(ئاكانیوز)- راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بڕیاری دا نیشانەی كاپتنی هەڵبژاردەكەی بدات بە لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیایی و دنیا.

ئەلیخاندرۆ سابیلای راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێش گەشتەكەی بۆ هیندستان و ئەنجامدانی یارییەكی هەڤاڵینی بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا رای گەیاند، لە یارییەكانی داهاتوو میسی لە جێگەی خافێر ماسكیرانۆ دەبێتە كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، ماڵپەڕی "فیفا" بڵاوی كردەوە.

سابیلا چەند هەفتەیەكە ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی وەرگرتووە لە جێگەی سێرجیۆ پاتێستای راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەكە كە مانگی رابردوو نەیتوانی لە جامی كوپا ئەمەریكا سەركەوتن بەدەست بێنێ و لە قۆناخی 8ی جامەكەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆرگوای دۆڕا.

پاتێستا پێشتر بەنیاز بوو نیشانەی كاپتن بدات بەو ئەستێرەیەی وڵاتەكەی، بەڵام لەلایەن رۆژنامەنووسان و هاندەرانی ئەرجەنتینەوە رووبەڕووی هێرشێكی گەورەی ناڕەزایی بووەوە.

میسی /24 ساڵ/ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە هەردوو پاڵەوانیەتیی مۆندیالی 2010ی باشووری ئەفریقیا و كوپا ئەمەریكای 2011 نەیتوانی ئاستێكی هاوشێوەی یانەی بەرشەلۆنە پێشكێش بكات و لەلایەن هاندەران و رۆژنامەنووسانەوە رووبەڕووی رەخنەیەكی توند بووەوە.

میسی دوای ماسكیرانۆ دووەمین یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیە كە پێشڕەوی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەكات.

لیۆنێل میسی پێنجشەمی رابردوو لەلایەن یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا)وە خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای پێ بەخشرا، پێشتریش بۆ دووەمین جار لەسەریەك یەكەتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) خەڵاتی باشترین یاریزانی دنیای پێ بەخشی بوو.


http://www.kurdupload.com/images/nvyG1314526240/cms-image-000061107.jpg

968

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

سوپاس

969

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

فلیمى كوردى facebook


به‌شى یه‌كه‌م

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=3RgM3NM2jbM[/youtube]

به‌شى دووه‌م

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=I4J2y9WE … re=related[/youtube]

به‌شى سێیه‌م

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=l0Ou9G7k … re=related[/youtube]

به‌شى چواره‌م

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=AlwidZL6 … re=related[/youtube]

به‌شى پێنجه‌م

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=lPM6M2Lf … re=related[/youtube]

