ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م زانیاریه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Husain Kurdo
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م زانیاریه
ده‌ست خۆش
هیچ به نوکته نه‌ده‌چوو
سوپاستان ده‌که‌م
به‌رێز ELSKER DEG 21 وه‌لا تێناگه‌م چی ده‌ڵیی
وه‌لا من هه‌موو رۆژ دره‌نگ ده‌نوم
خه‌ونی ناخۆشیش نابینم
سوپاس ئیشالا
وایه راست ده‌که‌ی سوپاس
ده‌یبینین ئیشالله
جزاك الله بالجنة
سوپاس نێریڤانا
ئیشالله
هههههههه
خۆش بوون
ده‌ستت خۆش بێت
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان
ده‌زانن زۆر خۆش ده‌بی وای لێ بێ
سوپاستان ده‌که‌م
زۆر سوپاس بۆ ئێوه
سوپاس
سوپاس بۆ ئێوه
سوپاس کاك سه‌رهه‌نگ
ئیشالا خودا به‌ده‌متان دا بنورێ
ده‌ست خۆش
13/9 سه‌یری یاری به‌رشلۆنه میلان ده‌که‌م
14/9 سه‌یری یاری مان سیتی و ناپۆلی ده‌که‌م
47
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان
[size=16]وه‌ڵا جوانن ده‌ستت خۆش بێت
به‌رێز nervana25ip
چیا خاتونه کاك نیه[/size]
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
به‌ڵام من ده‌ڵێم به هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌یسی میلان
کاك سانی که‌ی دێیه خه‌ت ؟
[size=16]خه‌ندان -
ئاره‌زوو حسێن 23 ساڵه له ئاهه‌نگی بوكێنیه‌كه‌یدا له پاركی مه‌لیك مه‌حمود له شاری سلێمانی و پاش كۆتای هاتنی ئاهه‌نگه‌كه‌یان له كه ورده ورده میوانه‌كان خه‌ریكبوو ئاهه‌نگه‌كه‌یان چۆڵده‌كرد، باوه‌ش به دایكی‌دا ده‌كات و ده‌ستده‌كات به گریان، دواتر هه‌ریه‌كه له خوشكه‌كانی و كچانی هاوڕێی له ده‌وری كۆده‌بنه‌وه و دڵنه‌وای ده‌كه‌نه‌وه، به‌وته‌ی ئاره‌زوو خۆشی به‌ته‌واوه‌تی نازانێت له‌و كاته‌دا بۆچی ده‌ستیكردووه به‌گریان، به‌ڵام ئه‌و وتی: "كه ئه‌وه‌م بیركه‌وته‌وه ئیتر به‌سه‌ردان نه‌بێت دایك و باوكم نابینمه‌وه و ده‌بێت به‌شێكی زۆر به‌رپرسیاریه‌تی نوێ له‌سه‌رشان بگرم، هه‌ستێكی سه‌یر دایگرتم و ده‌ستمكرد به‌گریان، پێَشموایه به‌شێكی زۆر له كچان له كاتی ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌دا هه‌ر ئه‌وه ده‌بێته‌هۆی سه‌ره‌كی گریانیان، چونكه ده‌سپێكردنی قۆناغێكی نوێی ژیان له سه‌ره‌تادا شتێكی قورسه".
ئاره‌زوو ناشی شارێته‌وه كه گریانی بوك له ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌دا بۆته كلتوورێك ئه‌و وتی: "به‌هۆی زۆر دووباره بو ونه‌وه‌ی گریانی بوك له ئاهه‌نگه‌كاندا ئێستا خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتووه، چونكه گه‌ر بوك نه‌گری ده‌وروبه‌ر پێیده‌ڵێن دیاره پێی خۆشه كه له دایك و باوكی جیاده‌بێته‌وه بۆیه هیچ ناگری و خه‌فه‌تی بۆ ناخوات، من هه‌رچه‌نده بۆخۆم به زۆر خۆم نه‌خسته گریان، به‌ڵام هاوڕێم هه‌یه كه ده‌ڵێت گریانم نه‌هاتووه و ناچاربووم خۆم بگریه‌نم".
