547

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

داریوش واته‌ عه‌شق واته‌ مرۆڤایه‌تی واته‌ ئازادی واته‌ لێبورده‌یی واته‌ هه‌موو شتێکی جوان ،،
داریوش ژیانی به‌خشی به‌ گۆرانی ، گۆرانیش نه‌مری به‌خشی به‌ داریوش ..

پێناسه‌كه‌ت زۆر جوان و تێر و ته‌واوه‌ و حه‌قی خۆت داوه‌تێ

داریوش ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی که‌ گۆرانی بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ وت ، له‌ کارتێکدا زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ کوردانه‌ی
که‌ به‌لای ئه‌و بابه‌ته‌دا نه‌چوون ، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ییه‌ بۆ داریوش که‌ ئازاری مرۆڤ له‌ هه‌رشوێنێک بێت ، ئه‌م ئاماده‌یه‌ له‌و شوێنه‌ ، بێ گوێدانه‌ ره‌گه‌ز و زمان و نه‌ته‌وه‌ ، مرۆڤبوون له‌ پێش هه‌موو شتێکه‌وه‌یه‌.

بێگومان گه‌وره‌ییه‌ بۆ داریوش و بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیش smile


زۆر سوپاس خۆشحاڵم به‌ دڵت بوو .. هیوادارم له‌ ئێستا به‌ دواوه‌ یادگاری شیریرن له‌ ژیانتا تۆمار بكه‌ی .;)

548

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

زۆر زۆریش خۆشه به ڕاستی
ده سته کانت خۆش بێت کاکه سیروان گیان .

زۆر سوپاس ڤینۆس ..
خۆشحاڵم به‌ دڵت بوو smile

549

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

[size=16]دلم مثل دلت خونه شقایق                         *دڵم وه‌كو دڵت خوێنه‌ شه‌قایق
چشام دریای بارونه شقایق                                   چاوانم ده‌ریای بارانه‌ شه‌قایق
مثل مردن میمونه دل بریدن                                  وه‌كو مردوو ئه‌مێنێت دڵ بڕاوه‌كان
ولی دل بستن آسونه شقایق                                وه‌لێ دڵدان به‌ كه‌سێك ئاسانه‌ شه‌قایق
شقایق درد من یکی دو تا نیست                             شه‌قایق: ده‌ردی من یه‌ك و دوو نیه‌!
آخه درد من از بیگانه ها نیست                              ئاخر: ده‌ردی من هی بێگانه‌كان نیه‌
کسی خشکیده خون من رو دستاش                      كه‌سێ خوێن له‌ناو ده‌ستیا وشك بوبێته‌وه‌   
که حتی یک نفس از من جدا نیست                      كه‌ هه‌تا یه‌ك نه‌فه‌س له‌ من جیانابێته‌وه‌
شقایق وای شقایق گل همیشه عاشق                 شه‌یاق وای شه‌قایق، گوڵی هه‌میشه‌ عاشق
شقایق انجا من خیلی غریبم                               شه‌قایق من لێره‌ زۆر غه‌ریبم
اخه‌ انجا كسی عاشق نمیشی                             ئاخر لێره‌ كه‌سێكی عاشق نیه‌[/size]

* شه‌قایق واته‌: گوڵاڵه‌ سوره‌

                                             داریوش
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=PSEcuOtt … re=related[/youtube]

550

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

هههههههههههه
lol
ده‌ی وه‌ڵا ڕاسته‌كا، كه‌ هیچیان نه‌بێ، مشكی داماو چی ئه‌كات له‌ ماڵیان ..!! big_smile

ده‌سته‌كانت خۆش...

551

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

به‌خێربێی كاكه‌ بژار ..
هیوادارم به‌رده‌وامبیت له‌ گه‌ڵمان ..

552

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

گفتو گۆیه‌كی عاشقانه‌ و سه‌رنج ڕاكێشه‌ ..

ده‌سته‌كانت خۆش خوشكی ئازیز ... سه‌ركه‌وتو به‌خته‌وه‌ربیت ..

553

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس بۆ به‌شداریتان ...

554

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس بۆ به‌شداریه‌كه‌ت كاكه‌ میلان ..

