43

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24][center]http://2upl.com/uploads/jpg/5962b0eed2.jpg

- کاتێ سێوێک که‌وته‌ خواره‌وه‌ ،هه‌موو که‌س وتی سێوێک که‌وت،،ته‌نها یه‌ک که‌س وتی بــــــۆ که‌وت؟
2- مرۆڤ ئه‌یفرۆشیت ئه‌و شته‌ی که‌ ئه‌یکڕێت،،به‌لام نافرۆشیت دڵێک که‌ ئاره‌زووی ده‌کات..
3- زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی..
4- بژیت وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌ته‌وێت وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ مردبیت،،وه‌ڵام دانه‌وه‌ به‌ هه‌وه‌س وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ لێیان جیا بیته‌وه‌،،کار کردن به‌ ئاره‌زوو نرخ که‌م ده‌کاته‌وه‌..
5- ه‌ڵکانی به‌هه‌شتی ئاهـــ هه‌ڵناکێشن بۆ شتێک که‌ له‌ ماوه‌ی کاتژمێرێکدا ناوی وای تێدا نه‌هێنابێت،،
6- هه‌تتا ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو نه‌بوویت
    ئه‌وه‌نده‌ت به‌سه‌ که‌ سه‌ربه‌رزیت به‌ هه‌وڵدان..
7- گران نیه‌ که‌ قوربانی بده‌یت له‌ پێناو هاوڕێ،،به‌ڵام گرانه‌ ئه‌و هاورێ بدۆزیته‌وه‌ که‌ شایسته‌ی ئه‌و قوربانیه‌یه‌..
8- دڵۆپه‌ی باران به‌رد کون ئه‌کات،،نه‌ک به‌ توندی به‌ڵام به‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌..
9- هاوڕییه‌تی وه‌ک چه‌تر وایه‌ هه‌رچه‌ند بارانه‌که‌ سه‌ت تر بوو زیاتر پێویستت پێی ده‌بێت..
10- کلیلی سه‌رکه‌وتن نازانم،به‌لام ئه‌زانم کلیلی سه‌رنه‌که‌وتن بریتیه‌ له‌ هه‌وڵدان و ڕازی کردنی خه‌ڵک!
11- ئه‌گه‌ر پاره‌ زمانی هه‌بوایه‌ پێی ئه‌وتین:مـــــــاڵئاوا!
12- پیکه‌نین کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات،،به‌ڵام نزیکت ده‌کاته‌وه‌ له‌ سه‌رنه‌که‌وتن..
13- هاوڕێی ڕاسته‌قینه‌ ناتوانێت تفه‌نگ له‌ رووت دا به‌رز بکاته‌وه‌..
14- گورگی برسی ناگه‌ڕێت به‌ شوێن نێچیری هه‌ژاردا..
15- گوڵ هه‌تتا ئه‌گه‌ر بوه‌رێت بۆنی خۆشی هه‌ر ئه‌مێنێت!
16- هه‌رچه‌ند ملی زه‌رافه‌ درێژ بێت،،ناتوانێت بگاته‌ وه‌زیره‌کانی ئاسمان،،!
17- هه‌ندێک له‌ چاوساغان کوێرن وه‌ هه‌ندێک له‌ کوێران چاوساغ..
18-داهاتوون دروست بکه‌ باشتره‌ له‌وه‌ی جوانکاری بۆ ڕابردووت بکه‌یت..
19- ئامۆژگاریه‌کم بۆت هه‌یه‌ ، وشه‌ی (من) زۆر به‌کار مه‌هێنه‌!
20- ڕاگه‌یاندن :بریتیه‌ له‌ شورای کۆتای ڕه‌وشتی لاواز..
21- گرانترین جه‌نگ له‌ ژیانتدا ئه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌ڵک ناچارت بکات وه‌ک که‌سێکی تر ڕه‌فتار بکه‌یت..
22- هاوڕێکه‌ت وه‌ک باڵانسی بانک وایه‌: زۆر ڕامه‌کێشه‌ لێی..
23- ئاگاداربه‌ له‌و که‌سه‌ی که‌ هیچ شتێکی نیه‌ بۆی بگری!!
24- ڕاهێنه‌ری تۆپی پێ و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و فێرکردن لێپرسراون به‌رامبه‌ر سه‌رنه‌که‌وتنی ملیۆنه‌ها که‌س..
25-سه‌رت به‌رز بکه‌ره‌وه‌ به‌لام با لوتت له‌ ئاست هاوڕێکانتدا بێت!!

سه‌رچاوه‌ كوردژین[/center][/size]

[size=24][center]http://2upl.com/uploads/png/0f5b509795.png
http://2upl.com/uploads/png/6922785bb4.png

زۆر جار گوێ بیستی هه‌والی سه‌یر سه‌یر ده‌بین یاخود دیمه‌نی وا ده‌بینین که‌ مرۆڤ به‌ بینینی سه‌رسام ده‌بێت ،بۆیه‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌م دیمه‌نانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌یبینن ئه‌و ئافره‌ته‌ چینییه‌یه‌ که‌ ده‌توانێت به‌ قژی خۆی ئۆتۆمبێل رابکێشێت بگره‌ نه‌ک ته‌نها یه‌ک و دووان و سیان به‌لکو توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ شه‌ش ئۆتۆمبێل به‌ دوای یه‌که‌وه‌ به‌ قژی رابکێشێت

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ ئه‌م ئافه‌ره‌ته‌ چینیه‌ زۆر خۆشحاله‌ به‌و کاره‌ی که‌ ده‌یکات و به‌پێکه‌نینه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ ره‌نگه‌ به‌ چه‌ند پیاوێک نه‌توانن ئۆتۆمبێلێک به‌ قژی خۆیانه‌وه‌ رابکێشن بۆیه‌ ئه‌مه‌ش وانایه‌کی له‌ ر اده‌به‌ده‌ره‌ بۆ ئافره‌تێک که‌ بتوانێت شه‌ش ئۆتۆمبێل به‌ قژی رابکێشێت[/center][/size]

س كوردژین

45

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

[size=24]ده‌ست خۆش نوكته‌ی خۆشن [/size]

46

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌ست خۆش به‌سووده‌

47

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[center][size=24]http://2upl.com/uploads/png/d37ff07203.png

یواندری هرناندز گاریدو ناسراو به‌  (پیاوی 24 په‌نجه‌یی) به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست و پێكانیدا واته‌ هه‌ریه‌كه‌یان 6 په‌نجه‌ی هه‌یه‌ كه‌خۆی زۆر شاناوی به‌و په‌نجانه‌وه‌ ئه‌كات..
ئه‌و ئه‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و په‌نجه‌ زیادانه‌وه‌ هه‌ندێك  كار ئه‌كات كه‌ سه‌رسوڕهێنه‌رن و بۆنموونه‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دره‌ختداو په‌ڕینه‌وه‌ له‌جێگا تر سناكه‌كان..یه‌كێك له‌كاره‌ گرنگه‌كانی ئه‌و بڕینی نارگیله‌...((یان بڵێین جۆزهند))
له‌كۆتاییدا یه‌كێك له‌ گه‌راوه‌كان توانی به‌10 دۆلار وێنه‌ی په‌نجه‌كانی ئه‌و بگرێت و بڵاوی بكاته‌وه‌ ،، به‌وته‌ی هرناندز له‌و وڵاته‌ی ئه‌و دا خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی مام ناوه‌ند مانگانه‌ 20 دۆلاریان به‌ئه‌كه‌وێت ..
ئه‌و كارێكی تایبه‌تی نیه‌و به‌و 24 په‌نجه‌یه‌وه‌ ئه‌یه‌وێت ده‌رامه‌تی ماڵ و منداڵه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت ،،له‌منداڵیشدا هرناندز چاوی به‌ڤیدڵ گاسترۆ كه‌وتووه‌ ،،هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ملیۆنه‌ها كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاته‌وه‌ هه‌موو ڕۆژێك بۆ بینینی په‌نجه‌كانی ئه‌و دێن ،،و ئه‌میش به‌ژیانی ئاسایی خۆی به‌رده‌وامه‌...

س كوردژین[/size][/center]

زۆرسوپاس بۆ هه‌مووتان

[size=24]http://2upl.com/uploads/jpg/4e7c7b2532.jpg

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی ده‌رخست که‌ هێلکه‌ ده‌بێته‌ هۆی دابین کردنی وزه‌ و توانایه‌کی زۆر بۆ له‌شی مرۆڤ
پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هێلکه‌ ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتینه‌کان و رێژه‌یه‌کی زۆر پرۆتینی تیایه‌ بۆیه‌ ته‌نها سود ناگه‌ینێت به‌ گه‌شه‌کردنی ماسولکه‌کان به‌لکو سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر گرنگ و سود به‌خشه‌ بۆ دابین کردنی وزه‌ و توانای پێویست بۆ له‌شی مرۆڤ
پزیشکه‌ ئه‌مه‌ریکیه‌کان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ پرۆتینه‌کانی نێو هێلکه‌ وزه‌یه‌کی جێگیر و به‌رده‌وام دابین ده‌که‌ن بۆ له‌شی مرۆڤ و هه‌روه‌ها رێگر ده‌بن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌نسۆلین و شه‌کر له‌ خوێن
هه‌روه‌ها پزیشکه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌ هێلکه‌ ئه‌بێته‌ هۆکاری راسته‌وخۆی به‌هێزبوون و گه‌شه‌ی ماسولکه‌کانی له‌ش و هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌ هێلکه‌ به‌رێژه‌ی %13 پرۆتینی جێگیر و به‌سودی تیایه‌ بۆ به‌خشینی وزه‌ و توانا به‌ له‌شی مرۆڤ

سه‌رچاوه‌به‌كره‌جۆ[/size]

[size=24]http://2upl.com/uploads/jpg/b8060d12bf.jpg

به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى ئه‌وه‌ده‌ركه‌وتووه‌كه‌خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى هه‌نار كاریگه‌رى له‌سه‌ر تواندنه‌وه‌ى چه‌ورى وورگ هه‌یه‌.
زاناكان ناویان له‌هه‌نار ناوه‌(میوه‌خێراكه‌) و له‌میانه‌ى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشتوونه‌ته‌ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى هه‌نار ده‌بێته‌هۆى تواندنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ورییه‌ى له‌ناو وورگدا كۆبۆته‌وه‌
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه‌باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌وانه‌ى له‌ناوه‌رِاستى ته‌مه‌نیاندان ئه‌گه‌ر رۆژانه‌په‌رداخێك شه‌ربه‌تى هه‌نار بخۆنه‌وه‌ئه‌وا كاریگه‌رى راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ده‌بێت بۆ نه‌مانى ئه‌و چه‌ورییه‌ى ناو وورگیان
له‌به‌شێكى توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ده‌ركه‌وتووه‌كه‌شه‌ربه‌تى هه‌نار كاریگه‌ریشى هه‌یه‌له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ى مرۆڤ له‌ئه‌گه‌رى تووش بوونى به‌جه‌ڵته‌ى مێشك و دڵ و نه‌خۆشییه‌كانى گورچیله

سه‌رچاوه‌به‌كره‌جۆ[/size]

[size=24]http://2upl.com/uploads/jpg/63e2319b73.jpg

ماڵپه‌ری (گۆگڵ)ی ئه‌مریكی كه‌ له‌ڕیزبه‌ندی وێب سایته‌ جیهانیه‌كان پله‌ی یه‌كه‌مه‌ و به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ نرخیشدا هه‌ر یه‌كه‌مینه‌ و گرانترین وێب سایته‌ له‌ جیهاندا. به‌ پێی ئه‌و هه‌ڵسانگندنه‌ی كه‌ ماڵپه‌ری ستاسیت به‌ نێو بانگ ده‌یكات ، تیایدا (گۆگڵ)ی ئوه‌كو گرانترین ماڵپه‌ری جیهان ده‌ستنیشان كردوه‌ و دوای ئه‌ویش فه‌یسبووك به‌ پله‌ی دووه‌مین دێت و یاهووش سێیه‌مین ، له‌خواره‌وه‌ سه‌یری 50گرانترین وێب سایتی جیهانی ببینه‌..

www.google.com
- $39,520,512,000

www.facebook.com
- $37,547,178,667

www.youtube.com
- $29,013,589,334

www.yahoo.com
- $17,066,922,668

www.yahoomail.com
- $17,493,333,334

www.yahooemail.net
- $20,906,666,668

www.yahoo.fr
- $18,346,794,668

www.yahoo.com.br
- $17,493,397,334

www.yahooinstantmessenger.com
- $18,773,333,334

www.yahoomessager.com
- $17,066,666,668

www.yahoomesenger.com
- $19,200,000,001

www.yahooe-mail.com
- $17,493,333,334

www.yahoomail.com
- $17,066,666,668

www.yahoo.es
- $17,920,064,001

www.yahoomaill.com
- $17,493,333,334

www.yahoo.com.hk
- $17,493,397,334

www.yahoomessinger.com
- $20,906,666,668

www.yahoomessanger.com
- $17,920,000,001

www.yahoo.com.sg
- $20,906,730,668

www.live.com
- $12,373,589,335

www.blogspot.com
- $7,360,128,001

www.baidu.com
- $3,733,589,335

www.wikipedia.com
- $4,106,922,668

www.wikipedia.de
- $3,946,698,668

www.wikipedia.org
- $2,293,589,335

www.twitter.com
- $1,266,922,669

www.qq.com
- $706,794,669

www.021.qq.com
- $673,349,335

www.bbs.qq.com
- $693,365,335

www.yue.qq.com
- $686,698,669

www.auto.qq.com
- $706,730,669

www.adver.qq.com
- $693,397,335

www.3g.qq.com
- $666,730,669

www.3g.qq.com
- $726,730,669

www.py.qq.com
- $726,698,669

www.qzone.qq.com
- $726,730,669

www.0755.qq.com
- $700,016,002

www.tech.qq.com
- $713,397,335

www.finance.qq.com
- $706,730,669

www.mq.qq.com
- $673,365,335

www.qmusic.qq.com
- $720,016,002

www.ptlogin2.qq.com
- $673,333,335

www.ent.qq.com
- $686,730,669

www.qzs.qq.com
- $693,349,335

www.tg.qq.com
- $706,698,669

www.qz.qq.com
- $700,064,002

www.webwap.qq.com
- $686,682,669

www.hao.qq.com
- $680,000,002

www.web2.qq.com
- $673,333,335
www.google.com
- $39,520,512,000

www.facebook.com
- $37,547,178,667

www.youtube.com
- $29,013,589,334

www.yahoo.com
- $17,066,922,668

www.yahoomail.com
- $17,493,333,334

www.yahooemail.net
- $20,906,666,668

www.yahoo.fr
- $18,346,794,668

www.yahoo.com.br
- $17,493,397,334

www.yahooinstantmessenger.com
- $18,773,333,334

www.yahoomessager.com
- $17,066,666,668

www.yahoomesenger.com
- $19,200,000,001

www.yahooe-mail.com
- $17,493,333,334

www.yahoomail.com
- $17,066,666,668

www.yahoo.es
- $17,920,064,001

www.yahoomaill.com
- $17,493,333,334

www.yahoo.com.hk
- $17,493,397,334

www.yahoomessinger.com
- $20,906,666,668

www.yahoomessanger.com
- $17,920,000,001

www.yahoo.com.sg
- $20,906,730,668

www.live.com
- $12,373,589,335

www.blogspot.com
- $7,360,128,001

www.baidu.com
- $3,733,589,335

www.wikipedia.com
- $4,106,922,668

www.wikipedia.de
- $3,946,698,668

www.wikipedia.org
- $2,293,589,335

www.twitter.com
- $1,266,922,669

www.qq.com
- $706,794,669

www.021.qq.com
- $673,349,335

www.bbs.qq.com
- $693,365,335

www.yue.qq.com
- $686,698,669

www.auto.qq.com
- $706,730,669

www.adver.qq.com
- $693,397,335

www.3g.qq.com
- $666,730,669

www.3g.qq.com
- $726,730,669

www.py.qq.com
- $726,698,669

www.qzone.qq.com
- $726,730,669

www.0755.qq.com
- $700,016,002

www.tech.qq.com
- $713,397,335

www.finance.qq.com
- $706,730,669

www.mq.qq.com
- $673,365,335

www.qmusic.qq.com
- $720,016,002

www.ptlogin2.qq.com
- $673,333,335

www.ent.qq.com
- $686,730,669

www.qzs.qq.com
- $693,349,335

www.tg.qq.com
- $706,698,669

www.qz.qq.com
- $700,064,002

www.webwap.qq.com
- $686,682,669

www.hao.qq.com
- $680,000,002

www.web2.qq.com
- $673,333,335[/size]