زۆرینه‌ی كچان له كاتی گواستنه‌وه‌دا و له كاتی خۆشی ئاماده‌بوونی ئاهه‌نگدا ده‌ستده‌كه‌ن به‌گریان، كه تائێستا به‌ته‌واوه‌تی هۆكاری ئه‌و گریانه ڕوون نییه كه ئایا به‌هۆی خۆشیه‌كانی ده‌سپێكردنی ژیانێكی نوێوه‌یه، یاخود به‌هۆی ترسه له‌و ژیانه نوێیه و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی به‌جێهێشتنی دایك و باوك.
دایكی بوكێ كه هه‌میشه له‌و ئاهه‌نگانه‌دا به‌هه‌مانشێوه‌ی بوكێ ده‌ستده‌كات به‌گریان، پێیانوایه كه گریانی بوكێ له‌وكاته‌دا وه‌فایه‌كه بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و ماندوبوونه‌ی كه دایك له په‌روه‌رده‌كردنیدا كێشاویه‌تی، گوڵاڵه حسێن كه دایكی ئاره‌زووه وتی: "كچ هه‌میشه به‌وه‌فاتره بۆ دایكی، هه‌ر بۆیه له كاتی ئاهه‌نگی بوكێنیدا كچان بۆ دووركه‌وتنه‌وه له دایك و خێزانیان ده‌گرین، به‌ڵام كوڕان گوێناده‌نێ و هه‌ر خه‌ریكی كه‌یف و سه‌فای خۆیانن".
له به‌رامبه‌ردا كوڕان پێیانوایه كه هه‌مووشتێك شوێنی خۆی هه‌یه و گریانی كچان له ئاهه‌نگه‌كاندا زیاتر مه‌كر و ناز و چاولێكه‌ریه، ئه‌وه‌تا دیلمان جه‌زا 26 ساڵ كه ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه ده‌ڵێت: "كچان وا ڕاهاتوون له ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌دا ده‌گرین و ئه‌وه‌ش بووه‌ته كلتوورێك، گه‌رنا چه‌ن مانگێك پێش ئاهه‌نگی گواستنه‌وه كچان له كاتی ده‌زگیرانداریدا تاكو ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌و ژیانه نوێیه ئاشنا ده‌بن، بۆیه هیچ پێویست به گریان ناكات، به‌ڵام ئێستا گه‌ر له ئاهه‌نگێكدا كچان نه‌گرین ئه‌وا قسه‌ی بۆ دروسده‌كه‌ن".
دیلمان وتیشی: "پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری هێنده كارێكی سه‌خت و دژوار نییه تا كچان لێی بترسن و بگرین".
به‌وته‌ی نیاز حسین توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێكی زۆر له هۆكاری گریانی بوك له كاتی ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌یدا بۆ بوونه عاده‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌ئێستادا گه‌ر كچێك له ئاهه‌نگه‌كه‌یدا نه‌گری ده‌بێته عه‌یبه بۆی، جگه‌له‌وه‌ی دایكی بوكێش به‌هه‌مانشێوه ده‌ستده‌كات به گریان.
ئه‌م توێژه‌ره وتی: "جگه له‌و هۆكاره سه‌ره‌كیه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێك له هۆكاری ئه‌و گریانه‌ش بۆ نازكردن و دووركه‌وتنه‌وه له دایك و باوك و ترس له‌و ژیانه نوێیه‌ی كه ده‌چێته ناویه‌وه و شه‌رمكردن له ئه‌و دۆخه‌ی تێیدایه‌تی كه ده‌بێت بچێته شه‌وی په‌رده‌وه، ئافره‌ت بۆخۆی بوونه‌وه‌رێكی هه‌ستیار و عاتفیه و زۆرجار خۆشی و ناخۆشییه‌كانی به گریان ده‌رده‌بڕێت، گریانی بوكیش له‌و كاته‌دا زۆرجار په‌یوه‌ندی به دۆخێكی لاشعوری كچانه‌وه هه‌یه كه خۆشیان نازان بۆ چی ده‌گرین، ئایا ئه‌و گریانه بۆ خۆشیه، یاخود ترس له ژیانی نوێ".
به‌ڕای ئه‌م توێژه‌ره ئه‌ركی دایك و باوكیشه كه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه و چوونه ژیانێكی نوێیه‌وه بۆ كچه‌كانیان باس بكه‌ن و ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی خۆیان له‌و بواره‌دا بگێڕنه‌وه.
