لا بأس بالقراءة عند القبر وقد روى عن أحمد أنه قال: (إذا دخلتم المقابر فاقرؤوا آية الكرسي وثلاث مرات قل هو الله أحد ثم قل : اللهم إن فضله لأهل المقابر).
ئاماده‌کردنی one
ئةوةى كورد ماكسىش هةلةى كردووه هتا سايتى بةختةوةرى ئةم بابةتةى دانا ئاكادارم كردنةوة كة ئةوة ئةسل و ئةساسى نيه بةلكةشم بؤ هينانةوه لايان برد
تؤش برؤ هةندى لةو دوعايه كؤبى بكه و لةكؤكل بكةرئ بزانه ج فةتوايك هةيه دةربارةى
bbwra bra barezakam ama dw3aia hich asl w asasiky nia
bro la google bgare bzanm fatwai chan dawa
hyadarm labbrdre ama dw3aia
swpas bo toi barez
که منداڵ بووم دایکم نوێژی بۆ خوا ده‌کرد ، له خۆشه‌وستی دایکم خوام خۆش ده‌ویست ، ئێستا له خۆشه‌وستی خوا دایکم زیاتر خۆش ده‌وێ
ئه‌بوو علی ڕازی وتی :
به‌رێگایی شام دا ده‌رۆیشتین هه‌ندێ منداڵمان بینی له‌ناو خۆڵدا یاریان ده‌کرد ، ته‌پ و تۆزیان کردبوو پێم وتن له‌سه‌ر خۆبن و وا تۆزاوی بوون ، مندالێکیان پێی وتم ، ئه‌ی تۆ چی ده‌که‌ی کاتێ که ده‌تخه‌نه قه‌بره‌وه گڵ ده‌که‌ن به‌سه‌رتا ، له‌م قسه‌یه بێ هۆش که‌وتم ..................
کاتێ هۆشم هاته‌وه بینیم مندڵه‌کان لای سه‌رمه‌وه دانیشتبوون ده‌گریان ، به منداڵه‌کانم ووت : ئایا فێلێكت هه‌یه تا له‌و گڵه رابکه‌ین ، وتی نازانم ، به‌لام له یه‌کێکی تر پرسیار بکه ، وتم کێ یه ئه‌و که‌سه ؟ وتی عه‌قلی خۆته .
عومه‌ری کوری خه‌تاب به‌لای کۆمه‌لێك منداڵ دا رۆیشت که یاریان ده‌کرد ، که عبدالله‌ی کوری زوبێریان له‌ناودابوو ، کاتێ منداڵه‌کان عومه‌ریان بینی ، هه‌موویان رایان کرد و بڵاوه‌یان لێ کرد، به‌ڵام عبداڵله له شوێنی خۆی وه‌ستا و رای نه‌کرد ، عومه‌ر لێی پرسی ئه‌ی تۆ بۆ وه‌ك هاورێکانت ڕات نه‌کرد؟ عبدالله ووتی : ئه‌ی ئه‌میری موسڵمان من تاوانێکم نه کردووه تا لێت بترسێم ، رێگاکه‌ش ته‌سك نیه تا رێگه‌که‌ت بۆ چۆل بکه‌م
عومه‌ر به‌م وه‌لامه دڵخۆش بوو.
ئا : one
ووتراوه : هه‌موو خۆشه‌ویستێ که خۆشت ویستوه ، رۆژێك ده‌بێ که‌لێی جیاببتهوه ، یه‌ك خۆشه‌ویست نه‌بێ ، که ئه‌و له‌گه‌ڵتایه له هه‌ر شوێنێك بیت ، ل ژیانتا و له‌دوای مردنیش بۆی بگونجێ ، هه‌ردوو ژینت بۆ ده‌گونجێنی ، خۆشه‌ویستی خۆتی بده‌رێ ، ناڕه‌حه‌تی دونیا و رۆژی قیامه‌ت له‌سه‌ر ئاسان ده‌کا ، ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ش خوای تاك و ته‌نهایه .
به ده‌شته‌کی یه‌کیان ووت : تۆ هه‌ر ده‌مریت! ئه‌ویش وتی : مردن بۆ کوێم ده‌بات؟ وتیان : بۆلای خوایی گه‌وره . وتی : چونم بۆ لای خوای گه‌وره زیانم پێ ناگه‌ینێ ، خوای گه‌وره له دونیادا سه‌رپه‌رشتی کردووم له دوای مردنیش سه‌رپه‌رشتیم ده‌کات.
ئیمامی غه‌زالی : ئامۆژگاری کردن ئاسانه ، وه‌رگرتنی گرانه به‌لای خه‌ڵکه‌وه .
له ئه‌بو حازمیان پرسی :
سوپاسگوزاری چاو چی یه ؟ ووتی : ئه‌گه‌ر خێری بینی بڵاوی بکاته‌وه ، ئه‌گه‌ر شه‌ری بینی دایپۆشی .
ئیبن قه‌ییم ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ ) ده‌فه‌رمووێ : بۆ تاوان باران سێ رووباری گه‌وره هه‌یه له دنیادا خۆیانی تیا پاك بکه‌نه‌وه . خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ رووباره‌دا خۆیان پاك نه‌کرده‌وه ، ئه‌وا له رۆژی قیامه‌ت له‌ناو رووباری دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه
رووباره‌کانیش
رووباری ته‌وبه‌ی نه‌سوح
رووباری چاکه کردن : که‌وا تاوانه‌کان پاك ده‌کاته‌وه که ده‌وریان لێ داوه .
رووباری به‌ڵا و موصیبه گه‌وره‌کان : که گوناه ده‌شۆنه‌وه ، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره خێرێ بۆ که‌سێك بوێ ، ئه‌وا له یه‌کێ له‌م سێ رووباره‌ی ده‌خات ، تاك و پاك بێته‌وه له‌رۆژی قیامه‌تدا به‌چاکی پاکی بمێنێته‌وه ، ئیتر پێویستی به رووباری چواره‌م نابێ .
ئا :one
[center][size=24]Gone, gone forever, 'tis a solemn sound,
And the old year has gained the other shore;
So swiftly fly the messengers of time,
That ere we know it, it is ours no more.
[/size][/center]
[size=24]پیرۆزه خاتوو یاس هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم...
ان شاءالله هه‌روا له‌خۆشیدا ده‌بی.....
سه‌ركه‌وتن بۆ خاتوو " یاس "ـی به‌ڕێز
ته‌مه‌ن درێژی و خۆشگوزه‌رانی له هه‌موو بواره‌كانی ژیانت
[/size]
له ده رۆژی کۆتایی حاجیانه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم
نۆمینه‌ی حاجییان
1. له‌باره‌ی نۆمینه‌ی حاجیانه‌وه: ئه‌و فه‌رمووده ساغ و دروسته هه‌یه که ده‌فه‌رموێ: هیچ کرده‌وه‌یه‌کی چاکه له هیچ رۆژێکدا نییه لای خوا خۆشهویستربێ له‌کرده‌وه‌ی چاکه‌ی ئه‌و ده رۆژه.
2. به‌رۆژووبوونی هه‌ر نۆ رۆژه‌که‌ی پێش جه‌ژنی قوربانیش سوننه‌ته‌و له‌حه‌زره‌تی حه‌فسه‌وه فه‌رمووده‌ی ساغ و دروست ریوایه‌ت کراوه..
3. به‌رۆژووبوون لهنۆیهم رۆژی زیلحیججه‌دا که‌رۆژی عه‌ره‌فه‌یه له ئوممو سه‌له‌مه‌و ئهبوقهتادهوه ریوایه‌ت کراوه، و خێرێکی زۆرگه‌وره‌ی هه‌یه،و ده‌بێته هۆی پاککردنه‌وه‌ی گوناهی ساڵی رابوردو داهاتوو. هه‌رچه‌ند له‌ناو فه‌رمووده‌که دا لێیخۆشبوون نه‌به‌ستراوه به گوناهی پچووکه‌وه و ره‌هایه، من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌و گوناهانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌مافی خه‌ڵکییه‌وه نه‌بێ، به‌و رۆژووه خوا لێی خۆش ئه‌بێ..(خواش زاناتره). ئه‌مه‌ش نۆمینه‌ی حاجیان بوو، هه‌شت رۆژه‌که‌ی بۆ هه‌موان، و رۆژی عهرهفهیش بۆ جگه له‌وانه‌ی خه‌ریکی حه‌جن.
له‌باره‌ی نۆمینه‌ی حاجیانیشهوه كۆمه‌ڵێ فه‌رمووده‌ی ساغ و دروست هه‌ن كه روونیان كردۆته‌وه كرده‌وه‌ی چاكه له‌و نۆ رۆژه‌ی زیلحیججه‌دا خێرێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، و به‌تایبه‌ت رۆژووگرتن له رۆژی عه‌ره‌فه‌دا، له‌باره‌ی كرده‌وه‌ی چاكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ترمزی ئه‌م فه‌رمووده ساغ ودروستهمان بۆ باس ئه‌كات:
" عَنْ ابْن عَبَّاس قَالَ: قَالَ رَسول اللَّه صل اللـه علیه واله وسلم: مَا منْ أَيَّام الْعَمَل الصَّالح فيهنَّ أَحَبّ إلَى اللَّه منْ هَذه اڵايَّام الْعَشْر، فَقَالوا يَا رَسولَ اللَّه: وَلا الْجهَاد في سَبيل اللَّه فَقَالَ رَسول اللَّه صل اللـه علیه واله وسلم: وَلا الْجهَاد في سَبيل اللَّه، إلا رَجلٌ خَرَجَ بنَفسه وَمَاله فَلَمْ يَرْجعْ منْ ذَلكَ بشَيْء(7). واته: ئیبنو ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازی بێ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ فه‌رمووی: له هیچ رۆژێكدا هیچ كرده‌وه‌یه‌كی چاكه نییه لای خوا خۆشهویستربێ له‌كرده‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌م ده‌رۆژه.. عه‌رزیان كرد ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! جیهاد له‌رێی خوایشدا؟ فه‌رمووی: جیهاد له‌رێی خوایشدا، مه‌گه‌ر جیهادی پیاوێك به‌سه‌رو ماڵه‌وه بروات و له‌رێی خوادا به‌ختیان بكات و نه‌گه‌رێته‌وه.
خوایش له‌قورئانا سوێندی به‌گه‌وره‌یی ئه‌م ده‌رۆژه خواردووه و فه‌رموویه‌تی: وَالْفَجْر وَلَيَال عَشْر (8) واته: سوێند به‌كاتی به‌ره‌به‌یان، و ده شه‌وه‌كه. به‌شی زۆری زانایان ده‌فه‌رموون: مه‌به‌ست له‌م ده شه‌وه، ده شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی زیلحیججه‌یه..