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان

وێنه‌كان جوانن ده‌ست خۆش

972

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

په‌له‌ت چییه‌ هه‌ر ده‌یبینى

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ: رَسُولِ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) (إِنَّ نَبِىَّ اللَّهِ نُوحاً (عليه السلام) لَمَّا حَضَرَتْهُ الْوَفَاةُ، قَالَ لاِبْنِهِ: إِنِّى قَاصٌّ عَلَيْكَ الْوَصِيَّةَ، آمُرُكَ بِاثْنَتَيْنِ، وَأَنْهَاكَ عَنِ اثْنَتَيْنِ، آمُرُكَ بـ (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)، فَإِنَّ السَّمَوَاتِ السَّبْعَ، وَالأَرْضِينَ السَّبْعَ، لَوْ وُضِعَتْ فِى كَفَّةٍ، وَوُضِعَتْ (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) فِى كَفَّةٍ، رَجَحَتْ بِهِنَّ (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)، وَلَوْ أَنَّ السَّمَوَاتِ السَّبْعَ، وَالأَرْضِينَ السَّبْعَ، كُنَّ حَلْقَةً مُبْهَمَةً قَصَمَتْهُنَّ (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)، وَ(سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ)، فَإِنَّهَا صَلاَةُ كُلِّ شَىْءٍ، وَبِهَا يُرْزَقُ الْخَلْقُ، وَأَنْهَاكَ عَنِ الشِّرْكِ وَالْكِبْڕ، قَالَ: قُلْتُ، أَوَقِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، هَذَا الشِّرْكُ قَدْ عَرَفْنَاهُ، فَمَا الْكِبْرُ؟ قَالَ: أَنْ يَكُونَ لأَحَدِنَا نَعْلاَنِ حَسَنَتَانِ لَهُمَا شِرَاكَانِ حَسَنَانِ؟ قَالَ: « لاَ » قَالَ هُوَ أَنْ يَكُونَ لأَحَدِنَا حُلَّةٌ يَلْبَسُهَا؟ قَالَ: « لاَ » قَالَ: الْكِبْرُ هُوَ أَنْ يَكُونَ لأَحَدِنَا دَابَّةٌ يَرْكَبُهَا قَالَ: « لاَ » قَالَ: أَفَهُوَ أَنْ يَكُونَ لأَحَدِنَا أَصْحَابٌ يَجْلِسُونَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: « لاَ » قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، فَمَا الْكِبْرُ؟ قَالَ: « سَفَهُ الْحَقِّ، وَغَمْصُ النَّاسِ)أَخْرَجَه الْبُخَاڕيُّ فِي الأدَب الْمفْرَد وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي سِلسِلة الأحَادِيِث الصَحِيحَة (134).

