هه‌موو وێنه‌کان زۆر جوانــن ،
ده‌ست خۆش مه‌ریه‌م خان هه‌ر بژیت.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی سه‌هه‌ند
هه‌موو وێنه‌کان زۆر جوانــن ،
ده‌ست خۆش مه‌ریه‌م خان هه‌ر بژیت.
کاکه ڕه‌وشت زۆر به‌خێربێیت ، هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت.
کاکه گیان له بابه‌تی پێشوو http://ysm21.net/viewtopic.php?id=22032 که داوای یارمه‌تیت کردبوو ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویستم بۆ کردی ، ئێستا پێم بڵێ کێشه‌که‌ت چییه و بۆ ناتوانی فایله‌که به‌رز بکه‌یته‌وه هه‌تا بتوانم زیاتر یارمه‌تیت بده‌م.
به‌ڕاستی نه‌شئه‌د یاریزانێکی به توانایه ، هیوادارم کێشه‌که‌ی چاره‌سه‌ر بکرێت.
وێنه‌کان زۆر سه‌رنج ڕاکێشن ، ده‌ستت خۆش بێت ئایه خاتوون.
سه‌هه‌ند نووسی:ده‌ستت خۆش بێت دڵی یار ، له هه‌ندێکی تێده‌گه‌م ، خۆزگه له هه‌مووی تێده‌گه‌یشتم.
Sahand supas lo pyamakt
agar aw msalsalt detbi ba sahli tedagyshti
زۆر که‌م سه‌یری تیڤی ده‌که‌م ، ئه‌و زنجیرانه ئه‌وه‌نده‌ی بتوانم ته‌ماشا ناکه‌م.
که ئه‌لبومی یاده‌وارییم
ئه‌که‌مه‌وه جارناجارێ
وێنه‌که‌ی تۆ.. هه‌ر وه‌ک ئه‌وسا
عه‌تر و خه‌نده‌ی لێ ئه‌بارێ !
ئه‌و به بێ ده‌نگ بۆم ئه‌ڕوانێ
من به گریان ئه‌یدوێنم
سه‌بورییه بۆ ته‌نهاییم
هه‌رکاتێ لێی ڕائه‌مێنم
تو چاوی خۆت.. هه‌ر بۆساتێ،
تۆش وێنه‌مت له‌به‌ر چاوه ؟
یاخود ئێستا نه‌ک وێنه‌که‌م
ڕوخساریشم لات شێواوه ؟
له دوای ئه‌وه‌ی چاوه‌کانت
وێنه‌ی منیان ونکردووه
ئاخۆ ئێستا وێنه‌ی کێیان
له خۆیاندا هه‌ڵگرتووه؟
ئه‌و پێشکه‌شه‌ی له‌سه‌ر پشتی
وێنه‌که‌ی خۆت، بۆت نوسیوم
وا له شه‌رما کاڵبۆته‌وه
هێنده ئه‌شکی چاوی دیوم !
دڵنیابه ئه‌و وێنه‌یه
ئێستا مه‌یلی مردن ئه‌کا
له بری تۆ ڕۆژی سه‌د جار
ئه‌و.. داوای لێبووردن ئه‌کا
سالح بێچار
ده‌ستت خۆش بێت دڵی یار ، له هه‌ندێکی تێده‌گه‌م ، خۆزگه له هه‌مووی تێده‌گه‌یشتم.
دڵ پیسی یه‌كێكه له‌و تا‌وانانه‌ی, كه ئینسان به‌هۆیه‌وه تووشی غه‌زه‌بی خودا‌و دۆزه‌خ ده‌بێ وه شیرازه‌ی ژیانیشی له‌نێو خێزان‌و كۆمه‌ڵ تێك ده‌دا وه له‌نا‌و هه‌ر خێزانێكیش دڵ پیسی هه‌بوو ئه‌وه ژیانیان تاریك دادێ‌و ده‌بێ به شه‌وه‌زه‌نگ‌و نائومێدی‌و بێ متمانه‌یی.