له‌باره‌ی رۆژووی نۆ رۆژی سه‌ره‌تای زیلحیججهوه هه‌ندێ فه‌رمووده‌ی دروست هاتوون، به‌تایبه‌ت ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه نه‌سائی و ئه‌حمه‌د له حه‌زره‌تی حه‌فسه‌وه ریوایه‌تیان كردووه، كه فه‌رموویه‌تی: أَرْبَعٌ لَمْ يَكنْ يَدَعهنَّ رَسول اللَّه صل اللـه علیه واله وسلم: صيَام عَاشورَاءَ ، وَالْعَشْر ، وَثَلاثَة أَيَّام منْ كلّ شَهْر، وَالرَّكْعَتَيْن قَبْلَ الْغَدَاة چوار شت هه‌ن كه پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ وازی لێ نه‌هێناون: رۆژووی عاشوورا، و دهرۆژهكهی زیلحیججه، و سێ رۆژ له‌هه‌ر مانگێكدا، و دووركاتی پێش نوێژی به‌یانی.(9).
به‌ڵام ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه له‌وباره‌وه له ئه‌بو
هوره‌یره‌وه ریوایه‌ت كراوه: عَنْ أَبي هرَيْرَةَ عَنْ النَّبيّ صل اللـه علیه واله وسلم قَالَ: مَا منْ أَيَّام أَحَبّ إلَى اللَّه أَنْ يتَعَبَّدَ لَه فيهَا منْ عَشْر ذي الْحجَّة، يَعْدل صيَام كلّ يَوْم منْهَا بصيَام سَنَة، وَقيَام كلّ لَيْلَة منْهَا بقيَام لَيْلَة الْقَدْر .(10) ترمزی لهكوۆتاییهكهیا ده‌فه‌رموێ: فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه.
له فه‌رمووده‌یه‌كدا ئه‌بوداود له دایكی موسوڵمانان ئوممو سه‌له‌مه‌وه ریوایه‌تی ئه‌كات كه پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ له نۆی زیلحیججه‌دا به‌رۆژوو بووه. وقالت أم سلمة رضي الله عنها: كَانَ رَسول اللَّه صل اللـه علیه واله وسلم يَصوم تسْعَ ذي الْحجَّة وَيَوْمَ عَاشورَاءَ.(11) واته: ئوممو سه‌له‌مه خوا لێی رازی بێ، فه‌رمووی: پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ رۆژی نۆیه‌می زیلحیججه، و رۆژی عاشوورا به‌رۆژوو ئه‌بوو..
ئه‌م فه‌رموودانه هه‌موو به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر سوونه‌ت بوونی رۆژووگرتن له سه‌ره‌تای مانگی زیلحیججه‌دا.
لهموسنهدی ئه‌حمه‌دا ئه‌م فه‌رمووده‌یه له‌ئیبنو عومه‌ره‌وه ریوایه‌ت ده‌كات كه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی: مَا منْ أَيَّام أَعْظَم عنْد اللَّه, وَلا أَحَبّ إلَيْه الْعَمَل فيهنَّ, منْ هَذه اڵايَّام الْعَشْر, َفأَكْثروا يهنَّ منْ التَّهْليل وَالتَّكْبير وَالتَّحْميد (12). واته: هیچ رۆژێ نییه كردوهی چاكه تیایا لای خوا خێرترو خۆشهویستربێ له‌م دهرۆژهی زیلحیججه، ئێوه لائیلاهه ئیلله‌ڵلا و ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ر، وئهلحمدو لیللای زۆری تیا بكه‌ن.(13)
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین كه ئیبنو عومه‌ر له زیلحیججه‌دا به‌رۆژوو نه ئه‌بوو، هه‌روه‌ك ته‌حاوی به‌سه‌نه‌دی خۆی له(عبد الرحمن بن یزید)ه‌وه ریوایه‌تی ده‌كات كه عه‌بدوڵلای كوری عومه‌ر جگه له‌ره‌مه‌زان له‌وانه‌یه بهرۆژوونهبووبێ، (ئه‌وه‌نده كه‌م به‌رۆژوو بووه)و ئه‌گه‌ر بهرۆژووبووبێ له‌هه‌ر مانگێكا سێ رۆژ به‌رۆژوو بووه و فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر من بهرۆژووببم، بۆنوێژ لاوازئهبم، و نوێژیش به‌لامه‌وه له رۆژوو خۆشه‌ویستره.(14) له‌وانه‌یه بۆیه وای كردبێ چونكه به‌پێی فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ ئه‌وه‌ی سێ رۆژ به‌رۆژووبێ له ههرمانگێكا خێری ته‌واوی ساڵه‌كه‌ی هه‌یه،و وه‌ك ئه‌وه وایه كه‌هه‌میشه به‌رۆژوو بووبێ، بۆیه رۆژووی تری نه‌گرتبێ. خوا ئاگادار تره.
ئه‌وه‌ش كه له حه‌زره‌تی عائیشه‌وه ریوایه‌ت كراوه كه فه‌رموویه‌تی: مَا رَأَيْت رَسولَ اللَّه صل اللـه علیه واله وسلم صَائمًا في الْعَشْر قَطّ (15) وفی روایه: أَنَّ النَّبيَّ صل اللـه علیه واله وسلم لَمْ يَصمْ الْعَشْرَ.(16) واته: هه‌رگیز نهم بینوه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ به‌رۆژوو بووبێ له دهرۆژهی زیلحیجهدا. زانایان ده‌فه‌رموون: ئه‌مه له‌كاتێكا حه‌جی كردبێ، به‌ڵام كاتێ حه‌جی نه‌كردبێ، له نۆیه‌مین رۆژیا كه پێی ده‌گوترێ عه‌ره‌فه، پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ به‌رۆژوو بووه.. هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌ی ئوممو سه‌له‌مه‌دا باسكرا.
ته‌حاوی ده‌فه‌رموێ: به‌رۆژوو نه‌بوونی پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ له‌و رۆژانه‌دا كهعائیشه باسی كردووه به‌هۆی مه‌شغووڵبوونی بووه به‌شتێك له‌وه گه‌وره‌تر.. بێگومان رۆژوو له‌و رۆژانه‌دا گه‌وره‌یی و فه‌زڵێكی وای هه‌یه ئه‌وه‌ی توانای رۆژووگرتنی هه‌بێ و ئاره‌زووی لێ بێ ئه‌توانێ به‌رۆژووبێ، و هه‌ر چاكه‌یه‌كی تریش كه ئینسان له‌خوا نزیك بكاته‌وه با بیكات.(17)
هه‌روه‌ها فه‌رموویانه: هه‌ڵده‌گرێ له‌به‌ر شتێكی وه‌ك سه‌فه‌ر یا نه‌خۆشی و له‌وبابه‌تانه بووبێ، كه حه‌زره‌تی عائیشه نه‌یبینیوه، ئه‌مه‌ش وا ناگه‌یه‌نێ كه‌ئه‌و نهیبینییوه ئیتر پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ نه‌یگرتبێ، چونكه وا ده‌ر ئه‌كه‌وێ نه‌یان زانیوه كه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ له سه‌ره‌تای زیلحیججه‌دا به‌رۆژوو بووبێ، هه‌روه‌ك ئه‌حمه‌د و نه‌سائی له‌حه‌زره‌تی حه‌فسه‌وه ریوایه‌تیان كردووه كه پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ خۆی به‌رۆژوو بووه، و فه‌رمووده‌كه‌ش فه‌رمووده‌یه‌كی ساغ و دروسته: أَرْبَعٌ لَمْ يَكنْ يَدَعهنَّ رَسول اللَّه صل اللـه علیه واله وسلم: صيَام عَاشورَاءَ ، وَالْعَشْر، وَثَلاثَة أَيَّام منْ كلّ شَهْر، وَالرَّكْعَتَيْن قَبْلَ الْغَدَاة شه‌وكانیش ده‌فه‌رموێ: فه‌رمووده‌كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خێری به‌رۆژووبوون له‌و دهرۆژهدا.(18)
ئه‌و خێره گه‌وره‌و فراوانه‌ی كه بۆ رۆژووی مانگی زیلحیججه دانراوه و له‌كورده‌واریدا به نۆمینه‌ی حاجیان به‌ناوبانگه، رۆژووی نۆرۆژهی سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه‌یه، و لهنێویشیا رۆژی عه‌ره‌فه، بۆ جگه له‌و حاجیانه‌ی له‌كێوی عه‌ره‌فه‌دا ئه‌وه‌ستن، به‌ڵێ، رۆژوو بۆ هه‌مووكه‌س له‌هه‌شت رۆژهكهیا خێرێ گه‌وره‌ی هه‌یه، وله رۆژی عه‌ره‌فه‌شدا بۆجگه لهحاجییهكان خێرێكی زۆر گه‌وره‌و فراوانی هه‌یه هه‌روه‌ك پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ مژده‌ی پێداوه و له كتێبه دروسته‌كاندا ریوایه‌تكراوه.
رۆژووی عه‌ره‌فه:
عَنْ أَبي قَتَادَةَ قَالَ: قَالَ رَسول اللَّه صل اللـه علیه واله وسلم: ثَلاثٌ منْ كلّ شَهْر، وَرَمَضَان إلَى رَمَضَانَ فهَذَا صيَام الدَّهْر كلّه، صيَام يَوْم عَرََفةَ أَحْتَسب عَلَى اللَّه أَنْ يكَفرَ السَّنَةَ الَّتي قَبْلَه وَالسَّنَةَ الَّتي بَعْدَه، وَصيَام يَوْم عَاشورَاءَ أَحْتَسب عَلَى اللَّه أَنْ يكَفرَ السَّنَةَ الَّتي قَبْلَه.(19)
ئه‌بوقه‌تاده خوا لێی رازی بێ، ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ فه‌رمووی: سێ رۆژ له‌هه‌ر مانگێكدا و رۆژووی ره‌مه‌زان، تا رهمهزانێكی تر، وه‌ك هه‌میشه به‌رۆژووبوون وایه. تكام وایه(تكای ئه‌ویش لای خوا گیرایه) خوا به‌رۆژوو بوونی رۆژی عه‌ره‌فه بكاته كه‌فاره‌تی گوناهی ساڵی رابوردو و داهاتوو، و تكام وایه خوا به‌رۆژووبوونی رۆژی عاشوورایش بكاته كه‌فاره‌تی گوناهی ساڵی رابوردوو.
نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: مه‌به‌ست له‌گوناهی دووساڵهكه گوناهی گچكه‌یه، و ئه‌و گوناهانه‌ش به ئاوی ده‌ستنوێژ پاك ده‌بنه‌وه..ئه‌گه‌ر گچكهشی نه‌بێ، ئومێد وایه گه‌وره‌ی پێ كه‌م ببێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی هیچ نه‌بوو، پله‌ی پێ به‌رز ده‌بێته‌وه.
لهموسلیما به‌م شێوه‌یه‌ش هاتووه:له‌باره‌ی رۆژووی رۆژی عه‌ره‌فه‌وه پرسیار له پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ كرا ئه‌ویش فه‌رمووی: ئه‌بێته كه‌فاره‌تی گوناهی ساڵی رابوردو داهاتوو. وَسئلَ عَنْ صَوْم يَوْم عَرَفَةَ فَقَالَ: يكَفر السَّنَةَ الْمَاضيَةَ وَالْبَاقيَةَ.(20)
3. ترمزیش به‌شێوه‌ی فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌می موسلیم ریواهتی كردووه: عَنْ أَبي قَتَادَةَ:أَنَّ النَّبيَّ صل اللـه علیه واله وسلم قَالَ: صيَام يَوْم عَرَفَةَ إنّي أَحْتَسب عَلَى اللَّه أَنْ يكَفرَ السَّنَةَ الَّتي قَبْلَه وَالسَّنَةَ الَّتي بَعْدَه قَالَ أَبو عيسَى: حَديث أَبي قَتَادَةَ حَديثٌ حَسَنٌ، وَقْد اسْتَحَبَّ أَهْل الْعلْم صيَامَ يَوْم عَرَفَةَ إلا بعَرَفَة.(21)
واته: ئه‌بو قه‌تاده لهپێغهممهرهوه دروودی خوای لێ بێ ریوایه‌تی كردووه كه‌فه‌رموویه‌تی: تكام وایه(تكای ئه‌ویش لای خوا گیرایه) خوا رۆژووی رۆژی عه‌ره‌فه بكاته كه‌فاره‌تی گوناهی ساڵی رابودو وساڵی داهاتوو. هه‌روه‌ها ترمزی فه‌رموویه‌تی: ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ئه‌بوقه‌تاده ریوایه‌تی كردووه فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌ن، واته: جوان و شیرینه، و زانایان رۆژووی رۆژی عه‌ره‌فه‌یان پێ خێره، بۆ ئه‌وانه نه‌بێ كه لهعهرهفهدان، واتهلهحهجدان..
خاوه‌نی توحفه‌تول ئهحوزی ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر بڵێن: هۆی چییه رۆژووی عه‌ره‌فه گوناهی دووساڵ پاك ئه‌كاته‌وه، و رۆژووی عاشوورا گوناهی ساڵێك؟ ئه‌ڵێن: هۆی ئه‌وه‌یه عاشوورا له شه‌ریعه‌تی مووسادا بووه، و رۆژووی عه‌ره‌فه له‌شه‌ریعه‌تی موحهممهدایه سڵاوی خوایان لێ بێ. شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر له فه‌تحدا ده‌فه‌رموێ: موسلیم له فه‌رمووده‌ی ئه‌بو قه‌تاده‌وه ریوایه‌تی كردووه كه رۆژووی عاشوورا گوناهی ساڵێك ئه‌بات، و رۆژووی عه‌ره‌فه‌ش گوناهی دووساڵ، دیاره كهرۆژووی عه‌ره‌فه گه‌وره‌ترو خێرتره لهرۆژووی عاشورا..له‌حیكمه‌تی ئه‌وه‌دا فه‌رموویانه: عاشوورا ئه‌درێته پاڵ مو‌سا، و عه‌ره‌فه‌ش ئه‌درێته پاڵ موحه‌ممه‌د دروودی خوای لێ بێ، بۆیه ئه‌م له‌و گه‌وره‌تره. و خواش زانا تره..
كه‌وابوو
1. له‌باره‌ی نۆ رۆژه‌ی پێش جه‌ژنی قوربانه‌وه ئه‌و فه‌رمووده ساغ و دروسته هه‌یه كه ده‌فه‌رموێ: هیچ كرده‌وه‌یه‌كی چاكه له هیچ رۆژێكدا نییه لای خوا خۆشهویستربێ له‌كرده‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌و ده‌رۆژه.
2. به‌رۆژووبوونی نۆ رۆژه‌ی پێش جه‌ژنی قوربان كه نۆمینه‌ی حاجیانی پێ ئه‌وترێ، سوننه‌ته‌و له‌حه‌زره‌تی حه‌سه‌نه‌وه ریوایه‌ت كراوه، و فه‌رمووده‌كه‌ش ساغ و دروسته..
3. به‌رۆژووبوون له نۆیه‌م رۆژی زیلحیججه‌دا كه‌رۆژی عه‌ره‌فه‌یه به‌پێی فه‌رمووده‌ی ساغ و دروست، ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی گوناهی ساڵی رابوردو و داهاتوو. من له‌و بروایه‌دام ئه‌و گوناهانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌مافی خه‌ڵكییه‌وه نه‌بێ، به‌و رۆژووه خوا لێی خۆش ئه‌بێ..(خواش زاناتره).
خوا یارمه‌تیده‌رمان بێ بتوانین ئه‌و كاره ئاسانانه ئه‌نجام بده‌ین، تا ئهوخێره گه‌ورانه به‌ده‌ست بێنین..
سایتی : م. حسن پێنجوێنی
[size=16]
١ إِذَا ٱلشَّمۡسُ كُوِّرَتۡ
کاتێك خۆر ده‌پێچرێته‌وه و ڕووناکی نامێنێت.
٢ وَإِذَا ٱلنُّجُومُ ٱنكَدَرَتۡ
کاتێکیش ئه‌ستێره‌کان (له خولگه‌ی خۆیان) ده‌ترازێن و ده‌ده‌ن به‌یه‌کدا.
٣ وَإِذَا ٱلۡجِبَالُ سُيِّرَتۡ
کاتێك کێوه‌کان له شوێنی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نرێن و به‌ملاولادا ده‌برێن.
٤ وَإِذَا ٱلۡعِشَارُ عُطِّلَتۡ
کاتێك حوشترانی ئاوس که ته‌مه‌نی باردارییان ده مانگه گوێیان پێ‌نادرێت (بێگومان ئه‌و وشترانه لای عه‌ره‌ب زۆر نازدارن).
٥ وَإِذَا ٱلۡوُحُوشُ حُشِرَتۡ
کاتێك گیانله‌به‌رانی کێوی و وه‌حشی و دڕنده به ده‌وری یه‌کدا کۆده‌کرێنه‌وه (ئه‌وانیش دڕندایه‌تی خۆیانیان له بیر ده‌چێته‌وه له سامناکی ئه‌و ڕۆژه).
٦ وَإِذَا ٱلۡبِحَارُ سُجِّرَتۡ
کاتێك ده‌ریاکان گڕ ده‌درێن (دیاره که ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ڕووده‌دات و ئاوی ده‌ریاکان ده‌بنه‌وه به هایدرۆجین و ئۆکسجین).
٧ وَإِذَا ٱلنُّفُوسُ زُوِّجَتۡ
________________________________________
کاتێك گیانی هه‌ر که‌س ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لاشه‌ی و جووت ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵیدا.
٨ وَإِذَا ٱلۡمَوۡءُ ۥدَةُ سُٮِٕلَتۡ
کاتێك کچی زینده به‌چاڵکراو پرسیاری لێده‌کرێت.
٩ بِأَىِّ ذَنۢبٍ۬ قُتِلَتۡ
به چ گوناهێك، به چ تۆمه‌تێك کوژرا؟!
١٠ وَإِذَا ٱلصُّحُفُ نُشِرَتۡ
کاتێك نامه‌ی کرده‌وه‌کان واڵا ده‌کرێت.
١١ وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ كُشِطَتۡ
کاتێك ئاسمان لاده‌برێن و داده‌ماڵرێن.
١٢ وَإِذَا ٱلۡجَحِيمُ سُعِّرَتۡ
کاتێك دۆزه‌خ داده‌گیرسێت و تاوده‌درێت.
١٣ وَإِذَا ٱلۡجَنَّةُ أُزۡلِفَتۡ
کاتێك به‌هه‌شت نزیك ده‌خرێته‌وه (له خواناسان).
١٤ عَلِمَتۡ نَفۡسٌ۬ مَّآ أَحۡضَرَتۡ
ئیتر ئه‌و کاته هه‌رکه‌س ده‌زانێت چی ئاماده کردووه و چ توێشوویه‌کی پێیه.
١٥ فَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلۡخُنَّسِ
سوێند به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که په‌نهان ده‌بن و ون ده‌بن له‌چاو، یاخود به‌هۆی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی و خۆیانه‌وه (به‌هۆی هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه) ون ده‌بن.
١٦ ٱلۡجَوَارِ ٱلۡكُنَّسِ
به‌و هه‌سارانه‌ی که په‌نا ده‌گرن و دیار نامێنن.
١٧ وَٱلَّيۡلِ إِذَا عَسۡعَسَ
به‌و شه‌وه‌ی که دادێت و تاریکایه‌که‌ی ڕوومان تێده‌کات.
١٨ وَٱلصُّبۡحِ إِذَا تَنَفَّسَ
به به‌ره‌به‌یان که پشووی تێدێت، وه‌کو زینده‌وه‌رێك ئاهی تێدێته‌وه و ده‌ست ده‌کات به هه‌ناسه‌دان و ژیان و ڕووناکیه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت.
١٩ إِنَّهُ ۥ لَقَوۡلُ رَسُولٍ۬ كَرِيمٍ۬
(سوێند به‌وانه هه‌مووی) به‌ڕاستی، بێ دوودڵی ئه‌م قورئانه له‌زاری نێردراوێکی به‌ڕێزه‌وه‌یه (که جوبره‌ئیله).
٢٠ ذِى قُوَّةٍ عِندَ ذِى ٱلۡعَرۡشِ مَكِينٍ۬
________________________________________
خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاته و لای خاوه‌نی عه‌رش، فریشته‌یه‌کی پایه‌داره.
٢١ مُّطَاعٍ۬ ثَمَّ أَمِينٍ۬
________________________________________
فه‌رمانڕه‌وایه له‌وێ، هه‌روه‌ها ئه‌مین و دڵسۆزه له کاره‌کانیدا.
٢٢ وَمَا صَاحِبُكُم بِمَجۡنُونٍ۬
دڵنیابن که هاورێکه‌تان { محمد (صلی الله علیه وسلم) } شێت نیه و (له‌که‌ماڵی ژیریدایه).
