walla kak sarhang kame zanyarym haya labaray gul w dar
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی sharafxan nurse
walla kak sarhang kame zanyarym haya labaray gul w dar
زۆر سوپاس كاك شه‌ره‌فخان، ڕاسته، ڕێك وه‌ك 21 وایه. خۆشحاڵم منت بیر كه‌وتۆته‌وه برام.
chawmany kak sarhang barezy \ensha alla agar wshknabe w bzhyet bot ahenm \
balam jare nabe dary bhenm la zher laylon chwnka la darawa nazhyt \
labar away qalamy nweya
chawy mny bram ...are walla zorysh pe ache
zor supas xwshy mn \amyn
xwday gawra to w gsht muslmanek mofaq bka
وا بزانم ئيمه ى موسولمان هيج خيلافيكمان نى يه له سه ر روزى له دايك بوونى بيغه مبه ر عيسى
عليه السلام به لام خيلاف له سه ر ياد كردنه وه ى له دايك يونيه تى ،
جا روزى له دايك بونى ديار بيت يان نا وابزانم شتيكى وا نىيه كه بيكه ينه خيلافيكى كه وره..
وه كه وره يى ئه م بيغه مبه ره ش زور به رزه( كان يحيى الموتى بإذن ربه)
ده ست خوش بو بابه ته كه ت
ده‌ست خۆش برام بۆ به‌ژداریه‌که‌ت
bram aema wak muslman ta aesta run krdnawman bo nadrawa lalayan mamosta aynyakanman
ta bzanyn aya am sarasalay basy akan aya rasta 3ysa 3alat salam lam rozha ladayk bw
mamostayany aynyman tanha bas lawa kan ka amrozha drwst nya bazhdary krdny chwnka amana shrk akan w am shaway yadaka akre hazaran besarw bary akre...............
[size=24]ده سته كانت خۆش پیرۆزیشه به ناوی خۆت هاتیه‌وه خه ت[/size]
zor supas mamosta \\zor barezy
زۆر به‌خێربێی سه‌رچاوان
thank you my sister\welcome
زۆر سوپاس \ به‌هیوای سودلێ وه‌رگرتن
كورته وتاری مامؤستا عبدالخالقی رووناكی حوكمی پیرۆزبای و به‌شدارى كردن له جه‌ژنی سه‌ری ساڵ ( كريس مس )
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=OoUZb0qY … e=youtu.be[/youtube]
وێنه‌گیراوه له‌لایه‌ن \ شه‌ره‌فخان\ بۆ په‌یجی مامۆستا
زۆر سوپاس برام به‌ڕێــــــــــــــــزی .
hamuem xwendawa dasttxosh mn kasek danasm bota mase7e dalen bo bwea nmase7E:dale ja lawa xoshtr bchma jahandam
ده‌ستت خۆش به‌هیوای سودبینین \
ان شاءالله خودای گه‌وره هیدایه‌تی ئه‌دا بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاست
ئه‌گه‌ر شایه‌نی هیدایه‌تیش نی یه ره‌بی پیرۆزیبێت ( ان شاءالله جحیمی به قسه‌مه‌ت ئه‌بێ)
هەمیشە لەکۆن ونوێدا مەسیحیەت شانازی بە لەدایکبوونی حەزرەتی عیساوە دەکات، هەموو ساڵێک یادی بۆ دەکاتەوە بە وتەی خۆیان لەو رۆژەدا خۆش بەختى تێدابەدەست دەهێنن خوداوەندى گەورە لەگشت تاوانەکانى ئەوکەسانە خۆش دەبێت کەباوەڕیان بەعیساى مەسیح هێناوە. رۆژى 25/12 بەرۆژیکی گرنگ دادەنێن لەمیژووى مەسیحیەتدا لایان وایە رۆژى لەدایکبوونى حەزرەتى عیسا لەهەرە رۆژە پیرۆزە و مەزنەکانەکانەو هیچ رۆژێکى دیکەنیە لەرۆژەکانى ساڵدا بەقەدەر ئەو رۆژە پیرۆزبێت وگرنگى خۆى هەبێت، لەبەرئەوەى لەو رۆژەدا حەزرەتى عیسا لەدایکبووە. لاى مەسیحیەکان واتاخواو کوڕى خوادا لەدایکبووە لەکچێک بەناوى (مریەم) لەناوچەى جەلیلە لەشاری (ناسریە) وەک موعجیزەیەک بەبێ باوک لەدایکبووە، هەڵبەتە مەسیحییەت لایوایە کەرۆژی لەدایکبوونی مەسیح راستەو هیچ هەڵەیەکى مێژووی تێدانیەو قابیلى گومان و رەخنەنیە لەکاتێکدا مەسیحیەت کەوتۆتە هەڵەیەکى گەورەوە لەم رۆژەدا، چونکە رۆژى لەدایکبوونى عیساى مەسیح نادیارە و تائیستابە وتەی پاپاو قەشەکانى ئەوروپا ئەو رۆژە نەزانراوە هەرلەناو مەسیحیە کاتۆلیکی و پرۆتستانت و ئەرسۆدوکسیەکان کێشەى گەورەیان لەسەرئەورۆژە هەیە هەندێکیان یادى دەکەنەوە و هەندێکى دیکەیان یادى ناکەنەوە هەندێکیشیان رۆژى 25/12 بەیادى لەدایکبوونى سیدنا عیسا نازانن و گومانیان هەیە کەئەو رۆژەبێت. بۆیە ئەگەر سەرچاوەیەکی گرنگ لەبەردەستمان بێت و باسی راستی عیسا بکات ئەوە قورئانی پیرۆزە مەسیحیەکان دەبێت زۆر مەمنونی موسڵمانانبن کەدانیان بەحەزرەتی عیسادا ناوە وەک پێغەمبەرێکو (25) جار لە قورئانەکەیاندا باسکراوە.
1- لەدایکبوونى حەزرەتى عیسا لە ئینجیل‌دا.
مەسیحیەکان پێیان وایە مریەمى دایکى (عیسا) پیش‌تر مارەبڕاوى پیاویک بووە بەناوى (یوسف) بەپیى ئینجیلى مەتا بەشى یەک لەئایەتى (18) دا هاتووە و دەڵێت: مریەم لەلایەن رۆحى پیرۆزەوە سکى پڕبوو کەیوسف دەزگیرانى مریەم بوو بۆیە زوو وازى لێهینا نەدەویست ئابڕ‌وى ببات. هەروەها لەئینجیلى لۆقادا بەشى دووەم ئایەتى (1) دا هاتوەە دەڵێت: مریەم و یوسف چونە تەویلەیەک لەناوچەى جەلیلەدا لەوێدا کوڕە نۆبەرەکەى بوو. لەهەردوو ئینجیلى مەتاو لۆقادا هیچ رۆژیک بۆ لەدایکبوونەکەى مەسیح دانەنراوە دەستنیشانى رۆژى لەدایکبوو نەکەى ناکات، هەروەها وتەکانی مەتا لەگەڵ وتەکانی لۆقا زۆرجیاوازەو دژییەکن ئەگەر بگەرێنەوە بۆ بنەرەتی ئەو باسانەی ئینجیل بۆتان دەردەکەوێت کەچەند جیاوازی تێدا هەیە دژییەکن لەسەر شوێنەکەشى لەئینجیلى مەتادا شوینى ناوشارى جەلیلە دیارى نەکراوە، بەڵام لەلۆقادا دەڵێت: لەتەویلەدا لەدایکبووە. مەسیحیەکان لەرووى دەقە ئینجیلیەکانەوە هیچ بەڵگەیەکیان بەدەستەوە نیە. ئایە سیدنا عیسا کەى لەدایکبووبى ئایە بابزانین لەرووى میژوویەوە هیچ بەڵگەیەک هەیە ڕاستى و دروستی ئەم رۆژە دەربخات.
2- لەدایکبوونى (عیسا) لەمیژوودا.