ههههههههههه
وه‌ڵا كاتێك به‌رزم كرده‌وه‌ بینم به‌ڵام تاقه‌تم نه‌بوو ده‌ستكاری بكه‌م big_smile

ده‌ستان خۆش ...
كرێكی زۆر باشتان كردووه‌

557

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ به‌شداری و هاوخه‌می گشت لایه‌ك ..
سه‌ركه‌وتووبن ...

ههههههههههههه
قه‌زاوقه‌ده‌رێكی سه‌یره‌ ..
ده‌ی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ردوكتان ..:D

559

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

به‌داخه‌وه‌ كوشتنی زه‌رده‌شت هه‌ولێری تاساند
خوا تۆڵه‌یان لێ بكاته‌وه‌ .،.، كه‌ خوێنی به‌ ناهه‌ق ڕژا
ده‌ستت خۆش كاك سیروان گیان بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م هۆنراوانه‌

سوپاس بۆ به‌شداریت كاكه‌ ئاسۆ ..
به‌خته‌وه‌ربیت ..

560

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ڕاسته‌ سه‌رده‌شتیان كوشت
به‌ڵام به‌ كوشتنی سه‌رده‌شت هه‌زاران سه‌رده‌شتی تر دێنه‌ ناو كۆڕی خه‌بات و قه‌ڵه‌مه‌ بوێره‌كانیان ئه‌خه‌نه‌ كار

ده‌سته‌كانت خۆ بێت كاكه‌ سیروان گیان زۆر جوان بوو .
به هیوای به رده وامیت

زۆر سوپاس خوشكی ئازیز .. قسه‌كانت زۆر له‌ جێن ..
هیوادارم ئێمه‌ بێداربینه‌وه‌، به‌م تاوانه‌
به‌خته‌وه‌ربیت به‌ قوربان ...

561

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

هه‌ربژیت کاکه‌ سیروان گیان ، شتێکی زۆر جوانت نوسیوه‌ .
دڵنیابه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره‌یان کرد ، قه‌ڵامه‌کانی تریان نه‌شکاند
به‌ڵکو قه‌ڵه‌مه‌کانیان تیژتر کرده‌وه‌ و چاونه‌ترسیان کردین و
وایان لێکردین که‌ نه‌هێڵین خوێنێ کاکه‌ سه‌رده‌شت به‌ فیرۆ بچێت
ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره‌ قێزه‌ونه‌یان کرد ئه‌چنه‌ زبڵدانی مێژووه‌ و
کاکه‌ سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگیش بۆ سه‌ر ترۆپکی شه‌هیدانی
رێگای ئازادی قه‌ڵه‌م ...
ریسوا و سه‌رشۆڕبن بکه‌رانی ئه‌م کاره‌

.

زۆر سوپاس كاكه‌ ڕێنوار ...
زۆر ڕاسته‌ بكوژانی سه‌رده‌شت، قه‌ڵه‌مه‌ نوستوه‌كانی بێدار كرده‌وه‌
لاوانی وشیارتر كرد ..
نه‌مری بۆ كاكه‌ "سه‌رده‌شت"یش مایه‌وه‌

562

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

به‌راستی ماندوبونێك و خێرێكی زۆره‌ ..
ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ ڕوستایی .. هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ ..

563

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]من ژیام بۆ ئه‌وه‌ی بمرم           
نوسیم بۆ ئه‌وه‌ی ووشیاربم
ڕاستبوم، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌جاڵه‌تی پێنوس نه‌بم 
*
من، دۆڕانه‌كانی ئه‌وانم خوێنده‌وه‌
ئه‌و دۆڕانانه‌ی كه‌ به‌ سه‌روه‌ری،                     
له‌ په‌ڕاوی خه‌جاڵه‌تنامه‌دا تۆماریان ده‌كرد
*
من نه‌مویست بمرم ..!
ویستم ته‌نها بم.. ڕاست بین و بێژبم ..
له‌ مه‌یدانی فه‌ساحه‌تدا
(نالی) ئاسا، شاسواری بكه‌م                 1
*
خۆم ویستم بمرم..!!
بۆئه‌وه‌ی پێنوسه‌كه‌م، وه‌ك داری ئازادی،
به‌ خوێنی له‌شم بێته‌ به‌ر ..
بۆ ئه‌وه‌ی، دوای ئه‌هریمه‌ن نه‌كه‌وم و،
ڕوو زه‌ردی زه‌رده‌شت نه‌بم