هاوەڵى خۆشەویست عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: لە كاتێكدا پێغەمبەر نوح (عليه السلام) مردنى نزیك بووەوە، بە كوڕەكەى فەرموو: من وە سیەتت بۆ دەكەم، فەرمانت پێدەكەم بە دووشت، وە ڕێگریت لێدەكەم لە دووشت، فەرمانت پێدەكەم بە ووتنى: (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)) واتە: هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگەلە (الله) چونكە هەر حەوت ئاسمانەكان و زەوییەكانیش، ئەگەر بخرێتە تایەكى تەرازووەوەو(لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) لە تایەكەى ترى بێت، ئەوا (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) قورسترە، وە ئەگەر هەر حەوت ئاسمانەكان و زەوییەكانیش ببن بە بازنەیەكى نادیارو ئاڵۆز ئەوا (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) لێكیان جیادەكاتەوە، وە فەرمانیشت پێدەكەم بە ووتنى: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ)، واتە: پاكى و بێگەردى و ستایش بۆ خوایە، چونكە ووتنى ئەم ووشانە نوێژى هەموو شتێكە، وە بەهۆیەوە ڕزق و ڕۆزى دەبەخشرێت بە دروستكراوەكان، وە ڕێگریشت لێدەكەم لە هاوبەش دانان بۆ خواى گەورە، وە لە خۆبەگەورەزانین، هاوەڵەكان فەرموویان: ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) زانیومانە هاوبەش دانان بۆ خواى گەورە چییە، بەڵام خۆبەگەورە زانین چییە؟ ووتیان: ئەوەیە كە یەكێك لە ئێمە جوتێك نەعل یان پێڵاوێكى جوانى هەبێت و قەیتانى جوانى پێوەبێت، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: یەكێك لەئێمە پۆشاكێكى جوانى هەبێت و لەبەرى بكات، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئەوەیە كە یەكێك لە ئێمە سوارییەكى هەبێت و سوارى بێت، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئایا ئەوەیە كە یەكێك لەئێمە هاوڕێى هەبێت و لەلاى دابنیشن، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەى خۆبەگەورەزانین چییە؟ ئەویش فەرمووى: وەرنەگرتن و ڕەتكردنەوەى حەق و ڕاست، وە بەسوك و نزم تەماشاكردنى خەڵكە.
[چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا]
1) پێویستە باوەڕدار لەكاتى مردنیدا وەسیەت و ئامۆژگارى بۆ منداڵء خێزان و كەس و كارى بكات.
2) زەوییەكانیش حەوتن، وەكو ئاسمانەكان، خواى گەورەدەفەرمووێت: [اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَمِنْ الأَرْضِ مِثْلَهُنَّ ]  واتە: خواى پەروەردگار ئەو زاتەیە كە حەوت چین ئاسمانى دروستكردووەو فەرمانیشى لەنێوانیاندا دادەبەزێت، وە بەوێنەى ئەوان فەرمانى خوا بۆ زەویش دادەبەزێت و جىَ بەجىَ دەكرێت.
(3) فەزڵ و گەورەیى (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) بەووتنى: هیچ سوود بە بێژەرى ناگەێنێت ئەگەر حەوت مەرجى لەگەڵدا نەبێت، ئەوانیش
- زانیارى بەماناكەى لە نەفى و جێگیركردندا، بۆیە هەركەسێك بیڵێت و ماناو ناوەڕۆكەكەى نەزانێت ئەوا سوودى پێ ناگەێنێت.
- دڵنیایى، كەبریتییە لە تەواوێتى زانیارى پێى كە دژى گومان ودوودڵییە.
- نییەت پاكى ودڵسۆزى، كەنەفى هاوبەش بڕیاردان دەكات.
- ڕاست گۆیى كەبەربەستە لە دوو ڕوویى، چونكە دووڕووەكان بەزوبان ئەیڵێن و باوەڕیان بە دەلالەت لەسەر كراوەكان نییە.
- خۆشەویستى بۆئەم ووشەیەو ئەوەى كە ئەم وشەیە دەلالەت بكات لەسەرى، وە خۆشحاڵ بوون بەم شتە.
- خۆ پەیوەست كردن بە جێ بەجێكردنى مافەكانى، كە بریتییە لە كردەوە فەرزەكان بەنیاز پاكى بۆ خوا.
- وەرگرتن، كەنەفى ڕەتكردنەوە ئەكات، ئەمەیش بە خۆپەیوەستكردن بە فەرمانەكانى خواى پەروەردگارو وازهێنان لە قەدەغەكراوەكانى ئەبێت.
(4) فەزڵ و گەورەیى زیكرو یادى خواى گەورە.
(5) تەرازووى ڕۆژى دوایى حەقەو دوو تاى هەیە، ئەمیش بیروباوەڕى ئەهلى سوننەو جەماعەیە.
6) خۆڕازاندنەوە بە پۆشاكى جوان بریتى نییە لە خۆبەگەورەزانین، بەڵكو كارێكى ڕێگەپێدراوە، پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم)فەرموویەتى: (إِنَّ اللَّهَ جَمِيلٌ، يُحِبُّ الْجَمَال)أَخْرَجَه مُسْلِمٌ، (275) واتە: خواى پەروەردگار جوانە (ناوو سیفەتەكانى جوانە كارەكانى جوانە...)، وە باوەڕدارێكیشى خۆش دەوێت كە جوان بێت.
واتە: خواى پەروەردگار جوانەو خاوەنى هەموو ناوو سفەتێكى جوان وپیرۆزە، وە هەموو كارەكانى جوان وپڕبایەخ وپیرۆزە(جوانى بێسنورە لە ناوو سیفەتدا)، وە ئەو كەسانەشى خۆش دەوێت كە خۆیان دەڕازێننەوە خۆیان جوان دەكەن (دووجۆر خۆجوانكردن هەیە، بەپۆشاك، وە بەكردەوە).
7) پێویستە مرۆڤى باوەڕدار خۆى لە خۆبەگەورە زانین بە دووربگرێت، لەبەرئەوەى فەرموودەى زۆر هاتووە سەبارەت بەڕێگرى و قەدەغەیى خۆبەگەوەرەزانین.


[size=16]ba8.org[/size]

كاك سانى ناوى منیش تۆمار بكه‌

975

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

سوپاس

976

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

حه‌پۆل ژنێکی صینی ئه‌هێنێ، دوای شه‌ش مانگ ئه‌مرێ..

حه‌پۆل له‌به‌رخۆیه‌وه‌ ئه‌ڵێ: ئه‌ی له‌و سه‌گبابانه‌، ئه‌وه‌ خۆ ژنه‌کانیشیان عادین..