كه‌واته دڵ پیسی حاڵه‌تێكی ده‌روونیه‌و له بێ متمانه‌یی په‌یدا ده‌بێ‌و وه له‌و كه‌سانه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێ, كه گرێیه‌كی ده‌ر‌و‌ونییان له‌نێو دڵدا هه‌یه كه پڕه له رق‌و كینه‌و چاره‌سه‌ریشی زۆر زه‌حمه‌ته به‌تایبه‌ت له‌نا‌و دڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خوێنده‌وارن..
به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری كه‌سه خوێنده‌واره‌كان به گه‌شبینی ده‌ڕواننه ژیان ئه‌وان ئه‌گه‌ر چرای ژیان كزیش كه‌ن نای كوژێننه‌وه, خۆشه‌ویستان له ڕۆژگارێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ زۆرجار خێزان به‌هۆی دڵپیسی به‌ره‌و هه‌ڵدێر‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌چێ.
دڵپیسیش له‌نا‌و ژیانی ژن‌و مێردا كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌یه چونكه ئه‌وان ها‌وبه‌شی ژیانی یه‌كترن, ئه‌مه‌ش له دڵی ئه‌و كه‌سانه‌دایه, كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌سك‌و كورت بیر ده‌كه‌نه‌وه ئاستی دینداری‌و ڕۆشنبیری‌و بیركردنه‌وه‌یان له گه‌وره‌یی گوناهی ئه‌م تا‌وانه گه‌وره‌یه له ئاستێكی زۆر نزم دایه.
دڵپیسی گومانێكه له‌نێو ناخی ئه‌و ئینسانانه ده‌ڕوێ‌و چه‌كه‌ره ده‌كا, كه وای لێده‌كات هه‌میشه ئه‌و ئینسانه له‌نا‌و خه‌یاڵێك یان واقیعێكی بێ بنه‌ما‌و بێ متمانه‌یدا بژیه‌ت, كه‌واته پێویسته ئینسان به‌دوای ڕاستیدا بگه‌ڕێت‌و واز له هه‌موو خه‌یاڵ‌و گومانێكی خراپ بێنێ.
خوای گه‌وره‌ش له قوڕئان‌دا ده‌فه‌رمووێ: ( إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ ), واته زۆر خۆتان له گومانی خراپ له دڵپیسی بردن به به یه‌كتر به‌دوور بگرن چونكه هه‌ندێك له‌و گومانه خراپانه مایه‌ی گوناهو تا‌وانه.
به‌خۆڕایش نیه كه ده‌ڵێن دڵپیسی ژیانی ژن‌و مێرد تێكده‌دات‌و هه‌ڵی ده‌وه‌شێنێته‌وه‌و خۆشه‌ویستی ناهێڵێ‌و ژیانیش ده‌كات به دۆزه‌خ, كه ئه‌مه‌ش جۆرێكه له توند‌وتیژی خێزانی, چونكه دڵپیسی‌و ده‌ر‌و‌و‌ون نه‌خۆشی‌و گومان خراپی ها‌وسه‌ران‌و برا‌و با‌وك هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ڕوودانی زۆربه‌ی ڕوودا‌وه ناخۆش‌و كاره‌ساته گه‌وره‌كان.
چه‌ندان ئافره‌ت له‌داخی دڵپیسی برا‌و با‌وك‌و مێردی مردنی هه‌ڵبژاردووه جا به خۆسوتاندنبێ یان خنكاندن, زۆرجار له‌سه‌ر شتی به‌سیت كه به‌هۆی دڵپیسی یه‌وه در‌وست بووه ژیانی كچێك یان ژنێك له‌نێو چووه, پیا‌وی دڵپیس گیاكه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و سه‌ره‌تانی گیان‌و ژیانی ئافره‌تیشه.
زۆرجاریش كه‌سانی دڵپیس خۆیان ڕابردوویه‌كی چاكیان نیه یان ڕوودا‌وی خراپ‌و نابه‌جێی زۆریان بینیوه بۆیه له‌ژیانی ها‌وسه‌رگیریاندا گومانی خراپیان بۆ در‌وست ده‌بێ ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌سه‌كه دڵپیس ده‌ربچێ.
