757

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

zin-89 نووسی:

dastt xosh bet kak sirwan
barasty shi3reki jwana hamo jre gul bzherk akyit ba naw diwana toz la sar nishtwakan
boyash wa alem chonka zor dagmann awani ka esta aw jora shi3rana axwenawa badaxwa  jili esta aw aw sh3erana har nash nasn
dubara dastt xosh bet hiwadarm law shi3ra jwanu barzana be bashman naky

زۆر سوپاس خاتو زین ...
من ناڵێم شیعری نوێ ناخوێنمه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی هۆگری شیعری كلاسیكم هۆگری شیعری نوێ خواز نیم

زۆر خۆشحاڵم له‌وه‌ی ئه‌و شیعرانه‌ی هه‌ڵی ئه‌بژێرم به‌ دڵی به‌ڕێزتانه‌ ....

Sara_BarazelY نووسی:

[size=16]سوپاس لۆ به‌ژداریت براکه‌م
وه‌لا کاکه‌ سیروان خالی یه‌که‌م کاریگه‌ری زۆره‌
به‌لام ئێمه‌ یه‌شتا نه‌گه‌یشتینه‌ ئه‌و قۆناغه‌ تا کوروکچه‌کانمان تێکه‌ل بن
ئه‌گه‌ر له‌ کۆمه‌لگا ببینن کچ و کورێک پێکه‌وه‌نه‌ ئه‌وا هه‌زار و یه‌ک قسه‌ی
دروست ده‌که‌ن
سوپاس لۆ به‌ژداریت کاک سیروان
به‌ینی خۆمان بێت ئه‌م بابه‌ته‌م دانا له‌به‌ر خاتری توو چونکه‌ هه‌میشه‌ گله‌ییت هه‌بوو که‌ له‌به‌رچی
ته‌نها له‌ بواری وه‌رزش ده‌نوسم ئه‌مه‌شیان دوور له‌وه‌رزش wink[/size]

سارا خان هه‌موو تاك و كۆمه‌ڵگایه‌ك شایانی گۆڕانه‌، ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌گه‌ین به‌و ڕۆژه‌ی كه‌ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و چینایه‌تی نه‌مێنێت ...


- كۆمه‌ڵه‌ ئه‌ندامێك هه‌ن خاون توانایه‌كی باشن له‌ نوسین به‌ڵام خۆیان بره‌و به‌ تواناكانی خۆیان ناده‌ن، ڕاسته‌ بواری تۆ وه‌رزشه‌، به‌ڵام پێویسته‌ بره‌و به‌ بواره‌كانی تر به‌یت، چونكه‌ دڵنیام سه‌ركه‌وتوو ئه‌بیت و زیاتر خۆت ئه‌دۆزیته‌وه‌..

زۆر سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیاره‌كه‌ی منت به‌ هه‌ند وه‌رگرت و بایه‌خ به‌ بواره‌كانی تر ئه‌ده‌یت، ئه‌مه‌ شانازیه‌ بۆ من ...
سه‌ركه‌وتووبیت خوشكی ئازیز....

759

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئایه نووسی:

بةراستی وةستای هةلبژاردنی شیعری;)
شیعریکی زؤؤؤؤؤر خؤشه
تةمةن دریژبی بژی....:)

زۆر سوپاس ئایه‌ خان ...
خۆشحاڵم كه‌ به‌دڵته‌ ...:)

760

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

MARYAM نووسی:

aw  dastanaw har xosh bet baraste  jowan buu

زۆر سوپاس مه‌ریه‌م خان ...

[size=16]ئه‌م ته‌وه‌ره‌ باسی زۆر هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام ئه‌مه‌وێت به‌ كورتی پوختی هه‌ندێكی بخه‌مه‌ ڕوو ...
توانج ( تانه‌) دیارده‌یه‌كی دزێوی ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه‌ و له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ هه‌بووه‌ و تا ئێستاش بنبڕ نه‌بووه‌، دیاره‌ هه‌بوونیش توانجیش هۆكار گه‌لێكی له‌ پشته‌ : -
1- نه‌بوونی هاوڕێیه‌تی له‌ نێوان دوو ڕه‌گه‌ز : نه‌بوونی هاوڕێیه‌تی و تێكه‌ڵاوی نه‌كردنی كچان و كوڕان و قه‌ده‌غه‌كردنی له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانمانه‌وه‌ كاریگه‌ریه‌كی نێگه‌تیڤانه‌ی كردۆته‌ سه‌ر هه‌ردوو لاو وای كردووه‌ به‌ چاوێكی تره‌وه‌ سه‌یری یه‌كتر بكه‌ن، یان ئاره‌زووی قسه‌كردنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بێت و نه‌زانن چۆن سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هاوڕێیه‌تیه‌كه‌یان دابنێن .

2- كه‌م كردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی به‌رامبه‌ر : زۆر جار ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ تانه‌ له‌ كه‌سانی تر ئه‌دات تاكه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ له‌ كه‌سایه‌تی ئه‌و مرۆڤه‌ كه‌م بكاته‌وه‌ و هه‌ستی بریندار بكات، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ رقێكی تاكی بێت (غرض شخصی) .