بۆ ئه‌وه‌ی...
به‌ هێمنی به‌ گوێی لاوانی نوستودا بچرپێنم:
هه‌ی نه‌گبه‌تینه‌.. خه‌وی قوڵ تاكه‌ی..؟!
*
ویستم بمرم..!
بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ڕه‌ دڕنده‌كان بناسێنم و
ڕه‌وتی كاروانه‌ ڕه‌شه‌كه‌یان بوه‌ستێنم..
*
ویستم شه‌هید بم ..!
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه‌ لای خوا ..
سكاڵای دڵی دایكمی لا به‌یانكه‌م

بۆ ئه‌وه‌ی..!
بچمه‌ لای (قازی) بڵێم: گه‌وره‌م..!
ئه‌ها منیش وه‌ك تۆ گیانی خۆمم به‌خشی،
تۆ بۆ ئازاد ژیان و
من بۆ ئازاد نووسین ..!

بۆ ئه‌وه‌ی..!
بچمه‌ لای (مه‌حوی) بڵێم:
ئه‌ی پیری زانا..!
ئه‌وه‌ منم (( نوری عومرم سه‌رف كرد بۆ كه‌شفی تاریكی خه‌ڵق))  2
پیری زانا! ئاسوده‌ به‌..
ئه‌م دێڕه‌ی ئێوه‌م بۆ نه‌وه‌كانت شرۆڤه‌كرد:
(( ڕوو سپی هه‌ر ڕوو ڕه‌شه‌، گه‌ر بێ سه‌د ئازایی بكا ))
*
من خۆمم كوشت..!
بۆ ئه‌وه‌ی چاپوك بژین.. كه‌ڵ بژین..
گه‌ر نه‌ژین.! خوێنی منتان له‌ ئه‌ستۆبێت.
[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/f2e4252e25.jpg
------------------------------------------------------

1 یان له‌ مه‌یدانی فه‌ساحه‌تدا به‌ میثلی شه‌هسوار
بێ ته‌ئه‌مول به‌و هه‌موو نه‌وعه‌ زوبانم ڕاده‌كا    (نالی)

[color=red]2-/color] نوری عومری سه‌رفه‌كا بۆ كه‌شفی تاریكی خه‌ڵق
وه‌ك چرا هه‌ركه‌س به‌ شۆخی مه‌جلیس ئارایی بكا
ئه‌ر له‌ دنیا چاكه‌یێ سادر بوو، ته‌فره‌ی پێ نه‌خۆی
ڕووسپی هه‌ر ڕوو ڕه‌شه‌ گه‌ربێ سه‌د ئازایی بكا   (محوی)

564

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

وووووووووووااااااااااااااااووووووووووووووو
نازانم جى بنوسم بو ئةو براية بةريزةم بةراستى هةلبزاردنةكانت يةك لةيةك جوانترة
تةنها دةليم هةميشة سةركةوتو سةرفرازبيت وةهيوام بةردةوام بونتة لةبابةتى وا قةشةنك

زۆر سوپاس په‌پوله‌ ..
منیش زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی له‌ یه‌كه‌م به‌شه‌وه‌ خوێنه‌ری شیعره‌كه‌بووی تا دواین به‌ش..
هیوام به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنته‌ ..

565

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

جوانه‌   جوانه‌   جوانه‌   جوانه‌   
زۆر زۆر جوان بوو كاك سیروان
ده‌سته‌كانت خۆش بۆ ئاماده‌كردنیان
به‌هیوای به‌رده‌وام بوون له‌ هۆنراوه‌ی تر

زۆر سوپاس كاك ئاسۆ خۆشحاڵم به‌دڵت بوو ...