راوێژ كامه‌ران
[/size]
[size=16]ئا: سارا قادر
"ده ساڵ ژنی پیره‌مێردێكی شه‌ست‌و پێنج ساڵه بووم، باوكم به دوو هه‌زار دۆلار فرۆشتبوومی، هه‌ر نه‌یتوانی منداڵی ببێت، كه مێرده‌كه‌شم ته‌ڵاقی دام، باوكم‌و براكانم به زنجیر ده‌یانبه‌ستمه‌وه‌و ئازاریان ئه‌دام، هه‌ر بۆئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاویشیان نه‌مێنم به دووسه‌د دۆلار جارێكی تر فرۆشتیانمه‌وه به‌م پیاوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بیست‌و یه‌ك ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تره، زۆر ئازارم ئه‌دات‌و زۆربه‌ی رۆژ به‌داری حه‌یزه‌ران لێمده‌دات" ئه‌مه چیرۆكی ژنێكی نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌روونییه‌و مێردی دووه‌میشی ده‌ڵێت "یه‌ك شه‌و ژنه‌كه‌م لای ماڵی باوكی جێهێشت، باوكی چوار قفڵی له‌ده‌ست‌و قاچی دابوو".
"شه‌رمن"ی ته‌مه‌ن سی‌و شه‌ش ساڵ، له‌بناری شاخێكدا، له‌گه‌ڵ ژنی یه‌كه‌م‌و شه‌ش كوڕی مێرده‌كه‌یدا، له‌دوو ژووری هه‌ژارانه‌و له‌و په‌ڕی كوله‌مه‌رگی‌و له‌ناو داروپه‌ردوودا ژیان ده‌گوزه‌رێنن. سه‌رباری هه‌بوونی نه‌خۆشی "شیزیۆفرینیا" له‌ناوماڵیشدا هه‌میشه نا ئارام‌و دڵته‌نگه، به‌هۆی به‌رده‌وام ئازاردانی له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه‌و ده‌ڵێت "مێرده‌كه‌م ئازارم ده‌دات، چه‌ندین جار به دار حه‌یزه‌ران لێیداوم، هه‌موو رۆژ شه‌ڕم پێده‌فرۆشن، سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو هه‌ژارییه كه دینارێكمان پێنییه، هیچ له‌ماڵماندا نییه، ژوورێكی به بلۆك هه‌ڵچنراوم هه‌یه سه‌قفه‌كه‌ی له‌وحێكی كونكونه، مه‌تبه‌خێكم هه‌یه سه‌قفی نییه، ئیتر چۆن دڵم خۆش ئه‌بێت".
نه‌هامه‌تی ژیانی "شه‌رمن" له‌و كاته‌وه ده‌ستپێده‌كات كه باوكی له‌كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌د-ه‌كاندا به دوو هه‌زار دۆلار ده‌یفرۆشێت به پیاوێكی ئیختیاری به ته‌مه‌ن، كه نزیكه‌ی چل‌و پێنج ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تر ده‌بێت. ئه‌و كاته پیاوه‌كه ده‌یباته گوندێك، وه‌ك "شه‌رمن" بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی ئاوێنه‌ی گێڕایه‌وه "به سێ چوار ساڵ جارێك ده‌چوومه‌وه بۆ ماڵی باوكم‌و قه‌زاكه‌ی خۆمانم ده‌بینییه‌وه، ئیدی له‌و كاته‌وه وه‌ك ژنێكی كۆیله ته‌نها به‌شم ئاژه‌ڵداری‌و ماڵ پاككردنه‌وه‌و خزمه‌تكردنی ئه‌و پیره‌ژنه‌ی ژنی یه‌كه‌می مێرده‌كه‌م بوو". شه‌رمن هه‌رچۆنێكبێت، ده ساڵ تێده‌په‌ڕێنێت كه جگه له‌كۆیله‌یه‌تی‌و خزمه‌تكاریی، هیچ شتێ له‌و ژن‌و مێردایه‌تیه‌دا نابینێت، بۆیه ته‌ڵاقی خۆی وه‌رده‌گرێت‌و ده‌چێته ماڵی باوكی. له‌گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهات‌و رۆژه تاڵه‌كانی ژیانیدا، له‌به‌رده‌می مێرده تازه‌كه‌ی‌و منداڵه‌كانیدا زۆر