977

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

به‌ پیاوێک ئه‌ڵێن به‌ خوا سوکیت ، به‌خوا بێ غیره‌تیت..

ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ چاوی خۆمان بینیمان  که‌ ژنه‌که‌ت یه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک
                                                                                                       
تاکه‌ نه‌علی تێئه‌گرتیت .. ئه‌ویش ئه‌ڵێ: جا توخوا هێشتم یه‌ک
                           
دانه‌م به‌رکه‌وێ

978

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

(PNA) – له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ی تۆپی پێ كه‌ له‌ یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری له‌ هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئۆگه‌ندا به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌ك به‌رانبه‌ربوون.

گۆڵه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م له‌ خوله‌كی 37 و عماد محه‌ممه‌د له‌ خوله‌كی 54 تۆماركرا، ئه‌م یارییه‌ وه‌كو خۆئاماده‌كردنه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2014ی به‌رازیل كه‌ یه‌كه‌م یاریی له‌گه‌ڵ ئوردن ده‌بێ رۆژی 2ی ئه‌یلول/سپته‌مبه‌ر له‌ یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری له‌ هه‌ولێر.

له‌ جامى سوپه‌رى ئه‌وروپا یانه‌ى به‌رشلۆته‌ له‌ یانه‌ى پۆرتۆى برده‌وه‌ یارییه‌كه‌ كاتژمێر 21:45 به‌ كاتى كوردستان به‌رێوه‌ چوو له‌ خوله‌كى 39 میسى

توانى گۆڵى یه‌كه‌م بۆ یانه‌ى به‌رشلونه‌ تۆمار بكات ئه‌م گێمه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى به‌رشلۆنه‌ به‌ گۆڵێك به‌ كۆتا هات له‌ گێمى دووه‌مدا یاریزانێكى یانه‌ى

پۆرتۆ به‌كارتى سور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ توانى سود له‌ كه‌مى یاریزانانى یانه‌ى پۆرتۆ وه‌ربگرێت سیسك فاریگاس توانى گۆڵى دووه‌م بۆ

یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ تۆمار بكات له‌ دوا خوله‌كه‌كانى یارى یاریزانێكى ترى یانه‌ى پۆرتۆ كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامى دوو گۆڵى بێ به‌رامبه‌ر له‌

به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ به‌كۆتا هات


[size=16]jegir[/size]

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=7R1FPwQw … eos_sports[/youtube]

گۆڵه‌كانى میسى هه‌مووى جوانه‌

دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپی  به‌ده‌ست  هێنا لیۆنێل میسی یاریزانی ژماره‌ یه‌کی یانه‌ی بارسا 38خاڵی له‌ کۆی 53 خاڵ کۆکرده‌وه‌ .

به‌ڵام دواتر جوانترین گۆڵی پاڵه‌وانێتی وه‌رزی ڕابردووی خوولی یانه‌ پاڵه‌وانکانی ئه‌وروپا هه‌ڵبژێردرا و گۆڵه‌که‌ی میسی له‌سه‌ر ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی که‌ له‌ قۆناغی چوار تۆماری کرد به‌ جوانترین گۆڵ هاته‌ ده‌ست نیشان کردن ،

ئه‌مه‌ش گۆڵه‌که‌یه‌ .



[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=v_i0vTA4 … r_embedded [/youtube]



http://www.kurdupload.com/images/RoEWB1314377199/logo-trans.png

سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كانتان

سوپاس

(ئاكانیوز) ـ راهێنەری هەڵبژاردەى ئوردن راى گەیاند، خەڵاتێكی مایەكی بۆ هەڵبژاردەكەى تەرخان كردووە، ئەگەر بتوانن لە یەكەم یاری پاڵاوتنى مۆندیالی بەرازیل لە هەڵبژاردەى عێراق ببنەوە، كە بڕیارە لە 2ى مانگى داهاتوو لە هەولێر بەڕێوە بچێ.

