1،093

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

zor swpas bo payamakantan hewadarm swdmand bwbn

1،094

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

هه‌ر وه‌ك ئه‌زانین پێکه‌نین سودێکی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌مان هه‌ر بۆیه‌ ووتراوه: پێکه‌نیی به‌چێژ و به‌ قاقا ته‌مه‌ن درێژده‌کات. لێره‌دا گرنگه‌ که‌ ئێمه‌ به‌ ئاگابین له‌و پێکه‌نینه‌مان هه‌تا ئه‌و سوده‌ گه‌وره‌یه‌ باشتر وه‌ربگرین.

هه‌ر چه‌نده‌ ئێمه‌ ئه‌بوایه‌ زیاتر پێبکه‌نینایه‌ به‌ڵام به‌هۆی کێشه‌و زیاتر به‌ئاگابونمان له‌و ڕوداوانه‌ی که‌ به‌ده‌وروبه‌رمانه‌وه‌ هه‌ن و سه‌رقاڵیمان به‌ کاری ڕۆژانه‌مانه‌وه‌ وایکردووه‌ که‌ که‌متر له‌ چێژی پێکه‌نین بگه‌ین و هه‌تا به‌هۆیه‌وه‌ به‌ره‌نگاری زۆرترین فشارو کێشه‌کانی ژیان ببینه‌وه.

یه‌کێك له‌ زۆرترین سوده‌کانی پێکه‌نین ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رگری له‌شمان زیاد ده‌کات و که‌متر نه‌خۆش ده‌که‌وین، هه‌روه‌ها ئاسانتر ئه‌تونین زاڵبین به‌سه‌ر فشاره‌ ده‌روونیه‌کاندا که‌ رۆژانه‌ به‌ره‌وڕومان ئه‌بیته‌وه/ سترێس.

‌ پێکه‌نین چه‌ند کاریگه‌ریه‌کی له‌سه‌ر جه‌سته‌مان هه‌یه‌ وه‌ك ده‌ڵێن پێکه‌نین مه‌ساج/ شێلانی ئه‌ندامه‌کانی ناوه‌وه‌مانه، پێکه‌نین ووزه‌مان به‌رزده‌کاته‌وه‌ له‌ جه‌سته‌و ڕۆحماندا، توانای کارکردنی سیه‌کانمان باشتر ئه‌کات و هه‌ناسه‌مان ئاسانتر بۆ ئه‌درێت، سوڕی خوێنی له‌شمان باشتر ئه‌کات و په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ باشتر خوێن بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی له‌شمان بچێت و مێشکمان چالاکتر ده‌کات.


پێکه‌نین کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونمان هه‌یه/ بڕوا به‌خۆبونمان زیاد ده‌کات، تواناکانمان زیاتر ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه، باشتر داهێنان ده‌که‌ین، دوودڵیت لێ دورده‌خاته‌وه‌ و بێزاریه‌کانت که‌م ده‌بنه‌وه، توانای وه‌رگرتن و فێربوونت به‌رزده‌کاته‌وه‌ ، هیلاکیت ناهێڵێت، ژیانت خۆش و گه‌شبینترت ده‌کات.


پێکه‌نین کاریگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی زۆری هه‌یه/ که‌ توانای په‌یوه‌ندیه‌کانت باشتر ده‌کات، ناکۆکی که‌م ده‌کاته‌وه و توانا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانمان زیاتر ده‌کات.

هه‌روه‌ها پیکه‌نین گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه‌ له‌ ناو ژیانی ئیش و کارکردندا له‌ ناو کارمه‌نده‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی کارمه‌نده‌کان به‌دڵێکی خۆش و ئاره‌زووه‌وه‌ بچنه‌ سه‌رکاره‌کانیان و به‌رهه‌میان باشتر بێت، له‌شیان ساغبێت له‌سه‌ر کاره‌که‌یان.


هه‌ر بۆیه‌ من ئاواته‌خوازم له‌ سوده‌کانی پێکه‌نین بگه‌ین و ڕۆژانه‌ به‌ ئاگابین و هه‌وڵبده‌ین بۆ چه‌ند ساتێك له‌گه‌ڵ یه‌کتردا پیبکه‌نین بۆ ته‌ندروستی و ژیانێکی باشتر بۆ هه‌موو کوردێك.


هه‌تا زۆرتر پێبکه‌نین ته‌ندروستر ده‌بین، هه‌ر ‌بۆیه‌ به‌ئاگاییه‌ك بۆ خۆت سه‌باره‌ت به‌ پێکه‌نین دروست بکه‌و بزانه‌ له‌ ته‌واوی ڕۆژێکدا چه‌ند خوله‌ك پێده‌که‌نیت­­؟

سةرجاوه.warzshidarwni

1،095

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

dast xosh hhhhhhhhhh shteki saira

ده‌ست خۆشبیت ڤینۆس خان بابه‌ته‌كه‌ زۆر زۆر جوانوسةرنجراكيش بوو

1،097

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

دوو مشك که‌وتنه‌ ناو سه‌تڵێكی پڕ له‌ کرێمه‌وه. هیچ ڕیگایه‌کیان نه‌ما که‌ لێی بێنه‌ده‌ره‌وه، هه‌ربۆیه‌ یه‌کێك له‌ مشکه‌کان هه‌ر زوو خۆی دایه‌ ده‌ست چاره‌نووس و خنکا له‌ سه‌تڵه‌که‌دا. له‌و باره‌ نائارامی و شڵه‌ژانه‌دا که‌ هیچ هیوایه‌کیان به‌ژیان نه‌مابوو مشکه‌که‌یتریان هه‌ر له‌ لنگه‌فرتێو قاچ جوڵاندابوو به‌به‌رده‌وامی له‌ناو سه‌تڵه‌ پڕ له‌ کرێمه‌که‌دا. مشکه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌خێرای و به‌ په‌له‌ قاچی ده‌جوڵاند هه‌تا کرێمه‌که‌ی کرد به‌ که‌ره. له‌ ئاکامی ئه‌م کرداره‌دا مشکه‌که‌ توانی باشتر سه‌رکه‌وێته‌ سه‌ره‌وه‌و بێته‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌تڵه‌که.


ئایا ئێمه‌ هیچ له‌و مشکانه‌وه‌ فێرده‌بین؟


هه‌ست ده‌که‌یت که‌ تۆش هه‌ندێجار له‌ شوێنێکدا گیرده‌خۆیت و هه‌ر ده‌سوڕێیته‌وه‌ و هیچ ڕێگایه‌کت بۆ ده‌ربازبوون نه‌مابێت؟

خۆت مه‌ده‌ به‌ده‌ست چاره‌نووسه‌وه. خێرا تر بجوڵێ و هه‌وڵبده‌ هه‌تا کرێمه‌که‌ی تۆش ده‌مه‌یه‌ت و ده‌بێته‌ که‌ره‌ و ڕێگات بۆ ده‌کرێته‌وه.


سود له‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی مشکی دووه‌میان وه‌ربگره.


سه‌رکه‌وتوبن.
سةرجاوه warzshidaruni

baxer haty kak nabaz beguman hawrey barezmani heway bardawamit bo daxwazm dwbara baxer beyt sarchawan

1،099

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زؤر سباس بؤبةيامةكانتان بةريزان