زۆرجار به بیستنی هه‌ندێ بابه‌ت یان ڕووداوی سه‌یر مرۆڤ تووشی سه‌رسام بوون ده‌بێت، كه له واقیعدا بیستنی ئه‌م جۆره بابه‌تانه جێگای سه‌رسوڕمانی هه‌موو كه‌سێكن، یه‌كێك له‌م مه‌سه‌له گرنگانه‌ی كه ئه‌مڕۆ باوه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی كوردا، مۆبایله.. بێگومان مۆبایل لایه‌ن زۆر كه‌سه‌وه به‌خراپی به‌كارده‌هێنرێت و سود له‌و لایه‌نانه‌ی وه‌رناگیرێت كه سوودمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌ڵكو ته‌نیا لایه‌نه خراپه‌كانی به‌كارده‌هێنین، كه خۆی له واقیعدا مۆبایل گه‌وره‌ترین خزمه‌تگوزارییه به‌رچاوه‌كانه له‌سه‌ر زه‌وی بۆ مرۆڤ، به‌ڵام هه‌ندێ له مرۆڤه‌كان قه‌دری نازانن و به مه‌به‌ستی بێزاركردن هاوڵاتیان و ڕابزاردن و كاری خراپه‌ی جۆراو جۆری تر به‌كاردی ده‌هێنن.
به مه‌به‌ستی زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به چاكمان زانی كه بۆ ئه‌مجاره چیرۆكێكی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تان بۆ باس بكه‌ین كه ئه‌ویش چیرۆكی ئه‌و كچه كورده‌یه كه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا توانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ (228) كوڕدا به‌ست له شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی، هه‌روه‌كو خۆی سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كاندا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌و له‌م دیمانه‌یه‌شدا وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی ئێمه ده‌داته‌وه:
* ده‌كرێ خۆت بناسێنی؟
- (شه‌یما) ناوی خوازیارمه‌و له دایك بوی ساڵی (1990) م.
* بۆچی ناوی ته‌واوی خۆت ناده‌ی؟
- حه‌زناكه‌م، نازناو باشتره‌و هه‌ر به (شه‌یما) ش ناسراوم.
* بۆچی به‌رده‌وام حه‌زت له په‌یوه‌ندی به‌ستنه له‌گه‌ڵ كوڕان، بۆچی له‌گه‌ڵ پیاوان په‌یوه‌ندی نابه‌ستی؟
- ببووره، په‌یوه‌ندی من ته‌نیا په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستییه له گه‌ڵ گه‌نجه‌كان، هه‌روه‌ها ته‌نیا به قسه‌و له ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندییمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیم هه‌یه له‌گه‌ڵیان هیچیان منیان نه‌دیتووه، ته‌نها یه‌ك دوانێكیان نه‌بن.
* ئه‌و یه‌ك دووانه چی بوون؟
- ئه‌وان به ته‌واوه‌تی كه‌تبوونه نێو دڵم و له‌ناخمه‌وه خۆشم ئه‌ویستن، هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ندیم كه له‌گه‌ڵیاندا هه‌بوو، بڕیاری ئه‌وه‌شمدا كه یه‌كتری ببینین، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه، كوڕی ئه‌مڕۆ هی ئه‌وه‌نییه كچ باوه‌ڕیان پێ بكات، من هه‌ر له‌یه‌كه‌م دیدار كه ئه‌وم بینی ئه‌و داوای په‌سوه‌ندی سێكسی لێكردم، منیش هه‌ر چۆنێك بوو خۆم لێی دزییه‌وه، پاشان پشت گوێم خست و وه‌ڵامی ته‌له‌فۆن و نامه‌كانیم نه‌دایه‌وه، تاوه‌كو وازی لێهێنام.
كوڕیچكی تریشیان زۆر منداڵ دیاربوو، به‌ڵام دوایی بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌و له‌من زۆڵ تره‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ (12 – 13) كچدا هه‌یه، كه ئه‌مه‌م زانی یه‌كسه‌ر وازم له‌ویش هێناو ئه‌وجاره‌یان كوڕێكی تر كه خاوه‌نی جوانییه‌كی زۆر سه‌ر سورهێنه‌ربوو كه‌وتمه داویه‌وه‌و له‌ناخمه‌وه خۆشم ویست.
ئه‌و هه‌ر كه منی بینی سه‌ه‌رتا زۆر دڵخۆش بوو، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك منی پشت گوێ خست و گوێی پێ نه‌ئه‌دام و زۆر به‌دره‌گی وه‌ڵامی نامه‌و ته‌له‌فۆنه‌كانمی ئه‌دایه‌وه، هه‌ربۆیه منیش وازم لێی هێناو، ئه‌وجاره‌یان په‌نام برد بۆ ڕابواردن به كوڕان، له ڕێگای مۆبایله‌وه.