ئەگەر سەیرى لاپەڕەکانى میژوو بکەین و بەدواى راستى و دروستی لەدایکبوونى سیدنا عیسا دا بگەرین ئەوا دەبینین لەهیچ کتێبێکى میژوویدا ناوى عیسا نابینین و بەو شیوەی کە مەسیحیەکان باسى لێوەدەکەن کەکوڕى خوابێت لەناوهەموو خواوەندەکانى یونانیش باس لەخوایەتى عیسای مەسیح نەکراوە، بەڵام راستییە میژوویەکان ئەوە دەردەخەن کەلە ساڵى (325ز) دا کەلە یەکەمین کۆنگرەی گەورەی بەناوبانگی مەسیحەت بەناوى کۆنگرەى (نقیە) بەسەرکردایەتى (قستنتین) ئیمپراتۆری رۆمانیەکان دەبێت بەمەسیحى لەو کۆنگرەیەدا داوای چەندین دواکاری لەقشەو زاناکانی مەسیحیەکان دەکات. لەوانە رۆژى لەدایکبوونى مەسیح و هەڵبژاردنى چوار ئینجیل و چەندین خاڵی‌تر هەبوو کەجێبەجێ بکەن وجێبەجێشکرا، بەڵام رۆژى لەدایکبوونەکەى حەزرەتى عیسا دواى (40) ساڵ لەساڵى ( 370ز ) وەڵامی قستنتین درایەوە، ئیمپراتۆر (ئۆرى لۆس) رۆژى 25/12 ى دانابۆ یادى لەدایکبوونى سیدنا عیسا کەرۆژى لەدایکبوونى خواوەندى یۆنانیەکانبوو بەناوى (میترا) واتە خواوەندى (خۆر) میترا لەمیژوودا کەسێکى ئیرانى بووە و شوێنکەوتویەکی زۆری هەبووە. بۆیە ئەو رۆژەیان هەڵبژارد، چونکە لەورۆژەدا خەڵکى میترایان پیرۆز رادەگرت و دەیان پەرست بۆیە پاپا ئەمەى قبوڵکردو وتى بالە میترا پەرستیەوە ببێت بەعیسا پەرستى دواى ئەوە لەلایەن پاپا (پۆم)ى دووەمەوە دانى بەوەدانا کەمیژووى لەدایکبوونى سیدنا عیسا دەستکارى کراوە و ئەورۆژەنیە، نوسەرى فەرەنسى (دانیل رۆبز) لەئەکادیمیاى فەرەنسا گومانى هەیە لەوەى کە عیسای مەسیح ساڵى (33ز) مردبى، کەوابێ چۆن ئێمە بزانین کەی لەدایکبووە ئەمە بێجگەلەوەى لەهیچ جێگەیەکدا باس لەوە نەکراوە کەعیسا لەچ ساڵێکدا لەدایکبووە بۆیە چەندین خواوەندى جیهانى ووڵاتانى ترهەیە کەلە 25/12 یادى دەکەنەوە. زۆر روون و ئاشکرادیارە کە سیدنا عیسا لەو رۆژە لەدایک نەبووە کەدەکاتە 25/12، چونکە بەپێی قورئان ئەو چیرۆکە دەبیستین بۆمان دەردەکەویت حەزرەتى عیسا لەمانگى (8،7) لەدایک بووبێت لەبەرئەوەى خورما لەو مانگەداپێدەگات، چونکە خوا بەمریەم دەفەرمویت ئادەى مریەم بکێشە بەو دارەى لاتەوە کەوشکبووە ئیستا خورما دەکەویتە خوارەوە خۆتیپێ تێربکە، د.جۆن لەقاموسى کتاب مقدسدا دەڵێت: خورما لەسەردەمى حەزرەتى عیسادا هەبووە لەمانگى (9،8،7) داپێدەگات، سەحیفەیەکی تەلەگراف لەبەروارى 10/12/2008 دەڵێت: زانایانى فەلەک روداویکى بەپەلە ئەتەقینەوە دەڵێن ئەوکاتەى کەعیسا لەدایکبوو 25/12 نەبوو، چونکە ئەوکاتەى عیسا تییدا لەدایکبوو وەرزى زستان نەبوو، بەڵکو لەچلەى هاویندا لەدایکبووە واتا لەمانگى (8،7) دابووە ئەمەش ئەو رۆژە بەدرۆدەخاتەوە، هەروەها لەدئیرە تولمعاریفى بەریتاندا هاتووە دەڵێت: هیچ رۆژێک دیارنییە بۆ لەدایکبوونى عیسا نەلە حەواریەکانیەوە نەلەئینجیلەکانیشدا باس لەوە نەکراوە، بەڵکو ئەم جەژنە لەبتپەرستەکانەوە وەرگیراوە هیچ پەیوەندى یەکی بەمەسیحیەکانەوە نیە. هەروەها زاناى فەلەکى ئوسترالى (دیف رینگى) لەگەڵ هاورێکانیدا لێکۆڵینەوەیەک دەکات بەکۆمپیتەر بەبەرنامەى نەخشەى ئەستیرەکان ئەگەرێَن دەرئەنجام دەڵێت: ئەو ئەستیرەى لەسەردەمى عیسادا هەبووە بینومانە کەدوو ئەستیرەن بەسەریەکەوە ئەویش هەسارەى (زوهرەو موشتەرین) چونەتە سەریەک هەموو (17) ساڵ یان بۆ (20) ساڵ ئەم کارەرۆدەدات راشیگەیاند: ئەو ساڵەو مانگەی دەکاتە (17)ى حوزەیرانى (2) پێشزاین بووە واتە حەزرەتى عیسا دوو ساڵ پیش زاین لەدایکبووە. ساڵى زاینیش بەپی توێژینەوەکانی فەلەکی (4) بۆ (6) ساڵ هەڵەى تێدایە. بەڵام کاسۆلیکی و پڕۆتستانتەکان دەڵێن مەسیح لەرۆژى 25/12 لەدایکبوو، بەڵام ئەرسۆدۆکس و ئەختبەکان دەڵێن 7/1 لەدایکبووە ئەرمەنەکان دەڵێن 6/1 مەسیح لەدایکبووە. لەدائیرەى معاریف بەریتانیدا لەچاپى (15) دا لەبەرگى (5) دالەبەشى (642بۆ 643) دا دەڵێت: هیچ کەس باوەرى وانیە کەرۆژیک هەبێت بۆلەدایکبوونى مەسیحەوە هیچ ساڵێکیش دیارنیە. هەروەها لەدائیرەت معاریف (شامبرز)دا دەڵێت: رۆمەکان لە(25) دیسەمبەرداجەژنیکیان هەبووەو یادیان ئەکردەوە کەنیسە نەیدەتوانی ڕێگری لەوجەژنەبکات رۆمانەکان پێیان دەوت جەژنى خۆر، هەروەها لەدائیرەى معاریفى ئەمەریکیدا دەڵێت: لەسەدەی چوارەمدا لەساڵى (340ز) دا جەژنێکی سازدرا بەلەدایکبوونى مەسیح لەئەلمانیەوە دەستی پێ‌کرد لەسەدەی (5) دا ئەمرێکهات هەموو ساڵێک لەو روژەدا یادى ئەو رۆژە بکرێتەوە بۆ لەدایکبوونی مەسیح.
3- جەژنى گەلانی ترلەو رۆژەدا 25/12
پێش گەلی مەسیحیەت زۆر گەل و وڵات هەبوون لەرۆژەی 25/12 یادى لەدایکبوونى پیغەمبەرە وخواکانیان کردۆتەوە. وەک: وو‌ڵاتى چین هەر لەو رۆژەدا جەژنێکیان هەبووە بەناوى (جلونن ختى) و فارسەکان خوایەکیان هەبووە بەناوى (میترا) هەر لەو رۆژەدا، هیندیەکان خوایەکیان هەبووە بەناوى (کیشرایە) و ئاسیاى سوغرا لە ناوچەیەکی فیجرایەکە تورکیاى ئێستایە خوایەکیان هەبوو بەناوى (کوڕى رزگارکەر- ئاتیس) هەر لەو رۆژەدا لەدایکبووە ئەسکەندەرنافیەکان خوایەکیان هەبوو بەناوى خواى (سورە) ، هەر لەو رۆژەدا یۆنانیەکان خوایەکیان هەبووە بەناوى (دیونامیس) و، رۆمانیەکان خوایەکیان هەبوو بەناوى (سولەوە) کەتویژەرەکان پیان وایەحەزرەتى عیسا رۆژی لەدایکبوونەکەى لەم خواوەندەوە وەرگیراوە. فیرعەونەکان هەمان جەژنیان هەبووە بەناوى (ابن الشمس)، (کورى رۆژ) هەرلەورۆژەدا روسەکان هەمان رۆژیان هەبووە کەخواکەیان بەناوى (کیلیاداوە) و یادى دەکەنەوە. بۆیە زۆر ووڵات و گەلی ترهەبووە کەلەورۆژەدا یادى خواوەندەکانیان دەکەنەوە کەلەپێش مەسیحەوە هاتووە. ئەمەش ئەوە بەدرۆ دەخاتەوە کەحەزرەتى عیسا لەو کاتەدا لەدایکنەبووە دروستکراوە بۆى وەک بەپێی میژوو سەلماندمان،لەخواوەندەکانى پێش خۆى وەرگیراوە. لەکۆتایدا نوکی قەڵمەکەم هەڵدەگرم و گەیشتمە ئەو دەرئەنجامەی کەهیچ ڕۆژیکمان بۆ دەرنەکەوتوە کەبەبەڵگەی بەهێز بڵێت رۆژی لەدایکبوونی سیدنا عیسا رۆژی 25/12 یەبۆ من تەحەداش دەکەم و دەیسەلمینم کەئەو رۆژە لەدایکبوونى سیدنا عیسا نیە تەحەداى هەموو مەسیحیەکان دەکەم کەبیسەلمینن رۆژى 25/12 رۆژى لەدایکبوونى سیدنا عیسابێت.
