[size=24]pe xosh al bwm ka ba dltan bw[/size]

[size=24]ئه‌بو هوره‌یره‌( ره‌زای خوایی له‌سه‌‌بێ ) ده‌فه‌رمووێ : که‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی { کاتێ جل و پۆشاك له‌به‌ر ده‌که‌ن و ده‌ست نوێژ ده‌شۆن به‌لای راست ده‌ست پێبکه‌ن}
ئه‌بو هوره‌یره‌( ره‌زای خوایی له‌سه‌‌بێ ) ده‌فه‌رمووێ : که‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی { هه‌موو سه‌ری 100 ساڵێ  یه‌کێك ده‌نێرێ بۆ ئه‌وه‌ی دینی ئیسلام زیندووبکاته‌وه‌}
ئه‌بو هوره‌یره‌( ره‌زای خوایی له‌سه‌‌بێ ) ده‌فه‌رمووێ : که‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی { هه‌موو له‌شی ئاده‌میزاد زه‌وی ده‌یخوا و ده‌ڕزێ و ده‌بێته‌ خۆڵ ته‌نها ئێسکی کلێنجه‌ نه‌بێت هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌ هه‌ر له‌ویش دروست ده‌بێته‌وه‌ و رێك و پێك ده‌کرێته‌وه‌ له‌رۆژی قیامه‌ت }
ئه‌بو هوره‌یره‌( ره‌زای خوایی له‌سه‌‌بێ ) ده‌فه‌رمووێ : که‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی { هه‌موو رۆژانی دووشه‌ممان و پێنج شه‌ممان ده‌رگاکانی به‌هه‌شت ده‌کرێنه‌وه‌
خوایی گه‌وره‌ له‌ هه‌موو به‌نده‌کانی خۆش ده‌بێ ته‌نها له‌ به‌نده‌یه‌ك که‌ هاوبه‌شی بۆ خوا په‌یدا کردبێ یان ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ براکه‌ی قسه‌ی ده‌بڕێ خوایی گه‌وره‌ به‌ فریشته‌کان ده‌لێ واز بێنن له‌و دووکه‌سه‌ با بمێنن تا له‌نێو خۆیان ئاشت ده‌بنه‌وه‌}

ئه‌بو هوره‌یره‌( ره‌زای خوایی له‌سه‌‌بێ ) ده‌فه‌رمووێ : که‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی { پێنج شت واجبه‌ موسڵمان به‌رامبه‌ر برای موسڵمانی خۆی ئه‌وانیش : وه‌ڵامی سه‌لام دانه‌وه‌ وه‌ وه‌ڵامی پژمین ، واته‌ ئه‌گه‌ر پژمی بڵێ ( الحمد لله‌ ) تۆش بڵێ ( یرحمك الله‌ ) ئه‌ویش بڵێ ( یهدکم الله‌ و یصلح بالکم ) وه‌ وه‌ڵامی ده‌عوه‌تی بداته‌وه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش که‌و‌ت سه‌ردانی بکات وه‌ به‌ دوایی ته‌رمی دابرۆ به‌سه‌ر گۆرستان }[/size]

633

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

[size=24]نوکته‌کی خۆش بوو[/size]
http://www.ermac.org/i/loldog.jpg
[size=16]کوره‌ وه‌ره‌لای[/size]
http://thelaughingstork.com/wp-content/uploads/2009/07/Baby-Dog.jpg
[size=24]ایام زمان[/size]
http://www.funnyphotos.net.au/images/funny-baby-pictures-kissing-a-doll1.jpg
[size=24]ئیسراحاتم کرد[/size]
http://www.entgallery.com/wp-content/uploads/2009/02/funny-baby-pee.jpg
[size=24]هه‌سته‌ کوره‌[/size]
http://funpho.com/wp-content/uploads/2008/12/ill-eat-you.jpg
[size=24]بالیفه‌کی خۆشه‌[/size]
http://funpho.com/wp-content/uploads/2008/12/funny-baby-photos1.jpg
[size=24]ره‌حمه‌تی خواتان لێ بێ ده‌رم بینن[/size]
http://thelaughingstork.com/wp-content/uploads/2009/10/Crushed.jpg
[size=24]کوره‌ ته‌ماشای نه‌که‌ن ها[/size]
http://www.phuckpolitics.com/wp-content/uploads/2008/12/angry_baby1.jpg
[size=24]چاوه‌رێتم هه‌ی ........[/size]
http://3.bp.blogspot.com/_JmpkIMgnzIE/SzaNw5f3NZI/AAAAAAAAkGU/vJh3pPjcnk0/s400/Oh_Funny_Fat_Babys_2.jpg
[size=24]گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی شین ده‌بی[/size]
http://chztotsandgiggles.files.wordpress.com/2010/07/ace32e20-a9e2-4fca-b1aa-4f2847ebbf2a.jpg?w=453&h=604
[[size=24]به‌خوا نازانم چ بنوسم [/size]
http://www.funatico.com/media/pics/babyplayswithacat845.jpg

[size=24]جارێك چه‌ند که‌سێك له‌ کافره‌کان هه‌ڵده‌ستن ده‌چنه‌ مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم )
قوربان ئێمه‌ له‌ دوور هاتووین میوانی ئێوه‌ین ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) رووده‌کاته‌ ئه‌سحابه‌کانی و ده‌فه‌رموێ ، ئه‌ی ئه‌سحابی من با ئه‌و میوانانه‌ دابه‌ش که‌ین هه‌ریه‌که‌و میوانێك به‌رینه‌وه‌ ، هه‌ر یه‌که‌و یه‌کێکی برده‌وه‌ ماڵ ، به‌ڵام له‌ ناو ئه‌و که‌سانه‌ یه‌کێکی قه‌ڵه‌وه‌ هه‌بوو که‌س فه‌رمووی نه‌کرد و مایه‌وه‌
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) له‌گه‌ڵ خۆیدا بردیه‌وه‌ بۆ مالێ ، له‌و کاته‌شدا ماڵی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو ، هه‌مووشیان چاویان بڕی بووه‌ شیری ئه‌و 7 بزنانه‌ که‌ بیان دۆشن و شیره‌که‌یان بخۆن .
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی : نان و شیری بێنن بۆ ئه‌وه‌ میوانه‌ . چه‌ند نان و هه‌ندێکیشیان شیر له‌ گوانی بزنی دۆشی هێناین له‌ به‌رده‌م میوانیان داناو ده‌ستی کرد به‌ نان و شیر خواردن .
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) نان و شیری دیکه‌ بۆ بێنن ، خولاسه‌ی که‌لام شیری هه‌ر حه‌وت بزنی دۆشی بۆیان هێنا به‌نانه‌وه‌ خواردی . ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌ ماڵێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) بوون هه‌موویان چاویان بڕیبووه‌ شیری بزنه‌کان و بیخۆن ، به‌ڵام خه‌فه‌ت خواردن نه‌بێ هیچ ده‌سه‌ڵات نه‌بوو .
ئه‌وه‌ به‌سه‌ر داهات و ژورێکیان نیشان میواندا تێدا بنوی کابرا چووه‌ ژوورو نوست
خزمه‌تکاێك که‌زۆری رق لێ بۆوه‌ به‌شه‌ شیره‌که‌ی خواردبوو چوو له‌ ده‌ره‌وه‌را ده‌رگایه‌کی به‌ زنجیر داخست و قایمی کرد . کابرا له‌ نیوه‌ شه‌ودا تینی بۆ هات زۆر له‌ ده‌رگاکه‌ نوساو پاڵی پێوه‌نا فایده‌ی نه‌بوو ، به‌ ئه‌مان و زه‌مانی خوا نه‌کرایه‌وه‌ ، وه‌خت بوو له‌ داخ و خه‌فه‌تان بمڕێ ، زۆر هات و چۆی ژووره‌که‌ی کرد هیچی نه‌دیته‌وه‌ ، به‌ هه‌رجۆرێ بوو خۆی له‌ خه‌و یه‌خست و نوست ، له‌خه‌ودا خه‌ونی دی که‌ له‌ناو خانویه‌کی وێراندا فرێدراوه‌و که‌وتووه‌ له‌ ناکاو له‌ خه‌وه‌که‌ راپه‌ڕی ته‌ماشایی کرد پیسایی کردووه‌ به‌خۆی ، که‌ ئه‌وه‌ی دیت ده‌ست کرد به‌ هاوار و گریان ده‌یگوت : ئه‌ی خه‌جاڵه‌ت و ڕیسوا بۆ خۆم ، سه‌د بریا هه‌ر نه‌نوستبایه‌م هه‌ر به‌ خه‌به‌ر بوومایه‌ ئه‌و شه‌وه‌ هه‌تا به‌یانی خه‌وی لێ نه‌که‌ت چاوه‌روان بوو یه‌کێ ده‌رگای لی بکاته‌وه‌ ڕاکا و که‌س نیبینێ
به‌یانی زوو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) چوو به‌ بێده‌نگی ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه‌ خۆی په‌نا دا تا کابرا نه‌یبینێ و بێته‌ ده‌رێ ، کابرا که‌زانی یه‌کێك به‌دزیه‌وه‌ هات و ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه‌ هه‌ستا ئه‌ویش به‌دزی هاته‌ ده‌رێ ، له‌ پاشان یه‌کێ له‌ خزمه‌تکاره‌کان چووه‌ ژوورێ بمالی و خاوێنی بکاته‌وه‌ ، ته‌ماشای کرد هه‌موو حوجره‌ پیس بووه‌ لێفه‌ش پیس بووه‌ ئه‌ویش له‌ ڕقان له‌ داخی به‌شه‌ شیری خۆی لێفه‌ی گرت و بردیه‌ پێش پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) گوتی : بڕوانه‌ ئه‌و میوانه‌ت چۆن پیسی کردووه‌ ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) زه‌رده‌خه‌نیه‌کی گرت و فه‌رمووی : بیهێنه‌ بۆ سره‌ ئه‌و سه‌رشۆکه‌ بابه‌خۆم بیشۆم و خاوێنی که‌مه‌وه‌ ، به‌ژن و پیاوه‌و خۆیان قوربان کردوو گوتیان : ئه‌ی روح و گیانمان به‌قوربانت بین ئێمه‌ ده‌یشۆین ، ئه‌و کاره‌ لایه‌قی سانی جه‌نابت نیه‌ و ئێمه‌ بۆ ئه‌مر و خزمه‌ت ئاماده‌ین خزمه‌ت کاری تۆین چۆن ده‌بی جه‌نابت کار بکه‌ی ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) راست ده‌که‌ن : به‌ڵام هه‌ر ده‌بی خۆم بیشۆم چونکه‌ ئه‌وه‌ بێ حیکمه‌ت نیه‌ .
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) زۆر به‌ په‌له‌ خه‌ریکی شوشتنه‌وه‌ لێفه‌که‌ بوو ، ده‌بزانن خوایی گه‌وره‌ له‌ ژیر ئه‌و شوشتنه‌ فه‌رمانێکی ن‌هێنی ده‌رکردووه‌ له‌و لاشه‌وه‌ کابرا که‌ چۆ ده‌ره‌وه‌ ده‌ستی له‌ گیرفانی ناو گوتی ؛ ئه‌ها خۆ هه‌یکه‌له‌ یادگاریه‌ به‌ نرخه‌که‌م له‌ بیر چووه‌ هه‌رچه‌ند زۆر شه‌رمی کرد و خه‌جاڵه‌ت بوو به‌ڵام ته‌ماع هه‌ڵی گرت هاته‌وه‌ ماڵێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، که‌ ده‌رگایی کرده‌وه‌ ته‌ماشایی کرد ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ره‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  به‌ ده‌ستی موباره‌کی خۆی لێفه‌ پیسه‌که‌ ده‌شوا ، هه‌یکه‌له‌ یادگاریه‌که‌ی له‌ بیر چۆوه‌ به‌ هه‌ردوو ده‌ستی له‌ خۆی ده‌دا تا خوێنی له‌ که‌پوو هاته‌ ده‌ره‌وه‌ ، خه‌ڵکه‌که‌ له‌ ده‌وری کۆ بوونه‌وه‌ ده‌یگوت : ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ ئاگاتان له‌ خۆ بێ دووباره‌ رووی کرده‌ ئاسمان ده‌یگوت : جا به‌ چ روویه‌ك ته‌ماشایی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) بکه‌م ئاره‌قه‌ی ده‌کر و له‌رزی ده‌هات هاتا بێ هۆش بوو ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) سه‌ری له‌سه‌ر رانی موباره‌کی دانا ده‌ستی به‌سه‌ری داهێنا و دڵ خۆشی دایه‌وه‌ هاته‌وه‌ سه‌رخۆی و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) شه‌هادو ئیمانی پێهێنا موسڵمان بوو ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی : ئه‌م شه‌و میوانی من به‌
کابرا وتی : یا ره‌سول الله‌ تازه‌ هه‌تا مردن هه‌ر میوانی تۆم له‌ هه‌رجێگایه‌ك بم ، ئه‌و شه‌و کابرا چووه‌ ماڵی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) و نان و شیریان بۆ دانا ، کابرا به‌ هه‌موو هێزی خۆی نه‌یتوانی شیری بزنێك بخوا
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی : ئه‌وه‌ بۆ ناخۆی ؟ گوتی : قوربان والله‌ ئه‌وه‌ شه‌وکه‌ شیری بزنه‌که‌م ته‌واو نه‌خوارد له‌ شه‌وی دی تێرترم خه‌ڵکه‌که‌ هه‌موویان لایان عه‌جایب بوو .


په‌ند و ئامۆژگاری
گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) قبوڵی هه‌موو جۆره‌ زه‌حمه‌تیه‌کی کردووه‌ ، به‌ڵام گه‌وره‌کانی ئێستا ئه‌گه‌ر منداڵی خۆیان میز به‌سه‌ر شتێکدا بکا بێزی لی ده‌که‌ن ،
هه‌روه‌ك و ئه‌و چیرۆکه‌ ده‌ڵێ باوه‌ر و ئیمانی راستی ، پیاو تێر ده‌کا و هه‌روه‌ك ئیمان قوه‌تی رووحه‌ ، هه‌روه‌ها هێزی گیانه‌ .
[/size]

635

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

مـن له‌ زۆربه‌ی وشه‌کانی تێناگه‌م...!!!
ماندوونه‌بیت

بڵێم چ هه‌رچه‌نده‌ وشه‌کان عه‌ربین به‌ڵام وشه‌ی ئاسایین

636

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=24]ئه‌مه‌ پارچه‌یك شیعره‌ له‌ مه‌ولود نامه‌ی مامۆستا ره‌شاد موفتی
[/size]
[size=24][center] کائینات وانس و جن عرش و فللك
چاودێرن هه‌ر که‌بێ شاهی مللك
هه‌م شه‌وی دووشه‌ممه‌ بو وقتی سحر
نوری ضاهر بو له‌دایکی دای خبر
هات ربیع الاولیش پاشی صفر
هه‌م دوازده‌ی مانگ نه‌ما ترس وخطر
ناردیان بۆ خاده‌می جنت خبر
تا بڕازێنێ به‌ هه‌شتی سه‌ر ته‌سه‌ر
هه‌م خبر بۆ مالکی ئاگر ده‌چوو
تا کلیل دا دۆزه‌خی ئه‌و زوو به‌ زوو
هه‌ر به‌شه‌و گوێ لێبوو هات ده‌نگ و سه‌دا
نور ده‌بی ئه‌م شه‌و له‌دایکی خۆی جودا
هه‌روه‌کو رۆژ بوو شه‌ێ کون و مکان
مکه‌ رۆناك بوو حجاز و ئاسمان
ده‌رکرا ابلیسی شیطانی لعین
چونکه‌ هات تشریفی خیر المرسلین
ئه‌وه‌ وه‌خت که‌وتن هه‌موو بوون سه‌رنگون
شه‌رمه‌زار و چاو شۆڕ بوونمشرکون
وه‌ختی تشریفی جنابی مصطفی
اهلی شاری دیتیان زوق و صفا
فخری عاله‌م وا له‌ بۆ دنیایی هات
هیچ نه‌مات تاریکی ئه‌مرۆ رۆژهه‌ڵات
هات له‌مابه‌ینی بتان ده‌نگ و صدا
ترك بکه‌ن اصنامی لێیان بن جودا
ئاوی شاری ( ساوه‌) ئه‌وه‌ی ئاوی عجیب
غروی عاردی بۆ ئه‌وه‌ێ شه‌و زۆر غریب
هه‌ر ره‌ئیسێکی هه‌بوو گه‌وره‌ و گران
لاڵ و که‌ر که‌وتن ئه‌وێ شه‌و بێ زمان
پارچه‌ پارچه‌ تاقی کیسرا شه‌ق ده‌بوو
جێ به‌جێگای جمله‌ کافر له‌ق ده‌بوو
ئاته‌شی ئاته‌ش په‌رست وه‌ختی سحر
وا کوژاتێك چوو نه‌ما شعله‌ و اثر
هات ملائك چین به‌چین دایان سلام
هه‌م ده‌یانکرد به‌ینی خۆ قصه‌ و کلام



[/center][/size]

637

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

په‌روه‌ردگار خۆی پاداشتت باته‌وه‌...
بابه‌تێکی زۆر جوانت داناوه‌...زۆر سوودم لێ وه‌رگرت...
به‌ڵام  ده‌بوا هه‌ندێکیش باسی نوێژی ئافره‌تان بکه‌ی .هه‌مووی هی پیاوان نه‌بێ چونکه‌ کچیشمان تێدایه‌.....
ماندوونه‌بیت .،،ده‌سته‌کانت خۆش هیوا، به‌رده‌امیت

[size=24]ههههههههه
جێگایی ئافره‌تان خۆ ناچم له‌وێ دانیشم ناته‌وێ هه‌ندی ره‌زیل بکرێم
با به‌خۆیان بنوسم ئه‌و بابه‌ته‌ کاتێك ده‌چنه‌ مزگه‌وت چ ده‌که‌ن چ ناخۆشه‌ له‌لایه‌ن ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟[/size]

638

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

باوه‌ڕبکه‌ کاکه‌ گیان ئه‌و نوێژانه‌ی ئێمه‌ ده‌یکه‌ین زۆربه‌ی غه‌ڵه‌ته‌ و بیدعه‌ی زۆری تیایه‌ به‌تایبه‌ت نوێژی هه‌ینی هه‌مووشی خه‌تای مه‌لاکانمانه‌
که‌ چی که‌ یه‌کێک پێیان ده‌ڵێت ئه‌وه غه‌ڵه‌ته‌ یان ئه‌وه‌‌ بیدعه‌یه‌و پێغه‌مبه‌ر(ص) نه‌یکرده‌وه‌ ئه‌ڵێت نه‌بابه‌ چۆن نه‌یکردووه له‌ کاتێکدا که‌ ئه‌و شته‌ به‌به‌ڵگه‌ی قورئان و حه‌دیسی سه‌حیحیش هه‌بێت‌.