سه‌رچاوه‌به‌كره‌جۆ

[size=24][color=#800080][size=24]http://2upl.com/uploads/jpg/83fbe387d6.jpg




نه‌خۆشى شه‌كره‌ وه‌ك نه‌خۆشییه‌كى زۆر بلێو ناسراوه‌و كه‌ به‌هۆى تێكچونى ڕێژه‌ى ئه‌نسۆلینه‌وه‌ له‌خوێندا ڕووده‌دات، كه‌ ئه‌نسۆلینیش له‌لایه‌ن ڵه‌نكریاسه‌وه‌ ده‌رده‌درێت، ئه‌وه‌ى ئێمه‌ لێره‌دا ده‌مانه‌وێت له‌سه‌رى بدوێین برێتییه‌ له‌خۆڵاراستن له‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ڕێگه‌ى خواردنى سه‌وزه‌و میوه‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توێژه‌رانی به‌ریتانی له‌دواى لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌نجامدانى چه‌ند تاقى كردنه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که خواردنی سه‌وزه‌ی وه‌ك سڵێناخ و که‌له‌رم ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به شه‌کره که‌مده‌که‌نه‌وه.
توێژه‌رانی زانکۆی "Leicester " شه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر سوودمه‌ندی خواردنی میوه و سه‌وزه هه‌ڵسه‌نگاند. ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که به‌ته‌نها خواردنی سه‌وزه‌ی وه‌ك سڵێناخ و که‌له‌رم توانیویانه ده‌رئه‌نجامێکی ڵۆزه‌تیڤ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌کره نیشان بده‌ن.
"Melanie Davies " و هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر ڕووڵه‌ری گۆڤاری "British Medical Journal "دا نووسیویانه، که ئه‌وان ڵاش شیکارکردنه‌وه‌ی داتای نزیکه‌ی 220 هه‌زار مرۆڤی هه‌راش بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ڕۆژانه خواردنی نیو به‌ش له سڵێناخ و که‌له‌رم ده‌بنه‌ هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به‌جۆری دووه‌م له شه‌کره، ئه‌مه‌ش به‌ڕێژه‌ی له 14%. هاوکات توێژه‌ران بۆیان ده‌رنه‌که‌وتبوو، که ڕۆژانه خواردنی میوه و سه‌وزه‌ی دیکه‌ هه‌مان کاردانه‌وه‌ی ڵۆزه‌تیڤی بۆ مرۆڤ هه‌یه.
خواردنی بڕۆکۆلی و قه‌رنابیتیش هه‌مان کاردانه‌وه‌ی ڵۆزه‌تیڤیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤێکی هه‌راش ڕۆژانه 106 له سه‌وزه‌ی دیکه بخوات گرام بخوات، ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ڕێژه‌ی له 14% که‌مده‌بێته‌وه‌[/size]

سه‌رچاوه‌ به‌كره‌جۆ

[size=24]http://2upl.com/uploads/jpg/e6bd852c8a.jpg


ماڵپه‌ڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک زۆترین به‌شداربووى هه‌یه‌ و زۆرترین زانیارى له‌وێوه‌ ئاڵوگۆڕ ده‌کرێت، چه‌ند ساڵێکیشه‌ له‌ کوردستاندا به‌شداربوانى روو له‌ زیادبوونه‌، به‌ڵام دیارده‌یه‌کى سه‌یر لێره‌دا بوونى هه‌یه‌ ئه‌ویش به‌شداربوونى کوڕانه‌ به‌ناو و وێنه‌ى کچانه‌وه‌
(هه‌ردى تۆفیق)ى ته‌مه‌ن (25) ساڵ ‌و فه‌رمانبه‌ر وێنه‌ى کچێکى جوانى له‌سه‌ر ناوه‌ ساخته‌که‌ى داناوه‌ و به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌مه‌م بۆ ئه‌وه‌ کردوه‌ تا به‌و کوڕانه‌ ڕابوێرم که‌ هه‌میشه‌ به‌دواى کچ دا ده‌گه‌ڕێن ‌و ئه‌دیان ده‌که‌ن، ده‌یانه‌وێت زۆرترین کچیان له‌ ده‌ور بێت ‌و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ئیستیغلالیان بکه‌ن، چونکه‌ من هاوڕه‌گه‌زه‌کانى خۆم باش ده‌ناسم. (هه‌ردى تۆفیق) ماوه‌یه‌کى زۆره‌ ئه‌مه‌ پیشه‌یه‌تى ‌و بێتاقه‌ت نابێت له‌م ره‌فتاره‌ى، چونکه‌ به‌ بڕواى ئه‌و کوڕێک ئه‌وه‌نده‌ گه‌مژه‌ بێت و بگه‌ڕێت به‌دواى کچ دا و نه‌شزانێت پرۆفایله‌که‌ى چیه‌ و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیشى پێوه‌ى نه‌بێت هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ باشه‌ گاڵته‌ى پێبکات
وریا حه‌یده‌ر، کوڕێکى ترى ته‌مه‌ن (27) ساڵى یاریزانه‌ و به‌شداربویه‌که‌ دوو ئیمه‌یڵى هه‌یه‌ و یه‌کێکیان به‌ ناوى کچێکه‌وه‌یه‌ و وه‌ک خۆى باسى ده‌کات ناوێکى بۆ داناوه‌ کوڕان شه‌و نیه‌ ئه‌دى نه‌که‌ن ‌و هه‌میشه‌ پێڕێک له‌سه‌ر خه‌تن بۆى ‌و بازاڕى ئه‌وه‌نده‌ گه‌رمه‌ ده‌ڵێى هه‌رکه‌س داخڵ بوو فه‌رز کراوه‌ له‌سه‌رى ئه‌م کچه‌ بکاته‌ هاوڕێى خۆى، (وریا حه‌یده‌ر) له‌وه‌ تێگه‌شتووه‌ ئه‌و کوڕانه‌ى هیچ کچێک نایه‌وێن ‌و بێ سه‌قافه‌ت ‌و بێ بڕوانامه‌ و بێ ئیشن ناچارن فه‌یسبوک تاقیبکه‌نه‌وه‌ تا به‌ڵکو ده‌روازه‌یه‌ک به‌ڕووى به‌دبه‌ختیاندا بکرێته‌وه‌
شه‌نگه‌ فارس، کچێکى ته‌مه‌ن (26) ساڵى مامۆستایه‌ و نیگه‌رانه‌ له‌و دیارده‌ ناته‌ندروسته‌ و هیواى وایه‌ نه‌مێنێت، شه‌نگه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ چه‌ندین وێنه‌ى کچى بیانى له‌ فه‌یسبوک ناوى کوردى له‌سه‌ره‌ و ئه‌وه‌ى تۆسقاڵێک بیر و هۆشى هه‌بێت ‌و مێشکى بکاته‌وه‌ ده‌زانێت ئه‌م روخساره‌ روخسارى کچى کورد نیه‌ و جله‌کانى هیچ مۆرکێکى کوردیان پێوه‌ دیار نیه‌ و ته‌نها بۆ گاڵته‌ کردنه‌ به‌ ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ ئاستێکى نزمدا خۆیان ده‌نوێنن، ئه‌و مامۆستایه‌ ئه‌وه‌ش به‌ گرفت ده‌زانێت هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت له‌ ماوه‌یه‌کى که‌مدا به‌شدار بێت ‌و به‌ خۆڕایى هه‌موو جۆره‌ لادانێک ئه‌نجام بدات به‌ تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌و کچانه‌ى که‌ به‌ناوى خۆیانه‌وه‌ به‌شدارن، (شه‌نگه‌) دوا وته‌ى ئه‌وه‌یه‌ حه‌یفه‌ به‌نرخترین ته‌کنه‌لۆژیا و داهێنانى مرۆڤ بۆ بێنرخترین بێڕێزى به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤ به‌کاربهێنرێت و ویژدانى که‌سه‌که‌ غیاب بێت ‌و به‌ دیوه‌ نه‌رێنییه‌که‌یدا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بکات
توێژه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌م حاڵه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ زووتر بکرێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌ ئه‌سڵیه‌که‌یاندا و غه‌ریزه‌کانیان خاڵى بکه‌نه‌وه‌
ئاراس حه‌سه‌ن، توێژه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى، پێیوایه‌ ئه‌مه‌ش هۆکه‌ى ئه‌وه‌یه‌ که‌ وێنه‌ى کچ له‌ چاوى زۆرێک له‌ تاکه‌کاندا وه‌ک پێشتر نیه‌ و نهێنى یه‌کان ئاشکراتر بوون ‌و زیاتر به‌ رووتى شته‌کان ده‌بینرێن، ئه‌و توێژه‌ره‌ ئاماژه‌ش به‌ ئه‌وه‌ ده‌کات ئه‌مه‌ گرێیه‌کى ده‌رونیه‌ و بۆ ئه‌وه‌یشه‌ که‌ هه‌ڵسوکه‌وت ‌و بیرکردنه‌وه‌ى که‌سى به‌رامبه‌ر له‌م رێگه‌یه‌وه‌ به‌ هه‌ڵه‌دا ببرێت به‌و مه‌به‌سته‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کى خودى بۆ بێته‌ به‌رهه‌م[/size]

سه‌رچاوه‌به‌كره‌جۆ

ده‌ست خۆش به‌ سووده‌ سوودی زۆره‌ به‌ راستی

55

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

http://2upl.com/uploads/jpg/dafd3ceddd.jpg



   
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، زاراوه‌ی (high definition) یاخود (HD) زۆر به‌ر گوێمان كه‌وتووه‌ به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی بواری كۆمپیوته‌ر ده‌ستیان كرد به‌دابینكردنی ئامێر و (سی دی) تایبه‌ت كه‌ توانای نمایشكردنی وێنه‌ی خاوه‌ن كتومتی به‌رزیان هه‌یه‌
ته‌كنۆلۆژیای (high definition) یاخود وێنه‌ی خاوه‌ن كتومتی به‌رز چییه‌؟ وه‌ك ده‌زانن به‌رجه‌سته‌كردنی وێنه‌ی جێگیر و وێنه‌ی جووڵاو به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی پشت ده‌به‌ستێت به‌ كۆمه‌ڵێ خاڵ كه‌ به‌ (پێكسڵ) ناسراوه‌. تا چه‌ند ژماره‌ی ئه‌و پێكسڵانه‌ زیاتر بن ئه‌وا وێنه‌كه‌ ڕوونتر و كتومتتر ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌ركات ڕێژه‌ی كتومتی نمایشكردنی وێنه‌ی جێگیر یان وێنه‌ی جووڵاو گه‌یشته‌ 1080 X 1920 پێكسڵ ئه‌وا به‌و وێنه‌یه‌ ده‌وترێت Full HD كه‌واته‌ هه‌ر ناوه‌رۆكێكی (high definition) پێویسته‌ ژماره‌ی هێڵه‌ ستوونییه‌كان كه‌ به‌كاردێن بۆ نمایشكردنی وێنه‌كه‌ 1080 هێڵ بێت، به‌ڵام هه‌ندێ ناوه‌رۆكی دیجیتاڵ هه‌یه‌ كه‌ پێیده‌وترێ وێنه‌ی HDی پله‌ دوو، كه‌ كتومتییه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ 1280 X 720 پێكسڵ كه‌واته‌ ژماره‌ی هێڵه‌ ستوونییه‌كانی 720 هێڵه‌
به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای HD به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌بواری په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و به‌رهه‌مهێنانی فیلم به‌كاردێت. بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ته‌كنۆلۆژیایه‌ پێویسته‌ به‌كارهێنه‌ران ئامێره‌كانی تایبه‌ت به‌و ته‌كنۆلۆژیایه‌ ده‌سته‌به‌ربكه‌ن وه‌ك ته‌له‌فزیۆنی HD و سه‌ته‌لایت ڕیسیڤه‌ری HD و كه‌یبڵی HD كه‌ له‌ ڕێگه‌یانه‌وه‌ ده‌توانیت وێنه‌ی ڕوون و كوالێتی به‌رز ببینێت
بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی HD له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن نمایش بكه‌ین پێویسته‌ كامێرایه‌كی HD به‌كاربهێنین بۆ وێنه‌گرتنه‌كه‌ و دواتر له‌ ڕێی كه‌یبڵێكی HD بیبه‌ستینه‌وه‌ به‌ ته‌له‌فزیۆنێكی HD، له‌كاتی نه‌بوونی هه‌ر یه‌كێك له‌و ئامرازانه‌ ئه‌وا وێنه‌ی ڕوون و كوالێتی به‌رزمان ده‌ستناكه‌وێت
سه‌باره‌ت به‌ په‌خشی كه‌ناڵی HD ده‌كرێ بڵێین كه‌ ته‌له‌فزیۆنی HD نوێترین داهێنانی په‌خشی دیجیتاڵه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ستانده‌رێكی تایبه‌ت به‌و په‌خشه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كه‌وه‌ دانراوه‌ كه‌ به‌ دامه‌زراوه‌ی (ITU-R) ناسراوه‌. به‌پێی ئه‌و ستانده‌ره‌ پێویسته‌ ژماره‌ی ئه‌و هێڵه‌ ستوونییانه‌ی له‌ پرۆسه‌ی سكانی پێشكه‌وتووی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ به‌كاردێت 1080 هێڵی ستوونیی بێت. وه‌ك باسیشمان كرد هه‌ندێجار 720 هێڵ به‌كاردێت بۆ وێنه‌ی HDی پله‌ دوو
ته‌له‌فزیۆنی HD نێوان یه‌ك ملیۆن تا دوو ملیۆن پێكسڵی هه‌یه‌ له‌ فره‌یمێكدا كه‌ پێنج ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی پێكسڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنێكی ستانده‌ری ئاساییه‌. بۆ وه‌رگرتنی كه‌ناڵی‌ HD پێویسته‌ سه‌ته‌لایت ڕیسیڤه‌ره‌كه‌ له‌ جۆری HD بێت و ئه‌و ڕه‌بته‌ی به‌كاردێت به‌هه‌مان شێوه‌ HD بێت
تائێستا كه‌ناڵه‌ HDییه‌كان ته‌نیا له‌ ئه‌مریكا و هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان فه‌راهه‌مكراوه‌ و به‌كارهێنانیان له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر سنوورداره‌
سه‌باره‌ت به‌ بواری خه‌زنكردنی وێنه‌یHD ، ئێستا دوو ته‌كنیك له‌و بواره‌دا باڵاده‌ستن، یه‌كه‌میان به‌ (بلو ره‌ی) ناسراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی مه‌زنی وه‌ك (سۆنی) به‌رهه‌مده‌هێنرێت. ته‌كنیكی دووه‌مه‌یش پێیده‌وترێت HD DVD كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای وه‌ك كۆمپانیای توشیبا و مایكرۆسۆفته‌وه‌ به‌رهه‌مدێت
هۆی په‌نابردن بۆ ئه‌و ته‌كنیكانه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی بواری سینه‌ما بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ سینه‌ماییه‌كانیان كه‌ به‌ته‌كنیكیHD به‌رهه‌مهێنراون ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و فیلمانه‌ی به‌و ته‌كنیكه‌ به‌رهه‌مدێن زۆر گه‌وره‌یه‌، له‌به‌رامبه‌ردا توانی خه‌زنكردنی بلو ڕه‌ی و HD DVD زۆر به‌رزه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 45 گێگا بایت[/size][/color]