نوسینی: محەمەد حەسەن مامە
پێنوسه‌كان
سەرچاوە.
(1)قورئانی پیرۆز
(2)دائیرەت معارف بەریتانى
(3)دائیرەت معارف ئەمەریکى
(4)دائیرەت معارف شامبرز
(5)نهینیەکانى ئاینى میترا-(فرانس کومور)
(6)ئەفسانەى خواکان زیوس وەرگێران بۆ کوردى (عومەر رەسول)
(7)ئینجیلى پیرۆزى -پرۆتسانتى- چاپى 1998
(8)مرۆڤ ئاینەکان (میشل مالرب)
(9)چیرۆکى ئاینەکان (سلیمان مەزهەر)
(10)رێبەرێکى خێرا‌و ئاسان بۆ میژوو
(11)مەوسوعەى میسر (د.مانع بن حمدان)
(12) قاموسى کتاب مقدس (د.جۆن)
ڕوداوه‌كانی 17ی شوبات و ڕۆژه‌كانی دواتری
ئه‌م هه‌واڵه ڕاست نی یه
چونكه من ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆم كرده‌وه هیچ بابه‌تی ئاوای تێدانه‌بوو
شةشةم / حرا و حلال
عن أبي عبد الله النعمان بن بشير رضي الله عنهما ، قال : سمعت رسول الله
صلي الله عليه وسلم يقول: ( إن الحلال بين ، وإن الحرام بين ، وبينهما أمور
مشتبهات لا يعلمهن كثير من الناس ، فمن اتقى الشبهات فقد استبرأ لدينه
وعرضه ، ومن وقع في الشبهات وقع في الحرام ، كالراعي يرعى حول الحمى
يوشك أن يرتع فيه،ألا وإن لكل ملك حمى ، ألا وإن حمى الله محارمه ، ألا وإن في
الجسد مضغة إذا صلحت صلح الجسد كله ، وإذا فسدت فسد الجسد كله
، ألا وهي القلب) رواه بوخاري ، مسلم
پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی (حه‌ڵاڵ دیاره و حه‌رامیش دیاره ,
له نێوان حه‌ڵاڵ و حه‌رامیشدا هه‌ندێ شتی هاوشێوه هه‌یه كه گومانداره , له
حه‌ڵاڵ یش ده‌چن و له حه‌رامیش ده‌چن , زۆرێك له خه‌لكی نای زانن , جا ئه و
كه‌سه‌ی خۆی له‌و شته گومان لێكراوانه بپارێزێت ئه‌وه ده‌یه‌وێت دین و شه‌ره فی
گومان و له‌كه‌ی تیا نه‌بێت , وه ئه‌و كه‌سه‌ی بكه‌وێته ناو ئه‌و گومان و
شبوهاتانه‌وه ئه‌وه ده‌كه‌وێته ناو حه‌رامه‌وه , هه‌روه‌ك شوانێك مه‌ڕه‌كانی له
نزیك په‌رژینێك بله‌وه‌ڕێنێت , نزیكه له‌وه‌ی كه سنوری په‌رژینه‌كه ببڕێت , ئینجا
هه‌موو پاشایه‌ك سنور و په‌رژینێكی هه‌یه , ئه‌ی نازانن كه سنور و په‌رژی نی
خواش شته حه‌رام كراوه‌كانیه‌تی , وه له‌ناو له‌شی ئێوه‌دا پارچه‌یه‌ك گۆشت
هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و پارچه گۆشته چاك بوو ئه‌وه هه‌موو له‌ش چاك ئه‌بێت وه ئه‌گه ر
خراپیش بوو ئه‌وه هه‌موو له‌ش خراچ ئه‌بێت كه ئه‌و پارچه گۆشته‌ش دڵه .
ده‌ستت خۆش جوان بوو
سه‌ركه‌وتوبی \ به‌رده‌وام به
هه‌م ناوی كۆمپانیاكه هه‌میش لۆگۆكه‌ی ئه‌م سێ منایه‌ی ه‌ره‌وه‌ی هه‌یه كه باسم كردووه
ده‌سته‌كانت خۆش ئه‌م بابه‌ته هه‌ر كه‌سه‌و به‌شێوه‌یه‌ك لێكدانه‌وه‌ی بۆ ئه‌كا من به‌م شێوه‌یه‌ی خۆم تۆ به‌م شێوه‌یه
یه‌كێكی تر به شێوه‌یه‌كیتر باسی لێوه‌ئه‌كات ... زۆر سوپاس بۆ به‌ژداریه‌كه‌ت .
زۆر سوپاس ئاغای كنالیكار \ به‌ڕێزی
ئێمه كورد و ئێمه‌ی موسڵمان بۆ ئه‌وه‌نه له خۆمان ئه‌ترسین؟؟
ئینجا گه‌ر ئه‌م مانایه بدا یان نه‌دا چییه بۆچی ئه‌بێ خۆمانی پی خه‌ریك بكه‌ین؟؟؟؟ئه‌زیزم ئیسلام كه‌ی ترساوه تا له‌شتی وا بترسێ .
ئه‌زیزمم مه‌سه‌له‌كه خۆ خه‌ریك كردن نی یه
مه‌سه‌له‌كه ڕونكردنه‌وه‌یه‌كه و به‌س .سه‌باره‌ت به ناوی كۆمپانیاكه كه ئه‌پڵه ، سێ بۆچوون هه‌یه له‌سه‌ری یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه
زانا نیوتن ته‌نها به سێوێك توانی ده‌رگایه‌كی نوێ به‌ڕووی جیهان بكاته‌وه
و تاڕاده‌یه‌كیش ژیانی مرۆڤایه‌تی بگۆڕێت ، دووه‌میان ئه‌وه‌یه كه
زانایه‌كی زۆر به‌ناوبانگی جیهانی به‌هۆی سێوێكی ژه‌هراویه‌وه كوژراوه وه سێیه‌میان ئه‌وه‌یه
كه له ئینجیل‌دا سێ‌و وه‌كو نیشانه‌ی زانسته ، بێجگه له‌و سێ بۆچوونه ئه‌وانی تر هه‌مووی دووره له ڕاستیه‌وه.
كاكه گیان ئه‌مه‌ی تۆ باسی ئه‌كه‌ی هیچ هیلاقه‌ی به زانا نیوتن و ئینجل و ....نی یه
ئه‌م سێوه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌ی گه‌زه‌یه‌كی لێدراوه ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان مانادێت كه له‌باسه‌كه كراوه .
باجی سه‌وسه‌ن ان شاءالله خودای گه‌وره شیفات بۆ ئه‌نێرێ
dast xosh lo aw babata
balam bxwa bawrm nya baw qsana labar awi
ba zor shewa basi aw sewa krawa
mn loxom ba 6 jor xendetmawa
زۆر به‌خێربێی \ سوپاس
balam bxwa bawrm nya baw qsana labar awi
ba zor shewa basi aw sewa krawa
mn loxom ba 6 jor xendetmawa
وایه ئازیزم به زۆر شێوه باسی لێوه ئه‌كرێ
به‌ڵام ڕاسترینیان به‌م شێوه‌یه‌یه .
له‌وانه‌یه تۆ ماسۆنی یه‌كان نه‌ناسی ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌ی بزانی ئه‌مانه چ به‌ڵایه‌كن بۆ خه‌ڵكی سه‌ر زه‌مین ئه‌توای
له‌باره‌یان بخوێنیه‌وه . ئه‌گه‌ر عربی باش ئه‌زانی له گۆگڵ بنوسه ماسۆنی \ ئینجا ئه‌زانی ئه‌مانه چ به‌ڵایه‌كن .