من نازانم مه‌به‌ست چ بیدعیه‌که‌ له‌ نوێژ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌کان باس بکه‌ی من زۆر مه‌منونت ده‌بم بۆ ئه‌وه‌ی سودی لێ وه‌رگرم

639

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ئةرئ برام من زورجار بة تاخم تراكسؤت دةجم بؤ مزكةوت خؤ ئةويش جليكى نةشياو نية ؟؟!!

ئه‌گه‌ر ناشرین نه‌بی  وه‌ وێنه‌ی تێدا نه‌بی ئه‌و ئاساییه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیگۆری باشتره‌

[size=24]جارێك حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه‌ السلام) چووه‌ ده‌شتێك و خێوه‌تی هه‌ڵدا و ئه‌مری به‌هه‌موو ئاژه‌ڵ و گیانله‌وه‌ر و باڵنده‌یه‌ك کرد کۆببنه‌وه‌ هه‌رهه‌موو ریزبوون و هه‌ر یه‌که‌ و باسی خۆی و زانیاری خۆی بۆ حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه‌ السلام) ده‌کرد
هه‌یا نۆره‌ گه‌یشته‌ په‌پوله‌ سلێمانه‌ ( هود هود) چوه‌ خزمه‌ی حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه‌ السلام) عه‌رزی کرد وتی : من شتێك ده‌زانم که‌ بۆ پاشایه‌کی وه‌ك تۆ به‌هیچ نرخێك ده‌ست ناکه‌وێ .
حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه‌ السلام) فه‌رمووی : بڵێ بزانم ئه‌و هونه‌ره‌ چیه‌؟
په‌پوله‌ سلێمانه‌ گوتی : قوربان من له‌ به‌رزایی ئاسماندا بڕوانمه‌ هه‌ر جێگایه‌ك ده‌زانم ئه‌و زه‌ویه‌ ئاوی تێدایه‌ یان نا ، وه‌ ده‌ش زانم ئاوه‌که‌ چه‌ند مه‌تر قوڵه‌ و ئاوه‌که‌ ڕه‌نگی چۆنه‌ سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌ر له‌خاك هه‌ڵده‌قوڵێ یان له‌ به‌رد دێته‌ ده‌رێ ؟
حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه‌ السلام) که‌ ئه‌مه‌ی له‌ په‌پوله‌ سلێمانه‌ بیست فه‌رمووی : ئه‌ی په‌پوله‌ی جوان  تاج له‌سه‌ر تۆ ده‌بێ له‌ هه‌موو سه‌فه‌رێك له‌گه‌ڵمان بێی و له‌پێشه‌وه‌ بی ئاومان بۆ په‌یدا بکه‌ی
په‌پوله‌ سڵێمانه‌ وتی : به‌لێ ئاماده‌م به‌قوربان
قه‌ڵه‌ ره‌شه‌ که‌ گوێی له‌م گفتوگۆیه‌ بوو ، حه‌سوودی به‌ په‌پوله‌ سلێمانه‌ برد
چووه‌ خزمه‌ت حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه‌ السلام) گوتی : قوربان په‌پوله‌ سلێمانه‌ درۆ ده‌کا چۆن توانی ئه‌و بێ ئه‌ده‌بیه‌ له‌ خزمه‌ت جه‌نابت بکا ، ئه‌گه‌ر راست ده‌کا چۆن داو نابینێ به‌ داوه‌که‌ ده‌بێ ده‌یگرن و ده‌یکه‌نه‌ قه‌فه‌زه‌وه‌
حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه‌ السلام) په‌پوله‌ی سلێمانه‌ی بانگ کردوو فه‌رموو : ئه‌تو چۆن توانیت له‌ حزوری من ئه‌و درۆی بکه‌ی ، خۆ ده‌لێن : ئه‌و هونه‌رت نیه‌ که‌ باست کرد
په‌پوله‌ سلێمانه‌ وتی : ئه‌ی پاشا ، تۆ نابێ به‌ قسه‌ی هه‌موو که‌س باوه‌ر بکه‌ی تاقیم بکه‌وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌نه‌بوو ئه‌وا سه‌رم ببڕه‌ ، ده‌زانم ئه‌و فیتنه‌یه‌ قه‌له‌ره‌شی رووره‌ش کردوویه‌تی
قوربان راسته‌ قه‌له‌ره‌ش زانا و ئاقڵه‌ به‌ڵام رژد و حه‌سووده‌ و ئینکاری خوا ده‌کا باوه‌ری به‌ قه‌زاو قه‌ده‌ر نیه‌ هه‌ر کافره‌ .
ئه‌ی  پاشا بزانه‌ که‌ چۆن ئاوه‌که‌ له‌ ژێر زه‌وی ده‌بینم ئه‌وها داوه‌که‌ له‌ بن خۆڵ و کایه‌که‌ ده‌بینم ، به‌ڵام چ بکه‌م ئه‌گه‌ر قه‌زاو قه‌ده‌ر هات چاو کوێر ده‌بێ و ئاقڵ نامێنێ و ئه‌گه‌ر رۆژی رووناك بێ ده‌بێته‌ تاریکه‌ شه‌و ، قوربان وه‌نه‌بێ هه‌ر من به‌رامبه‌ر قه‌زاو قه‌در کوێر و نه‌زانم بم ، هه‌موو شێر و ئه‌ژدیهایه‌ک وه‌ك مشکیان لێ دێ ،
حه‌زره‌تی ئاده‌م (علیه‌ السلام ) که‌ مامۆستایی مه‌لائیکه‌ته‌کان بوو ، پڕ زانیاری بوو ، ناوی هه‌موو شتێکی ده‌زانی له‌هه‌موو شتێك ئاگاداربوو به‌ڵام که‌ قه‌زاو قه‌ده‌ر هات که‌وته‌ شکه‌وه‌ و له‌ داره‌که‌ی خواردو توشی بێ ئه‌مری خوایی گه‌ره‌ بوو.

                         په‌ند و ئامۆژگاری
له‌م چیرۆکه‌ ئه‌وه‌ روون ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئاده‌میزاد له‌ ژیانیدا ناتوانێ به‌ته‌نها بژی و موحتاجی که‌س نه‌بێ ، حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه‌ السلام) به‌هه‌موو ده‌سه‌لاته‌وه‌ موحتاجی ( هود هود ) بوو بۆ ئاو په‌یدا کردن ، هه‌روه‌ها ئاده‌میزاد نابێ به‌ خۆی شتێك نه‌زانێ حه‌سوودی به‌ که‌سی تر ببا
یان ئه‌گه‌ر شتێکی زانی وا هه‌ست نه‌کا به‌سه‌هوو ناچێ و هه‌ڵه‌ ناکا ، ئه‌وه‌ش بزانین له‌ سه‌رووی هه‌موو زانایه‌ك زانایه‌کی تر هه‌یه‌.

                دوو ئیعجازی زانستی
له‌م چیرۆکه‌ دوو ئیعجاز هه‌یه‌
یه‌که‌میان : ده‌رباره‌ی ( هود هود) په‌پوله‌ سلێمانه‌ که‌ زانایان ده‌لێن ئه‌م بالنده‌یه‌ هه‌ر شوێنێك ئاوی لێ بێ ده‌زانێ و ده‌یدینیته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ژێر زه‌وی بێ هه‌روه‌ك ( هود هود ) باسی خۆی ده‌کا له‌سه‌ره‌وه‌ که‌ چ ده‌زانی
دووه‌م : ده‌رباره‌ی قه‌ڵه‌ره‌شه‌ هه‌م دیسان زانایان ده‌لێن زیره‌کترین باڵنده‌ ( قه‌ڵه‌ره‌شه‌ ) یه‌عنی زۆر زیره‌کتر له‌ هه‌موو بالنده‌کانی تر
هه‌روه‌ك په‌پولوسلێمانه‌ باسی ده‌کا که‌ ده‌لێی قه‌ڵاره‌ش زاناو ئاقڵه‌
[/size]

641

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://www.stocksvip.net/p/ps/(8).gif

[size=24]به‌ناوی خوایی گه‌وره‌و  و میهره‌بان سڵاو ستایش بۆ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان محمد ( ‎صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) [/size]

[size=24]ئه‌م بابه‌تی ئێستا بۆم نوسیون باسی هه‌ندێ شت ده‌کات که‌ نوێژکه‌ر نایزانێ و هه‌ڵه‌ی تێدا ده‌کات
له‌ونه‌یه‌ ببێته‌ هۆی به‌تاڵ بونی نویژه‌که‌ی یان........................
منیش خاڵ به‌خاڵ باس ده‌که‌م ان شاالله‌.
[/size]

[size=24]هه‌ڵه‌کانی پێش چوونه‌ مزگه‌وت [/size]
[size=24]یه‌که‌م : زۆر جار که‌سێك ده‌بینن ده‌بین به‌جلی نوستن هاتۆته‌ مزگه‌وت یه‌عنی له‌ ئه‌وپه‌ری ناشرین ئاخر برای به‌ریزم تۆ نازنی دێیه‌ کێ دێیه‌ مزگه‌وت هه‌ر له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستێ و دێته‌ مزگه‌وت ئێ خۆ چیه‌ ئه‌گه‌ر به‌جلێکی جوان بێیه‌ ماڵی خوایی گه‌وره‌ خۆ ئه‌گه‌ر بچیه‌ هه‌ر شوێنێکی تر جلێکی جوان له‌به‌ر ده‌که‌ی ده‌تۆش به‌شێوه‌یه‌کی جوان وه‌ره‌

دووه‌م : کابرا له‌ خه‌و هه‌ڵسایه‌ ده‌بینی پرچی هه‌ند ناشرینه‌ موه‌کانی هه‌ریه‌که‌ و بۆ لایه‌که‌ ده‌ڵێ کاره‌با لێ داوه‌ ده‌خۆ قابیله‌ چیه‌ شانه‌یه‌ك به‌سه‌رت دابینه‌ و ته‌واو .

سێیه‌م : ده‌بینی کابرا وه‌ به‌ په‌له‌ په‌ل دێ و غار ده‌دا ئه‌وه‌ چیه‌ والله‌ بگه‌مه‌ مزگه‌وت کاتی نوێژه‌ ئێستا ، ئێ ده‌ زوو خۆت حازر که‌ ئه‌و په‌له‌ په‌له‌ت له‌ چیه‌ ئاخر بگه‌یه‌ مزگه‌وت له‌ کاتی نوێژ له‌به‌ر ماندووی نوێژه‌که‌ت پێ ناکرێ ئه‌گه‌ر زانیشت دواکه‌وتی و له‌ نوێژ به‌ هێواشی و به‌ بێ په‌له‌ په‌ل وه‌ره‌ با رکه‌عه‌تێك یان دوو بروا دوای بیکه‌وه‌ له‌وه‌ باشتره‌ له‌ به‌ر ماندووی هیچت پێ نه‌کرێ.

چواره‌م : یان ده‌بینی که‌سه‌که‌ له‌ ماڵه‌وه‌ نوێژ ده‌کا یه‌کێک له‌ ته‌نیشتی پێی ده‌لێ ئه‌رێ ئاگادار به‌ ئه‌مشه‌و ده‌چینه‌ ئه‌و شوێنه‌ یان ده‌چینه‌ کن فلان یان ئاگادار به‌ ئه‌و فلیمه‌ هه‌یه‌ یان تۆپانێ..........
ئاخر برا نازانی ئه‌و نوێژکه‌ره‌ به‌رامبه‌ر کێ راوه‌ستاوه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ کێ ده‌کا پێویست ناکا له‌کاتی نوێژ مێشکی مه‌شغول که‌ی .

پێنجه‌م : یان ده‌بینین له‌ ته‌نیشت ته‌له‌فزیۆن نوێژ ده‌کا زۆر باشیش ده‌زانی که‌ له‌به‌ر ته‌له‌فزیۆن ئاگای له‌ نوێژه‌که‌ نامینێ
به‌چه‌وه‌کی هه‌ر خه‌ریکی ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزۆنه‌که‌یه‌ ئێ ده‌ ئه‌و 5 ده‌قه‌یه‌ بیکژێنه‌وه‌ خۆ چت لێ دێ .

شه‌شه‌م : یان یه‌کێك ئه‌گه‌ر کرێکاره‌ یان فیته‌ره‌ یان هه‌ر ئیشێکی له‌و بابه‌ته‌ ده‌بینی هه‌موو جل و به‌رگی پیسه‌ و ناشرینه‌ ئاخر ئه‌وجا به‌ گریزه‌ به‌ به‌نزینه‌ یان بۆنێکی ناخۆشی لێ دێ ئه‌وه‌نه‌ شتی ناشرین که‌س نه‌یوتوه‌ ئیش مه‌که‌ به‌ڵام باجل و به‌رگه‌که‌ت خاوێن بێ له‌کاتی نوێژدا.

حه‌وته‌م : یان ده‌بینی له‌ کۆتایی نوێژه‌که‌ی کابرا دێته‌و مزگه‌وت یان کۆتایی نوێژی هه‌ینی دێتن ده‌ڵێ هیچ په‌له‌ی نیه‌ بۆ نوێژه‌که‌ ئاخر بۆ زوو نایه‌ی خۆ چیه‌ .

هه‌شته‌م : ئه‌وه‌ کاته‌ی ده‌چیه‌ مزگه‌وت با په‌نجه‌کانی ده‌ستت له‌ ناو یه‌ك نه‌بن
نۆیه‌م : ئه‌وکاته‌ی که‌ خورادن ئاماده‌یه‌ باشتر نوێژ نه‌کرێ چونکه‌ تۆ برسی و فکرت هه‌رلای خوارنه‌که‌یه‌ له‌ کاتی نوێژ
[/size]

[size=24]هه‌ڵه‌کانی  نوێژ و مزگه‌وت [/size]

[size=24]یه‌که‌م : له‌کاتی هاتنه‌ مزگه‌وت به‌ پێی راست وه‌ر ژوور به‌ پێی چه‌پ برۆ ده‌ره‌وه‌
دووه‌م : کردنی نوێژی ( تحیه‌ المسجد ) له‌ کاتی چوونه‌ ژووره‌وه‌ له‌ مزگه‌وت که‌ 2 رکاعه‌ته‌
سێیه‌م : یه‌کێكی تر له‌و هه‌ڵه‌ی که‌ زۆر ده‌بینرێ دیاری کردنی شوێنێکه‌ له‌ مزگه‌وت کابرا ئیلا له‌و شوێنه‌ نه‌بێ نوێژ ناکا ئێ خۆ به‌هه‌شت له‌وێ مسۆگه‌ر نه‌کرایه‌ ئیلا له‌و شوێنه‌ نه‌بی نوێژی نه‌که‌ی لوانه‌ کابرا هه‌ندێ جار ببینی شوێنه‌که‌ی یه‌کێکی لێ دانیشتووه‌ کابرا ده‌رباک یان ببێته‌ موشکیله‌ یان کابرا ده‌رواته‌وه‌ ماڵ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ سونه‌ته‌ هه‌رکاتێك نوێژت له‌ شوێنێك کرد ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نوێژێکی ترت کرد جێگاکه‌ت بگۆری چونه‌ک هه‌ر شوێنێك نوێژت لێ کرد ئه‌و له‌رۆژی قیامه‌ت شایه‌تیت بۆ ده‌دا

چواره‌م : ئه‌گه‌ر یه‌کێکت ناسروی خۆتت دی که‌ ده‌یناسی دیتت قورئان ده‌خوێنێ سه‌لامی لێمه‌که‌ یان پێی مه‌بره‌ قورئان خوێنده‌که‌ی چونکه‌ کابرا قورئان ده‌خوێنی زۆر له‌وه‌ باشتره‌ که‌ تۆ سه‌لامی لێده‌که‌ی یان ............

