85

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ زانیاری)

*ئایه‌ ده‌زانى ؟ زیاتر له‌ 800 ملیۆن كه‌س له‌ دانیشتوانى سه‌رزه‌وى روبه‌روى به‌د خۆراكى بونه‌ته‌وه‌؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟هه‌موو سالێك زیاتر له‌ (100000)مناڵى توش بوو به‌ شێواوى مێشك به‌ شێوه‌یه‌كى زگماك له‌دایك ده‌بن ئه‌مه‌ش به‌ هۆى كه‌مى (یود)له‌ خواردنى دایكه‌كانیان له‌كاتى سك پرى یا له‌ پێش سك پریدا.
*ئایه‌ ده‌زانى ؟هه‌موو سالێك زیاتر له‌ (250000) مناڵى تووش بوو به‌كوێرى زگماك له‌ دایك ده‌بن له‌ ده‌رئه‌نجامى كه‌مى ڤیتامین (ڕ)؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟ له‌(60%)ى ئافره‌تانى وڵاتانى جیهانى سێیه‌م به‌ شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ خه‌ریكى كارى جوتیارین؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟ نزیكه‌ى نیو ملیۆن ئافره‌ت هه‌موو سالێك ده‌مرن به‌هۆى ئه‌و بێ هێزیه‌ى كه‌توشى ده‌بن له‌كاتى سك پرى و مناڵ بوندا, واش دانراوه‌ هۆكه‌ى بۆ به‌دخۆراكى وبرسیه‌تى ده‌گه‌رێته‌وه‌؟
*ئایه‌ ده‌زانى؟ ژیانى(2.5) ملیاركه‌س له‌ وڵاتانى دووا كه‌وتوو (دول النامیه‌) به‌ستراوه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌ر جۆتیارى؟
*ئایه‌ ده‌زانى؟ له‌(70%) ى ئاوى شیرینى واته‌ ئاوى خواردنه‌وه‌ به‌كاردێت بۆ ئاودانى به‌روبوومه‌كان له‌ جیهاندا؟
* ئایه‌ ده‌زانى؟ درێژترین رٍووبار له‌ جیهاندا رٍووبارى(نیل)ه‌ كه‌ درێژیه‌كه‌ى ده‌گاته‌(40157)میل و له‌دواى ئه‌و ڕووبارى(ئه‌مازۆن)دێت و ڕووبارى (میسیسبى) به‌ پله‌ى سێیه‌م دێت؟
*ئایه‌ ده‌زانى؟ گه‌وره‌ترین ئۆقیانۆس له‌ جیهاندا ئۆقیانۆسى (هادى) یه‌ كه‌ ڕوبه‌ره‌كه‌ى ده‌گاته‌ (64) ملیۆن میل و وه‌ قوڵترین شوێن تیایدا ده‌گاته‌(36251) پێ؟
*ئایه‌ ده‌زانى؟ داهێنه‌رى ئامێرى ژمێریارى(حاسبه‌) بلیز باسكالى فه‌ره‌نسى بوو له‌ ساڵى 1785 ز دا؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟ كۆنترین پرد له‌ جیهاندا مێژوووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (850) ساڵ پێش زایین, كه‌ ده‌كه‌وێته‌ توركیا كه‌ بریتىیه‌ له‌ پردێكى به‌ردینى و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕووبارى (میلس) له‌ توركیا؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟ گیاندارى (زه‌ڕافه‌) له‌به‌ر درێژى ملى له‌رۆژێكدا ته‌نها (9) خوله‌ك ده‌خه‌وێت,به‌ڵام ئه‌م خه‌وتنه‌ له‌سه‌ر یه‌ك نىیه‌ به‌ڵكو به‌ سێ جاره‌ و هه‌رجاره‌ى سێ خوله‌ك ده‌خه‌وێت؟
* ئایه‌ ده‌زانى؟ له‌شى ئاده‌میزاد له‌ (206) پارچه‌ ئێسك پێكهاتووه‌؟
* ئایه‌ ده‌زانى؟ ژماره‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى تووشى ڤایرۆسى( ئایدز) بوون له‌ ساڵى 2005 (پێنج ملیۆن ) كه‌س بوون؟
*ئایه‌ ده‌زانى؟ڕێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تووشى ڤایرۆسى (ئایدز) بوونه‌ له ‌وڵاتانى دوواكه‌وتوو ده‌گاته‌ (95%)؟
* ئایاده‌زانى ؟ له‌ ساڵى( 2010) دا زیاتر له‌ 18 ملیۆن مناڵ كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان یان‌ دایك یان باوك یاخود هه‌ردووكیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن به‌ هۆى نه‌خۆشى (ئایدز)ه‌وه‌ له‌ووڵاتانى ئه‌فریقیاى باشوورو بیابانى گه‌وره‌ ؟
* ئایه‌ ده‌زانى ؟ ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تى مرۆیى هه‌بوو له‌ ساڵى 2004 له‌ جیهاندا (دوو ملیۆن ) كه‌س بوون؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟په‌نابه‌ران یه‌كێ له‌ زۆرترین ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ن كه‌ ڕووبه‌ڕوى برسیێتى ئه‌بنه‌وه‌ هه‌روك نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ژماره‌ى تێكڕاى په‌نابه‌ران له‌ جیهانداده‌گاته‌ (9)ملیۆن په‌نابه‌ر؟