ئه‌مه‌ش له‌نێو زۆرێك له پیا‌وانی كورده‌واریدا په‌نگی خواردۆته‌وه‌و ژیانی خێزانیان لێڵ‌و ناشیرین‌و تاریك كردووه, یان دڵپیسه‌كان ژیانی چه‌ندان كچ‌و ژنانیان له‌و زیندانه بێ به‌زه‌ییانه‌ی كه كه‌س نازانێ كه‌ی ئازاد ده‌كرێن دیل‌و به‌ند كردووه.
گه‌ر سه‌یری دیارده‌كانی خۆكوشتن‌و سوتاندنی زۆربه‌ی ئافره‌ته‌كان بكه‌ین به‌شی هه‌ره‌زۆری هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دڵپیسی پیا‌وان‌و هه‌ڵسوكه‌وتی توند‌و تیژیان له به‌رانبه‌ریاندا, دڵپیسی بۆخۆی نه‌خۆشی‌و ده‌ردێكی كوشنده‌یه هه‌رچی شته جوانه‌كانی ڕۆح‌و ناخی مرۆڤه له‌نا‌ویان ده‌با‌و ده‌یان كوژێت.
ئه‌م دیارده‌یه هه‌ستَكی بێزاركه‌ر در‌وست ده‌كات جا ئه‌گه‌ر پیا‌و یان ژن هه‌یبوو ئه‌مش ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی ئارامی‌و ئاسووده‌یی له‌لایه‌ن كه‌سی به‌رامبه‌ر, خودی دڵپیسه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ناخۆش ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
پێشم وایه له ئه‌نجامی دڵپیسی خیانه‌تی ها‌وسه‌رگیریش در‌وست ده‌بێ بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی له خیانه‌تی ها‌وسه‌رگیری به‌دووربین‌و پارێزرا‌وبین با له نه‌خۆشی دڵپیسی به‌دووربین, دڵپیسی جۆری زۆره جاری وا هه‌یه داك‌و با‌و هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر به كچه‌كه‌ی یان برا له خوشكه‌كه‌ی یان پیا‌و له خێزانه‌كه‌ی یان به‌پێچه‌وانه‌وه.
دڵپیسی له ڕۆژگارێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا وه‌كو ڤایرۆسێكی كوشنده له‌نا‌و به‌شێك له ها‌وسه‌ران به‌دی ده‌كرێ‌و هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێكیشه, خۆشه‌ویستان خێزان به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌نا‌و خێزان به‌دی بكرێ ئه‌وه پر‌وشك ده‌ها‌وێ‌و سه‌رده‌كێشێ بۆ كۆمه‌ڵگاش.
زۆر له ها‌وسه‌ران ڕاده‌ی دڵپیسیان ده‌گاته ئاستێك هیچ خۆشه‌ویستی‌و متمانه‌یه‌ك له‌نێوانیاندا نامێنێ, پیا‌وی دڵپیسی وا هه‌یه, كه چۆته‌ده‌ر له‌ماڵ ده‌رگای له‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی داخستووه تاخۆی نه‌هاتۆته‌وه نه‌یتوانیوه ده‌رگاكه له‌خۆی بكاته‌وه.
بۆئه‌وه‌ی ها‌وسه‌ران به ئارامی‌و ئاسووده‌یی بژین ده‌بێ به‌رامبه‌ر یه‌ك دڵپاك‌و ڕاستگۆبن‌و گومانی باش به‌یه‌ك به‌رن تا خوای گه‌وره‌ش خۆشی‌و شادی بخاته به‌ینیانه‌وه‌و به‌ره‌كه‌تیش ببارێنێ به‌سه‌ریاندا‌و له‌ناخۆشی‌و ئاژا‌وه‌و دوبه‌ره‌كی دووربن‌و ژیانێكی باشیان پێ ببه‌خشێ.
