43

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)


ئه‌شك
شیعری : ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
ئه‌ی ته‌نیایی، چه‌ن شـیرینی، بۆ تاڵی و سـه‌ختی ژیانم
گه‌ر تۆم هه‌بێ‌ ، كه‌سم ناوێت، تۆی دڵسۆزی خه‌م و ژانم
وا بێكه‌س و بێ‌ میوانم دایمه‌ ده‌رگام داخراوه‌
نوسراوی ناو له‌پی ده‌ستم ته‌عبیرێكی ئاڵۆزاوه‌
هه‌ور به‌سه‌ر سه‌رما ئه‌گری و نمنم ئه‌شكم بۆ ئه‌ڕێژێ‌
پاییز له‌ سـێبه‌ری خۆیا جه‌سـته‌ی گه‌ڵام بۆ ئه‌نێژێ‌
هاوسه‌فه‌رم سایه‌ی خۆمه‌ كه‌ خۆر نه‌بێ‌ ئه‌ویش نایه‌
جاربه‌جارێ‌ دڵخۆش ئه‌بم كه‌ ئه‌بینم هاوڕێم بایه‌
كه‌ ئاشنای ته‌نیایی بووم قه‌دری نه‌بوو لام یه‌كه‌مجار
هه‌تا ڕۆژێ‌ زۆر خه‌مبار بووم له‌گه‌ڵ ئه‌وا چوومه‌ كه‌نار
ئه‌وسـا زانیم كه‌ ته‌نیـایی دانیشـگایه‌ بۆ ده‌روونم
به‌ڕابردووی خۆما ئه‌چم ده‌رسی تازه‌ی تیا ئه‌خوێنم

