* جارێك بە پیاوێك دەڵێن، وەرە كوڕەكەت ڕیكۆردی 100 مەتری شكاندووە، كابرایش چونكە وەرزشوان نەبوو، وتی: “بە خوا من ئیلاقەی هیچم نییە و پارەی هیچ نادەم، چی شكاندووە با خۆی پارەكەی بدات.
هاندەرێكی سەرسەختی بەڕازیل, دوای ئەوەی بڕازیل یارییەكەی (0 – 1) بە ئۆرگوای دۆڕاندبوو، دووبارە سەیری یارییەكەی كردبووەوە، باوكی پێی وت كوڕم ئەو یارییە دووبارەیە ئەی بڕازیل نەیدۆڕاند؟ ئەویش وتی باوكە بڕازیل دووبارە و مووبارە نازانێت، كێ ناڵێ ئێستا گۆڵی بەرانبەر ناكەن.
(كاتێك كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە ئۆتۆمبێلەكەی تووشی پێكدادان بوو، وتبووی بە خوا خەتای من نەبوو، من هەر خەوتبووم و ئاگەم لە هیچ نەبوو)
gwllchen