سوپاس كاكه هه‌ڵكه‌وت .. خۆشحاڵم كه به دڵته ..
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی S i r w a n
سوپاس كاكه هه‌ڵكه‌وت .. خۆشحاڵم كه به دڵته ..
[size=16]له میحرابی عه‌شقا چرام پڕ له نوری ئیلاهی بوو
پیاڵه‌م لێوانی شه‌راب و ڕۆحم سه‌رگه‌رمی خۆشی بوو
ئه‌و ده‌مانه‌ی شاعیر ده‌یگوت كێ بێ وه‌ك من باسی گوڵ كات
هێنده هه‌ستم پاك و جوان بوو گوڵ له ئاستی ئه‌و نه‌وی بوو
ئه‌و ده‌مانه‌ی خۆزگه‌م ئه‌خواست ببمه تاڵێك له بسكی تۆ
پایه و سامان له‌كوێ بوایه هه‌موو پرچی تۆ له‌وێ بوو
ئه‌و ده‌مانه‌ی ده‌مگوت خوایه قه‌زای ئه‌ویش له‌من كه‌وێ
ئه‌گه‌ر عه‌قڵم له‌ده‌ستبایه ده‌تگوت ئاخۆ له‌به‌رچی بوو؟
ئه‌و ده‌مانه‌ی پێیان وتی وه‌ك دێوانه خۆشی ئه‌وێی
دڵت له ئاستم چه‌ند ره‌ق بوو له گشت سۆزێك بێ به‌ری بوو
ئه‌و ده‌مانه‌ی خه‌یاڵ ووتی ئه‌و ناگاته هاوشانی تۆ
چونكه ته‌نها مت دیبو، به‌ڵام هه‌رگیز خۆت نه‌دیبوو [/size]
خالد مه‌جید فه‌ره‌ج
هیچ كاتێك ئێمه ناگه‌ینه زه‌مه‌نێك كه ئافره‌ت له پیاو به‌هێزتربێت، چونكه سرزشت ئه‌مه‌ی سه‌پاندووه، ته‌نانه‌ت له ئاژه‌ڵانیشدا هه‌یه و هه‌میشه نێر له مێ به‌هێزتره..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه ئه‌وه‌یه كه ئه‌بێت پیاو زۆر میهره‌بان بێت له‌گه‌ڵ ئافره‌ت..
بۆ ئه‌وه‌ی كه باست كردووه پیاو ژنی دووه‌م نه‌هێنێت: من تاوانی دوو ژنی ئه‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ئافره‌ت، ئه‌وه ئافره‌ته مافی ئه‌و ئافره‌ته ئه‌خوات، ئه‌توانێت به كه‌سێك قایل نه‌بێت كه ژنی هه‌بێت ..
ده‌ست خۆش مه‌ریه‌م خان ...
dastt xosh bet kak sirwan bo aw honrwa jwana mn zor hazm law shi3raya
boya 2 derm wako wazho ba kar henawa mn agar hala nabm awa sji3ry faraydon 3abdul barznjya
zor bashyish la birm nia barasty . bas ta bley shi3reki xosha jwanabas amawe halekyisht bo rast kamawa
la 2 dery yekam
ئه‌مشه‌و له تاوی بێ تۆیی وێنه‌كانت بون به ڕووگه‌م
ئه‌وانیش تاسه‌ر ناشگرین ئیتر هانا بۆ كێ ببه‌م؟sha3er alet
amshaw la tawy be toy wenakant bon ba rogam
awnish tasam nashkenn etr hana bo ke bbamchonka mn aw shi3ram zor pexosha hamo katish la bar chawma
to ba hala nosiwta hiwadarm rasty kaywa
do bara dastt xosh bet o nmonat har zor bet
زۆر سوپاس زین خان ...
بژیت به قوربان بۆ راستكردنه‌وه‌كه‌ت، زۆر ڕاسته من ئه‌و دوو وشه‌م به هه‌ڵه نوسیبو.. سوپاس بۆ نوسینی ناوی خاوه‌ن شیعره‌كه‌ش ...
زۆر زۆر خۆشحاڵم كه شیعره‌كه‌ت به دڵ بوو..