یەكەتیی تۆپی پێی ئوردنى وەڵامى داوكارییەكى عەدنان حەمەدى راهێنەرى بەڕەگەز عێراقی دایەوە لەبارەى تەرخانكردنى 100 هەزار دۆلارى ئەمەریكایی وەك خەڵات بۆ هەڵبژاردەكە لە كاتى بردنەوەیان لە هەڵبژاردەى عێراق.

یەكەتیی تۆپی پێی ئوردن بڕی 5 هەزار دۆلارى بۆ هەر یاریزانێك تەرخان كردووە ئەگەر لەو یارییەدا سەركەون، هەروەها بڕی 2 هەزار و 500 دۆلارى تەرخان كردووە ئەگەر یەكسان بن، ئەمەش بۆ جێبەجێكردنى خواستی هاندەرانى تۆپی پێی ئوردن كە دەخوازن بۆ یەكەمجار هەڵبژاردەكەیان بگاتە مۆندیال، ماڵپەڕی ستادى دەوحەى قەتەڕی گواستییەوە.

هەڵبژاردەى ئوردن بەر لەو یارییەى بەرامبەر عێراق لە یارییەكى هەڤاڵێنیدا بەئەنجامى 3 گۆڵ بەرامبەر هەڵبژاردەى توونس یەكسان بوو، هەروەها بڕیارە سبەى شەموو رووبەڕووى هەڵبژاردەى ئەندەنووسیا ببێتەوە.

986

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

ئایه نووسی:

به‌خێربێیت به‌ڕێز، هاورێی به‌ڕێزی ، به‌هیوای به‌رده‌وام بوونت..

ده‌ست خۆش بۆ گه‌یاندنى ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ڵام خۆزگه‌ نور صبرى گۆڵچى ده‌بوو

(ئاكانیوز)- هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یارییەكی هەڤاڵینیی ئامادەكاریدا بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر لە هەڵبژادەی قەتەری بردەوە.
شەوی رابردوو هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و قەتەر یارییەكی هەڤاڵینیی ئامادەكارییان لە دۆحەی پایەتەختی قەتەر ئەنجام دا و تێیدا هەڵبژاردەی عێراق توانی بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر یارییەكە بباتەوە.

گۆڵەكەش لەلایەن سەلام شاكری بەرگریكاری هەڵبژاردەی عێراق لە خولەكی 35ی یارییەكە تۆمار كرا.

ئەو یارییە لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی هەردوو هەڵبژاردەكەیە بۆ یارییەكانی قۆناخی سێیەمی پاڵاوتنی مۆندیالی 2014ی بەرازیل، كە هەڵبژاردەی عێراق 2ی مانگی داهاتوو لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر مێوانداریی هەڵبژاردەی ئوردن دەكات، هەروەها هەڵبژاردەی قەتەریش لە هەمان رۆژدا دەبێتە مێوانی هەڵبژاردەی بەحرێن.

هەڵبژاردەی عێراق لە كۆمەڵەی یەكەمی قۆناغی سێیەمی یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2014ی بەرازیل لەگەڵ هەڵبژاردەكانی چین، ئوردن و سەنگافورە یاری دەكات.

989

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

هههههه ده‌ست خۆش

990

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

Aso Yassin نووسی:

خـــــــۆشـــــــحـــــــاڵـــــــیـــــــن بـــــــه‌ بـــــــه‌ژداربـــــــوونـــــــت بـــــــه‌ڕێـــــــز
هـــــــیـــــــواداریـــــــن بـــــــه‌رده‌وامـــــــبـــــــیـــــــت لـــــــه‌گـــــــه‌ڵـــــــمـــــــان .