دڵپیسی ده‌ردێكه هه‌ر له‌كۆنه‌وه بۆ ئێستا‌و بۆ داهاتووش هه‌ربووه‌و هه‌ر ده‌شبێ, كه‌سی دڵپیس ناتوانێ وا به‌ئاسان واز له‌و كرداره‌ی بێنێ چونكه خوی پێوه ده‌گرێ, به‌زۆریش ئه‌م كرداره له‌نێوان دوو خۆشه‌ویست ڕووده‌دات وه‌كو نێوان ها‌وسه‌ران.
چونكه ئینسان قه‌ت ئاماده‌نیه دڵپیسی له كه‌سێك بكات خۆشی نه‌وێت یان ڕقی لێیه‌تی, بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ نه‌مانی ئه‌و ده‌رده له‌به‌ینی خۆشه‌ویستان هه‌تا له‌به‌ینی هه‌نوو كه‌سێك ته‌نها ڕاستگۆییه, ( النجات فی الصدق).
له‌ڕووی شه‌رعیشه‌وه شتێكی هه‌ڵه‌و نابه‌جێیه پیا‌و هه‌موو هه‌ڵسیوكه‌وتێكی ئافره‌ت به‌خراپه شی بكه‌نه‌وه‌و‌و لێكی بده‌نه‌وه ئه‌مه واده‌كات ئافره‌ته‌كان هه‌میشه دڵ‌و ده‌ر‌ونیان له ترس‌و دڵه‌را‌وكێ دابن‌و دڵ‌و ده‌ر‌ونیان نا ئارام بێت.
خۆشه‌ویستان با هه‌موو لایه‌ك وریابین به ئاگابین, كه زۆرجار دڵپیسی له سنور ده‌رچووه‌و ماڵ وێرانی به‌دوای خۆیدا هێنا‌وه, ئینسانی دڵپیسیس له هیچ شتێك دڵنیا نیه‌و هیچ كاتێكیش دڵ‌و ده‌ر‌و‌ونی ئاسووده نیه.
هه‌رچه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا پیا‌وێكی دڵپیس, كه چه‌ند مانگێك بوو ژیانی ها‌وسه‌ریه‌تیان له‌گه‌ڵ خێزانی پێكه‌وه نابوو خێزانه‌كه‌شی ئافره‌تێكی دیندار‌و خواناس‌و داپۆشرا‌و مامۆستای قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تیش بوو ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوكه‌یه‌كی نه‌ناسرا‌وی بۆ هاتووه دڵی لێ پیس كردووه‌و هه‌رچه‌ند ئافره‌ته‌كه هه‌زار سوێند‌و قوڕئان ده‌خوا, كه هه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و نوكه نه‌ناسرا‌وه‌شی نه‌دا‌وه‌ته‌وه.
به‌ڵام ها‌وسه‌ره‌كه‌ی هه‌ر بڕ‌وای پێ نه‌كرد‌و‌وه‌و به خیانه‌تێكی گه‌وره‌ش بۆی حیساب كردووه‌و له ئه‌نجامدا ئه‌م دڵپیسیه له سنور ده‌وچو‌وه‌و به‌لێك جیابوونه‌وه‌و به ته‌ڵاق كۆتایی پێ هاتووه.
كه‌واته دڵپیسی نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونیه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه گیرۆده‌ی بوونه به دڵ‌و ده‌روونه‌وه هیلاكن, هه‌ر‌وه‌ك چۆن ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێته هۆی كێشه‌و گیر‌و گرفتی خێزانی به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌بێته سه‌رچا‌وه‌ی توند‌وتیژی خێزانیش, كه خێزان به‌ره‌و ڕووخان ده‌بات.
ئه‌م دڵپیسیه گه‌ر ته‌نها یه‌ك ئه‌ندامی خێزانیش بگرێته‌وه ئه‌وه ژیانی هه‌موو خێزانه‌كه تێك ده‌دا, كه كه‌سی دڵ پیسیش هه‌میشه هه‌ر لایه‌نی خراپه‌كاری ده‌گرێته به‌ر، بیر له شته باشه‌كان ناكاته‌وه.