هه‌مان وه‌ڵامی فيس بوك
لاو رێزم بۆ تۆ کاك شه‌ره‌ف خان ،به‌ڵام ئێمه‌ی کورد هه‌ر له‌خۆمانه‌وه بڕيار ده‌ده‌ين ئه‌پڵ ناوه‌که‌ی له‌خۆيه‌تی يعنی سێ‌و وێنه‌که‌شی هه‌ر سێوه براکه‌م باشتر وايه زوو بڕيار ناده‌ين سوپاس.
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ بۆچونه‌كه‌ت ، به‌ڵام بای ئه‌وه‌نه‌مان له قوتابخانه خوێندوه بزانین (ئه‌پــڵ) یانی سێ‌و
دواتر له‌وانه‌یه دیقه‌تی سێوه‌كه‌ت نه‌دابێ كه گه‌زه‌ی لێدراوه .
چونكه قه‌له‌ڕه‌ش مردوه كانی خۆیان ده‌نێژن
mn la facebook am babaatae to xwendawa dastt xoshbet
ڕاست ئه‌كه‌ی مام كۆسره‌ت ...ده‌سته‌كانت خۆش
[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش خاله‌شه‌ره‌ف بابه‌تێكی ئێجگارگرنگ وبه‌سودت هه‌ڵواسیوه ماندونه‌بی و ده‌سته‌كانت خۆش به‌رده‌وام به له‌م بابه‌ته‌ئیحجازیانه[/size]
زۆر سوپاس مامۆستا زۆر به‌ڕێزی له خزمه‌ت داین
dastakant xosh bet zaneareaki ba swda
زۆر سوپاس به‌ڕێزی به‌خێربێی \
[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش خاڵه‌شه‌ره‌ف بۆئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌تانه به‌ڕاستی ئه‌م ماوه‌یه من بابه‌ته‌كانی تۆ به‌پله‌ی یه‌كه‌م دائه‌نێم له‌به‌هێزی ماندونه‌بی و به‌رده‌وام به إن شاءالله[/size]
زۆر سوپاس برام زۆر خۆشحاڵم به خزمه‌ت كردنی ئیسلام و میلله‌ته‌كه‌ی خۆم
دوعای خێرمان بۆبكه‌ن .
ئایه تائێستا زانیوتانه هێمای كۆمپانیای(Apple) هێمای جوله‌كه‌ماسۆنی یه‌كانه .
به‌ئه‌كید نه‌تان زانی وه !
باسی ئه‌م هێمایه تا ئێستا له هه‌زاران شوێن هه‌یه هه‌ر باسه‌و به‌جۆرێك هه‌ندێ ئه‌ڵێن كاتێ ئه‌م كۆمپانیایه‌یان دامه‌زراند نه‌یان زانی چ ناوێكی بۆ دابنێن ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و مێزه‌ی كه دانیشتبووم سێوێك هه‌بوو وتیان با ناوی كۆمپانیاكه به ناوی ئه‌م سێوه‌بێ (ئه‌پـــڵ) وه‌له هه‌ندێ شوێنی تر باس له‌وه ئه‌كه‌ن كه ئه‌م خاوه‌نی كۆمپانیایه (ستڤ جۆبس) كه مناڵ بووه دایكی سێوێكی داوه‌تێ هه‌ر ڕۆژه‌و گازێكی لێدایه ، ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه ئه‌یزانین به‌م دوو شێوه‌یه زۆر بڵاوه كه باس له سێوه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌كات ، به‌ڵام له ڕاستی دا وانی یه ئه‌م سێوه‌ی گه‌زه‌یه‌كی لێدراوه به‌م مانایه نایه‌ت كه ئێمه تازه بۆمان باس كردن ، به‌ڵكو به‌و مانایه دێت كه عرب و موسڵمانه‌كان ئاژاوه گێڕن
ئێستا بۆتانی شی ئه‌كه‌ینه‌وه به ئیزنی خودا
له ناو جوله‌كه‌كان سه‌ره‌تا كه مناڵه‌كانیان په‌روه‌رده ئه‌كه‌ن به‌س دژی ئیسلام و عرب بن كه وایان لێبێ گه‌وره‌ش بن عرب و ئیسلامیان له پێش چاو ناشرین بێت .
له ناو جوله‌كه‌كان سه‌ره‌تا كه‌مناڵه‌كانیان ئه‌به‌ن بۆ باخچه‌ی ساوایان تا هه‌رچی بیانه‌وێ له مێشكی ئه‌م مناڵه‌ی جێگیر كه‌ن ، له هه‌موو باخچه‌ی ساوایانه‌ی كه جوله‌كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌كرد چ له ئیسرائیل وه چ له ئه‌مریكاو .....هتد
كاتێ له‌و باخچه‌ی ساوایانه سێویان بۆ مناڵان ئه‌برد زۆرێك له سێوه‌كان گه‌زه‌ی لێدرابوو پاش ئه‌وه‌ی بۆ مناڵه‌كانیان ئه‌برد ،مناڵه‌كان ئه‌یان وت ئه‌مه ئه‌م سێوه بۆ گه‌زه‌ی لێدراوه مامۆستایه‌كانیش ئه‌یان وت ڕۆڵه ئه‌م عرب و موسڵمانه‌كان گه‌زه‌یان لێداوه ،لێره‌دا به‌م شێوه‌یه ڕقیان ئه‌خسته دڵی مناڵان به‌رامبه‌ر به ئیسلام و عرب،
ئا به‌م شێوه‌یه دژایه‌تی ئیسلام ئه‌كه‌ن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مناڵه‌كانیان ڕاهێناوه كه ئیسلام و عرب ئاژاوه گێڕن و خه‌ڵك له ناو ئه‌به‌ن ....
لێره‌دا ئه‌وه‌ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌م لۆگۆی كۆمپانیای (ئه‌پــــڵ)ه ده‌لاله‌ت له‌و سێوه ئه‌كات كه ئه‌یاندا به مناڵان كاتێ گه‌زه‌یه‌كی لێدرابوو
ئه‌م هێمایه‌شیان بۆیه كردۆته لۆگۆی ئه‌م كۆمپانیایه تا هه‌میشه ئه‌م سێوه له‌به‌ر چاوی ئه‌و گه‌نجانه‌بێ كه‌به‌بچوكی ئه‌و سێوه‌یان وه‌رگرتوه كه گه‌زه‌ی لێدراوه .
ئاماده‌كردنی \\ شه‌ڕه‌فخان طلعت
یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین
به‌خێربێت ، به هیوای به‌رده‌وامیت.
[center][size=24]ده‌سته‌كانت خۆش وادای ئه‌به‌زێنم دواتر گوێی لێ ئه‌گرم[/size][/center]
ده‌سته‌كانت خۆش مامۆستا سه‌ركه‌وتوبی
ده‌ست خۆش بیت چۆن فیدێؤ له یانه بلا و ده‌بیته‌وه
زۆر سوپاس برام به‌خێربێی .
برام زۆر ئاسانه ڤیدۆ دانان له یانه له لیسه‌كه‌ی سه‌ره‌وه كلیك له‌سه‌ر یوتوب بكه ئه‌م كۆده دێت (( [youtube][/youtube] ))
پاشان لینكی ئه‌و ڤیدۆیه كه ئه‌ته‌وێ له یانه داینێی له نێوان هه‌ردوو كۆده‌كه ئه‌نوسی وه‌ك ئه‌مه (( [youtube]لینك لێره دابنێ[/youtube] ))
پاشان كلیك له‌سه‌ر ناردن ئه‌كه‌ی
له سه‌ردانه‌كه‌ی دكتۆر عبدالواحید بۆ شاری هه‌ولێر و پاش پێش كه‌ش كردنی كۆڕێك له هۆڵی میدیا
پرسیاریان له دكتۆر كرد ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی به بوێری یه ...
18-12-2011
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=6kB6ZgVc … e=youtu.be[/youtube]
[size=10]وێنه گیراوه له‌لایه‌ن ئه‌دیمێنێكی په‌یجی مامۆستا عبدالخالقی ڕۆناكی [/size].