ده‌ستكاریم كرد و چاكم كرد زۆر زۆر سوپاس به‌خته‌وه‌ربیت ....
زۆر سوپاس كاك بورهان و كاك محمد
وووووااااووووووووو
یاخوا به‌خێربێیته‌وه دڵنیا خان ...
ئه‌وه چیه به ته‌نیا گه‌ڕایته‌وه، ئه‌ی كارزان ؟
زۆر خۆشحاڵم به گه‌ڕانه‌وه‌ت.. هاتنه‌وه‌ت گڕو تینێكی نوێ به یانه ئه‌به‌خشێت ...
باشترین كار ئه‌وه‌یه ئێمه كارێك نه‌كه‌ین ئه‌ندامان ماڵئاوایی بكه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌ندامه چالاكه‌كان و كۆڵه‌كه‌كانی یانه...
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماڵئاوایش كرا باشتر وایه بگوازریته‌وه ...
بڕۆ بڕۆ ماڵئاوا بوی به داخێ له دڵما
خۆزگه نه‌مناسیتایه ئاخر عه‌شق كه‌ی وایه ؟ ئه‌ژده‌ر
هـ
مه‌ریه‌م خان نه‌یتوانیوه به ته‌واوی داوای مافه‌كانی خۆیان بكات
گه‌وره‌ترین ماف كه بدرێت به ئافره‌ت هه‌ژماركردنیه‌تی وه‌ك پیاو، واته پیاو سالاری نه‌مێنێت، ئافره‌ت وه‌ك كاڵا و ئامرازی خزمه‌ت گوزاری سه‌یر نه‌كرێت، ئافره‌ت وه‌ك هاوسه‌رێكی به‌سۆز، دایكێكی دڵسۆز، خوشكێكی ئازیز، كچێكی شیرین.. سه‌یر بكرێت، چونكه ئافره‌ت دونیایه‌كه له خۆشه‌ویستی..
ئافره‌ت سه‌ره‌تا ترین و پاكترین و باشترین قوتابخانه‌ی جیهانه.. هه‌تا ڕێزی لێ بگیرێت كه‌مه و ناگاته ئاستی ماندووبون و پیرۆزیه‌كه‌ی..
[size=16]چۆن ده‌بی سه‌ربه‌ست گه‌لی ژێرده‌ست كه كچ دابه‌سته‌بێ؟!
به‌س نه‌بێ ئه‌و كۆیله‌تی و كچ له‌ژوور دابه‌ستنه؟
ده‌ركی داخستووه له‌تۆ كه‌چی بابت ده‌ركی نیه
ده‌ركه داخستن له‌تۆ ده‌ركی هومێد داخستنه
* * *
داڕزینه، مردنه، ئاخر هه‌تاكه‌ی پێت بڵێــــــن
نابێ له‌ماڵ بێته ده‌ر، مافی ژیانی كوا، ژنه
لاده چارشێوی ڕه‌شت با ده‌ركه‌وێ كوڵمی گه‌شت
چون له قه‌ڕنی بیسته‌ما زۆر عه‌یبه ئه‌و ڕووگرتنه?
[/size] هێمن
پێشكه‌شه به گشت كچه به‌ڕێزه‌كانی یانه
سوپاس بۆ گشت لایه‌كتان .. برای خۆشه‌ویستن
سوپاس كاكه ئاسۆ خۆشحاڵم به دڵت بوو ...
زۆر سوپاس بۆ كاك سه‌رهه‌نگ و كاك ئاسۆ كه داوایان لێكردم بۆ ده‌ست به‌كاربونه‌وه‌م وه‌ك سه‌رپه‌رشتیار هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه كه‌م و كوڕیم هه‌بێت
زۆر سوپاس ڤینۆس خان ...
ده‌ستخۆش سیروان
له‌مێژه‌وه جوانی هۆنراوه‌که ده‌ماغ و دڵمی پێچاوه ...
