سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیه‌كی بێ پایه‌ن بۆ كاك زریان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه .
١- ئایا بۆ چی ئەم رێژە زۆرەی ئەندامان دورکەوتونەتەوە
و/ ڕه‌نگه به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه یاخود ته‌نها بۆ بینینی به‌سته‌رو وێنه‌كان خۆیان تۆمارده‌كه‌ن ، یان ده‌توانین بڵێین ئه‌ندامان یاخود میوانان ته‌نها بۆخۆیان خۆیان تۆماربكه‌ن و پاسوۆرد و یوزهرهكانیان بیر نه‌مابێت ... زۆر هۆكاری تریش هه‌ن .
٢- ئەبێ تەنها بۆ شوێن گرتن بێ لە یانە
و/ ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه چونكه زۆر له یانه‌كان هه‌ڵده‌ست به داخستنی ( به ئه‌ندام بوون ) ئه‌مه‌ش ناوه‌كان ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو به‌كاریبهێنن .
٣- ئایا کەش و هەوای یانەیان بە دڵ نییە
و/ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر خودی ئه‌ندامه‌كه ڕه‌نگه هه‌بێت شاره‌زایی له بواری تر هه‌یه وه‌ك ( دروستكردنی سایت و .. هتد .. ) .
٤- یا دەستەی بەڕیو بەرایەتی یانەیان بە دڵ نییە
و / ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك پێشبینی گۆڕینی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ران بكات به دڵنیایه‌وه من و هاوڕییانم ده‌ست له‌كار ده‌كێشینه‌وه و با ئه‌م ئه‌ندامه به‌ڕیزانه بێنه ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ران كه به زۆرینه هه‌ڵده‌بژێردرێن له‌وه‌ش ( 100% ) دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ده‌توانن پێشنیاریش بكه‌ن بزانن چی ڕوو ده‌دات .
٥- ئایا چ بکرێت بۆ گەرانەوەی ئەم ئەندامانە .؟ دەتوانیت ئەندامێک بگەرێنیتەوە
و / ئێمه هه‌ركارێك له‌ده‌ستمان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین به‌ڵام له‌كوێ ئه‌م ئه‌ندامانه ببینینه‌وه .؟