له‌و ته‌وه‌قوعه‌دانه‌بووم بابه‌تێكی ئاوا به هێز و به‌سود \\ پاش 4 ڕۆژ جاری بینراوی 6 بێت
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی
((أنه لعن لواصلة والمستوصلة، والنامصة والمتنمصة ، والواشرة والمستوشرة ))
وه له ڕیوایه‌تێكی تر ئه‌فه‌رمووێ
(( لعن الله الواشمة ، والمستوشمة )) متفق علیه ، رواه شیخان
النامصة : ئافره‌تی ڕوو هه‌ڵگر كه موی برۆ هه‌ڵئه‌كێشێ
المتنمصة: ڕوو هه‌ڵگیراو به ئاره‌زووی خۆی
الواشرة: ئه‌وه‌ی ددان ده‌ڕنێ
المستوشرة: ددان بۆ ڕنراو (ئه‌وكه‌سه‌ی ددانی ئه‌رنێ بۆ جوانكاری)
الواشمة: ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه خاڵ ئه‌كوتێ
المستوشمة: خاڵ بۆ كوتراو ( ئه‌وكه‌سه‌ی خاڵ و نه‌خش ....هتد ئه‌كا به كوتان له‌سه‌ر له‌شی)
ئا\ خۆم
ئیعجازێكی قورئانی مه‌زن له ووشه‌ی (الْحُبُك)
زاناكان پرسیارێكیان پێشكه‌ش كرد ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی شێوه‌ی گه‌ردوون: ئایا شێوی ئه‌م
گه‌ردوونه‌ی ئیمه لێی ده‌ژین چۆنه ؟ پاش چه‌ندین لێكۆلینه‌وه زانایان گه‌ردوونه له یه‌ك مه‌جه‌ره( له دوایدا باشه مه‌جه‌ره ده‌كه‌ین ) پێك نه‌هاتوه به‌ڵكو پره له مه‌جه‌ره‌ی جۆراو جۆر، وه هه‌روه‌ها پۆل پۆل به یه‌كتری به‌ستراونه‌ته‌وه وه‌كو داوی چنراو (چنین)
وێنه‌ی مه‌جه‌ره‌یه‌ك
مه‌جه‌رره: كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره له خۆ ده‌گرێت كه ژماره‌یان ده‌گاته سه‌د هه‌زار ملیۆن ئه‌ستێره. وه مه‌جه‌رره‌ی ئێمه ناوی (ڕێی كاكێشان)ه ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار ئه‌ستێره له خۆ ده‌گریت، ئه‌گه‌ر له شه‌وێكی ساماڵ (بێ هه‌ور) سه‌یری ئاسمان بكه‌ین ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه ده‌یبینین گشتی له مه‌جه‌ره‌ی خۆمانن به‌لام ئه‌وه‌مان زانی كه
گه‌ردوون ته‌نها له یه‌ك مه‌جه‌رره پێك نه‌هاتوه به‌ڵكو تا ئێستا زیاتر له چوار سه‌د هه‌زار ملیۆن مه‌جه‌ره دۆزراوه‌ته‌وه!.
ئه‌م مه‌جه‌ررانه هه‌روه‌ك باو بووه هه‌رمه‌كی رێك خرابـــن هیچ سیسته‌مێك پێكه‌وه‌یان نابه‌ستێته‌وه، به‌لام له ساڵی (2009) زانایانی وڵاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ئه‌ڵمانیا هه‌ڵسان
به دروستكردنی گه‌وره‌ترین كۆمپیته‌ر كه ئامانجیان له دروستكردنی ئه‌م كۆمپیته‌ره زانینی شێوه‌ی گه‌ردوونه به‌ڵام ئه‌م كاره پێویستی به كۆمپیته‌رێكی گه‌وره هه‌یه ئه‌ویش ( سوپه‌ر كومپیته‌ر)ه.
ده‌زگای ناسا (سوپه‌ر كۆمپیته‌ر)
سوپه‌ر كۆمپیته‌ر ئامێرێكی كۆمپیته‌ری مه‌زنه، كێشی ده‌گاته سه‌د هه‌زار كیلۆگرام وه ئه‌م ئامێره پێویستی به شوێنێكی گه‌وره و پاره یه‌كی ئیجگار زۆره سه‌یرترین شت ئه‌وه‌یه كه خێرای ئه‌م كۆمپیته‌ره له شیكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان به‌رامبـه‌ر به كۆمپیته‌ری ئاسایی ده‌گاته یه‌ك چركه به‌رامبه‌ر به ده ملیۆن ساڵ. ئاخۆ چه‌نده كۆمپیته‌رێكی مه‌زن بێت( سوپه‌ر كۆمپیته‌ر ) !
زاناكان ژماره‌یه‌كی زۆر له زانیاریان ده‌رباره‌ی زیاتر له سه‌د هه‌زار مه‌جه‌رره و زانیاری ده‌رباره‌ی تۆزه‌كانی گه‌ردوون و ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌شه تاریكانه‌ی گه‌ردوون هاوێشته ناو ( سوپه‌ر كۆمپیته‌ر ) سه‌ره‌رای ئه‌و خێراییه زۆره‌ی كه هه‌یبوو به‌ڵام مانگێكی ته‌واوی خایاند بۆ لێكدانه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی خسته به‌ر ده‌ست كه شیوه‌كه‌ی له داوی جاڵجاڵۆكه ده‌چێت.
داوی چنراوی گه‌ردوون
ئه‌وه‌ی به قوڵایی له‌م وێنه‌یه ورد ببێه‌وه و بزانێ چی تێدایه تێبینی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م مه‌جه‌ڕانه به هه‌ره‌مه‌كی دانه‌نراون به‌ڵكــو ریز كراون به چه‌ند داوێكی درێژ و وورد داڕێژراون، وه درێژی هه‌ر داوێك سه‌دان ساڵی رووناكیه ( دواتر باسی ساڵی رووناكی ده‌كه‌ین )، دوای ئه‌وه‌ی زاناكان ئه‌م وێنه‌یان بینی به‌خێرای دركیان به بوونی داوێكی چه‌سپاو كرد
له ئاسماندا و ناویان لێنا (داوی گه‌ردوونی) له دوایدا زاناكان ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌م داوانه و ده‌ستیان كرد به نوسینی چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه كه گرنگترینیان راپۆرتێك بۆ به ناوی ( چۆن داواه گه‌ردوونیه‌كان به یه‌كترییه‌وه‌ه به‌ستراون ؟ ) ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئێمه‌ی راكێشاوه ئه‌وه‌یه، ئه‌و زانایانه هه‌مان ئه‌و زاراوه‌یان به‌كار هێناوه كه قورئانی پیرۆز به‌كاری هێناوه به زمانی ئینگلیزی (Weave) ئه‌گه‌ر وه‌ربگێرین بۆ زمانی عربی به ته‌واوه‌تیمانای (حبك) ده‌گه‌یه‌نێت وه دركمان به‌وه كرد راسته‌و خۆ ئه‌م ئایه‌ته وێنه‌ی ئه‌و دوانه‌ی بۆ ئێمه كێشاوه خودای گه‌وره له سوره‌تی () ئایه‌تی (-) دا ده‌فه‌رموێت ( وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْحُبُكِ). ئیمامی (إبن كثير) ره‌حمه‌تی خوای لێبێت له ته‌فسیره‌كه‌یدا زۆر به جوانی و سه‌دا سه‌د وه‌ك قسه‌ی زاناكانی ئه‌وروپای ئه‌مرۆ. باسی ده‌كات و ده‌ڵێت ، ئیمامی (إبن كثير) ده‌ڵێت: (وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْحُبُك) واتا ئه‌ستێره‌كان به یه‌كتریه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر تۆزێك له راپۆرته‌كانی سه‌ره‌وه ورد ببینه‌وه ده‌بینین كه زانایان ده‌ڵێن : له گه‌ردووندا ئه‌ستێره‌كان به یه‌كدیه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه
مه‌جه‌ره‌كــــــان
زاناكان به‌درێژی باسی ئه‌م داوانه ده‌كه‌ن ده‌ڵێن كه ئه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه ئه‌م داوانه زۆربه‌یان چه‌سپاو و جێگیرن، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یرێكی وێنه‌ی داوه‌كان بكه‌ین تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه هه‌ر داوێك به هه‌زاران مه‌جه‌رره به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین هه‌ر مه‌جه‌رره‌یه‌ك زیاتر له سه‌د هه‌زار ملیۆن ئه‌ستیره‌ی تێدایه، له‌م وێنه‌یه‌دا وه‌كو خاڵێكی بچكۆله ده‌رده‌كه‌وێت بینینی ئاسان نیه وه ئه‌م خاڵه بچووكه ره‌نگاو ره‌نگه كان مه‌جه‌ره‌كان، له هه‌مان كاتدا تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌م مه‌جه‌رانه پۆلێن كراون به داوی زۆر ورد و رێك وه هه‌ر داوێك درێژیه‌كه‌ی ده‌گاته ملیاره‌ها و ملیۆنه‌ها ساڵی رووناكی ئه‌م داوه چنراوانه هه‌روه‌كو زانایانی رۆژئاوا لێی ده‌دوێن و ده‌ڵێن داوه‌كانی زۆر به هێز چه‌سپێنراون و سه‌رسورهێنه‌ره هه‌روه‌ها ژماره‌شیان زۆره
واتا ئه‌م داوه چێنراوانه له یه‌ك چین پێكنه‌هاتون به‌ڵكو چین له سه‌ر چین به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ن وه ئه‌گه‌ر به وردی له وێنه‌كان بكۆلینه‌وه كه سوپه‌ر كۆمپیته‌ر گرتویه‌تی ده‌بینین له‌گه‌ل ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی كه هه‌یه‌تی به‌ڵام به سیسته‌مێكی زۆر ناوازه رێكخراوه تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین به‌راستی خودای گه‌وره (جل جلاله)زۆر به دانایی هه‌ڵساوه به دروستكردنی ئه‌م داوه چێنراوه به‌ڕاستی هه‌رخۆی زانایه به دروستكردنی وه‌ك خۆی لی قورئانی پیرۆز سوره‌تی (النمل) ئایه‌تی (88) ده‌فه‌رمووێت (صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ إِنَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَفْعَلُونَ)
واتا: ئه‌مه‌یه ده‌ستكردی ئه‌و خودایه‌ی كه هه‌موو شتێكی به‌و په‌ری رێك و پێكی دروستكردووه ، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر ئاگایه به‌و كار و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .
ساڵی روناكی بریتیه له خێرایی رووناكی له‌ساڵـێكدا، له كاتیكدا خێرایی رووناكی له چركه‌یه‌كدا ده‌گاته (300000كم) وه له سالێكدا ده‌گاته (95000000000000000كم) كه ده‌ڵین ساڵی رووناكی واتا (95000000000000000كم) مه‌جه‌ره‌ی ئێمه (ڕێی كاكێشان) تیره‌كه‌ی ده‌گاته سه‌د هه‌زار ساڵی رووناكی، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌مسه‌ری مه‌جه‌ره‌كه بچین بۆ سه‌ره‌كه‌ی تر و موشه‌كیكمان هه‌بیت كه خێراییه‌كه‌ی سێ سه‌د هه‌زار كیلۆمه‌تر بیت له چركه‌یكدا ئـــــه‌وا:
100000x95000000000000000=؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ساڵمان ده‌وێت ! سبحان الله لێره‌دا لاوازی مرۆڤمان بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره و میهره‌بان.
مه‌جه‌ره‌ی ڕێی كاكێشان
ئه‌گه‌ر به وردی له وشه‌ی (الحبك) بكۆڵینه‌وه ده‌بینین چه‌ندان واتای هه‌یه . وه‌ك ، به‌هێز ، چه‌سپاو ، چێنراو ، وه هه‌روه‌ها له زمانی عربی ووشه‌كه تاك نیه و كۆ كراوه‌ته‌وه له ووشه‌ی(حیبكه) كه خودای گه‌وره چه‌ندین مانای تێدا كۆ كردۆته‌وه. داوی چێنراو له‌وانه‌یه به‌هێز بێت یان بێ هێز وه‌ك داوی جالجاڵۆكه . جێگیربێت یان نا جێگیربێت ،به‌ڵام مه‌به‌ستی خودای گه‌وره له ووشه‌ی
(الحبك) داوی چێنراوی به‌هێزه. وه هه‌روه‌ها واتایه‌كی تری (حبك) به گه‌شاوه و جوان دروستكراو دێت، ئه‌م ووتانه هه‌ر هه‌مان ووته‌ی زانایانی ئه‌مرۆیه كه ده‌ڵێن داوه‌كانی گه‌ردون داوی ئاسایی نین به‌ڵكو داوی چه‌سپاو جێگیره وه به به‌هێزی به یه‌كتر به‌ستراون .
ده‌توانین بڵێین گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خودای گه‌وره( جل جلاله ) ته‌نها له یه‌ك ووشه معجیزه‌یه‌كی سه‌رسورهێنه‌ر ده‌ربخات كه وشه‌ی (الحبك)ه معجزه‌یه‌كی گه‌وره‌مان نیشان ده‌دات و پێمان رده‌گه‌یه‌نێت كه تێبفكرین له‌م قورئانه پیرۆزه‌ی وه‌ك رێ نیشانده‌ر بۆ ئێمه‌ی ناردوه له رێگای به‌رز ترین ئاده‌میزاد (محمد)(ص).
ئه‌م معجیزه گه‌وره‌یه وامان نیشان ده‌دات كه خودای گه‌وره (جل جلاله ) ته‌نها به یه‌ك ووشه له راستی ئه‌م به‌ڵگه‌یه ئاگادارمان ده‌كاته‌وه وه زاناكانیش ووشه‌ی تری زۆریان به‌كار هێناوه تا ئه‌نجامی كۆتایی گه‌یشتنه ئه‌م ووشه‌یه كه خودا له قورئاندا به‌كاری هێناوه.
داوی چنراوی گه‌ردوونی و داوی چنراوی مێشك
یه‌ك له‌م شته نامۆیانه‌ی تێبینی كراوه ، ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌ك له مێشكی مرۆڤ بهێنین خانه‌كانی گه‌وره بكه‌ین تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌و وێنانه‌ی ده‌ستمان ده‌كه‌وێت ووێنه‌ی داوه چنراوه‌كانی مێشك به‌شیوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو له شێوه‌ی داوه چنراوه‌كانی گه‌ردوون ئه‌چێت ئه‌مه‌ش به‌لگه‌یه‌كی تره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌ك دروستكه‌ریان هه‌یه كه خودای په‌روه‌ردگاره كه خۆی له سوره‌تی (الزمر) ئایه‌تی (62) ده‌فه‌رموێت (اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ)
واتا: خودا به‌دی هێنه‌ری هه‌موو شتێكه هه‌ر ئه‌ویش سه‌ر په‌رشتیار و پارێزه‌ری هه‌موو شتێكه .
بۆچی خودای گه‌وره ئه‌م راستیه بێ گومانه له قورئاندا باس ده‌كات ؟
ده‌زانین كه زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه چه‌ندان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ زانینی و د‌رك پی كردنی نهێنیه‌كانی ئه‌م گه‌ردوونه ئه‌م هه‌ولانه‌شیان خۆشه‌ویستیه بۆ زانست، به‌ڵام خودای گه‌وره(جل جلاله) له قورئانه پیرۆزه‌كه‌یدا هه‌موو ئایه‌تێك ئامانجێكی گه‌وره‌ی له پشته‌وه‌یه، با سه‌رنج بده‌ینه ئه‌م ئایه‌ته كه خودای گه‌وره له سوره‌تی (الذاريات) ئایه‌تی(7 بۆ 9) ده‌فه‌رمووێت( وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْحُبُكِ * إِنَّكُمْ لَفِي قَوْلٍ مُخْتَلِفٍ * يُؤْفَكُ عَنْهُ مَنْ أُفِكَ )
(الإفك) واتا( درۆ و واتا ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی درۆ به ده‌می خوای گه‌وره ده‌كه‌ن ( خوا په‌نامانبدا ) وه ده‌ڵێن ئه‌م قورئانه له لایه‌ن خودای گه‌وره‌وه نیه درۆ و ووته‌كانتان به‌رپه‌رچدراوه‌یه و هه‌رگیز و هه‌رگیزیش راست نابێت ) وه له ئایه‌ته‌كانی دوای ئه‌وه له سوره‌تی (الذاريات)ئایه‌تی(20 – 23) خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت (وَفِي الأَرْضِ آيَاتٌ لِلْمُوقِنِينَ * وَفِي أَنفُسِكُمْ أَفَلا تُبْصِرُونَ * وَفِي السَّمَاءِ رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ* فَوَرَبِّ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ إِنَّهُ لَحَقٌّ مِثْلَ مَا أَنَّكُمْ تَنطِقُونَ) لێره‌دا گه‌یشتینه ئه‌م راستیه گه‌ردوونیه (إِنَّهُ لَحَقٌّ مِثْلَ مَا أَنَّكُمْ تَنطِقُونَ) واتا: (ئه‌م به‌ڵینانه حه‌قیقه‌ت و راسته‌قینه‌یه هه‌روه‌ك چۆن ئێوه قسه‌ی راست و دروست ده‌كه‌ن )
ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌رتان به خودای گه‌وره نیه و گومانتان له قورئانه‌كه‌ی هه‌یه ، به‌ڵام له راستی و دروستی ئه‌م به‌ڵگه‌یه گومانتان نیه و ده‌بینن كه داوی چێنراوی چه‌سپاو هه‌یه ، هه‌روه‌ك چۆن گومانتان نیه له قسه كردنی خۆتان ، ده‌بێت د‌رك به‌وه بكه‌ن كه له لایه‌ن خوایه‌كی گه‌وره نێردراوه، چونكه بۆ هیچ ئاده‌میزادێك نیه به شتێكی له‌م جۆره بزانێت ئاگادار بێت پیش چوارده سه‌ده كه داوی چێنراو له گه‌ردوون هه‌یه.
