پیاوێک مەڕێکی داگرت تا بیکڕێت..بەڵام مەڕەکە لەدەستی ڕایکرد!!پاشان پیاوەکە ڕاوی مەڕەکەی نا تا مەڕەکە خۆی کرد بە ماڵە هەتیوێکا زۆر فەقیر بوون،
دایکی مناڵە هەتیوەکان هەموو ڕۆژێک لای دەرگاکەوە چاوەڕێ ئەکات هەتا یەکێ دەرکەوێت خێریان پێ بکات و ئەمیش لێی وەربگرێت،
کاتێک کە مەڕەکە چوە ژوورەوە دایکی مناڵە هەتیوەکان خێرا هاتە دەرەوە بینی دراوسێکەیان کاک محمد لە بەردەرگایانا زۆر هیلاکە(ئەو پیاوەی کە ویستی مەڕەکە بکڕێت)
پێی وت:خوای گەورە خێرت بنوسێت کاک محمد خوای گەورە بیخاتە سەر میزانی چاکەکانت..
وای ئەزانی کە ئەو خۆی هێناوێتی بۆ ماڵیان..نەی زانی کە لە دەستی ڕای کردوە..
ئەویش بە ناچاری وتی:خوا لێمان قبوڵکات بمبەخشە خوشکەکەم کە کەمتەر خەم بوم بەرامبەر بە ئێوە..
پاشان ڕوی کردە قیبلەو سوجدەی برد وتی خوایە لێم قبوڵ بکە..
پاشان ڕۆژی دواتر کاک محمد دوای نوێژی بەیانی ڕۆی تا مەڕێکی تر بکڕێت پاشان بینی سەیارەیەک وەستاوە پڕە لە مەڕ..
بۆیە چوە لای وتی مەڕێکی قەڵەوم بەرێ کابراش مەڕەکەی بۆ داگرت و دایە دەستی..
کاک محمد وتی باشە ئەم مەڕە بە چەنە؟
کابراش وتی تۆ بیبە ان شاءاڵه ڕێ ئەکەوین..
کاتێک کاک محمد مەڕەکەی بار کرد..کابرا هاتە پێش پێی وت..:
(ئەم مەڕە بە پێ پارەیە!!!لەبەر ئەوەی کە ئەمساڵ خوای گەورە سامانێکی زۆری پێ بەخشیم منیش وتم ئەو کەسەی کە یەکەم کەس بێت و مەڕم لێ بکڕێت بە خۆڕایی مەڕەکەی ئەیەمێ..ئەمەش بو بە نسیبی تۆ)
"چاکە بکە چونکە چاکە دێتەوە ڕێت