به‌راستی كه‌سێك كه‌سێكی خۆش بوێ به مانا راسته‌قینه‌كه‌ی قه‌ت دڵی لێ پیس ناكاو به دڵێكی پاكه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، هه‌تا له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ریشدا یه‌كێك هاته لای‌و هه‌واڵی دل پیسی خۆی به‌رامبه‌ر به خێزانه‌كه‌ی پێ راگه‌یاند، كه منداڵێكی ره‌ش پێستیان په‌یدا بووه، له وڵامدا پێی فه‌رموو: ئیشی جه‌نابت چیه؟ كابرا گوتی: شوانی وشترانم، فه‌رموی: وشتره‌كان ره‌نگیان چۆنه؟ گوتی: به‌زۆری سوورن، فه‌رموی: ئایا هیچ بێچویان نه‌بووه، كه ره‌نگیان سوور نه‌بێ، گوتی: به‌ڵی، فه‌رموی بۆ وایه؟ گوتی: ده‌گونجێ وه‌كو داپیره‌و باپیره‌ی خۆیان بن، فه‌رموی ئه‌مه‌ش هه‌ر وایه، كابرا قه‌ناعه‌تی بۆ در‌وست بوو، گومانه‌كه‌ی ڕه‌ویه‌وه.
بۆیه ئومێد ده‌كه‌م خوای گه‌وره دڵه‌كانی ئێمه‌ش به‌ره‌و باشه به‌رێت‌و له‌سه‌ر پاكیه‌وه دڵه‌كانمان رووناك بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئاسووده بین‌و لانه‌ی خێزان‌و خۆشه‌ویستیمان لێك نه‌ترازێ‌و كه‌لێن نه‌كه‌وێته ناومانه‌وه.
س:ڕێگای ڕاستی
زانیاریه‌که زۆر به سوده ، ده‌ست خۆش کاکه یادگار ماندوو نه‌بیت.
هههها
ده‌ست خۆش کاکه یادگار.
وێنه‌کان زۆر جوانــن ، هه‌ندێکیانم لای خۆم پاشه‌که‌وت کرد:)
ده‌ست خۆش کاکه یادگار.
شیعرێکی جوانه . . .
ده‌ستت خۆش بێت کاکه یادگار.
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عیڕاق ده‌خوازم . . .
ده‌ست خۆش کاکه سانـــی.
منیش وام بیستووه کاتێک باوێشک ئه‌ده‌یت پێویسته پشتی ده‌ستی ڕاست یان ناوله‌پی ده‌ستی چه‌پت بخه‌یته سه‌ر ده‌مت و بڵێی (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم).
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه ڕه‌وشت گیان ، هه‌ر بژیت.
سبحان الله له‌كاری خوای گه‌وره ، ده‌ستت خۆش سه‌وسه‌ن خان بژی...
[size=16]ئـــــه‌رجـــــه‌نـــــتـــــیـــــن[/size]
هیوادارم.:)
سوپاس بۆ زانیاریه‌کان ، ده‌ستت خۆش بێت و خودا پاداشتت بداته‌وه.
١- ئایا بۆ چی ئەم رێژە زۆرەی ئەندامان دورکەوتونەتەوە
نامه‌وێ قسه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌یتر دووباره بکه‌مه‌وه ، به‌ڵام دیاره بێگومان به هۆی نه‌بوونی کات یان گۆرانکاری به‌سه‌ر ژیانیان داهاتووه ، بۆ نمونه من جار وابووه حه‌فته‌یه‌ک یان زیاتریش کاتم نه‌بووه سه‌ردانی یانه بکه‌م به‌هۆی کاری تایبه‌تی خۆمه‌وه.
٢- ئەبێ تەنها بۆ شوێن گرتن بێ لە یانە
شوێن گرتن؟ هههه کاکه گیان خۆ ئێمه له ناو پاسی (30)مه‌تری نین تا نه‌فه‌ر زۆرتر بێت شوێنمان ته‌نگتر بێته‌وه دیاره ئه‌وه‌ی بۆته ئه‌ندام به خۆشی و خواستی خۆی بووه چه‌ندیش ئاماده‌ی یانه ده‌بێت ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئایا چه‌ند کاتی هه‌یه.