44

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

هههههه هه‌رچه‌ند ته‌نها نوکته‌یه‌که‌ به‌ڵام ئه‌ولادی فه‌قیر هه‌ر ئاوا نه‌گبه‌ته‌

45

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

هههههه هه‌رچه‌ند ته‌نها نوکته‌یه‌که‌ به‌ڵام ئه‌ولادی فه‌قیر هه‌ر ئاوا نه‌گبه‌ته‌

46

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

دڵم بۆ زوڵف و ڕووی جانانه‌ ئه‌گری
مناڵه‌ بۆ گوڵ و ڕێحانه‌ ئه‌گری

چرا ئیمشه‌و که‌وا فرمێسک ئه‌ڕێژێ
ئه‌ڵێی هه‌ر بۆ منی په‌روانه‌ ئه‌گری

ئه‌کا شاباشی کێ ده‌ریایی دیده‌م
که‌ چه‌شنی گه‌وهه‌ری یه‌کدانه‌ ئه‌گری

چیه‌ پیری دڵ ئیمشه‌و وه‌ک عه‌ره‌ق خۆر
له‌ کونجی ته‌کیه‌ بۆ مه‌یخانه‌ ئه‌گری

شه‌وێ بێ زوڵفی ئه‌و مه‌ه‌پاره‌ تا ڕۆژ
دڵم بۆ سینه‌چاکی شانه‌ ئه‌گری

غه‌زاڵی من ئه‌گه‌ر ساتێ نه‌بینێ
بیابان قوڕ ئه‌پێوێ ، لانه‌ ئه‌گری

که‌وان ئه‌برۆ! به‌ تێغی غه‌مزه‌ تا که‌ی
له‌ جه‌رگم بێ گونه‌ه‌ نیشانه‌ ئه‌گری

له‌ به‌زمێکا که‌ ساقی چاوی تۆ بێ
مه‌ی ئه‌ڕژێ، دڵ ئه‌چێ، په‌یمانه‌ ئه‌گری

به‌ یادی نه‌وبه‌هاری ڕووی تۆیه‌
که‌ چاوم هه‌وری زستانانه‌ ئه‌گری

برا تا نه‌بیه‌ تۆز و گه‌ردی به‌ر پێی
به‌ زه‌حمه‌ت چاکی ئه‌و دامانه‌ ئه‌گری

له‌ دڵتا گه‌نجی یادی کێیه‌ بێخود
که‌ ئیمشه‌و نۆبه‌تی وێرانه‌ ئه‌گری

بێخود

47

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

له‌ بیرتانه‌ له‌گه‌ل ده‌نگی كه‌ڵه‌شیر و هاژه‌ هاژی رووبار و قاسپه‌ی كه‌و و جریوه‌ی بولبو و ده‌نگی الله اكبر به‌خه‌به‌ر ئه‌هاتین
له‌و لاوه‌ كاكی شوان سه‌رقالی خۆماده‌كرنبوو بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ر و بزنه‌كان ببات بۆ چیا
له‌ بیرتانه‌ كاتیك له‌خه‌و هه‌ڵئه‌ستاین چه‌نده‌ تامه‌زرۆی خواردنی نانی به‌یانی بووین كه‌ دایكانمان بۆیان ئاماده‌ ده‌كردین
له‌ بیرتانه‌ دڵه‌كانمان هێنده‌ی ئاوی كانیاوه‌كان ساف و بێگه‌رد بوون ،له‌ بیرتانه‌ مناڵه‌كان چه‌نده‌ رێزی گه‌وره‌كانیان ئه‌گرت....

http://www.kurdupload.com/images/kz7FGvA1370774882/1004046_467978849952151_887350857_n.jpg

48

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئه‌وی ئه‌مڕۆ به‌ ده‌وری ته‌ختیایه‌ هه‌لهه‌له‌ی مه‌خلووق
له‌ ده‌وری نه‌عشیا سبحه‌ی ده‌بینی وه‌لوه‌له‌ی مه‌خلووق

به‌ په‌ل په‌ل کردنی سبحه‌ی ئه‌گه‌ر ببوایه‌ باوه‌ڕیان
ده‌بوو قه‌ت به‌م حه‌ده‌ نه‌بوایه‌ بۆ دنیا په‌له‌ی مه‌خلووق

ده‌خاته‌ فکری ئه‌هلی مه‌عریفه‌ت شێوه‌ی جه‌جاڵ [اَلحَق]
ده‌بینی به‌عزه‌ ئه‌شخاسێ به‌ دوویا خه‌رگه‌له‌ی مه‌خلووق

وه‌ها پڕ فیتنه‌ بوو عاله‌م که‌ ئیبلیسێکی وه‌ک ئیبلیس
نه‌ماوه‌ مه‌ئمه‌نی غه‌یری کڵیشه‌ و که‌ڵکه‌ڵه‌ی مه‌خلووق

له‌ په‌رده‌ی جیلوه‌یه‌کتا روو نمایه‌ شۆری سه‌د مه‌حشه‌ر
نیقابێ لاده‌ له‌و چیهره‌، ببینه‌ زه‌لزه‌له‌ی مه‌خلووق

به‌ ئاوی تێ گه‌یشتین ئێمه‌ دنیا، هه‌ر سه‌رابێ بوو
هه‌موو ده‌شچن به‌ خنکان و له‌وشکیشه‌ مه‌له‌ی مه‌خلووس

له‌ سووقی ده‌هردا دووکانی هه‌رکه‌س مودده‌تی عومره‌
گوهه‌ر دانه‌ به‌ پشکڵ دانه‌ [مه‌حوی]! مامه‌ڵه‌ی مه‌خلووق

محوی

49

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ، خوای گه‌وره‌ له‌ گوناحه‌کانی خۆشبێت و به‌ فیرده‌وسی خۆی شاد بکات و سه‌بوریش به‌ که‌س و کاره‌که‌ی بدات

50

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)


له‌ ناکه‌س کارییا، خاکم به‌سه‌ر، رۆیی به‌ با عومرم
خودا! تۆ بمژیێنه‌، تا له‌به‌ر قاپی که‌سێ ده‌مرم (1)

