به‌خێربێت كاكه لێزمه ، هیوادارم به پرسیاره‌كانمان ماندووت نه‌كه‌ین .. من 20 دانه پرسیاری ڕه‌نگاوڕه‌نگ و هه‌مه‌ڕه‌نگ و تێکه‌ڵم هه‌یه
سوپاس خوشکه‌که‌م ، ماندوونابین ان شاءالله
. کێ یه ئه‌و که‌سانه‌ی که تۆ زۆر بایه‌خیان پێئه‌یه‌یت؟ هۆی بایه‌خدانت پێیان چییه؟
هه‌ندێ هاورێ و که‌سێکی خۆشه‌ویستی دوور ئه‌وانه زۆر بایه‌خیان پێده‌ده‌م چونکه تێکه‌لاو بوونه له‌گه‌لم !
. که‌سایه‌تی خۆت له چ شتێکا ده‌بینیته‌وه؟
له ئاوێنه ههههه والله بلیم چ قه‌ت شتی وام به مێشك دانه‌هاتووه
به‌بیرکردنه‌وه‌ی تۆ ژیان به خۆشه‌ویستیه‌وه مانای هه‌یه؟ یان به‌بێ خۆشه‌ویستیش مانای خۆی هه‌یه؟
له هه‌ردووکی له‌گه‌ل ڕای تۆم
جگه له‌خۆت ده‌ته‌وێت وه‌ک کێ بیت؟
وه‌ك ئیمام شافعی هه‌رچه‌ند عمرم هه‌زار سال بی ناگه‌مه ئه‌و
ئه‌گه‌ر لاستیکێکت به‌نێ چی له ژیانی خۆت لا ده‌به‌یت؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر پێنوسێکت بده‌نێ چی بۆ ژایانی خۆت زیاد ده‌که‌یت؟
که‌سێك لاده‌به‌م و که‌سێک که دلم شکاندووه چه‌نده‌ها جار ئه‌و زیاد ده‌که‌م هه‌رچه‌ند ئیستاش له ژیانمه به‌لام ئه‌وجاره زیاد زیادی ده‌که‌م ؛)
چ کاتێک تووڕه ئه‌بیت؟ وه‌کاتێ تووڕه‌ئه‌بیت کاردانه‌وه‌ت چی یه؟
له ماله‌وه بس به ئاو سه‌رفکردن توره ده‌بم و له کاتی تریش شتێکم به‌بیر بینه‌وه که هه‌له ببم و له‌جیاتی رێنمایی پیم بلین لۆ ئه‌وهات کردیه .... کاردانه‌وه‌ی وام نیه هه‌ر توره‌یه‌که‌م کۆنترۆل ده‌که‌م و له‌دلی خۆمی ده‌هێلمه‌وه
چ کاتێک هه‌ست به ئاسوده‌یی رۆحت ئه‌که‌یت ؟
باشه الحمدلله
تاچ ڕاده‌یه‌ک لێبوورده‌یت تاچ ڕاده‌یه‌ک ووشه‌ی ئازارده‌رله‌ناختا ده‌مێنێته‌وه؟
لێبورده‌یم گه‌لیك زۆره ، ده‌مێنێته‌وه بس هه‌ولده‌ده‌م له‌بیری بکه‌م
وه‌ک ده‌زانیت فه‌یسبووک قه‌ره‌باڵخیه‌کی باشی ناوه‌ته‌وه و خه‌ڵکێکی زۆر سه‌ردانی ده‌کات که زیاتر له‌زۆرن ئه‌گه‌ر بڵێم به‌چه‌ند دێڕێک سود و زیانه‌کانی فه‌یسبووکم بۆ بنوسه چی ده‌نووسیت ؟!
بس کات کوشتنه نازانم بۆچی ناتوانین وازی لێ بهینین چونکه به‌باشه و خراپه بچیه ناوی زۆربه‌ی کات به خراپه‌وه دێیه ده‌ر.
چی ده‌ڵێیت ده‌رباره‌ی ئه‌و په‌یجانه‌ی که‌هه‌ن و زۆرینه‌ی په‌یج بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه ؟!
هه‌مووی بێ سودن مه‌عقول نیه په‌یجی مامۆستا عبدالکریم موده‌ریس 18 هه‌زار لایکی هه‌بی و ئه‌حۆلیش 200 هه‌زار لایك !