٣- ئایا کەش و هەوای یانەیان بە دڵ نییە
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم یانه‌که‌مان کێشه‌ی نییه یان ئه‌گه‌ر هه‌شبێت زۆر که‌مه ، ئیتر بۆ ئه‌بێ که‌ش و هه‌وای ئێره‌ی به دڵ نه‌بێت؟ دیاره ئه‌وه‌ش هۆکار نییه.
٤- یا دەستەی بەڕیو بەرایەتی یانەیان بە دڵ نییە
ناکرێ من قسه له‌سه‌ر باشی و خراپی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران بکه‌م چونکه خۆم له‌و ده‌سته‌یه‌م بۆیه باشتر وایه ئێوه‌ی ئه‌ندامانی ئازیز هه‌ر ڕه‌خنه‌و گله‌ییه‌کتان له ئێمه هه‌بوو ده‌توانن له به‌شی ڕه‌خنه و پێشنیار ڕوبه‌ڕومانی بکه‌نه‌وه بێگومان به خۆشحاڵییه‌وه وه‌ڵامی پێویستان ده‌ده‌ینه‌وه.
٥- ئایا چ بکرێت بۆ گەرانەوەی ئەم ئەندامانە .؟ دەتوانیت ئەندامێک بگەرێنیتەوە
کاکه گیان وه‌کو باسم کرد ، من ناتوانم زۆر له هیچ ئه‌ندامێک بکه‌م که بێت زیاتر ئاماده‌ی یانه بێت ، ته‌نها له یه‌ک کاتدا ده‌توانم داوای لێبکه‌م ئه‌گه‌ر هاتوو زانیم به هۆی که‌سێکه‌وه ناڕه‌حه‌ت بووه یان کێشه‌یه‌کی هه‌یه به پێی توانا پێم خۆشه کێشه‌که‌یان چاره‌سه‌ر بکه‌ین و ئه‌ویش بێت سه‌ردانی یانه بکاته‌وه.
ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م کاکه چاوزه‌رد .
ئێستا ئێمه هه‌موومان یه‌كین
ئه‌وه بۆیه سه‌رکه‌وتن به‌شی ئه‌وانه.
ده‌ست خۆش کاکه گیان.
کاک ڕۆستایی هه‌تا ئه‌مڕۆ ئێواره بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه ، برایه‌که‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کێک له قوتابخانه‌کان قسه‌ی کرد ئه‌و وتی: چاوه‌ڕێی ته‌له‌ڤیزیۆن بکه‌ن له‌وێ ئاگادار ده‌کرێنه‌وه.
:lol:hhhh
dast xosh chya har bzhiit
ده‌ست خۆش کاکه ئاسۆ ،
ئه‌وانه‌ی ئایه خان ئاماژه‌ی به ناوه‌کانیان کردووه ، ماوه‌یه‌که چالاکیان زۆر که‌مه ته‌نها سه‌وسه‌ن خان نه‌بێت چالاکی باش بوو به‌س به‌م دواییه ئه‌ویش که‌متر چالاکی هه‌یه ، ئه‌وانیتر له جێگای خۆیه‌تی.
اخر كاك سه هةند به رنامه كه بهينينه جيكايى ئه بلود؟
به‌ڵێ هه‌روه‌ک نوسیومه (سه‌ره‌تا له یه‌کێک له سایته‌کانی بارکردن (Upload) فایلی به‌رنامه‌که به‌رز بکه‌یته‌وه)
كاک کۆسره‌ت هه‌روه‌ک چۆن وێنه‌یه‌ک ئه‌پلۆد ده‌که‌یت به‌رنامه‌ش به هه‌مان شێوه‌یه ، به‌ڵام زۆر جار سایته‌کانی ئه‌پلۆد کردن فایلی خۆری (exe) به‌رز ناکه‌نه‌وه ، بۆیه باشتر وایه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که ده‌ته‌وێ ئه‌پلۆدی بکه‌یت بیخه‌یته ناو (Zip) یان (rar) ئه‌وکاته بێ کێشه ئه‌پلۆد ده‌کرێت و لینکی داونلۆده‌که‌ی کۆپی ده‌که‌یت و ده‌یهێنی له بابه‌ته‌که‌ت (Paste) ده‌که‌یت.