جوانی بۆتۆبێت که هۆنراوه‌یه‌کی ئاوات خسته به‌ر ڕۆشنایی دوو گلێنه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خاوه‌نی بیر و هۆش بین بتوانین لێی تێ بگه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژانی خۆمانه‌وه تێی بڕوانین
ڕۆشنایی دوو گلێنه‌ت رۆشنتر بێت به نوری ئه‌ده‌ب ڕاست بینی و بێژی ...
زۆر سوپاس ....
زۆر سوپاس كاك زریان ...
خۆشحاڵم به هاتنی ئه‌ندامێكی كچی وه‌رزشوان ...
زۆر به‌خێربێی به‌هارخان ..
هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم ...
[size=16]خۆشه‌ویستی جیهانی تازه و دووه‌می مرۆڤه ..
مرۆڤ په‌لكێشی جیهانێكی تر ئه‌كات، كه هه‌موو شته‌كانی تێیدا نوێ و ناوازه‌ن، وا له مرۆڤ ئه‌كات خۆی له جیهان و ڕوخسارێكی تردا بدۆزێته‌وه، جیهانیكه پڕه له جوانی، وا ده‌كات هه‌موو شته‌كان به جوانی ببینی، به چاوی ڕیزه‌وه سه‌یری گشت مرۆڤه‌كان بكه‌یت، هه‌ستی گه‌س بریندار نه‌كه‌یت، هه‌میشه به سۆزه‌وه بڕیار به‌یت.
فێری قوربانی دانت ئه‌كات، فێرت ئه‌كات چۆن بتوانی خۆت فیدای خۆشه‌ویستیه‌كی پاك بكه‌یت. كاریگه‌ریه‌كی زۆر زۆری له‌سه‌ر ده‌روونی كه‌سی عاشق هه‌یه، مرۆڤ هیمن ده‌كاته‌وه، له بڕیارداندا به‌ره‌و ئاقاری سه‌ركه‌وتن و دیاری ئه‌بات، هه‌میشه بۆ لوتكه هه‌نگاوی پێ ئه‌نێت ..
له هه‌مان كاتیش‌دا له‌كاتی شكستی خۆشه‌ویستیه‌كه‌دا هه‌موو شته‌كان به‌راوه‌ژۆ ئه‌بنه‌وه و كاریگه‌ریه‌كان به‌ره‌و جیهانێكی تار ئه‌چن..
هیوادارم هیچ خۆشه‌ویستیه‌كی پاك شكست نه‌هێنێت ...[/size]
بژیت مه‌ریه‌م خان ...
زۆر سوپاس مه‌ریه‌م خان ...
Masty نووسی:هۆنراوه‌یه‌كی جوانه ده‌سته‌كانت خۆش كاك سه‌رهه‌نگ ...
به‌ڵام به ڕای من زیاتر به‌دوای ووشه و زاراوه‌ی كوردیدا بگه‌ڕێین بۆ به‌كارهێنانیان له ناو هۆنراوه باشترهواته له جێی وشه‌ی سیحر ، (ئه‌فسون) به‌كاربهێنی
له‌گه‌ڵ ڕێزم ...
كاك سیروان سڵاو، سه‌باره‌ت به پێشنیاره‌كه‌ت قبوڵمان فه‌رموو. .
دێری "سیحر" لێ‌بوو گۆڕا بۆ ئه‌مه "چ ئه‌فسونێكه كردووته وه‌ها بردوویه‌تی هۆش و هه‌ستم"
وابزانم ته‌واوم نوسی!.
شادومانم به‌وه‌ی پێشنیاره‌كه‌م له جێی خۆیدا بوو ..
سوپاس ..
زۆر سوپاس ئازیزم ... بژیت ...
زۆر سوپاس ئایه خان خۆشحاڵم كه به دڵته ...
هۆنراوه‌یه‌كی جوانه ده‌سته‌كانت خۆش كاك سه‌رهه‌نگ ...
به‌ڵام به ڕای من زیاتر به‌دوای ووشه و زاراوه‌ی كوردیدا بگه‌ڕێین بۆ به‌كارهێنانیان له ناو هۆنراوه باشتره
واته له جێی وشه‌ی سیحر ، (ئه‌فسون) به‌كاربهێنی
له‌گه‌ڵ ڕێزم ...
