دووباره‌ به‌خێربێت..هیوادارین  سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌كه‌مان نوێ بكاته‌وه‌
زۆر سوپاس كاكه‌ ئاسۆ

باوه‌ڕكه‌ن ئه‌وانه‌ی ئێوه‌ش هه‌ڵه‌ن چونكه‌ به‌رازیل و هۆڵندا مه‌ قۆناغی 4 به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون!!

759

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

زۆر سوپاس ..راسته‌ یاخوا كه‌س لێی نه‌قه‌ومێت

[size=24]هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هینا و گه‌یشته‌ قۆناغی 16
له‌درێژه‌ی یارییه‌كانی جامی جیهانی 2010 هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل
سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هینا به‌سه‌رهه‌لبژارده‌ی كوت دیڤوار
له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل ئاستێكی به‌رزیان
نیشاندا به‌تایبه‌تی یاریزان لیویس فابیانۆ كاتێك له‌لێدانێكی به‌هێز له‌خوله‌كی 25
توانی تۆری هه‌لبژارده‌ی كوت دیڤوار بهه‌ژێنێت و گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكات بۆ
هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل یارییه‌كه‌ش به‌گۆڵێك له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ كۆتایی هات
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كشدا یاریزانانی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل به‌رده‌وام بوون له‌ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی
كاتێك له‌خوله‌كی 51 به‌جموجۆڵیكی جوان یاریزان لویس فابیانۆ توانی گۆڵی دووه‌می خۆ یو
دووه‌می هه‌لبژارده‌كی تۆمار بكات هێرشه‌كانی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل به‌رده‌وام بووتاله‌خوله‌كی 62
یاریزان ئیلانۆ توانی گۆڵی سێیه‌م تۆمار بكات بۆ هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل له‌هێرشێكی هه‌لبژارده‌ی كوت دیڤوار
یاریزان درۆگبا توانی گۆڵی یه‌كه‌م تۆماربكات یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ كۆتایی هات
له‌به‌رژه‌وندی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش به‌رازیل گه‌یشته‌ قۆناغی 16
[/size]

نیو لاین

761

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

زۆر جوانه‌ ..ده‌ست خۆش ..به‌ڵام له‌به‌شی وێنه‌ بووایه‌ باشتر ئه‌بوو;)

762

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

Rawan_sherwani نووسی:

منیش هه‌مان ڕای کاک سیروانم هه‌یه‌،
ده‌ست خۆش بۆ پێشنیاره‌که‌ت به‌لام به‌ ڕای من زیاده‌، یانه‌که‌مان خۆی به‌شی زیادی هه‌یه‌!

763

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ae335603d8.jpgله‌ درێژه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م هه‌لبژارده‌ی هۆڵه‌ندی
توانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ و به‌ ئه‌سته‌م به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی یابانی به‌ ئه‌نجامی 1-0
http://kurdup.com/up/uploads/picture/86bd02f842.jpg
هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندی توانی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات و سێ خاڵی زۆر گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت
و چانسی سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی داهاتوو زیاتر بكات،
له‌ خووله‌كی 53ـی گێمی دووه‌م ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی

ویسلی سنایدێر له‌ لێدانێكی به‌هێز توانی تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ تۆمار بكات
http://kurdup.com/up/uploads/picture/8de9ad3485.jpg
نوسه‌ر:سه‌فین:وێنه‌ :یاریگا

764

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ناوبزیوان مالینكۆ یه‌كێكه‌ له‌باشترینه‌كانی جیهان ..هیچ خه‌تای ئه‌و نیه‌ ..كلۆزه‌ شایسته‌ ده‌ركردن بوو..خۆپه‌نارتیه‌كیشی بۆگرتن ...
كوا كوڕه ‌نازداره‌كه‌ی مانشافت بۆگۆڵی نه‌كرد!!!
ده‌ست خۆش

پێمخۆشه‌ ..ده‌ست خۆش

766

(23 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر به‌خێربێی، خۆشحالین به‌ هانتن..

767

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

Sarhang Muhsin نووسی:

سڵاو، تۆ ده‌ته‌وێ له‌ به‌شی شیعردا چالاك بیت، ئه‌گه‌ر له‌و به‌شه‌شدا ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ له‌ دوو بابه‌ته‌ زیاتر بڵاو بكه‌یته‌وه‌ ئه‌ندام له‌گه‌ڵ زۆری بابه‌ته‌كان ناتوانێ وه‌ڵام بۆ هه‌موو بابه‌ته‌كانت بڵاو بكاته‌وه‌، بۆیه‌ زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانت سه‌ردان ناكرێن، لێره‌شه‌وه‌ بۆخۆت خۆش نیه‌ كه‌ سه‌ردانی بابه‌ته‌كه‌ت نه‌كه‌ن. جا ئه‌م یاسایه‌ له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌یه‌ و هیچی دی. بڕوا بكه‌ منیش له‌ به‌شه‌كه‌ی خۆم ده‌بێ هه‌مان یاسا په‌یڕه‌و بكه‌م.

ڕێزم بۆ هه‌موو لایه‌ك.

768

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

Aso Yassin نووسی:

[center][size=16]زۆر به‌خێربێیت كاك به‌ڵێن خۆشحاڵین كه‌ به‌ڕێزت خۆت تۆماركرد له‌ یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین
هیوادارین بتوانی له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت و سوودت لێ وه‌رگرین و سوود مه‌ندت بكه‌ین .
دووباره‌ زۆر به‌خێربێێت كاك به‌ڵێن هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازین .... بژیـــت .
[/size][/center]

ئه‌وه‌ش وێنه‌و ڤیدیۆی یاریزان مێسی و ده‌ستگیرانه‌كه‌یه‌تی كە ناوی لۆسیانا سالازارە،

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=BIziO_St … r_embedded[/youtube]
http://kurdup.com/up/uploads/picture/ab6a92f06e.jpg

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c2f09a8a34.jpg

http://kurdup.com/up/uploads/picture/069d7a4b27.jpg

770

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

پێنجه‌م من بم

ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ ده‌ده‌ن بڵاو ب‌بێته‌وه‌ با به‌گیانێكی وه‌رزشی ته‌وه‌ره‌كان درێژه‌ پێبده‌ن.

772

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

جیاوازه‌ من ده‌ڵێم ..به‌ڵێ!!هههههههههههههههههههه

773

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

[size=24]دوای ئه‌و هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌ی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ڕۆبه‌رت گرین کردی له‌ یاری دوێنێ شه‌وی وڵاته‌که‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا و بووه‌ هۆی له‌ده‌ستدانی دوو خاڵی گرنگ بۆ ئینگلیزیه‌کان ، ئه‌مڕۆ یاریزانه‌که‌ به‌ڵێنیدا که‌ باشتر ئاماده‌بێت بۆ یاریه‌کان و ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ له‌بیر بکات.  گرین له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی :
http://kurdup.com/up/uploads/picture/bb3af9ab58.jpg
من ٣٠ ساڵم و منیش مرۆڤم ، من به‌شی ئه‌وه‌ به‌توانام که‌ بتوانم ئه‌و ئه‌رکه‌ بگرمه‌وه‌ ئه‌ستۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژێردرێم ,  من هیچ بیانووێکم نیه‌ و له‌گه‌ڵ کات له‌بیر ده‌کرێت ئه‌مه‌ ژیانه‌ ، نابێت کاریگه‌ریت لێبکات بۆ یاریه‌کانی تر و بۆیه‌ش ده‌بێت له‌ ڕووی ده‌روونیه‌ باش ئاماده‌بیت ئه‌وه‌ شتێکه‌ ده‌بێت دڵنیابیت که‌ جارێکی تر دووباره‌ نابێته‌وه‌.

فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنه‌ر دوای یاریه‌که‌ ڕه‌تی کرده‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ گرین له‌ یاری به‌رامبه‌ر جه‌زائیر دووربخاته‌وه‌ له‌ ڕۆژ هه‌ینی داهاتوو.[/size]

[size=10]یاریگا[/size]

774

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

غه‌ڵه‌ت ده‌كات بچێته‌وه‌ ئه‌وروپا
ده‌ست خۆش

775

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

زۆرحه‌یف كاتی خۆم كوشت بۆئه‌م یاریه‌!!به‌راستی بێ تام بوو!
ده‌ست خۆش

776

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

http://kurdup.com/up/uploads/picture/a5af6ac7a9.png
[size=24]ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ له‌ یاری كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م كه‌ به‌ یاری لووتكه‌ ده‌ست پێ ده‌كات له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی هۆڵه‌ندی و دانیماركی،هۆڵه‌ندا ده‌یه‌وێت به‌ توندی ده‌ست به‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانی سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغی دووه‌م و یه‌كێكه‌ له‌ پاڵێوراوان بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی جامی جیهانی كه‌چی هه‌ڵبژارده‌ی دانیماركی به‌ لای كه‌م چاوی له‌سه‌ر خاڵێك داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیواییه‌كانی به‌ زیندووی بمێنێته‌وه‌ بۆ به‌ده‌ست هینانی یه‌كێك له‌ پلیته‌كانی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی دووه‌م.


http://kurdup.com/up/uploads/picture/768789c8b7.png

ناسنامه‌ی یاری

  http://kurdup.com/up/uploads/picture/cb7bf43154.png
یاری      :        جامی جیهانی 2010

كۆمه‌ڵه‌ / جه‌وله‌       :           كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م | جه‌وله‌ی یه‌كه‌م


به‌روار            :            دوو شه‌ممه‌| 14 يونيۆ 2010

كــــات             :            11:30 گرینیچ  | 2:30 هه‌ولێر



شوێن              :               جۆهانسبۆرگ 

بێژه‌ر               :                یوسف سێف | حاتم به‌تیشه‌


http://kurdup.com/up/uploads/picture/cb7bf43154.png


یاریگای یارییه‌كه‌

http://kurdup.com/up/uploads/picture/1646dac4a5.jpg
نـــــاو
سۆكێر سیتی

شــــار
جۆهانسبۆرگ

ساڵی دامه‌زراندن

1987

ژماره‌ی كورسی

94,700

هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر یاریگا

یاریگای سۆكێر سیتی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی میعماری زۆر جوان دروست كراوه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ جوانترین یاریگایه‌كان جیهان و ده‌توانێت 90 هه‌زار هانده‌ر زیاتر له‌ خۆی بگرێت وه‌ نوێ كردنه‌وه‌ی یاریگایه‌كان نزیكه‌ی 465 ملیۆن دۆلارـی تێچوو ئه‌م نرخه‌ش جوانی ئه‌م یاریگایه‌مان بۆ دیار ده‌كات.

http://kurdup.com/up/uploads/picture/cb7bf43154.png



ناوبژیوان

یـــاری
هۆڵه‌ندا Vs دانیمارك

نــــاو
http://kurdup.com/up/uploads/picture/53be73672d.jpg
ستیفان لانۆی



به‌رواری له‌ دایك بوون

1969-09-18 ( 41 ساڵ )


شوێنی له‌ دایك بوون


فه‌ڕه‌نسا


نێوده‌وڵه‌تی
2006

ژماره‌ی یارییه‌كان له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌
0 یاری

ژماره‌ی كارته‌كان
زه‌رد
00 سوور
00

یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌م :

ئێریك دانسلۆت ( فه‌ڕه‌نسا )

یاریده‌ده‌ری دووه‌م :

لۆرێنت ئیگۆ ( فه‌ڕه‌نسا )


ناوبژیوانی چواره‌م :


ڕۆبێرتۆ ڕۆسێتی ( ئیتالیا )
http://kurdup.com/up/uploads/picture/ef55ceb237.jpg

http://kurdup.com/up/uploads/picture/cb7bf43154.png


دواین پێنج یاری له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌


http://kurdup.com/up/uploads/picture/ec05c52cb2.jpg


دیدی هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندی
http://kurdup.com/up/uploads/picture/cb7bf43154.png


هۆڵه‌ندا وه‌ك به‌رده‌وام به‌ شێوه‌ی گروپی یاری ده‌كات واته‌ هێڵی به‌رگری و ناوه‌ڕاست و هێڕش بردن به‌ یه‌ك ئاست یاری ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش له‌ ساڵی حه‌فتایه‌كان تا ئێستا هۆڵه‌ندا پشتی به‌ یه‌ك یاریزان نه‌به‌ستووه‌،ڕاهێنه‌ر ڤان مارڤیك به‌ پلانی 4-3-3 یاری ده‌كات و پشت به‌ تواناییه‌كانی یاریزانه‌كانی ده‌به‌ستێت له‌ هێڵی ناوه‌ڕاست و ھێڕش بردن و خێرایی له‌ یاری كردن،له‌ گۆڵپارێزایه‌تی ستیكلنبێرگ كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م پاڵه‌وانیه‌تی گه‌وره‌یه‌ به‌شداری تێدا بكات وه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌كی له‌ پێكهاته‌دا وه‌ به‌ به‌رده‌م ئه‌و به‌رگریكاران ڤان دێر وێل و ڤان بڕۆنكهۆرست ده‌بینرێت كه‌ هه‌ردوو كیان خاوه‌ن ئه‌زموونن وه‌ ده‌توانن ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و خۆیان له‌ ژێر فشار بهێننه‌ ده‌ره‌وه‌،به‌ڵام له‌ ناوجه‌رگه‌ی هێڵی به‌رگری به‌ ڕای چاودێران و من خاڵی بێ هێزی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا كه‌ هه‌ردوو یاریزان هێتینگا و ماتیێسن یاری تێدا ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ردووكیان ئه‌زمونی نێوده‌وڵه‌تیان نیه‌ بۆیه‌ پێشبینی كێشه‌ له‌و شوێنه‌ ده‌كرێت.

له‌ هێڵی ناوه‌ڕاست چه‌ند یاریزانێكی ئاست به‌رز ده‌بینین له‌وانه‌ كاپتنی یانه‌ی باڤاری ماڕك ڤان بۆمێل و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانشسته‌ر سیتی نایجێل دی یۆنگ و سناێدێر كه‌ ده‌توانێت جۆكێر یاری بكات له‌ گشت شوێنێك ئه‌مه‌ش به‌ هۆی كه‌می لیاقه‌ی دێرك كاوت كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ هێڵی هێڕش بردن یاری بكات به‌رامبه‌ر هێڵی به‌رگری به‌هێزی هه‌ڵبژارده‌ی دانیماركی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مه‌درید ڤان دێر ڤارت ـمان بیر نه‌چێت كه‌ ڕۆلێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌ هێڵی ناوه‌ڕاستی هۆڵه‌ندا.