86

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده ستخوش

87

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده ستخوش

ده ستخوش به راستي وينه كان زور جوانن

89

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ڕاپۆرت و توێژینه‌وه‌)

سلاوهاورييان ده توانن به شيك له زياني شاعير[عه بدولابه شيوو ] بوم بنيرن زورسباستان ده كه م

90

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ زانیاری)

ده ستخوش بوئه م زانياريانه خاتون سه ركه وتوبيبت

91

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ مینیماڵ (كورتیله‌ چیڕۆك))

ده ستخوش

92

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده ستي ئيوه ش خوش هاورييان

93

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

وته كان به كشتي هه مويان جوان بوون ده ستخوش سه ركه وتوبيت

94

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده ستخوش زورجوانه

95

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده ستخوش سه ركه وتوبيت

96

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

ده ستخوش

97

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده ستان خوش هاورييان خواي كه وره دايكمان لينه سينيت

98

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

وتم :دایه‌ !
وتی : گیانم
وتم : ئازارم هه‌یه‌ !
وتی : كه‌وێ‌ له‌ گیانم
وتم : ماندوم !
...وتی : په‌رێشانم
وتم : برسیمه‌ !
وتی : بخۆ به‌شه‌ نانم
وتم : له‌ كوێ‌ بخه‌وم !
وتی : سه‌ر هه‌ردوو چاوانم ...
قوربانی هه‌رچی دایكی ئه‌م دونیایه‌ بم ..

99

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده ستخوش به راستي زورجوانه

ده ستخوش

101

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده ستخوش سه ركه وتوبيت

102

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

http://www.z4kurd.com/up//uploads/image … 11186a.jpg

103

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده ستخوش

104

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

بوسته ريكي زورجوانه ده ستخوش

105

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده ستخوش

ده ستخوش

107

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده ست خوش

هه‌ر ته‌نیا ڕقم له‌ خه‌م بوو
تۆ ئه‌ویشت لا جوان کردووم
بۆیه‌ به‌م هه‌مو خه‌مه‌وه‌
تاوه‌کو ئێستا نه‌مردووم.

***********************

نازانم بۆ به‌م راده‌یه‌ بیرت ئه‌که‌م
به‌ راستی هه‌ق نه‌بوو وابم
خۆ ئه‌مزانی نه‌خۆشی تۆم
وتم دوور بیت ره‌نگه‌ چاکبم

********************

ئه‌و رۆژانه‌ی لێم ئه‌پرسن
دنیا چۆنه‌ و له‌چیدایه‌
ره‌نگی ئه‌و کراسه‌ ئه‌ڵێم
که‌وا تۆ له‌به‌رتدایه‌
نیوه‌رۆ چومه‌وه‌ ماڵێ
دایکم وتی دنیا چۆنه‌
پێیم وت پرته‌قاڵیه‌
وتی رۆڵه‌ تۆ چی ئه‌ڵێی
وتم دایه‌ ئه‌م دنیایه‌
ئه‌م دڵه‌ی من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ حاڵیه‌.