پێنجه‌م : منداڵ ئه‌وه‌ش کێشه‌یه‌کی تره‌ هه‌موومان ده‌زانی منداڵ چۆنه‌ به‌ حه‌رکه‌یه‌ ناتوانێ وه‌ک گه‌وره‌ بێ ئیلا شتێك ده‌کا وا بشتره‌ ئه‌و که‌سی مندالێ دێنێته‌وه‌ مزگه‌وت له‌ماڵ پێی بڵی و فیری ئه‌وه‌ی بکا له‌ مزگه‌وت چ باک چ نه‌کا بۆ ئه‌وه‌ی که‌س ئیزعاج نه‌کا .
شه‌شه‌م : له‌وانه‌یه‌ یه‌کێک بێته‌ ژوور له‌ مزگه‌وت ده‌بینی هه‌ر کۆمه‌ڵ و له‌لایه‌ك نوێژ ده‌کا نازانێ نوێژی کیهان راستره‌ بۆیه‌ ده‌بی ئه‌وه‌ی له‌ مزگه‌وته‌ ئه‌گه‌ر به‌کۆمه‌ڵ نوێژ کرا هه‌موو به‌یه‌که‌وه‌ بێ نه‌ك هه‌ریه‌ک و له‌ لایه‌ك .

حه‌وته‌م : وا ده‌بینی له‌ مزگه‌وت چه‌ند که‌سێك دانیشتونه‌ باسی سه‌رو سه‌ربرده‌ی دنیا ده‌که‌ن هه‌ر ده‌لێی له‌ مزگه‌وتیش نینه‌ بۆ نوێژ نه‌هاتوون برای به‌رێز تۆ له‌ مزگه‌وتی ده‌بێ ئوسولی مزگه‌وتیش بزانی چۆنه‌ رێزی ئه‌وه‌ مزگه‌وته‌ بگری .

هه‌شته‌م : ده‌بینی ئیمام وا نوێژ ده‌کا رێزی یه‌که‌م ته‌واو بووه‌ رێزی دووه‌م ماوه‌ ده‌بینی رێزی سێیه‌میش دروست بووه‌ له‌ پشت ریزی دووه‌م نابێ هه‌تا ریزێك ته‌واو بێ رێزی دوایی تر دروست بکرێ ئه‌گه‌ر رێزی دووه‌م ته‌واو بوو ئه‌وا رێزی سێیه‌م به‌رامبه‌ر ئیمام ده‌بێ واته‌ { ته‌ماشا ئیمام بکه‌ له‌کوێ راوه‌ستاوه‌ له‌ پشت ئه‌وه‌ رێزی نوێ درست ده‌کری نه‌ك هه‌ر یه‌که‌و لایه‌ك رێز دروست ده‌کا }

نۆیه‌م : نیه‌ت هێنان نابێ به‌ ده‌نگی به‌رز بێ ئه‌وه‌ی ته‌نیشتت بێزار بکه‌ی یان لێی تێك بده‌ی یان له‌ کاتی خوێندنی قورئان به‌ده‌نگی به‌رز بخوێندرێ چنکه‌ ئوه‌ی ته‌نیشتت لێی تێك ده‌چێ هه‌ڵه‌ی ده‌کا .

ده‌یه‌م : دانانی ده‌ست له‌ نێوان ناوک و سینگه‌ ده‌بی که‌سه‌که‌ ده‌ستی له‌نێوان ناوك و سینگ دابنێ نه‌ك له‌سه‌ر سینگی یان له‌سه‌ر ناوکی یان له‌خواره‌وه‌ی ناوکی ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌ نابێ .

یازده‌م : چۆنیه‌تی  راوه‌ستان له‌ کاتی نوێز  زۆر که‌س ده‌پرسێ ده‌لێ پێیه‌کانم چه‌ند لێك دووربن له‌کاتی راوه‌ستان له‌ نوێژ له‌گه‌ڵ یه‌ك جووت بن یان دووربن به‌خۆی ده‌بێ پێیه‌کان به‌رامبه‌ر شانت بێ واته‌ شانت چه‌ند بوو ]ێیه‌کانت له‌وه‌نده‌ زیاتر ره‌ت نه‌دا له‌شانت
دوازده‌م : خواردنی پیاز یان سیر پێش هاتنه‌ مزگه‌وت ده‌بینی که‌سه‌که‌ خوانێکی خواردووه‌ بۆنی ناخۆشه‌ ئه‌وه‌نای ته‌نیشتی خۆی بێزار ده‌کا له‌ به‌ر بۆنه‌که‌ی ئه‌مه‌ش نابێ نه‌هی کراوه‌ برۆ باش ده‌مت خاوێن که‌وه‌ ئه‌وجا وه‌ره‌ مزگه‌وت .

سێزده‌م : هه‌ندێ که‌س ده‌بینین راوستاوه‌ له‌ کاتی نوێژ هه‌ریه‌که‌و به‌ شتێك خۆی خه‌ریك کردیه‌ یه‌کێ خه‌ریکی سه‌ؤاته‌که‌یه‌تی یه‌کێ فکری رۆیه‌ یه‌کێ ته‌ماشا ئه‌وه‌ی ته‌نیشتی ده‌کا ئه‌وجا هه‌زار شتی تر  ئه‌مانه‌ له‌ خێری نوێژه‌که‌ که‌م ده‌که‌نه‌وه‌ .

چوارده‌م : ئه‌وه‌ خه‌ڵك وا هه‌موو راوستاینه‌و نوێژ ده‌که‌ن یه‌کێکیش له‌ولاته‌ دێ به‌ پێش هه‌مووان دا ده‌روا ئه‌و رۆیشته‌ به‌ پێش خه‌ڵکی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ نوێژکه‌ره‌ که‌ ئیزعاج بێ نوێژه‌که‌ی بپچرێنی ئه‌مه‌ش هه‌ر نابێ بکرێ

پانزهه‌م : پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) قه‌ده‌غه‌ی کردوه‌ له‌ کاتی نوێژ و دوحا کردن سه‌ر به‌رز که‌یه‌وه‌ به‌ چاوه‌کانت ته‌ماشا ئاسمان بکه‌ی .

شازده‌م : ده‌بینی کابرا دێته‌ مزگه‌وت له‌ کاتی نوێژ پێویستی به‌سه‌ر ئاوه‌ ئێ ده‌ پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست نوێژ بشۆی برۆ ئاوده‌ست ئه‌وجا ده‌ست نوێژه‌که‌ت بشۆ ده‌بینی هه‌ند په‌له‌ی تی زۆری نه‌مایه‌ واز له‌ نوێژه‌که‌ بهێنێ نوێژه‌که‌یش پێ ناکرێ .

حه‌ڤده‌هه‌م : ده‌بینی هه‌ندێ نوێژ که‌ر هیچ ئیشی نیه‌ به‌س باسی خه‌ڵکی ده‌کا یان باسی نوێژ که‌سێک ده‌کا له‌وێ نوێژ ده‌کا ده‌لێ ئه‌و که‌سه‌ ئه‌وهایه‌ ئه‌و نوێژه‌ هه‌له‌یه‌ کو ئه‌وها ده‌کری یان باسی ئیمام ده‌کا ده‌لێ چۆن ده‌بێ ئه‌وها نوێژه‌که‌ی دوورو درێژ بێ پێوسته‌ یه‌کێ له‌ سوره‌ته‌ کورته‌کان بخوێنێ به‌ریزم ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ یان پێت ناخۆشه‌ ئه‌وا پێوست ناکا ئه‌وه‌ هه‌موو شته‌ باس بکه‌و ره‌خنه‌ بگری بۆ خۆت نوێژه‌که‌ت له‌ ماڵ بکه‌ ته‌واو.

هه‌ژده‌هه‌م : کردنه‌وه‌ ده‌م له‌کاتی نوێژ ( خه‌و هاتن ) ئاخر زۆر ناشرینه‌ ئه‌و حه‌ره‌که‌یه‌ شه‌یاتن پێت پێ ده‌که‌نێ خۆ ناتوانی به‌رامبه‌ر مه‌سئولێك ئه‌وها ده‌مت بکه‌یه‌وه‌ له‌ له‌نوێژ ده‌یکه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر خوایی گه‌وره‌ی تۆ واباشه‌ ئه‌گه‌ر توانیت خه‌وه‌که‌ بگه‌رێنیه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ت توانی ده‌ستت له‌سه‌ر ده‌ت دابنێ تاته‌واو ده‌بێ .

نۆزده‌هه‌م : په‌له‌ کردن له‌نوێژ ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی تره‌ ده‌بین چوار رکاعه‌تی ده‌کا به‌ 2 ده‌قه‌ی که‌س نازانێ چ زوو کردی و ته‌واو بوو ئاخر ئه‌وه‌ نوێژه‌ ده‌بێ چ خێرێژی هه‌بێ !!!!!!!!!!!!
بیسته‌م : گریان یه‌کێکه‌ له‌سیفه‌ته‌ جوانه‌کانی ئیماندار به‌تایبه‌ت کاتێک که‌ قورئان ده‌خوێنێ یان گوێ له‌قورئان راده‌گرێ یان له‌کاتی نوێژ ده‌بینی کابرا به‌شێوه‌یه‌ك ده‌گری خه‌ڵکه‌که‌ی بێزراده‌کا له‌خۆی ده‌نگی به‌رز ناخۆش ده‌ بیه‌شێوه‌یه‌ك بگرێی که‌ له‌سه‌ر خۆ بێ نه‌بێته‌وه‌ هۆی بێزاری خه‌ڵك.

بیست و یه‌ك : له‌کاتی سه‌لام دانه‌وه‌ له‌ نوێژ به‌م شێوه‌یه‌ مه‌که‌ بابڵێین سه‌لام ده‌ده‌یه‌ یه‌کمجار سه‌لامی لای راست دوایی سه‌ری نزم ده‌کاته‌وه‌ دوایی سه‌لامی لایچه‌پ ده‌داته‌وه‌ ، ئه‌و سه‌ر نزمکردنه‌ پێوست نیه‌ یه‌کسه‌ر سه‌لامی لای راست بده‌وه‌ دوایی سه‌لامی لاچه‌پ یان به‌خێرایی سه‌لام ده‌داته‌وه‌ .

بیست و دوو : وابکه‌ له‌کاتی نوێژ له‌گه‌ل ئیمام به‌ نه‌ک ئیمام له‌ رکوع بێ هێستا تۆ الفاتحه‌ت ته‌واو نه‌کردبێ
بیست و سێ : له‌کاتی سوجده‌ بردن با ده‌ستتان له‌ سه‌ر چۆکتان بێ نه‌ له‌خواره‌وه‌ نه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ی بێ
بیست و چوار : له‌ کاتی سوجده‌ بردن یه‌کمجار ئه‌ژنۆکانت دانێ ئه‌وجا ده‌ستت ئه‌گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌ت کرد ئه‌وا وه‌ك وشتر ده‌که‌ی چونکه‌ ئه‌وه‌ یه‌کجار ده‌ستی داده‌نێ ئه‌جا پێیه‌کانی .

بیست و پێنج : له‌ کاتی نوێژ ده‌بێ رێزه‌کان رێك و پێك بن که‌سه‌کان لێك دوور نه‌بن وه‌ یه‌کێك له‌ پێش نه‌بێ یه‌کێك له‌ پاش نه‌بێ
بیست و شه‌ش : ده‌بینی که‌سه‌که‌ نوێژ ده‌کا جلێکی له‌ به‌ره‌ هه‌موو پشتی دیاره‌ ئه‌مه‌ش نوێژ به‌تاڵ ده‌کاته‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بێ جلێك له‌به‌ر بکا که‌ شۆر بێ عه‌وره‌تی دیارنه‌بێ .

بیست و حه‌وت : کاتێك که‌ قامه‌ت کرا نابێ که‌س هه‌ستێ هاتا ئه‌و که‌سی که‌ قامه‌تی ده‌کا ده‌لێ { قت قامه‌ت الصلاه‌  ، قت قامه‌ت الصلاه‌ } نه‌ك هه‌ر له‌یه‌ك الله‌ اکبر هه‌ستی [/size]

[size=24]هه‌ڵه‌کانی رۆژی هه‌ینی [/size]
[size=24]دره‌نگ هاتن بۆ نوێژی هه‌ینی هه‌رچه‌ندی زووتر بێی خێری زیاتره‌
دووه‌م : خۆ نه‌ شوشتن و خۆ پاك نه‌کردنه‌وه‌ له‌ نوێژی هه‌ینی
سێیه‌م : ده‌بینی کابرا ده‌لێی بۆ سه‌یرن دێ بۆ مزگه‌ت  ده‌چی ل چ شوێنێکی  خۆشه‌ له‌وێ داده‌نیشی بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته‌وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ند له‌ ئیمام نزیك بێ خیری زیاتره‌ یان ده‌چێته‌ باخچه‌ی مزگه‌ته‌که‌ له‌وێ داده‌نیشی که‌چی له‌ ژووره‌ وه‌ جێگا هه‌یه‌ .

چواره‌م : پاز دان له‌سه‌ر  خه‌ڵکی ده‌بینی کابرا له‌سه‌ر چه‌نده‌ها که‌سی پاز ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ رێزی پێشه‌وه‌ ئه‌وه‌ شتێکی زۆر ناشرینه‌
پێنجه‌م : ده‌بینی مامۆستا وتار ده‌خوێنی کابرا خه‌ریکی قسه‌یه‌ ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ به‌تاڵ که‌روه‌کان یان خۆی به‌ مافووی مزگه‌ته‌که‌ خه‌ریك کردوه‌ به‌ په‌نجه‌ی حیسباتی ده‌کا یان  وێنه‌یه‌کی ده‌کا یان ...................
شه‌شه‌شم : په‌له‌ کردن  له‌ رۆیشت  له‌ مزگه‌وت په‌له‌ی چته‌ ؟؟؟؟؟؟؟
[/size]

[size=24][center]تاماشا ئه‌م لینکه‌ش که‌ن شتی باشی تێداته‌ [/center][/size]
http://ysm21.net/viewtopic.php?id=15610
[size=24]                                                 ئاماده‌کردنی خۆم [/size]

642

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

[size=24]سڵاوی خواتان لی بێ هاورێیان
ئه‌م ڤیدۆیانه‌م بۆ ئاماده‌کردوون له‌ سایتی یوتوبی
که‌ ڤیدیۆی منداڵی زۆر کۆمیدیه‌
هیوادرام به‌دڵتان بێ
[/size]


[size=24]پێبکه‌ نه‌ پاره‌ت واسڵه‌[/size]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=81NeQJWG … re=related[/youtube]

[size=24]جمك[/size]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=7vgcelDO … re=related[/youtube]

[size=24]له‌ دوور ته‌ماشایی که‌نه‌ حه‌ره‌کی کاراتی ده‌کا با له‌ یه‌کێکتان نه‌دا[/size]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=4cwPBL6I … re=related[/youtube]

643

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24]رۆژێڵ چوار که‌سی موسڵمان ده‌چنه‌ مزگه‌وت پێکه‌وه‌ بۆ نویژ کردن هه‌ریه‌که‌یان له‌ گۆشه‌یه‌کی مزگه‌وت نویژ ده‌که‌ن ده‌که‌ونه‌ سوجده‌ و رکوع
له‌وکاته‌دا هه‌ر چواریان له‌ نوێژدا ده‌بن بانگده‌ری مزگه‌وته‌که‌ به‌ ژوورێ ده‌که‌وێ
یه‌کێک له‌ نوێژ که‌ره‌کان ده‌لێ : ئه‌رێ کاکی بانگده‌ر ئه‌رێ بانگت داوه‌ و نویژ بووه‌؟؟؟
ئه‌وه‌ی ته‌نیشتی هه‌ر له‌ نوێژه‌که‌ پێکه‌نی و گوتی : ئه‌وه‌ بۆ قسه‌ت کرد له‌ نوێژ خۆ نوێژه‌که‌ت به‌تاڵ بۆوه‌
سێیه‌میان به‌وه‌ی دووه‌م ده‌لێ : ئه‌تۆ لۆ باسی خۆت ناکه‌ی خۆ نوێژی تۆش به‌تاڵ بۆوه‌
ئه‌وه‌ی چواره‌میان له‌ نوێژه‌که‌ پێده‌که‌نێ ده‌لی : شوکر بۆ خوا ئه‌من قسه‌م نه‌کرد و وه‌کو ئه‌و سێیه‌ خۆم نه‌خسته‌ چاڵه‌وه‌ و باسی عه‌یبی هیچیانم نه‌کرد
به‌مه‌ش هه‌رچواریان نوێژیان به‌تاڵ بۆوه‌