566

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئه‌وه‌ تۆ چی ئه‌که‌یت هاوڕێی ئازیز ؟
من خۆم غه‌مم که‌مه‌ تۆش له‌ غوربه‌تا دا ئه‌نێێت ؟؟
وه‌ڵا گۆرانیه‌کی کابرا دانێ و با وه‌سێته‌که‌ بنوسم !!

هههههههههههههههه
نا نا یه‌كجاری واشی لێ مه‌كه‌:D

567

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

لە ڕوخسارى من مەڕوانە خۆر لە چاوما قەت هەڵنایە
کە بەخەندە بۆ تۆ ئەدوێم قوڵپى گریان لە ناخمایە
نەگریانم خەندە ئەگرێ و نەفرمێسکم گوڵ دەرئەکا
زەردەخەنەش بێتە لێوم دیارە دڵم فریو ئەدا
ئاسمانێکم بێ ئەستێرە و دەریایەکم بە بێ شەپۆل
وەک پەیکەرى بێ ناونیشان لە وێرانەى شارێکى چۆڵ
کانى چاوم وشک بووە دڵ و هەستم وەک بیابانە
وەکو مردوو خۆم ئەبینم کە بێ خەم بم لەم ژیانە
ئەوەى کەهەست بەژان نەکا دیارە کەخەم نایدوێنێ
خەمە هەورى گریان دێنێ و لە چاوانما دەیبارێنێ
دەستم دەگرێ بۆ گریانى بێ سەبورى و ناهەموارى
کەخەم دوور بێ واهەستەکەم هۆشم نییە بەبێدارى

ئه‌مه‌ ته‌واوی هۆنراوه‌كه‌یه‌... ناوی شاعیر (احمد محمد)

ده‌سته‌كانت خۆش په‌پوله‌ خان ...

568

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر زۆر جوانه وه ك هه موو به شه کانی پێشوو

زۆر ده سته کانت خۆش بێت کاك سیروان

ســـه رکه وتووبیت برام

زۆر سوپاس ڤینۆس..
ئه‌بێت من سوپاسی تۆ بكه‌م ، چونكه‌ به‌ هاوكاری تۆ ته‌واو بوو

569

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ماشالله‌ جوانی لێ ئه‌بارێت !
ده‌ست و په‌نجه‌كانت خۆش بێت كاكه‌ ســـیروان گیان
هه‌ربژیت و سه‌ركه‌وت بیت ماندوو نه‌بیت گیانه‌كه‌م ،
انشالله‌ له‌ ده‌رفه‌تێك هه‌ر 11 به‌ش كۆ ئه‌كه‌مه‌وه‌ له‌ بابه‌تێكدا .

زۆر سوپاس كاكه‌ دیلمان ... خۆشحاڵم به‌ دڵته‌ ...
ئیشه‌ڵا.. منیش پێم خۆشه‌ كۆی بكه‌یته‌وه‌ ..
سوپاس برا گیان ..

570

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

له‌ غـــــوربه‌تا

[size=16]بۆ چوار وه‌رزی ساڵ نابێته‌ پایز؟..
تا نیگای ئه‌وم هه‌رده‌م نیشان دا
ئه‌و نیگایه‌ی له‌ سنگما ئه‌سوتێ و
چه‌خماخه‌ ئه‌دا له‌ ناخی گیاندا
*

پایز بوو.. باران نم نم ئه‌باری..
نیگای چاوانی پایزیی و مه‌ستی
وه‌ک چه‌م ڕژایه‌ ده‌شتی گیانمه‌وه‌..
ده‌ستی خۆزگه‌می خسته‌ ناو ده‌ستی
*

باران ئه‌باری و ژێر چه‌تری پاسێک..
بۆ یه‌که‌م بینین بوو به‌ ژوانگه‌
بوو به‌ په‌نجه‌ره‌ بۆ سه‌ر گۆڕه‌که‌م..
لێم ون بوو.. ڕۆیی.. ڕوخا ڕوانگه‌
*

ئاخ بۆ ده‌ستێکی پڕ له‌ میهر و سۆز..
بوونم ئه‌شکێکه‌ به‌ گلێنه‌مه‌وه‌
شیعرم وه‌ک پایز هه‌تیو که‌وتووه‌ و
پایزیش دیاره‌ به‌ وێنه‌مه‌وه‌
*