[size=16]ئه‌مشه‌و زه‌مه‌ن چركه‌كانی په‌پوله‌ن و دێن و ده‌مرن
ئاخۆ كه‌ی پۆلێ په‌پوله‌ش یه‌خه‌ی مه‌رگ به منیش ئه‌گرن
*
ئه‌مشه‌و له تاوی بێ تۆیی وێنه‌كانت بون به ڕووگه‌م
ئه‌وانیش تاسه‌م ناشكێنن ئیتر هانا بۆ كێ ببه‌م؟
*
تۆ شه‌م نیت و من دێوانه ئیتر تاكه‌ی چاوه‌ڕی بم
تاكه‌ی دڵم له مشتما بێ گوێ هه‌ڵخستوی ترپه‌ی پێ بم ؟!
*
ئه‌مشه‌و ده‌نگێ به‌من ده‌ڵێ میوانێك دێته دیده‌نیت
گه‌ر ئه‌و میوانه‌م تۆ نه‌بیت ئه‌وا مه‌رگ میوانم میوانم بێت
*
چاوه‌كانم جوتێك مۆمن شه‌و دره‌نگان كز ده‌سوتێن
نه‌یان گه‌یتێ ده‌توێنه‌وه، كه‌س نازانێ چاوه‌ڕێی كێن[/size]
فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجی
dastt xosh bet kak sirwan
shi3reki ta bley jwana
hiwadarm sar kawto byit
زۆر سوپاس خاتوو زین ...
ئاسوده‌م به‌وه‌ی كه شیعره‌كان به دڵی به‌ڕێزتن ...
سه‌ركه‌وتووبیت ...
زۆر سوپاس یاس خان به‌ڕێز دڵیار به‌خته‌وه‌ربن ...
[size=16]ئه‌وی ئه‌مڕۆ به ده‌وری ته‌ختیایه هه‌لهه‌له‌ی مه‌خلوق
به‌ده‌وری نه‌عشیا سبحه‌ی ئه‌بینێ وه‌لوه‌له‌ی مه‌خلوق
* * *
به په‌ل په‌ل كردنی سبحه‌ی ئه‌گه‌ر ببوایه باوه‌ڕیان
ده‌بوو قه‌ت به‌م حه‌ده نه‌بوایه بۆ دنیا په‌له‌ی مه‌خلوق
* * *
به ئاوی تێگه‌یشتین ئێمه، دنیا هه‌ر سه‌رابێ بوو
هه‌موو ده‌شچن به خنكان و له ووشكیشا مه‌له‌ی مه‌خلوق
* * *
له سوقی ده‌هر تا دوكانی هه‌ركه‌س موده‌تێ عومره
گه‌وهه‌ر دانه به پشكڵدان (محوی) مامه‌ڵه‌ی مه‌خلوق [/size]
هۆنراوه‌ی ئه‌م گۆرانیه زۆر نه‌مره، كه‌ڵكی هه‌موو ئان و زه‌مانێك ئه‌خوات، خۆزگه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر عه‌رشه‌كه‌یانن و خۆیان به گه‌وره‌ی خه‌ڵكان ئه‌زانن جارێك به ووردی له مانای ئه‌م هۆنراوه‌ی مامۆستا محوی ئه‌گه‌یشت...
ده‌ست خۆش كاك ڕابه‌ر ... ده‌نگ خۆش كاك عادل
هه‌تا گه‌شتێك به ناو په‌ندیه كوردیه‌كاندا نه‌كه‌ی د‌رك به‌وه ناكه‌ی كلتور و فه‌رهه‌نگی كوردی چه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند و كاسه پڕه ..
بژیت ڤینۆس خان به‌ڕاستی په‌نده‌كان زۆر واتاداربوون ...
yakeka la goranya nishtmanya hara xoshakan
dasty kaka burhan xosh
dasty ismael xwrmali xosh
dasty kaka rabar xosh
sarkawtw bn
zor swpas xatu zin
baxtawarbet
زۆر سوپاس ئایه خان ... به‌خته‌وه‌ربیت ...
زؤر سوپاس كاك ئارێز و كاك زریان ...
