تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
هه‌ڵبژاردنه‌كانی گه‌ڕان (په‌ڕه‌ی 3 له 36)
ئاسنگه‌رێك كه خواى گه‌وره‌ى زۆر خۆشده‌ویست.!!!!
ئاسنگه‌رێك هه‌بوو له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو ژان و ئازار و نه‌خۆشییه جۆراوجۆرانه‌ى كه پێیانه‌وه ده‌یناڵاند، له ناخى دڵه‌وه خواى زۆر خۆشده‌ویست.
رۆژێك یه‌كێك له هاورِێكانى كه باوهرِى به خوا نه‌بوو، لێى پرسى: "تۆ چۆن ده‌توانى خوایهكت كه ئه‌م هه‌موو ژان و ئازاره‌ى كردووه‌ته بهشت خۆش بوێت؟ "
ئاسنگه‌ره‌كه سه‌رى دانه‌واند و وتى: "كاتێك كه ده‌مه‌وێ به ئاسن شتێك درووست بكه‌م، پارچه ئاسنێك ده‌خه‌مه ناو كوره‌كه‌وه، دواتر ده‌یخه‌مه سه‌ر سندانهكه و ده‌ى كوتم تاوه‌كو به دڵى خۆم شێوه‌یه‌كى لێ درووست ببێت. ئه‌گه‌ر به دڵى خۆم شتێكى لێ درووست بوو، ئه‌وكات ده‌زانم كه شتێكى به كه‌ڵكه یان نا، ئه‌گینا ده‌یخه‌مه ئه‌و لاوه و فرِێى ئه‌ده‌م. هه‌ر ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه به‌رده‌وام له قاپى خواى گه‌وره داوا بكه‌م و بپارِێمهوه خوایه‌گیان! بمخه‌ره ناو كوره‌ى ئازار و ژانهكانهوه، به‌ڵام مه‌مخه‌ره ئه‌و لاوه و فرِێم مه‌ده "
برِیارهكانى خواى گه‌وره شاراوه‌ن و دیار نین....
ئـــەزانـی گــەورە تـریــن هــەڵـە چـیـیــە ؟
تــاڵ کـردنـی ژیــانـی خــۆت بــۆ کـەسێـک کــە لــە دووری تـــۆ شیـریـن تــریـن سـاتـەکـانـی ژیــانـی بــە ســەر ئـــەبــات !
خۆشه‌ویستی کاک کۆسره‌ت گیان ده‌ستی جه‌نابیش خۆشبێت
ده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش خۆشبێت زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی ئازیز
زۆر سوپاس سه‌وسه‌ن خان،
زۆر سوپاس کاک سامان ، ئامین ان شا‌ء الله به زووترین کات نه‌جاتی ئه‌بێت
له‌گه‌ڵ تۆی به‌رێز و ئازیزا کاپتن گیان
زۆر سوپاستان ئه‌که‌م ان شا‌ء الله به پشتیوانی ڕه‌بی به‌رده‌وام ئه‌بم له‌م یانه خۆشه‌ویسته ، تاکه یانه که ناتوانم به‌ته‌واوی لێی داببڕێم ، که ماوه‌یه‌کی زۆریش لێی دابرابوم هه‌ر دڵم لای بووه
لەشاری خۆما بێ جێگەو بێ رێم
ڕوو لەكوێ كەم من هاوار بكەم كێم
ساڵەهای سالە لەم دیو بۆ ئەو دیو،
ڕووبەڕووی پشكۆ لەئاگر هەڵدێم!!!
مامۆستا كرێكار
دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی ئەو مێروولەیەی
لێیان پرسی: ئەوە بۆ کوێ دەرۆی ؟
ووتی : رێی عەرەبستانم گرتووەتە بەر، ئەچم بۆ مەککە و مەدینە
ووتیان چییی ؟؟ ئەمە تۆ ! بەتەمای بشگەیتە ئەوێ ؟ !