به‌ زایع چوو له‌ [ما لا یَعْنِی]یا وه‌قتم هه‌موو، یه‌عنی...
ده‌بێ وه‌قتێ له‌ [بُوالوَقت]ێ بخوازم دا تیا بمرم

ئه‌جه‌ل ده‌ورم ده‌دا: حازر به‌، واده‌ی ده‌ور و ته‌سلیمه‌
منی غه‌فڵه‌ت زه‌ده‌ هێشتا خه‌ریکی مه‌سئه‌له‌ی ده‌ورم

خه‌یاڵی پووچی دنیا وا ده‌ماغ و دڵمی پێچاوه‌
قیامه‌ت، هه‌ر مه‌گه‌ر رۆژێ قیامه‌ت بێته‌وه‌ فکرم

له‌ پێ که‌وتووم و نه‌فسم بۆ هه‌وا ده‌شنێ وه‌کوو منداڵ
له‌به‌ر پیری سه‌رم خۆی ناگرێت و تازه‌ پێ ده‌گرم

چیه‌ سووچ و گوناهی؟ بۆچی ده‌یکاته‌ جه‌زاخانه‌؟
له‌ قه‌بر هه‌ڵکه‌ن، هه‌تا رۆژی جه‌زا ده‌عوا چیه‌ قه‌برم

سبه‌ینێ[یُحشَرُ المَرْء]ه‌، براگه‌ل فرسه‌ته‌ ئه‌مڕۆ
ته‌به‌ڕڕا بن له‌ من، باکه‌س نه‌بێ حه‌شری له‌گه‌ڵ حه‌شرم

له‌ من نازانم ئیتر نه‌فسی به‌دخوو چی ده‌وێ (مه‌حوی)
که‌ به‌دکردار و به‌دڕه‌فتار و به‌دئه‌فکار و به‌د ته‌ورم

مه‌گه‌ر به‌ر مه‌وجی به‌حری ره‌حمه‌تم خا وه‌سفی سه‌تتارێ
وه‌گه‌رنا زه‌حمه‌ته‌ پا بوونه‌وه‌م، نامومکینه‌ سه‌ترم

هۆنراوه‌ی : محوی

51

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

زۆر سوپاس بۆ هه‌مووتان ، بێگوومان مناڵی خۆشترین ته‌مه‌نه‌ دوور له‌ گوناح دوور له‌ خه‌فه‌تی دنیا...

52

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

من پێموایه‌ ئه‌وه‌ ئینسانه‌کانن دنیا ناشرین ده‌که‌ن ئه‌ینا دنیا جوانی خۆی هه‌ر ماوه‌

53

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

کچێک ده‌ڵێ

کە مناڵبوین له‌گه‌ڵ ئه‌و کوڕانه‌ی چاوشارکێمان ده‌کرد

* ئێستا هه‌ندێکیان پاسه‌وانیان له‌گه‌ڵه‌ !

* هه‌یانه‌ رۆژانه‌ له‌ژنه‌که‌ی ده‌دات !

* تیاشیاندایه‌ جه‌رده‌یه‌، پیاوکوژه‌. !

* هه‌یانه‌ شه‌هیدبوون !

* هه‌واڵی هه‌ندێکیان نازانم !

*هه‌شیانه‌ ناهێڵێ منداڵه‌کانی له‌کۆڵان وه‌کو خۆی چاوشارکێ بکه‌ن!

ده‌بینی.. ؟

ده‌بینی چاوه‌که‌م

گه‌وره‌بوون چ به‌ڵایه‌که‌.....!!!...؟؟!!