داوای شیعرێکی سه‌وزم لێ مه‌که‌..
به‌هار له‌ عومری من بێ به‌ریی‌یه‌
بڕوانه‌ قژی ماش و برنجیم..
که‌ ده‌فته‌رێکی کوێره‌وه‌ریی‌یه‌
*

پرسه‌یه‌ ئه‌گرم بۆ ئه‌م پایزه‌..
چه‌ند خۆشه‌ له‌به‌ر شه‌سته‌ بارانا
له‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڵا زه‌ردانه‌ بمرم..
له‌سای به‌رامه‌ و بۆی چنارانا
*

ڕۆژێکی پایز.. مه‌ست بووم.. ئه‌له‌رزیم..
له‌ناو باخێکا نوقمی خه‌زان بوو
هاوڕێ‌یە‌ک کۆشێ گه‌ڵای داگیرسان..
گڕی گه‌ڵای زه‌رد بۆ تینی گیان بوو
*

له‌یلاکه‌م چاوی دوو گه‌ڵای زه‌رده‌..
وتم.. تۆ چیت کرد ئه‌ی هاوڕێ‌ی ئازیز؟
ئه‌و کۆچی کرد و تۆش چاویت سوتان..
بۆ گڕ به‌ر ئه‌ده‌ی له‌ گه‌ڵای پایز؟
*

تو خوا گه‌ر مردم.. گه‌ڵا کفنم بێ..
ده‌میشم پڕکه‌ن له‌ گه‌ڵای وه‌ریو
تابووت و گۆڕم چڵی پایز بێ و
ته‌رمم مه‌نێنه‌ ناو خاکی ته‌زیو
*

خۆ پایزیش خۆی.. گه‌ڵاڕێزانی..
ڕائه‌کشێ له‌ناو تابووتی (با)دا
مردنێکی بێ پرسه‌ و گڵکۆیه‌..
هاواره‌ و ده‌نگی ناگا به‌ خوادا
*

حه‌ز ئه‌که‌م پایزی عومرم..
هه‌ور بێ له‌ چاوی ئاسمانا
گریانێک بێ.. بێ کۆتایی..
سه‌مایه‌ک بێ له‌ سوتانا[/size]



                               محمد عومه‌ر عوسمان ( ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز)

571

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئه‌و هۆنراوانه‌ی تۆ ده‌ستنیشانی ئه‌كه‌یت هه‌موویان ساده‌ و واتادارن ..
سه‌ركه‌وتوبیت كاكه‌ دیلمان ...

smile

572

(82 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سیروان

ئه‌م كاته‌ت باش كاك بورهان ..
به‌ڕێز ..
تۆ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر په‌یامێكت بۆ ناردم كه‌ گوایه‌ ئه‌ندامێك له‌ یانه‌ هه‌ندێ شتی سه‌یری نوسیوه‌ ..
دوای لێكۆڵینه‌وه‌ بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ هه‌ر خۆت بووی . !!
هیوادارم دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌

كاك بورهان

ببوره‌ به‌رێزم ؟
كه‌ ئه‌م شته‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی من نه‌م نوسیوه‌ من ته‌نها سه‌رپه‌رشتیارم لێ ئاگادار كرده‌وه‌ وه‌ كاك ئاسۆس محمدم له‌ گه‌ل بوو له‌ ته‌نیشتمه‌وه‌ دانشتبوو ئه‌و ئاگاداربوو وه‌ په‌یوه‌ندیم به‌ 1182121كرد چونكه‌ پاسۆردتان لا نه‌بوو تا لایبه‌رن
به‌رێزم تۆ من ناناسیت من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بابه‌تی نه‌شیاو بلاو ناكه‌مه‌وه‌ له‌ هیچ یانه‌یه‌ك قسه‌ی ناشرین به‌ هیچ كه‌سنالێم گه‌ر ده‌ته‌وه‌ێ من بناسیت خۆت له‌ كاك احمد و كاك مازن بپرسه‌ من چ كورێكم له‌ گه‌ره‌كه‌ی خۆمان وه‌ له‌ چ بنه‌ماله‌یه‌ك دام
به‌رێزم وابزانم ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ران ئاگادار بكه‌یته‌وه‌ له‌ شتی نه‌شیاو ده‌بێت تاوانباریشمان بكه‌یت؟!
سوپاست ده‌كه‌م كه‌ ئاگاداركرامه‌وه‌ !!!