3- نه‌خۆشی ده‌روونی : زۆر ئاساییه‌ كه‌ بڵێین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تانه‌ له‌ كه‌سانی تر ئه‌ده‌ن دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی هاتبن و خویان به‌و ڕه‌فتاره‌وه‌ گرتبێت .

له‌ سه‌روی هه‌مووشیه‌وه‌ گه‌وره‌ترین هۆكار ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خراپی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ناو خێزان، چونكه‌ دایك و باوك نه‌یانتوانیوه‌ به‌ شێوازێك منداڵه‌كه‌یان په‌روه‌رده‌ بكه‌ن نرخی گه‌وره‌یی مرۆڤی به‌رامبه‌ری بزانێت .

ده‌سته‌كانت خۆش سارا خان ته‌وه‌ره‌كه‌ت زۆر باش و له‌ جێ و به‌ سوده‌ ...[/size]

من زۆر هاوار ئه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیاردانه‌ نه‌مێنێت به‌ڵام به‌خوا نه‌ هاواری من و نه‌هی تۆش سودی نیه‌

من زۆر زۆر پشتگیریت ئه‌كه‌م و ڕه‌خنه‌ و پێشنیاره‌كانت زۆر زۆر ڕاست و دروسته‌ ....

هیوادارم ئه‌ندامان ڕه‌چاوی بكه‌ن ...
ده‌ست خۆش ساراخان ...

763

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

DellYaar نووسی:

Dast xosh Masty zor xosha honrawakan

زۆر سوپاس به‌ڕێزم خۆشحاڵم كه‌ به‌ دڵتانه‌ ...

764

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]جامی لێوت فرو بێنه‌ بۆ سه‌ر لێوم

بۆ نازانی چه‌ند تینومه‌و چه‌ند په‌شێوم

بێ و ده‌فته‌ری دڵم تێیکه‌ دیارییه‌

هه‌ر بۆ کاراسکی چاوی تۆ جێ یارییه‌

من ئازاری خۆم خۆش ئه‌وێ و ماکی خۆمه‌

هه‌رگیز خه‌مێ بۆ خۆم ناخۆم خه‌می تۆمه‌

*                   *                     *

با چاوی تۆ بۆ کوشتنم ته‌رخان نه‌بێ

با زوڵفی لول من شێت نه‌کاو په‌خشان نه‌بێ

با ئاغر بێ هاتو چۆکه‌ت وه‌ك جارانت

مه‌یکه‌ به‌ تۆو ڕژێنه‌که‌ی به‌هارانت

چاو داگره‌ لێت هاتووه‌ به‌ڵام به‌ناز

مه‌لی دڵم ده‌سته‌مۆیه‌ بۆچیته‌ باز

*                  *                     *

خوا پێداوی جوانیت هه‌یه‌ لێم بپرسن

خوا پێداوان تۆی لێده‌رچێ ئێسك قورسن

ئه‌و جوانییه‌ی لای تۆ نه‌بێ که‌ی جوانییه‌

شانم باری تۆ هه‌ڵنه‌گرێ بێ شانییه‌

بۆیه‌ شانم دایه‌ باری ئه‌م خولیایه‌

دنیا به‌بێ ئه‌وینی تۆ هیچی تیایه‌

*                    *                    *

له‌گه‌ڵ ته‌نافا قۆڵی تۆم بکرێته‌ مل

له‌ چاوی پیسی جه‌للادا ئه‌بم به‌ گڵ

عاشق نیه‌ له‌م دنیایه‌ بگات به‌من

دێوانه‌کان من ڕابه‌رم بۆ کوێ ئه‌چن

گری گری خڕ ببنه‌وه‌و ڕۆژی جه‌مه‌

ڕێی هه‌موومان بۆ لای یه‌که‌و به‌ره‌و شه‌مه‌[/size]


حسيب قه‌ره‌داغی

765

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

zin-89 نووسی:

dastt xosh bet kak irwan ba rasty mn mo3jibm baw shi3ranay ka janbt halyan dabzhery
guman lawa dania aw shi3ra jwantrin shi3ry ahmad mohamada xwener la katy xwenawa
datwani ba asnay hast bkat sha3er la katy nosini aw shi3rada chndek ba ro7 tekali aw shi3ra bwa
wa la hamoshy jwantr law shi3ra aw koplayaya

ئاوێنه‌ی دڵ وا شكاوه‌ وێنه‌ی تۆشی وون كردوه‌
تۆ بزانه‌ چ ده‌درێكت به‌م ئه‌وینه‌ی من بردووه‌

dubara dastt xosh bet hiwadarm la shy3ry wa jwan be bashman nakay

زۆر سوپاس زین خان ..
شادومانم به‌وه‌ی كه‌ هۆنراوه‌كه‌ی مامۆستا احمد محمد تان به‌ دڵه‌ ...
به‌ڕاستی خۆم یه‌كێكم له‌ هه‌وادارنی هۆنراوه‌كانی ئه‌م كه‌ڵه‌ شاعیره‌.. دێڕ به‌ دێڕی هۆنراوه‌كانی كاریگه‌ریان هه‌بووه‌ بۆ سه‌رمن ...