٢٣ وَلَقَدۡ رَءَاهُ بِٱلۡأُفُقِ ٱلۡمُبِينِ
________________________________________
بێگومان محمد (صلی الله علیه وسلم) جوبرهئیلی بینی به ئاشکرا له ئاسۆی نومایاندا.
٢٤ وَمَا هُوَ عَلَى ٱلۡغَيۡبِ بِضَنِينٍ۬
هه‌رچی پێ ده‌گات، له جیهانی نهێنی و شاراوه‌کانه‌وه، لێتان ناشارێته‌وه و ڕاستیتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت چونکه هه‌رگیز له گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یدا ڕژدو ڕه‌زیل نیه.
٥ وَمَا هُوَ بِقَوۡلِ شَيۡطَـٰنٍ۬ رَّجِيمٍ۬
ئه‌م قورئانه گوفتاری شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو نیه.
٢٦ فَأَيۡنَ تَذۡهَبُونَ
________________________________________
ئیتر بۆ کوێ ده‌چن؟ ڕوو ده‌که‌نه کوێ؟ ڕوو ده‌که‌نه کێ؟
٢٧ إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٌ۬ لِّلۡعَـٰلَمِينَ
ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م دانیشتووانی زه‌وی (بۆ په‌ری و ئاده‌میزاد له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا).
٢٨ لِمَن شَآءَ مِنكُمۡ أَن يَسۡتَقِيمَ
بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر.
٢٩ وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَـٰلَمِينَ
ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت، (هه‌رکه‌س ویستی خێری هه‌بێت خوای گه‌وره سه‌ربه‌رستی لێ زه‌وت ناکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئه‌وه پێش دێت که ویستی خوای له‌سه‌ره و توانای تێگه‌یشتنمان له نهێنی و شاراوه‌کان زۆر سنوورداره).
[/size]
هیوادارم ئه‌م وێنه‌یه لابردرێ
چونکه زۆر ناشرینه و له‌گه‌ل یانه ناگونجێ
زۆر جار گوێمان لێ ده‌بێ که موسڵمانان له رووی زانست و ته‌کنه‌لۆژیاوه دوا که‌وتوون به به‌راورد رۆژئاوا
به‌لام وانیه
چونکه ئه زانسته‌ی ئه‌وان هه‌یتیان یه‌کمجار له موسڵمانانیان وه‌رگرت ئه‌وجا بۆ خۆیان به‌کاریان هێنا
زانایی ئه‌وها هه‌بوو له ناو موسڵمانان که ئێستاش بیرۆکه و ئه‌و شتانه‌ی که دۆزیویه‌تیه‌وه له کۆلێژه‌کانی رۆژئاوا ده‌خوێنرێ
به‌لام چونکه موسلمانه‌که‌ی خۆمان هیچ زانیاریه‌کی نیه ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه بۆیه هه‌ر ده‌لێ رۆژئاوا رۆژئاوا
نازانی پێشتر زانا موسلامنهکانناوه بۆ جیهان چ شتێکیان داهێناوه بۆ جیهان چ سودێکی گه‌وره‌ی هه‌بووه
فه‌رموون ئه‌وه رۆژئاوا به‌خۆی شایه‌دی ده‌دا له‌و پارچه فلیمه که موسڵمانان چیان کردوووه بۆ جیهان
که زۆر به کورهتی باسی هه‌ندێ شت ده‌کا ده‌نا سه‌دا شتی تر ماوه
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=eLcqyzvd … re=related[/youtube]
گوێ بیستیی وتاری مامۆستایه‌كی بهرێزبووم، له‌وتاره‌كه‌یدا وشه‌ی(الله گیان)ی به‌كارهێنا، ئه‌وسا من وای لێ حاڵی بووم كه‌ته‌نها بهسهرزاریدا هاتووه، به‌ڵام دواتر بۆم روون بووه‌وه كه ئه‌و مامۆستا به‌رێزه ئه‌م وشه‌یه به‌كاردێنێ بۆ ته‌عبیر دانه‌وه‌ی بۆخۆشه‌ویستی خوای گه‌وره (سبحانه و تعالی، ئینجا هه‌ستم كرد برای تریش خه‌ریكه ئه‌م وشه‌یه به‌كاردێنن، بۆیه پێش بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه ده‌بێت پێشی لێبگرین.
وشه‌ی گیان له‌زمانی كوردی له‌به‌رامبه‌ر رۆح به‌كاردێت، بۆنموونه ده‌ڵێن(له‌م ڕووداوه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا) واته: چواركه‌س رۆحیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها گیان بۆمانای خۆشه‌ویستی به‌كاردێت وه‌كو( براگیان، دایه‌گیان، رۆلهگیان) واته: هه‌نده م خۆش ده‌وێن گیانمن وه‌كو رۆحمن، هه‌روه‌ها بۆ رێز لێنانیش به‌كاردێت وه‌كو (كاكه گیان، مامۆستاگیان)، گیان وشه‌یه‌كه رسته دیاری ده‌كات به‌چ مه‌به‌ستێك به‌كارهێنراوه (خۆشه‌ویستی یان رێز لێنان) به‌ڵام هه‌ر هه‌موو مانایه‌كان له‌شوێنی ته‌عبیر دانه‌وه به‌رۆح هاتوه.
(الله گیان) له‌دوو مه‌به‌ست ده‌رناچێت.
یه‌كه‌م (گیان) لێره بۆ مه‌دحی خوایه وه‌كو ئه‌وكه‌سه‌ی به ڕۆله‌كه‌ی ده‌ڵێت تۆ گیانمی واته رۆحمی كه ئه‌مه‌ش نه‌هاتوه و ناكرێت بدرێته پال خوای په‌روه‌ردگار.
دوه‌م: (گیان) به‌وه‌سف هاتوه وه‌كو ره‌حیم و عهزیزو حه‌كیم و ....هتد.
كه‌ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناو‌و سیفاتی خوای گه‌وره ته‌وقیفییه (واته) نابێت هیچ كه‌س به‌گوێره‌ی عه‌قلی خۆی ناوێك یاخود سیفه‌تێك بداته پاڵ خوای گه‌وره. بڕوانه (القواعد المثلى في صفات الله وأسمائه الحسنى .محمد صالح العثيمين)
دوور نییه یه‌كێك بڵێت ئه‌ی له‌كورده‌واری ئه‌وه زۆر باوه (خوایه گیان).
به‌ڵێ ڕاسته ئه‌مه زۆر باوه له‌كورده‌واری به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی باو بێت راست و شه‌رعی بێت، ئه‌مه لهڕووێك لهڕوێكی تره‌وه خوا به‌رامبه‌ر ناوی (الله) نییه به‌ڵكوو (خوا) به‌رامبه‌ر ناوی (اله) یاخود(رب) په‌روه‌ردگاره، بۆیه ده‌ڵێن خوای زه‌رده‌شتییه‌كان یاخود خوای نه‌سرانییه‌كان یا خوای جووله‌كه‌كان واته په‌رستگای ئه‌وان مه‌عبودی ئه‌وان به‌ڵام ناگوترێ و نه‌گوتراوه (الله)ی نه‌سرانییه‌كان یاخود (الله)ی جووله‌كه‌كان .....هتد.
به‌ڵكوو كه‌ناوی (الله) دێت زیاتر به‌خوای موسڵمانان ناسراوه، كه ئه‌مه‌ش فه‌زڵ و نیعمه‌تی خوایه (سبحانه و تعالی) .
كه‌وابوو (الله گیان) واته الله رۆح به هیچ جۆریك جائیز نییه بوترێ، هه‌ر به هه‌مان خوایه گیان، ئینجا ئه‌م وشه‌یه به‌ڕاستی شتێكی نوێیه و من به بیدعه‌یه‌كی تێده‌گه‌م که هاتۆته سه‌ر زمانان، له قورئان و سوننه‌تدا باس كراوه که چۆن مه‌دحی خوا بكه‌ین، چۆن ته‌عبیر له‌خۆشه‌ویستیمان بده‌ینه‌وه به‌رامبه‌ری(عزوجل).