ئه‌و چیرۆکه‌ کورته‌ ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌کاته‌وه‌ که‌ باب و باپیرانمان وتوویانه‌ { که‌س عه‌یبی خۆی نابینی } یان گوتویانه‌ { ده‌رزی له‌چاوی خه‌ڵکدا ده‌بینی به‌ڵام گاسنێك له‌ چاوی خۆی نابینی }
جا خۆزگه‌م به‌و که‌سه‌ی که‌ عه‌یبی خه‌ڵکی ناڵێ و عه‌یبی خۆی ده‌بینێ ، زۆر شوره‌ییه‌ پیاو عه‌یبی خه‌ڵك به‌یان بکا و عه‌یبی خۆی نه‌ڵی
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ کێ وایه‌ و کێ هه‌یه‌ خۆی پێ عه‌یبدار بێ ؟؟؟!!!!!
[/size]

http://dl2.glitter-graphics.net/pub/64/64702qzr2c891nz.gif

[size=24]ده‌گێرنه‌وه‌ پیاوێك باڵنده‌یه‌کی گرت بردیه‌ ماله‌وه‌ خه‌ریك بوو سه‌ڕی ببری و بیخوا
باڵنده‌که‌ش گوتی : ئه‌ی براده‌ر هه‌تا ئێستا گۆشتی چه‌ند مانگا و گا و مه‌رن و ماڵاتت خواردوه‌ له‌ گۆشتی ئه‌و هه‌مووه‌ تێر نه‌بووی به‌ گۆشتی فه‌قیرێکی وه‌ك من تێر ده‌بی
وه‌ره‌ مه‌ردی خوا به‌ سه‌رم مه‌به‌ره‌ ، باسێ ئامۆژگاری باشت بکه‌م  بزانه‌ چه‌ند زیره‌کم ، یه‌که‌م ئامۆژگاریم له‌سه‌ر ده‌ستت پێت ده‌لێم ، دووه‌م ئه‌گه‌ر فڕیم بۆ سه‌ر ئه‌و دیواره‌یه‌ پێت ده‌لێم زۆر که‌یفت خۆش ده‌که‌م ، که‌ فریم بۆ سه‌ر ئه‌و داره‌ش هی سێیه‌مت پێ ده‌ڵێم ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ ئامۆژگاریه‌ت له‌ ژیان جێ به‌جی کرد زۆر به‌خته‌وه‌ر ده‌بی و قه‌ت خه‌م ناخۆی .
پیاوه‌که‌ گوتی : باشه‌
باڵنده‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی خۆی دانا و گوتی : بڵێ بزانم ئامۆژگاری یه‌که‌م چیه‌ ؟؟
باڵنده‌که‌ وتی : ئامۆژگاریت ده‌که‌م قه‌ت شتی مه‌حاڵ له‌که‌س باوه‌ر مه‌که‌
ئه‌وه‌ی گوت له‌سه‌ر ده‌ستی کابرا فری چووه‌ سه‌ر دیواره‌که‌ و رزگاری بوو
له‌سه‌ر دیواره‌ گوتی : ئامۆژگاری دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ قه‌ت به‌دوو شتی له‌ دووچوومه‌که‌وه‌ غه‌می له‌ دوا مه‌خۆ
له‌سه‌ر دیواره‌که‌ش فری چووه‌ سه‌ر داره‌که‌ و گوتی : ئامۆژگاری سێیه‌مم ئه‌وه‌یه‌ که‌ گه‌وهه‌رێکی شه‌وچراغ له‌ ناو زگم دایه‌ که‌ له‌ دنیا که‌س گوهه‌ری ئه‌وهای ده‌ست نه‌که‌وتووه‌ له‌ کیس خۆتت دا ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ به‌ قورسایی 10 درهه‌مه‌
کابرا که‌ ئه‌وه‌ی بیست شێت بوو ده‌ستی به‌ هاوارکردن و له‌ خۆدان کرد گوتی : ئه‌ی باڵنده‌ی فێڵباز ئه‌وه‌ بۆچی به‌ سه‌هووت بردم ئه‌و زه‌ره‌ره‌ت لێ دام .
ته‌یره‌که‌ش وتی ئه‌دی ئامۆژگاریم نه‌کردی قه‌ت به‌دوو شتی له‌دوو چووان مه‌که‌وه‌ و خه‌فه‌تی لێ مه‌خۆ دیاره‌ له‌ په‌ندو ئامۆژگاریه‌کم حاڵی نه‌بووی یان زۆر بێ عه‌قڵی
په‌ندی دووه‌میشم : پێم نه‌گوتی قه‌ت به‌ شتی مه‌حاڵ باوه‌ر مه‌که‌ ، ئه‌من به‌خۆم وه‌زنی 3 درهه‌م گران نیم چۆن گه‌وهه‌رێک به‌ قورسایی 10 درهه‌م له‌ زگمه‌وه‌یه‌؟؟!!
کابرا هه‌ندێ بیری کرده‌وه‌ و گوتی : راست ده‌که‌ی به‌ڵام وه‌ره‌ پیاوی چاك به‌ ئامۆژگاری سێیه‌مم پێ بڵێ با بزانم
باڵنده‌که‌ش وتی : خراپ نیه‌ ، دوو ئامۆژگاره‌یه‌کی یه‌که‌م و دووه‌مت باش به‌قسه‌ کردم هه‌روا به‌ ئاسانی په‌ندی سێیه‌مشت پێ بڵێم
له‌شه‌قه‌ی باڵی داو رۆیشت


ئاماده‌کردنی خۆم
[/size]

...............................

http://www.stocksvip.net/p/ps/(9).gif

[size=24]سڵاوی خواتان لی بی هاورێ خۆشه‌ویسته‌کان[/size]
[size=24]ئه‌م ڤیدیۆیه‌م بۆ ئاماده‌کردن که‌ خۆم مۆنتاژم کردووه‌
دیمه‌نی پێش رۆژی قیامه‌تمان پیشان ده‌دات که‌ حاڵمن چۆنه‌ و ئه‌و کاته‌ی که‌ دونیا تێك ده‌چێ چ ده‌که‌ین
و بۆ کوێ هه‌ڵدێین و خوایی گه‌وره‌ش بۆئێمه‌ی باسکردوه‌ به‌ جوانترین شێوه‌ بۆیه‌ ده‌بی هه‌موومان بۆ ئه‌و رۆژه‌
ئاماده‌بین و یادیی خوایی گه‌وره‌ بکه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ر شۆری نه‌گه‌رێینه‌وه‌ لای خوایی گه‌وره‌
فه‌رموون ته‌ماشاکه‌ن
[/size]

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=St3KX06hwVM[/youtube]

648

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24]حسن پێنجوێنی

ده‌مه‌قاڵه‌ینێوان نێر ومێ:

نێر پێی گوت سه‌رنج ناده‌یت بوونه‌وه‌ر ( الكون ) نێره‌؟
مێ یش گوتی: به‌ڵێ بوونبوون ( الكينونة‌ )مێیه‌.
نێر پێی گوت: ئایا نازانیت نوور( النور ) نێره‌؟
مێ یش گوتی: به‌ڵێ، ده‌زانم رۆژ ( الشمس )مێیه‌.
پێی گوت: ئایا كه‌ره‌م و به‌خشنده‌یی( الكرم ) نێر نییه‌؟
گوتی: به‌ڵێ، به‌ڵام كه‌رامه‌ت (الكرامة‌‌ ) مێیه‌.
گوتی: پێت سه‌یره‌ كه‌ شیعر( الشعر ) نێره‌؟
گوتی: پێم سه‌یرتره‌ كه‌ هه‌سته‌كان (المشاعر )مێیه‌..
گوتی: ده‌زانیت زانیاری (العلم ) نێره‌؟
گوتی: ئه‌وه‌ی من بزانم زانستی( المعرفه‌‌‌ ) مێیه‌.
هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشاو چاوی نا به‌یه‌كدا و پاشان هاته‌وه‌و سه‌یرێكی كرد و پاش ئه‌وه‌
پێی گوت: بیستم كه‌ خیانه‌ت ( الخيانة ‌‌ )مێیه‌..
گوتی: به‌ڵێ غه‌دریش ( الغدر )نێره‌..
پێی گوت: ده‌زانیت كه‌ حه‌ماقه‌ت ( الحماقة‌‌ )مێیه‌..
ئه‌ویش گوتی: به‌ڵێ ده‌زانم گه‌ڵحۆ( أحمق ) نێره‌.
پێی گوت: ده‌زانیت كه‌ چه‌واشه‌كاری (الخدیعة‌ ) مێیه‌..
ئه‌ویش گوتی: به‌ڵێ ده‌زانم كه‌ درۆ( الكذب ) نێره‌.
پێی گوت: ده‌زانیت كه‌ تاوان و جه‌ریمه‌ (الجريمة‌ )مێیه‌..
ئه‌ویش گوتی: به‌ڵێ ده‌زانم گوناه ( الاثم ) نێره‌.
پێی گوت: ده‌زانیت كه‌ به‌شاعه‌ت ( البشاعة‌ )مێیه‌..
ئه‌ویش گوتی: به‌ڵێ ده‌زانم چه‌ڵه‌ڵ (القبح ) نێره‌.
كووڵێ چای له‌به‌ر ده‌ستا بوو نای به‌سه‌ریه‌وه‌و چۆڕی لێ بڕی و هه‌ندێ نه‌رمه‌ كۆكه‌ی بۆكرد و دیتی مێ ده‌م به‌ بزه‌یه‌، نێریش به‌ هه‌لی زانی تا دلی بداته‌وه‌ و گوتی:
تۆ له‌سه‌ر حه‌قی ده‌زانی سروشت( الطبيعة‌ )مێیه‌
ئه‌ویش گوتی: تۆڕاستیت جوانی (الجمال )یش نێره‌..
پێی گوت: راست ده‌كه‌یت به‌خته‌وه‌ری (السعاد‌ة‌ )مێیه‌..
گوتی: به‌ڵێ، خۆشه‌ویستی (الحب )یش نێره‌..
گوتی: من دانی ڵیاده‌نێم كه‌ قوربانیدان (التضحية‌ )مێیه‌
ئه‌ویش گوتی: لێبوردن (الصفح) یش نێره‌..
پێی گوت: من ته‌واو دڵنیام كه‌ دنیا (الدنيا )مێیه‌..
گوتی: منیش متمانه‌ی ته‌واوم هه‌یه‌ كه‌ دل (القلب ) نێره‌..
ئه‌م ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا ڵرسیار، نێربێ و وه‌ڵام (الإجابة‌ ) یش مێ بێ، سه‌رنج بده‌ن بزه‌ و به‌خته‌وه‌ری (الابتسامة‌‌‌،و السعادة‌) مێن.. كه‌چی خه‌م (الحزن )نێره‌. ساخله‌می ( الصحة‌‌) مێیه‌، و نه‌خۆشی( المرض) نێره‌، سۆز و به‌زه‌یی (الرحمة‌ و المودة‌ )مێن كه‌چی داخله‌دڵیه‌تی و حه‌سوودی و تووڕه‌یی (الحقد والحسد والغضب )نێرن. بڕوانه‌: ئیجازه‌ و ڵشودان و رابواردن ( الاجازة‌ والراحة‌‌ والمتعة‌ ) مێنگه‌ن، كه‌چی ده‌وام و كار و ماندوویی ( الدوام والعمل والتعب ) نێره‌ن.
له‌كۆتاییدا ئاگات له‌وه‌بێ هه‌ردوو به‌بێ یه‌كتر بوونیان نییه‌!!
[/size]

649

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=24]علیك السلام ورحمه‌ الله‌ و برکاته‌ به‌خیر بییه‌وه‌ کاك ره‌وشت[/size]

650

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=24]كةس ليره مندال نيه ‏
ئاكاداريش به هةموو موسلمانين ليره وابزانم موسلمان دوعاى له ناو جوون بؤ موسلمان ناكا[/size]

محه‌مه‌د مێرگه‌یی
به‌رنامه‌ی (قرآني- Qoraani) داتابه‌یسێكی تایبه‌ته‌ به‌ قورئانی پیرۆز و ده‌نگی 79 قورئانخوێنی به‌ناوبانگی جیهانیی تێدایه، ده‌توانیت به‌هۆی ئه‌م به‌رنامه‌وه‌ (له‌دوای سێتئه‌پكردنی به‌رنامه‌كه‌) گوێبیستی ته‌واوی سوره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز ببیت. به‌ كلیكێك له‌لای ڕاستی ڕووكاری به‌رنامه‌كه‌، له‌ به‌شی (القراء) ناوی یه‌كێك له‌ قورئانخوێنه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ و به‌ كلیكێكیش له‌لای چه‌پی ڕووكاری به‌رنامه‌كه‌ش،‌ له‌ به‌شی (السور) ناوی سوره‌ته‌كه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ كه‌ ده‌ته‌وێت به‌ ده‌نگی قورئانخوێنی ده‌ستنیشانكراو گوێی لێ بگریت. ‌ئه‌م به‌رنامه‌ و داتابه‌یه‌سه‌ له‌لایه‌ن....

پڕۆگرامسازێكی وڵاتی مه‌غریب به‌ناوی (رشدی عبدالاله) دروستكراوه‌ و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی باش و سرنجڕاكێش له‌خۆی ده‌گرێـت، له‌وانه‌ش وه‌كو:
-زۆری ژماره‌ی قورئانخوێنه‌كان كه‌ 79 قورئانخوێنی به‌ناوبانگ و دیارن. -به‌كارهێنه‌ر پێویستی به‌وه‌ نابێت له‌‌ ئینته‌رنێتدا به‌دوای قورئانخوێنه‌كاندا بگه‌ڕێت. -ئاسانی سێتئه‌پكردن و به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه‌.
-بچووكی قه‌باره‌ی به‌رنامه‌كه‌ كه‌ بریتییه‌ له ته‌نها‌ 1.56 میگابایت.
-زانیاری له‌باره‌ی ژیان و جۆری خوێندنی قورئانخوێنه‌كان.
-زانیاری له‌باره‌ی سوره‌ت و ژماره‌ی ئایه‌ت و پیته‌كان.
-یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت ده‌ستكاریی داتابه‌یه‌سه‌كه‌ بكات و زانیاری له‌باره‌ی زانیارییه‌كانی ناویه‌وه‌ زیادبكات. -به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت چه‌ندین ده‌ستكاریی له‌لایه‌نی ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رنامه‌كه‌ Setting بكات. -ده‌ستكاریی كردن و گۆڕینی ڕووكار و شێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بۆ 15 شێوه‌ و ڕووخسار.
-یه‌كێكی تر له‌ تایبه‌ته‌مه‌ندییه سرنجڕاكێشه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه،‌ بریتییه‌ له‌ دانانی كات و ته‌وقیت بۆ ڕاگرتن و داخستنی به‌رنامه‌كه‌ و ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌دوای ته‌واوبوونی خوێندنی سوره‌ته‌كان.
-له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌ستكاریی و جوانكاریی تری سوودبه‌خش.
تێبینی: به‌كارهێنانی ئه‌م به‌رنامه‌ پێویستی به‌ هێڵی ئینته‌رنێت هه‌یه‌.