سه‌ركه‌وتوبیت ...

766

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس كاك میلان ...

767

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس مه‌ریه‌م خان ...

768

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئایه نووسی:

[size=16]ووووووووووووااااااااااااااااااااااووووووووووو
زززززززۆۆۆۆۆۆۆۆرررررررررر خخخخۆۆۆششششه‌ه‌ه‌ه‌
به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌یان


خانم ئێستاش چرای ماڵم خامۆش بووه‌ به‌ده‌ستی تۆ
هه‌ستی شیعرم بێ هوده‌یه‌ له‌ یادێكی سه‌رمه‌ستی تۆ
خونچه‌م وه‌ری و دڵم شكا هێلانه‌شم لێ شێواوه‌
گه‌ڕانه‌وه‌ش دادت نادا، چون به‌فری عه‌شقم تواوه‌ [/size]

زۆر سوپاس ئایه‌ خان
خۆشحاڵم كه‌ به‌ دڵت بوو ....

769

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس كاك بورهان كاك محمد كاك bashdar12

770

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]نازانم چی بڵێم ..
من پشتگیریت ئه‌كه‌م و پشتگیریشت ناكه‌م !
كاكه‌ گیان ئه‌و پێشنیاره‌ی تۆ كردوته‌ پێشنیارێكی گونجاوه‌ و خراپ نیه‌، به‌ڵام ئه‌بێت زۆر به‌ ووشیاریه‌وه‌ بڕوانینه‌ ئه‌م پێشنیاره‌، چونكه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌ك رووبدات كێشه‌كه‌ ئه‌بێته‌ كێشه‌ی خێزانی، ئه‌و كاتیش یانه‌ ئه‌بێت به‌رپرسیارێتی بگرێته‌ ئه‌ستۆ، وه‌ یان ڕه‌نگه‌ هه‌ندێ جار بێته‌ هۆی ئابڕوو زڕاندن به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ لایه‌كیان ڕاست نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وی تر .

بۆیه‌ پێم باشه‌ نه‌بێت، چونكه‌ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانه‌

له‌گه‌ڵ ڕێزم ...[/size]

771

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

DellYaar نووسی:

Dast xosh zor xosha

زۆر سوپاس خۆشحاڵم كه‌ به‌ دڵته‌ ...

772

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]وات ئه‌‌زانی به‌جێــــــــم بێڵی كه‌شتی ڕێگات له‌نگه‌ر ناگرێ
بڕوات نه‌كرد كه‌ زریانی گه‌ردونی خوا ڕێت پێ بگرێ
به‌سه‌رمندا شه‌پۆلت برد، هه‌ور ئاسا چوویته‌ ئاسمان
به‌ڵام ئێستاش به‌ لێزمه‌‌وه‌ دێیته‌ خوارێ وه‌كو باران
*                *                  *
خانم ئێستاش چرای ماڵم خامۆش بووه‌ به‌ده‌ستی تۆ
هه‌ستی شیعرم بێ هوده‌یه‌ له‌ یادێكی سه‌رمه‌ستی تۆ
خونچه‌م وه‌ری و دڵم شكا هێلانه‌شم لێ شێواوه‌
گه‌ڕانه‌وه‌ش دادت نادا، چون به‌فری عه‌شقم تواوه‌
*                 *                *
ئاوێنه‌ی دڵ وا شكاوه‌ وێنه‌ی تۆشی وون كردوه‌
تۆ بزانه‌ چ ده‌درێكت به‌م ئه‌وینه‌ی من بردووه‌
ئیتر بڕۆ بیر له‌ سایه‌ی داری عه‌شقم مه‌كه‌ره‌وه‌
ڕێژنه‌ی كۆچت بۆ كوێ دایكرد، هه‌ر بۆ ئه‌وی ببه‌ره‌وه‌
[/size]


احمد محمد

773

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

juliana نووسی:

[size=16]ووااووو دەستەکانت خۆشبێت هۆنراوەیەکی زۆۆر جوانە

وە بە گۆرانیش زۆۆر خۆشە:)

سەرکەوتوبیت برا گەورەکەم smile[/size]

زۆر ڕاسته‌ گۆرانیه‌كه‌ خۆشیه‌كی زیاتری به‌ هۆنراوه‌كه‌ داوه‌
سوپاس بۆ تۆش خوشكی ئازیز ...

774

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس كاكه‌ بورهان
سوپاس كاكه‌ مازن گیان ...

ياخوا به‌خێربێی سه‌ر دییه‌م ...
یه‌ك دوو پرسیارم هه‌یه‌ ..
1- كاك مازن توڕه‌ ده‌بێ ؟ به‌چی؟
2- چۆن ئه‌ڕوانیته‌ داهاتووی گه‌نج له‌ كوردستان ؟
3- به‌ كام ئه‌ندام سه‌رسامی ؟ بۆچی ؟
له‌گه‌ڵ ڕێزم ....

776

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ گشت لایه‌ك ...

777

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئایه نووسی:

[size=16]ده‌ست خۆش كاك سیروان شیعرێكی زۆر زۆر جوانه‌
بژیت....[/size]

زۆر سوپاس ئایه‌ خان ...
سه‌ركه‌وتووبیت به‌ قوربان ...