54

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

گۆران له‌ به‌رنامه‌ی ڕه‌شماڵ گۆرانی (لای لای)
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=nnTBgPBGzeI[/youtube]

55

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)


ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ڕیگای عه‌شقی حه‌قیقیت گرتۆته‌ به‌ر ......
عه‌شق بریتیه‌ له‌ پشت تێكردن و وازهێنان له‌هه‌مو جیهان له‌به‌ر خاتری مه‌عشوق ،
عه‌شق حه‌فتاو دوو جۆری هه‌یه‌ جۆره‌ شێتی گرتۆته‌ خۆی ،
بۆیه‌ ڕاڕه‌وه‌ی عاشقان كۆتایی چڵه‌ پۆپه‌ی هه‌موو ڕاڕه‌وه‌كانی تره‌ ........
ته‌خت و تاجی پاشایه‌تی له‌ئاستی مه‌زنی عه‌شقدا ئه‌بێت چ نرخێكی هه‌بێت؟!

عه‌شق بریتیه‌ له‌و خۆ تواندنه‌وه‌یه‌ی كه‌ پێ یه‌كانی عه‌قڵ تیایدا هه‌ڵنووتاوه‌

مه‌ولانای رۆمی

56

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

http://up.baxcha.com:8080/f/201303/1018308747_www_baxcha_com_524241_634501123233475_2021137150_n.jpg

57

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زێڕ بەڵایە، بێ وەفایە دەوڵەمەند
هەر هونەر نەمرە، هونەروەر مەرد و ڕەند

چڵکی دەستە ماڵی دنیا وەک دەڵێن
ماڵ پەرست پەیمان شکێنە و بێ بەڵێن

قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵ پەرست؟
جوان پەرستە پیری خاوەن زەوق و هەست

نامەچۆ، جوانێ مەچۆ، واوە مەچۆ!
تۆ فریوی زێڕ و زیوی وان مەخۆ!

ئەو هەوەسبازانە جێی متمانە نین
هەر دەزانن گوڵ چنین و بەی ڕنین!

واوەرە دەی واوەرە نزیک بەلێم
بمدەیە مەی، بمدەیە مەی تا دەڵێم!

مامۆستا هێمن

58

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ان شاء الله‌ بریارێکی دروستداوه‌ ، به‌هیوای به‌رده‌وام بون به‌ به‌رده‌وامی له‌ یانه‌..........

59

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌ست خۆشبێت و خوا پاداشت بداته‌وه‌ ، به‌س من له‌م سێ خاڵا تێبینم هه‌یه‌
9. زيكركردن به‌ ته‌سبيح يان به‌ ده‌ستى چه‌پ .

ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ردوو ده‌ست زیکر بکرێت هیچ گرفتێکی تیایه‌؟؟ بۆ ئه‌وه‌ی لێو تێکنه‌چێت به‌تایبه‌ت ئه‌و زیکرانه‌ی له‌ سه‌روو 30 جاره‌وه‌یه‌

10.زيكركردن ته‌نها به‌ ووشه‌ى (الله) يان ووشه‌ى (آه ، آه ، آه) يان (هو ، هو) .

ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌ر بکرێ ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بده‌ی ، باش له‌مه‌به‌ست تێنه‌گه‌شتووم

42. هه‌ستان بۆ ڕيزبوونى نوێژى جه‌ماعه‌ت له‌كاتى بيستنى ووشه‌ى (قد قامت الصلاة).

ئه‌ی باشه‌ له‌ چی کاتێکدا ئه‌بێت نوێژ خوێن هه‌ڵسێت ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌یا نه‌بێت؟

60

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

وایه‌ ڕاسته‌ کاپتن ئه‌وه‌ی ئاخیر (یه‌ ) نه‌ک (به‌ ) ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌بێت

61

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

نابێ قەت ناڵەی جودای بێ ئەسەر
جا چ نەی بیکا، چ پیاوی دەر بەدەر!

بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە، نەی نەیکردووە!

لێم گەڕێ بە دەربڕم سۆزی دەروون
لێم گەڕێ با هەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون

شیوەنی من شیوەنی ئینسانی یە
بانگی ئازادی و گرۆی یەکسانی بە!

شیوەنی من شیوەنی کوردی بێ بەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و هەشە!