به‌رنامه‌ی (قرآني- Qoraani1.23) له‌م لینكه‌ داونڵۆد بكه‌:

http://www.islampaik.org/Quran/Qoraani1.23.exe


سه‌رچاوه‌ ئیسلام په‌یك

http://www.stocksvip.net/p/ps/(14).gif

[size=24]سوپاس و ستایش بێ شومار بۆ په‌روه‌ردگاری بونه‌وه‌ر و ئاسمانه‌کان هه‌زاران درود له‌سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ر{صلی الله‌ علیه‌ وسلم } لێ بێ[/size]
                                               [size=24]هه‌رچه‌نده‌ بابه‌ته‌که‌ درێژه‌ به‌ڵام تا بڵێی به‌سووده‌ بۆ موسڵمانان[/size]
                                                 [size=24]هیوادارم ره‌خنه‌شم لێ نه‌گه‌رن له‌ بابه‌ته‌که‌ چونکه‌ به‌راستی پێویسته‌ هه‌موو که‌س بیزانێ و شه‌رعێش باسی کردووه‌[/size]
[size=24]له‌وانه‌یه‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ گرنگترین هه‌نگاو بێت له‌ ژیانی‌ هه‌موو مرۆڤێكدا، هه‌نگاوێكه‌ یه‌كجار له‌ ژیاندا ده‌نرێت و ئه‌و هه‌نگاوه‌ هه‌موو ژیانی‌ ئه‌و مرۆڤه‌ دیاری‌ ده‌كات و ده‌بێته‌ ناسنامه‌ی‌، ئیتر ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكی‌ ژیرانه‌و سه‌ركه‌وتوو بوو ئه‌وا ژیانێكی‌ به‌خته‌وه‌رو خێزانێكی‌ سه‌ركه‌وتوو پێكه‌وه‌ ده‌نێن
بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ هه‌موو كچ و كوڕێك زۆر ژیرانه‌و به‌ به‌رچاو ڕوونیه‌وه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنێنن كاری‌ جدی‌ بۆ بكه‌ن به‌كارێكی‌ بچوك و سۆزداری‌ سه‌یری‌ نه‌كه‌ن و له‌ ژێر كاریگه‌ری‌ هه‌ڵچوونێكی‌ كاتیدا خۆیان نه‌خه‌نه‌ ناو ته‌نگژه‌ی‌ كێشه‌ خێزانی‌ و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانه‌وه‌.
پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ له‌ ڕوانگه‌ی‌ قورئانه‌وه‌ واته‌ دروستكردنی‌ ژیان و پێكه‌وه‌نانی‌ خێزان و خۆشه‌ویستی‌ و خزمایه‌تی‌ گرێدانی‌ هه‌موو ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌ڵگه‌و خێزانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ گرێبه‌ستێكی‌ پیرۆزو درێژه‌دان به‌كاروانی‌ ژیان و پێكه‌وه‌نانی‌ ماڵ و مناڵ په‌روه‌رده‌كردنیان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ئه‌و منالاَنه‌ ببنه‌ ئه‌ندامی‌ چاك و چالاك و لێهاتوو بۆ كۆمه‌ڵ و مرۆڤایه‌تی‌.
حوكمی‌ هاوسه‌رگیری‌: ڕای‌ زۆرینه‌ی‌ زانایانی‌ فیقهی‌ ئیسلامی‌ ئه‌وه‌یه‌:
پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ واجبه‌ بۆ كه‌سێك توانای‌ دارایی‌ و جه‌سته‌یی‌ هه‌بێت و گومانی‌ هه‌بێت ناتوانێت خۆی‌ له‌ حه‌رام بپارێزێت، له‌و حاڵه‌ته‌دا واجبه‌ ژن بهێنێ‌ یان شوو بكات به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ گوناهبار ده‌بێت.
ئه‌و زانایانه‌ی‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌ واجبوونی‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیره‌ ده‌كه‌ن بۆ كه‌سانێك كه‌ توانایان هه‌بێت به‌ڵگه‌یان ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌یه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت:[وَمَنْ لمْ يسْتَطعْ مِنْكُمْ گَوْلًا أَنْ ينْكِحَ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤمِنَاتِ فَمِنْ مَا مَلكَتْ أَیْمَانُكُمْ مِنْ فَتَياتِكُمُ الْمُؤمِنَاتِ ...... ذلِكَ لِمَنْ خَشِي الْعَنَتَ مِنْكُمْ وَأَنْ تَصْبِرُوا خَیْرٌ لكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِیمٌ]النسا‌ء25. واجبه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ توانایان هه‌یه‌ ترسیان هه‌یه‌ بكه‌ونه‌ گوناهو كاری‌ حه‌رامه‌وه‌ ده‌بێت كاری‌ هاوسه‌رگیری‌ بكه‌ن، زانایان له‌ته‌فسیری‌: ذلِكَ لِمَنْ خَشِي الْعَنَتَ مِنْكُمْ: العنت: به‌ پێنج واتا دێت: (الزنا، الهلاك، الإثم، المشقه‌، العقوبه‌) ئه‌گه‌ر مرۆڤ ترسی‌ هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ی‌ هه‌بوو واجب ده‌بێت له‌ سه‌ری‌ ژن بهێنێ‌ یان شوو بكات.
وه‌ له‌ فه‌رموده‌ی‌ پێغه‌مبه‌ردا(د.خ) كه‌ ده‌فه‌موێت: یا معشر الشباب من استگاع منكم البا‌وه‌ فلیتزوج، فإنه أغچ للبصر وأحصن للفرج، ومن لم یستگع فلیه بالصوم فإنه له الوجا‌و. ئه‌ی‌ گرۆهی‌ لاوان كێ‌ تونای‌ هه‌یه‌ با ژن بهێنی‌ و شوو بكات، هاوسه‌رگرتن چاوی‌ مرۆڤ له‌ گوناه ده‌پارێزێت و داوێنی‌ به‌ پاكی‌ ڕاده‌گرێت، ئه‌وه‌شی‌ ناتوانێت با به‌ڕۆژوو بێت، ڕۆژوو ڕێگرێ‌ باشه‌ له‌به‌رده‌م ئاره‌زووه‌كانتا هه‌تا نه‌كه‌ونه‌ هه‌ڵه‌وه‌.

[/size]

[size=24]ه‌بوونی رۆشنبیری جنسی ، پێویستی زۆری گه‌نج و لاوی موسڵمانه‌ ، ئایینی ئیسلامیش به‌شێوه‌یه‌کی جوان په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاداوه‌ زۆر جوان باش وه‌سفی ئه‌م بابه‌ته‌ی کردوه‌ چونکه‌ ئیسلام هیچ شتێکی پاز نه‌داوه‌ له‌ کێشه‌کانی مرۆڤ به‌ تایبه‌تی خێزان
جا دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ زێر رۆشنای ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و وته‌ی زانایان پێویسته‌ باسی بکه‌م به‌تایبه‌تی
ئێستا که‌ زۆر له‌ رۆژنامه‌و کتێبه‌کان و گۆڤاره‌کان وبه‌شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ باسی ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده‌ زه‌ره‌ری هه‌یه‌ سودی نیه‌ بۆ خوێنه‌ره‌که‌ به‌تایبه‌تی ده‌یانه‌وێ گه‌نچه‌کان بکه‌نه‌ ئامانج بۆ تێکدانی ره‌وشتیان نزیك بوونه‌وه‌ له‌ زینا
جا بۆئه‌وه‌ی نه‌که‌ونه‌ ناو ئه‌م فڕ و فێڵه‌ من ئه‌م باسه‌تان بۆ ده‌که‌م له‌دیده‌ی ئایینی ئسلام
بۆیه‌ به‌لاته‌وه‌ نامۆ نه‌بێ که‌ به‌راشکاوی باسی ئه‌م بابه‌ته‌تان بۆ ده‌که‌م تۆمه‌تی خراپم مه‌خه‌نه‌ پاڵ ، ئه‌وه‌ی ده‌نوسم هه‌مووی به‌به‌ڵگه‌یه‌ له‌ قورئان و فه‌رمووده‌کان و وته‌ی زانایان.
[/size]

                                                  [size=24]شه‌وی یه‌که‌می گه‌یشتن [/size]
[size=24]لێره‌ باسی چۆنیه‌تی و مامه‌ڵه‌ی دروستی بووك و زاوا ده‌که‌ین، به‌شێوه‌یه‌کی جوان و دوور له‌ به‌ره‌ڵاییو بێ ره‌وشتی
نوێژکردنی بووك و زاوا
هه‌ر له‌وکاته‌ی بووك و زاوا خواحافیزی له‌خزم و کاریان ده‌که‌ن و ده‌چنه‌ ژووره‌ ره‌نگاو ره‌نگه‌که‌یان. وا چاکه‌ هه‌ردووکیان نوێژی بووك گواستنه‌وه‌ بکه‌ن.
تا روون ببێته‌وه‌ که‌ژن و مێردایه‌تی ته‌نها چێژ و شادی نیه‌، به‌ڵکو بو چێهێنانی ئه‌رکێکی خواییه‌

سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر که‌سێک یه‌که‌م شه‌وی گواستنه‌وه‌ی بوو؛ ئه‌وا با پێکه‌وه‌ دوو ڕکات نوێژی سوننه‌ت بکه‌ن به‌ جه‌ماعه‌ت، خۆی ئیمام بێت و خێزانه‌که‌ی له‌ دواوه‌ی نوێژی له‌گه‌ڵ بکات.. پاشان ده‌ستی بخاته‌ سه‌ر ناوچه‌وانی و بڵێت: ئه‌ی په‌رستراوم من داوای خێری ئه‌م خێزانه‌مت لێده‌که‌م هه‌روه‌ها له‌و خێرانه‌ی که‌ له‌ سروشتیدا هێناوتن، وه‌ په‌نات پێده‌گرم له‌ شه‌ڕی ئه‌م خێزانه‌م و هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ش که‌ له‌ سروشتیدا هێناوتن. " اللهم إني اسألك من خيرها وخير ما جبلت عليه، وأعوذ بك من شرها وشر ما جبلت عليه" رواه ابن ماجه، وحسنه الألباني

هه‌رکاتێک ویستت بچیته‌ لای خێزانت( نیه‌تی جیماعت هه‌بوو) ئه‌وا بڵێ؛ به‌ناوی خوا، ئه‌ی په‌رستراومان لێمان به‌دوور بکه‌ شه‌یتان و هه‌روه‌ها له‌وه‌ش که‌ پێمان ده‌به‌خشیت، چونکه‌ ئه‌گه‌ر بۆی نووسرابوو که‌ منداڵێکیان ببێت ئه‌وا شه‌یتان ناتوانێت زیانی پێ بگه‌یه‌نێت. "لو أن أحدكم إذا أراد أن يأتي أهله قال: بسم الله، اللهم جنبنا الشيطان، وجنب الشيطان ما رزقتنا، فإنه إن يقدر بينهما ولد في ذلك لم يضره الشيطان أبداً". رواه البخاری ومسلم
[/size]
[size=24]                                                                     سه‌رجێی  { جیماع }
ده‌ستگه‌مه‌ی به‌ر له‌ سه‌رجێیی شتێكی زۆر گرنگه‌، زۆرجار سه‌ركه‌وتن و شكستی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی، یان توندبوون یان پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی پێوه‌ به‌نده‌.
سه‌رچاوه‌ی زۆر هه‌ن باس له‌ ده‌ستگه‌مه‌و یاریی به‌ر له‌ سه‌رجێیی ده‌كه‌ن و به‌ جیهانێكی تایبه‌تی چێژ وه‌رگرتنی هاوسه‌رانی داده‌نێن، كه‌ هه‌موو هه‌سته‌كان تێیدا به‌شدار ده‌بن، بۆن و تام و بیستن و بینین و به‌ركه‌وتن، هه‌ریه‌ك له‌و هه‌ستانه‌ به‌ شێوازی خۆی چێژ وه‌رده‌گرێت، هه‌ر بۆ نمونه‌

بۆنی خۆش له‌خۆدان بۆ یه‌کتری(التطیب) پێش سه‌رجێی؛ دایکمان عائیشه‌ خوا لێی ڕازی بێت  ده‌فه‌رموێت من خۆم بۆنخۆش ده‌کرد بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و ئه‌و ده‌چووه‌ لای هه‌موو خێزانه‌کانی و پاشان ئیحرامی ده‌به‌ست له‌به‌یانیداو بۆنخۆشیی له‌شی ته‌ڕکردبوو.

تام: خواردنی میوه‌ی تازه‌ له‌سه‌ر نوێنی هاوسه‌رێتی چێژی تایبه‌تی هه‌یه‌.
گفتوگۆی به‌چرپه‌ی نێوان هاوسه‌ران و، قسه‌کردن بۆ یه‌كدی زیاتر مایه‌ی سه‌رنج راكێشان و خۆشه‌ویستییه‌.
به‌ركه‌وتن: ده‌ست پێداهێنانی هه‌ستی، هونه‌رێكی تایبه‌ته‌، رێگاو شێوازی زۆره‌، واده‌كات پێسته‌ی هه‌موو له‌ش ببێته‌ ئه‌ندامێكی هه‌ستیاری وریای و ببێته‌ مایه‌ی وروژاندن. واباوه‌ زۆرتر ده‌وترێت كه‌ شوێنه‌ زۆر هه‌ستیاره‌كانی ئافره‌ت بریتین له‌:
سه‌ری لوت و خواره‌وه‌ی گوێ‌ و گۆی مه‌مك و لێوه‌كان و ئه‌ندامه‌ جنسیه‌ دیاره‌كان و هه‌ردوولای مل، هه‌ریه‌ك له‌و شوێنانه‌ش شێوازی خۆی هه‌یه‌ بۆ ده‌ستگه‌مه‌و وروژاندنی. له‌ پیاوانیش زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ستیارن.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: لا يقعن أحدكم على امرأته كما تقع البهيمة، وليكن بينهما رسول، قيل: وما الرسول يا رسول الله؟ قال: القبلة والكلام. رواه الديلمي في مسند الفردوس.
واته: که‌سێك له ‌ئێوه‌ هه‌ڵنه‌کۆتێته‌ سه‌ر خێزانه‌که‌ی وه‌کوو هه‌ڵکوتانی ئاژه‌ڵ، به‌ڵكوو با له‌نێوانتان نوێنه‌ر هه‌بێت! وتیان نوێنه‌ر چییه‌، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)؟ فه‌رمووی ماچ و وته‌ی شیرین.

‌ك ئامۆژگارییه‌ك به‌تایبه‌تی بۆ بوك و زاوا، چه‌ند تێبینییه‌كی گرنگ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو:
یه‌كه‌م/
نابێت ژیانی ژن و مێردایه‌تی له‌ شه‌وی یه‌كه‌میه‌وه‌ به‌ زۆر لێكردن ده‌ست پێبكات و به‌زۆر كاری سه‌رجێیی له‌گه‌ڵدا بكرێت، مه‌رج نییه‌ له‌ شه‌وی یه‌كه‌م كرداری سه‌رجێیی ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر ترسێكیان له‌دڵدا هه‌بوو، تا ئه‌وساته‌ی هه‌ردوولا هێمن ده‌بنه‌وه‌و له‌یه‌ك دڵنیا ده‌بن.
دووه‌م/
ده‌بێ‌ ماچ یه‌كه‌مین هه‌نگاوی به‌یه‌ك گه‌یشتنی بوك و زاوا بێت، كۆتاییه‌كه‌ی به‌ سه‌رجێیی بێت، هه‌رچه‌نده‌ دوای سه‌رجێیی، پیاو حه‌ز به‌ خه‌وتن ده‌كات، به‌ڵام ئافره‌ت له‌و كاته‌دا پێویستی به‌ نزیكه‌ی كاتژمێر یان زیاتر هه‌یه‌ تا بخه‌وێت.
سێیه‌م/
له‌ژانی هاوسه‌رێتیدا رۆتین مه‌هێڵن، چونكه‌ ده‌ست لێدان و قسه‌ و چرپه‌، گه‌وره‌ترین كاریگه‌ریی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌.
چواره‌م/
ئافره‌تان به‌گشتی حه‌زیان به‌وه‌ هه‌یه‌ یه‌كسه‌ر خۆیان نه‌ده‌نه‌ ده‌سته‌وه‌و هه‌ندێك ناز بكه‌ن، جا پێویسته‌ پیاو ئه‌وه‌ به‌ جۆرێك له‌ ساردی دانه‌نێت، ئافره‌تیش زیاده‌ڕۆیی تیادا نه‌كات. پێنجه‌م/ ماچ پێوه‌رێكه‌، پیاو ده‌توانێت به‌هۆیه‌وه‌ ئاستی خۆشه‌ویستیی ژنه‌كه‌ی بزانێت، به‌ڵام دوباره‌كردنه‌وه‌ی به‌بێ‌ سه‌رجێیی كردنی ته‌واو كار له‌ كۆئه‌ندامی جنسیی ئافره‌ت ده‌كات و هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ هۆی ئازارێك به‌ر له‌ بێنوێژی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
مه‌رج نییه‌ شه‌و‌ی یه‌که‌م جیماع بکرێت چونکه‌ واجب نییه‌، به‌ڵکو ڕه‌نگه‌ له‌به‌ر شه‌رم یاخود ترسی ئافره‌ته‌که‌ باشتر وابێت که‌ دوا بخرێت بۆ شه‌وانی تر ئه‌گه‌ر پێویستی کرد..