سه‌رچاوه‌ به‌كره‌جۆ

[size=24]http://2upl.com/uploads/jpg/3b7b9aa56c.jpg


بەهۆی هەستیاری هەستی بۆنکردنیه‌وه‌، سەگ دەتوانێت هەندێک لە نەخۆشیە ترسناکەکانی وەک شێرپەنجە لە مرۆڤدا بدۆیزێتەوە و جیاوازی بکات لەنێوان کەسانی توشبو بە نەخۆشیەکە و کەسانی ساغ و تەندروست، بەبێ ئەوەی بزانێت کە توشبوەکە جگەرەکێشە یان نا

له‌وباره‌یه‌وه‌ زانایانی بواری پزیشکی و لێکۆڵینەوە لە نەخۆشخانەی (کرایسلودڤیکسبۆرگ)ی ئەڵمانیا بۆ نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، 4 سەگیان بۆ پشکنین و تاقیکردنەوە بەکارهێنا و ئەزمونەکەیان لەسەر هەناسەی 372 کەس کرد، لە ئەنجامدا بۆیاندەرکەوت کە لە 100 جۆری نەخۆشی شێرپەنجە، سەگ دەتوانێت 71 جۆری بدۆزێتەوە

بەڵام زانایان هەتا ئێستا نەگەشتونەتە ئەنجامی ئاشکراکردنی نهێنی هەستی بۆنکردنەكه‌ لە سەگدا، هەروەها لەو بڕوایەدان لە داهاتودا بۆ دیاریکردنی جۆری نەخۆشی، سەگ بەکارنەهێنن، چونکە ئەم ئەزمونکردنە بۆ ئاژەڵان سەختە و توشی بێزاری و ماندوبونێکی بێسنوریان دەكات

سةرچاوه‌به‌كره‌جۆ [/size]

57

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

سوپاس بۆ هه‌مووتان

58

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24]http://2upl.com/uploads/jpg/00a560edf6.jpg

پێداویستیەکان
گۆشتی قیمە : 500گرام
پیاز : 1 دانە
سیر : 2 کەوچک
خوێ و بەهارات : کەمێک
زەردێنەی هێلکە : 3 دانە
شێوازی دروست کردنی
هەموو ئەوکەرستانەی لەسەرەوە ناویان هاتووەو تێکەڵ یەکتریان دەکەین و دەیشێلین

هەمبەرگری ئاسایی: ئاردی تایبەت بەهەمبەرگر تێدەکەین بەدوو پارچە وە پارچەی یەکەم کەچەب و خەردەل و کاهو جنراو و 100گرام لەقیمە کەو پیازو تەماتە برژاوەکەی لەسەر دایدەنێین بەپارچەی دووە دایدەپۆشین

شیز بەرگر: هەمان شێواز دووبارە دەکەینەوە ، بەڵام پەنیر دەکەین بەسەر گۆشتەکە دووبارە دەکەینەوە ناو فڕنەکە تاوەکو پەنیرەکە دەتوێتەوە.
- ئیبگبەر گر: هێلکەی کوڵاو لەسەر گۆشتە کە دادەنێین
هەمیشە هەمبەرگر و جۆرەکانی لەگەڵ پەتاتەی سور کراوە و زەڵاتەی کەلەرمدا پێشکەش دەکرێت

سه‌رچاوه‌به‌كره‌جۆ [/size]

59

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24]http://2upl.com/uploads/jpg/2f587e1d9f.jpg

لەئەنجامی توێژینەوەیەكی ئەمەریكیدا دەركەوت كە هۆكارەكانی سپی بونی قژ پێش وەخت لەئەنجامی ماندوو بون و فشاری دەرونییە، ئەوە وێرای ئەوەی كە فشاری دەرونی و ماندووبون دەبێتە هۆی توشبون بە نەخۆشییە مەترسیدارەكان
لەتویژینەوەكەدا توێژەرەوان لەزانكۆی دیوكی ئەمەریكا لەكارولینای باكور گیراوەیەكی كیمیای هاوشێوەی هۆرمۆنی ئەدرینالین كە مرۆڤ دەریدەات لەئەنجامی هەر جۆرە كاردانەوەوە فشاری دەرونی و دڵەڕاوكێ و توڕەبون دەرخواردی مشكەكان دا، كەمبونەوەی ڕێژەی پرۆتینی ناسراو بە "P55" دەركەوت كە تەندروستی دەپارێزێت بە پاراستنی خانەكان لەگەشەكردنی هەر تێكچونێك لەداهاتوو
یەكیك لەتویژەروەكان وتی ئەو تاقیكردنەوەیە لێكدانەوەیەكە كە چۆن ماندوبونی درێژ خایەن دەبێتە هۆی كۆمەڵێك حاڵەتی تەندروستی وەك سپی بونی قژ و توشبون بە نەخۆشیە مەترسیدارەكان وەك گرێ و هەوكردنی پیس
شایانی باسە لەگەڵ چونە پێشەوەی تەمەن ڕەنگی قژ دەگۆرێت بۆ خۆڵەمێشی یان سپی ، بەڵام زۆر جار لەئەنجامی وەستانی خانەی ڕەنگەكانی ڕەگی قژ لەدروستكردنی بۆیە ڕەنگاو ڕەنگەكان كە زاڵ دەبێت بەسەر ڕەنگی قژەكەدا ئەوانیش ملانین وە فیومیلانین ڕەگەكان دەگۆڕێت
پلەی سپی بون دەگۆڕێت لای كەسەكان بە جیاوازی جۆری قژەكە لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر، سپی بونی قژ دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆكارێك لەوانە بۆماوە كە پەیوەندی بەشێوازی كەسەكەوە هەیە وەك تێكچونی دەرونی وە كەمی لایەنەكانی خۆراكە سەرەكییەكان وەك مس و ترشی فولیك و گیراوەی ڤیتامین

سه‌رچاوه‌ به‌كره‌ جۆ[/size]

60

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24]http://2upl.com/uploads/jpg/2a443536d1.jpg

ئەگەرچی زۆربەی هەرە زۆری خیار Cucumbers لە ئاو پێكهاتووە، بەڵام هێشتا ماددەی خۆراكی گرنگ لەخۆدەگرێت. خیار سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین A، C، ترشی فۆلیك یان ڤیتامین B9. توێكڵە سەوزەكەی خیار رێژەیەكی بەرز لە ریشاڵی رووەكی لەخۆدەگرێت لەگەڵ چەند كانزایەكی وەكو مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، مۆلبیدینیۆم Molybdenum، سیلیكۆن. كانزای سیلیكۆن بە بڕی كەم بۆ لەش پێویستە، بەڵام گرنگی زۆری هەیە بۆ شانە بەستەرەكان كە لەشی مرۆڤ بە یەكەوە دەبەستنەوە. خواردنی خیار زۆر بەسوودە بۆ پاراستنی سافی پێست و پاراستنی لە گەلێك نەخۆشی بەتایبەتی ئاوسانی پێستی بەری چاوەكان و خۆربردن Sunburn. خیار، ڤیتامین C و ترشی كافائیك Caffeic acidلەخۆدەگرێت كە كاریگەرییان هەیە دژی خڕبوونەوەی ئاو لە لەشدا، بۆیە خیار راستەوخۆ دەخرێتە سەر پێست بۆ سووككردنی نیشانەكانی هەوكردن و سووتانی پێست و بۆ سووككردنی ئاوسانی دەوری چاوه‌ كان

سه‌رچاوه‌ به‌كره‌جۆ[/size]

61

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24]http://2upl.com/uploads/jpg/7ce8088777.jpg

به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ سویدی‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ بایه‌خی‌ زیاتر به‌خۆراكی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند به‌توخمی‌ (پۆتاسیۆم) ده‌ده‌ن، كه‌متر تووشی‌ كێشه‌ی‌ جه‌ڵته‌ی‌ مێشك ده‌بن، به‌به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ كه‌متر خۆراكی‌ خاوه‌ن پۆتاسیۆم ده‌خۆن
توێژینه‌وه‌كه‌ پشتی‌ به‌شیكردنه‌وه‌ی‌ ڕوونكاریی (بیانات) ده‌ توێژینه‌وه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ستووه‌، كه‌ (200.000) كه‌س تێیاندا به‌شداربوون، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، خواردنی‌ هه‌ر ژه‌مێك خۆراك كه‌ خاوه‌نی‌ توخمی‌ پۆتاسیۆمه‌، مه‌ترسی‌ جه‌ڵته‌ی‌ مێشك كه‌مده‌كاته‌وه‌
به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌، پاقله‌ یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی‌ خاوه‌ن پۆتاسیۆمه‌‌و دژی‌ جه‌ڵته‌ی‌ مێشكه‌
توێژینه‌وه‌كانی‌ پێشووتر باسی‌ ئه‌وه‌یانكردووه‌، كه‌ پۆتاسیۆم فشاری‌ خوێن ده‌پارێزێت‌و ڕه‌نگه‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ كه‌مبكاته‌وه[/size]

سه‌رچاوه‌ به‌كره‌جۆ

[size=24]http://2upl.com/uploads/jpg/982635312f.jpg

ئاژانسی‌ گه‌ردون ناسی رووسی‌ نیگه‌رانه‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ به‌ركه‌وتنی‌ نه‌یزه‌كێك به‌ زه‌ویدا و روودانی‌ كاره‌ساتێكی‌ مرۆیی‌ گه‌وره‌. بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ زانا گه‌ردونناسه‌كانی‌ ئاژانسی‌ گه‌ردون ناسی رووسی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ داخراو ساز بكه‌ن بۆ تاوتوێكردنی‌ ئه‌گه‌ری‌ كێشانی‌ ئه‌و نه‌یزه‌كه‌ به‌زه‌ویدا كه‌ دوای‌ 26 ساڵی‌ تر ده‌گاته‌ زه‌وی‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاژانسه‌كه‌ ئه‌ناتۆلی‌ بریمینۆف به‌رادیۆی‌ ده‌نگی‌ رووسیای‌ راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی‌ زانستی‌ ته‌كنه‌لۆژیا به‌م نزیكانه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ داخراو سازده‌كات بۆ تاوتوێكردنی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌چی‌ بكرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ نه‌یزه‌كی‌ ئابوفیس كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تێكدانی‌ به‌شێك له‌ زه‌وی‌ ده‌كات له‌ ساڵی‌ 2036
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاژانسه‌كه‌ وتیشی‌، پێویست ده‌كات سیسته‌مێكی‌ وا دروست بكه‌ین كه‌ توانای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌بێت زه‌وی‌ له‌و پێكدادانه‌ بپارێزێت كه‌ له‌وانیه‌ چه‌ند ملیۆن دۆلارێكی‌ تێ بچێت
به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ ئاژانسی‌ ریا نۆڤۆستی‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و نه‌یزه‌كه‌ له‌ ساڵی‌ 2029 ته‌نها 30 هه‌زار مه‌تر له‌ زه‌ویه‌وه‌ دوور بێت كه‌ ئه‌مه‌ش نزیكتره‌ له‌ زۆرێك له‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان و دوای‌ 7 ساڵی‌ تر واته‌ له‌وه‌ش بدات به‌زه‌ویدا، كه‌ بیابانێكی‌ گه‌وره‌ به‌قه‌ده‌ر رووبه‌ری‌ فه‌ره‌نسا له‌ زه‌ویدا دروست ده‌كات
شایانی‌ باسه‌، له‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ رابردوودا ئاژانسی‌ گه‌ردوونی‌ ناساش رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌گه‌ری‌ كێشانی‌ نه‌یزه‌كێك به‌زه‌ویدا له‌ ساڵی‌ 2036 هه‌یه‌ وبه‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاشكرا هه‌ستی‌ پێده‌كرێت

سه‌رچاوه‌ به‌كره‌ جۆ
[/size]

63

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

[size=24]ئه‌مریكیه‌ك خه‌ریك بوو له‌ ڕوبارێكدا ده‌خنكا،،هه‌ر هاواری ده‌كردhelp me,
hellllpیارمه‌تیم بده‌ن یارمه‌تی...كابرایه‌ك له‌وێوه‌ تێپه‌ڕی ووتی گه‌مژه‌ ئه‌گه‌ر
له‌جیاتی فێربوونی زمان مه‌له‌كردنت بخوێندایه‌ ئێستا هاوارت نه‌ده‌كرد و نه‌ده‌خنكای..



شێره‌كه‌ ویستی بڕوات بۆ سه‌فه‌ر،،كه‌روێشكی له‌ جیگای خۆی كرده‌ سوڵتان تا
بگه‌ڕێته‌وه‌...كه‌روێشكه‌كه‌ش هه‌رله‌یه‌كه‌م ڕۆژ ووتی ئه‌و ڕێوییه‌ خوێڕییه‌م بۆ
بێنن... ڕیوی بانگ ده‌كه‌ن ئه‌میش یه‌كسه‌ر ده‌ڵێت ئه‌ی كڵاوه‌كه‌ت كوا ...یه‌ڵا
بیبه‌ستنه‌وه‌ به‌دارێكه‌وه‌و هه‌موان لێیده‌ن...دوای دوو ڕۆژی تر به‌هه‌مان شێوه‌
هه‌مان كاری پێده‌كات..
به‌هه‌ر حاڵ چه‌ندجارێك به‌هۆی نه‌بوونی كڵاوه‌وه‌ چه‌ندجارێك ڕێوی لێدان ئه‌كات به‌دڵی
خۆی...ڕێویش شێت ئه‌بێ ناچار په‌یوه‌ندی به‌ شێره‌وه‌ ده‌كات ده‌ڵێت ئه‌مه‌كه‌ی حاڵه‌
ئه‌م كه‌روێشكه‌ منی به‌بێ هۆ كوشتووه‌...شێره‌كه‌ش زۆری پێخۆش ئه‌بێت ئه‌ڵێت به‌ڕێوی
نیگه‌ران مه‌به‌ خۆم چاره‌ی ده‌كه‌م ...
په‌یوه‌ندی به‌كه‌روێشكه‌كه‌وه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت ده‌ستت خۆش بێت به‌ڵام تۆ له‌به‌ر یه‌ك
شت لێی مه‌ده‌ هه‌موو جارێك بیانووه‌كه‌ت بگۆڕه‌ بۆنموونه‌...
پێی بڵێ بابڕوات پاكه‌تی جگه‌ره‌ی كنتت بۆ بهێنێ ئه‌گه‌ر بچووكی هێنا بڵێ من
گه‌وره‌كه‌یم ویستووه‌ ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ی هێنا بڵی من بچووكه‌كه‌یم ویستووه‌ و لێدانی
بكه‌...
ڕۆژی دوایی كه‌روێشك بانگی ڕێوی ده‌كات و ده‌ڵێت بڕۆ بۆ بازارو پاكه‌تێكی كنتم بۆ بكڕه‌
ڕێویش له‌ به‌ر لێزانی خۆی ده‌چێت هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی ده‌كڕێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌پێشدا
بچووكه‌كه‌ ده‌دات به‌ده‌سته‌وه‌ كه‌روێشكه‌ توڕه‌ ده‌بێت ده‌ڵێت ئه‌ی بۆ گه‌وره‌كه‌یت
بۆ نه‌هێناوم..ئه‌یه‌وێت لێدانی بكات ڕێوییه‌كه‌ش پاكه‌ته‌كه‌ی تریشی ئه‌داتێ
كه‌گه‌وره‌كه‌یه‌
كه‌روێشكه‌كه‌ زانی بیانووی نه‌ماوه‌ ...
یه‌كسه‌ر توڕه‌ ئه‌بێت و ئه‌ڵێت ئه‌ی كڵاوه‌كه‌ت كوانێ... لێیده‌ن...