مامۆستا هێمن

62

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده‌ستی تۆش خۆش برام زۆر سوپاس

63

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

دنیا که‌ هیچه‌، جومله‌ ده‌زانن، که‌چی چ که‌س
مه‌ردانه‌ بۆ خودا نیه‌ ده‌س هه‌ڵگرێ له‌ هیچ

هه‌ر به‌ حه‌سره‌ت، نه‌ک به‌ زه‌ربه‌ت، کوشتمی
دا نه‌ڵێن ئه‌م قه‌تڵی بێ تاوانه‌ بۆچ!

حه‌زره‌تی محوی
واته‌ : هه‌موومان ده‌زانین دوونیا هیچه‌و گشتی ئه‌ڵیت دونیا هیچه‌..
كه‌چی كه‌سیش نیه‌ وه‌ك مه‌رد ده‌ست له‌م هیچه‌ به‌ربدا و هه‌ر به‌ده‌م گشتمان ده‌ڵێن هیچه‌

64

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

خــــوایە: من لە چوار زیندانی گەورەی مرۆڤ: سروشت، مێژوو، کۆمەڵگا و خۆم ئازاد بکە، تا بەو شێوەیەی کە تۆ، ئەی دروستکەری من، منت دروست کردووە خۆم خۆم دروست بکەم، نەوەک -وەکو ئاژەڵ- خۆم لەگەڵ ژینگە بگونجێنم، بەڵکو ژینگە وەک خۆم لێ بکەم

دكتۆر عه‌لی شه‌ریعه‌تی

65

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ماڵ وێران خۆم ....
پێشكه‌ش به‌ ......ئه‌ویش
هۆنراوه‌ی ::ایسماعیل خورماڵی

ماڵ وێران خۆم سه‌رنج وه‌ری ئاوی چاوم وشكایی هات
سه‌ری كاسم چاوه‌ڕوانی كۆشی تۆ بوو ئه‌ی بۆچی نه‌هات

بۆچی نایه‌ت خۆ بڕیار بوو بن ئه‌م داره‌ جێ ژووان بێ
وه‌كو ڕۆژان گه‌ڵای وه‌ریو له‌ته‌رزه‌ی ماچ هه‌راسان بێ

ئه‌ی ئه‌مێستا هه‌وارت كوا هه‌وری سه‌وزی ئه‌م دڵه‌ی من
خۆ به‌بێ تۆ لێڵه‌ چاوم وشكه‌ كێڵگه‌ی ئه‌م دڵه‌ی من

ئه‌ی ئه‌مێستا كه‌ تۆ ونی ده‌ستی هانا بۆ كێ به‌رم
له‌ڕه‌هێڵه‌ی ئه‌م غوربه‌تا چی بكه‌مه‌ چه‌تری سه‌رم

هۆ ده‌ریاچه‌ی ئه‌وینی من له‌هه‌ر كوێ هه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبڕه‌
به‌دڵی كام بیابانا ڕۆیشتی سه‌ر هه‌ڵبڕه‌سه‌ر هه‌ڵبڕه‌

سه‌ر هه‌ڵبڕه‌ و گۆمی سووری چاوه‌ڕوانیم بهه‌ژێنه‌
سه‌ر هه‌ڵبڕه‌ و ماسی ڕۆحم له‌م زۆنگاوه‌ ده‌ربهێنه‌

66

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

خوێنی دوو چاوم به‌ نه‌وعێ دامه‌نم ره‌نگین ئه‌کا
ئه‌ر که‌س ئه‌م بینێ به‌ حاڵی نا ته‌وانم شین ئه‌کا

شێخی ئیرشاد و مورید و سالیك و سوفی و فه‌قێ
ئه‌و ! به‌یه‌ك نواڕین به‌ جاری کافر و بێ دین ئه‌کا

هیچ خه‌نه‌ پێویست نیه‌ بۆ ده‌ست و په‌نجه‌ی دولبه‌رم
وا به‌ خوێنی من خه‌ریکه‌ ده‌ست و پی نه‌خشین ئه‌کا

