[size=16][center]ئاهەنگی بووک گواستنەوە لە ژێر دەریا
چونه ژێر ئاو پێویستی به ڕاهێنانێکی زۆر و توانا هه‌یه له‌وانه‌یه ئه‌م چانسه به‌ر زۆر که‌س نه‌که‌وێت ببێته مه‌له‌وان و بچێته قوڵایی ده‌ریاکان، ئه‌مه له‌کاتێکدا له‌وانه‌یه بۆ تهنهاکهسێک ده‌ست بدات که بگاته ئاره‌زووه‌که‌ی ، به‌ڵام ئایا ئه‌بێت چه‌ند ئه‌سته‌م بێت که له‌گه‌ڵ حه‌زه‌کانی خۆتدا چه‌ند که‌سێکیش مه‌جبور بکه‌یت یاخود بانگهێشت بکه‌یت بۆ قوڵایی ده‌ریا ؟ ( رفاد دلدول) ــە ، راهێنەر و بەرێوبەری قوتابخانەیەکی چونە ژێر دەریایە له ووڵاتی ( تونس ) کە خیزانەکەشی پێشتر لای ئەو مەشقی وەرگرتبوو لەسەر هاوسەرگیری رێک ئەکەون بەڵام مەرجی کورەکە ئەبێت ئاهەنگی ئه‌ڵقه گۆڕینه‌وه‌یان لە ژێر دەریا بێت و کچەکەش بەم مەرجەیان رازی بوو . وه‌ک له وێنه‌کاندا ده‌رئه‌که‌وێت ( رفاد دلدول ) و هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ کاتی ئه‌ڵقه گۆرینه‌وه‌یان ئاهانگهکهیان بردۆته قوڵایی ده‌ریاو چه‌ند که‌سێکیشیان بانگهێشت کردووه بۆ به‌شداریکردن له ئاهه‌نگه‌که‌یاندا وه پاش نیشانه‌کردنیان ئاماده‌بوان سه‌ما ئه‌که‌ن . هه‌ره‌وه‌ها له‌باره‌ی تێچونی ئاهه‌نگه‌که‌وه رفاد وتی ئاهەنگی بووک گواستنەوە لە ژێر دەریا نزیکەی 1500 دۆلاری تێئەچێت بە مەشق پێکردنی ئامادەبوان و کەرستەکان . پرسیاریش که دروست ئه‌بێت ، ئایا سه‌ما که‌ران گوێیان له هیچ هه‌یه که سه‌ما ئه‌که‌ن
شاره زوور پۆست[/center][/size]