كابرایه‌كی ڕه‌زیل هاوسه‌ر گیری پێك ئه‌هێنێ له‌كاتی مانگی هه‌نگوینی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
خه‌رجی كه‌م بێت خۆی ته‌نها ده‌چێت بۆ مانگی هه‌نگوینی....


ڕۆژێك مامۆستای داڕشتن به‌قوتابیه‌كانی  ده‌ڵێت داڕشتنێك بنووسن ئه‌گه‌ر یه‌كێك
له‌ئێوه‌ سه‌رۆكی كۆمپانیایه‌كی ناودار بێت....
پاشان ته‌ماشا ده‌كات هه‌موو خه‌ریكن ده‌نووسن ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێ نانووسێت
پێی ده‌ڵێت تۆ بۆ نانووسی...
ئه‌ویش ده‌ڵێت وه‌ڵا مامۆستا چاوه‌ڕێی سكرتێره‌كه‌م ده‌كه‌‌م تا بێت بۆم بنووسێت...


كابرایه‌ك ده‌خه‌نه‌ زیندانه‌وه‌ كابرایه‌ك له‌ زیندانه‌كه‌دایه‌ لێی ده‌پرسێت ئه‌وه‌
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باخه‌ڵت بڕیووه‌  وا لێره‌ی ؟؟كابرای تازه‌ زیندانی ده‌ڵێت نا كاكه‌
ئه‌م قسانه‌ چیه‌؟؟كابرا واز ناهێنێ ئه‌ڵێت ئه‌ی گیرفانی پۆلیست بڕیوه‌ كابرا ده‌ڵێت
واز بێنه‌ ئه‌م قسانه‌چییه‌ من شتی وا چۆن ده‌كه‌م؟؟ئه‌ڵێت ئه‌ی كه‌واته‌ گیرفانی
گه‌وره‌كه‌یانت بڕیوه‌؟؟؟ كابرا ئه‌مجاره‌یان توڕه‌ ده‌بێت و ده‌ڵێت بێ مێشك من زیندانی
سیاسیم....كابرای تر ئه‌ڵێت ئه‌ها ئێسته‌ تێگه‌یشتم.. كه‌واته‌ گیرفانی سه‌رۆكت
بڕیوه‌...


كابرایه‌ك به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌مان كوڕبێت ناوی باوكی منی
لێده‌نێین... ژنه‌كه‌ ئه‌ڵێت ئه‌ی ئه‌گه‌ر كچ بوو چی..؟
پیاوه‌كه‌ش ئه‌ڵێت ئه‌و كاته‌ ناوی باوكی تۆی لێده‌نێین...




ڕۆژێك كابرایه‌ك ده‌چێته‌ ماڵی هاوڕێیه‌كی ،،كاتێك ویستی بڕوات هاوڕێكه‌ی وتی كاتی
نیوه‌ڕۆیه‌ ئه‌بێ نان بخۆیت ئینجا بڕۆی كابراش ڕازی بوو پاشان نانی خوارد ویستی بروات
كابرا وتی ئه‌ی ئێسته‌ به‌ گه‌ده‌ی پڕه‌وه‌ بۆ كوێ ئه‌ڕۆی تۆزێك بخه‌وه‌ ئینجا بڕۆ
كابراش وتی باشه‌..پاشان كه‌خه‌به‌ری بووه‌ وه‌ ویستی بڕوات هاوڕیكه‌ی وتی باچایه‌ك
بخۆینه‌وه‌ و تاوڵه‌یه‌كیش بكه‌ین،،كابراش ڕازی بوو پاشان كاتی نانی ئێوازه‌ نزیك
بوویه‌وه‌ ویستی بڕوات كابرا وتی به‌خوا ناڕۆیت ئه‌بێ نانی ئێواره‌ش بخۆیت..نانی
ئێواره‌شی خوارد ووتی
ده‌بێ ئه‌مشه‌ویش لێره‌ بخه‌ویت،،،كابرا ناچار ئه‌و شه‌وه‌ش خه‌وت به‌یانی ڕۆژ
بویه‌وه‌ ویستی بڕوات كابرا وتی بۆ كوێ قاوه‌تی به‌یانیش ناكه‌ی كابرا ووتی نا به‌خوا
ده‌بێت بڕۆم ژن و منداڵه‌كه‌م له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ن...چاوه‌ڕێمن....



سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ته‌له‌فۆن  له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا گفتوگۆیان ده‌كرد
یه‌كێك له‌ میوانه‌كان پرسیاری لێكرد ده‌رباره‌ی چی قسه‌ئه‌كه‌ن؟؟ ئه‌ویش وتی
ئه‌مانه‌وێت جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌ست پێبكه‌ین و 15 ملیۆن  خه‌ڵك و دكتۆرێكی ددان
بكوژین..كابرای میوانیش وتی ئه‌ی بۆ دكتۆرێكی ددان.....سه‌رۆكی ئه‌مریكا ووتی نه‌م ووت
كه‌س ده‌رباره‌ی 15 ملیۆنه‌كه‌ پرسیارمان لێناكات............



دووكه‌س خه‌ریك بوون ته‌قینه‌وه‌یه‌كیان دروست ده‌كرد یه‌كێكیان ووتی ئێستا ئه‌گه‌ر
بته‌قێته‌وه‌ چی ده‌كه‌ی.. ئه‌وه‌كه‌شیان وتی خه‌فه‌ت مه‌خۆ من یه‌كێكی ترم هه‌یه‌...



كابرایه‌ك ته‌له‌فۆن ئه‌كات بۆ ماڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی باوكی كچه‌كه‌ وه‌ڵام ئه‌داته‌وه‌
كوڕه‌كه‌ش ئه‌ڵێ ببوره‌ غه‌زاڵ له‌ماڵه‌وه‌یه‌ ...باوكی كچه‌ توڕه‌ ده‌بێت و ده‌ست
ئه‌كا به‌ قسه‌ پێكردنی ..چه‌ند ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ كچه‌كه‌ كوڕه‌كه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌بینێت
و ده‌ڵێت :تۆ ته‌له‌فۆن ده‌كه‌ی باوكم وه‌ڵام ئه‌داته‌وه‌ بۆ ئه‌ڵێی غه‌زاڵ له‌ماڵه‌
..ئه‌ویش ئه‌ڵێ ئه‌ی بڵێم چی؟؟ ئه‌ڵێ نازانم شتێك بڵێ باوكم نه‌زانێ كه‌ تۆیت،،ئه‌میش
ئه‌ڵێت باشه‌....
دیسان ته‌له‌فۆن ئه‌كاته‌وه‌ باوكی كچه‌كه‌ وه‌ڵام ئه‌داته‌وه‌ تێك ئه‌چێت و ئه‌ڵێت
ببوره‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیه‌ پیاوه‌كه‌ ده‌ڵێ به‌ڵێ فه‌رموو...ئه‌ویش ناچار ده‌ڵێ
غه‌زاڵم بۆ بانگ ناكه‌یت....؟


كچێك له‌ گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌پاركن له‌ ناكاو باوكی كچه‌كه‌ به‌ده‌رده‌كه‌وێت
كچه‌كه‌ ده‌ڵێت ئه‌ی هاوار باوكم هات...كوڕه‌كه‌ش ده‌ڵێت ئاسایی به‌ خۆ من ناناسێت بڵێ
برامه‌....



كابرایه‌ك ده‌چێته‌ شێت خانه‌یه‌كه‌وه‌ ته‌ماشا ده‌كات هه‌موویان به‌ڕیزێك ڕاوه‌ستاون
كونایه‌ك له‌سه‌ر دیواره‌كه‌یه‌ ته‌ماشای ناوه‌وه‌ی ده‌كه‌ن و دیسانه‌وه‌ ده‌چنه‌وه‌
ریزه‌كه‌ كابراش بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چیه‌ ده‌چێته‌ ڕیزه‌وه‌ كه‌نۆره‌ی دێت ته‌ماشا
ئه‌كات له‌ كونه‌كه‌وه‌ هیچ دیار نیه‌،،،دوباره‌ی ده‌كاته‌وه‌ هیچ نابینێت ...
له‌یه‌كێكیان ئه‌پرسێت ئێوه‌ چی ده‌بینن لێره‌ له‌م كونه‌ من دووجار ته‌ماشام كرد هیچ
دیار نه‌بوو... ئه‌ویش پێده‌كه‌نێت و ده‌ڵێت ئێمه‌ دوو ساڵه‌ به‌م شێوه‌یه‌
ته‌ماشای ده‌كه‌ین هیچمان نه‌بینیوه‌ تۆ ئه‌ته‌وێت به‌ دوو جار چی ببینیت...

[/size]
س--كوردژین

64

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

[size=24]كوڕێكی گه‌نج چوو بۆلای باوكی و ووتی:

باوكه‌ ئه‌مه‌وێت ژن بێنم...

باوكی به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ پرسی...كچه‌كه‌ كامه‌یه‌؟

ئه‌ویش ووتی فڵانی دراوسێمان...

باوكه‌كه‌ی ناڕه‌حه‌ت بوو ووتی : نابێت

داوای لێبوردن ئه‌كه‌م كه‌ وا ئه‌ڵێم به‌ڵام ئه‌و كچه‌ له‌ڕاستیدا كچی منه‌و خوشكته‌....

داواشت لێئه‌كه‌م ئه‌م قسه‌یه‌ به‌دایكت مه‌ڵێ بانه‌زانێ،،،

كوڕه‌كه‌ ناوی دووكچی تری ووت به‌ڵام باوكی هه‌مان وه‌ڵامی ایه‌وه‌و داوای كرد به‌ دایكی نه‌ڵێت............

كوڕه‌كه‌ ناچار ڕۆشت بۆلای دایكی و ووتی:

ئه‌مه‌وێت ژن بێنم ،،به‌ڵام ناوی هه‌ركچێك دێنم باوكم ئه‌ڵێت نابێ ئه‌وه‌ خوشكته‌و ،،،به‌دایكیشت مه‌ڵێ،،،،،!!!

دایكیشی خه‌نده‌یه‌كی كردوو ووتی:

بێ تاقه‌ت مه‌به‌ كوڕم ...تۆ ئه‌توانی به‌هه‌ركچێك دڵت بیه‌وێ داوای بكه‌ی چونكه‌ ئه‌و باوكی تۆ نیه‌ ههههههههه



******************************************************

كابرایه‌ك ئه‌چێت بۆ شێتخانه‌یه‌كی ده‌رونی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌....

هه‌ر كه‌ ئه‌چێته‌ ژووره‌وه‌،،،كابرایه‌ك ئه‌بینێ له‌ سوچێكه‌وه‌ دانیشتووه‌ ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ و هه‌ر له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ قسه‌ ئه‌كات و جار به‌جارێكی سه‌ری ئه‌كێشێ به‌دیواره‌كه‌دا و ئه‌ڵێت،،،له‌یلا،،،،له‌یلا،،،،له‌یلا..........

ئه‌پرسێت ئه‌وه‌ چیه‌تی؟؟ ئه‌ڵێن حه‌زی له‌كچێك كردووه‌ ناوی له‌یلایه‌ به‌ڵام شووی پێ نه‌كردووه‌....

ئه‌ڕواته‌ سه‌ره‌وه‌...ئه‌بینێ یه‌كێكی تر به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وی تر دانیشتووه‌ هه‌مان كار ئه‌كات....ئه‌ڵێ ئه‌ی ئه‌مه‌یان بۆ وا ده‌كات و ناوی له‌یلا دێنێ،،،،؟ ئه‌وانیش ئه‌ڵێن ئه‌و له‌یلایه‌ی كه‌باسمان كرد شوی كردووه‌ به‌م كابرایه‌و ئه‌ویش شێت بووه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌.....



**************************************************************



ژن و پیاوێك ئه‌بێته‌ شه‌ڕیان ،،پیاوه‌كه‌ ئه‌ڵێت من له‌به‌ر خاتری سه‌روه‌ت و سامانی باوكت هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدای ئه‌گینا تۆ به‌كه‌ڵكی چی دێیت...؟

ژنه‌ كه‌ ئه‌ڵێت به‌س نیه‌ بیانوویه‌كت هه‌یه‌ بۆ هاوسه‌ر گیری ئه‌ی من داماو دڵم به‌چی تۆ خۆش بوو؟



**************************************************************



دایك ڕۆڵه‌ عه‌لی وه‌ره‌ سه‌وزه‌(كه‌ره‌وز)بخۆ ئاسنی تیایه‌...

عه‌لی: به‌خوا دایه‌گیان ئێسته‌ ئاوم خوار ئه‌ترسم ژه‌نگ هه‌ڵبێنم



***************************************************************



ژنه‌كه‌ به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی ووت :پیاوه‌كه‌ تۆ منت خۆش ئه‌وێ؟؟

پیاوه‌كه‌:ئافره‌ت ئه‌گه‌ر تۆم خۆش نه‌وێ چۆن ئه‌م هه‌موو ته‌مه‌نه‌م له‌گه‌ڵتا به‌فیڕۆ چووه‌....



***************************************************************



كابرا:خاوه‌ن ماڵ له‌ماڵه‌؟

خزمه‌تكار: ببوره‌ ڕۆشتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌..

كابرا:نایه‌ته‌وه‌؟

خزمه‌تكار:نه‌وه‌ڵا چووه‌ته‌ سه‌فه‌ر.

كابرا : بۆخۆشی به‌سه‌ر بردن و جه‌و گۆڕین؟

خزمه‌تكار: نه‌وه‌ڵا ژنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدایه‌..