له‌ هێڵی هێڕش بردن گۆڵكاری یانه‌ی ئه‌ڕسینالی ئینگلیزی ڕۆبێن ڤان پێرسی ده‌بینین كه‌ ده‌توانێت له‌ نیوه‌ی هێڕش بردن گۆڵ تۆمار بكات وه‌ هه‌روه‌ها ده‌توانرێ یاریزان هۆنتلارـیش به‌شداری بكات كه‌ ئه‌ویش هیچی له‌ هاوڕێیه‌كانی خۆی كه‌متر نیه‌.

لێره‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا ڕاهێنه‌ر ڤان مراڤیك چه‌ندین هه‌ڵبژاردنی له‌ پێشدا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یاری بگۆڕێت ئه‌مه‌ش به‌ پشت به‌ستن له‌ خێرایی جولانه‌وه‌ی یاریزانان و ئاڵوگۆڕ كردنه‌وه‌ی شوێنی خۆیان له‌ كاتی یارییه‌كه‌.


http://kurdup.com/up/uploads/picture/768789c8b7.png
دیدی هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی دانیماركی


http://kurdup.com/up/uploads/picture/cb7bf43154.png
ماڕتن ئۆلسن ڕاهێنه‌رێكی زۆر به‌ ئه‌زمونه‌ و پێشتر ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئه‌جاكس ئه‌مستردامی كردووه‌ بۆیه‌ كه‌مێك له‌ نهێنیه‌كانی تۆپی پێی هۆڵه‌ندی ده‌زانێت وه‌ به‌ سه‌یر كردنی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ جامی جیهانی ده‌بینین كه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی دانیماركی تیپێكی هێڕشبه‌ریه‌ زیاتر له‌وه‌ی به‌رگریكاری بێت،له‌ هێڵی به‌رگری كه‌س دوو ڕا نیه‌ به‌وه‌ی گۆڵپارێزی ئاست به‌رز سۆرێنسن ده‌بێت وه‌ له‌ ھێڵی به‌رگری چوار یاریزانی زۆر به‌هێزی هه‌یه‌ ئه‌وانیش دانیێل ئاگێر و سایمۆن كایێر وه‌ له‌ هه‌ردوو لای ڕاست و چه‌پ پاتریك مێتلگا و لارس یاكۆبسن ده‌بینین كه‌ له‌ باشترین به‌رگریكارانی ئه‌وروپا ده‌ژمێردرێن له‌ حاڵی حازر و ده‌كرێت یاریزان كرۆلدرۆپ به‌شداری له‌ شوێنی یاكۆپسۆن بكات به‌لام به‌ هۆی كێشه‌ی پێكان ئه‌وا پێده‌چێت یاكۆپسۆن یاری بكات.

له‌ هێڵی ناوه‌ڕاست كه‌ له‌ سێ یاریزان پێك دێت ئه‌وانیش كریستیان پۆلسن ـی كاپتن و یاكۆپ و ئانفۆلدسن كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێڵی ناوه‌ڕاست كلیل بده‌ن له‌ به‌رامبه‌ر شاڵاوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندی و هۆكاری دانانی سێ یاریزان له‌ هێڵی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر نه‌گۆڕینی هزری ڕاهێنه‌ر بۆ هێڕش كردن و هێڕش كردن له‌ هه‌موو ساتی یارییه‌كه‌،له‌ باڵه‌كان یاریزانی یانه‌ی ئه‌جاكس ڕۆمێدال یاری ده‌كات و له‌ لایه‌كه‌ی تر یۆرگێنسن یاری ده‌كات و به‌ هۆی تووش بوونی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌ڕسینال نیكلاس بێندتنێر ئه‌وا پێده‌چێت یاریزانی یانه‌ی فاینۆرد ڕۆتێردام تۆماسۆن هێڵی هێڕش بردنی هه‌ڵبژارده‌ی دانیماركی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

http://kurdup.com/up/uploads/picture/cb7bf43154.png

ئایا تۆ ئه‌م یارییه‌ چۆن شی ده‌كه‌یته‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت؟[/size]

سه‌فین :یاریگا

وووووااااااااااوووووو
ده‌سته‌كانت خۆش كاك لێدوان به‌راستی گۆرانیه‌كی زۆرخۆشه‌ ..
شارۆخان هونه‌رمه‌ندێكی زۆر سه‌ركه‌وتووه‌ ..

778

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

سه‌رچاوه‌:یاریگا

779

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

[size=24]هه‌ڵبژارده‌ی مانشافت یه‌كه‌م تاقی كردنه‌وه‌ی خۆی له‌ مۆندیالی ئه‌فریقی به‌رامبه‌ر كه‌نغه‌ره‌كانی ئوستوڕالیا ئه‌نجام ده‌دات له‌ یارییه‌كی زۆر گرنگ له‌ جه‌وله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م،هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانی هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه‌ ده‌دات چونكه‌ یاری یه‌كه‌م زۆر گرنگه‌ بۆ هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ چونكه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ پێكهاته‌ی به‌هێز له‌ خۆی ده‌گرێته‌وه‌.http://kurdup.com/up/uploads/picture/2ec5dfc496.png



ئه‌ڵمانیا × ئوستوڕالیا
http://kurdup.com/up/uploads/picture/e029caab51.jpg

   
یـــاری        جامی جیهانی


به‌روار      یه‌ك شه‌ممه‌ 13 يونيۆ 2010

كـــات      18:30 گرینیچ | 9:30 هه‌ولێر

بێژه‌ر عیسام شه‌والی – نه‌بیل نه‌شقبه‌ندی


http://kurdup.com/up/uploads/picture/2ec5dfc496.png



نــــاو

موزیس مابهیداhttp://kurdup.com/up/uploads/picture/4a9c6d7bb9.jpg
 

شـــار

دوربان


ساڵی كرانه‌وه‌

2009

جۆری یاریگا

فریز

ژماره‌ی كورسیه‌كان

69957

http://kurdup.com/up/uploads/picture/2ec5dfc496.png



ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانی


نـــاو
فیلیپ لام


به‌رواری له‌ دایك بوون

11-11-1983

شوێنی له‌ دایك بوون

ئه‌ڵمانیا

شوێن

هێڵی به‌رگری


یــــــانه‌
بایێرن میونخ – ئه‌ڵمانیا

http://kurdup.com/up/uploads/picture/2ec5dfc496.png

نـــــاو
باستيان شڤاينشتايگێر

به‌رواری له‌ دایك بوون

1-8-1984


شوێنی له‌ دایك بوون


ئه‌ڵمانیا


شوێن
هێڵی ناوه‌ڕاست

یــــانه‌
بایێرن میونخ – ئه‌ڵمانیا

http://kurdup.com/up/uploads/picture/2ec5dfc496.png



ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئوستوڕالی


نــــاو
تيم كاهيل
http://kurdup.com/up/uploads/picture/69557f1448.jpg
به‌رواری له‌ دایك بوون

6 12 1979

شوێنی له‌ دایك بوون

سیدنی-ئوستوڕالیا


شوێن
هێڵی ناوه‌ڕاست


یـــــانه‌
ئێڤێرتۆن – ئینگلته‌را
http://kurdup.com/up/uploads/picture/2ec5dfc496.png



كاپتنی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌

ئه‌ڵمانیا


ئوستوڕالی


 
فیلیپ لامhttp://kurdup.com/up/uploads/picture/b5fb77c41e.jpg

لوكاس نیلhttp://kurdup.com/up/uploads/picture/4449944e60.jpg


26 ســاڵ 32 ســـاڵ


بایێرن میونخ – ئه‌ڵمانیا

گالاته‌سه‌ڕای – توركیا

http://kurdup.com/up/uploads/picture/2ec5dfc496.png


ئایا به‌ ڕای تۆ ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ چۆن ده‌بێت؟[/size]