پیاوه‌که‌ په‌له‌ نه‌بێت له‌ زوو ده‌رکردنی ئاره‌زووی خۆی! به‌ڵکو ڕاوه‌ستان هه‌تا ئافره‌ته‌که‌ ئاره‌زووی ته‌واو ده‌بێت ئه‌وجا پیاوه‌که‌ ئاره‌زووی خۆی ته‌واو بکات(" به‌زۆریی وایه‌ که‌ ئاره‌زووی ئافره‌ت ده‌ڕه‌نگتر دێت بۆیه‌ له‌ ئیمان و مافی ئافره‌ته‌که‌شه‌ که‌ ئه‌و خاڵه‌ ڕه‌چاو بکرێت")

هه‌ندێ جار له‌کاتی ده‌ست گه‌مه‌ شیر دێته‌ ده‌ر یان له‌ کاتی مژین ئه‌مه‌ هیچ کێشه‌ نیه‌ نه‌ له‌رووی شه‌رعیه‌وه‌ نه‌ له‌رووی ته‌ندرووستیه‌وه‌

پیاو باشتره‌ بۆی ئه‌گه‌ر له‌کاری سه‌رجێی ته‌واو بوو، ده‌ست به‌جێ خۆی بشوات.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیازی وابێت که‌ جارێکی تر جیماعکردن دووباره‌ بکاته‌وه‌، ئه‌وه‌ ده‌توانێت خۆشۆردنه‌که‌ی دوا بخات بۆ دوای ئه‌و جاره‌ش به‌ڵام سوننه‌ته‌ ده‌سنوێژێک بگرێت.
خۆشۆردنیش ده‌کرێت دوا بخرێت بۆ پێش هاتنی نوێژێکی تر، هه‌تا ئه‌و نوێژه‌ی که‌ وه‌ختێتی نه‌فه‌وتێت.. وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێک شه‌و جیماع ده‌کات، بۆی هه‌یه‌ هه‌تاکو پێش نوێژی به‌یانی دوای بخات به‌ڵام فریای به‌جێ هێنانی نوێژی به‌یانی بکه‌وێت
[/size]

[size=24]ئاماده‌کردنی : خۆم[/size]

653

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=24]ته‌مبه‌لێك نه‌بوو وه‌ڵامم بداته‌وه‌  big_smile
[/size]

654

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=24]ئه‌م پرسیارانه‌م بۆ ئاماده‌کردوون بزانم کێ زیره‌که‌ ده‌زانێ چ ده‌که‌ن برامبه‌ر ئه‌و پرسیارانه ده‌ش زانم هه‌مووی ئاسانه‌   big_smile
‌[/size]


[size=24]یه‌که‌م : سلاوکردن به‌م شێوه‌یه‌{ السلام علیك } وه‌ وه‌لام دانه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ { علیك سلام ورحمه‌ الله‌ و برکاته‌ }
کێ یه‌که‌م جار کردی و کێ وه‌لامی داوه‌
[/size]
[size=24]دووه‌م : شه‌یتان به‌ چ قسه‌یه‌ك وایی له‌ باوکه‌ ئاده‌م کرد که‌ له‌ به‌ری داره‌که‌ بخوا چی پێوت ؟؟؟؟ [/size]
[size=24]سێیه‌م : ناوی سێێه‌م کوری باوکه‌ ئاده‌م چیه‌ ؟؟[/size]
[size=24]چواره‌م : باوکه‌ ئاده‌م هه‌ندێ ته‌مه‌نی خۆی ده‌ به‌ یه‌کێك چه‌ند ساڵ بوو ئو که‌سه‌ کێ بوو ؟؟؟[/size]
[size=24]پێنچه‌م : چ پێغه‌مبه‌رێك له‌ ئاسمان روحی کێشرا له‌ چه‌نده‌مین ته‌به‌ق بوو؟؟؟[/size]
[size=24]شه‌شه‌م : چۆن پێغه‌مبه‌ر ( نوح ) { علیه‌ السلام } زانی کاتی لافاوه‌ و ده‌بێ سورای به‌له‌مه‌که‌ بێ چ نیشانه‌ک هه‌بوو بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌[/size]
[size=24]حه‌فته‌م : چ باڵنده‌یه‌ك بوو که‌ گه‌ڵای زه‌یتونی هێنا بۆ پێغه‌مبه‌ر ( نوح ) { علیه‌ السلام } ؟؟؟ [/size]
[size=24]هه‌شته‌م :  هه‌موو مێغه‌مبه‌ران له‌ هۆز و تیره‌یه‌کی به‌ناوبانگ و به‌هێزله‌ دایك بوونه‌ ته‌نها پێغه‌مبه‌رێك نه‌بێ کێ بوو ؟؟؟[/size]
[size=24]نۆیه‌م : ئه‌و کورسیه‌ی که‌ له‌ ژێر ‌ پێی خوایی گه‌وره‌یه‌ ‌ چه‌ند گه‌وره‌یه‌ ؟؟؟؟[/size]
[size=24]ده‌یه‌م : کێ پاشا ( جالوتی ) کوشت [/size]

655

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[size=24]ده‌ستت خۆش بێ
راستی ئایه‌تێك هه‌یه‌ که‌ له‌ یه‌کێك له‌وتاره‌کانی مامۆستا سه‌لیم گوێم لێبووه‌ دوێنێ زۆر گه‌رام وتاره‌که‌م نه‌دیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانم له‌ چ سوره‌تێکه‌ به‌س نه‌مدۆزیه‌وه‌
ئایه‌ته‌که‌ش ده‌لێ ( توشی قه‌س،ێك ده‌بن زۆر ئازا و به‌ جه‌رگن یان خۆیان ته‌سلیم ده‌که‌ن یان شه‌رده‌که‌ن )
مامۆستا ده‌لێ ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر کورده‌
ئه‌و کاته‌ی که‌ عومه‌ری کوری خه‌تان فه‌تحی عێراق ده‌کا ده‌گاته‌ لای کوردستان زۆر تێك ده‌چێ و مشه‌وه‌ش ده‌بێ  پێ ده‌لێن بۆ ئه‌وهات لێ هاتووه‌ ئه‌ویش ئایه‌ته‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌لێ ده‌ڵێ نه‌وه‌ک ئه‌و قه‌ومه‌ بن
دوایی هه‌واڵی بۆ دێ ده‌لێن ئه‌و قه‌ومه‌ ته‌سلیم بوونه‌ [/size]

[size=24]بسم الله‌ الرحمن الرحیم
السلام علیکم ورحمة الله‌ وبرکاته‌

جیاوازی نێوان ان شاء الله‌ وه‌ انشاء الله‌
له‌کاتی نووسینی ان شاء الله‌ زۆربه‌مان به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌ینووسین ان شاء الله‌ یا انشاء الله‌ جا بزانین ماناکه‌ی چۆن ئه‌گورێت کاتێك به‌م شێوانه‌ ئه‌ینووسین له‌ کتێبه‌که‌ی شذور الذهب دا که‌ هی ابن هشام ووشه‌ی انشاء واته‌ دۆزینه‌وه‌ په‌یداکردوو جا ئه‌گه‌ر نووسیمان انشاء الله‌ به‌م شێوه‌یه‌ واته‌ العیاذ بالله‌ خوامان په‌یدا کرد ( دروست کرد) به‌ڵام راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ بنووسرێت ان شاء الله‌ به‌م شێوه‌یه‌ واته‌ ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ سوودی هه‌بێت ان شاء الله‌ خوایه‌ گیان له‌ ئێوه‌و ئێمه‌ش خۆش بێت

سه‌رچاوه‌ له‌ سایتێکی عه‌ره‌بیم وه‌رگرتووه‌

الفرق بين كلمة


إن شاء الله و إنشاء الله .... مهم جداً


كثيرا ما نجد من يكتب إن شاء الله بهـذا الشكل ( إنشاء الله ) لذلك نقلت لكم هذا الموضوع الذي يبين الفرق بينهما... نسأل الله الاستفادة ومنكم التطبيق...


جاء في كتاب شذور الذهب لإبن هشام ان معنى الفعل إنشاء أي إيجاد ومنه قوله
تعالى ( إنا أنشأنهن إنشاءً ...) أي اوجدناها إيجادا...

فمن هذا لو كتبنا ( إنشاء الله ) يعني:اننا نقول والعياذ بالله إننا أوجدنا الله.. تعالى شأنه عز وجل... وهذا غير صحيح كما عرفنا...


أما الصحيح هو أن نكتب (إن شاء الله)... فإننا بهذا اللفظ نحقق هنا إراداة الله عز وجل


... فقد جاء في معجم لسان العرب معنى الفعل شاء، أي أراد. فالمشيئة هي الارادة فعندما نكتب إن شاء الله... كأننا نقول بإرادة الله نفعل كذا.. ومنه

قوله تعالى: وما تشاؤن الا إن يشاء الله ..
تحياتي للجميع
[/size]

سه‌رچاوه‌ : کورد کلیك

657

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[size=24]سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌رێز[/size]
ده‌ستت خۆش بێت بۆ هێنانی ئه‌م بابه‌ته‌، بابه‌ته‌كه‌ له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی چه‌ند كێشه‌یه‌كی هه‌بوو، كێشه‌كانیش ئه‌وه‌ بوون كه‌ هه‌ر دێری زیاتر له‌ جارێك دووباره‌ ببوویه‌وه‌، منیش چاكم كردن. ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ت به‌ پوختی كه‌وته‌وه‌ به‌رچاو هه‌ر لێره‌ به‌ شێوه‌ی په‌یام بینوسه‌ تا له‌ شوێنی بابه‌ته‌كه‌ دووباره‌ دایبنێینه‌وه‌.

نازانم له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ی منته‌ هیچ کێشه‌یه‌کی نیه‌ نه‌گوستراوه‌ته‌وه‌ هه‌ر له‌ به‌شی ئایینیه‌
وابزنم به‌هه‌ڵه‌ نوسیوته‌

[size=24]به‌هیوایی سود بینی لێی[/size]

659

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[size=24]زۆر سوپاس[/size]

660

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

برؤ لة كؤكل ئةوها بنوسه( ما حكم احتصار (ص) (صلى اللة علية وسلم)

661

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

من لةكةل خالى يةكةمم نابى لةجيات (صلى الله عليه وسلم) بنوسرئ (د.خ) يان (ص)
لؤ دووةم نازانم

662

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[size=24]http://www.stocksvip.net/p/ps/(20).gif

هه‌ر کاتێك بابه‌تێكم دانابێ حه‌زم کردووه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ کنتان غه‌ریب بێ و که‌مترینتان گوێی لێ ببێ و نه‌ك بابه‌تێك بێ هه‌موو که‌س بیزانێ بۆیه‌ ئه‌م جاره‌ش بابه‌تێكم داناوه‌ که‌ له‌لای خۆم زۆر خۆش و زانینی گرینگه‌
ئه‌ویش دروست کردنی ( باوکه‌ ئاده‌مه‌ ) { علیه‌ السلام)
چۆن دروستت بوو ، شه‌یتان چی کرد ، مه‌لائیکه‌ته‌کان چیان ده‌وت..............
هه‌رچه‌نده‌ ویستم یه‌که‌مجار باسی چۆنیه‌تی دروستت بونی یه‌که‌م شت بکه‌م که‌ خوایی گه‌وره‌ دروستی کرد دوایی دووه‌م دوایی سێیه‌م................
به‌لام ئه‌وه‌م پێش یه‌خست
هه‌رچه‌نده‌ هیچ ئایه‌تێك و فه‌رمووده‌یه‌ك و قسه‌ی زانایان نه‌نوسراوه‌ به‌ڵکو یه‌کسه‌ر کردوومه‌ کوردی بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ درێژ نه‌بێ

جارێ بابزانین ئه‌و خۆڵه‌ چۆن بوو چه‌ند زۆر بوو که‌ خوایی گه‌وره‌ به‌کاریهێنا

باوکه‌ ئاده‌م له‌ چنگێك خۆلی سه‌ر زه‌وی دروست بووه‌ که‌ مه‌لائیکه‌ به‌رێزه‌کان بردیانه‌ لای خوایی گه‌وره‌ هه‌موو مرۆڤ له‌و چنگه‌ خۆله‌ دروست بوو هه‌یه‌ ( ره‌ش ، سپیه‌ ، سوره‌ ، توره‌یه‌ ، نه‌رمه‌...........)
کاتێك ئه‌م چنگه‌ خۆڵه‌ به‌رزکرایه‌وه‌ لای خوایی گه‌وره‌ ، خوایی گه‌وره‌ به‌ مه‌ڵائیکه‌ته‌کانی فه‌رموو { من مرۆڤێك دروست ده‌که‌م له‌ زه‌وی جێنشینی ده‌که‌م }
مه‌لائیکه‌ته‌کانیش چونکه‌ له‌ مه‌و پێش له‌ زه‌وی دیتبویان که‌ جنه‌کان چیان کردووه‌ که‌ فه‌سادێکی زۆریان کرد و کوشتنێکی زۆریان کرد........
یه‌کسه‌ر بیری ئه‌وه‌یان کرده‌وه‌ وتیان خوایی گه‌وره‌ { خوایی گه‌وره‌ وه‌ك و چۆن جنه‌کان له‌سه‌ر زه‌وی فه‌ساد و کوشتارین کرد ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌ویان لێ دێ ، خوایی گه‌وره‌ ئێمه‌ له‌ ژێر فه‌رمانی تۆین و تۆ ده‌په‌رستین و عیباده‌تی تۆ ده‌که‌ین و هیچ که‌م و کوریه‌کمان نیه‌ له‌ به‌جێ گه‌یاندنی فه‌رمانه‌کانت }
خوایی گه‌وره‌ش فه‌رمووی { ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئێوه‌ نایزانن }
ئه‌و کاته‌ی که‌ خۆڵه‌که‌یان بۆ خوایی گه‌وره‌ هێنا بردیه‌ مه‌رحه‌له‌یه‌کی تره‌ که‌ ئه‌ویش کردیه‌ قوڕ
که‌واته‌ سه‌ره‌تایی دروست کردنی مرۆڤ له‌ قوره‌وه‌ بووه‌ واته‌ له‌ خۆڵی کردیه‌ قوڕ له‌ دوایی کردیه‌ قوڕ بردیه‌ مه‌رحه‌له‌یه‌کی تر ئه‌ویش کردیه‌ قورێکی پته‌وتر و یه‌کتر باش گرو چاکتر و یه‌کگرتوو )
ئینجا خوایی گه‌وره‌ به‌ مه‌لائیکه‌ته‌کان فه‌رموو ( من مرۆڤێك دروست ده‌که‌م که‌ ده‌نگی تێدایه‌ ، وه‌ ره‌ش باوه‌ ، وه‌ مصه‌وه‌ره‌)
واته‌ بردیه‌ مه‌رحه‌له‌یه‌ك له‌ شێوه‌ی هه‌یکه‌لێك که‌ ده‌نگی هه‌یه‌ وه‌ وێنه‌یه‌‌ به‌ڵام روحی تێدانیه‌
دوایی خوایی گه‌وره‌ بردیه‌ مه‌رحه‌له‌یه‌کی تر که‌ قوڕه‌که‌ی کرده‌ قورێکی به‌هێز چۆن قور ره‌ق ده‌بی به‌م شێوه‌یه‌
ئه‌مه‌ کۆتایی بوو به‌م شێوه‌یه‌ ئاده‌م بووه‌ مرۆڤێکی سروشتی به‌ڵام ڕوحی تێدانه‌بوو
به‌م شێوه‌ یه‌ خوایی گه‌وره‌ ئاده‌می دروست کرد به‌ هه‌ردوو ده‌ستی خۆی که‌ هیچ شتێکی به‌ دوو ده‌ستی خۆی دروست نه‌کردووه‌ جگه‌ له‌سێ شت یه‌کێکیان ئاده‌مه‌
بێ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیه‌کی پێویست بی و داوا له‌ مه‌لائیکه‌ته‌کان بکا و به‌و شێوه‌یه‌ی خۆی ویستی

به‌ڵام هێشتا روحی تێدا نیه‌
خوایی گه‌وره‌ ئه‌و کاته‌ی ئاده‌می دروست کرد وازی لێ هێنا هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که‌ ویستی لێ بوو که‌ روحی تێبکا
ئیبن و عه‌باس ده‌لێ 40 رۆژ بێ روح بوو واته‌ ته‌نها لاشه‌یه‌ك بوو
مه‌لائیکه‌ته‌کان کاتێ به‌لای داده‌رۆیشتن ترسێکیان بۆ دروست ده‌بوو وه‌ به‌تایبه‌تی ئیبلیس له‌ هه‌مووان زیاتر له‌ شێوه‌ی که‌ باڵای 60 مه‌تر بووه‌ و پانیه‌که‌ی 7 مه‌تر بووه‌
ئیبلیس به‌لای ده‌چوو ده‌یوت ( بۆ شتێک دروست کراویت )
ئیبلیس کاتێک ده‌چووه‌ لای له‌ ده‌می ده‌چووه‌ ناویه‌وه‌ له‌ پشتی ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌
سه‌یری کرد ئه‌و مرۆڤه‌ داخیلی هه‌یه‌ دڵ و ده‌رونی هه‌یه‌ زانی ئه‌م مرۆڤه‌ هێز لاوازه‌ چونکه‌ داخیل بوونی هه‌یه‌
ئه‌و کاته‌ی مه‌لائیکه‌ت به‌لای ئیبلیس ده‌چوون ده‌یاندیت ئیبلیس ئه‌و کارانه‌ی ده‌کرد ده‌یوت ( ئه‌گه‌ر به‌سه‌رت سه‌ر که‌وم له‌ ناوت ئه‌بم ، ئه‌گه‌ر تۆ له‌من باشتر بوو ئه‌وا من سه‌رپێچیت ده‌که‌م ) ده‌لێن که‌ ئیبلیس شه‌قی له‌ ئاده‌م ئه‌دا ده‌نگی په‌یدا ده‌کرد ده‌یوت ئه‌مه‌ ئینسانێکه‌ هێزی زۆر نیه‌

ده‌چینه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن خوایی گه‌وره‌ روحی کرده‌ ئاده‌م
خوایی گه‌وره‌ به‌ مه‌لائیکه‌ته‌کانی  فه‌رمووی( له‌پاش ئه‌وه‌ی ته‌واو دروستم کرد و روحم کرده‌ناو ده‌بێ سوجده‌ی رێزی بۆ ببه‌ن)
یه‌که‌مجار که‌ خوایی گه‌وره‌ روحی کرده‌ به‌ر ئاده‌م له‌ رێگایی مێشکی بوو روحه‌که‌ بگه‌یشتایه‌ هه‌ر شوێنێ ئه‌و روحه‌ ده‌بووه‌ گۆشت ئه‌وکاته‌ی که‌ روح له‌ مێشکی چووه‌ خوار گه‌یشته‌ لوتی یه‌کسه‌ر ئاده‌م پشمیمه‌لائیکه‌ته‌کان پێیان وت بڵێ ( الحمدلله‌)  ئه‌ویش وتی ( الحمدلله‌) خوایی گه‌وره‌ش فه‌رمووی (رحمك ربك )
کاتێ روح گه‌یشته‌ هه‌ردوو چاوی سه‌یری به‌رو بومی به‌هه‌شتی کرد خوایی گه‌وره‌ چی داناوه‌
کاتێ روح گه‌یشته‌ ناو سینگ و مه‌عیده‌ی ئاده‌م حه‌زی له‌ خواردن کرد ، په‌له‌ی کرد
ئاده‌م هێشتا رووح نه‌ گه‌یشتبووه‌ هه‌ردوو قاچی په‌له‌ی خواردنی بوو
خوایی گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێ ( مرۆڤ له‌ په‌له‌ دروست کردوه‌ ، په‌له‌یه‌تی)
روح گه‌یشته‌ هه‌موو له‌شی و ته‌واو بوو
ئینجا هه‌موو مه‌لائیکه‌ت سوجده‌یان برد ئیلا ئیبلیس نه‌بێ
لێره‌وه‌ ده‌زانن چ رووده‌دا