778

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]قه‌ت نه‌ده‌ی ئازاری گیانی مه‌ست و بێدارانی شه‌وه‌ (1)
خۆت نه‌خه‌یته‌ به‌ر شه‌پۆلی ئه‌شكی بێ پایانی شه‌و
ئه‌ی كچی خاوه‌نی جوانی و ئه‌ی چرای دیوانی شه‌و
(خۆت بپارێزه‌ له‌ ئاهی دڵبریندارانی شه‌و
نه‌ك خوا نه‌كه‌رده‌ گیرابێ دوعای ناڵانی شه‌و)
*               *               *
وێڵم و تاریكه‌ ده‌ورم، فه‌رشی ڕێگه‌م مه‌ینه‌ته‌
بێكه‌سم، ته‌نها ئه‌ناڵم، مه‌رگی خۆمم عه‌زره‌ته‌
سازی ئاهه‌نگی شه‌وانم، سۆزی جه‌رگی له‌ت له‌ته‌
( یاوه‌رو یاری ئه‌نیسم ئاهو ئه‌شكی حه‌سره‌ته‌
ئافه‌رین ئه‌ی باره‌كه‌ڵا، دیده‌یی گریانی شه‌و )
*                     *                *
وانه‌زانی ده‌ستی غه‌م یادت له‌ دڵدا ده‌رئه‌كا
ئه‌شكی خوینینم ده‌لیله‌ بۆ كه‌سێ باوه‌ڕ نه‌كا
گیانه‌كه‌م به‌و تیشكی چاوه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌خته‌ر ئه‌كا
( دڵ ئه‌بێته‌ قه‌تریه‌ خوێن و له‌ دیده‌م سه‌ر ئه‌كا
هه‌ر كه‌ ڕابورێ به‌سه‌رما سوحبه‌تی جارانی شه‌و )
*                *                 *
هاوده‌مێ فه‌رمووی: له‌به‌رچی كرده‌وه‌ت گریانه‌ هه‌ر؟
تافی لاوێتیته‌، لاوی، قه‌ڵبه‌زه‌ری سه‌یرانه‌ هه‌ر
من وتم سه‌یران و خۆشی پێشكه‌شی شادانه‌ هه‌ر
( ئه‌شكی حه‌سره‌ت لازمی جه‌معی سیابه‌ختانه‌ هه‌ر
شه‌ونمی سوبحه‌ ده‌لیلی قه‌تره‌یه‌ك گریانی شه‌و )
*                    *                *
هه‌وڵی زۆرم دا، له‌ داوی زوڵفی ئه‌و بێ مره‌وه‌ته‌
ده‌رچم و دوایی بهێنم به‌م عه‌زاب و مه‌ینه‌ته‌
پێی وتم: بێ سوده‌ هه‌ولت تاكو ماوی جێگه‌ته‌
( نوری له‌م پێچ و خه‌می زوڵفه‌ نه‌جاتت زه‌حمه‌ته‌
لای سه‌خی ته‌بعان مه‌حاڵه‌ روخسه‌تی میوانی شه‌و) [/size]

(1) ئه‌حمه‌د هه‌ردی: سێ دێڕه‌كه‌ی سه‌ره‌تای پێنج خشته‌كیه‌كان هی خۆمه‌، دوو دێڕی ناو كه‌وانه‌كه‌ هی (شێخ نوری شێخ صالح)ه‌

779

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

burhannet نووسی:
ئایه نووسی:

[size=16]سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیه‌كی گه‌رمت لێ ده‌كه‌م بۆ هێنانی ئه‌م ته‌وه‌ره‌ جوانه‌
من وه‌كو رای خۆم سه‌ره‌تا پێناسه‌یه‌كی هاوڕێی ده‌كه‌م
هاورێ(براده‌ر):- هاوریی باش ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌ ژیاندا زۆر باوه‌رپێكراوه‌ هاورێی خراپیش ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ هه‌مووشتێك بكات قه‌ت باوه‌ری پێ ناكرێت.
من وه‌كو خۆم به‌راستی سیقه‌م به‌ هه‌موو هاورێیه‌كم نیه‌ تا زۆر زۆر باش شاره‌زای نه‌بم ئینجا كه‌زانیم كه‌سێكی چۆنه‌ ئه‌گه‌ر باش بێت هه‌وڵ ده‌ده‌م هاورێیه‌تیه‌كه‌مان پته‌و بێت، وه‌ئه‌گه‌ر زانیشم كه‌سێكی خراپه‌ ئه‌وا خۆمی لێ دوور ده‌گرم.
هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌رده‌می ئێستاماندا هاوڕێی سیقه‌ پێكراو زۆر زۆر كه‌مه‌ به‌ڵام كه‌سی باشیشی تێدایه‌ كه‌ جێگه‌ی سیقه‌ بن.

دووباره‌ ده‌ست خۆش كاك سیروان[/size]

منیش هه‌مان هه‌لوێستم هه‌یه‌

سوپاس بۆ هه‌ڵوێستی به‌ڕێزیشت ...