[size=24]گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكی و یانه‌ی ئێڤێرتۆن تۆڤیز ـی ئینگلیزی تیم هاوارد خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی له‌ یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی وه‌رگرت دوای ئه‌وه‌ی به‌ گۆڵێك بۆ هه‌ردوو یه‌كسان بوون و هاوارد توانی ئاستێكی زۆر به‌رز پێشكه‌ش بكات و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌ دۆڕان ڕزگار كرد دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین تۆپی مه‌ترسیداری هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ میانه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌ی سێیه‌م كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ڕۆیال بافۆكینگ له‌ شاری ڕۆستنبێرگ به‌ڕێوه‌چوو.[/size]

یاریگا

781

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

[size=24]یارییه‌كی زۆر گرنگ ده‌بێت له‌ نیوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری و سلۆڤینی له‌ میانه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا چونكه‌ به‌ پێی پێوه‌ره‌كان ئه‌مانه‌ دوو بێ هێزترین هه‌ڵبژارده‌ی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌من بۆیه‌ به‌ به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه‌ ئه‌وا پاڵنه‌رێكی مه‌عنه‌وی گه‌وره‌ بۆ یاریزانان دروست ده‌بیت له‌ كاتی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی و ئه‌مریكی.[/size]



[size=24]ناسنامه‌ی یاری

http://kurdup.com/up/uploads/picture/2b40830753.png

یــاری      :         جامی جیهانی 2010

كۆمه‌ڵه‌ / جه‌وله‌  :    كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م | جه‌وله‌ی یه‌كه‌م

به‌روار               :      یه‌ك شه‌ممه‌ | 13 يونيۆ 2010

كات             :           12:30گرینیچ | 2:30 هه‌ولێر


شوێن            :            پیتێر مۆكابا | بۆلۆكوانی


بێژه‌ر               :          عه‌لی سه‌عید كه‌عبی | حه‌فیز ده‌راجی
[/size]http://kurdup.com/up/uploads/picture/86a506d3c1.png
[size=24]ناوبژیوان


نــــاوhttp://kurdup.com/up/uploads/picture/beb5c3d90d.jpg
پاتریس كارلۆس ئالبێرتۆ


به‌رواری له‌ دایك بوون

1968-09-05 ( 42 ساڵ )

شوێنی له‌ دایك بوون

گواتیمالا

نێوده‌وڵه‌تی
1996

ژماره‌ی یارییه‌كان له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌

0 یاری


ژماره‌ی كارته‌كان

زه‌رد
00 سوور
00

یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌م : لێل لیۆنال (كۆستاریكا)
یاریده‌ده‌ری دووه‌م : باستێرنا كاڕلۆس (هیندۆڕاس)
ناوبژیوانی چواره‌م : صبح الدین محمد سالح (مالیزیا)[/size]


[size=24]دیدی هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینی
http://kurdup.com/up/uploads/picture/86a506d3c1.png


ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینی ماتیاز كیك پاڵپشتی به‌ پێكهاته‌ی 4-4-2 ده‌كات كه‌ به‌ شێوازێكی كلاسیكی یاری ده‌كات به‌مه‌ش تا وه‌ك هاوسه‌نگی له‌ گشت لایه‌كی یاریگای دروست بكات،له‌ یارییه‌ دۆستانیه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینی له‌م دوواییه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رگریكاری یاری ده‌كات و به‌ شێویه‌كی زۆر پشت به‌ هێڕشی پێچه‌وانه‌ ده‌به‌ستێت و له‌ كاتی به‌رگری كردن پێكهاته‌كه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ 4-5-1 واته‌ هه‌رگیز ھێڵی ناوه‌ڕاست به‌ به‌تأڵی جێناهێڵدرێت بۆیه‌ سلۆڤینیا ده‌توانێت به‌م شێوازه‌ یاری كردنه‌ به‌ ته‌واوه‌تی پارێزگاری له‌ هێڵی ناوه‌ڕاست بكات و ئه‌گه‌ر كۆنترۆلی كرد ئه‌وا به‌ ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆلی یاریگا ده‌كات و ده‌تونێت له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ستێره‌كانی هێڵی پێشه‌وه‌ گۆڵ تۆمار بكات.

پێكهاته‌ی چاوه‌ڕوان كراو

هاندانۆڤیچ

بریكۆ – سولێر – سیزار – بۆكیچ

كۆرین                                      ڕادۆسافاجیڤیچ

بێرسا – دیدیچ – كـیـرم

نۆڤاكۆڤیچ
http://kurdup.com/up/uploads/picture/86a506d3c1.png



دیدی هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری

http://kurdup.com/up/uploads/picture/86a506d3c1.png

هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری پێده‌چێت به‌ پێكهاته‌ی 3-5-2 یاری بكات كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ووڵاتانی عه‌ره‌بی یاری پێ ده‌كرێت و ڕاهێنه‌ر ڕابح سه‌عدان نایه‌وێت خۆی بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ به‌ یاری كردن به‌ شێوه‌ی هێڕش بردن چونكه‌ هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینی ده‌توانێت به‌ ئاسانی خۆی بگه‌ینێته‌ ناو هێڵی سزای جه‌زائیرییه‌كان،هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری به‌ شێوه‌یه‌ك زۆر پشت به‌ تواناییه‌كان مه‌تمور و كه‌ریم زه‌یانی ده‌به‌ستێت چونكه‌ ئه‌مانه‌ ده‌كرێت بڵێین بزوێنه‌ری به‌هێزی هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیرـین،له‌ ماوه‌ی پاڵاوتنه‌كان سه‌عدان توانی به‌ پێكهاته‌ی 3-5-2 سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی میسری به‌ده‌ست بهێنێت له‌ یاری یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ بۆیه‌ پێناچێت شێخی ڕاهێنه‌ران له‌ جه‌زائیری شێوه‌ی بیر كردنه‌وه‌ی خۆی بگۆڕێت و هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ڕێڕه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ یاری كردن.

پێكهاته‌ی چاوه‌ڕوان كراو

شاوشی

عه‌نته‌ر – حلیش – بوگره‌

لحسن – یه‌بدا

بلحاج                         قادیر

زیانی – مه‌تمور

جه‌بور[/size]
http://kurdup.com/up/uploads/picture/86a506d3c1.png
[size=24]ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینیا





نــاو : مێلیفۆی نۆڤاكۆڤیچhttp://kurdup.com/up/uploads/picture/c77219624b.jpg
به‌رواری له‌ دایك بوون : 15-5-1975
شوێنی له‌ دایك بوون : لیجبلجنا – سلۆڤینیا
شوێن : هێڵی هێڕش بردن
یانه‌ : كۆلن – ئه‌ڵمانیا



نـــاو : سه‌میر هاندانۆڤیچhttp://kurdup.com/up/uploads/picture/4dce31d83c.jpg
به‌رواری له‌ دایك بوون : 14-7-1984
شوێنی له‌ دایك بوون : ساسكی مۆست – سلۆڤینیا
شوێن : گۆڵپارێز
یانه‌ : لازیۆ – ئیتاڵیا


http://kurdup.com/up/uploads/picture/86a506d3c1.png
ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری





نــاو : كه‌ریم زه‌یانhttp://kurdup.com/up/uploads/picture/51a66e7c04.jpg
به‌رواری له‌ دایك بوون : 17-8-1982
شوێنی له‌ دایك بوون : سیفر – فه‌ڕه‌نسا
شوێن : ھێڵی ناوه‌ڕاست
یانه‌ : ۆڵڤسبۆرگ – ئه‌ڵمانیا



نــاو : مه‌جید بوگره‌http://kurdup.com/up/uploads/picture/43cd6bfb16.jpg
به‌رواری له‌ دایك بوون : 7-10-1982
شوێنی له‌ دایك بوون : دیگۆن – فه‌ڕه‌نسا
شوێن : هێڵی به‌رگری
یانه‌ : ڕێنجێرز – سكۆتله‌ندا



ئایا به‌ ڕای تۆ ئه‌نجامی یارییه‌ چۆن ده‌بێت؟[/size]

سه‌رچاوه‌:سه‌فین:یاریگا

ده‌سته‌كانت خۆش ..به‌سووده‌

[size=24]له‌کۆی ئه‌و پێنج یاریه‌ی له‌ جامی جیهانی ئه‌نجامدراون به‌ یاری ئه‌مشه‌وه‌وه‌ سیانیان به‌ به‌رامبه‌ربوون به‌کۆتاهاتن و به‌رامبه‌ربوونیش ئه‌نجامێکی خوازراو نیه‌ له‌لایه‌ هانده‌ران به‌ڵام ئاست به‌رزی گشت هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌کان ده‌سه‌لمێنێت و هه‌روه‌ک چۆن ئه‌رژه‌نتین زۆر به‌ زه‌حمه‌ت سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی نێجیریا ئه‌مشه‌ویش ئه‌مریکا  ئینگلته‌رای تووشی کێشه‌کرد و نه‌یهێشت له‌ خاڵێک زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت له‌و یاریه‌ی که‌ گرنگیه‌کی زۆری پێده‌درا به‌هۆی ئه‌و ململانێ مێژوویه‌ی له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ له‌ ئارادایه‌.http://kurdup.com/up/uploads/picture/8a788d3d07.jpg

ئینگلته‌را پێویستی به‌ کاتێکی زۆر نه‌بوو بۆ تۆمارکردنی گۆڵی پێشکه‌وتن و ستیڤن جیراردی سه‌رکرده‌ له‌ خوله‌کی چوار توانی هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌ گۆڵێک پێشبخات و له‌ زۆربه‌ی کاته‌کان ئینگلته‌را باشتر ده‌بینرا به‌ڵام زۆربه‌ی ده‌رفه‌ته‌کان له‌لایه‌ن هێلی هێرشبه‌ره‌وه‌ به‌هه‌ده‌ر دران و له‌ به‌رامبه‌ردا  کلینت دێمپسی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریکا و یانه‌ی فولهام گۆڵی به‌رامبه‌ری له‌ خوله‌کی ٤٠ دا تۆمارکرد له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی گۆڵپارێز ڕۆبه‌رت گرین کاتێک نه‌یتوانی تۆپه‌که‌ له‌ده‌ستی ده‌رچوو .
http://kurdup.com/up/uploads/picture/a981248c8b.jpg
دواتریش هه‌وڵه‌کانی واین ڕوونی و هاوڕێیانی له‌لایه‌ک و لاندن دۆناڤان و هاوڕێیانی له‌لاکه‌ی تر بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتن بێ سوود بوون و ئه‌نجامه‌که‌ به‌و شێوه‌یه‌ مایه‌وه‌ تاوه‌کو ناوبژیوانی  به‌ڕازیلی  کارلۆس سیمۆنیاریه‌که‌ فیکه‌ی کۆتایی لێدا و هه‌ردوولا به‌ خاڵێک ڕازی بوون.[/size]
http://kurdup.com/up/uploads/picture/ed514ff20a.jpg

سه‌رچاوه‌:سه‌فین:یاریگا

784

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

راسته‌..ته‌نها TRT ده‌توانێت بیگوازێته‌وه‌

785

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

راسته‌ ده‌سته‌كانی تۆش خۆش كاكه‌ ره‌وان

786

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

سڵاوتان لێبێت ..ئه‌وه‌ش ناوی چه‌ند كه‌ناڵێكه‌  كه‌ یاریه‌كانی تێدا ده‌بینیت
به‌هه‌ڵه‌نه‌چم هه‌ندێكیان كراوه‌ن>

سه‌رچاوه‌ :كوووره‌ :سه‌فین
الايرانية - القناة 3
الالمانية ARD
الأيطالية RAI Uno
TSI 2
TSR2
الإيطالية RAI Due
الكرواتية HRT-TV2
بريمير سبورت 1
سبورت تي في 1
TV 2 الدانمارك
RTE One
ET 1
IBA Channel 1
ITV 1
Nederland 3
ORF 1
ORT
Premiere Analog
Premiere Sport CL2
Premiere Sport CL3
Premiere Sport CL4
Premiere Sport CL8
Premiere Sport CL9
RTP 1
SF 1
TF1
TV4 Sweden
TVP 1
القناة الإسبانية الرابعة
RTBF Sat
Canvas (بلجيكا)
RTS 1
Scottish TV
Ulster TV
LTV 7 (لاتفيا)
الجزيرة الرياضية 1 HD
الجزائرية الأولى الأرضية
STV 3 (سلوفاكيا)
الجزيرة الرياضية +9
BNT 1
ViaSat 3 (HUN)
الجزيرة الرياضية كأس العالم

787

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ئه‌گه‌ر ده‌توانیت ناوی ئه‌و 45 كه‌ناڵه‌ بنووسی وه‌ك بابه‌ت ..سوپسیشت ده‌كه‌ین

788

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت ...
براكه‌م مۆندیال موڵكی جه‌زیره‌ سپۆرته‌ تا 2022 ...
پاشان زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌ جزیره‌ سه‌یری یاریه‌كان ده‌كه‌ن...

پێكهاته‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ گونجاوه‌

790

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

[size=24]60 ساڵ به‌سه‌ر چووه‌ له‌ دواین یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكی و ئینگلیزی له‌ جامی جیهانی وه‌ دوا یاری له‌ مۆندیالی 1950 بوو كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنێكی كت و پڕی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكی به‌ كۆتا هات به‌ ئه‌نجامی 1-0 و ئه‌و دۆڕانه‌ وای له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی كرد دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ خه‌ونی جیهانی كه‌ پاڵێوراوێكی به‌هێز بوو له‌و پاڵه‌وانیه‌تیه‌.

http://kurdup.com/up/uploads/picture/32c76fb1ef.png

ناسنامه‌ی یاری
http://kurdup.com/up/uploads/picture/3cb9abb1b6.png
 
یـــاری         :          جامی جیهانی | باشووری ئه‌فریقیا


كۆمه‌ڵه‌‌ / جه‌وله‌  :     كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م | جه‌وله‌ی یه‌كه‌م


به‌روار        :            شه‌ممه ‌| 12 يونيۆ 2010

كات         :        18:30 گرینیچ | 9:30 هه‌ولێر


شوێن     :            ڕۆیال بافۆكینگ | فۆكینگ

كه‌ناڵه‌كان    :           جه‌زیره‌ سپۆرت WC   جه‌زیری سپۆرت +9     جه‌زیره‌ سپۆرت HD

بێژه‌ر          :          عیسام شه‌والی | عه‌لی محمد عه‌لی



HEAD TO HEAD ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ مێژووییه‌كان
http://kurdup.com/up/uploads/picture/9893d406df.png
نۆ جار به‌رامبه‌ر یه‌ك یارییان كردووه‌ و ئه‌مریكا له‌ دوو یاری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌ كه‌چی ئینگلته‌را له‌ حه‌وت یاری سه‌ركه‌وتوو بوه‌