شه‌رمنانه باسی له‌ماڵی باوكی ده‌كرد كه چه‌ند خراپ بوون له‌گه‌ڵیدا‌و وتی "پێنج براو پێنج خوشكم هه‌یه، به‌ڵام هیچیان هێنده‌ی باوكم لێیان نه‌داوم‌و ئازاریان پێنه‌گه‌یاندووم، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو سجن كردن‌و ده‌ست‌و پێ به‌ستنه‌وه‌یه‌ش به بێئه‌وه‌ی رای من وه‌ربگرێت، جارێكی تریش به‌دووسه‌د دۆلار فرۆشتمیه‌وه به‌م پیاوه ژنداره خاوه‌ن شه‌ش كوڕه هه‌ژاره. له‌ماڵی باوكم ژیانم دۆزه‌خێك بوو بۆ خۆی، چونكه یه‌ك ژه‌م نانیان ئه‌دامێ‌و به هه‌موویان ئیهانه‌یان ئه‌كردم، زۆر خراپ بوون له‌گه‌ڵم‌و ده‌ست‌و قاچمیان قفڵ ده‌ركرد، هێشتا براكه‌م ده‌یویست بمداته‌وه به ژن بۆ خۆی، به‌ڵام لێره‌ش ژیانم له‌وێ خۆشتر نییه".
ئه‌م خێزانه نۆ كه‌سییه، له‌ماڵێكی زۆر هه‌ژارانه‌دا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌ڵام له‌هه‌مووان خراپتر ژیانی "شه‌رمن"ه. له‌به‌رده‌وامی گێڕانه‌وه‌ی هێمنانه‌و به روویه‌كی پڕ خه‌م‌و مه‌ینه‌تیه‌وه، دوای ئه‌و ژیانه سه‌خته‌ی باسیده‌كات، هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ش له‌چاوه‌كانیدا ده‌خوێندرێته‌وه‌و ده‌ڵێ "جگه له‌هه‌ژاری‌و برسێتی، من نه‌خۆشی ده‌روونیم هه‌یه، كه‌س دڵم راناگرێت، زۆر جار هه‌موویان گاڵته‌م پێده‌كه‌ن، حه‌ز ئه‌كه‌م بمرم‌و رزگارم ببێت".
"بۆ خزمه‌تی ژنی یه‌كه‌مم شه‌رمنم ماره كرد" ئه‌مه قسه‌ی "عه‌باس"ی ته‌مه‌ن په‌نجاو شه‌ش ساڵه، پیاوێكی لاوازی ده‌مووچاو ماندوو، ته‌نها چه‌ند ددانێكی له‌ده‌مدا ماوه، ئه‌و به روخسارێكی پێكه‌نیناویه‌وه له‌دۆخی ناوماڵه‌كه‌ی‌و هه‌ردوو ژنه‌كه‌ی ده‌ڕوانی‌و زۆر به سانایی باسی له‌وه‌ده‌كرد كه گوایه ئه‌و پیاوێكی باشه، هه‌ر بۆیه له‌ماوه‌ی بیست‌و چوار كاتژمێرداو به بڕی دووسه‌د دۆلار توانیویه‌تی "شه‌رمن" ماره‌بكات. ده‌یویست شانازی بكات به‌وه‌ی وه‌ك خۆی وتی "پاش دوو هه‌فته ژنی یه‌كه‌مم زانی كه ژنم هێناوه‌ته‌وه"، له‌كاتی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی ئاوێنه‌و "عه‌باس"دا، ژنی یه‌كه‌می كه‌وته زه‌مكردنی مێرده‌كه‌ی‌و به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه وتی "عه‌باس ئێمه‌ی له‌گوند جێهێشت به‌وبیانووه‌ی ده‌چێت به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێت، ته‌نها حه‌فتا هه‌زاری پێ‌بوو، كاتێك هاته‌وه مناڵه‌كانم به پێكه‌نین خۆیان كرد به ماڵدا‌و وتیان، باوكم لادای كڕیوه". به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی تێڕامان‌و به‌خشینی كه‌شێكی تربوو به گوێگرتن‌و قسه‌كان، "شه‌رمن" زۆر به‌نامۆیی له‌ناو ئه‌و خێزانه‌دا دانیشتبوو، له‌ناكاو راسته‌وخۆ كه‌وته به‌رگریكردن له‌خۆی‌و وتی "به‌خوا من ئاگاداری هیچ نه‌بووم، باوكم فرۆشتمی هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كۆڵی ببمه‌وه".