780

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

zin-89 نووسی:

dastt xosh bet ba rasty jey xoyato aw twara gfto goy la sar bkret
beguman  ema ka basy hawre dakyin wshek nia la asty barzy hawre bet ta btwanin penasay hawrey pe bkay
aw hawrey rastaqyna chonka natwanynn ba hamo kas bleyin hawre awja farq nakat agar hawreyat kch bet yaxod kur bet
bas la wlaty emada hata esta natwanin bzanin farqy newan hawre u xoshawisty bkayi chonka la mnalyawa gawrakan ragazy mew ragazy ner
la yektr dadabrenn boya ka gawra boin natwanin hawre binhar chanda hawre abet hawrey xoy xosh bwet ta btwanet pey bgutret hawre bas ema deyin ba nawy hawrety la gal yek abin hast ba xoshwisty akin bo hawre wa dazanin aw hasta xoshawistya awa hawrety bayni kchek kure alemawja dway mawek yan kuraka yan kchaka yan jare waya hardukian aw hasta dagrenawa bo xoshwysty dway mawek boyan ba dar dakwet ka awa xoshwisty nia awja hawretyan tek dachet
bas la wlatanyi peshkawto wako awropa zor ba asyi hawrety drwst abet yektryshyan xosh awet bas hawren chonka la mnaliwa fer nakren ka nabet razagy me u ner
la yektr juda bn yan ba 7uryat ba ashkray nabet hawre bn har boyash hata awn hangwek dena peshawa ema 10 hangaw achyna dwawa . ema hata estash kchek o kurek natwann ba ashkra hawre bn abet ba dzyi bet agyna toshy grft daby. mn la sar qsakani barezt har awndam habo hiwadarm ba dltan bobet
dubara dastt xosh bet kak syrwan

زین خان به‌ڕاستی ه‌وه‌ی من دركم پێ نه‌كردبوو باسی بكه‌م ئێوه‌ باستان كردووه‌
زۆر ڕاسته‌ ئێمه‌ تا ئێستا له‌ هاوڕێیه‌تی نێوان دوو ڕه‌گه‌زدا كێشه‌مان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ و لایه‌نیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌مان، به‌ڵام به‌م ساڵانه‌ی ڕابردوو ئه‌م دیادیه‌ هێدی هێدی ڕوو له‌ كه‌می ئه‌كات و هاوڕێیه‌تی نێوان دوو ڕه‌گه‌ز به‌ره‌و ئاسایی بوون ئه‌ڕوات ..
زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ش .... ده‌ستی تۆش خۆش ...

781

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

Parishan نووسی:

[size=24]ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک سیروان بۆ ئه‌م بابه‌تو ته‌وه‌ره‌ جوانه‌ت


هاورئ له‌م رۆژه‌دا زۆر ئه‌ستمه‌ که‌ بتوانی هاوڕێیه‌کی پاکو به‌وه‌فا په‌یدابکه‌ی پئم وایه‌
جاری وا هه‌یه‌ توشت ده‌بئ به‌ هاورئی پاک به‌وه‌فا به‌ڵام له‌به‌ر که‌م بونی له‌و جۆره‌
هاورئیه‌ خۆتی لئ دوور ئه‌گری جونکه‌ متمانه‌ی پئ ناکه‌ی و هه‌وڵ ناده‌ی بزانی له‌ کام
جۆره‌ هاورئیه‌نو بۆ جی مه‌به‌ستێک هاورێتی ئه‌کات به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتیشدا بئ هاورئ
نا توانین بژین  زۆر جار له‌ هاورئ کانمانه‌وه‌ فێری مانا جوانه‌ کانی ژیان ده‌بینو وه‌کو فئرکارئک
فێرمان ده‌که‌ن له‌ کۆتایدا ده‌ڵێم هاورئ ئه‌و هاورئیه‌یه‌ که‌ خه‌م خۆرت بئی گیانی بۆت بکا به‌قوربانی


دووباره‌ ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ سه‌رکوتوبی[/size]

په‌رێشان خان هاوڕێی باش به‌و شێوه‌یه‌ كه‌م نیه‌ كه‌ ئیمه‌ بیری لێ ئه‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێ باشه‌ ئه‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی خۆمان كه‌ تاچه‌ند ئه‌مانه‌وێت هاوڕێكانمان پاك بن له‌گه‌ڵمان ...
سوپاس بۆ به‌شداریه‌كه‌ت .. ماشه‌ڵا كچان زۆر له‌ ئێمه‌ به‌تواناترن لێره‌ هههههههههه

782

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

سه‌هه‌ند نووسی:

[center]ده‌ست خۆشی بابه‌ته‌که‌ت لێده‌که‌م کاک سیروان ، به‌ڕاستی جێی خۆیه‌تی گفتوگۆی له‌سه‌ر بکه‌ین بابه‌تێکی هه‌تا بڵێی گرنگه‌.
(هاوڕێی باش ژیانت خۆش ده‌کات ، هاوڕێی خراپ به‌ختت ڕه‌ش ده‌کات! )
له‌ سه‌ره‌تادا دروست بوونی هاوڕێیه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت که‌ له‌ چه‌ند خاڵێک یه‌کتر بگرنه‌وه‌ و بۆچونیان له‌ یه‌کتر نزیک بێت،
خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت له‌وانه‌یه‌ له‌ دوای ماوه‌یه‌کی کورتی هاوڕێیه‌تی توشی کێشه‌ و له‌ یه‌کتر دوور که‌وتنه‌وه‌ بێن.
ڕاسته‌ ژیان به‌بێ هاوڕێ زۆر له‌ مانا جوانه‌کانی له‌ ده‌ست ئه‌دات به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا  من پێم وایه‌ له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا ده‌ست نیشان کردنی که‌سێک وه‌کو هاوڕێی ڕاسته‌قینه که‌ تۆ بتوانیت ڕازو نیازی دڵی خۆتی بۆ باس بکه‌یت و گوێی لێبگریت و له‌ خۆشی و ناخۆشی یه‌کتردا به‌شدار بن‌ زۆر زه‌حمه‌ته ، پێویسی به‌ هاوڵدان و تاقی کردنه‌وه‌یه‌‌!

قسه‌م زۆره‌ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌که‌ به‌ڵام پێم خۆشه ئه‌ندامانی به‌ڕێزیش زیاتر له‌سه‌ری بدوێن.[/center]

دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێی ڕاست زه‌حمه‌ته‌ به‌ڵام زۆریش نا smile
زۆر ڕاسته‌ هاوڕێیه‌تی ئه‌بێت چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌شتی عه‌قڵانی تێدابێت ...
سوپاس بۆ به‌شداریه‌كه‌ت برای ئازیز ...

783

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

ئایه نووسی:

[size=16]سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیه‌كی گه‌رمت لێ ده‌كه‌م بۆ هێنانی ئه‌م ته‌وه‌ره‌ جوانه‌
من وه‌كو رای خۆم سه‌ره‌تا پێناسه‌یه‌كی هاوڕێی ده‌كه‌م
هاورێ(براده‌ر):- هاوریی باش ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌ ژیاندا زۆر باوه‌رپێكراوه‌ هاورێی خراپیش ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ هه‌مووشتێك بكات قه‌ت باوه‌ری پێ ناكرێت.
من وه‌كو خۆم به‌راستی سیقه‌م به‌ هه‌موو هاورێیه‌كم نیه‌ تا زۆر زۆر باش شاره‌زای نه‌بم ئینجا كه‌زانیم كه‌سێكی چۆنه‌ ئه‌گه‌ر باش بێت هه‌وڵ ده‌ده‌م هاورێیه‌تیه‌كه‌مان پته‌و بێت، وه‌ئه‌گه‌ر زانیشم كه‌سێكی خراپه‌ ئه‌وا خۆمی لێ دوور ده‌گرم.
هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌رده‌می ئێستاماندا هاوڕێی سیقه‌ پێكراو زۆر زۆر كه‌مه‌ به‌ڵام كه‌سی باشیشی تێدایه‌ كه‌ جێگه‌ی سیقه‌ بن.

دووباره‌ ده‌ست خۆش كاك سیروان[/size]

سوپاس بۆ تۆش ئایه‌ خان ...
پیناسه‌یه‌كی زۆر جوانت كردووه‌، بابه‌ته‌كه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد
هیوادارم هه‌میشه‌ به‌و شێوه‌ وشیاربیت له‌گه‌ڵ هاوڕێگرتندا ...

784

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زؤر سوباس هاورييان ....

785

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

به راستى وينه ى خالد موشير دلى كردمه وه نازانم بؤ ئه وه نده ئه و ياريزانه م خؤشه ويَ !!!

ده ست خؤش كاكه رابه ر ........

786

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

youmeh نووسی:

هاورييانم هيوادارم ليم زوير نه بن داواكارييه كم هه يه :من ده مه ويت بروسه ى هاوسه ركيرى بيك بهينم  جا هه ر كجيك له ئه ندامانى يانه بيى باشه ده توانيت هه ر ليره وه كفتوكو بكه ين وه مه به ستم هيج شتيكى خراب نييه ته نها ده مه ويت زيانى خيزانى دروست بكه م

داواكاریه‌كه‌ت دروست و شه‌رعیه‌، به‌ڵام چۆن ئه‌كرێت له‌ ڕێگای نێته‌وه‌ وا به‌ ئاسانی ئه‌م كاره‌ بكه‌یت ؟
ئه‌بوایه‌ له‌ به‌شێكی تر ئه‌م بابه‌ته‌ت نوسیبا
به‌هه‌ر حاڵ هیوادارم كه‌سێكی باش و گونجاوت گیر كه‌وێت ئیشه‌ڵا ...

787

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

MARYAM نووسی:

zor  zor  jowana  dastakant  xoshh

زۆر سوپاس مه‌ریه‌م خان ....