دیدی هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی



ئینگلیزه‌كان وه‌ك به‌ناوبانگن هه‌رگیز پلانی 4-4-2 ناگۆڕن چونكه‌ خۆیان له‌و شێوازه‌ ده‌دۆزنه‌وه‌ و به‌ هاتنی كاپێلۆ هیچ شتێكی ئه‌وتۆ له‌ پێكهاته‌ نه‌ گۆڕا جگه‌ له‌ هه‌ندێك زانیاری ته‌كتیكی ناو یاریگا نه‌بێت،گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی خاڵی بێ هێزیه‌ وه‌ ده‌مێكه‌ به‌ دوای چاره‌ ده‌گه‌ڕێن به‌ڵام گۆڵپارێزی شیاو نیه‌ بۆ به‌رپرسیاره‌تی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ ئینگلته‌را له‌م پاڵه‌ونیه‌تیه‌ بانگهێشتی سێ گۆڵپارێزی كردووه‌ كه‌ هه‌رسێكیان ده‌توانین بڵێین یه‌ك ئاستیان هه‌یه‌ وه‌ ده‌ستنیشان كردنی گۆڵپارێزێك ڕه‌نگه‌ بڕیارێكی گران بێت بۆ كاپێلۆ به‌ڵام به‌ سه‌یر كردنی یارییه‌ دۆستانیه‌كان ئه‌وا ڕه‌نگه‌ دێڤد جێمس یان ڕۆبێرت گرین ئه‌ركی پارێزگاری كردنی گۆڵی شێره‌كانی ئینگلته‌را بگرێته‌ ئه‌ستۆ،له‌ هێڵی به‌رگری دوو هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌كی هه‌ن و ناكرێت بگۆڕدرێن ئه‌وانیش گلێن جۆنسۆن له‌ لای ڕاست و ئاشلی كۆل له‌ لای چه‌پ،به‌ڵام له‌ ناو جه‌رگی هێڵی به‌رگری دوای تووش بوونی فێردیناند به‌ پێكان ئه‌وا پرسیارێكی زۆر دروست ده‌بێت ئایا كێ هاوكاری جۆن تێری ده‌كات له‌ هێڵی به‌رگری و ئه‌وان نزیكن بن بۆ ئه‌و شوێنه‌ یاریزانی یانه‌ی تۆتنهام لیدلی كینگ و یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول جێمی كاراگێر ـه‌ به‌ هه‌بوونی هه‌ڵبژاردنی به‌شداری پێ كردنی ماتیۆ ئاپسۆن به‌ڵام زۆر دووره‌ وه‌ كاراگێر زۆر نزیكه‌ به‌ هۆی ئه‌زموونی ئه‌و له‌ یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و تایبه‌ت له‌ یارییه‌كانی جامی جیهانی،هێڵی ناوه‌ڕاست به‌ هۆی نا ئاماده‌یی گاریث باری ئه‌وا كاپێلۆ سه‌ر لێ شێواو ده‌بێت بۆ ده‌ست نیشان كردنی یاریزانێك بۆ شوێنی ئه‌و ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ژیری جێرارد و لامپارد له‌ كاتی ھێڕش بردن نه‌ك به‌رگری كردن به‌ڵام پێده‌چێت یاریزانی یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد مایكڵ كاریك له‌ شوێنی باری یاری بكات له‌ یاری یه‌كه‌م وه‌ له‌ لایه‌كان ڕه‌نگه‌ فیلیپس و لێنۆن ببینین به‌ڵام پێناچێت لێنۆن له‌ سه‌ره‌تایی یارییه‌كه‌ به‌شداری بكات بۆیه‌ جێمس میڵنێر پاڵێوراوی سه‌ره‌كی بۆ یاری كردن له‌و شێونه‌،له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ بێ گومان واین ڕوونی یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵام یاریزانی دووه‌م گومانی تێدایه‌ له‌ نێوان هێسكی و كراوچ و دیفۆ به‌ڵام له‌ یارییه‌ دۆستانیه‌كان هێسكی به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاری ده‌كرد بۆیه‌ پێشبینیه‌كان هه‌مووی بۆ هێسكی ده‌نگ ده‌ده‌ن.



دیدی هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكی



پێده‌چێت هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكیش به‌ پێكهاته‌ی 4-4-2 یاری بكات چونكه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ گونجاوترین پێكهاته‌ بێت بۆ ڕاهێنه‌ر بۆب بڕادلی بۆ وه‌ستاندنی شاڵاوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی چونكه‌ له‌ كاتی به‌رگری كردن ده‌كرێت پێكهاته‌كه‌ ببێته‌ 5-4-1 ئه‌مه‌ش بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ڕونی و جێرارد،چه‌ندین یاریزانی ئه‌مریكی هه‌ن له‌ خوولی ئینگلیزی یاری ده‌كه‌ن وه‌ك تیم هاوارد و دۆنۆڤان و سپێكتۆر و دێمپسی بۆیه‌ ده‌توانن شێوه‌ی یاری كردنی ئینگلته‌را ئاشكرا بكه‌ن له‌ ماوه‌ی یارییه‌كه‌،به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌وا یاریزانی لاو جۆزێ ئالتیدۆر به‌شداری له‌ یارییه‌كه‌ ده‌كات ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گومان هه‌بوو له‌ به‌شداری كردنی به‌ هۆی تووش بوونی به‌ پێكان له‌ یاری دۆستانه‌ی به‌رامبه‌ رهه‌ڵبژارده‌ی ئوستوڕالی.



پێكهاته‌ی چاوه‌ڕوان كراوی ئینگلته‌را



جێمس

كۆل – تێری – كاراگێر – جۆنسۆن

جێرارد – كاریك – لامپارد – فیلیپس

ڕونی – هێسكی



پێكهاته‌ی چاوه‌ڕوان كراوی ئه‌مریكا



هاوارد

سپێكتۆر – شێریندۆل – ئۆنیوا – بۆكانێگرا

دێمپسی – تۆرێس – برادلی – دۆنۆڤان

بۆدل – ئالتیدۆر



ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی

http://kurdup.com/up/uploads/picture/8950af4b4d.jpg



نــاو : واین ڕونی
به‌رواری له‌ دایك بوون : 24-10-1985
شوێنی له‌ دایك بوون : لیڤه‌رپوول – ئینگلته‌را
شوێن : هێڕشبه‌ر
یانه‌ : مانشسته‌ر یونایتد – ئینگلته‌را



ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكی


http://kurdup.com/up/uploads/picture/30458b4c4e.jpg


نــاو : لاندۆن دۆنۆڤان
به‌رواری له‌ دایك بوون : 4-3-1982
شوێنی له‌ دایك بوون : نیوجێرسی – ئه‌مریكا
شوێن : هێڵی ناوه‌ڕاست
یانه‌ : لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی – ئه‌مریكا[/size]

سه‌فین:یاریگا

791

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

حه‌قی به‌رامبه‌ر بوون بوو !
ده‌ست خۆش

یۆنان به‌س یاری نه‌كرد!!
ده‌ست خۆش

نێجیریاش به‌هێز ده‌ركه‌وت
ده‌سته‌كانت خۆش

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان

795

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

Re: هاتوم سلاوتان ليَبطةمبه‌خێر بێیت سه‌رچاو کاک دانـا ، بێگومان YSM هی هه‌موانه‌ و به‌ هه‌موانه‌وه‌ جــوانه‌ . . .
که‌واته‌ هاوڕێی به‌ڕیزی ئێمه‌یت ، إنشاالله‌ سود له‌ بابه‌ته‌کانی ئێره‌ وه‌ر ده‌گریت و بابه‌ته‌کانیشت سودی بۆمان ده‌بێت.
هیوادارم به‌رده‌وام بیت.