قه‌ت له‌ لێوی شه‌ککه‌ر ئه‌فشانی قسه‌ی خۆشم نه‌بیست
دایما بێ دینه‌ مه‌شغوڵه‌ دڵم غه‌مگین ئه‌کا

وا له‌هیجری قامه‌تی سه‌روی نیگاری نازه‌نین
ئه‌م دڵه‌م قومری سیفه‌ت هه‌ر گریه‌ و ناڵین ئه‌کا

گه‌ر بلێ ی (ئه‌حمه‌د) له‌ یاری بۆسه‌یێ داوا بکا؟
ڕوو ئه‌چه‌رخێنێ له‌ تۆو گوێی له‌و قسه‌ سه‌نگین ئه‌کا

ئه‌حمه‌د موختار جاف
http://up.baxcha.com:8080/f/201303/152085445_www_baxcha_com_401989_630401686976752_1411816721_n.jpg

67

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس ئازیزم ، ده‌ستی تۆش خۆشبێت

68

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)


نیه‌ ڕه‌حمت له‌ ده‌رحه‌ق عاشقی شه‌یدایی میسکینت
بڵێ پێم توخودا کافر چی یه‌ ؟ تۆ مه‌زهه‌بو دینت !

به‌ خاکا پێ بنێ ، مه‌ینێ به‌ دیده‌ی ئه‌شکبارمدا !
مه‌بادا دڕکی برژانگم بچێته‌ پێی حه‌نایینت .

مه‌یێڵه‌ ڕۆژی عاشق ڕه‌ش ببێ ئه‌ی یاری بێ مروه‌ت
له‌سه‌ر سوبحی جه‌بینت لاده‌ جانا زوڵفی چین چینت

هه‌میشه‌ لاله‌زاره‌ ده‌وری قه‌برستانی عوششاقت
ئه‌که‌ن ته‌مسیلی لێوی له‌عل و کوڵمی ئاڵ و ڕه‌نگینت

که‌ ناوت دێنمه‌ سه‌ر لێوه‌کانم ئێسته‌ ئه‌ی جانا
ده‌م و لێوم ئه‌چه‌سپێن پێکه‌وه‌ بۆ لێوی شیرینت

به‌خه‌نده‌ی نازه‌وه‌ فه‌رمووی ئیتر بۆت فه‌خره‌ تۆ مردن
که‌ ئه‌مڕۆ من به‌ ناز و له‌نجه‌وه‌ هاتوومه‌ بالینت

له‌ سایه‌ی ماچی لێوی ئه‌و شکا بازاڕی تۆ قه‌نناد
به‌ پولێ ناکڕێ که‌س ئێسته‌ باری شه‌هد و هه‌نگوینت

http://up.baxcha.com:8080/f/201303/125479075_www_baxcha_com_225584_542097429163807_1241108096_n.jpg

69

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)


بێتاقه‌ت و مه‌حزوونه‌ ئه‌م دڵمه‌ له‌ بۆ دینت
ڕه‌حمێ بکه‌ سا قوربان ده‌رخه‌ ڕوخی ڕه‌نگینت

شه‌هد و شه‌ککه‌ر ئه‌ی قوربان بازاڕی شکا یه‌کجار
له‌و وه‌قته‌وه‌ وا ده‌رکه‌وت له‌علی له‌بی شیرینت

گریه‌ی منی بێجاره‌ شام و سه‌حه‌ر ئه‌ی دولبه‌ر
ئه‌سڵه‌ن نی یه‌ ته‌ئسیری لای ئه‌و دڵی سه‌نگینت

نه‌سرین و گوڵ و لاله‌ مه‌حجووب ئه‌بن و واله‌
گه‌ر لابده‌ی ئه‌و بورقوع ده‌رخه‌ی ته‌نی سیمینت

حوور و په‌ری و غیلمان بێ قه‌ده‌ره‌ لای (ئه‌حمه‌د)
له‌و وه‌خته‌وه‌ وا دیویه‌ ڕوخساری نیگارینت

70

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)