* باشه بۆچی ڕابواردنت هه‌ڵبژارد، بۆ بیرت له‌وه نه‌كرده‌وه ئه‌مجاره كه بتوانی كه‌سێكی تر بۆخۆت بدۆزیته‌وه‌و بتوانی له‌ویان سه‌ركه‌وتووبیت؟
- نانا.. من به‌ختی خۆم زۆر باش ئه‌ناسم، ئه‌گه‌ر (100) كوڕی تریش په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌گه‌ڵم به ناوی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه، بڕواییتان هه‌بێت، دوای سێ ڕۆژ یه‌كسه‌ر خۆشه‌ویستییه‌كه‌مان فه‌شه‌ل دێنێ و وازم لێده‌هێنێ، هه‌ر بۆیه ئه‌م ڕێگایه‌م پێ باشتربوو، بۆیه‌شه ئه‌و ڕێگایه‌م هه‌ڵبژارد.
* ماوه‌ی چه‌ند ساڵه مۆبایل به‌كاردێنی؟
- بۆ سێ ساڵێك ده‌چێت، به‌ڵام هێشتا سێ ساڵ ته‌واو نه‌بووه.
* ده‌كرێ بزانین تا ئێستا خاوه‌نی چه‌ند سیم كارتی؟
- (به پێكه‌نینه‌وه) بڕوایتان هه‌بێ بۆخۆشم به ته‌واوه‌تی نازانم، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كجار زۆره، به‌ڵام نزیكه‌ی (300 – 350) سیمكارتم هه‌یه، به هه‌رسێ جۆره‌كه‌یه‌وه، واته كۆڕه‌ك و سانا‌و ئاسیا.
* ئه‌ی مۆبیتێڵ؟
- به‌داخه‌وه ئه‌ویانم نییه‌و به‌كاریشم نه‌هێناوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیكردن به مۆبیتێله‌وه ئه‌سته‌مه، چونكه وێنه‌ش نیشان ده‌دات، ئه‌وه‌ش كێشه‌م بۆ دروست ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌شه به‌كاری ناهێنم.
* زیاتر سمكارته‌كانت چین؟
- سمكارته‌كانم زیاترینیان كۆڕه‌كن، واته ده‌توانم بڵێم له (65%) ییان كۆره‌كن، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی خۆشتره‌و نرخی سیمكارته‌كانیش له بازاڕه‌كان زۆرتر‌و هه‌رزانتره، له‌چاو سیمكارته‌كانی تر.
* كارتێكی مۆبایل به‌شی چه‌ندت ده‌كات؟
- ببووره، تاوه‌كو ئێستا كارتن نه‌كڕیوه، به‌ڵكو هه‌ر بۆیان داخیڵ كردوومه
* كه‌واته بڵانسی مۆبایله‌كه‌ت ئێستا ده‌گاته چه‌ند؟
- ئاخر هی كام سیمكارته‌یان.. ؟!
* وه‌ڵڵا ئێمه‌ش نازانین ماشه‌ڵڵا ژماره‌ی سیمكارته‌كانت ئه‌وه‌نده زۆرن، ئێمه‌ش ناتوانین به ته‌حدید دیاری بكه‌ین، به‌ڵام ده‌توانین بپرسین ئایا كه‌مترین بڵانس و زۆرترین بلانس كه‌هه‌تبێت له‌نێو سیمكارته‌كان چه‌نده؟
- پرسیاره‌كه‌تان كت و پڕه، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم كه‌مترین بڵانس كه هه‌مبێت سیمارته‌كانی ئاسیاسێڵه، ئه‌ویش كه بڕی (100 – 150) دۆلار ده‌بێت، به‌ڵام كۆڕه‌كه‌كانم زۆرترین ڕێژه‌یان بریتییه له (800 – 900) دۆلار، هه‌روه‌ها هه‌ندێك سمكارتی تریشم هه‌یه كه ئه‌وانیش له (50) دۆلاره‌وه تاوه‌كو (100) دۆلار بڵانسیان تێدایه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره به‌كارم نه‌هێناون، هه‌ر هه‌مووشیانم داخستوون.
* بۆچی داتخستوون؟
- له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیشم پێیان نه‌ماوه‌و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم بووه كردووه، ئیدی بۆچی بیان كه‌مه‌وه.
* ئه‌ی ئه‌و بڕه بڵانسه‌ی كه تێ‌یان داهه‌یه، چۆن به‌كاریان ئه‌هێنی؟
- هه‌ر ناوه ناوه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك یه‌كێكیان ده‌كه‌مه‌وه‌و به‌كاری ئه‌هێنم، به‌م شێوه‌یه ورده ورده تاوه‌كو سیمكارته‌كانی پێویستیم پێیان نییه بڵانسه‌كه‌یان سفر ده‌كه‌م.
* ئایا تائێستا هیچ سیمكارتێكت شكاندووه؟
- به‌ڵی، نزیكه‌ی (20) سیمكارتێكم شكاندووه.
* ده‌كری بزانین ئه‌و سیمارتانه چۆن ده‌كڕی و پاره‌كه‌ت چۆن ده‌ست ده‌كه‌وێت، بۆئه‌وه‌ی سیمكارته‌كان بكڕی؟
- ببوره ناتوانم وه‌ڵامت بده‌مه‌وه، به‌ڵام ده‌بلی ده‌كه‌م.. ؟!