زۆرم حه‌ز ده‌کرد باسی چۆنه‌تی ده‌رکردنی شه‌یتان وه‌ ئاده‌م له‌ به‌هه‌شت چی ده‌کرد و دروست کردنی حه‌وا و ده‌رکردنیان له‌ به‌هه‌شت خۆ شه‌یتان ده‌رکرابوو چۆن هاته‌ به‌هه‌شت ئه‌دی به‌ هه‌ش پارێزگاری لی ناکرێ............
به‌لام کاتم نیه‌ ان شاالله‌ دوایی ره‌مه‌زان گه‌ر خوایی گه‌وره‌ ته‌مه‌نی دا
[/size]

[size=24]ده‌لێن رۆژێک خوایی گه‌وره‌ به‌ حه‌زره‌تی ئیزرائیلی فه‌رموو : ئه‌ی ئیزرائیل له‌وه‌تی تۆم کردووه‌ به‌ قابیزی ئه‌ڕواح و گیان کێشان له‌هه‌موو که‌س زیاتر به‌زه‌یت به‌ کێ هاتۆته‌وه‌ و دڵت پێ سوتاوه‌ ؟[/size]
[size=24]ئیزرائیل عه‌رزی کرد خوایی گه‌وره‌ی کرد و فه‌رمووی : ئه‌ی خوایی گه‌وره‌ رۆژێك ئه‌مرت پێ کردم چووم له‌ناو ده‌ریا که‌شتیه‌کم غه‌رق کرد و گیانی هه‌مووانم کێشا ، گیانی ئافره‌تێك نه‌بێ که‌ تازه‌ منداڵێکی ببوو ، ئافره‌ته‌که‌ به‌ خۆی و منداڵه‌که‌ له‌سه‌ر ته‌خته‌یه‌ك مانه‌وه‌ شه‌پۆلی ئاوه‌که‌ به‌ولاو به‌ولا ده‌ی بردن هه‌تا چوونه‌ که‌ناری ده‌ریاکه‌ ، له‌وکاته‌ زۆر دڵ خۆش بووم به‌ نه‌جات بوونیان به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو فه‌رمووت : گیانی دایکه‌که‌شی بکێشه‌ ، گیانی دایکه‌که‌شم کێشا و منداڵه‌که‌ به‌ ته‌نێ ماوه‌ ، که‌ته‌ماشا منداڵه‌که‌م کرد بۆخۆت ده‌زانی وه‌خت بوو له‌تاوا بمرم ، که‌ بێ دایك له‌ که‌ناری ده‌ریا ماوه‌ په‌رۆشی ئه‌و منداڵه‌م هه‌ر له‌ دڵماوه‌ .[/size]
[size=24]خوایی گه‌وره‌ فه‌رمووی : ئه‌ی ئیزرائیل له‌ پاش ئه‌وه‌ی تۆ منداڵه‌که‌ت به‌جێ هێشت ئه‌مرم کرد به‌ شه‌پۆڵی ده‌ریا ئه‌و منداڵه‌ هه‌ڵگری و بیبا بۆ ئه‌و باخانه‌ که‌ پڕه‌ له‌ گوڵی سۆسن و ڕیحان و یاسه‌مه‌ن و هه‌موو جۆره‌ میوه‌یه‌کی تێدایه‌ ، به‌ ئه‌مری من منداڵه‌که‌ به‌ گاگۆلکه‌ ڕۆیشت بۆناو ئاوه‌که‌ و ئاوه‌که‌ هه‌ڵی گرت و بردی له‌و بانه‌ دای نا که‌ بۆم به‌یان کردبووی هه‌موو نه‌وعه‌ گولێکی تێدابوو ، هه‌موو جۆره‌ میوه‌یه‌کی تێدابوو ، کانیاوی شیری زۆری لێ بوو ، هه‌ر باڵنده‌ و به‌جۆری ده‌ی خوێند
به‌گیایی نه‌سره‌تم گوت : خۆت بۆ ئه‌و منداڵه‌ پان بکه‌ به‌سه‌ر زه‌وی باله‌سرت راکشێ و بنوێ ، نه‌سته‌ره‌ بوو به‌ دۆشه‌کێ ، به‌رۆژم وت : گه‌رمای خۆت له‌ڕاستی ئه‌و منداڵه‌ بگره‌وه‌ با هه‌تاو کاری تێ نه‌کا به‌ بام وت : ئه‌توش به‌ نه‌رمی باوه‌شێنی بکه‌ ، به‌ هه‌ورم وت : بارانی به‌سه‌ر مه‌بارێنه‌ ، به‌ گه‌واره‌ و بروسکم وت : به‌سه‌ریدا مه‌شریخێنن
به‌ مانگی ئه‌وه‌لی به‌هاره‌م وت : هه‌ر وه‌ك وابه‌ و مه‌گۆرێ و هه‌میشه‌ به‌هار به‌
پڵینگێك له‌ناو بیشکه‌ دابوو تازه‌ به‌چکه‌ی کردبوو ، شیری زۆری تێدابوو گوتم برۆ هه‌تا باڵغ ده‌بێ شیری بدێ ، چوو شیری دایه‌ ، که‌وه‌ختی شیر ته‌واو کردنی ته‌واو بوو به‌ په‌ریانم وت برۆن فێری قسه‌ی بکه‌ن
به‌جۆرێك په‌روه‌رده‌م کرد که‌ باسنه‌کرێ ، من به‌و شێوه‌یه‌ په‌روه‌رده‌م کرد ، که‌چی شوکری وابوو که‌ بووه‌ خاوه‌ن موڵك و ده‌سه‌ڵات داای خوایه‌تی کرد و هه‌زاران منداڵی بی تاوانی کوشت چونکه‌ ئه‌ستێره‌ناسان گوتوبیان ئه‌و ساڵ منداڵێك ده‌بێ داوای پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌کا که‌ ناوی حه‌زره‌تی ئیبراهیم ده‌بێ ،
جا ئه‌ی ئیزرائیل ئه‌و منداڵه‌ که‌ به‌و شێوه‌یه‌ په‌روه‌رده‌م کرد له‌ ئاخری بوو به‌ نه‌مروود که‌ حه‌زره‌تی ئیبراهیمی خۆشه‌ویستی منی خسته‌ نا ئاگره‌وه‌ و مه‌نجه‌نیقی بۆ داخست ئه‌وه‌ بوو شوکرانه‌که‌ی ...........
[/size]

[size=24]به‌راستی ئه‌گه‌ر بیر له‌ به‌سه‌رهاتی نه‌مروود بکه‌ینه‌وه‌ پێمان وایه‌ که‌ نه‌مروود بێ سفه‌ت بووه‌ ده‌نا ده‌بوو شه‌و رۆژ له‌ شوکرانه‌ی ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌ سه‌ر له‌ سوجده‌ هه‌ڵنه‌گرێ ، به‌ڵام هیچ فکرێ له‌ نه‌فسی خۆمان ناکه‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌ریه‌که‌ نه‌مرودێکین . خوا هه‌ر ئه‌و نازونیعمه‌تیه‌ئ هه‌ر نه‌داوه‌ به‌نه‌مروود
هه‌زاره‌ن نه‌مروود ئێستا له‌ سه‌ر ئه‌ دنیایه‌ هه‌یه‌ ، کێ هه‌یه‌ شوکرانه‌ی ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌ بکا ، که‌ خوا پێ داوه‌؟ خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێ داوای دیانه‌ت بکا له‌ حه‌زره‌تی ئیبراهیم خراپتری به‌سه‌ردێ ، موسڵمانیه‌ به‌ ڕاستی زۆر عه‌یبه‌ مرۆڤ وه‌فایی نه‌بێ بۆ ئه‌و خواییه‌ی دروستی کردووین و ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌ی پێ داوین .........
[/size]

zor swpas

Zor supas

http://kurdup.com/up/uploads/picture/eaf93cf9ac.jpg

دةباشه جاوةريم

هههههههههههه
تورة بوونى ج? توره نةبوومه
كجى باش من لة بةرتؤمه دةليم نةوةك برسيارةكه ببيته هؤى تورةبونى خواى كةوره ليت
دةباشه برسيارةكةى من وةلام دةوه تؤ وةلامى باشترت بئ يه له ئيمه?

به كورتى ئةكةر هةريةكئ حةز دةكا بزانئ خواى كةوره هةيه ئةوا ئةو كةسةى دةجيته بةهةشت خواى كةوره دةبينئ لة سةر شيوةى خؤى
هةر وةكو وتم ئةو برسيارة كة دةلئ كئ خواى دروست كردوه لة سةردةمى بيغةمبةر نةكراوه هةتا جاهيلةكانى ئةو كات نةيان كردوه بةلام ئيستا هةندئ كةسى نةزان ئةو برسيارانة دةكةن
وةلامى برسيارةكةش هةرئةوةندةيه كة خواى كةوره لة لايةن كةس دروست نةكراوه خؤى دروست كةره باسى كردنى ئةم باسه لةوانةيه ببيته هؤى كافر بونى كةسةكه بؤيه باشتره برسيارئ نةكةين كة ببيته هؤى جونة دؤزةخ
بةلام ئةكةر تؤ وةلامةكى باشترت هةيه بيمان بلئ

[size=24] هه‌رچه‌نده‌ به‌تامایی ئه‌وه‌ نه‌بووم په‌یام بنوسم به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسیاره‌کانت هه‌ستیارن وه‌لامت ده‌ده‌مه‌وه‌

بۆ پرسیاره‌کانی به‌ریزتان ئه‌وه‌ وه‌ڵامی منه‌

1- به‌ڵێ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ شتێکه‌ هه‌موو که‌س ده‌زانی
ته‌نها یه‌ك خواش هه‌یه‌ ئه‌ویش (الله‌ ) جل جلاله‌
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێهُوَ الْأَوَّلُ وَالْآخِرُ وَالظَّاهِرُ وَالْبَاطِنُ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ[الحديد:٣]
اته‌/ ئه‌و(خوای گه‌وره‌) یه‌که‌مه‌ و له‌ پێشییه‌وه‌ هیچ نه‌بووه‌(که‌واته‌ ئه‌زه‌لییه و یه‌کێک نه‌بووه‌ دروستی بکات!) و دواهه‌مینیشه‌، له‌وه‌ی هه‌موو ده‌مرن و ته‌نها خۆی ده‌مێنێته‌وه‌، ئاشکرا و دیاره‌؛ به‌ جوانکاری له‌ دروستکراوه‌کانی، په‌نهانیشه‌؛ به‌ هه‌سته‌کانی ئێمه‌ په‌ی پێ نابه‌ین، په‌نهانه‌ وه‌کو خوود و سیفاتی، ئێمه‌ و هیچ زیندووانێکی تریش ناتوانین بزانین خوای گه‌وره‌ چۆنه‌ و چۆن نییه‌! به‌ڵام ئه‌و به‌ هه‌موو شتێک ئاگادار‌ و زانایه‌.

وه‌کو وه‌ڵامی خوایی، ئه‌و پێی نه‌فه‌رمووین کێ دروستی کردووه‌ هه‌تا ئێمه‌ش به‌ ئێوه‌ی بڵێین! به‌ڵکوو ئه‌و فه‌رموویه‌تی من هه‌ر زیندووم و هه‌بووم، که‌واته‌ وه‌کو ئێمه‌ سه‌ره‌تایه‌کی نه‌بووه‌، سیفه‌تی(أزلي)ش مانای ئه‌وه‌یه‌، که‌ هه‌وه‌ڵ و کۆتایی نییه‌ و نابێت. ژیریی ئێمه‌ش ناتوانێت وه‌ڵامی پرسیارێکی وه‌ها بداته‌وه‌، چونکه‌ په‌یبردنی ژیری ئێمه‌ له‌ ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رجه‌سته‌کان شتی نوێی بۆ ده‌بینرێته‌وه‌، ئه‌و نوێیانه‌ش(به‌لای مرۆڤه‌وه‌) ده‌بێت به‌ یه‌کێک له‌ هه‌سته‌کانی هه‌ستی پێ بکات، ئه‌وساکه‌ ده‌توانێ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدات، به‌ڵام خوایه‌ک وه‌کو خوود(ذات) و سیفه‌ته‌کانی که‌ له‌ هه‌سته‌کانی ئێمه‌ ونه‌، چۆن ده‌توانین هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ له‌باره‌یه‌وه‌ بیزانین. به‌ڵکوو ئێمه‌ نه‌مانتوانیوه‌ هه‌موو شتێک له‌ باره‌ی دروستکراوه‌کانییه‌وه‌ بزانین! ڕه‌نگه‌ له‌(٢%)شمان نه‌زانیبێ، ئیتر چۆن ده‌مانه‌وێ له‌ باره‌ی خواوه‌ هه‌موو شتێک بزانین! ئێمه‌ ناتوانین هێشتا په‌ی به‌ نهێنییه‌کانی مرۆڤێک به‌رین و ڕاز و مه‌به‌سته‌کانی دڵی ئاشكرا بکه‌ین له‌ کاتێکدا خۆی نایه‌وێ، ئیتر چۆنی بتوانین هه‌موو نهێنییه‌کانی خوا ئاشكرا بکه‌ین؟!

گریمانیش ئه‌گه‌ر خواش یه‌کێک دروستی کردبێت، ئه‌ی حیکمه‌ت له‌و دروستکردنه‌ چی ده‌بوو، ئێستا ئێمه‌ ده‌زانین حیکمه‌ت له‌ بوونی ئێمه‌ عیباده‌تی خوا و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی زه‌وی و دادپه‌روه‌رییه‌، ئه‌وکات ده‌بوو خوایه‌که‌ی تریش یه‌کێکی تر دروستی کردبایه‌ و ئیتر ئه‌مه‌ش نه‌ده‌وه‌ستا و بێ مانا ده‌بوو! که‌واته‌ باشتر و بۆمان مایه‌ی پشووه‌ که‌ بڵێین خوایه‌ هه‌یه‌ ئێمه‌ی دروست کردووه‌ و ئه‌ویش هه‌ر زیندووه‌ و هه‌ر هه‌بووه‌.

له‌ یه‌کێکیان پرسی؛ ئایا خوا کێ دروستی کردووه‌؟ وتی: له‌ پێش سێ دوو هه‌یه‌، و له‌ پێش دوو یه‌ک هه‌یه‌ و له‌ پێش یه‌کیش هیچ

خوای گه‌وره‌ له‌ باسی بته‌کانی بێباوه‌ڕان ده‌فه‌رموێ: ئه‌وانه‌ هیچ ناتوانن هیج دروست بکه‌ن به‌ڵکوو خۆیان دروستکراون، ئیتر چۆن ده‌بێت بیانپه‌رستن!؟ که‌واته‌ به‌و ئایه‌ته‌ش دیاره‌ که‌ خۆی دروست نه‌کراوه‌ و هه‌ر هه‌بووه‌وَاتَّخَذُوا مِن دُونِهِ آلِهَةً لَّا يَخْلُقُونَ شَيْئاً وَهُمْ يُخْلَقُونَ‌[الفرقان:٣]

نازانم وه‌لامه‌که‌م چۆنه‌[/size]

بسم الله الرحمن الرحيم؛

قال الامام احمد بن حنبل: إن لنا إخوان لانراهم إلا مره كل سنه,نحن اوثق بمودتهم ممن نراهم كل يوم.

ئیمامی ئەحمەدی کوری حەنبەل دەفەرمێت؛ هەندێ برامان هەیە نایان بینین مەگەر ساڵی جارێک نەبێت وە ئێمە دڵنییاین کە سۆزمان بۆ ئەوان زیاترە لەو برایانەی کە هەموو ڕۆژێک ئەیان بینین..

جا لە ڕوانگەی ئەم وتەیەی ئیمامی ئەحمەدەوە تەماشای سۆزی ئەم ئافرەتە بکەن کە هەرگیز ئەم کوڕەی نەبینیوە کەچی ئەوەندە سۆزی بۆی هەبووە کە بوەتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژیانی دونیای و قیامەتی دا بە تەنها دیدارێکی ئەم کوڕە بچکۆلانە با بزانین چی رودەدات.. سبحان الله!!