big_smile

573

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

تاکه‌ په‌ناگا‌م پایزه‌ و کزه‌ی
شینێ له‌ دڵما که‌ف و کوڵیه‌تی
کێ له‌به‌ر کۆستی منا خۆی ده‌گرێ؟
دڵم بولبوله‌.. پایز چڵیه‌تی
dastt xosh bet
am bashyan har zor jwana
sarkawto byit

زۆر سوپاس خۆشحاڵم به‌ دڵتان بوو

574

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

چیه‌ ئه‌م به‌شه‌ زۆر بوو  ، دوێنێ هاوڕێیه‌کم بینیبوی ،
به‌س هێشتا من نه‌م بینیوه‌  ..
ده‌ست خۆش خاره‌ گیان زۆرر جوانه‌ ، هه‌ربژیت

ئێ زۆره‌و به‌ هه‌وه‌س big_smile
هێشتا نه‌ت بینیوه‌ ؟ هههههه
ده‌ی هه‌ولده‌ بیدۆزیته‌وه‌ و بیخوێنیته‌وه‌ smile
زۆر سوپاس كاكه‌ ڕۆمان

575

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس ڤینۆس خان ...
هاوكاریه‌كه‌ی تۆم بیر نه‌چووه‌ ههههههه
هه‌رچه‌نه‌ پێویستیش ناكا به‌ڵام قه‌یناكه‌ سوپاسته‌كه‌م:D

576

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

دةستةكانت خوش بيت كاك سيروان بةراستى زور برماناية بزيت

زۆر سوپاس په‌پوله‌ خۆشحاڵم به‌وه‌ی له‌ یه‌كه‌م به‌شه‌وه‌ خوێنه‌ری شیعره‌كه‌ی ..

577

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس كاكه‌ دیلمان ..


زۆر سوپاس كاك ئاسۆ سه‌ركه‌وتوبیت ...

578

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئه‌م دێره‌ له‌ گۆرانیه‌كی سۆزان نامۆ دا به‌كارهاتوه‌ ،،،گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم ته‌نها ئه‌م دێڕه‌یی تیا به‌كارهاتوه‌ زیاتر نا ،،،
گۆرانی (سینه‌ی پڕ ئاهم ) به‌ڵام نازانم هۆنراوه‌كه‌ی هی كێه‌ !
دووباره‌ ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاكه‌ گیان سه‌ركه‌وت بیت

زۆر سوپاس كاكه‌ دیلمان گیان ..
ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌یری هۆنراوه‌كه‌ بكه‌ی نوسراوه‌ به‌شی 10
هۆنراوه‌ی گۆرانیه‌كه‌ی سۆزان هه‌موی له‌ناو ئه‌م شیعره‌دا ده‌رهێناوه‌ واته‌ دێره‌كانی تری له‌ناو به‌شه‌كانی تر دایه‌ .
خاوه‌نی هۆنراوه‌كه‌ش (محمد عمر عوسمان)ه‌ ناسراو به‌ (ژه‌نه‌ڕالی پاییز)

579

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئئئئئئئئئئممممممممم ئةو بةشةشيان جوان بوو !!
دةستةكانت خؤشبئ كاك سيروان سةركةووتوبيت..

زۆر سوپاس ئایه‌ خان ..
خۆشحاڵم به‌ دڵت بوو ...