*********************************



كابرایه‌ك عه‌ینه‌كی ڕه‌ش ئه‌كاته‌ چاوی،،،له‌ماڵ ئه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ كوڕه‌كه‌ی ئه‌بینێ زله‌یه‌كی لێئه‌داو ئه‌ڵێت :به‌م شه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ چی ئه‌كه‌ی؟كوڕه‌كه‌ش ئه‌ڵێت باوكه‌ شه‌و نیه‌ ئه‌وه‌ عه‌ینه‌كه‌كه‌ی تۆ وای نیشان ئه‌دات...ئه‌ویش عه‌ینه‌كه‌كه‌ لائه‌بات و زله‌یه‌كی تری لێئه‌دات ئه‌ڵێت: له‌دوێنێ شه‌وه‌وه‌ لێره‌ی....



****************************************



كوڕه‌ :باوكه‌ من كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ ئه‌بم تا هه‌ر كارێك دڵم بیه‌وێت ئه‌نجامی بده‌م؟

باوك :كوڕم ئه‌و بیره‌ مه‌كه‌ره‌وه‌ چونكه‌ كه‌س ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ نه‌بووه‌..

***********************************



شێتی یه‌كه‌م: كه‌ی هاتی؟

شێتی دووه‌م: دووسبه‌ی...

شێتی یكه‌م: دوسبه‌ی هێشتا كه‌ نه‌هاتووه‌...!

شێتی یه‌كه‌م: ئه‌زانم كارم هه‌بوو بۆیه‌ زووتر هاتم..



***********************************



كوڕێك له‌ ڕۆژی له‌دایك بوونی داوای دیاری یه‌ك ده‌مانچه‌ی ڕاستی له‌ باوكه‌ ئه‌كات

باوكی ئه‌ڵێ ڕۆڵه‌ ئه‌وه‌ كه‌ی دیارییه‌ به‌كه‌ڵكی چی دێ؟

كوڕه‌كه‌ هه‌ر ئینكاری ئه‌كات و واز ناهێنێت...

باوكی ئه‌ڵێت: قسه‌ قسه‌ی منه‌و ته‌واو واز بێنه‌

كوڕه‌كه‌ش ئه‌ڵێت : ئه‌زانم قسه‌ قسه‌ی تۆیه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌مانچه‌ی ڕاستیم بوایه‌ ،،،،،ئه‌و كاته‌ قسه‌ی من ئه‌بوو



***********************************



له‌پیاوێك ئه‌پرسن...باشترین شت چیه‌ بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌كانت؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت:دادگاو ته‌ڵاق...



*****************************************

كابرایه‌ك ئه‌چێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی شۆفێری::::لێی ئه‌پرسن ئه‌گه‌ر له‌ چوارڕییانێكدا ئۆتۆمبێلێكی ئاگر كوژێنه‌وه‌ له‌لاییك بێت لایه‌كی تر پاسكیل لایه‌كی تر نیسانێك بێت و لایه‌كه‌ی تری پاسێك بێت،،،كامیان ئه‌بێت پێش هه‌موو یان بچێت... ئه‌ویش ئه‌ڵێت نیسانه‌كه‌،،،ئه‌ڵێن باش بیربكه‌ره‌وه‌،،، كه‌مێك ئه‌وه‌سـتێت و ئه‌ڵێت نیسانه‌كه‌،،، ئه‌ڵێن كاكه‌ ئۆتۆمبێلی ئاگر كوژێنه‌وه‌ ئه‌بێ زوو بڕوات....زه‌رووره‌...كه‌مێك ئه‌وه‌ستێت و ئه‌ڵێت یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی ئاگر كوژێنه‌وه‌ پاشان پاسه‌كه‌ ئینجا پاسكیله‌كه‌و ته‌واو....ئه‌ڵێن ئه‌ی نیسانه‌كه‌ كوا؟ ئه‌ڵێت هه‌ی هه‌ی هه‌ر یه‌كه‌مجار بۆی ده‌رچوو...



************************************

كاتێك سێوێك گاز ئه‌گریت كرمێكی ساقی تیایه‌ ناڕه‌ حه‌ت مه‌به‌و ئئاسایی به‌.. ئه‌زانی بۆ؟

ئه‌و كاته‌ ناڕه‌حه‌ته‌ كه‌ گازت گرتووه‌و كرمه‌كه‌ نیوه‌ی ماوه‌..ههههههههههه

********************************************

كابرایه‌ك پرسیار له‌مناڵیك ئه‌كات ئه‌ڵێت :ته‌مه‌نت چه‌نده‌؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت 13ساڵ ئه‌ویش ئه‌ڵیت من له‌ته‌مه‌نی تۆدا بووم 16_17 ساڵان بووم...

**************************************************

كابرایه‌ك له‌ ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ئه‌مرێت،،،دوای لێكۆڵێنه‌وه‌ ته‌ماشا ئه‌كه‌ن له‌ %10له‌شی سوتاوه‌ ئه‌و 90%ه‌كه‌ی هی لێدان بووه‌ ...ته‌ماشا ئه‌كه‌ن به‌بێڵ (خاكه‌ناز)كوژاندوویانه‌ته‌وه‌...

*************************************************



كابرایه‌ك به‌شۆفێرێك ئه‌ڵێت تا فڵان جیگا هه‌ردوكمان به‌چه‌ند ئه‌به‌یت؟ شۆفێره‌كه‌ ئه‌ڵێت كوا خۆتۆ هه‌رخۆت ته‌نهایت....؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت بۆ مه‌گه‌ر خۆت نایه‌یت........؟

***************************************************************

له‌ كابرایه‌ك ئه‌پرسن ئه‌ڵێن بۆچی غه‌واس به‌پشتا خۆی ئه‌خاته‌ ناو ئاو؟

ئه‌ویش ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌سنگاخۆی فڕێ بدات ئه‌كه‌وێته‌ به‌له‌مه‌كه‌وه‌،،،،،



************************************************************

نه‌خۆش: دكتۆر ئه‌وه‌نده‌ گوێم گران بووه‌ گوێم له‌ كۆكه‌ی خۆشم نیه‌....

دكتۆر : ئێ  به‌ده‌نگی به‌رز بكۆكه‌..تا گوێت لێ بێ
[/size]

سةرچاوه‌ كوردژین

65

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

[size=24][color=#333300]نوكتةى كوردى
رۆژێک کابرایه‌کی ناحاڵی ده‌یه‌وێت بچێت له‌ یه‌کێک له‌ فه‌رمانگه‌کان ببێته‌ فه‌رمانبه‌ر
کاتێک ده‌چێته‌ فه‌رمانگه‌یه‌ک و داوا به‌رزده‌کاته‌وه‌.
ئه‌وانیش پێی ده‌ڵێن باشه ئێمه‌ رازین و‌ شه‌هاده‌ بێنه‌.
کابرای ناحاڵیش بێ یه‌ک و دوو ئه‌ڵێت:
اشهد ان لا اله الا الله
و اشهد و ان محمد رسوال الله

*ماموستايه كى ريزمانى كوردى ده رس بو ته له به كانى شه رح ئه كات,
ئه لى:ئه كه ر بلييم جاران ناشرين بووم,فه رمانى رابردوه,
ئه ى ئه كه ر بليم ئيستا زور جوانم جيه؟؟
ته له به كانيش ئه لين:ماموستا دروووووويه كى زله
* نوكتة / مهندسيك بة كريكاريك دة لى رؤزانة ت جة ندة ؟ ئة ويش دة لى 25000مهندسة كة دة لى ئة ها
رؤزانة ى تؤ لة وةى من باشترة / كريكارة كة ش دة لى ئينجا من جى بكة م تؤ موستة قبة لى خوت فة و تان دوو ة !!!!!!!!

نوكتة/ كابرا ية ك رؤزى ية كة م ديتة وة مال دة لى ئافرة ت جى مان هة ية بؤ خواردن ؟ ئة ويش دة لى
كاردى ! رؤزى دووة م ديتةوة دة لى تؤ لكة مان هة ية ! رؤزى سى ية م دة لى كنكرمان هة ية ! كابراش
تورة دة بيت دة ليت ئافرة ت باشة ئة و هة موو رؤنة جوانة بؤ خة سار دة كة ى؟ ية كجا وة رة بة تيك بكة ملم بمبة بؤ ئة و دة شتة بم لة وة رينة كة ليك باشترة !!!!!
* پیاوێک خۆی ده‌ کو ژێت
تا بزانێت شێوه‌ی ئیزرا ئیل چۆنه‌

*جاريكيان كابرايه كى فيته ر سيسه ميكى كرى,, جوو له زيريا نوست....


*جاريكيان كابرايه كى كه مزه تويكلى موزى بينى,, ووتى ئه هووووووووو ديسان ئه خليسكيم!!!!!!

*به بيريزنيكيان ووت,, له م دوو شته يه كيكيان هه لبزيره,, ئه جيت بو حه ج يان شوو ئه كه يته وه,,بيريزن ووتى جه ماعه ت خو قابيله كه عبه را ناكات!!!!!!!



*جاريكيان كجيكى سودانى خه وى به لورى يه ك غه لوزه وه بينى,, جوو بو لاى شيخيك بوى باسكرد,,شيخه كه ووتى بيروزه ,,,ئه وه مالى زاوان وا به ريوه ن !!!!!

*كجيك حه زى له كوريك كردبوو له حه ريق ئيشى ئه كرد,,جوو ئاكرى به ردايه ماله وه بو ئه وه ى بيت و بيبينيت,, كه جى ئه فه نى ئه و روزه ئيجازه بوو



*جاريكيان كابرايه كى كه مزه له كه ل هاوريكانيا جوون سه فه ر بكه ن بو ده ره وه ى وولات,, له ريكاى مطار هه ر ووتى خوزكه ته له فزيونه كه م له كه ل خوم بهينايا,وهه ر دووباره ى كرده وه,, ئه وانيش ووتيان ئه رى ئه م ته له فزيونه جى بوو ئيمه ت بيى كيز كرد؟؟؟ئه ويش ووتى ئاخر جه وازه كانمان له سه ريه تى !!!!!


* كه سيك رويشت بو حه ج بلعكس ده سورايه وه كوتى من جياوازم[/size][/color]

66

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

( گه‌رپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت(ص)خۆش ده‌وێت)
1_نوێژه‌كانت به‌كۆمه‌ڵ بكه‌.
پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(نوێژی پیاو به‌كۆمه‌ڵ واته‌(به‌جه‌ماعه‌ت)بیست و پێنج جار پاداشت و خێری زیاتره‌ له‌ نوێژی ماڵه‌وه‌و بازاڕ(كه‌به‌ته‌نها بكرێت)
ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ چونكه‌ هه‌ركاتێك كه‌ده‌ست نوێژێكی جوان بگریت و ده‌رچێ‌ و بچێ‌ بۆمزگه‌وت وله‌وچونه‌ی ته‌نیا مه‌به‌ستی نوێژبێت,ئه‌واهه‌رهه‌نگاوێك كه‌ده‌ینێ‌ پله‌یه‌ك پێی به‌رزده‌بێته‌وه‌و گوناهێكی هه‌ڵده‌وه‌رێ‌.نوێژكه‌ریش كه‌ده‌ستی كرد به‌نوێژ,ئیتر فریشته‌كان هه‌ردوعاو نزای خێری بۆده‌كه‌ن و ره‌حمه‌تی لێده‌كه‌ن تاكو له‌وشوێنه‌دا بێ‌ كه‌نوێژی تیاده‌كات فریشته‌كان خۆش خۆش ده‌ڵێن خوایه‌ ڕه‌حمه‌ت بڕێژه‌ به‌سه‌ریا,خودایه‌ میهری له‌گه‌ڵ بنوێنه‌.)رواه البخاری.

2_ڕۆژانه‌ قورئان بخوێنه‌.
پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(هه‌ركه‌سێك پیتێك له‌قه‌رئان بخوێنێ‌,به‌و پیته‌چاكه‌یه‌كی بۆده‌نوسرێت,چه‌ند ووشه‌ بخوێنێت یاچه‌ندئایه‌ت وسوڕه‌ت بخوێنێ‌,له‌باتی هه‌رپیتێك له‌پیته‌كان یه‌ك چاكه‌ی بۆهه‌یه‌.پاداشتی چاكه‌ش یه‌ك به‌ده‌یه‌و بگره‌ زیاتریش.)رواه الترمذی.

3_نوێژه‌سوننه‌ته‌كان بكه‌.
پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(هه‌ربه‌نده‌یه‌كی مسوڵمان هه‌موو ڕۆژێك دوانزه‌ ركات سوننه‌ت بكات بۆ خودا جگه‌ له‌ نوێژه‌فه‌رزه‌كان,مسۆگه‌ره‌ خودای گه‌وره‌ له‌به‌هه‌شتا كۆشكێكی بۆدرووست ده‌كا)رواه مسلم.نوێژه‌سوننه‌ته‌كانیش بریتین له‌
(چوار ركات پێش نوێژی نیوه‌ڕۆ,ودووركات له‌پاشی.دووڕكات له‌پاش نوێژی مه‌غریب و دووڕكات پاش نوێژی عیشا و دووڕكات پێش نوێژی به‌یانی.)


4_رۆژانه‌(100)صه‌ڵاوات بۆپێغه‌مبه‌ریئازیز(("))  بنێره‌.
پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(نزیكترین خه‌ڵكی له‌من له‌ڕۆژی دوایی دا ئه‌وانه‌ن كه‌زۆرتر صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر لێده‌ده‌ن.)
5_به‌جێ‌ هێنانی سیله‌ی ره‌حم.
پێغه‌مبه‌ر(")ده‌فه‌رموێت(هه‌ركه‌سێك پێی خۆش بێت كه‌رزق و رۆزی زیادبكات و ته‌مه‌نی درێژبێت و شوێنه‌واری چاكه‌ی بمێنێت,ئه‌واباسیله‌ی ره‌حم به‌جێ‌ بهێنێت.)رواه البخاری

6_خۆش ویستنی دایك و باوك و گوێڕایه‌ڵییان بكه‌.
پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(ڕازی بوونی خواله‌گه‌ڵ ڕازی بوونی دایك و باوكه‌,وناڕازیی بوونی خوا له‌گه‌ڵ ناڕازی بوونی دایك و باوكه‌.) رواه الترمذی

7_سه‌ردانی نه‌خۆش بكه‌.
پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(هه‌رموسڵمانێك به‌یانی یه‌ك سه‌ردانی مسوڵمانێكی نه‌خۆش بكات,ئه‌واحه‌فتا هه‌زار فریشته‌ نزای بۆده‌كات تاشه‌و دادێت.وه‌گه‌ربه‌شه‌و سه‌ردانی بكات,حه‌فتاهه‌زار فریشته‌ نزای بۆده‌كه‌ن تاكو به‌یانی.وه‌له‌پاداشتی دا به‌رووبومی پێگه‌یشتووی به‌هه‌شتی بۆهه‌یه‌.)رواه الترمذی

8_ئامۆژگاری كردنی هاوڕێ‌ و ڕێپیشان دانی.
پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(مسوڵمان ئاوێنه‌ی برا مسوڵمانه‌كه‌یه‌تی,گه‌رعه‌یبێكی لێی بینی بابۆی چاك بكاته‌وه‌.)

9_خۆدوورگرتن له‌قسه‌و جنێوی ناشیرن.
پێغه‌مبه‌ری خودا(ص)ده‌فه‌رموێت(خواڕقی ده‌بێته‌وه‌ له‌كه‌سی جوێنده‌رو زمان پیس.)رواه الگبرانی.