788

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]ئه‌من ده‌مگوت له‌ دینا تا بمێنم
له‌به‌ر كه‌س ئه‌سته‌مه‌ سه‌ر دانه‌وێنم
كه‌چی ئێستا له‌داوی بسكی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
*        *          *
ژیانم پڕ له‌ ڕه‌نجه‌ و نا مورادی
به‌ هه‌ڵكه‌وتیش نه‌هاتم توشی شادی
دڵم هێند ته‌نگه‌ هه‌ر جێ تۆ ئه‌بێ و به‌س
ئه‌تۆش مه‌حكومی حه‌پسی ئینفرادی
*         *             *
قه‌رار بوو بێی له‌گه‌ڵ خۆت شادی بێنی
نه‌هاتی گه‌رچی پێت دابووم به‌ڵێنی
له‌ناو كوردا نه‌بوو په‌یمان شكاندن
له‌ كوێ فێربووی گوڵم  په‌یمان بشكێنی
*           *              *
ئه‌گه‌رچی ڕۆیی قه‌ت ناچی له‌یادم
ده‌كه‌م یادت به‌ یادی تۆوه‌ شادم
كه‌ بارگه‌ت بۆ هه‌وار تێكنا عه‌زیزم
شكا ئه‌ستونده‌گی تاوڵی مورادم
*     *                *
شه‌وانه‌ هه‌منیشنی جانی باده‌م
به‌ باده‌ با په‌ژاره‌و غه‌م به‌ باده‌م
كه‌ ده‌ستی رۆژگار بایدا سه‌ری من
سه‌ری شوشه‌ی شه‌راب وا چاكه‌ باده‌م[/size]


مامۆستا هێمن

789

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس كاك زریان بژیت ...

790

(24 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سه‌ره‌تا زۆر زۆر سوپاست ئه‌كه‌م كاك مازن گیان بۆ ئه‌وه‌ی اواكاریه‌كه‌مت پشتگوێ نه‌خست و قبوڵت كرد ... به‌ڕاستی له‌ گه‌وره‌یی خۆته‌ ..

من كه‌ ئه‌مڕوانیه‌ یانه‌ ئه‌مبینی یانه‌ به‌ هه‌ندێ ئه‌ندامی وه‌ك به‌ڕێزتانه‌وه‌ تام و چێژو سودێكی تری ئه‌بێت، بۆیه‌ هه‌موو هه‌وڵم خسته‌ گه‌ڕ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ ماڵه‌كه‌ت و ده‌ستكردنه‌وه‌ت به‌ نوسنی بابه‌ته‌ پڕ گه‌وهه‌ریه‌كانت ... ئیشه‌ڵا له‌ هه‌وڵدا ئه‌بم بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌ چالاكه‌كانی تری وه‌ك به‌ڕێزتان ...
دووباره‌ به‌خێربێیته‌وه‌ سه‌ر دییه‌م .....

791

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس كاكه‌ مازن گیان یاخوا به‌خێربێیته‌وه‌ ...
سوپاس كاكه‌ محمد به‌ڕێزی ...

792

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

youmeh نووسی:

من يوسفم له هه له بجه داده نيشم 25 سال ته مه نم هه يه ؛ تا جواره مى كشتيم خويندووه ئيستا له بازاردا  كاسبى ده كه م. وه زيانى خيزانيم بيك نه هيناوه : به لام به ته مام؛ جا هه ر به و بونه يه وه هيوادارم بمناسن و بمكه نه هاوريى خوتان.:D

ئه‌ك به‌خێربێی كاكه‌ یوسف ....
ماشه‌ڵا هه‌ڵه‌بجه‌یی خه‌ریكه‌ زۆره‌بێ لێره‌ هاوڕێیان ئاگاداربن یانه‌ داگیر ئه‌كه‌ین هااااااااااااا ههههههههههههه

زۆر خۆشحاڵم كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كی تر هاته‌ ئه‌م یانه‌
هیوادارم به‌رده‌وام بیت ...

793

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

[size=16]تێگه‌یشتن مه‌غزه‌ ئه‌م ئینسانه‌ پۆت
خۆ مه‌كه‌ بێ ته‌جره‌به‌ قوربانی دۆست             محوی

سڵاو خۆشه‌ویستان ....

- ئێمه‌ له‌ جیهانێكی جه‌نجاڵ و پڕ له‌ جۆره‌ها مرۆڤگه‌لی ئاسایی و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا ئه‌ژین، له‌ هه‌مان كاتیشدا ئه‌م جیهانه‌مان به‌شێوه‌یه‌ك بۆ بچوك و به‌رته‌سك بۆته‌وه‌ كه‌ زۆر به‌ ئاسانی ئه‌توانین به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌م بچوك بونه‌وه‌دا ناسیاری و هاوڕێیه‌تیمان له‌گه‌ڵ جۆره‌ها مرۆڤدا له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بۆ دروست ئه‌بێت، زۆر جار به‌ شێوه‌یه‌ك هۆگری ئه‌و هاوڕێیه‌ت ئه‌بیت ئه‌بێته‌ به‌شێك له‌ ڕوئیا و خه‌یاڵت، به‌شێك له‌ كاته‌كانی رۆژانه‌ی خۆتی بۆ ته‌رخان ئه‌كه‌یت كه‌ له‌گه‌ڵی به‌ خۆشی بیگوزه‌رێنی.
هه‌ژاری موكریانی له‌ كتێبی ( چێشی مجێور ) دا كه‌ باسی سه‌رگوزه‌شته‌كانی ژیانی خۆی ئه‌كات، ئه‌وه‌مان بۆ پیشان ئه‌دات كه‌ دوای 67 ساڵ ته‌مه‌ن ئینجا بیر له‌وه‌ ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ چه‌ند زه‌ره‌مه‌ند بووه‌ له‌ هاوڕێی به‌د.. له‌ درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا ئامۆژگاری كوڕه‌كه‌ی ئه‌كات و ئه‌ڵێت: (( كوڕم، ئه‌گه‌ر كه‌سێك لێت هاته‌ پێش و بو به‌ هاوڕێت، تۆ وابزانه‌ بۆ ئه‌وه‌ هاتوه‌ كه‌ خراپه‌ت ده‌گه‌ڵ بكات و خۆتی لێ لابده‌، ئه‌گه‌ر چاكه‌ی له‌گه‌ڵ كردی ئه‌وه‌ به‌خته‌كه‌ت باش هێناویه‌تی و هاوڕێیه‌كی باشت گیر كه‌وتووه‌ ))

ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌ بیخه‌مه‌ ڕوو ئه‌وه‌یه‌: ئایا ئێمه‌ چۆن بتوانین هاوڕێیه‌كی باش بۆ خۆمان هه‌ڵبژێرین، ئه‌گه‌ر هه‌ڵمان بژارد چۆن دڵنیابین لێی؟
ئایا ئه‌توانین به‌ تاكه‌ تاقی كردنه‌وه‌یه‌ك پاكی ئه‌و هاوڕێیه‌مان بۆ ده‌ربكه‌وێت، یان پێویستی به‌ كاتێكی زۆر و تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌یه‌؟
ئایا هاوڕێ گرتن پێویستی پێویستی به‌ شاره‌زایی ده‌روونی خۆمان هه‌یه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ستی كه‌سی به‌رامبه‌ر؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ نه‌مانتوانی هاوڕێیه‌كی باش بگرین و توشی جۆره‌ها گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی بوینه‌وه‌ له‌گه‌ڵی خۆمان به‌ تاوانبار بزاین یان هاوڕێكه‌مان؟

ته‌واو كردنی باس بۆ ئیوه‌ی ئازیز به‌ جێ ده‌هێڵم و خۆم وه‌ڵامم بۆ په‌یامه‌كانتان ئه‌بێت [/size]

794

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

دیاره‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ چالاك بیت ...
هیوادارم به‌رده‌وام بیت تاكو سه‌رجه‌م به‌رپرسیاڕیتیه‌كانی یانه‌ ئه‌كه‌وێته‌ ده‌ستت ...

795

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

خۆشحاڵم كه‌ به‌ دڵی به‌ڕێزتانه‌ ..
زۆر سوپاس...

796

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

zin-89 نووسی:

chand jar bxwenmawa wa dazanm yekam jara

هههههههههههههههههه
ئه‌گه‌ر دیوانه‌كانی مامۆستا هێمنت نه‌بێ من ئاماده‌م بۆتی بنێرم به‌شێوه‌ی pdf

797

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

Aso Yassin نووسی:

[center][size=16]خۆشحاڵین به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ت ده‌سته‌كانت خۆش بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م هۆنراوه‌ جوانه‌ براكه‌م

درێژه‌ی پیبده‌ ئێمه‌ش چاوه‌روانین ....[/size][/center]

زۆر سوپاس كاكه‌ ئاسۆ گیان ....
برای خۆشه‌ویستی .......

798

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

zin-89 نووسی:

allaaaaaaaa
dastt xosh bet ba rasty shi3reki jwant halbzhardwa
mn zor la gal shi3rakani mamosta hemn zhiawm zorbay shi3rakanm la bara
mamosta hemn xoy bo xoy qutabxanaya ba ganjany kurd brwa bka ta esta datwanm blem awa
sarnj rakeshtrin shi3ral la zhyanm bas xozga tawaw karyshy danosy barezm dastt xosh bet har sar kawto byit

bas lera mn damwe prsyrek bkam la sar am shy3ra bzanm ke dazani
mamosta hemn la syem dery shi3rakay dalet

shyry dasty sheyi alaya bro rakshawakat

aya mabasty sha3er la shyry dasty shery ala chya?ba
hiwam bzann
dubara dastt xosh bet hiwadarm la dahato zytr shy3re mamosta hemn bbinm

زۆر سوپاس .... هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌ خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانی مامۆستا هێمن
وه‌ك خۆت ئاماژه‌ت پێیداوه‌ به‌ڕاستی قوتابخانه‌...
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت كه‌ كردووته‌ ...

شیری ده‌ستی شێری ئاڵایه‌ برۆ ڕاكشاوه‌كه‌ت
وه‌ڵام ( له‌ سه‌رده‌می شای ئێراندا ئاڵای ئێرانی وێنه‌ی شێرێكی تێابوو، شێره‌كه‌ش شیرێك ( خه‌نجه‌رێك)ی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، مامۆستا هێمن برۆی كچه‌كه‌ی به‌ شیری ده‌ستی شێری ناو ئاڵاكه‌ی ئه‌وكاته‌ی وه‌سف كردووه‌، چونكه‌ شیره‌كه‌ درێژوو قه‌وس بوو .

له‌گه‌ڵ ڕێزم ...