جارێكی تر "عه‌باس" گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی ماڵی باوكی "شه‌رمن"ی تێدا ناسیوه "به‌ڕاستی ئه‌وان به منیان نه‌وت كه ئه‌م ژنه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه، خه‌سووم ئاگاداری كردم كه ئه‌م كچه زۆر پاكوخاوێنه، له‌به‌رئه‌وه‌ی منیش بۆ خزمه‌تی ژنی یه‌كه‌مم ئه‌مهێنا لام ئاسایی بوو، به‌ڵام ده‌ركه‌وت نه‌خۆشه‌و ئێستاش له‌گه‌ڵ كه‌س رێكناكه‌وێت". ئه‌م خێزانه جگه له‌و یارمه‌تییه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێیان ده‌درێت، هیچ كارێك ناكه‌ن. "شه‌رمن"یش له‌نێوان بێڕه‌حمی باوك‌و كه‌سوكاری‌و خراپی دوو مێرد، جگه له‌وه‌ی په‌راوێز خراوه، له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه نا ئارام‌و ماندووه، بۆیه نه‌خۆشخانه به خۆشترین‌و ئارامترین خانه بۆخۆی ده‌زانێت‌و وه‌ك نه‌خۆشێك به پێكه‌نینه‌وه گه‌ڕایه‌وه دۆخێكی تر‌و وتی "ئه‌چمه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی سۆز زۆر خۆش‌و كراوه‌یه، له‌هه‌موو دنیا خۆشتره، چونكه باخی هه‌یه".
تێبینی/
* "شه‌رمن"و "عه‌باس" ناوی خوازراوون
**"شیزیۆفرینیا" نه‌خۆشییه‌كی كۆنه‌و كۆكراوه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌روونییه، یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1908دا، زانایه‌كی سویسری دركی پێكردووه‌و ئه‌و ناوه‌ی لێناوه. ئه‌و كه‌سانه‌ی تووش ده‌بن، له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی دوورده‌كه‌ونه‌وه، هه‌ندێ جار پاك‌و خاوێنی ناپارێزن، قسه له‌بیرده‌كه‌ن‌و به‌رده‌وام نائارام ده‌بن‌و هۆكاری توشبوونیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئازاردانی سه‌ر یان خراپی ره‌وشی ژیان یان ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر ماده كهولییه‌كان‌و ماده هۆشبه‌ره‌كان به‌كار ده‌به‌ن
ئاوێنه[/size]
ههههههههههه
وه‌ڵا خۆش بوو
هه‌رایه که‌س به‌که‌س نیه
ده‌ست خۆش
ئه‌وه‌ش کاری خوا
ئه‌جه‌ل نێت قه‌ت نامری
ده‌ست خۆش
وه‌لا وایه ژنهێنان نیوه‌ی ئیمانه
به‌ڵام به مه‌رجێک نیوه‌ت هه‌بێ
ده‌ست خۆش
ده‌ست خۆش
ئه‌مه‌م پێشتر گوێ لێ بووه
به‌ڵام زۆر سه‌رنج راکێشه
من ناوێرم بابه‌ت دابنێم کاك به‌ختیار ده‌ڵێ دوباریه
مادام ئه‌مجاره من به‌تۆ ده‌ڵێم کاك به‌ختیار بابه‌ت دوباره‌یه
ههههههههههههههههههه
وه‌ڵا جوان ده‌ستت خۆش بێت
ته‌واوه برام ده‌سته‌کانت خۆش بێت
ئێستا ناوی نانێم دووباره
خوا پشت و په‌نات بێت کاك شه‌ره‌فخان
جزك الله خیرا
به‌خێر بێی کاك هه‌ڵمه‌ت
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Husain Kurdo
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]