796

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یادگارییه‌كانی شاری بۆسان له‌ كۆریای باشوور كاتێك له‌ دوا یاری جامی جیهانی 2002 ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوایی بوه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ نایه‌وێت ئه‌و ئه‌نجامه‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌ و به‌یانی له‌سه‌ر یاریگای گرین پۆینت له‌ شاری كیپ تاون ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و سێ خاڵی یارییه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت.http://kurdup.com/up/uploads/picture/06cc459b79.png



ناسنامه‌ی یاری
یاری           :          جامی جیهانی 2010 | باشووری ئه‌فریقیا

جه‌وله‌ / گه‌ڕ    :       كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م | جه‌وله‌ی یه‌كه‌م


به‌روار       :            هه‌ینی | 11 یۆنیۆ 2010

كات         :            18:30 گرینیچ | هه‌ولێر 9:30


شوێن   :               گرین پۆینت| كیپ تاون


كه‌ش   :                      - |-°C | -

كه‌ناڵه‌كان    :     جه‌زیره‌ سپۆرت 1 HD   جه‌زیره‌ سپۆرت +9    جه‌زیر سپۆرت +10     جه‌زیره‌ سپۆرت WC


بێژه‌ر          :           يوسف سێف | عیسام شه‌والی


ناوبژیوانی یارییه‌كه‌http://kurdup.com/up/uploads/picture/13c14ead1d.jpg

یـــــاری          >>>>>          ئۆڕۆگوای Vs فه‌ڕه‌نسا

نــــاو              >>>>>                     یوشی نیشیمۆرا



به‌رواری له‌ دایك بوون

1972-04-17  ( 38 ساڵ )


شوێنی له‌ دایك بوون

یابان

نێوده‌وڵه‌تی
2004

ژماره‌ی یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌

0 یاری

ژماره‌ی كارته‌كان

زه‌رد
00 سوور
00

یاریده‌ده‌ران : تۆرۆ ساگارا (یابان) – یۆنگ های سۆنگ (چین)
ناوبژیوانی چواره‌م : جوێل ئاگیلار (سیلڤادۆر)http://kurdup.com/up/uploads/picture/05ddc50c7e.jpg


http://kurdup.com/up/uploads/picture/c499a0499a.png
سه‌یر كردنێكی هونه‌رییانه‌ بۆ یارییه‌كه‌



یارییه‌كی ئاسان نابێت بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی و ئۆڕۆگوایی وه‌ هه‌ردووكیان گرانی ئه‌م یارییه‌ ده‌زانن،هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی له‌ باشترین ساته‌كانی خۆیدا نیه‌ وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ گرانترین ڕۆژه‌كانی وه‌رزشی خۆیدا ده‌ژیت،نا هاوسه‌نگی یاریزانان كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی یاریزانه‌كان و مه‌عنه‌ویاتی یاریزانه‌كانی به‌ جۆرێكی زۆر شڵه‌ژاوه‌،هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ سه‌ختی سه‌ركه‌وتن بۆ كۆتاییه‌كانی مۆندیال و هه‌ڵپه‌یه‌كی ئیعلامی گه‌وره‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی و دواتر خراپی ئه‌نجامی یارییه‌ دۆستانیه‌كان وای كرد ڕایمۆن دۆمینێك ڕه‌خنه‌ی زۆری لێ بگیرێت و پێكهاته‌كه‌ی ئاست نزمی به‌ خۆیه‌ ببینێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیڵێین كه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و ئه‌ستێه‌ری زۆر له‌ خۆی ده‌گرێته‌وه‌ و ده‌توانن به‌سه‌ر هه‌موو شتێك سه‌ربكه‌ون كاتێك ڕووداوه‌كان پێویستی به‌ ڕۆحیه‌تی یاریزانان ده‌بێت،له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوایی یه‌كێك له‌ هه‌ڵبژارده‌ پێشكه‌وتووه‌كانی و زۆر به‌ خێرایی به‌ره‌ پێشچوون به‌خۆیه‌ ده‌بینێت به‌ڵێ ڕاسته‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی سه‌ركه‌وت بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی كه‌چی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوایی باش خاڵی به‌هێزی خۆی ده‌زانێت كه‌ ئه‌ویش فشاری باری ده‌رونی یاریزانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كانه‌.
http://kurdup.com/up/uploads/picture/8c1884c374.png
ڕایمۆن دۆمینێك هه‌ڵبژاردنی زۆری له‌ پێش هه‌یه‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ شێوازی 4-3-3 یاری بكات كه‌ پێكهاته‌یه‌كی هێڕش بردنی ڕاسته‌قینه‌یه‌،دۆمینیك ده‌مێكه‌ گۆڵپاریزی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌ست نیشان كردووه‌ ئه‌ویش گۆڵپارێزی یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی هوگۆ لۆرێس ـه‌ به‌ڵام گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌ڕێز دۆمینیك هێڵی به‌رگریه‌ كه‌ ده‌مێكه‌ پێی ده‌ناڵێت ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئاماده‌ نه‌بوونی دوو یاریزانی ئاماده‌ كراو بۆ ئه‌م شوێنه‌ و ڕه‌نگه‌ ئه‌بیدال و گالاس له‌ هێڵی دواوه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ یاری بكه‌ن به‌ڵام ئه‌بیدال ئه‌و ئاسته‌ پێشكه‌ش ناكات وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌كان یاری بكات وه‌ هه‌ردوو شوێنه‌كه‌ی تری ڕاست و چه‌پ بۆ سانیا و ئیڤرا دانراوه‌ و هیچ گومان نیه‌ له‌ یاری كردن ئه‌م دوو یاریزانه‌،له‌ هه‌رسێ یارییه‌ دۆستانیه‌كانی فه‌ڕه‌نسا نا تێگه‌یشتنێكی زۆر دیار بوو نێوان یاریزانه‌كانی هێڵی به‌رگری بۆیه‌ ڕه‌نگه‌ خاڵی بێ هێزی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان له‌ هێڵی دواوه‌ بێت.