580

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

   له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10
[size=16]تاکه‌ په‌ناگا‌م پایزه‌ و کزه‌ی
شینێ له‌ دڵما که‌ف و کوڵیه‌تی
کێ له‌به‌ر کۆستی منا خۆی ده‌گرێ؟
دڵم بولبوله‌.. پایز چڵیه‌تی
*

ده‌مه‌و پایزان ڕوو له‌ شێت بوونم..
پایز که‌نیسه‌ و خه‌ڵوه‌تگای منه‌
ترپه‌ و لێدانی دڵ خه‌زانێتی و
له‌ ڕوانینی چاوانتا ونه‌
*

پایزم زامه‌ و هه‌میشه‌یی‌یه‌..
ڕوخساری به‌هار نایشارێته‌وه‌
له‌ قوڵاییما.. گه‌ڵاڕێزانه‌..
زریانی ناخم نابڕێته‌وه‌
*

من بۆچی نه‌مرم؟ بۆ نه‌بمه‌ هه‌ورێ؟
تێر بگریم به‌سه‌ر باڵای ئازیزا
بۆ ئازیز ڕۆیی و له‌ من ناپرسێ؟..
ته‌مێکم له‌ ناو کۆشی پایزا
*

بۆ به‌ سوتوی دڵ چاوی ناڕێژێ؟
بۆ نامداته‌ به‌ر کزه‌بای ئاهێک؟
بۆچی بۆ ژووره‌ سارد و چۆڵه‌که‌م..
ناکاته‌ دیاریی په‌نجه‌ره‌ی ئاخێک؟
*

بۆ دڵ شمشاڵه‌ و ناڵیین ئه‌یژه‌نێ؟..
بۆ ئه‌و ناپرسێ له‌ ئاھ و خورپه‌ی؟
له‌ دارستانی سه‌وزی بیستنما..
بۆ خامۆش بووه‌ چۆله‌که‌ی چرپه‌ی؟
*

له‌ نسێی مه‌رگا.. گینگڵ ئه‌ده‌م و
دڵم هه‌ر له‌ لای چرپه‌کانێتی
حه‌ز و ئاره‌زوم چۆله‌که‌یه‌که‌..
کزه‌بای پایز نیشتمانێتی
*

پایز له‌ دنیای شیعری وێڵ بووما..
ئاسمانێکی پڕ له‌ گه‌رده‌لووله‌
پایز له‌ خوێنما مۆمه‌ و ئه‌سوتێ..
پایز له‌ دڵما زامێکی قووڵه‌
*

‌پایز بوو کاتێک بڵێسه‌ی نیگای..
گڕی به‌ردایه‌ هه‌وری ساردی دڵ
پایزی نیگای هه‌ڵوه‌ری و ڕۆیی..
خۆشه‌ویستیمی نایه‌ کۆشی گڵ
*

ده‌ک پایزم ڕۆ.. وه‌رزی شاعیریی..
دڵ گه‌ڵایه‌که‌ وا له‌به‌ر (با)دا
که‌ هاناش ئه‌به‌م بۆ پایزی ناخ..
تامی پایزی چاوانی نادا![/size]
.
.                محمد عمر عوسمان (ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز)
.
درێژه‌ی هه‌یه‌
.
.

581

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی)

بیرۆكه‌یه‌كی زۆر جوانه‌ ...

هۆكاری وازهێنانت چی یه‌؟
له‌مه‌و دوا وه‌ك پێویست سه‌ردان ناكه‌یت و ده‌رفه‌تت نیه‌ یان كه‌سێك دڵی ڕه‌نجاندوی ؟

583

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

زۆر سوپاس مه‌ریه‌م خان ...
خۆشحاڵم په‌سه‌ندتان كردووه‌ .

584

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

واو  وه ڵا زۆر جوانه ئه زانی به ( دواین  سڵاو ) شتێکم بیرهاته وه
ده سته کانت خۆش بێت کاك سیروان گیان
سه رکه وتووبیت .

هههههههههههههههه
باسی مه‌كه‌ لێی گه‌ڕێ:D
زۆر سوپاس ...

585

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

سوپاس بۆ ڕاستكردنه‌وه‌كه‌ت ...
خۆم كردوومه‌ به‌ كوردی برا .

586

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

zor swpas zin xan
xosh7alm ka ba dlta

dastakani xoshbet w sarkawtu bet
dyareakai zor jwana
eshalla hamesha dlishi wak xaty xosh abet

swpas bo tosh kak aso

588

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

dastt xosh bet zor jwan bo
hiway baxtawaryit bo daxwazm

زۆر سوپاس زین ..
به‌خته‌وه‌ربیت ..