10_رێز له‌به‌ساڵا چووان بگره‌.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی به‌گه‌وره‌گرتنی خودا,ڕێزگرتنه‌ له‌ موسڵمانی سه‌رسپی و به‌ساڵاچوو.)رواه ابوداود




11_ڕقی خۆت بخۆره‌وه‌و توڕه‌ مه‌به‌.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(ئه‌وكه‌سه‌ی بتوانێت رقی خۆی به‌یه‌كێك بڕێژێت به‌ڵام ڕقه‌كه‌ی خۆی بخواته‌وه‌و پێی نه‌ڕێژێت,ئه‌واله‌رۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ ده‌ستی ڕێزی لێ‌ ده‌نێ‌ و بانگی ده‌كاو ده‌یكات به‌سه‌رپشك كه‌به‌ئاره‌زووی خۆی له‌حۆری و په‌رییه‌كانی به‌هه‌شت هه‌ڵبژێرێت.)رواه الترمذی

12_هاوڕێیه‌تی كه‌سانی باش بكه‌.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(نموونه‌ی هاوڕێی باش و خراپ وه‌كو عه‌ترفرۆش و ئاسنگروان.گه‌ربچیته‌ نێو دوكانی عه‌ترفرۆش یان به‌شت ده‌دا یان به‌پاره‌ لێی ده‌كڕی یا هیچ نه‌بێت بۆنی خۆشت ده‌ست ده‌كه‌وێت.به‌ڵام گه‌ربپیته‌ دوكانی ئاسنگه‌ر,یان جلت ده‌سوتێ‌ یان بۆنی ناخۆش ده‌كه‌یت و دووكه‌ڵاوی ده‌بیت یا به‌هۆی ته‌قه‌و ڕه‌قه‌وه‌ سه‌رت دێشێ‌.)رواه البخاری

13_ هاوكاری خه‌ڵك بكه‌و یارمه‌تی یان بده‌.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(خۆشه‌ویست ترین كه‌س لای خوا ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌قازانجی بۆخه‌ڵك زۆرتربێت.وه‌خۆشه‌ویست ترین كرده‌وه‌ش لای خوا دڵخۆش كردنی عه‌بدو به‌نده‌كانی خوای گه‌وره‌یه‌.)رواه الطبرانی

14_نه‌زه‌رمه‌كه‌.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(ئاگری دۆزه‌خ حه‌رام كراوه‌ له‌سه‌چاوێك كه‌خۆی پاراستووه‌ له‌ وشتانه‌ی كه‌خوا حه‌رامی كردووه‌.)


15_ئازارو ناخۆشی له‌سه‌رخه‌ڵك لابده‌.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(هه‌ركه‌سێك په‌ژاره‌یه‌ك له‌په‌ژاره‌و ناخۆشییه‌كانی دونیا له‌سه‌رباوه‌ڕدارێك لابدات,ئه‌واخوداپه‌ژاره‌و ناخۆشییه‌ك له‌ناخۆشییه‌كانی قیامه‌تی له‌سه‌ر لاده‌دات.وه‌هه‌ركه‌سێك له‌سه‌رقه‌رزارێك ئه‌ركی سووك بكات,خوداله‌دنیاو دواڕۆژ ئه‌ركی سووك ده‌كات.)رواه المسلم


16_ئه‌مانه‌ت بپارێزه‌.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(ئه‌مانه‌ت دانه‌وه‌ به‌جوانی رۆزی دێنێت بۆمرۆڤ.وه‌خیانه‌تكاری هه‌ژاری دێنیته‌ سه‌ر مرۆڤ.)رواه الدلیمی

17_ ڕاستگۆبه‌و درۆمه‌كه‌.
پێغه‌به‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(پێویسته‌ له‌سه‌رتان راستگۆبن,به‌ڕاستی راستگۆیی مرۆڤ رێنوینی ده‌كات بۆچاكه‌.چاكه‌ش مرۆڤ رێنوینی ده‌كات بۆبه‌هه‌شت.به‌رده‌وام پیاو هه‌یه‌ به‌دوای راستگۆیی داده‌گه‌ڕێت وهه‌تالای خوا به‌ راستگۆ تۆمار ده‌كرێت.خۆتان بپارێزن له‌درۆ.چونكه‌ درۆ مرۆڤ به‌ره‌و كاری خراپه‌ ده‌بات.خراپه‌ش مرۆڤ به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌بات.به‌رده‌وام پیاوهه‌یه‌ درۆ ده‌كات وبه‌دوای درۆداده‌گه‌ڕێت,تاكو لای خوای گه‌وره‌ به‌درۆزن تۆمارده‌كرێت.)رواه البخاری

18_خێرو چاكه‌ ئه‌نجام بده‌.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(هه‌موو جومگه‌و ئێسقانێكی مرۆڤ خێرێكی له‌سه‌ره‌.هه‌ر رۆژێك كه‌خۆری تێدا هه‌ڵدێت,نێوان دووكه‌س(كه‌ناكۆكییان هه‌یه‌)ئاشت بكه‌یته‌وه‌ خێرێكه‌.و یارمه‌تی مرۆڤ بده‌یت تاكو سواری وه‌ڵاغه‌كه‌ی ببێت خێرێكه‌.یان باره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ باربكه‌یت خێرێكه‌.قسه‌ی خۆش خێرێكه‌.وهه‌رهه‌نگاوێك ده‌یهاوێژی بۆنوێژ خێرێكه‌و لابردنی ئه‌و شتانه‌ی زیان به‌خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نن له‌سه‌ر ڕێگه‌ خێرێكه‌.)رواه مسلم

19 _سوپاس گوزاربه‌ له‌خۆشی و ئارام گربه‌ له‌سه‌رناخۆشی.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(من سه‌رم سوڕماوه‌ له‌بارودۆخی بڕوادار.گشت كاره‌كانی ئه‌وبڕواداره‌باشن له‌ده‌رئه‌نجام دا.ئه‌گه‌رخۆشییه‌كی پێگه‌یشت و سوپاسی خودای كرد له‌سه‌ر خۆشی یه‌كه‌,خێرێكه‌بۆئه‌و.وه‌ئه‌گه‌رناخۆشییه‌كی پێگه‌یشت و ئارامی له‌سه‌ر گرت,ئه‌واخێرێكه‌ بۆی. )رواه مسلم

20_هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی پێغه‌مبه‌ر((ص))به‌چاكی زانیوه‌,به‌چاكی بزانه‌و ئه‌نجامی بده‌.هه‌موو ئه‌وشتانه‌شی به‌خراپی زانیوه‌ به‌خراپی بزانه‌و ئه‌نجامی مه‌ده‌.سڵاوی خواتان لێبێت هاوڕێیان.
ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ خاڵه‌ که‌له‌لایه‌ن برایه‌کی خۆشه‌ویستم داڕێژراوه‌ بۆ زۆر کردنی چاکه‌کانمان و خۆشه‌ویست بوونمان لای په‌روه‌ردگارو ته‌نانه‌ خه‌ڵکیش.هیوادارم لێی سوود مه‌ند بن.



سةرچاوه‌.مه‌كۆكانی وێب كورد

67

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

[size=24]له‌كابرایه‌ك ده‌پرسن چه‌ند مندالت هه‌یه‌ ؟

كابرا ( 4 ) په‌نجه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵیت: سێ .

پێده‌كه‌نن و ده‌ڵێن ئه‌ی بابه‌ خۆ ئه‌وه‌ چوار په‌نجه‌یه‌.

كابرا په‌نجه‌ یچووكه‌كه‌ی داده‌گرێ و ده‌ڵێت : ئه‌مه‌ منداڵی دراوسێكه‌مانه‌ به‌ڵام دایم له‌ماڵی ئێمه‌یه‌ .

**************************************************************************
حەپۆل ده‌چیته‌ دكتۆر: دكتۆر دوای فه‌حس كردن شروبی بۆ ده‌نووسی ده‌ڵێ ئه‌م شروبه‌ جوان بشه‌قێنه‌ ئه‌نجا بیخۆوه‌,
رۆژێك ژنه‌كه‌ی ده‌چیته‌ ژووری ده‌بینیت حەپۆل‌ ته‌قله‌ی لێ ده‌دا ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێ ئه‌وه‌ چیه‌ ؟؟
حەپۆلیش ده‌ڵیت ده‌رمانه‌كه‌م خوارده‌وه‌ له‌بیرم كرد بیشه‌قێنم

***************************************************************************************
قوتابییه‌ك ده‌پرسێت له‌مامۆستای ئینگلیزی ده‌ڵێت مامۆستا ئه‌وه‌ ( مه‌ملی مه‌مانی مه‌مۆ ) به‌ئینگلیزی مانای چییه‌ ؟

مامۆستا كه‌ش ده‌ڵێت : وه‌ڵا كورم تۆ بیكه‌ به‌كوردی منیش ده‌یكه‌م به‌ئینگلزی بۆت

****************************************************************************************
سێ کچی جوانی کولیه‌ی شه‌ریعه‌ سواری ته‌کسییه‌ک ئه‌بن.. به‌ سایه‌قه‌که‌ ئه‌ڵێن زه‌حمه‌ت نه‌بێ شریتی عه‌بدالعزیز وه‌یسیت پێیه‌؟

*********************************************************************************************
لە ئەحۆل ئەپرسن: چ کاسبییەکت ئەکرد وا ئیفلاست کرد؟ ئەڵێ: میزەڵانم ئەفرۆشت بە شەرتی چەقۆ

*********************************************************************************************
حەپۆل ئه‌ڵێت زمانی کوردی و ئینگلیزی زۆر له‌ یه‌ک نزیکن.ئه‌وان به‌ یه‌ک ده‌ڵێن وان ، ئێمه‌ش به‌ دوو ئه‌ڵین دوو وان.

******************************************************************************************
شێتێک له‌ دوکانی ده‌لاکێکا ئه‌بێت و له‌ کابرا ئه‌پرسێ؛ خاڵه‌.. تۆ چه‌ند ژنت هه‌یه‌؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ؛ وه‌ڵا دوان..
شێته‌که‌ ئه‌ڵێ؛ ده‌ مادام وایه‌ پیاوبه‌ و یه‌کێکیانم به‌رێ.

******************************************************************************************




         ســــــــه ر چـــــاوه // كوردژين[/size]