ببورن هاورييان نازانم تا جه ند ئةو شتة راستة نامةوى كوناهباربم ئةكةر زانياريتان دةربارةى ئةو شتة هةية دةتوانن قسةى لةسةر بكةن جونكة هةروةكو ئامازةم بيكردووة منيش لة سةرجاوةيةك وةرم كرتووة
س.كوردكليك
به‌رنامه‌ی Islamic organizer v3.0 بۆ بانگ دان
کاته‌کانی بانگدانی زیاتر له 1000 شاری دنیایی تێدایه
وه نزیکه‌ی 200 ده‌وڵه‌ت
ده‌توانی به که‌یفی خۆت شارێک هه‌ڵبژێری
وه زانینی رووی قیبله به به‌کارهێنانی Gps
http://www.4shared.com/file/131547641/c … dFull.html
کۆمه‌لێك به‌رنامه به خۆرایی
http://www.vb.islam4m.com/redirector.ph … slamic.zip
به‌نامه‌ی زیکرکان و دوعاکان
http://www.up3.tops-star.com/download.p … 437581.rar
به‌رنامه‌ی قورئان
http://www.4shared.com/file/233462971/c … mosad.html
به‌رنامه‌ی خاشع تایبه‌ت مه‌ندی زۆری تێدایه بۆ مۆبایله‌کانی ( N71, N73, N75, N76, N77, N80, N81, N82, N91, N92, N93, N93i, N95, N95,N96, 8GB, E50, E51, E60, E61, E61i, E62, E65,E66, E70,E71, E90, ,3250, 5700, 6290 ,6 612
http://www.vb.islam4m.com/redirector.ph … e9_2.3.sis
به‌رنامه‌ی ژیانی پێگه‌مبه‌ران ( علیهم السلام )
http://www20.zippyshare.com/v/38321598/file.html
به‌رنامه‌ی کتێبی سه‌حیحی بوخاری
http://www4.zippyshare.com/v/65533191/file.html
به‌رنامه‌ی فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )
http://www11.zippyshare.com/v/86949409/file.html
به‌رنامه‌ی محمدیه بۆ فه‌رمووده ( جاڤا )
http://www.4shared.com/file/63258299/4d … d=20897a96
به‌رنامه‌ی المسبحه ئهزکارهکان و دوعاکان نوستن و هه‌ستان نه‌خۆشی............... ( جاڤا )
http://www.4shared.com/file/63258399/4c … d=20897a96
به‌رنامه‌ی احص المسلم ئهزکارهکان ( جاڤا )
http://www.4shared.com/file/63258662/5a … d=20897a96
به‌نامه‌ی بانگ دان ( جاڤا)
http://www.4shared.com/file/63258508/ee … d=20897a96
به‌نامه‌ی القرا‌ن الكريم ( جاڤا )
http://www.4shared.com/file/63258354/9e … d=20897a96
کۆمه‌ڵی به‌رنامه‌ی تر
که بۆ نۆکیایی جۆره‌کانی s60v3
Symbian OS v6.1= 7650,3650/3600,3660/3620,N-gage/N-gage QD,Sendo X,Siemens SX1
Symbian OS v7.0= 3230,6600,7610,6260,6670,Panasonic X700,Panasonic X800,Samsung SGH-D720,Samsung SGH-D730
Symbian OS v8.0= 6630,6680,6681,6682,Lenovo P930
Symbian OS v8.1 = N70 and N90[/img]
http://www.ziddu.com/download/3279140/I … 3.rar.html
ئاماده‌کردنی one
[size=24]زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌ریز[/size]
زۆر سوپاس ۆ ئیوه‌ی به‌ریز پێخۆش حاڵ بووم که به‌دڵتان بووم
نا کاك سه‌رهه‌نگ پێویست ناکا ناوم بنوسم ئه‌وان بڵاوی بکه‌نه‌وه من زۆر مهمنونیشیانم
[center]
[size=24]داواکراوه ..... به مردوی و زیندوی ........ ئاگادار به زۆر ترسناکه[/size]
[size=24]ئه‌و رابههیه له سه‌ری هات بنی پێی داپۆشراوه بۆ عیباده‌تی خوا ، راسته ؟؟
به‌ڵام ئه‌گه‌ر کچه موسلمانێك ئه‌وه بکا بۆچی سته‌م ده‌کات؟؟[/size]
[size=24]کاتێك ئافره‌تێک له ماڵ ده‌بی ئاگایی له منداڵ و خێزانی ده‌بی و ئیش و کاری ماڵه‌وه جێبه‌جێ ده‌کا ئه‌وا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه به ئافره‌تێکی رێزدار ناوی ده‌بردرێ چونکه خه‌م له ماڵ و منداڵی ده‌خوا
به‌لام ئه‌گه‌ر ئافره‌تێکی موسڵمان ئه‌وها بکا بۆچی رێگری لێده‌کرێ[/size]
[size=24]هه‌موو کچێک که ده‌چێته کۆلێژ به که‌یفی خۆی به ئازادی خۆی جل و به‌رگ له‌به‌ر ده‌کا
به‌لام بۆچی کچێکی موسڵامن حیجاب نه پۆشێ و رێگری لی ده‌کرێ بچێته کۆلێژ ؟؟؟؟[/size]
[size=24]هه‌رکاتێ مندالێك کاتی ته‌رخان کرد بۆ به‌هره‌ی خۆی بۆئه‌وه‌ی خۆی خه‌ریك بکا
به‌لام کاتێك مندالێکی موسڵمان کاتی خۆی به‌دینی خۆی ته‌رخان کرد ئه‌و نائومێده[/size]
[size=24]هه‌رکاتێك که‌سێک خۆی قوربانی خه‌ڵکی تر کرد بۆ ئه‌وه‌ی رزگاری بکا ئه‌وا ئه‌و که‌سه که‌سێکی باش و به‌رێزه و خه‌ڵك باسی ده‌که‌ن
به‌ڵام کاتێک فه‌له‌ستینیه‌ك ژیانی خۆی ده‌کاته قوربانی منداڵه‌که‌ی بۆ رزگارکردنی بۆ ئه‌وه‌ی نهکوژری وه برایه‌که‌ی که ده‌ستی شکاوه وه دایکی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی نه‌کرێته سه‌ر وه پاراستنی ماڵی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی نهروخێنرێ وه پاراستنی مزگه‌وت ،، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ناوی ( تیرۆرستی ) لێده‌نرێ!!!!![/size]
[size=24]کاتێك یه‌هوودیه‌ك که‌سێک ده‌کوژێ ئه‌و دینه‌که‌ی هیچ عیلاقه‌ی پێدا نیه
به‌ڵام کاتێک موسڵمان تاوان بار ده‌کرێ به شتێك ئه‌و ده‌لێن ئیسلام کێشه‌که [/size]
[size=24]ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک بوو ئه‌و داوایی چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین ... وانیه ؟؟؟
به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر ئیسلام بوو ئه‌و نه‌گوێی بۆ ده‌گری نه ته‌ماشای ده‌که‌ی[/size]
[size=24]ئه‌گه‌ر که‌سێک به ئۆتۆمبێلێکی نوێ پێکدادانێک بکا یان هه‌ڵه‌یه بکا که‌س ناڵێ هه‌ڵه له ئۆتۆمبێله‌که بوو
به‌لام کاتێك موسڵمانێک هه‌ڵه‌یه‌ك بکا ئه‌وا ده‌لێن ئیسلام هۆیهکهیه !!!![/size]
[size=24]بێ ئه‌وه‌ی بزانی ئسلام چیه چ ده‌لی به‌گوێی رۆژنامه‌کان ده‌کا ، به‌لام نازانێ قورئانی پیرۆز چ ده‌فه‌رموێ؟؟؟[/size]
[size=24]له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمانه!!![/size]
[size=24]تۆ ئه‌و زوڵمه قبوڵ ده‌که‌ی ؟؟
ده مادام برۆ ئێستا ئه‌و نامه‌یه بگه‌ینه هه‌موو که‌سێک و بڵاوی بکه‌وه [/size]
[size=24]من موسڵمانم بمکوژه ،،، ناوی بنێ زیانی باش
بمپیوه ،،،،، ناوی بنێ بۆ وه‌سائیلی پاراستن
ماڵ و خزم و که‌س و کار و کۆمه‌ڵگه‌که‌م دوودهخهیهوه ناوی ده‌نێی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستی نوێ
سامانم به تاڵان ده‌به‌ی ،،،، خاکم داگیر ده‌که‌ی ناویشی ده‌نێی دیموکراسی !!!! [/size]
[size=24]السلام عليكم ......[/size]
[size=24]لا اله الا الله محمد رسول الله[/size][/center]
ئاماده‌کردنی خۆم
[size=24]
١ يسٓ
چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، به‌راده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه.
٢ وَٱلۡقُرۡءَانِ ٱلۡحَكِيمِ
سوێند به‌و قورئانه‌ی که هه‌موو فه‌رمانێکی له شوێنی خۆیایه‌تی...
٣ إِنَّكَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له فرستاده و پێغه‌مبه‌رانیت...
٤ عَلَىٰ صِرَٲطٍ۬ مُّسۡتَقِيمٍ۬
له‌سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروستیت.
٥ تَنزِيلَ ٱلۡعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ
ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن زاتێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانه‌وه دابه‌زیووه و ڕه‌وانه کراوه...
٦ لِتُنذِرَ قَوۡمً۬ا مَّآ أُنذِرَ ءَابَآؤُهُمۡ فَهُمۡ غَـٰفِلُونَ
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل و هۆزێکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه که باو‌و باپیرانیان بێ‌دار نه‌کراونه‌ته‌وه‌و بێ ئاگایی و نه‌شاره‌زایی ماونه‌ته‌وه
٧ لَقَدۡ حَقَّ ٱلۡقَوۡلُ عَلَىٰٓ أَكۡثَرِهِمۡ فَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ
سوێند به خوا به ڕاستی بڕیاری خوا هاته دی له‌سه‌ر زۆربه‌یان که دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌ین لێیان، له‌به‌ر ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕ ناهێنن (به‌هۆی سه‌رسه‌ختی و گوێ نه‌گرتنیانه‌وه).
٨ إِنَّا جَعَلۡنَا فِىٓ أَعۡنَـٰقِهِمۡ أَغۡلَـٰلاً۬ فَهِىَ إِلَى ٱلۡأَذۡقَانِ فَهُم مُّقۡمَحُونَ
به‌ڕاستی هه‌ر ده‌ڵێیت ئێمه کۆت و زنجیرمان کردۆته گه‌ردنیان و له ژێر چه‌ناگه‌یان توندکراوه و به ناچاری سه‌ریان به‌رز ڕاگیراوه و ئه‌م لاولایان پێناکرێت و به‌رپێی خۆیان نابینن.
٩ وَجَعَلۡنَا مِنۢ بَيۡنِ أَيۡدِيہِمۡ سَدًّ۬ا وَمِنۡ خَلۡفِهِمۡ سَدًّ۬ا فَأَغۡشَيۡنَـٰهُمۡ فَهُمۡ لَا يُبۡصِرُونَ
هه‌روه‌ها به‌ربه‌ستمان له به‌رده‌میانه‌وه و له پشتیانه‌وه داناوه، په‌رده‌شمان هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا (مه‌به‌ست ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌شه که له ده‌روونیاندا هه‌یه و نایه‌ڵێت ڕێگه‌ی ڕاست بدۆزنه‌وه) ئیتر ئه‌وانه حه‌ق و ڕاستی نابینن.
١٠ وَسَوَآءٌ عَلَيۡہِمۡ ءَأَنذَرۡتَهُمۡ أَمۡ لَمۡ تُنذِرۡهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ
ئه‌وانه چونیه که بۆیان، بێداریان بکه‌یته‌وه یان بێداریان نه‌که‌یته‌وه، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.
١١ إِنَّمَا تُنذِرُ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلذِّڪۡرَ وَخَشِىَ ٱلرَّحۡمَـٰنَ بِٱلۡغَيۡبِۖ فَبَشِّرۡهُ بِمَغۡفِرَةٍ۬ وَأَجۡرٍ۬ ڪَرِيمٍ
بێگومان تۆ ته‌نها ده‌توانیت ئه‌وانه بێ‌دار بکه‌یته‌وه که شوێنی قورئان و به‌رنامه‌ی خوا که‌وتوون، له په‌نهانیشدا له خوا ده‌ترسن، به‌و هۆیه‌وه مژده‌ی لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی بایه‌خدار و به‌نرخ بده به‌و جۆره که‌سانه.[/size]
ان شاءالله
[size=24]ڕۆژنامەیەکی ئەمریکایی پێشبینی دەکات ڕۆژێک دابێت ئاڵای ئیسلام بەسەر کۆشکی سپیی بشەکێتەوە.
لە وتارێکیدا لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئیسلام لە جیهان و بە تایبەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست نووسیویەتی : ئێستا ئیسلامییەکان هەوڵ دەدەن لەسەرتاسەری جیهان ئیسلام بڵاوبکەنەوە ،
ڕەنگە ڕۆژێکیش دابێت بەیداخی ئیسلام لەسەر کۆشکی سپی بەرزبکەنەوە.