شه‌وی شیعره‌و له‌هه‌ر لایێ نه‌وایێ
له‌هه‌ر سازێ دێ ئاواز و هه‌وایێ

شه‌وی شیعره‌و له‌هه‌ر لایێ نه‌وایێ
له‌هه‌ر سازێ دێ ئاواز و هه‌وایێ

ئه‌وانه‌ی به‌سته‌یان شیعری نه‌مانه‌
هه‌موو هه‌ر شیعر و ئاوازی زه‌مانه‌

مناڵانی هه‌ڵه‌بجه‌ دڵ به‌خوێنن
سروودی ماته‌م و دووری ئه‌خوێنن

سرووده‌ یان كه‌ شیعری شین و زاری
له‌سه‌ر ته‌رمی به‌هاری كورده‌واری

به‌هاری چی كه‌وا پاییزه‌ ئه‌مڕۆ
له‌شاری غه‌م ژیانیش زیزه‌ ئه‌مرۆ

ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ تۆش له‌و شاره‌دا بای
به‌ نێو كۆڵانه‌كانیدا گه‌ڕابای

به‌هه‌ر هه‌نگاوێ ته‌رمێكت بدیبا
ده‌بوو ڕه‌نگت به‌وێنه‌ی وان په‌ڕیبا

به‌ هه‌رهه‌نگاوێ چه‌ن منداڵی چاو گه‌ش
یه‌كێ ته‌رمی ئه‌وی دی وا له‌باوه‌ش

له‌شی هه‌ریه‌ك گوڵێكی لێك بڵاوه‌
هه‌موو مردوون به‌ چاوی ئاوه‌ڵاوه‌

شنه‌ی با كه‌ خۆڵی شار ئه‌هێنێ
به‌سه‌ر ته‌رمی ئه‌ماندا ئه‌یپرژێنێ

ئه‌زانێ كه‌س نه‌ماوه‌ تێ ئه‌كۆشێ
ئاوا ته‌رمی شه‌هیدان دا ئه‌پۆشێ

گه‌لێ گریاوه‌ شارێ بۆ مه‌زارێ
ئه‌بێ شینی چلۆن بێ مه‌رگی شارێ

((مه‌لا كرێكار))

71

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

زۆر سوپاس بۆ کاکه‌ سامان و سه‌وسه‌ن خان و کاکه‌ جاسم ، ده‌ستی به‌ڕێزیشتان خۆشبێت

72

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

لەدایکێکیان پرسی کام لەمنداڵەکانت زۆرتر خۆشدەوێت؟

وتی: ئەوەیان کە نەخۆشە تا چاک دەبێتەوە... ئەوەیان کە رۆیشتووە تا دەگەڕێتەوە... بچووکەکەیان تا گەورە دەبێت... ھەمووشیان تا من دەمرم

73

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)


كاتێك ده‌بینم گه‌لاكانت هه‌لده‌وه‌رئ
ته‌مه‌نى منیش چركه‌ به‌چركه‌ به‌سه‌رده‌چئ..
له‌ ئاسمانى دلى من هه‌وریكى ره‌ش
دامده‌پۆشئ و باران ده‌هینئ و لافاو هه‌لده‌گیرسێنىَ
وه‌ك منالئ فرمیسك له‌چاوم ده‌بارئ
من له‌ پایزم به‌لام بیر له‌ پایزی داهاتوو ده‌كه‌مه‌وه‌
كه‌ دیسان برینه‌كان سه‌رله‌‌ نوو هه‌لدیننه‌وه‌
دلم و گیانم فركه‌ى خوینده‌كات و به‌ خۆرایى
خوین له‌ گیانم ده‌روات و هه‌رله‌به‌ر تۆ بوو كه‌
پایز واى لیكردم گه‌لاكانى دام بپۆشیت
ئاخرگوناهى من چىیه‌ !
كه‌ ته‌مه‌نم وابه‌ سانایى
به‌بئ هۆ به‌سه‌ربچیت
له‌ چاوه‌روانى تۆ ده‌بم كه‌وه‌لامم بده‌یته‌وه‌
ئه‌و كات بریار ده‌ده‌م كه‌ بۆداهاتـــــــــوو
به‌هار یا پایز هه‌لبژێرم خۆشه‌ویستم

http://up.baxcha.com:8080/f/201303/411797947_www_baxcha_com_544230_465243840207662_911111094_n.jpg