[size=16]قوڵترین خاڵ له‌نێو ده‌‌ریاکاندا خاڵی ___ که‌قوڵاییه‌که‌ی 11033 مه‌تره‌ له ئۆقیانوسی ئارام.
((ماريانا))يه ده‌ریایه؟چاوی په‌پوله‌ چه‌ند عه‌ده‌سه‌ی تێدایه‌ ؟17 عه‌ده‌سه‌
ئایا ئه‌زانی كه كوله توانای ڕێكردنی هه‌یه‌ هه‌تاكو هه‌ردوو قاچی له جه‌سته‌ی ئه‌بێته‌وه؟
ئایا ئه‌زانی كه كوله 900 دانه ماسولكه‌ی هه‌یه؟.نزیكه‌ی 200 دانه‌ی له ماسولكه‌كانی مرۆڤ زیاتره
ئایا ئه‌زانی كه كرم نزیكی 2000 دانه ماسولكه‌ی هه‌یه‌؟
ئایا ئه‌زانی كه ژماره‌ی جمگه‌كانی ملی زه‌ڕافه‌ یه‌كسانه له‌گه‌ڵ جمگه‌كانی ملی مرۆڤ؟
ئایا ئه‌زانی كه خێراترین و وریاترین گیانه‌وه‌ر بۆ بیستن گوێ‌ درێژو گورگه‌
ئایا ئه‌زانی كه دڵی مێشووله له یه‌ک ده‌قیقه 1000 جار ته‌پ لێ ئه‌دا؟
ئایا ئه‌زانی كه مێشووله نزیک 47 دانه ددانی هه‌یه؟
ئایا ئه‌زانی كه مێشووله له درێژایی ته‌مه‌نی زیاتر له 500 دانه گرا دائه‌كات؟
ئایا ئه‌زانی كه له وڵاتی به‌رازیل هندێک جاڵ‌جاڵۆكه هه‌ن كێشانه‌ی نزیكی 85 گرامه؟‌
ئایا ئه‌زانی كه ‌كاتێ هه‌نگ به مرۆڤه‌وه ئه‌دات له‌ هه‌مان كات خۆی گیانی له ده‌س ئه‌دات؟
ئایا ئه‌زانی كه شاژنی هه‌نگ ته‌نها كاتێ گراكه‌ی به‌جێ ئه‌هێڵێ كه سه‌ركرده‌یی هه‌نگه‌كانی تر بكات له‌كاتی ڕۆیشتن بۆ جێگایه‌ک؟
ئایا ئه‌زانی كه شاژنی هه‌نگ هه‌مو ڕۆژێک نزیک3000 گرا دائه‌كات؟
ئایا ئه‌زانی كه ئه‌گه‌ر قرژاڵ له‌ ناو سندوقێكی به‌ستراو داینێیت ته‌مه‌نی درێژتر ئه‌بێت تا سندوقێكی به‌ره‌ڵا؟
ئایا ئه‌زانی كه حوشتر له زمانی عه‌ره‌بیدا نزیک 1000 دانه ناوی جۆراو جۆری هه‌یه‌؟
ئایا ئه‌زانی كه‌ زمانی مرۆڤ 12000 دڵۆپه‌ی هه‌ستی تامكردنی له‌سه‌ره‌؟به‌ ناوه‌ڕاستی زمان هه‌ست به تامی هیچ خواردنێک ناكات، به هه‌ردوو لای زمان هه‌ست به تام خواردنی ترش ده‌كات، وه به كۆتایی زمان هه‌ست به تامی خواردی تاڵ ده‌كات.
ئایا ئه‌زانی كه هه‌مو مرۆڤێک سه‌ر په‌نجه‌ی جیاوازه له مرۆڤێكی تر؟.وه‌ هه‌رگیز دوو مرۆڤ په‌یدا نابێت كه سه‌ر په‌نجه‌یان له‌ ڕه‌نگی یه‌ک بێت
ئایا ئه‌زانی كه مرۆڤ ته‌نها3 تا7 ده‌قیقه ئه‌توانێ بێ هه‌ناسه‌دان بمێنێته‌وه؟وه ئه‌گه‌ر له‌و ژماره‌یه تێپه‌ڕی كرد ئه‌بێت كه‌سێكی تر له‌ هه‌مان كات فوو بكات به‌ ده‌میا و رزگاری كات له‌ مردن.
ئایا ئه‌زانی كه له‌ كاتی پێكه‌نین 16 له ماسولكه‌كانت ئه‌جوڵێته‌وه؟
ئایا ئه‌زانی كه ملی مرۆڤ پێكهاتوه له حه‌وت جمگه؟
ئایا ئه‌زانی كه ژماره‌ی ئیسقانی پێی مرۆڤ 32 ئیسقانه؟
ئایا ئه‌زانی كه بژانگی چاوی مرۆڤ ناگاته 150 ڕۆژ نوێ ئه‌بێته‌وه؟
ئایا ئه‌زانی كه ڤیتامین  A یاری ده‌ره بۆ چاو به‌هێز كردن و ڕزگار بوونه له ده‌ست شه‌و كوێری؟   
ئایا ئه‌زانی كه جه‌سته‌ی مرۆڤ ته‌نها 6 لتر خوێنی تێدایه؟
ئایا ئه‌زانی كه ئیسقانی كه‌له‌سه‌ری مرۆڤ پێكهاتوه له 22 ئیسقان؟
ئایا ئه‌زانی كه مێشكی مرۆڤ 12 ملیۆن (خه‌لایه‌ی) تێدایه؟
ئایا ئه‌زانی كه هندێك له (خه‌لایه‌كانی) جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌نده بچوكه ئه‌گه‌ر بێتو 200،0000 دانه‌ی كۆ بكه‌یته‌وه به‌ قه‌ده‌ر نوكی ده‌رزیه‌ك نابێت؟
ئایا ئه‌زانی كه تاڵگی مرۆڤ قه‌برستانی خوێنه؟
ئایا ئه‌زانی كه هێزو توانای پیاو له ته‌مه‌نی 65 ساڵی یه‌كسانه له‌گه‌ڵ هێزو توانای ئافره‌تێ كه‌ ته‌مه‌نی25 ساڵ بێت؟
ئایا ئه‌زانی كه‌ یه‌كه‌م شتێک مرۆڤ له به‌ینی ئه‌دا له كاتی سه‌ره‌مه‌رگدا هه‌ستی (بیستنه)‌؟
ئایا ئه‌زانی كه له جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان چوار خوێنی جۆراوجۆر هه‌یه‌؟ وه‌كو (A) (B) (AB) (O)
وه ته‌نها جۆرێک له‌م خوێنانه كه‌ ده‌توانێت تێكڵاو ببێت و بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ جۆره‌كه (AB)یه.
ئایا ئه‌زانی كه ماسولكه‌كانی‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ پێكهاتوه له 639 ماسولكه‌ی جۆراوجۆر؟
ئایا ئه‌زانی كه دڵی مرۆڤ له یه‌ک ده‌قیقه‌ نزیك 70 جار وه له‌ یه‌ک ساڵ 40 ملیۆن جار ته‌پ لێ‌ئه‌دا؟
ئایا ئه‌زانی كه مرۆڤ له یه‌ک‌ ده‌قیقه‌ 15 تا 18 جار هه‌ناسه ئه‌دا؟
وه‌ كاتێک مرۆڤ نه‌‌خۆشه یان گه‌رمایی له‌شی به‌رز ئه‌بێته‌وه زیاد ئه‌بێت بۆ نزدیک 30 جار هه‌ناسه‌دان.
ئایا ئه‌زانی كه هه‌مو مرۆڤێک له یه‌ک ڕۆژدا 25 تا 100 دانه تاڵ مووی سه‌ری ئه‌وه‌رێت؟وه ئه‌و مرۆڤه‌ی كه باری ده‌روونی و ته‌نده‌روستی باش بێت له‌ هه‌مان ڕۆژ هه‌موو ئه‌م مووانه ئه‌هێنێته‌وه جێ
.ئای ئه‌زانی كه ته‌مه‌نی مووی مرۆڤ له دوو ساڵ تێناپه‌ڕێت ئه‌وه‌رێت؟
ئایا ئه‌زانی كه‌ مووی مرۆڤ ئه‌توانێت تا 12 میلیمتر به‌رز ببێت‌و بڕوێت له یه‌ك مانگدا؟
.وه‌ له ‌كاتی گه‌رماو ڕۆژانی هاوین ئه‌و هێزه‌ی به‌رز بوونی نامێنێت كه له‌ زستانا هه‌یه‌تی
ئایا ئه‌زانی كه له ‌گیانه‌وه‌ران ته‌نها مرۆڤه له‌سه‌ی پشتی ئه‌خه‌وێت؟
ئایا ئه‌زانی كه مرۆڤ ناسكترین گیانه‌وه‌ری سه‌ر زه‌وی‌یه‌ به‌رابه‌ر ئێش و ئازار؟
ئایا ئه‌زانی كه چاوی ڕاستی مرۆڤ باشتر ئه‌بینێت تا چاوی چه‌پی؟
ئایا ئه‌زانی كه مرۆڤ له یه‌ك ده‌قیقه نزدیك 25 جار چاوی ئه‌پرتێنێت؟
ئایا ئه‌زانه كه مرۆڤ كاتی خه‌وتن له شه‌وێكدا نزیك 40 جار ئه‌جوڵێته‌وه به‌لای چه‌پو ڕاستی خۆیدا؟
.وه كاتێک كه مرۆڤ ناساغه‌و باری ده‌روونی ته‌واو نیه زیاد ئه‌بێت بۆ 70 جار جوڵانه‌وه‌
ئایا ئه‌زانی كه خۆر 1،000000 یه‌ک ملیۆن جار له زه‌وی گه‌وره‌تره؟
ئایا ئه‌زانی كه خۆر 300،000 هه‌زار جار له زه‌وی قورستره؟
ئایا ئه‌زانی كه خێرایی خولیای زه‌وی به‌ده‌وری خۆردا 30 كیلۆمتر له چركه‌یه‌كدا بۆ 40 كیلۆمتر له‌چركه‌یه‌‌كدا ده‌گۆڕێ؟
.وه گۆڕانی خێرایی‌یه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ‌سه‌ر دووری و نزیكی له‌خۆره‌وه‌
ئایا ئه‌زانی كه سوڕانه‌وه‌ی خۆر به‌ده‌وری خۆیدا 25 ڕۆژ ئه‌‌خایه‌نێت؟
ئایا ئه‌‌زانی كه دووری نێوان خۆرو زه‌وی نزدیک 150،000000 ملیۆن كیلۆ متره؟
ئایا ئه‌زانی كه زه‌وی 5976 كیلۆگرام قورسه؟.به‌ڵام ئه‌بێت له‌ ته‌نیشت ئه‌و ژماره‌یه‌وه‌ 21 سفر دانێی
ئایا ئه‌زانی كه ژماره‌ی ئیسقانی پێی مرۆڤ 32 ئیسقانه؟
ئایا ئه‌زانی كه كۆمه‌ڵه‌ی خۆر سه‌ر به‌ كاكێشانه ‌وه تیره‌ی كاكێشانیش نزدیكه‌ی 100،000 هه‌زار ساڵ
ڕووناكیه‌؟
ئایا ئه‌زانی كه خێرایی ڕووناكی كاكێشان 300،000 هه‌زار كیلۆمتره له چركه‌یه‌كدا؟
واته‌ هه‌زار ساڵ ڕووناكی ڕێ بكات به‌خێرایی 300،000 هه‌زار كیلۆمتر له چركه‌یه‌كدا ئه‌وا ده‌كاته
.نزیكه‌ی تیره‌ی كاكێشان
ئایا ئه‌زانی ئه‌ستێره‌ی (بلۆنۆ) دوورترین ئه‌ستێره‌یه له خۆره‌وه؟
ئایا ئه‌زانی كه سوڕانه‌وه‌ی (بلۆنۆ) به‌ده‌وری خۆردا 283 ساڵ ئه‌خایه‌نێت؟
ئایا ئه‌زانی كه خێرایی خولیای زه‌وی به‌ ده‌وری خۆردا یه‌كسانه به خێرایی ده‌رچونی فیشه‌كێک له تفه‌نگ به هه‌ش به‌رابه‌ر؟
ئایا ئه‌زانی كه ئه‌و ئه‌ڵقانه‌ی كه به‌ ده‌وری ئه‌ستێره‌ی (زوحه‌ڵ) كێشراوه درێژی 80500 كیلۆ متره؟
ئایا ئه‌زانی كه تیشكی خۆر له ناو ده‌ریا له 400 متر زیاتر نابڕێت؟
ئایا ئه‌زانی كه سه‌فینه‌ گه‌ردوونیه‌كان‌ له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زه‌وی ئه‌وه‌نده به‌ خێراییدێنه‌ خوارێ پله‌ی گه‌رمیان ئه‌گاته 6000 هه‌زار پله؟
ئایا ئه‌زانی كه گه‌رمی سه‌ر خۆر 6000 پله‌یه‌؟
ئایه ده‌زانى؟ له‌ 25% تا 30% له‌ دانیشتوانى جیهان ده‌پژمن نه‌وه‌ك له‌به‌ر تۆزوو غوبار بێت , به‌ڵكو ئه‌م پژمینه‌ له‌ ده‌رنجامى به‌ركه‌وتنى له‌ناكاوه‌ به‌ ڕووناكى ؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ ئه‌گه‌ر یه‌ك دانه‌ مێروله‌ بچێته‌ ناو گوێى فیل ده‌بێته‌ هۆى مردنى فیله‌كه‌ ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ ئه‌سپ به‌بڕینى كلكى یا دزه‌كردنى ئاو بۆ ناو گوێى ده‌مرێ ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ له‌ مه‌مله‌كه‌تى مێروله‌ مێ ینه‌كان گورج وگۆڵ و ده‌ستى كارن ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ مێروو له‌كان به‌هۆى بۆنه‌وه‌ یه‌كتر ده‌ناسنه‌وه‌ ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ مێشه‌ ره‌شكه‌ له‌ ماوه‌ى یه‌ك چركه‌دا نزیكه‌ى (32) جار باڵه‌كانى ده‌جولێنێ ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ ته‌مه‌نى مه‌یموون له‌ بارى ئاساییدا له‌ (30) ساڵ تێپه‌ر ناكات ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ كوللۆ(كلۆ) نۆ سه‌د (900) ماسولكه‌ى سه‌ربه‌خۆى هه‌یه‌ , كه‌ نزیكه‌ى (200) ماسولكه‌ ى زیاتره‌ له‌ مرۆڤ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ مرۆڤ كه‌متر له‌ (700) ماسولكه‌ى هه‌یه‌ , كه‌چى هه‌ندێ له‌ كرمه‌كان زیاتر له‌ (4000) ماسولكه‌ى سه‌ربه‌ خۆیان هه‌یه‌ ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ ته‌نكییه‌كانى فرۆكه‌ى (البوینغ 747) جێگه‌ى زیاتر له‌ (227) هه‌زار لتر له‌ سووته‌مه‌نیه‌كه‌ى ده‌بێته‌وه‌ ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ تۆڕى چاو نزیكه‌ى (135) ملیۆن خانه‌ى هه‌سته‌وه‌ر له‌ خۆى ده‌گرێت كه‌ كاریان وه‌رگرتن و جیا كردنه‌وه‌ى ڕه‌نگه‌كانه‌ ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ یه‌كه‌مین بیرى نه‌وت هه‌ڵكه‌نرا له‌ جیهان له‌ ساڵى (1859) م له‌ وولایه‌تى (بنسفانیا) بوو له‌ ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ له‌ ناو مێشكى ئاده‌میزاد دا (12) ملیۆن خانه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ست به‌ سه‌ر كاره‌كانى - ماسولكه‌كان و ئه‌عساب وئه‌ندامه‌ جۆربه‌جۆره‌كانى تره‌وه‌ ده‌گرێت ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ سه‌وزه‌ میوه‌جات ترسناكى له‌ تووش بوونى نه‌خۆشى دڵ و شێر په‌نجه‌ و به‌ تایبه‌تیش شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ دارى فلین (ته‌په‌ دۆر) پێویستى به‌ ده‌ (10) ساڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یه‌ك ته‌به‌قه‌ فلین دروست بكا ؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟ زیاتر له‌ 800 ملیۆن كه‌س له‌ دانیشتوانى سه‌رزه‌وى روبه‌روى به‌د خۆراكى بونه‌ته‌وه‌؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟هه‌موو سالێك زیاتر له‌ (100000)مناڵى توش بوو به‌ شێواوى مێشك به‌ شێوه‌یه‌كى زگماك له‌دایك ده‌بن ئه‌مه‌ش به‌ هۆى كه‌مى (یود)له‌ خواردنى دایكه‌كانیان له‌كاتى سك پرى یا له‌ پێش سك پریدا.
*ئایه‌ ده‌زانى ؟هه‌موو سالێك زیاتر له‌ (250000) مناڵى تووش بوو به‌كوێرى زگماك له‌ دایك ده‌بن له‌ ده‌رئه‌نجامى كه‌مى ڤیتامین (ڕ)؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟ له‌(60%)ى ئافره‌تانى وڵاتانى جیهانى سێیه‌م به‌ شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ خه‌ریكى كارى جوتیارین؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟ نزیكه‌ى نیو ملیۆن ئافره‌ت هه‌موو سالێك ده‌مرن به‌هۆى ئه‌و بێ هێزیه‌ى كه‌توشى ده‌بن له‌كاتى سك پرى و مناڵ بوندا, واش دانراوه‌ هۆكه‌ى بۆ به‌دخۆراكى وبرسیه‌تى ده‌گه‌رێته‌وه‌؟
*ئایه‌ ده‌زانى؟ ژیانى(2.5) ملیاركه‌س له‌ وڵاتانى دووا كه‌وتوو (دول النامیه‌) به‌ستراوه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌ر جۆتیارى؟
*ئایه‌ ده‌زانى؟ له‌(70%) ى ئاوى شیرینى واته‌ ئاوى خواردنه‌وه‌ به‌كاردێت بۆ ئاودانى به‌روبوومه‌كان له‌ جیهاندا؟
* ئایه‌ ده‌زانى؟ درێژترین رٍووبار له‌ جیهاندا رٍووبارى(نیل)ه‌ كه‌ درێژیه‌كه‌ى ده‌گاته‌(40157)میل و له‌دواى ئه‌و ڕووبارى(ئه‌مازۆن)دێت و ڕووبارى (میسیسبى) به‌ پله‌ى سێیه‌م دێت؟
*ئایه‌ ده‌زانى؟ گه‌وره‌ترین ئۆقیانۆس له‌ جیهاندا ئۆقیانۆسى (هادى) یه‌ كه‌ ڕوبه‌ره‌كه‌ى ده‌گاته‌ (64) ملیۆن میل و وه‌ قوڵترین شوێن تیایدا ده‌گاته‌(36251) پێ؟
*ئایه‌ ده‌زانى؟ داهێنه‌رى ئامێرى ژمێریارى(حاسبه‌) بلیز باسكالى فه‌ره‌نسى بوو له‌ ساڵى 1785 ز دا؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟ كۆنترین پرد له‌ جیهاندا مێژوووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (850) ساڵ پێش زایین, كه‌ ده‌كه‌وێته‌ توركیا كه‌ بریتىیه‌ له‌ پردێكى به‌ردینى و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕووبارى (میلس) له‌ توركیا؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟ گیاندارى (زه‌ڕافه‌) له‌به‌ر درێژى ملى له‌رۆژێكدا ته‌نها (9) خوله‌ك ده‌خه‌وێت,به‌ڵام ئه‌م خه‌وتنه‌ له‌سه‌ر یه‌ك نىیه‌ به‌ڵكو به‌ سێ جاره‌ و هه‌رجاره‌ى سێ خوله‌ك ده‌خه‌وێت؟
* ئایه‌ ده‌زانى؟ له‌شى ئاده‌میزاد له‌ (206) پارچه‌ ئێسك پێكهاتووه‌؟
* ئایه‌ ده‌زانى؟ ژماره‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى تووشى ڤایرۆسى( ئایدز) بوون له‌ ساڵى 2005 (پێنج ملیۆن ) كه‌س بوون؟
*ئایه‌ ده‌زانى؟ڕێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تووشى ڤایرۆسى (ئایدز) بوونه‌ له ‌وڵاتانى دوواكه‌وتوو ده‌گاته‌ (95%)؟
* ئایاده‌زانى ؟ له‌ ساڵى( 2010) دا زیاتر له‌ 18 ملیۆن مناڵ كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان یان‌ دایك یان باوك یاخود هه‌ردووكیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن به‌ هۆى نه‌خۆشى (ئایدز)ه‌وه‌ له‌ووڵاتانى ئه‌فریقیاى باشوورو بیابانى گه‌وره‌ ؟
* ئایه‌ ده‌زانى ؟ ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تى مرۆیى هه‌بوو له‌ ساڵى 2004 له‌ جیهاندا (دوو ملیۆن ) كه‌س بوون؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟په‌نابه‌ران یه‌كێ له‌ زۆرترین ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ن كه‌ ڕووبه‌ڕوى برسیێتى ئه‌بنه‌وه‌ هه‌روك نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ژماره‌ى تێكڕاى په‌نابه‌ران له‌ جیهاندا ده‌گاته‌ (9)ملیۆن په‌نابه‌ر؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ یه‌كه‌م رێگاىخیرا(اوتوستراد) له‌ جیهاندا كرایه‌وه‌ بۆ ئۆتۆمبێل له‌سالى 1921 ز بوو كه‌ له‌ناوچه‌ى دارستانى سه‌وزبوو له‌ نزیك برلین؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟داهێنه‌رى ته‌له‌فزیون (فیلوفارنسورت)له‌و كاته‌ى ته‌له‌فزیونى داهێنا له‌ساڵی1927 ز ته‌مه‌نى له‌(20)ساڵ تێپه‌رى نه‌ده‌كرد؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟درێژترین پردى هه‌ڵواسراو له‌ جیهاندا له‌ ئینگلته‌رایه‌ كه‌درێژییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ (1410)مه‌ترچوارگۆشه‌ و ده‌كه‌وێته‌سه‌ر رووبارى (همبر)؟
ئایه‌ده‌زانى؟ گه‌وره‌ترین پارچه‌زێڕ له‌ جیهاندا ده‌كه‌وێته‌ وڵاتى یابان كه‌له‌ سه‌رشێوه‌ى فرۆكه‌یه‌؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟گه‌وره‌ترین وزۆرترین كانه‌ بوركانه‌كان له‌ جیهاند ده‌كه‌وێته‌ ئه‌نده‌نوسیا؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟زمانى(الامهدبه‌)جۆره ‌زمانێكى ئه‌ثیوبیه‌ كه‌ له‌ (267)پیت پێك دێت؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟له‌ جه‌زیره‌ى (دومنیكا) ئافره‌تان به‌جۆره‌ زمانێكى جیاواز له‌ پیاوان قسه‌ ده‌كه‌ن؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟چیاكان له‌ قوڵایى ده‌ریاكان به‌رزترن وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر زه‌وین؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ ژماره‌ى زمانه‌ جۆراو جۆره‌كانى جیهان پیك هاتووه‌ له‌(4324)جۆره‌ زمان له‌وانه‌ (160 )جۆریان له‌ ئه‌وروپا قسه‌یان پێده‌كرێت؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ ده‌ریای قه‌زوین بریتىیه‌ له‌ ده‌ریاچه‌یه‌ك به‌ڵام له‌به‌ر سوێرى ئاوه‌كه‌ى ئه‌م ناوه‌ى (ده‌ریا) ى خراوه‌ته‌ پاڵ؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ له‌ جیهاندا ده‌ریاچه‌ى (قه‌زوین)ه‌ كه‌ روبه‌ره‌كه‌ى ده‌گاته‌ (440)
هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟گه‌وره‌ترین بوركان له‌جیهاندا ده‌كه‌وێته‌ (تنزانیا)كه‌ به‌رزیه‌كه‌ى ده‌گاته‌ (5895)مه‌تر؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟دارسنۆبه‌ر به ‌زۆرترین رێژه ‌دێت له‌ به‌رامبه‌ر جۆره ‌داره‌كانى تر به‌ جۆرێك رێژه‌ى دار سنۆبه‌ر ده‌گاته‌ 19%
--ئایه‌ ده‌زانى؟ ووشه‌ى (تایلاند)به‌ماناى خاكى ئازادكراوه‌كان دێت؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟دۆزه‌ره‌وه‌ى زانستى ئه‌ستێره‌ ناسى (گالیلۆ)بوو؟
-ئایه‌ ده‌زانى ؟(خۆر) نزیكترین ئه‌ستێره‌یه‌ بۆ زه‌وى؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟دانیشتوانى گۆى زه‌وى هه‌موو (250)ساڵێك رێژه‌ى دوو به‌رامبه‌رى خۆى ده‌بێته‌وه‌؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟(لیۆن)به‌ناوبانگترین شارى فه‌ره‌نسىیه‌ بۆ دروست كردنى ئاسن؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ هه‌موو سالێك گۆى زه‌وى نزیكه‌ى (20) بۆمه‌له‌رزه‌ى كاولكار به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ (26) ده‌وڵه‌ت له‌ جیهاندا هیچ كه‌نارێكى ئاویان نییه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان؟
- ئایه‌ ده‌زانى؟ قولترین شوێن له‌ ئۆقیانۆسى (هادى) ده‌گاته‌(9400)مه‌تر؟
. ئایه‌ ده‌زانی كۆنترین كۆشك له‌ جیهاندا ده‌كه‌وێته‌ ولاتى یه‌مه‌ن ئه‌م كۆشكه‌ش ناوى كۆشكى (غمدان)ه‌ ورۆبه‌ره‌كه‌شى ده‌گاته‌100متر؟
1 ئایه ‌ده‌زانى؟مرۆڤ له‌ كاتى قسه‌ كردندا (44)ماسولكه‌ به‌كاردێنێ؟
2 ئایه‌ ده‌زانى؟مرۆڤ له‌ كاتى تووره‌ بووندا(23)ماسولكه‌ به‌كاردێنێ ؟
3 ئایه ده‌زانى؟له‌ كاتى نووستنى مرۆڤدا(357)ماسولكه‌ پشووده‌ده‌ن؟
4 ئایه‌ ده‌زانى؟درێژترین سفره‌ى نان خواردن له‌ ئیسپانیا له‌ ساڵى 1986رازانرایه‌وه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ى 2400مه‌تر بوو,نزیكه‌ى(60000)كه‌سیش به‌ ده‌وورى كۆبونه‌وه‌؟
5 ئایه ده‌زانى؟له‌ داب ونه‌ریتى دانیشتووانى به‌رزاییه‌كانى (تبت)له‌ وڵاتى چین بۆ به‌خێرهاتنى مێوانه‌كان زمانیان لێ ده‌ردێنن؟
6 ئایه ده‌زانى؟ئافره‌تێكى ئیتالىپێش ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى بگاته‌ 40 سالى(52) مندالى بوو له‌وانه‌(14)یان دووانه‌ وسیانه‌و چوارینه‌ بوون؟
7  ئایه‌ ده‌زانى؟ (الشنتو) ناوى جۆره‌ دینێكى ژاپۆنیه‌ به‌ ماناى ئه‌وه‌ دێت(رێگا به‌ره‌و خواوه‌نده‌كان)؟
8  ئایه ده‌زانى؟ فه‌یله‌سوفى به‌ناوبانگى یۆنانى ئه‌رستۆ مامۆستاى تایبه‌تى ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌قدۆنى بووه‌؟
9  ئایه‌ ده‌زانى؟درێژترین(سمێل)له‌ جیهاندا درێژییه‌كه‌ى (259)سنتم كه‌ هى پیاوێكى هیندیه ‌له‌ شارى هیندوراس, كه‌ درێژى پیاوه‌كه‌ش له‌ (150)سنتم تێپه‌ر ناكات؟
10  ئایه ده‌زانى درێژترین كات كه‌ یه‌كێ به‌ گیرانى ریخۆله‌كانى واته‌(قه‌بزى)به‌سه‌رى بردبێت(102)رۆژ بووه‌؟
11  ئایه‌ ده‌زانى؟دانیشتوانى رووى زه‌وى له‌ هه‌موو هه‌فته‌یه‌كدا به‌رێژه‌ى(ملیۆنێك و نیو) زیاد ده‌كات؟
12  ئایه ده‌زانى به‌رزترین كورسى له‌ جیهاندا له‌ ولایه‌تى(الاباماى ئه‌مریكى) ه‌ كه‌ له‌ ساڵی1981ز دروست كراوه‌ كه‌ به‌رزییه‌كه‌ى (15)مه‌ترو(8)سنتم وپانى یه‌كه‌شى (5)مه‌ترو (96)سنتم؟
13  ئایه ده‌زانى؟پیاوێك به‌ناوى (دون كنغنمان)له‌ ساڵى(1980)زایینى زۆرترین واژووى له‌سه‌ر وێنه‌كانى كردكه‌(120000) هه‌زار واژوو بووله‌ ماوه‌ى 12 رۆژا؟
14  ئایه‌ ده‌زانى؟یه‌كه‌م وڵاتى عه‌ره‌بى كه‌ ئاشنا بوو به‌ چاپه‌مه‌نى لبنان بوو؟
15  ئایه‌ ده‌زانى؟تیشكى لێزه‌ر چوار به‌قه‌د تیشكىخۆر به‌هێزه‌؟
16  ئایه‌ ده‌زانى؟ یه‌كه‌م كه‌س كه‌ قاموسى بۆ ئینگلیزى داهێنا یه‌كێ بوو به‌ناوى دكتۆرێموئیل جۆنسون؟
17  ئایه‌ ده‌زانى؟مرۆڤ تاكه‌ گیانداره‌ كه‌ له‌سه‌ر پشت ده‌خه‌وێ
ئایه‌ ده‌زانى گورگ تاكه‌ گیانداره‌ كه‌ جنۆكه‌ ده‌خوات؟•ئایه‌ ده‌زانى گورگ تاكه‌ گیانداره‌ كه‌وا جنۆكه‌ لێى ده‌ترسێ؟
•ئایه‌ ده‌زانى دوورى نێوان خۆرو زه‌وى به‌قه‌د (385)جار دوری ‌نێوان زه‌وى و مانگه‌ .
•ئایه‌ ده‌زانى بوتلێكى شیر نزیكه‌ى سێ به‌شی ڤیتامین (B) له‌ ده‌ست ده‌دات  ئه‌گه‌ر بێتو بۆ ماوه‌ى دوو كاتژمێر بخریته‌ به‌ر تیشكى خۆر؟
•ئایه‌ ده‌زانى خۆر گیران له‌ 7خوله‌ك و8 چركه‌ تێناپه‌رێ ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌م خیرایه‌ى كه‌ زه‌وى هه‌یه‌تى له‌ سورانه‌وه‌ی به‌ده‌ورى خۆردا.
•ئایه‌ ده‌زانى نه‌هه‌نگه‌ شینه‌كان ده‌توانن قسه‌ له‌ گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن به‌هۆى گۆرانیه‌كانیانه‌وه‌ له‌ دورى 850كیلۆ مه‌تره‌وه‌.
•ئایه‌ ده‌زانى ئاو نزیكه‌ى 90%كێشى له‌شه‌؟
•ئایه‌ ده‌زانى هه‌ندێك حاله‌تى رۆماتیزم (رۆماتیزمى جومگه‌كان)چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ به‌كارهێنانى به‌فر وه‌ سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه‌.
•ئایه‌ ده‌زانى مناڵی ئاسایى له‌ ته‌مه‌نى شه‌ش هه‌فته‌یدا سه‌رنج ده‌داته‌ سه‌ر شته‌ جوڵاوه‌كان وهه‌ر له‌و ته‌مه‌نشدا له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌ له‌ ناكاویه‌كاندا راده‌چڵه‌كێ واته‌ هه‌ست به‌ ده‌نگه‌كانیش  ده‌كات.
•ئایه‌ ده‌زانى  ئه‌و پیاوانه‌ى كه‌وا ته‌مه‌نى 30سال یا40سالیان بریوه‌ زیاتر توشى (قرێه‌ )ده‌بن له‌وانى تر.
•ئایه‌ ده‌زانى كورته‌ بالاترین پیاو له‌ جیهاندا (جول)ى هندىیه‌ كه‌ درێژیه‌كه‌ى له‌ (62)سنتمتر تێناپه‌ریت.
•ئایه‌ ده‌زانى تیشكى خۆر به‌ ماوه‌ى 8خوله‌ك ده‌گاته‌ سه‌ر زه‌وى؟
•ئایه‌ ده‌زانى تونس یه‌كه‌م ده‌وله‌ته‌ له‌ به‌رهه‌م هینانى زه‌یتون؟
•ئایه‌ ده‌زانى یه‌كه‌م كه‌س كه‌ وێنه‌ى له‌ سه‌ر دراو كێشا ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌قدۆنى بوو.
•ئایه‌ ده‌زانى ناپلیۆن پۆناپه‌رت كاته‌ بێكاره‌كانى له‌ شىكردنه‌وه‌ى (الالغان )به‌سرده‌برد.
•ئایه‌ ده‌زانى ئه‌و رێگه‌یه‌‌ى كه‌وا خوێن له ‌له‌شى مرۆڤدا هه‌موو رۆژێك ده‌ى برێت 168ملیۆن میله‌.
•ئایه‌ ده‌زانى ئه‌و نافوره‌ى كه‌ له‌ سه‌ر جومگه‌ى سه‌رى نه‌هه‌گه‌وه‌ ده‌ره‌چێ به‌رزیه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 9 مه‌تر.[/size]
[size=16][/size]