991

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

كاك حسین ئه‌وه‌ى تۆ نوو سیووته‌ ٪10 له‌ من زیاتره‌ سه‌ر ژمێریه‌كى راستمان لانیه‌

992

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

سه‌وسه‌ن خان له‌ سه‌دا په‌نجاى كچان وان

993

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

زۆر سوپاس

994

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

[size=24]والله‌ گۆڵێكى زۆر جوان بوو           ده‌ست خۆش[/size]

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان

996

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كانتان

یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی عێڕاقی نه‌شئه‌ت ئه‌کره‌م به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاقه‌وه‌ کرد ،

سه‌ر له‌ ئێوواره‌ی دووینێ پێنچ شه‌ممه‌ دوای شکانی ڕۆژوو هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق دووه‌م  یه‌که‌ی مه‌شقی خۆی له‌ ووڵاتی قه‌ته‌ڕ ئه‌نجام ـدا و یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌که‌ به‌ ناته‌واوی ئاماده‌ی مه‌شقه‌کان بوون ،

وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق و قه‌ته‌ڕ له‌ یاریه‌کی دۆستانه‌ی ئاماده‌کاری ـدا به‌یه‌ک بگه‌ن ،

جێی باسه‌ نه‌شئه‌ت ئه‌کره‌می یاریزانی یانه‌ی لخویای قه‌ته‌ڕی به‌فه‌ڕمی بانگێشتی هه‌ڵبژارده‌که‌ کرایه‌وه‌ که‌ پێشتر دوور خرابوه‌وه‌ له‌ ریزی شێره‌کانی ڕافیده‌ین .



یاریگا

(PNA) – ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر له‌ مۆركردنی گرێبه‌سته‌كانی به‌رده‌وامه‌ ئه‌مجاره‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی هێڵی به‌رگری مۆركرد.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ئاژانسی (په‌یامنێر)، سامان بریفكانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر گوتی: ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانی یانه‌ی نه‌فت جنوب حوسام كازم مۆكرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی داهاتوو له‌ ریزی یانه‌كه‌مان یاری ده‌كات.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا سامان بریفكانی گوتی: ئه‌م یاریزانه‌ له‌ هێڵی به‌رگری له‌ بالی چه‌پ یاری ده‌كات و له‌ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاری كردووه‌ و چاوه‌رِوانی ئاستێكی به‌رز له‌م یاریزانه‌ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جامی یه‌كێتی ئاسیا بتوانین بگه‌ینه‌ قۆناغێكی پێشكه‌وتوو.

جێگه‌ی باسه‌ ئه‌مه‌ هه‌فته‌م یاریزانه‌ كه‌ یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مۆرده‌كات دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانان قوسه‌ی مونیر و ئه‌مجه‌د رازی و موسنی خالید و ئه‌حمه‌د ئه‌یاد و حوسێن عه‌لی وه‌حید و حاتم زێدان مۆركرد.

999

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

http://www.kurdupload.com/images/tbItD1313694596/rwgash.jpg



مه‌كۆى رووگه‌ش

زۆر سوپاس

1،001

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

[size=24]وتنى راستیه‌كى تاڵ[/size]

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان

پیرۆزه‌ له‌ به‌رشه‌  ده‌ست خۆش بۆ گه‌یاندنى ئه‌م هه‌واڵه‌

سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كانتان

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=xT8fb7SE … r_embedded[/youtube]

زۆر سوپاس

(ئاكانیوز) - بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر ئاشكرای كرد كە یانەكەیان گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان قوسەی مونیر و ئەمجەد رازی و موسەنا خالید ئیمزا كردووە و لە جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیاش دەتوانن یاری بكەن.

سامان عەبدوڵا بریفكانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی گوت ئەمڕۆ چوارشەم دەستەی كارگێڕیی یانەكەمان چەند گرێبەستێكی تازەی لەگەڵ یاریزانانی ناسراوی عێراق ئیمزا كرد.

زیاتر گوتی یانەكەمان گرێبەستی لەگەڵ قوسەی مونیر یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی عێراق ئیمزا كرد، بۆ ئەوەی تەنیا بۆ یارییەكانی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیای 2011 یاریی بۆ یانەی هەولێر بكات، بەڵام ئەو لە خولی عێراقدا یاری ناكات و لە وەرزی نوێدا رەنگە بۆ یانەكانی دەرەوەی عێراق یاری بكات.