سوپاس كاكه ڕێنوار خۆشحاڵم به‌دڵته ...
[size=16]به كوله مه‌رگی به ده‌رده سه‌ری
چێشتم تاڵاوی پڕ چه‌رمه‌سه‌ری
عومری له ده‌ست دام جه‌وری زه‌مانه
بومه ئاوازی ئاهو كاسه‌ری
* * *
عاره‌قم رژاند هێنده‌ی ڕه‌نجبه‌رێك
خۆشیم نه‌بینی له‌لای هاوسه‌رێك
نه‌حاسه‌وه بووم وه‌كو دێوانه
بومه داستانی نێوان ده‌فه‌ته‌رێك
* * *
ڕۆژێ وێڵ بۆ نان یاخود بۆ ڕۆڵه‌م
هێزێك بووم ئه‌وا ئه‌مڕۆ كزۆڵه‌م
كه شاد بوومه‌وه به‌ڕووی تاقه‌نه‌م
قوربانی بۆنی ئه‌م خاك و خۆڵه‌م [/size]
فـــــــــــــازڵ شه‌كركۆ
هيوادارم يادگاریه‌كه‌ت خۆش و شیرین بێت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه ...
سوپاس كاكه ڕێنوار ...
زۆر شادومانم به گه‌ڕانه‌وه‌ت كاكه ڕێنوار ...
به ڕاستی ئاوه‌دانیه‌كی زیاترت به یانه به‌خشی...:)
یاخوا به‌خێربێیته‌وه سه‌ر دییه‌م ...
ae dasto panjat xosh bet
zor zor jowana
زۆر سوپاس مه‌ریه‌م خان ..
شیعر شیعری نالی بئت چؤن خؤش نابئت;)
دةست و پةنجةکانت خؤشبئت کاک سیروان بؤهئنانی ئةم شیعره خؤشه بزی...
زۆر سوپاس ئایه خان .. خۆشحاڵم به دڵته ...
dast xosh bo to u bo nali
زۆر سوپاس كاكه زریان ..
[size=16]نه‌مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێ تۆ
نه‌چم شه‌رتبێ هه‌تا ئه‌م خواره بێ تۆ
ده‌رونم خاڵیه وه‌ك نه‌ی ده‌ناڵێ
هه‌وارێكی چ پڕ هاواره بێ تۆ
بینام كوێره هه‌ڵنایێ به‌ڕووی كه‌س
موژه‌م یه‌ك یه‌ك ئه‌ڵێی بزماره بێ تۆ
هه‌موو ئه‌عزاری ناڵینم ده‌ناڵێ
سه‌راپام میسلی مۆسیقاره بێ تۆ
قه‌سه‌م به‌و شه‌ربه‌تی دیداری پاكه‌ت
شه‌رابم عه‌ینی ژه‌هری ماره بی تۆ
له‌كن تۆ خاروخه‌س گولزاره بێ من
له كن من خه‌رمه‌نی گوڵ، خاره بێ تۆ
له‌كن من با وجودی ناس و ئه‌جناس
كه‌سی تێدا نیه ئه‌م شاره بێ تۆ
هه‌تا تۆم ئاشنابووی، ئاشنا بوون
ئه‌مێستا موو به موو ئه‌غیاره بێ تۆ
هه‌موو ڕۆژێ له تاو هیجرانی ئه‌مساڵ
ته‌مه‌نای مردنی پێراره بێ تۆ
له حه‌سره‌ت سه‌روی قه‌دت چاوی "نالی"
دوو جۆگه به‌ڵكو دوو ڕووباره بێ تۆ[/size]
نــــــــــــــــالی
ده‌سته‌کانت خۆش کاک سیروان ، هۆنراوه‌یه‌کی جوانت هه‌ڵبژواردوه .
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ئه‌م هۆنراوه‌یه کراوه به گۆرانی.
زۆر سوپاس كاك سه‌هه‌ند ...
به‌ڵێ له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (شێركۆ تاڵیب) ه‌وه كراوه به گۆرانی
سوپاس كاكه ئارێز ...
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی S i r w a n
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]