ڕۆژنامەکە جەخت لەوە دەکاتەوە ئەمریکاییەکان خۆیانیش پێیانوایە کە ڕوودانی ئەو پێشهاتە نزیک بۆتەوە ، خودی باڕاک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا گومانی لێدەکرێت موسڵمان بێت ئەوەش ئەوی ناچارکرد دووپاتی بکاتەوە کە ئەو مەسیحییە.
له سایتی سپێده‌وه وه‌رگیراوه[/size]
[size=24]ده‌ستت خۆش بی به‌لام پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) نه‌خوێنده‌وار بووه
ئه‌و نامانه نوسه‌ره‌کانی بۆی نوسیون
دووباره ده‌ستت خؤش بی شتێکی باش بوو[/size]
ئێستا
زۆر سوپاس
[center][/center]
[center][size=24]خوایی گه‌وره به‌ڵێنی به پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) که دینه‌که‌ی سه‌ر بخا و له هه‌موو دونیا بلاوی بکاته‌وه
به‌ڵینی خوایی گه‌وه هه‌ر دێته ڤێ و هاته جێ
ده‌بین له جیهاندا چه‌نده‌ها که‌س دێنه سه‌ر دینی حه‌ق و کۆتا دین و رزگار که‌ر دینی ئیسلام
خوایی گه‌وره هیدایه‌تی چه‌نده‌ها که‌سی داوه ئێمه‌ش له‌وان بین ان شاءالله
فه‌رموون سه‌یری ئه‌و ڤیدۆیه که‌ن که چه‌نده‌ها که‌س دێنه سه‌ر ئایینی ئیسلام [/size][/center]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=uQ2AEl8dv4o[/youtube]
به‌ڵێ هیچ كه‌س ئه‌و سنور به‌زاندنه‌ی پێ قبوڵ ناكرێ، من دژی ئه‌و وتانه‌م كه له‌باره‌ی عائیشه‌ی دایكی ئیمانداران ده‌گوترێ، ئه‌وانه سه‌رلێشێواو و گومڕان كه زمانیان خراپ له‌باره‌ی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێ ده‌گه‌ڕێ.
دیاره ئه‌وان بیریان چۆته‌وه كه له‌سه‌روبه‌ری هه‌ڵبه‌ستی بوختان بۆ عائیشه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێ، خوای گه‌وره 10 ئایه‌تی له سوڕه‌تی "النور" دابه‌زاند بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕه‌كان، جا منیش بۆم نیه كه‌س به كافر بزانم، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به ئایه‌تێكی خوای گه‌وره نه‌بێ ده‌كه‌وێته چ بازنه‌یه‌ك؟! خوایه هه‌رچی زووه هیدایه‌تی ئه‌و سه‌رلێشێواوانه بده‌ی كه له نه‌فامیدا خه‌ریكن كوفر ده‌كه‌ن. . ئامین
[size=24][center][/center]
[center]١٨ يَـٰٓأَيُّہَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلۡتَنظُرۡ نَفۡسٌ۬ مَّا قَدَّمَتۡ لِغَدٍ۬ۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خواناس و پارێزکاربن و له سنووره‌کانی مه‌ترازێن، با هه‌موو که‌سێك سه‌رنج بدات و بزانێت چی بۆ سبه‌ی ده‌ست پێشکه‌ری کردووه، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پارێزکارو دیندارو خواناس بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر ئاگایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.[/center]
[center]
١٩ وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ نَسُواْ ٱللَّهَ فَأَنسَٮٰهُمۡ أَنفُسَہُمۡۚ أُوْلَـٰٓٮِٕكَ هُمُ ٱلۡفَـٰسِقُونَ
نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌و که‌سانه بن که خوایان فه‌رامۆش کرد، شوێنی به‌رنامه‌که‌ی نه‌که‌وتن، خوایش ئه‌وانی له بیر خۆیان برده‌وه، ئه‌وانه له سنوور ده‌رچوو تاوانباره‌کانن[/center]
[center]
٢٠ لَا يَسۡتَوِىٓ أَصۡحَـٰبُ ٱلنَّارِ وَأَصۡحَـٰبُ ٱلۡجَنَّةِۚ أَصۡحَـٰبُ ٱلۡجَنَّةِ هُمُ ٱلۡفَآٮِٕزُونَ
(بێگومان) نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ وه‌ك به‌هه‌شتیه‌کان نین، چونکه هه‌ر به‌هه‌شتیه‌کان سه‌رفرازو کامه‌ران و به‌خته‌وه‌رن.[/center]
[center]
٢١ لَوۡ أَنزَلۡنَا هَـٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ عَلَىٰ جَبَلٍ۬ لَّرَأَيۡتَهُ ۥ خَـٰشِعً۬ا مُّتَصَدِّعً۬ا مِّنۡ خَشۡيَةِ ٱللَّهِۚ وَتِلۡكَ ٱلۡأَمۡثَـٰلُ نَضۡرِبُہَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمۡ يَتَفَكَّرُونَ
ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان داببه‌زاندایه سه‌ر که‌ژو کێوێك، ده‌تبینی ملکه‌چ ده‌بوو، ورد‌و و خاش ده‌بوو، شه‌ق و په‌ق ده‌بوو، له ترسی فه‌رمانی خوا، له هه‌یبه‌تی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا، ئێمه ئه‌م نموونانه ده‌هێنینه‌وه بۆ خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه و ژیرییان بخه‌نه کار و شوین قورئانی پیرۆز بکه‌ون.[/center]
[center]
٢٢ هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَۖ عَـٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِۖ هُوَ ٱلرَّحۡمَـٰنُ ٱلرَّحِيمُ
خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه زانایه به هه‌موو نهێنی و ئاشکراکان، ئه‌و خوایه به‌خشنده و میهره‌بان و دلۆڤانه کانگای ڕه‌حم و به‌زه‌ییه[/center]
[center]٢٣ هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡمَلِكُ ٱلۡقُدُّوسُ ٱلسَّلَـٰمُ ٱلۡمُؤۡمِنُ ٱلۡمُهَيۡمِنُ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡجَبَّارُ ٱلۡمُتَڪَبِّرُۚ سُبۡحَـٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشۡرِڪُونَ
خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه پاشای هه‌موو بوونه‌وه‌ره، پاك و بێگه‌ردو پوخته، ئاشتی خواز و ئاشتی په‌روه‌ره، ئاسایش به‌خش و په‌ناگای ئیماندارانه، ده‌سه‌ڵاتداره و چاودێری دروستکراوه‌کانیه‌تی، باڵاده‌سته، خاوه‌نی خێری بێسنووره، گه‌وره‌یه و خۆی به‌گه‌وره ده‌زانێت، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌یه له‌وه‌ی تینه‌گه‌یشتوان شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن. [/center]
[center]
٢٤ هُوَ ٱللَّهُ ٱلۡخَـٰلِقُ ٱلۡبَارِئُ ٱلۡمُصَوِّرُۖ لَهُ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ يُسَبِّحُ لَهُ ۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٲتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
هه‌ر ئه‌و خوایه به‌دیهێنه‌رو دروستکراوه، (له نه‌بوون هه‌رچی بۆی به‌دی ده‌هێنێت)، نه‌خشه و وێنه کێشه‌ره، ناوه پیرۆز‌و جوانه‌کان، هه‌مووی شایسته‌ی ئه‌ون، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ستایشی ئه‌و ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.[/center]
[/size]
[size=24]ئه‌ندامێك ئازاده ئه‌و بابه‌ته‌ی که بلاوی ده‌کاته‌وه له چ نهکۆیهیهک یان یانه‌یه‌ک بڵاوی ده‌کاته‌وه
من که بابه‌تێک ده‌نوسم له هه‌موو یانه و مه‌کۆکانی تر بلاوی ده‌که‌مه‌وه که ئه‌ندامم بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتری سودد ببینن
نه‌ك بۆ یانه‌ك به‌تایبه‌ت بنوسم [/size]
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله وحدة، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعدة....
و بعد:
نوێژ كردن ڕاوەستانی موسڵمانە لە بەرامبەر خوای پەروەردگار و بەرز ڕاگرتنی بە سوجدە بۆ بردن و پاڕانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جوانترین گفتوگۆیە لەنێوان بەندەی موسڵمان و خوای پەروەردگار.
بەڵام بەداخەوە زۆربەی موسڵمانان بەتایبەت لاوان پێچەوانەی ئەم ئایەتە پیرۆزە بونەتەوە كە خواری پەروەردگار ئەفەرموێ: [يَا بَنِى آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ] (سورة الأعراف:21)
زانایان سەبارەت بە [عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ] ئەڵێن واتە: لە هەموو نوێژێكدا.
ئەگەر دیقەت بكەین ئەبینین زۆرێك لە لاوان كە ئیشێكی هەبێ یان فەرمانبەری فەرمانگەیەك بێ یان فێرخواز بێ بەیانی زوو هەڵدەسێ سەرقاڵی خۆ گۆڕین و خۆجوانكردنەوەیە، ڕەنگە چەن ڕەنگێك تاقی بكاتەوە بۆ ئەوەی ئەو ڕەنگە هەڵبژێرێ لەگەڵ پێڵاوەكانی بگونجێ، ڕەنگە هێندە دوا بكەوێ فریای خواردنی نانی بەیانی نەكەوێ، هەموو ئەمانەیش لەپێناو چی ؟ لەپێناو ئەوەی خەڵكی نەڵێن بێ زەوقە، نازانێ جل لەبەر بكات، دواكەوتوە... هتد. لەولایشەوە ئاگای لەخۆی نیە كە بوەتە هۆی توڕەبوونی پەروەردگار. ڕەنگە بپرسن چۆن خۆ جوان كردنەوە ئەبێتە هۆی توڕەبونی پەروەردگار ؟ خۆ ئیسلام دینی پاك و خاوێنی و جوانیە ؟ ئەڵێم ڕاست ئەكەن، بەڵام ئاخۆ ئەو كاتانەش كە ئەبنە میوانی پەروەردگار و نوێژ ئەكەن بەهەمان شێوە خۆتان ئەڕازێننەوە ؟ نەخێر بەڵكو زۆرێك لەم ڕۆژگارە هەركە گەیشتە ماڵەوە جلەكانی دەرەوەی زوو ئەگۆڕێ لەترسی ئەوەی لەكاتی نوێژكردن ئوتوەكەی تێك نەچێ، لە بەرامبەردا جلێكی سادە لەبەر ئەكات كە تەنانەت شەرم ئەكات پێوەی بچێتە دەرەوە بۆ شت كڕین. باشە لەخۆت بپرسە خوای پەروەردگار شایستەیە لەكاتی ڕۆیشتن بۆ ماڵەكەی یان لەكاتی گفتوگۆ كردنت لەگەڵیا خۆت بڕازێنیتەوە، یان خۆ ڕازاندنەوە بۆ خەڵكی ؟
هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نیم موسڵمان واز لە خۆ جوانكردنەوە بهێنێت، بەڵكو هانیان ئەدەم بەردەوام جلی باش لەبەر بكەن و پاك و خاوێن بن بەڵام لە سنوری شەرعی خوا تێنەپەڕێ. كەچی بەداخەوە ئەو جل و بەرگەی زۆرێك لە موسڵمانان لە كاتی نوێژكردن لەبەری ئەكەن، شەرم ئەكەن پێوەی بچنە بازاڕ شەرم ئەكەن پێوەی بچنە شایی و ئاهەنگ و میوانی، شەرم ئەكەن پێوەی سەردانی هاوڕێكانیان بكەن، بەڵام شەرم ناكەن و لەئاست پەروەردگاریان بەو جلەوە ڕائەوەستن و ئەشیانەوێ پەروەردگار لێیان توڕەنەبێ، مەترسی دارترین جلیش لاوان گیرۆدەی بونە و لە نوێژ كردن لەبەری ئەكەن
جلی وەرزشی یە وەك (تراكسوت و فانیلەی یاری و شۆرت و سێ چارەك) كە زۆرێك لە زانایان نوێژكردن بەم جلانەوە بە بەتاڵ ئەزانن. ئەم جلانە چەند مەترسیەكیان هەیە لەسەر نوێژی موسڵمان:
1 ـ تراكسۆت و سێ چارەك دەبنە هۆی دەركەوتنی عەورەتی موسڵمان، هەربۆیە زانایانی هاوچەرخ تەنانەت مەرجیان داناوە بۆ نوێژ كردن بە پانتۆڵیشەوە كە دەبێ (فراوان بێ و لەسەروی قاپ دان بێ و كراسەكەش بدرێ بەسەریا لەترسی دەركەوتنی عەورەت) كەواتە حوكمی تراكسۆت قورسترە.