لەبارەی بڕی پارەی بۆندەكەشی، بریفكانی رای گەیاند هێشتە زانیاری پێویستی لەوبارەیەوە پێ نەگەیشتووە و ئەمڕۆ گرێبەستەكە تەواو بووە.

قوسەی مونیر لەدایكبووی ساڵی1981، یەكێكە لە یاریزانە باشەكانی تۆپی پێی عێراق و لە وەرزی 2006-2007 بۆ یانەی هەولێر یاریی كردووە و لەگەڵ یانەكەدا ناسناوی خولی بژاردەی عێراقی بەدەست هێنا، پاشان رووی كردە دەرەوەی عێراق و تا ئێستە لە یانەكانی حەزمی سعودیە و ئومسەڵال و خوڕ و قەتەڕی قەتەڕی و شاریقەی ئیماراتی یاریی كردووە.

بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر ئاماژەى بەوەش دا "هەر ئەمڕۆ یانەكەمان گرێبەستی لەگەڵ هەردوو یاریزانی یانەی قوەی جەوییە موسەنا خالید كاپتنی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیی عێراق و ئەمجەد رازی گۆڵكاری یانەكە ئیمزا كرد، گرێبەستی هەریەكەیان بۆ ماوەی یەك وەرزە و هەردوو یاریزانیش لەسەر كاغەزی سپی ئیمزایان كردووە و باسی بڕی پارەكەیان نەكردووە".

ئەمجەد رازی كە یاریزانێكی گەنجە، ئەم وەرزە بە تۆماركردنی 13 گۆڵ بە دووەمی گۆڵكاری خولی عێراق هات لە دوای لوئەی سەڵاحی هێرشبەری هەولێر كە بە 18 گۆڵ ناسناوی گۆڵكاری خولی عێراقی بەدەست هێنا.
موسەنا خالیدیش لە كاتی ئێستەدا یەكێكە لە یاریزانە باشەكانی عێراق و كاپتنی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپییە، هاوكات بەم دوایییە بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەكەمی عێراقیش كرا، ئەو یاریزانە لە رۆژانی رابردوو لە راپرسی رۆژنامەی مۆندیال كە لە بەغدا دەردەچێت، بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی عێراق دەستنیشان كرا.

هەژیی گۆتنە لە دوو رۆژی رابردووشدا یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان ئەحمەد ئەیاد لە یانەی قوەی جەوییە و حاتەم زێدان لە یانەی موسڵ ئیمزا كرد.

یانەی هەولێر دوای ئەوەی دووشەمی رابردوو یاریی كۆتای خولی بژاردەی ئەم وەرزەی عێراقی بە یانەی زەوڕا دۆڕاند و پلەی دووەمی بەدەست هێنا، دەست بە ئامادەكاری دەكات بۆ یارییەكانی قۆناغی هەشتەمی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا كە بەرامبەر یانەی پریسپۆرا جایاپۆرای ئەندۆنیزیایی یاریی دەكات، یاریی چوون لە ئەندۆنیزیا لە 13ی سێپتێمبەر/ئەیلوولی2011 ئەنجام دەدرێ و یاریی گەڕانەوەش لە هەولێر لە 27ی هەمان مانگ ئەنجام دەدرێت.

بریفكانی ئاماژەی بەوەش دا كە یاریزانە نوێیەكانی یانەكەیان دەتوانن بەشداریی یارییەكانی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا بكەن، بەهۆی ئەوەی ناویان لە لیستی یاریزانانی یانەكە بۆ قۆناغی هەشتەم هەیە، تەنیا یاریزان ئەحمەد ئەیاد نەبێت، كە كێشەی پاسەپۆرتی هەبووە.


http://www.kurdupload.com/images/UUIX1313587067/cms-image-000089413.jpghttp://www.kurdupload.com/images/Mnd0EG1313587133/cms-image-000089414.jpghttp://www.kurdupload.com/images/3KmL1313587221/cms-image-000089415.jpg

1،008

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

هههههههههه‌  ده‌ست خۆش