* باشه ژماره‌ی سیمكارته‌كانت ژماره‌ی علوجن یان ژماره جووت و جوانه‌كانن؟
- وه‌ڵڵاهی وه‌كو چێشتی مزێوری لێهاتووه، تێكه‌ڵاوه، به‌ڵام نزیكه‌ی (50 – 60) سیمكارتم ژماره‌كانیان جووتن و جوانترین ژماره‌شن، كه ئێستا كه‌م له كوڕه مه‌سئول و كچه مه‌سئوله‌كان له‌م جۆره ژمارانه‌یان لایه.
* په‌شیمان نیت له‌وه‌ی كه ده‌یكه‌یت؟
- په‌شیمانم، به‌ڵام ناتوانم وازی لێبێنم، چونكه وه‌كو چۆن كه‌سێك كه فێری جگه‌ره خواردن بێت، یان كه‌سێك كه فێری مه‌شڕووب بوو ناتوانێ ته‌ركی بكات، منیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وان و خراپتریش له‌وان.
* له مانگێكدا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سدا ده‌به‌ست؟
- نازانم، به‌ڵام زیاتر له (10) و (15) بوون.
* ده‌كری بزانین تا ئێستا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ چه‌ند كوڕدا به‌ستووه له ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه؟
- ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ (228) كوڕدا به‌ست
* تائێستا هیچ كه‌سێك له ماڵه‌وه‌تان به‌م كاره‌ی تۆی نه‌زانییوه، یان هاوڕێیه‌كت ئامۆژگاری نه‌كردوویت بۆئه‌وه‌ی واز له‌م كاره بێنی؟
- وه‌كو ماڵه‌وه‌مان، برام نییه، هه‌روه‌ها خۆم و پیره نه‌نكێكمین له‌نێو خانوویه‌كدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ین، باوكم و دایكم نه‌ماون، هه‌ر له منداڵیه‌وه له‌لای نه‌نكم گه‌وره بوویمه، نه‌نكیشم كه‌سی نییه، زۆریش ئیختیاره، شه‌وانه‌ش له‌به‌ر ئازار‌و ناڵه ناڵی خۆی ئاگای له‌من نییه كه چی ده‌كه‌م و چی ناكه‌م، هه‌روه‌ها هاوڕێكانیشم زۆر نین، هاوڕێیه‌كانی من زۆربه‌یان كوڕن و له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه ئه‌یانناسم، به‌ڵام وه‌كو بینین نا، ته‌نیا به قسه‌كردن، هاوڕێیه كچه‌كانم ته‌نیا چوار پێنجێكن، ئه‌وانیش زۆر به‌كه‌می ئه‌بینم، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناخۆێنم، به‌هۆی نه‌بوونیه‌وه له‌خوێندن زوو هاتمه ده‌ره‌وه.
* گه‌ر باوك یان دایك یان برات هه‌بوایه، ئه‌توانی ئه‌و كاره‌ی ئێستا ئه‌یكه‌ی ئه‌وكات بتكردبایه؟
- ئه‌متوانی، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكات چاودێرییان ئه‌كردم و تووشی كێشه ئه‌بووم، هه‌ر بۆیه ئه‌وكات ناچار ئه‌بووم نه‌یكه‌م، ئه‌گه‌ر بیشیكه‌م زۆر به‌كه‌می، دوایش ده‌بوایه بمخۆێندبایه، ئیدی چۆن مه‌جال و ده‌رفه‌تی ئه‌و كاره‌م ئه‌بوو، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وكات ئه‌بوو هه‌ر خه‌ریكی ده‌رسكردن بووبام.
* بیرت له شووكردن نه‌كردۆته‌وه؟
- زۆرجار بیری لێده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام جاری به شێوه‌یه‌كی ته‌واو بیرم لێی نه‌كردۆته‌وه، چونكه له نێوچه‌وان و به‌ختی خۆم ئه‌ترسێم.
* قه‌ت گریاوی؟
- زۆریش گریاوم، به‌تایبه‌تی بۆ به‌ختی خۆم زۆر گریاوم.
* ئه‌ی بۆ كوڕان قه‌ت گریاوی؟
- ته‌نیا دووجار گریاوم.
* ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵیاندا ئه‌به‌ست هی كام شاربوون؟
- به‌قسه‌ی خۆیان له شاره هه‌ولێرو سلێمانی و كه‌ركووك و... هتدن، ئیدی نازانم، چونكه نه‌مدیتوون، بۆئه‌وه‌ی بزانم له‌كامه شاره‌ن.
* تا ئێستا هیچ یه‌كێك له‌و كوڕانه‌ی كه په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه، داوای په‌یوه‌ندی سێكسی لێنه‌كردوویت؟
- وه‌كو په‌یوه‌ندی نه‌خێر، به‌ڵام له ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه زۆر قسه‌مان كردووه كه هیچ جیاوازییه‌كی وای نه‌بووه له‌گه‌ڵ سێكس كردن‌دا.
ببورن ئه كه ر هه نديك وشه ى ناشياوى تيدابيت.........