چه‌ند په‌یجت هه‌یه و هۆی سه‌رهه‌ڵدان و درووست بوونیان بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه تاچه‌ند کاته‌کانی خۆتیان بۆ ته‌رخان ده‌که‌یت ؟!
له 3 په‌یج ئدمینم ،دوو په‌یج هی خۆمه یه‌کێکیان لۆ خزمه‌تی ئیسلام دامنا به شێوه‌یه‌کی گشتی و یه‌کێکی تریش بۆ خزمه‌تی خێزانی کورد دامنایه که بابه‌تی خێزانی و رۆشبیری خێزانی به شیوه‌یه‌کی جوان و ئیسلامیانه پێشکه‌ش خوێنه‌رانی بابه‌ته‌کان ده‌که‌ن و له‌یه‌کێکی تریش هی خۆم نیه تایبه‌ته به ته‌کنه‌لۆژیا ، کاتێکی باشیشان بۆ ته‌رخان ده‌که‌م
زۆۆرترین کات که ئیش به ئینته‌رنێت بکه‌یت چه‌ند کاتژمێره ؟!!
به گوێره‌ی رۆژه‌که نمونه ئه‌مرۆ 1 سه‌عات ئیشم پێ نه‌کردووه رۆژی واش هه‌بووه گه‌یشتۆته 9 سه‌عات به گوێره‌ی کاتی به‌تاڵ
بیرت له‌وه کردۆته‌وه ڕۆژێک له‌ڕۆژان پرۆژه‌یه‌ک کارێک داهێنانێک بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ناسراوبیت یان کارێک بکه‌یت ببێته جێگای باسی هه‌مووان ؟!
کارمان زۆر کردووه له تیڤیه‌کانیش پیشان ده‌درێن و ئاخیریش پرۆژه‌مان وه‌رگیرانی کتێبیکه
ئه‌وانه ته‌نها بۆ خوا بوونه نه‌ك بۆ ناو
نزیکترین مرۆڤ له کاکه لێزمه‌وه چ که‌سێکه له‌ته‌واوی ژیانیدا ؟!
که‌سێکی خۆشه‌ویسته ناتوانم لیره ناوی بینم ببوره
مرۆڤ هه‌یه بێده‌نگه و له‌سه‌ر خۆیه و هه‌یشه ئاره‌زوی بێده‌نگی ناکه‌ت ، تۆ کامیانیت ؟!
زۆربه‌ی کات بێ ده‌نگم و له ناو هاورێکانیشم هه‌ر به‌وه ناسراوم بێ ده‌نگم
.حه‌ز له گۆرانی ئه‌که‌یت ؟ هی کێ؟ و کامه گۆرانی؟
ئه‌وه‌نده گوێگری گۆرانی نیمه ، هه‌رچه‌ند ژێرنووسه‌کانم به‌خۆم ده‌که‌م به‌لام گوێگرێکی وانیم ، حه‌زم له گۆرانیه‌کانی سامی یوسفه به‌تایبه‌ت گۆرانی به‌ره‌و مالت ببه‌نه‌وه
ئاستی ڕۆشنبیری له ناو گه‌نجانی ئه‌مڕۆدا چۆن هه‌ڵ ئه‌سه‌نگێنیت ؟
سه‌دا 20
به‌سه‌رهاتێکی خۆش و ناخۆشی خۆتمان بۆ بگێڕه‌وه؟
ناخۆش وه‌فاتی دایکم و خۆشیش ته‌واو بوونی خوێندنم
باسی منداڵی خۆتمان بۆ بکه منداڵێکی چۆن بویت؟
به کێشه بووم زۆر
ئایا گه‌یشتووی به‌و ئاواته‌ی که خۆت وویستووته؟
نا
ئه‌و پرسیاره چییه که حه‌ز ناکه‌یت که‌س ئاراسته‌ت بکات؟
خۆشه‌ویستیت کردووه
سه‌رکه‌ووتووبیت smile ببوره بۆ زۆری پرسیاره‌کانم، هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت..
:: سەنگین ::
نا ئاساییه له خزمه‌تین ، خۆشحال بووم به پرسیاره‌کانت ، به‌خته‌وه‌ر بی