ووتی : ئەگەر نەشگەم .........با لەو رێیەدا بمرم
ئه‌م گلاراوهی له عیشقه تا قیامه‌ت هه‌ر ده‌بێ
سه‌د مه‌سیحا چاری ناکا، ده‌ردی بێ ده‌رمانه ڕۆژ
ڕۆژ و شه‌و ئه‌م سه‌رزه‌مین و بن زه‌مینه‌ی پشکنی
نه‌بووه شوێن هه‌ڵگر له عه‌کسی جیلوه‌ی ئه‌و جانانه ڕۆژ
ڕۆحی بهفدا که، بزانه کێیه چه‌وگان بازه‌که
((مه‌حویا)) چهوگانه عیشق و گۆیه له‌م مه‌یدانه ڕۆژ
حه‌قیه ڕۆژ و شه‌و که بێ تابی ده‌کا، واده‌ی ویسال
شه‌و بوو، بێ به‌ش ما له وه‌سڵی ئه‌و سه‌راپا جانه ڕۆژ
حه‌زره‌تی محوی
ئه‌و وڵاته‌ی من شێت بوم بۆی ، ده‌ست خۆش زۆر جوانه
زۆر سوپاستان ئه‌که‌م ، کاک سامان پێموایه زۆر له واتاکه‌ی ناگۆرێت هه‌ر کامێکیان بێت ، به‌ڵام من خۆم به‌م شیوه‌یه بینیومه ، ده‌ستیش خۆش بۆ سه‌رنجه‌که‌ت
زۆر سوپاس کاک کامه‌ران گیان ئازیزی برام
زۆر سوپاس سه‌وسه‌ن خان ، زۆر سوپاس کاکه سامان بێگوومان حه‌ق وتن زۆر خۆشه هه‌رچه‌ند به ئازاریش بێت
مه‌ولانای رۆمی :
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
( ئه‌هلی دۆزه‌خ له دۆزه‌خ خۆشحاڵترن تا له‌وه‌ی له دونیادا بن ... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خ له حه‌ق به‌ئاگان .... وه ئه‌وانی له دونیان له‌حه‌ق بێ خه‌به‌رن ... بێگومان هیچ شتێك له خه‌به‌ری حه‌ق شیرین‌تر نیه .... )
کاتێک ویستم بژیم، ڕێگایان لێ گرتم، کاتێک ویستم ستایشى خودا بکەم، وتیان خورافاتە، کاتێک ویستم عاشق بم، وتیان نەكەى عیشق درۆیە، کاتێک ویستم بگریم، وتیان درۆیە، کاتێک ویستم پێبکەنم، وتیان شێت بووە!
هاوار ! دونیا ڕاگرن .. ئەمەوێت بە پێ بڕۆم ...
مەرحوم عەلى شەریعەتى
و..هیمداد شاهین
سەد خۆزگە بێ بەو ڕۆژە کە نەم بیستبوو ناوت
نەم چێشتبوو تاڵی مەیی و میخانەی چاوت
نەیدیبوو دەست و پێی دڵەکەم حەلقەی داوت
ئازاد بوو لە پێچ و خەمی ئەگریجەی خاوت
وا ئێستا لە تاو ئاگری هیجرانی تاوت
فرمێسکی ئەڵێی تەرزە و بارانە دڵی من
شێخ نوری شێخ صاڵح
به‌ڕاستی له‌م مه‌مله‌که‌ته‌ی ئێمه‌دا که شه‌و ئه‌خه‌ویت ئه‌بێت وه‌سیه‌ت بنوسی چونکه دڵنیا نیت به‌یانی ماوی سوتاوی خنکاوی؟؟!!
به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م بێ خهمیهی حکومه‌ت به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌که‌ی ، خوا سه‌بوری که‌س و کاری ئه‌و شه‌هیدانه بداته‌وه و شه‌هیده‌کانیش به فیرده‌وسی خۆی شاد بکا....
ڕاسته‌که‌ی کاکه سه‌هه‌ند ، والله به‌ڕاستی زۆرم حه‌ز ده‌کرد پاڵتاک به‌کاربهێنم ماوه‌یه زۆر ههولیشمدا له‌ڕێی براده‌ره‌وه به‌لام هه‌ر نه‌متوانی بیکه‌مه‌وه چونکه قه‌ده‌غه کرا لێره ، وایه شته‌کان زیاد له حه‌د ده‌ڕوات بۆ نمونه ئه‌مه‌ی من دامناوه ئه‌و باوکه بۆی هه‌یه شتێکی لێبێت له‌و کاته‌دا له تاو مناڵه‌که‌یا
والله من خۆم باوه‌ر ناکه‌م ڕاستی بێت ته‌نها دوو براده‌رن بۆ خۆشی وایان کردووه وای بۆ ده‌چم،
زۆر سوپاس داده سه‌وسه‌ن ده‌ستی بهریزیشت خۆشبێت
هههههههههههههه زۆر زۆر به‌قوه‌ته
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=KLuswoEz … e=youtu.be[/youtube]
پیرۆزه له نادی هه‌ولێر هیوادارم به‌م چه‌ند یاریه تهئجیلهی که ماویانه بچنه‌وه یه‌که‌می ده‌وری ، وه سوپاس بۆ خواش که کاپتن سه‌رهه‌نگ سه‌لامه‌ت بوو ته‌ندروستی یاریزانه‌کان له پێش نهتیجهوهیه
زۆر جوانه ده‌ست خۆش ، ژیانی زۆربه‌مان ناچارییه قه‌ده‌ر به زۆر ئه‌مانژێنێ!!!