هەموو ڕۆژانی هەینی دوای تەواو بوونی نوێژ، پێش نوێژێک و کوڕە خۆێن شیرینەکەی کە تەمەنی تەنها 11 ساڵە دەهاتنە ناو شار و هە رجارەو لە یەكێک لە گەڕەکەکانی شاری ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندادا نامیلکەیەکیان بە ناوی( طريق إلى الجنة) واتا : رێگایاک بۆ بەهەشت، و چەند بڵاوکراوەیەکی تری ئیسلامییان بە زمانی هۆڵەندی و عەرەبی بەسەر خەڵکیدا دابەش دەکرد،

وە ڕۆژێکیان لە پاش نوێژی هەینی کاتی ئەوە هاتبوو کە پێش نوێژو کوڕە ڕوح سوکەکەی دابەزنە ناو شارو نامیلکەو بڵاوکراوە ئیسلامییەکان بە نێو خەڵکی سەر شەقامەکاندا دابەش بکەن و بڵاوی بکەنەوە بەڵام، ئەمرۆ کەش و هەوای دەرەوە زۆر ساردەو ئاسمان کڕێوەی بەفر ئەکات و بارانیش نم نم دەبارێت،

کوڕەی روح سوک هەستا جلوبەرگێکی زۆری لەبەر کردوو جوان خۆی پێچایەوەو هاتە لای سەری باوکیەوەو وتی: باوەکە گیان من ئامادەم باوکەش وتی: بۆ چی ئامادەی کوڕی خۆم؟!

وتی: باوکە مەگەر ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی نیە؟ ئەی ناچین ئەم نامیلکەو و بڵاوکراوانە دابەش بکەین؟

باوکە وتی : بەڵام کوڕی خۆم نەت بینیوە دەرەوە چەندە ساردە؟ وا دەبینین کە باران دەبارێت وە کەش و هەوای ئەمڕۆ زۆر ساردتریش ئەبێت و وە ئەوەندەش ساردە لەوەش ئەچێت کە بەفر ببارێت !.

کورەکە چەند ساتێک بێدەنگ بوو پاشان وتی : بەڵام باوکە گیان گەرچی باران ئەبارێت و کرێوەی بەفریش ئەکات بەڵام دەبینین کەوا خەڵکی بە ڵێشاو بەرەو ئاگر هەنگاو دەنێن، باوکە وتی بەڵام ئێمە بەم ڕۆژە ساردە دەر ناچین.

کوڕە وتی: بەڵام باوکە گیان من ئەتوانم بە تەنها خۆم بڕۆم بۆ دابەش کردنی ئەو نامیلکانە؟

باوکە وتی: راوەستە پاشان چەند نامیلکەیەکی تریشی دا بە کورەکەو فەرمووی ئێستا ئەتوانی بڕۆی، کورەکەش سوپاسی باوکی کردو بە ڕێکەوت،

سەیر لێرەدا ئەوەیە کە نەکوو هەر هاوتەمەنی خۆی بەڵکوو کەس لە دەرەوە نیە ئەوەندە سەرماو سۆڵەیە ناچار ئەبێت کە ماڵ بە ماڵ لە زەنگی دەرگا بدات و نامیلکەکانیان بەسەردا دابەش بکات،

پاش 2 کاتژمێر لە ژێرخوڕەی باران و سەرماو سۆڵەدا 1 نامیلکەیەکی پێ دەمێنێت لە (طريق إلى الجنة) بەڵام هەر چەند چاوەڕوان دەکات هەتا کەسێک بێت و ئەو نامیلکەیەی پێبدات و بگەڕێتەوە بۆ ماڵ بەڵام کەسێکی لێپەیدا نابێت و نابێت..

ئینجا لەگەڵ خۆیدا دەکەوێتە گفتوو گۆو ئەڵێت بەم کۆڵانەدا ئەڕۆم و ڕوبەڕوی هەر دەرگایەک بوومەوە ئەوا لە دەرگای ئەوان ئەدەم ، لە پاش کەمێک ڕێکردن لەگەڵ دەرگایەکدا ڕوو بە ڕوو دەبنەوە و دەست دەکات بە زەنگ لێدان نەک جارێک و چەند جارێک زەنگ لێدەدات بەڵام کەس بە دەمیەوە نایەت.

پاشان بێ هیوا ئەبێت لە زەنگ لێدان، وە چەند جارێکیش ئەیەوێت بڕوات بەڵام شتێک لە ناخی دا ڕێگەی پێنادات و پێی ئەڵێت بەردەوام بە لە زەنگ ڵێدان!!

دەستی کردەوە بە زەنگ لێدان و جار جارەش بە دەستەکانی لە دەرگاکەی دەدا هەتا لە پڕ زۆر بە ‌هێواشی و لەسەر خۆیی کەسێک دەرگاکەی کردەوە کە دە بینێت پیرە ژنێکی زۆر پیرەو تەمەنێکی زۆریشی هەیە و خەم و پەژارەیەکی زۆر لە ڕوخساریدا بە دی ئەکرێت و ووتی فەرموو کوڕە بچکۆلانەکەم ئەتوانم یارمەتیت بدەم؟ بڵی بزانم چیت پێویستە؟

کورەکەش چاوەکانی پڕن لە هیواو، نوور لە ڕوخساری دەبارێت و ووتی داوای لێبوردن ئەکەم خانمەکەم ئەگەر بێزارم کردبێتی ، بەڵام ئەمەوێت ئەوەت پێبڵێم کەوا خوای گەورە خۆشیئەوێیت و چاودێریت ئەکات !! وە هاتووم و یەک نامیلکەم پێماوە کەوا خوای گەورەت پێدەناسێنێت(الله سبحانه وتعالى) وە نیشانی دەدات کە خوای تاک و تەنها (الله سبحانه وتعالى) یەو هەر ئەویش خاوەنی هەموو دروست کراوەکانە، وە هەروەها روونی ئەکاتەوە کە ئێمەش چۆن بتوانیین خوای گەوەرە لە خۆمان ڕازی بکەین.پاشان نامیلکەکەی دایە دەستی و پیرەژنەکەش ووتی سوپاس کورە بچکۆلانەکەم.

بەڵام هەینی داهاتوو لە پاش تەواو بوونی نوێژی هەینی پێش نوێژی مزگەوتەکە سیمینارێکی بۆساز کراو چەند لایەنێکی تری شەرعی بۆ مووسڵمانان روونکردەوەو ووتی ئایا کەسێک هەیە پرسیارێکی هەبێت یان شتێکی لەلا روون نەبێت؟؟ لە پڕ دەنگێکی زۆر نزم لە ریزەکانی دواوە لە نێوخانمەکاندا پەیدا بوو کە دەبیینن پیرەژنێکی زۆر پیرەو،

ئەڵێت : نە کەسێک هەیە لێرەدا بمناسێت ، وە نا هاتوویشم بۆ ئێرە پێشتر ، وە هەتا هەینی پێشوویش نە مووسڵمان بووم وە نە بیریشم لێکردبوویەوە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ببم بە مووسڵمان!! بەڵام چەند مانگێک پێش ئێستا مێردەکەم وەفاتی کرد و منی بە جێهێڵا بە تاک و تەنها لە دونیادا، وە ڕۆژی هەینی پێشوو کەش و هەوا زۆر سارد بوو وە بارانیش نم نم دەباری وە منیش بە تەنها لەماڵەوە بووم و بڕیاری خۆ کوشتنم دا چونکە هێچ هیوایەکم نەمابوو بە ژیان بۆیە کورسیەک و پەتێکم ئامادە کردوو چوومە ژوورێکی نهۆمی سەرەوەو پاشان چومە سەر کورسی و پەتەکەم لە ملم ئاڵاند ، ئەمە لە کاتێکدا کە بێزاری تەنگیی لێهەڵچنیبووم..

بەڵام لە پڕ گوێم لە زەنگی دەرگاکەم بوو لە نهۆمی خوارەوە منیش وتم کەمێک چاوەڕوان ئەبم ئێستا هەر کەسێک بێت ئەڕوات! کەچی دەنگەکە وردە وردە لە گوێچکەما زیادی ئەکردوو بەرز دەبوویەوە ، منیش بە خۆمم ووت بڵێی ئەمە چی کەسێک بێت لەسەر رووی ئەم زەویەو رووی لە من کردبێت خۆ من نە کەس لە دەرگام ئەدات وە نەکەسیش سەردانی من ئەکات؟!!!

ناچار پەتەکەم لە ملێ خۆم کردەوەو چووم دەرگاکەم کردەوە ،چاوەکانم باوەری نەدەکرد کە دە بینم مناڵێکی بچکۆلەیەو چاوەکانیشی پڕن لە هیوا چونکە بە درێژای تەمەنم منداڵی لەو شێوە جوان و دڵگیرەم نە بینبوە ! بەڕاستی ناتوانم وەسفیتان بۆ بکەم بەڵام ئەتوانم بڵیم روخسارێکی مالائیکەیی هەبوو وە ئەو قسانەشی کە لە دەمییەوە دەر دەچوو راستەوخۆ بە دڵمدا دەچوون ، نەکوو بە گوێچکەمدا وە هەستم ئەکرد ئەو دڵە بێهیواو مردووەم زیندوو دەبێتەوە و گەشە دەکات بە قسەکانی ، بە دەنگێکی مەلەکی ووتی خانمەکەم من بۆ ئەوە هاتووم کە پێت بڵێم کە وا خوای گەورە (الله سبحانه وتعالى) خۆشیئەوێیت و چاودێریت ئەکات ! پاشان ئەو مەلەککە بچکۆلە نامیلکەیەکی پێدام بە ناوی (طريق إلى الجنة) ،، ئینجا ڕۆشت و لە چاوەکانم وون بوو ، منیش دەرگاکەم داخست و دانیشتم و دەستم کرد بە خوێندنەوەی ووشە بە ووشەی نامیلکەکە هەتا وام لێهات بە گڕو تینێکی سەر سوڕهێنەروە چووم پەت و کورسیەکەم لابردوو ووتم چیتر پێویستیم بە ئێوە نەماوە !!

دەبینن کە ئێستا من زۆر دڵخۆشم چونکە ئێستا ئەزانم کە خوای ڕاستی کێیەو کێ درووست کاری هەموو درووست کراوەکانە (الله سبحانه وتعالى)،

وە ئێستاش کە هاتوومەتە ئێرە ناونیشانی مزگەوتەکەتان لەسەر نامیلکەکەیەو هاتووم بڵێم ،،الحمد لله ،،وە سوپاسی هەمووتان ئەکەم بۆ ئەو مەلەککە بچکۆلەیەی کە لە کاتێکی زۆر هەستیاردا بە من گەشت و منی لە ئاگری هەتا هەتای ڕزگار کرد ،

ئەمە لە کاتێکدا کە چاوێک نیە لەو کۆڕەداو بتوانێت فرمێسکەکانی ڕاگریت و لە هەر چوارلای مزگەوتەکەشەو گوێبیست تەکبیر،،الله اكبر،،

دەبوویت ،، لە پڕ پێش نوێژەکە بە دەم گریانەوە لەسەر مینبەرەکەی دابەزی و رۆشت بەرەو ریزی پێشەوە کە ئە کوڕە شیرینەکەی لە پێشی پیشەوە دانیشتبوو باوەشی پێدا کردوو تووند لە ئامێزی خۆی دەگرت و سوپاس گوزاری خوای دەکرد کە خوای گەورە ئەو کوڕەی پێبەخشیوە.

اللهم اجعلها في سبيلك .. منقول كما وردني والله اعلم .. وصلى الله على النبي

سارێژگەرمیانی: [email protected]

672

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=24]                                 بسم الله‌ الرحمن الرحیم

الحمدالله‌ و الصلاه‌ و السلام علی رسول الله‌ و علی اله‌ و صحبه‌ و من والاه‌
اح الحمد الله‌ نحمده‌ و نستعینه‌ و نستغفره‌ و نعوذ بالله‌ من شرور انفسنا و من سیئات اعمالنا من یهده‌ الله‌ فلا مضل له‌ ومن یضلل فلا هادی له‌ .
و اشهد ان لا اله‌ الا الله‌ وحده‌ لا شریك له‌ ، و اشهد ان محمدا عبد و رسوله‌ .

سوپاس ستایشی بێپایان هه‌ر سایشته‌ی خوای گه‌وره‌یه‌ ، په‌روه‌ردگارێك که‌ به‌رنامه‌یه‌كی پاکی بێگه‌ردی بۆ ئاده‌میزادی دیاری کردووه‌ تا ژیانێکی ئاده‌میزادانه‌ ببه‌ینه‌ سه‌ر ، سه‌لات و سه‌لامی هاتا هه‌تاییش بۆ گیانی پاکی ئه‌و پێغه‌مبه‌رره‌ی(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) که‌ به‌رنامه‌که‌ی به‌ ئاده‌میزاد گه‌یاند و خۆی له‌ به‌جێهێنا نیدا نمونه‌ بوو ، که‌ ژیانی بریتی بوو له‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌.

دوایی ئه‌و ماوه‌ی که‌ لێره‌ له‌ خزمه‌تان دابووم و له‌گه‌ڵتان بووم و چه‌ند هاورێیه‌کی خۆشه‌ویت و به‌رێزم ناسی که‌ نه‌ گوێم له‌ ده‌نگییان بووه‌ و نه‌ ئێوه‌م بینوه‌ به‌ بینین ، به‌لام هه‌ر رێز و حوره‌متان له‌ کنه‌ من هه‌بووه‌ .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی بلاوم کردۆته‌وه‌ له‌م مه‌کۆیه‌ خۆشه‌ویسته‌ هیوادارم به‌ دڵتان بێ و رازی بن لێی ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر بابه‌تێك هه‌ڵه‌م کردبێ ئه‌وه‌ له‌ خۆمه‌وه‌ بووه‌ له‌ نه‌زانینی خۆمه‌وه‌ بووه‌ نه‌ك له‌ په‌یامه‌که‌ . جا نازانم ئێوه‌ چه‌ند لێ رازی بوونه‌ و چه‌ند سوودی هه‌بووه‌ بۆتان ، ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاو کردینه‌وه‌ ئێوه‌ چه‌ند سوددتان لێ بینیوه‌ من زیاتر سوددم لێ بینیوه‌ .
ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کم به‌رامبه‌ریه‌کێك  یان شتێک پێتان ناخۆش بێ کردبێ ئه‌وه‌ داوای زۆر لێ بوردن ده‌که‌م ، داوای لێخۆش بوونیش له‌ خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ده‌که‌م که‌ لێم خۆش بێ

ئه‌و ماوه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه‌ بووم سودی بۆ من زۆر هه‌بوو ، هه‌روه‌ک و وتم هاورێی به‌رێزم ناسیوه‌
بابه‌تی به‌سوودی ئێوه‌م خوێندۆته‌وه‌ که‌ نه‌مزانیوه‌ له‌ پێشتر.

نازانم حه‌زیشم نه‌ده‌کرد ئه‌مه‌ بنوسم به‌ڵام هه‌رده‌بێ بینوسم ماوه‌یه‌ك له‌ گه‌ڵتان داده‌برێم ئه‌وجا نازانم چه‌نده‌ ماوه‌که‌ درێژه‌ کورته‌ به‌ هۆی هه‌ندێ کاری خۆمه‌وه‌ .
یه‌کمجار داوا له‌ خوایی گه‌وره‌ ده‌که‌م که‌ کارئاسانیم بۆ بکات له‌ وه‌ی که‌ پێوه‌ خه‌ریکم ،
دوایی داوا له‌ ئێوه‌ ده‌که‌م که‌ دوعام بۆ بکه‌ن که‌ خوایی گه‌وره‌ بۆم ئاسان بکات ئه‌وه‌ی پێوه‌ خه‌ریکم ، هیوادارم خوایی گه‌وره‌ دوعاکانمان قبوڵ بکات چونکه‌ یه‌کێك له‌ ناوه‌کانی ( السمیع ) واته‌ : گوێ لێ گر که‌ گوێی له‌ هه‌موو شتێکه‌ که‌ داوای لێ ده‌کات و قسه‌ده‌کات
وه‌ ناوی ( المجیب ) واته‌ : وه‌ڵام دانه‌وه‌ که‌ وه‌لامی هه‌موو که‌سێك ده‌داته‌وه‌ که‌ داوای لێ بکات

بۆیه‌ منیش ده‌ڵێم خوایه‌ گیان به‌ گه‌وره‌ و سۆز و میهره‌بانی و راستی و تاك و ته‌نهایی و عه‌فو و خۆشه‌ویست و ئاگا لێ بووی خۆت که‌ ئاگات له‌ هه‌موو شتێکه‌ له‌ زه‌وی و ئاسمان داوات لی ده‌که‌م کارئاسانیم بۆ بکه‌ی له‌ هه‌موو شتێک وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌یه‌ی پێوه‌ خه‌ریکم که‌ تۆ پێش ئه‌وه‌ی من ئه‌م کاره‌بکه‌م ده‌تزانی که‌ پێوه‌ خه‌ریك ده‌بم چونکه‌ هه‌ر تۆ ده‌زانی که‌ سبه‌ی چ ده‌بێ وه‌ کارئاسانی بۆ هه‌موو موسڵمانێك به‌ تایبه‌تی ئه‌و‌انه‌ی ئه‌مه‌ نوسینه‌ ده‌خوێنه‌وه‌ . (امین بکرمك یا ارحم رحمین ).

وسلام علیکم ورحمه‌ الله‌ وبرکاته‌

[/size]