کاکه گیان ده‌بێ سه‌ره‌تا له یه‌کێک له سایته‌کانی بارکردن (Upload) فایلی به‌رنامه‌که به‌رز بکه‌یته‌وه , پاشان لینکی داونلۆده‌که کۆپی ده‌که‌یت ، ئینجا له یانه له به‌شی (كـۆمـپـیوتـه‌ر & ئـیـنـتـه‌رنـێـت) بابه‌تێکی نوێ بنوسه تێیدا ڕونکردنه‌وه‌ی پێویست بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که دایده‌نێی بنوسه ئه‌و لینکه‌ش دابنێ که پێشتر کۆپیت کردبوو.:)
هیوادارم تێگه‌یشتبی ، ئه‌گه‌ر پرسیارێکیترت له‌و باره‌یه‌وه هه‌بوو إنشاءالله وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه.
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه چاوزه‌رد ، بێبه‌شمان مه‌که له زانیاری وه‌ها به‌سود.
وه‌ک هه‌موو شیعره‌کانی په‌شێو ، ئه‌وه‌شیان زۆر جوانه.
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه چاو زه‌رد.
٦- چه‌ند ته‌ماشاکه‌ر ئاماده‌بوون له سه‌یرکردنی شانۆیی ( ئه‌لێکس ) ساڵی 1983ز ؟
و/ هیچ که‌س ئاماده‌نه‌بوون.
هههها له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌کی زۆریش پرۆڤه‌یان کردبی بۆ خۆئاماده‌کردن.
ده‌ستت خۆش بێت ئایه خان ، هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم.
شیعرێکی جوانه ، ده‌سته‌کانت خۆش بێت ، هه‌ربژیت.
زۆر به‌خێربێیت سه‌رچاوان ، هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم.
سه‌هه‌ند نووسی:سڵاو شه‌وتان باش ، ئه‌وه خه‌ریکی چین ؟
وه‌ی به‌خێربێت کاك سه‌هه‌ندی ڕووح و گوڵ و دڵ شه‌وی تۆش شاد.
زۆر سوپاس خێراندار بی کاک "ڕه‌وشت"ی ئازیز و خۆشه‌ویست چاوه‌که‌می.
کاکه ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م بۆ کردنه‌وه‌ی ژوری گفتوگۆ:)
سڵاو شه‌وتان باش ، ئه‌وه خه‌ریکی چین ؟
مرۆڤ له‌و ته‌مه‌نه ئه‌گه‌ر چی له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ش بێت ، مردنی خۆی لا ئاساییه نه‌ک بچوکترین سوکایه‌تی پێکردن.
زۆر به داخه‌وه ، به‌ڕاستی کاره‌ساتێکی دڵته‌زێنه.
ده‌ست خۆش کاکه سیروان.
به‌خێربێیت بۆ یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین
خۆشحاڵ بووین به ئه‌ندام بوونت به‌ڕێز .
ماشاءالله زۆر سه‌رنج ڕاکێشن ، ده‌ستت خۆش ڕۆژه خانم.
ئه‌ی باشه من دوو ژماره مۆبایلم هه‌یه ئێستا کامیان هه‌ڵبژێرم؟ هههه
ئه‌و باوکه دڵــی باشه
ده‌ست خۆش کاکه چاوزه‌رد.
زۆر به‌خێربێیت به‌ڕێز ، هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت.
زۆر به‌خێر بێیت کاکه ئاسۆ ، هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم.
پۆسته‌ره شیعرێکی جوانه ، ده‌ستی تۆ و نوسه‌ریش خۆش بێت.
چیرۆکێکی پڕ مانا‌و کاریگه‌ره ، ده‌ستت خۆش بێت کاکه چاوزه‌رد.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی سه‌هه‌ند
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]