به‌رێزم: له‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه تۆزێك له توانای خودای گه‌وره‌مان بۆ ده‌ركه‌وت كه چه‌ند باڵا ده‌سته، له‌گه‌ل ئه‌م هه‌موو باڵا ده‌ستیه‌ی كه هه‌یه‌تی له هه‌مان كاتدا به‌خشنده‌و میهره‌بانه به به‌نده‌كانی (له‌گه‌ل ئه‌م هه‌مو تاوان و سه‌رپێچیانه‌ی كه ده‌یكه‌ین)، پێویستی به هیچ هاوكارێك نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌یه‌تی هه‌رده‌م دلخۆش ده‌وبێت به گه‌رانه‌وه‌ی به‌نده‌كانی بۆ لای، وه‌ك خۆی ده‌فه‌رمووێت (والله يحب ان يتوب عليكم),
واتا : (خودا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ده‌وێت كه ته‌وبه ده‌كه‌ن و ده‌گه‌رێنه‌وه لای) چونكه خودای گه‌وره خاوه‌نی ئێمه‌یه‌و ده‌زانی كام رێگا بۆ ئێمه دروسته و به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ی تێدایه، كـــــاتی ئه‌وه نه‌هاتوه بگه‌رێیته‌وه لای خودای گه‌وره و قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی، كه بۆ ئێمه‌ی كردوه به ڕێ نیشانده‌ر چه‌ند ده‌مێكه به‌جێت هێشتوه بگه‌رێوه بۆ لای با نه‌چیته ریزی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علی وسلم) له رۆژی دوای شكایه‌تیان لێ ده‌كات و ده‌ڵێت (وقال الرسول يارب ان قومي اتخذوا هذا القرا‌ن مهجورا), واتا : مژده‌یه‌كی خۆشت پێ ده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر هه‌قی ئه‌م قورئانه بده‌یت له‌م دونیایه‌دا، ئه‌وا قورئانی پیرۆز له‌و رۆژه‌دا به‌جێت ناهێڵێت تا نه‌ت باته به‌هه‌شته‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علی وسلم) ده‌فه‌رموێت (القرا‌ن والصيام يشفعان يوم القيامة....فلا يدعو القرا‌ن حتى يدخل الجنة).
ئاماده‌كردنی: دكتۆر إبراهيم طاهر معروف.
دكتۆرا له خوێندنی ئیسلامی
پڕۆفیسۆری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵ
سه‌رچاوه www.HeziKurd.com
ده‌ستت خۆش خودا خرت بنوسێ \ ئه‌مه‌ش بابه‌تی ماڵپه‌ڕی ئێمه له‌سه‌ر حه‌رامی جگه‌ره
گه‌ره ئه‌و كێشه‌گه‌وره‌یه‌ی جیهانیان پێوه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن به‌هۆی زۆری زیانه‌كانیه‌وه
ئێمه‌ش تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر چه‌ند زیانێك و نهێنی و حه‌رام كردنی له قورئانی پیرۆز
1- خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت( وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلا تَعْتَدُوا ) البقره /195
واتا: به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن
* بێ گومان جگاره‌ش به‌ره‌وو تیاچونت ده‌بات به‌لام به تێپه‌ر بونی كات .
2- خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ( يَسْأَلونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا ) البقره/219
واتا: ئه‌ی محمد پرسیارت لئ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ق و قومار پیان بڵێ،له‌و دووانه تاوان و گوناهێكی گه‌وره‌یه بۆ (ئاده‌میزاد) هه‌رچه‌نده سودیان تیدایه بۆ خه‌لكانێك بێ گومان گوناهه‌كه‌یان گه‌وره تره له كه‌ڵك و سووده‌كه‌یان.
*به هه‌مان شیوه جگاره‌ش له بئ سووده‌كان ده‌ژمێردرێت ئه‌گه‌ر چی سوودی هه‌یه بۆ چه‌ند كه‌سێك كه بیفرۆشێت و بازرگانی پێوه بكات
خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت( بئ گومان گوناهه‌كه‌یان گه‌وره تره له كه‌ڵك و سووده‌كه‌یان) لیره‌دا ده‌ر ده‌كه‌وێت كه بازرگانی كردن و فرۆشتنی جگه‌ره ریگه پیدراو نیه و حه‌رامه.
3- خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ( وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيماً) النساء/29
واتا: خۆتان مه‌كوژن یه‌كتری به ناحه‌ق مه‌كوژن كاتێك بێزاری و بئ تاقه‌تی رووتان ت‌ئ ده‌كات یان توشی زیانێك ده‌بن به‌راستی خوا میهره‌بانه پێتان .
*لیره‌شدا خودا ده‌فه‌رموێت (خۆتان مه‌كوژن یه‌كتری به ناحه‌ق مه‌كوژن)
جگه له‌وه‌ی جگاره كێشان خۆ كوشتنـێكی راسته‌قینه‌یه به پێی تێپه‌ر بوونی كات،له چه‌ندین لێكۆلینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتوه كه دوكه‌ڵی ئه‌و جگه‌ره‌یه‌ی جگه‌ره كیش فرێی ئه‌داته ده‌ره‌وه خه‌لكی تریش تۆشی هه‌مان زیان ده‌كات هه‌وای ده‌ور و پشتی ژه‌هراوی ده‌كات به گازه زیان به‌خشه‌كان كه سیسته‌می ژینگه تیك ئه‌دات و هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت(لاضرر ولاضرار) واتا نه‌زیان به خۆت بگه‌یه‌نه نه به‌كه‌سی به‌رامبه‌رت.
4- خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ( وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللَّهَ لاَ يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ) المائده/87
واتا: ده‌ست درێژی مه‌كه‌ن چونكه به‌راستی خوا ده‌ست درێژكارانی خۆش ناوێت
*وه‌ك له پێشتر باسمان كرد ( دوكه‌ڵی ئه‌و جگه‌ره‌یه‌ی جگه‌ره كیش فرێی ئه‌داته ده‌ره‌وه خه‌لكی تریش تۆشی هه‌مان زیان ده‌كات) ئینجا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌م دوكه‌ڵه زیانیان پئ ده‌گات به بێ ویستی خۆیانه بۆیه ئه‌م كاره‌ی جگه‌ره كیشان ده‌چێته خانه‌ی ده‌ست دریژی كردن.
5- خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ( وَلَا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ ) الا‌نعام/141
واتا: سنور ده‌ر مه‌چن و ده‌ست ده‌ست دریژی مه‌كه‌ن چونكه به‌ڕاستی خودا ده‌ست دریژكه‌رانی خۆش ناوێت.
*خودای گه‌وره هه‌ر مرۆڤێك به‌شی خۆی رزق رۆزی داوه پێی به‌لام فه‌رمانمان پئ ده‌كات له‌رێگای باشه‌دا به‌كاری بهێنـین و زیاده ڕه‌وی تیانه‌كه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی به شتێكی پیس و بێ سوودی وه‌ك جگه‌ره‌ی بده‌ی
ده‌چیته خانه‌ی سنوربه‌زاندن (اسراف) كه هیچ پیویست نیه .
6- خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت (وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ) الا‌نعام/142
وتا: نه‌كه‌ن شوێن هه‌نگاو و (نه‌خشه‌و پیلانی) شه‌یتان بكه‌ون چونكه به‌راستی ئه‌و دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌یــــــــه.
* شه‌یتان هه‌مووكات له كه‌مین دایه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له خشته ببات و نه‌خشه‌و پیلانی بۆ داده‌نێت بێ گومان جگه‌ركیشانیش هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه نه‌خشه‌ی شه‌یتانه كه جگه له خراپه هیچی تر فێری مرۆڤ ناكات ئه‌وه‌یشی به ریگا كه‌ی دا بروات زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت .
7 - خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت( وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ ) الاعراف/157
واتا: هه‌رچیه‌ك پاك و چاكه بۆیان حه‌لال ده‌كــــــا و هه‌ر چیه‌ك پیس و نا پوخته لێیان حه‌رام ده‌كا.
*جگه‌ره یه‌كێكه له شته پیس و نا پوخته‌كان كه هیچ سوودێكی نیه جگه له زیان.
8- خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ( وَآتِ ذَا الْقُرْبَى حَقَّهُ وَالْمِسْكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا) الاسرا‌ء/26
واتا: ده‌ست بڵاویش مه‌بن ماڵ و سامانیش به‌فیرۆ مه‌ده .
*پاره و سامان خه‌رج كردن له رێگه‌ی جگه‌ره‌كێشاندا به فیرۆ دانێكی ئاشكرایه كه جگه‌ره كێشه‌كانیش خۆشیان دانی پیداده‌نێن .
9- خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت( إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا ) الاسرا‌ء/27
واتا: چونكه به‌راستی ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان به فیرۆ ده‌ده‌ن له رێگای خراپ‌دا سه‌رفی ده‌كه‌ن ئه‌وانه هه‌میشه وه‌ك برای شه‌یتانه‌كان وان شه‌یتانیش به‌رامبه‌ر ناز و نیعمه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگار زۆر نا شوكر و به‌د نمه‌ك و سپڵه‌یه.
*جگه‌ره كیش مال و سامانی به فیرۆ ده‌دات وه‌ك پێشتر باسمان كرد خودای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێت (ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان به فیرۆ ده‌ده‌ن له رێگای خراپ‌دا سه‌رفی ده‌كه‌ن ئه‌وانه هه‌میشه وه‌ك برای شه‌یتانه‌كان وان شه‌یتانیش به‌رامبه‌ر ناز و نیعمه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگار زۆر نا شوكر و به‌د نمه‌ك و سپڵه‌یه) كه له رۆژی دوای شوێنی ناو ئاگری به‌تینی دۆزخه.
به‌شێك له‌و زانا ئاینیانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه كه جگه‌ره كێشانیان حه‌ڕام كردوه
1- شێخ عبدالعزیز بن باز
2- د. يوسف قضاوى
3- د. نصرفرید وا‌صل ( مفتی كۆماری مصر)
به‌شێكی كه‌م له پێكهاته‌كانی جگه‌ره:-
1- نیكۆتین: كاریگه‌ر ترین و به‌هێز ترین مادده‌ی كیمیایی كه له پێكهاته‌ی ژه‌هراوی جگه‌ره‌داهه‌یه نیكۆتینه ، به 7چركه ده‌گاته میشكی مرۆڤ كه ده‌بێته هۆی ته‌سك بوونه‌وه‌ی مولووله‌ی خوێن هاتو چۆكردنی خوێن زه‌حمه‌ت ده‌كات
2- یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن:له‌گه‌ل هه‌لمژینی یه‌كه‌م قومی جگه‌ره یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌چێته ناو خوێن و رێگر ده‌بیت له گه‌یشتنی ئۆكسجین بۆ خانه و شانه‌كانی له‌ش وه هه‌روه‌ك چۆن له ژیانی رۆژانه‌ماندا دیاره ئه‌وه‌ی به هیزه زاڵــــه به‌سه‌ر بێ هیز و له ناوی ده‌بات به هه‌مان شێوه یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن 210 جار له ئۆكسجین به‌هیزتره بۆیه ناهیڵێت ئۆكسجین به ئاسانی بگاته هیمۆگڵۆبین خۆی ده‌ست به سه‌ر هیمۆگڵۆبین داده‌گریت و كارلیكی له‌گه‌ل ده‌كا (كاربۆكسی هیمۆگڵۆبین) پێك ده‌هێنن كه ماده‌یه‌كی ژه‌هراویه زیان به خوێن ده‌گه‌یه‌نێت .
3- زقت: تێكهه‌له‌یه‌كی چره بۆنێكی كاریگه‌ر و ره‌نگێكی قیزه‌ونی هه‌یه كه ره‌شه ، ماده‌یه‌كی تێدایه مرۆڤ توشی شیڕپه‌نجه(سرطان) ده‌كات و به دیواری بۆڕی هه‌ناسه ده‌نوسیت و تێكی ده‌دات ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار ده‌یگرێت.
بۆزانینـــت:-
* نرخی جگه‌ره له وڵاتانی كه‌نداو به كوردستانی خۆشمانه‌وه نیوه‌ی نرخه‌كه‌یه‌تی له‌و وڵاته‌ی لێی دروست ده‌كرێت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ئیمه پێی ئالوده‌بین و پێی له ناو بچین كه جه‌نگیكی پێشكه‌وتوه .
* له 80% ی تووش بووانی به نه‌خۆشی شێڕپه‌نجه‌ی سیه‌كان جگه‌ره كێشن.
* جگه‌ره توشی نه‌زۆكیت ئه‌كات
*كه‌سی جگه‌ره كیش له رووی هێزی جه‌سته‌ییه‌وه زۆر بێ هیز و لاواز ده‌بێت.
*زانایان سه‌لماندویانه كه جگه‌ره توانای بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ لاواز ده‌كات .
*ئه‌گه‌ر4كاتژمێر له ژورێك دابنیشی كه جگه‌ره‌ی تیا ده‌كێشرێت وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه 10جگه‌ره‌ت كێشابیت
*كه‌سی جگه‌ره‌كێش 14 سال له كه‌سێكی ئاسای كه جگه‌ره ناكێشێت كه‌متر ده‌ژی .
له‌كۆتایدا ئه‌گه‌ر تر كه‌سێكی خو گریت به جگه‌ره‌وه دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نهێنی و زیانانه‌ی جگه‌ره كاتی واز هینانه ئه‌گه‌ر نه‌توانیت كه‌واته تۆ كه‌سێكی توانای گۆران وگۆران كاریت نیه له‌كاتێك پێویسته هه‌ولی بۆ بده‌یت هه‌موو كاریكیش بۆ سه‌ركه‌وتن تیایدا كۆشش و ماندوبونی زۆری ده‌وێت
وه به پیچه‌وانه ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی جگه‌ره نه‌كێشیت پیش هه‌موو شتێك پێویسته سوپاسی خودا بكه‌یت كه دوچاری ئه‌م خووه كوشنده‌یه نه‌بویت خۆت بپارێزیت زۆر وریا بیت كه فێر نه‌بیت
ئاماده‌كردنی: ئه‌حمه‌د باڵه‌ك
به‌یارمه‌تی:-
ته‌فسیری ئاسان ی(قورئانی پیرۆز)
القاتل البطىء
ده‌ستت خۆش كاك حسین بۆ پێشنیاره‌كه‌ت \\\\
من زۆر سه‌یرم به‌وه دێ كه باجی تالیا ده‌ڵێ به‌شمان زۆره
باجی هه‌موو به‌شه‌كان كۆبكه‌ینه‌وه 2\3 به‌شی باشی تیایه سودی هه‌بێ .
نمونه به‌شی نوكته به‌ڕای من هه‌رنه‌بێ وه یه‌ك به‌ش هه‌بێ بۆ هه‌واڵی وه‌رزشی سه‌یركه دوو به‌ش هه‌یه تایبه‌ت به وه‌رزش و به‌شێك تایبه‌ت به وێنه
ئه‌مانه به‌شی زیادن له یانه ، وه چه‌ن به‌شێكی تریش ....
ده‌ستان خۆش كاك ئاسۆ سه‌ركه‌وتوبن ، به‌هیوای كاری جوانتر بۆ ئه‌م یانه‌یه .
كاك ئاسۆ ئه‌ی بۆ هه‌ندێ به‌ش لای ئه‌و هه‌یه لای من نی یه وه‌كو زنجیره شعره‌كانی سه‌رهه‌نگ
وه شیعره‌كانم به‌ره‌و چاپ و شعر ، سه‌رهه‌نگ موحسین .
کاکه سه‌رهید خۆ ئه‌و زانایانه
ناوێرین دژی وه‌لی ئه‌مره‌که‌یان قسه بکه‌ن هه‌زاره‌ها وێنه‌ی هه‌یه !!! به‌س نا‌وێرن پێی بلی حه‌رامه لۆ !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! نازانم .............
به‌س بۆ موسلمانه قوربه‌سه‌ره‌که گورگن که‌س قوتار ناکه‌ن ............. بۆیه باوه‌رم له زانا سعودیه‌کان نیه له‌گه‌ل رێزم هه‌تا ئه‌زهه‌ر هه‌بی فه‌توای ئه‌وان نیه
برام كاك لێزمه \\\\وه‌الله وه‌الله ئێستا به پیچه‌وانه‌یه \\\\ ان شاءالله دواتر قسه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته \ له فه‌یس بووك چونكه ئێره جێگای ئه‌و قسانه نی یه .
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی sharafxan nurse
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]