74

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس ئایه‌ خان ده‌ستی تۆش خۆشبێت

75

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

له‌وانه‌یه‌ جوانی ده‌رگای یه‌که‌می خۆسه‌ویستی بکاته‌وه‌ به‌ڵام مه‌رج نییه‌ببێته‌ کلیل بۆ هه‌موو ده‌رگاکانی ئه‌و ڕێگایه!!
http://up.baxcha.com:8080/f/201303/1750985237_www_baxcha_com_382340_454411714624208_1713468037_n.jpg

76

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

وا هه‌ست ئه‌كه‌م له‌سه‌ر شانۆی ئه‌م ژیانه‌
هه‌ر تۆ هه‌ی گۆرانی ئه‌ڵێی ...
چاوه‌كانم، كه‌ سه‌یری چاوی تۆ ئه‌كه‌ن
دێنه‌ قسه‌، نازانم چیان پێ ئه‌ڵێی ؟

لوتفی چاوت زۆر شیرینه‌
ده‌ پێی بڵێ
هێنده‌ نیگای سه‌رمه‌ست بوونم تێ نه‌گرێ .
ئه‌و دڵه‌ی من
خۆی مه‌سته‌و به‌رگه‌ی ناگرێ .

77

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

وەرە با لە بانێژەی
چاوەكانم هەڵتگرم
تا ئەو رۆژەی پێت دەگەم..
لە ئینجانەی دلە تەنیاكەم ...بتروێنم
لە شەوانی بیتۆیدا
مۆمی خۆزگەم داگیرسینم ♥

78

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

زۆر سوپاس کاکه‌ سامان خۆشه‌ویستی

79

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

کــــــــــــاتێ يادگاريەكان ئەمگەرێنێتەوە بۆ رابردوو نازانم پێبكەنم چونكە يادەوەرييەكان خۆشن يان بگريم چونكە رابردووە و ناگەرێتەوە ..!

80

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ئه‌لێن ئه‌گه‌ر خۆشی بوێیت ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆلات ... به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر خۆشی ویستبای ئه‌وا هه‌رگیز جێی نه‌ده‌هێشتیت
http://up.baxcha.com:8080/f/201303/1850201249_www_baxcha_com_542632_461362530595793_650723731_n.jpg

81

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ ، به‌ڵێ کانی خان کوڕ هه‌یه‌ له‌ پێناوی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی هه‌یه‌تی هه‌موو شتێک ئه‌کا ، به‌ڵام تا سنوری خۆی ، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ ئه‌ڕوات که‌ به‌ گه‌وج نه‌زانرێت!

82

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

خۆشحاڵ بووم به‌ په‌یامه‌کانتان زۆر سوپاستان ئه‌که‌م...

83

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویست ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش

84

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ئەو کوڕەت لە یادە؟
کە هەمیشە لە هەڵەکانت خۆشئەبوو؟
کە هەمیشە زیاتر و زیاتر خۆشی ویستیت؟
کە هەمیشە بە ٢ قسە ئەگەڕایەوە بۆ لات؟
کە زۆربەی کچانی لەتۆ باشتری ئیهمال کرد لەبەر تۆ؟
ئەها بیرتە ..
ئەوکوڕەی ناخی تۆی ویست و بیری لە مەسلەحەت نەئەکردەوە؟

بەڵام تۆ هەرگیز قەدرت نەزانی و بەردەوام هەڵە ئەکەیت ..

بەڵێ، ئەو کوڕە بێزاربوو لە درۆکانت و ڕۆی، بە شێوەیەك لەدەستتدا، کە هەرگیز ناگەرێتەوە.