69

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ئایا بنێشت چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ده‌دا ده‌مێنیته‌وه‌؟ دڵنیابه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌ك كێو له‌بنێشت له‌ناو گه‌ده‌تدا بێت، ئه‌وا به‌هیچ جۆرێك مه‌ترسی‌ نییه‌، چونكه‌ وه‌كو هه‌موو خۆراكه‌كانی‌ تر له‌ڕێگای‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رسه‌وه‌ ده‌رده‌كرێت
كام خۆراك له‌جیهاندا زۆرترین بونی‌ هه‌یه‌؟ خۆراكه‌ دانه‌وێڵه‌ییه‌كان له‌و خۆراكانه‌ن كه‌ زۆرترین بوونیان هه‌یه‌، ئه‌وانیش (برنج، گه‌نم، گه‌نمه‌شامی‌، جۆ) سالاَنه‌ 1,87 ملیار تۆن له‌دانه‌وێڵه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
ئایا خواردنی‌ گوێزه‌ر هه‌ستی‌ بینین به‌هێز ده‌كات؟ ئینگلیزه‌كان له‌كاتی‌ جه‌نگی‌ دووه‌می‌ جیهانیدا وتویانه‌ بۆچی‌ فڕۆكه‌وانه‌كانی‌ به‌ریتانیا توانویانه‌ فڕۆكه‌كانی‌ دوژمن ببینن له‌كاته‌ ناخۆشه‌كاندا، چونكه‌ گوێزه‌ریان خواردووه‌و چاو به‌هێز ده‌كات، به‌تایبه‌ت گوێزه‌ری‌ ڕه‌نگ پرته‌قاڵی‌ كه‌ ڤیتامین

http://www.kurdupload.com/images/bvaMi81314725086/t_raead_thumb_medium301_174_exyj2_1314614381.jpg

70

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

[size=24]من ناوم ( هۆنیا ) یه‌
ته‌مه‌نم ( 16 ) ساڵ
قوتابی له‌ قۆناغی ئاماده‌یی
ڕه‌گه‌ز : مێ .

هیوادارم بتوانم ئه‌ندامێكی كارا بم ....
[/size]