2 ـ هێمای تیپەكان لەسەر جلە وەرزشیەكان بە گشتی یان خاچە (صلیب) یان (وێنەی گیاندار)ە یان (ووشەی ناشیاو) وەك ووشەی (NIKE) كە زانایان ئەڵێن نوێژكردن پێوەی دروست نیە. هەموو جلە وەرزشیەكانیش هێمای (NIKE) یان پێوەیە
3 ـ جلە وەرزشیەكان یان ووشەی (NIKE)ی پێوەیە یان ئەم هێمایە (43) كە مەبەست پێی (NIKE) ە، (NIKE) یش واتە: خوای سەركەوتنی ڕۆمانەكان، ئەمەش هاوەڵ بڕیاردانە بۆ خوای پەروەردگار، كەچی زۆرێك لەكاتی نوێژەكانیان لەبەری ئەكەن.
4 ـ نوێژكردن بە جلی وەرزشی بە بچوك ڕوانینە بۆ نوێژ و پێچەوانە كردنەوەی ئەم ئایەتەیە: [يَا بَنِى آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ] (سورة الأعراف:21) كە فەرمانی داخوازی (أمر)ی تیایە.
5 ـ جلە وەرزشیەكان دەبنە هۆی سەرقاڵ كردنی چواردەور لە نوێژەكانیان چونكە ڕەنگە تۆ جلی یاریزانێك لەبەر بكەی هەموو ئەوانەی خۆشیان ئەوەێ و ئەوانەش ڕقیان لێیەتی بە ڕوانینیان بۆ ئەو جلە سەرقاڵ ئەبن و بیریان ئەكەوێتە لای ئەو یاریزانە و نوێژەكانیان بە ناتەواوی و كەم و كوڕیەوە ئەنجام ئەدەن، چونكە بیریان لای فانیلەی ئەو یاریزانەیە كە تۆ لەبەرت كردوە، لەم حاڵەتەشدا تۆ هۆكاری ئەو تاوانەی.
هەروەها سەبارەت بە جلی وەرزشی زانای پایەبەرز [ صالح بن فوزان الفوزان ] لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بەو كەسانەی جلی وەرزشی لەبەر ئەكەن فەرمووی: موسڵمان بۆی نیە ئەو جۆرە جلانە لەبەر بكات كە وێنەی گیانداری پێوە بێت. وە ئەگەر ئەو وێنانە تایبەت بێت بە بێ باوەڕانەوە ئەوا كارەكە ترسناكتر و توند ترە چونكە بەڵگەیە لەسەر خۆشەویستیان. ئاشكرایشە خاچ (صلیب) و (NIKE) تایبەتە بە بێ باوەڕانەوە.
هەروەها سەبارەت بەم جلانە لیژنەی هەمیشەیی فەتوا دان ئەڵێن: نابێت بە جلێكەوە نوێژ بكرێت كە وێنەی گیاندار (مرۆڤ و ئاژەڵ و پەلەوەر) ی پێوە بێ، وەنابێ لە كاتەكانی تریش لەبەر بكرێت.
ئەگەر دیقەتی جلی یانە وەرزشیەكانی تۆپی پێ بدەی دەبینیت زۆرێكیان وێنەی مرۆڤی پێوەیە وەك (یانەی ئەیاكس) یان وێنەی گیاندار وەك (یانەی رۆما)... هتد.
كەواتە ئەگەر وێنەی گیاندار و ناوی یاریزان ڕێگە پێنەدراو بێت ئەوا وێنەی خاچ مەترسیدارترە، هەر لەم بارەیەوە لە بوخاری هاتووە لە پێغەمبەری خواوە ئەگێڕنەوە كەوا: لم يكن يترك في بيته شيئا فيه تصاليب إلا نقضه والتصليب صور الصليب، غاية المرام / 142 (التصلیب واتە وێنەی خاچ)
[هەروەها تراكسۆتەكان 3 مەترسی گەورەی تیایە] :
یەكەم / ئاشكرایە تراكسۆتەكان زۆر تەسكن: ئەمەش لەكاتی نوێژ و لە ركوع و سجودەكاندا ئەبێتە هۆی دەركەوتنی عەورەت، ئاشكرایشە یەكێك لە مەرجەكانی نوێژی وەرگیراو ئەوەیە خاوەنەكەی خۆی بپارێزێ لە دەركەوتنی عەورەتی، بۆیە ناچار كاكی نوێژگەر لەبەر تەسكی تراكسۆتەكەی و لەترسی دەركەوتنی عەورەتی سجودو ركوعەكانی تەواو ناكات بەمەش تاوانبار ئەبێ و خوای پەروەردگار سەیری نوێژەكەی ناكات هەروەك پێغەمبەری خوا ئەفەرموێت: [لا ينظر الله عز وجل إلى صلاة عبد لا يقيم صلبه بين ركوعها وسجودها ] .
هەروەها ئەم جۆرە كەسانە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بە(دز) ناویان ئەبات. وەك ئەفەرموێ: دز ترین خەڵكی ئەوانەن كە دزی لە نوێژەكانیان ئەكەن. فەرمویان چۆن ئەی پێغەمبەری خوا ؟ فەرموی: نە ڕكوعی بە تەواوی دەكاو نە سجودی.
هەروەها ابو هریرە رضي الله عنه فەرمویەتی: كەسی وا هەیە شەست ساڵ نوێژ ئەكات كەچی تەنها نوێژێكی لێی وەرناگیرێ، پرسیان چۆن ؟ فەرموی: نەڕكوعی بەتەواوی دەكاو نەسجودی و نە وەستانی و نە خشوعی.
دووەم / تراكسۆتەكان شۆڕن و لە خواروی قاپدانی كاكی نوێژگەرەوەن، بۆ ئەمەش خوای پەروەردگار بەڵێنی داوە بەو كەسانەی كە جلەكانیان لە خواروی قاپدانیانەوەیە كە سزایەكی سەختیان بدات هەروەك پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرموێت: [ ثَلَاثَةٌ لَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ "... الْمُسْبِلُ ] . واتە: سێ جۆر كەس هەن خوای پەروەردگار لە قیامەتدا نە قسەیان لەگەڵ ئەكات و نە سەیریان دەكات و نە لە تاوانیش پاكیان دەكاتەوە، وە سزایەكی سەختیشیان بۆ هەیە لەوانەش: كەسێك جلەكەی لە خواروی قاپ دانیەوە بێت.
سێ یەم / تراكسۆت لەو جۆرە جلانە نیە كە خوای پەروەردگار فەرمانی پێ كردوە لە نوێژەكانمان خۆمانی پێ بڕازێنینەوە وەك لەو ئایەتەی سەرەوە خستمانە ڕوی، كەچی كاكی نوێژگەر بە مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگار نوێژ ئەكات بەڵام لە لایەكی ترەوە سەرپێچی ئەو فەرمانەی پەروەردگار ئەكات كە فەرمانی پێ ئەكات بە جلێكی شایستەوە نوێژەكانی ئەنجام بدات. لێرەدا حەق وایە هەموو موسڵمانان لەخۆیان بپرسن ئاخۆ هیچ خاچ پەرست و بێباوەڕێك ئامادەیە لەكاتی نوێژ كردنی تایبەت بەخۆیان جلێك لەبەر بكات كە [لا إله إلا الله] ی پێوە بێت یان ناوی (الله) یان (محمد) یان وێنەی (كعبە) و(مزگەوت) یان هەر دروشمێك لە دروشمەكانی ئیسلامی پێوە بێت ؟؟
نەخێر لەبەری ناكەن بەڵكو بە هەموو هێز و توانایانەوە دژایەتی دروشمەكانی ئیسلام ئەكەن و هەوڵ ئەدەن لە پێش چاو خەڵكی چەواشەیان بكەن. كەواتە موسڵمانی بەڕێز ئاگەدار بە لە كاتی نوێژەكانت و لە كاتەكانی تریشت دروشمی بێباوەڕان لەبەر مەكە، مەهێڵە دروشمی دوژمنانی خوا لەسەر جلەكانت بێ، ئەگەر خوا و پێغەمبەرەكەیت خۆش ئەوێ لەكاتی نوێژەكانت ئاگات لە جلەكانت بێ. جلێك لەبەر بكە شایستەی ئەو زاتە بێ سوژدەی بۆ ئەبەی، جلێك لەبەر بكە وێنە و ناو و دروشمی بێ باوەڕانی پێوە نەبێ. پاشان خوای پەروەردگار ئەفەرموێ: [ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ ] (العنكبوت: 45)
واتە: بە ڕاستی نوێژ بەرهەڵستی مرۆڤە لە كاری خراپ و ناپەسەند و تاوان.