له‌گه‌ڵ ڕێزما ئه‌و ئافره‌تانه ته‌نها خۆیان ئه‌خه‌ڵه‌تێنن ، ده‌ست خۆش بێت داده
زۆر سوپاس کاک کامه‌ران گیان ده‌ستی به‌ڕێزیشت خۆش
من زو ئه‌مه‌م بینی دایاننا له فه‌یسبووک من قه‌ت بروا ناکه‌م ئه‌مه گه‌ریلای په‌که‌که بن ، پێموایه ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له سیناریۆکانی تورکیا بۆ ناشرینکردنی په‌که‌که لای گه‌لی کورد وه‌کو مه‌علومه گه‌لی کورد گه‌لێکی موسڵمانه ، باوه‌ریش ناکه‌م په‌که‌که به‌مه لای خه‌ڵک له‌به‌رچاو بکه‌وێت ..
ده‌ستان خۆشبێت و له‌شتان ساخبێت و هه‌رسه‌رکه‌وتووبن ان شا‌ء الله
زۆر جوانه و زۆریش ڕاسته ده‌سته‌کانت خۆشبێت برام
زۆر سوپاس براکه‌م جا‌وت ماچ ئه‌که‌م ، له‌گه‌ڵ جه‌نابتا کاکه گیان
نازانم ئه‌بێ دوای مردنی دایک و باوک ژیان چۆن بێت؟؟؟!!!!
له مه‌مله‌که‌تێکدا ئه‌ژین هه‌موو شتێکی لێ چاوه‌روان ده‌کرێت ، ئه‌وه‌ی ڕوونادات له‌م مه‌مله‌که‌ته‌ی ئێمه‌دا ڕوو ده‌دات!!
ڕابه‌ر سلێمانی نووسی:جا به‌خوا به‌س به‌وه دڵم خۆشه ، مردن نه‌بوایه شێت ئه‌بوم
جا به‌خوا به‌و به‌وه دڵم خۆشه ، مردن نه‌بوایه شێت ئه‌بوم
ده‌ستی که‌ژاڵ خان خۆشبێت بۆ نوسینی شعره‌که و ده‌نگی کاک عادلیش نه‌ڕزێ به شێوه‌یه‌کی جوان ئه‌دای کردووه ، نه‌فره‌ت له بکوژانی ئه‌و 3 شێره ژنه‌ش...
لەو ڕۆژەوەی لەیەك دورین
كتێب نەما نەیخوێنمەوە
فیلم نەما لەتۆمارگا
لەگەڵ خۆما نەیهێنمەوە
هەرچی ئاوازی قەشەنگە
لەناو تۆمارگاكانی شار
كام ئالەتە زۆر دڵتەنگە
لە كەمان و فلوت و تار
هەمویانم هانییەوە
كتێبەكانم خوێندەوە
فیلمەكانیشم سەیر كرد
ئامێرەكانیشم گشت ژەنین
بەڵام بەخووا كەسیان وەك تۆ
بە دەممەوە پێنەكەنین ....
ئه‌مانه به زۆر که‌س بڵێ ئه‌ڵێ بابه تۆ چۆن شتی وا ئه‌ڵێی گوناحبار ئه‌بیت ، ئێشتا ئه‌و تۆ گوناحبار ئه‌کا ، ده‌ست خۆش بێت برام خوا پاداشت بداته‌وه
خوا پاداشت بداته‌وه ، وه له‌کاتی شایهتوومانهکهشدا ده‌بێت په‌نجه‌ت به‌رز بکه‌یته‌وه له‌گه‌ڵ جوڵاندنهکهدا..
منیش هه‌مان ڕایی کاک سهههندم هه‌یه، پشتگیری بۆچونه‌که‌ی تۆش ده‌گرم که سه‌به‌ب بۆی هه‌یه له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ، به‌ڵام کاپتن گیان کاتی وا هه‌یه ئه‌و که‌سه به شێوه‌یه‌ک قسه ده‌کا ئه‌سله‌ن ئوستازه له‌و شتانه‌یه هه‌ست به‌وه ناکه‌ی که نیازێکی خراپی هه‌بێت ، ئێ تۆش به نیه‌ت پاکی خۆت و خۆشه‌ویستیه‌کی ڕاده‌به‌ر بۆی واتلێده‌کات بڕوای پێبکه‌ی و له ئاخیریشا قه‌ده‌ره‌که ئاوا ئهتهێنێت...
جا ئێمه بمانزانایه چی له ناخی که‌سه‌کاندا هه‌یه زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌مان به‌سه‌ر نه‌ده‌هات له ژیاندا که به دڵمان نه‌بوون!!
په‌یام دۆزرایه‌وه [ 85 بۆ 126 له 1،495 ]