له‌ هێڵی ناوه‌ڕاستدا وا دیاره‌ تۆلالان له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا ده‌بێت بۆ یاری كردن له‌ پێشه‌وه‌ی هێڵی به‌رگری تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی یاریزان لاس دیارا تووشی پێكان هات و دوور خرایه‌وه‌ له‌ كۆتاییه‌كان وه‌ به‌ ئه‌زمونی تۆلالان وای لێ ده‌كات شوێنی سه‌ره‌كی بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێت نه‌ك ئه‌بو دیابی هه‌رچه‌نده‌ دیابی ده‌توانێت به‌ شێوه‌یه‌كی باش یاری بكات له‌و شوێنه‌،هه‌ردوو یاریزان گۆركۆف و مالودا به‌رپرس ده‌بن له‌ لایه‌كانی یاریگا و ناردنی تۆپی به‌رده‌وام بۆ هێڵی هێڕش بردن تایبه‌ت گۆركۆف كه‌ ده‌توانێت زۆر هێڕش دروست بكات و لێدانی به‌هێزی هه‌یه‌ بۆ ئاڕسته‌ كردنی بۆ گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوایی وه‌ ئه‌گه‌ر دۆمینیك ئازادی ته‌واوی بداتێ ئه‌وا ده‌توانێت به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌ گشت لایه‌كانی یاریگا ئاماد بێت،له‌ هێڵی هێڕشبردن پێده‌چێت هه‌ر یه‌ك له‌ ڕیبێری و گوڤۆ و جینیاك یان هێنری یاری بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوای كه‌ ده‌یه‌وێت یاده‌وه‌ریه‌كانی ساڵانی سییه‌كان و په‌نجایه‌كان دووباره‌ بكاته‌وه‌ وه‌ ڕاهێنه‌ر ئۆسكار تابارێز ده‌یه‌وێت دووباره‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوایی بگه‌ینێته‌ قۆناغی 16 دوای ئه‌وه‌ی له‌ مۆندیالی 1990 توانی سه‌ركردایه‌تی ئۆڕۆگوای بكات بۆ قۆناغی دووه‌م،ئۆڕۆگوای توانی سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر سویسرا به‌ ئه‌نجامی 3-1 و ئیسرائیل به‌ ئه‌نجامی 4-2 به‌ر له‌وه‌ی بگاته‌ باشووری ئه‌فریقیا و ده‌ست به‌ مه‌شقه‌كانی بكات.




هه‌ڵبژادره‌ی فه‌ڕه‌نسی به‌یانی هه‌ینی یه‌كه‌م یاری خۆی له‌ جامی جیهانی ئه‌نجام ه‌دات به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوایی له‌سه‌ر یاریگای گرین پۆینت له‌ شاری كیپ تاون،هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی دوای كێشه‌ی زۆر له‌ پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا سه‌ركه‌وت بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی و فه‌ڕه‌نسا وه‌ك جاران پاڵێوراو نیه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی جامی جیهانی،كه‌ڵه‌شێره‌كانی به‌یانی چانسێكی گه‌وره‌یان له‌ پێشه‌ بۆ خۆ ئاشت كردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هانده‌ره‌كانی به‌ هۆی ئاست نزمی له‌ یارییه‌ دۆستانیه‌كان دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو یاری ڕابردوو ئه‌نجامی خراپی به‌ده‌ست هێنا كاتێك 1-1 یه‌كسان بوون له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تونسی و 1-0 دۆڕا به‌ هه‌ڵبژارده‌ی چینی بۆیه‌ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان ڕایمۆن دۆمینێك تووشی ڕه‌خنه‌ی توند بوه‌وه‌،به‌ پێی هه‌واڵه‌كان ئه‌وا یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی تێری هێنری به‌شداری له‌ یارییه‌كه‌ ناكات و له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك ده‌بێت،هه‌ندێك نیشانه‌ هه‌ن كه‌وا باس له‌ ئاڵۆزی باری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی ده‌كه‌ن له‌ ناوه‌وه‌ی ئوردوگای مه‌شقیان له‌ شاری كیپ تاون،ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو چاوه‌ڕوان ده‌كرا یاریزانی هێڵی به‌رگری ویلیام گالاس كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ساز بدات كه‌چی پرێس كۆنفڕانسه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌ و گوته‌ بێژه‌ی فه‌رمی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌وا گالاس به‌ به‌رده‌وامی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ هیچ قسه‌یه‌ك یان لێدوانێك نادات،ئه‌مه‌ش پرسیاری زۆر دروست ده‌كات و ڕۆژنامه‌وانی فه‌ڕه‌نسا باس له‌ ناكۆكی نێوان گالاس و دۆمینێك ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی ڕایمۆن نیشانه‌ی كاپتنی به‌خشیه‌ یاریزانی یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد پاتریس ئیڤرا ئه‌مه‌ش گالاس ـی ناڕه‌حه‌ت كردووه‌،له‌ هه‌ندێك شوێندا ده‌بینیت فه‌ڕه‌نسا ته‌نها پشت به‌ تواناییه‌كانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی باڤاری فڕانك ڕیبێری ده‌به‌ستێت كه‌ به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ به‌شداری له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ ده‌كات ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی پێ نه‌درا به‌شداری له‌ یاری كۆتایی شامپیۆنزلیگ بكات به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالێ به‌هۆی ڕاگیران وه‌ هه‌روه‌ها یاریزانێكی تر هه‌یه‌ ئه‌ویش یاریزانی یانه‌ی بۆردۆ یۆهان گۆركۆف ـه‌ كه‌ زۆر پشت به‌ویش ده‌به‌ستن له‌گه‌ڵ یاریزان نیكۆلاس ئه‌نێلكا،زۆربه‌ی چاودێران پێیان وایه‌ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی له‌ توانایدا هه‌یه‌ سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغی 16 سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی یاریزانی ئاست به‌رز كه‌ له‌ توانایدا هه‌بێت ئه‌نجامی یارییه‌كان بگۆڕێت،له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوایی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره‌ و ده‌توانێت ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنێت بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت كێشه‌ی زۆر بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی دروست بكات له‌ یاری به‌یانی،هێڕشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوای دیێگۆ فۆرلان دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی مه‌شقه‌كاندا تووشی پێكدادانێكی به‌هێز بوو ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌وا ئاماده‌ ده‌بێت بۆ یاری كردن وه‌ هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت هێڕشبه‌ری یانه‌ی ئه‌جاكسی هۆڵه‌ندی لویس سوارێز ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات دوای ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی ڕابردوو توانی ئاستێكی سه‌رنجڕاكێش پێشكه‌ش بكات له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی.ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی
http://kurdup.com/up/uploads/picture/d85588bff3.jpg
ناو : فڕانك ڕیبێری
به‌رواری له‌ دایك بوون : 17-4-1983
شوێنی له‌ دایك بوون : بۆلۆنیا – فه‌ڕه‌نسا
شوێن : هێڵی ناوه‌ڕاست
یانه‌ : بایێرن میونخ – ئه‌ڵمانیا



ناو : یۆهان گۆركۆفhttp://kurdup.com/up/uploads/picture/cfdcf866cb.jpg
به‌رواری له‌ دایك بوون : 11 – 7 – 1986
شوێنی له‌ دایك بوون : بۆلمۆر – فه‌ڕه‌نسا
شوێن : هێڵی ناوه‌ڕاست
یانه‌ : بۆردۆ – فه‌ڕه‌نسا


ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوای
http://kurdup.com/up/uploads/picture/f083ffe7bb.jpg
ناو : دیێگۆ فۆرلان
به‌رواری له‌ دایك بوون : 19-5-1979
شوێنی له‌ دایك بوون : مۆنیڤیدیۆ – ئۆڕۆگوای
شوێن : هێڵی ھێڕش بردن
یانه‌ : ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید – ئیسپانیا



ناو : لویس سوارێز
به‌رواری له‌ دایك بوون : 24-1-1987
شوێنی له‌ دایك بوون : سالتۆ – ئۆڕۆگوای
شوێن : ھێڵی هێڕش بردن
یانه‌ : ئه‌جاكس ئه‌مستردام – هۆڵه‌ندا



ئایا به‌ ڕای تۆ ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ چۆن ده‌بێت؟

سه‌رچاوه‌: سه‌فین:یاریگا

Jaw Zard نووسی:

والله‌ سه‌یره‌.........ماندونه‌بیت

زۆر سوپاس به‌ڕێزیت

798

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

زۆرسوپاس بۆبه‌ژداریكردنت