كەواتە كوا نوێژی كەسێك بەرهەڵستی ئەكات لە كاری خراپ و ناپەسەند و تاوان لەكاتێكدا نوێژ بە جلێكەوە بكات وێنە و دروشمی كافران و بێباوەڕان و دوژمنانی خوا و پێغەمبەرەكەی پێوە بێت ؟!! یان نوێژ بە جلێكەوە بكات عەورەتی دەربخاو ناشەرعی بێت.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
سه‌رچاوه سایتی : ba8.org
هه‌ندێ وێنه که نیشانه‌ی سه‌لیب و شه‌یتان .................... له‌سه‌ره
له‌سه‌ر درێسی یانه‌ی مانجسته‌ر یونایتد وێنه‌ی شه‌یتان هه‌یه
له‌سه‌ر درێسی یانه‌ی لیڤرپوول کۆمپانیای بیره و ئاره‌قه
وه‌لامه‌کان
ه‌که‌م : پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) چه‌ند جار حه‌زره‌تی جوبرائیلی دیوه له‌سه‌ر شیوه‌ی خۆی ؟؟ 2جار
دووه‌م : حه‌زره‌تی جوبرائیل چه‌ند باڵی هه‌یه 600 باڵ
سێیه‌م : ناوی ده‌رگاوانی به‌هه‌شت چیه مه‌لائیکه‌ته‌که؟؟؟ رضوان
چواره‌م : ناوی مه‌لائیکه‌ی باران و رزق و رۆزی چیه؟؟ میکائیل
پێنجه‌م : ناوی ئه‌و مه‌لائیکه چیه که ئیشی فوو کردنه به نهفهخه ئیسرافیل
شه‌شه‌م : ئه‌و ئه‌سپه ناوی چبوو که پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له مه‌ککه پێی چووه قودس بوراق
حه‌فته‌م : ناوی سه‌رپه‌رشتیاری دۆزه‌خ چیه ؟؟؟؟ مالك
هه‌شته‌م : ناوی ئه‌و دوو مه‌لائیکه چیه که له‌ناو قه‌بر پرسیارت لێ ده‌که‌ن ؟؟؟ نه‌کیر و مونکر
نۆیه‌م : درێژی هه‌ر باڵێکی حه‌زره‌تی جوبرائیل چه‌نده؟؟؟ له رۆژهه‌لاته‌وه هه‌تا رۆژ ئاوا
موفتی تووندڕه‌و ناسراوه، نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێزی له‌سه‌ر گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی كوردانی سوریا‌و ئێراق بڵاوكردۆته‌وه، كه تێیدا وێڕای چه‌ندان بوختان هه‌ڵبه‌ستن به گه‌لی كورد‌و كافركردنیان، بێ شه‌رمانه ده‌ڵێت: ئێوه جێتان له ناو ئێمه نابێته‌وه، جگه رق‌و كینه‌و دوژمنداری شتێكی دیكه‌تان له ئێمه پێناگات.
قسه‌كانی ته‌ڕتوسی ده‌ره‌نجامی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی هه‌رێمی كوردستانه‌و، باكگراوندێكی سیاسیشی له پشته، چونكه به شه‌یتان په‌رستی وه‌سفی كورد ده‌كات، وه‌ك ئاماژه‌كردن بۆ كوردبوونی ئێزدیهكانه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م گیانی پێ:هوهژیان له كوردستان بكه‌وێـه مه‌ترسییه‌وه، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه نه‌گێڕدرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ته‌ڕتووسی خوێنی كوردان حه‌ڵاڵ دهكاتو، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌موو شتێكی خراپیان لێ ده‌كات.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا زۆر به تووندی وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی ته‌رتووسی ده‌داته‌وه.
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ]
جه‌ماوه‌ری كوردستان
موسڵمانان‌و هه‌ڵگرانی سه‌رجه‌م ئایین‌و مهزهبو نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی كوردستان
هه‌میشه خه‌ڵكانێك هه‌ن چاویان به‌و برایهتیو پێكه‌وه‌ژیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ههڵنایێتو، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن دڕك‌و گرفت له نێو سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانی كوردستان دروست بكه‌ن، هه‌ندێك جار به‌ناوی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه، هه‌ندێك جاریش به‌ناوی ئایین‌و مهزهبهوه هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی ئاریشه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له بری ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیان، كوردستان بكه‌نه گۆمی خوێن‌و له یه‌ك به‌ربوون، كه ئه‌و كه‌سانه‌مان دیتن ویستیان به‌ناوی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه گرفت دروست بكه‌ن، هه‌روه‌ك به‌ناوی رێكخراوی مهسیحیو جوله‌كه‌و ئیسلامی‌و ئێزدیش هه‌مان شت ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه گه‌لانی كوردستان به سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و ئایینه جیاوازه‌كانه‌وه قه‌ت ده‌رفه‌تیان بۆ ئه‌وانه دروست نه‌كردووه‌و هه‌میشه پێكه‌وه‌ژیان قوڵتر بۆته‌وه.
له دواهه‌مینی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه كار بۆ لێكترازانی برایهتیو پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان ده‌ده‌ن، ئه‌و فهتوایهیه، كه (عبد المنعم مسته‌فا حلیمه) ناسراو به (ئه‌بوبه‌سیر ته‌رتوسی) كه ناوی موفتی جیهادیه‌كانی له خۆی ناوه، كه وه‌ك روونكردنه‌وه‌یه‌ك ئاراسته‌ی گه‌لی كوردی ده‌كات.
ئێمه له یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به تووندی ره‌تی قسه‌كانی ناوبراو ده‌كه‌ینه‌وه‌و، دڵنیاشی ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌وڵه‌كانی ئه‌وو هاوشێوه‌كانی مایهپووچو بێ ده‌ره‌نجام ده‌مێننه‌وه، بۆشی دوپات ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئیسلام ئێمه‌ی فێركردووه به درێژایی مێژوو وه‌ك هه‌موو ولاتانی ئیسلامی به ئاشتی له‌گه‌ڵ مهسیحیو ئاینه‌كانی دیكه بژین‌و، قه‌تیش دۆستایه‌تی شه‌یتانمان نه‌كردووه كه ویستوومانه كورده ئێزدیه‌كان به پێێ ویستی خۆیان له نێو گه‌لی خۆیان بژین، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به دۆستی شه‌یتان ده‌زانێت، ده‌بوو ئه‌وانه‌ی به دۆستی شه‌یتان بزانیبا، كه به زه‌برو زوڵمه‌وه ده‌یانه‌وێت ناسنامه‌ی كوردی له ئێزدیه‌كان بستێننه‌وه‌و، بۆ خۆیان ببه‌ن.
قورئانیش له‌لای ئێمه قه‌ت سوكایه‌تی پێنه‌كراوه، بگره پیرۆزترینو گهورهترینو به‌ڕێزترین كتێب له‌لای گه‌لی كورد قورئانی پیرۆزه، حه‌ڵاڵكردنی خوێنی گه‌لی كوردیش به‌م بیانوانه، به‌تایبه‌تی كه ده‌ڵێت: (ژیانتان له‌گه‌ڵ ئێمه‌و له‌لای ئێمه نییه، جگه له دوژمنداریو رق‌و كینه هیچی ترتان له‌لای ئێمه نابێت)، ئه‌و قسانه لوتكه‌ی نه‌زانی ئه‌وه بۆ گه‌لی كورد، چۆن زمانت گرت‌و قه‌ڵه‌مت نووسی، كه خوێنی هه‌موو گه‌لی كورد حه‌ڵاڵا بكه‌ی، ئه‌و كوردانه‌ی مزگهوتو قورئان‌و ئیسلام‌و خوا‌و پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ خوێن‌و دڵمان تێكه‌ڵاو بووه، دڵنیاش به به‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه قه‌ت گه‌لی كورد له ئیسلام سارد نابێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه گهرمو گوڕتر ده‌بین، چونكه ئێمه ئیسلاممان له پێغه‌مبه‌رو قورئانمانهوه ناسیووه، كه فێری خۆشهویستیو هاوكاری‌و خوداپه‌رستی‌و پێكه‌وه‌ژیانیان كردووین، دڵنیاش به ده‌رفه‌ت ناده‌ینه هاوبیره‌كانت بۆ ئه‌وه‌ی له ئوممه‌تی ئیسلامیمان ببه‌نه دهرێو، ئه‌و جاره به‌ناوی كوفر‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه ده‌رفه‌ت وه‌ربگرن بۆ شێواندن‌و تێكدانی باری ژیانی كوردستان. خۆزگه یه‌ك له هه‌زاری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌تان له‌سه‌ر قورئان ئه‌و كاته بووایه، كه حكومه‌تی به‌عسی قورئانی پیرۆزی له گوند‌و دێهاته‌كانی كوردستان ده‌سووتاند.
كه‌سیش خێری به ئێمه نه‌كردووه كه لێره ده‌ژین، كه ئێستای هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانی ژیانمان له كوردستان لێ بكات، چونكه ئه‌وه زێدی باب‌و باپیرانمانه‌و، خه‌ڵكانی دیكه هاتوونه كوردستانیان پارچه پارچه كردووه‌و، وڵاتی ئێمه‌یان به زوڵم‌و سته‌م داگیر كردووه.
هه‌ر لێره‌شه‌وه داوا له هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌م جۆره فه‌تواو قسانه، كه بۆنی فیتنه‌و كوشتار‌و تێكدانی ئاساییشی كوردستانی لێ دێت، له خه‌ڵكانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ئایینێكه‌وه ده‌ربچن، ئامانج لێێ تێكدانی باری ژیان‌و گوزهرانو ئارامی كوردستانه، پێویسته له ئاست مه‌سئولیه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه بكه‌ین.
هه‌روه‌ك داوا له مهسیحیو ئێزدی‌و شه‌به‌كه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، پتر ده‌ست به پاراستنی هه‌رێمی كوردستان گرنو، ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ن به‌ناوی مه‌سیحیه‌ته‌وه كه‌س پشێوی له كوردستان نه‌نێته‌وه‌و، یان كه‌سانێك بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بیه‌وێت ئێزدیه‌كان له نه‌ته‌وه‌ی كورد داببڕێت، چونكه ئه‌وه یه‌كه‌م ئامانجی دوژمنانه.
له هه‌مان كاتدا داوا له راگه‌یاندنه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌میشه هه‌وڵ بده‌ن وێنه‌ی كورد وه‌كو خۆی پیشان بده‌ن، نه‌ك خوانه‌خواسته ده‌رفه‌ت بدرێته كه‌سانی تووندڕه‌و، كه خه‌ڵكێكی ساده له دژی وڵاته‌كه‌مان فریو بده‌ن.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
كوردستان/ هه‌ولێری پایته‌خت
30/9/2010
ته‌واوه ده‌ست خۆش
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی one
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]