******************
لەوە زیاتر دڵم لاتبێ..
سەرمات بێ هەستی پێ ئەکەم!
تۆ گەرووت پڕ بێ لە گریان..
من لێرە دەستی پێ ئەکەم!
لەوە زیاتر خۆشمبوێیت..
گەر نەشبیت بە خۆشەویستم!
لەهەر شوێنێکی دوونیا بیت..
ترپەی دڵیشت ئەبیستم..

**********************

ئه‌مجاره‌ بتبیینمه‌وه‌
وه‌ها له‌ باوه‌شت ئه‌گرم ، باوه‌ش شێتبێ""
مه‌گه‌ر ته‌نیا پێکه‌نینه‌ ناسکه‌که‌ت
ئه‌وه‌نده‌ی من حه‌زی لێتبێ

*******************

ئه‌م ئێواره‌ چوم بۆ بازار
له‌ جامخانه‌ی دوکانێکدا
شوشه‌یه‌ک له‌ بۆنه‌که‌ی تۆ دانراوه‌...
سه‌د خۆزگه‌ ئاگات لێ ده‌بو
چه‌ند جار دڵم وه‌ک په‌پوله‌
خۆی به‌و شوشه‌دا کێشاوه...
***********************

ئه‌گه‌ر هاتو لێیان پرسیت
بڵێ من که‌سێک شه‌یدامه‌.
به‌قه‌د هه‌رچی وشه‌ی جوانی دونیا هه‌یه‌
دڵی لامه‌.
بڵێ من که‌سێ شه‌یدامه‌
که‌ شه‌و دادێ شیعر ئه‌ڕوێ
له‌ناو ده‌ستیا
په‌پوله‌ی ڕه‌نگیینی ئه‌وین
هه‌ڵئه‌فرن له‌ناو هه‌ستیا
بڵێ که‌سێک خۆشیئه‌وێم
ره‌نگه‌ بمکات به‌ خاتو زین
رۆژانه‌ ناخم پڕ ئه‌کات
له‌ خه‌یاڵ و شیعری شیرین
بڵێ کاتێ که‌ ئه‌مبینێ
وه‌خته‌ ئه‌بێت به‌ دیوانێ
به‌س نیگای نا
له‌ رۆحیه‌وه‌ بۆ چاوه‌کانم ئه‌ڕوانێ.
بڵێ من که‌سێک شه‌یدامه‌
قسه‌کانی فریای درکاندن ناکه‌ون
ئه‌بن ئه‌ شیعری ڕه‌نگاو ره‌نگ
هه‌مو رۆژێ له‌دوره‌وه‌
بۆم ئه‌روانی
وه‌کو په‌یکه‌رێکی بێده‌نگ.
***************************

من دڵنیام که‌ دێیته‌وه‌
شار پڕیه‌تی له‌ یانه‌ی به‌زمی شه‌وانه‌
جا به‌ من چی ، که‌ پێم نه‌بێت بۆ سه‌مایه‌ک
له‌گه‌ڵ تۆدا ئه‌و ده‌مانه‌
ده‌ماره‌کانی ناو له‌پم وا سست ئه‌بن
که‌ ناتوانم هه‌ست به‌ گه‌رمی له‌شت بکه‌م
ره‌نگه‌ پیری پێم پێکه‌نێ و
به‌ کامی دڵ ، نه‌توانم باوه‌شت بکه‌م
بۆ ئه‌و کاته‌ ئه‌ترسم گه‌روم کرژ بێ
نه‌توانم شیعرت بۆ بڵێم به‌قه‌د ئه‌و سۆزه‌ی که‌ هه‌مه‌
هێشتا لاوم گه‌روی شیعرم پڕی خه‌مه‌
له‌وانه‌شه‌ زۆر خۆشتر بێ مرۆڤ بمرێت به‌ ناکامی
ئاخۆ ئه‌بێ نیگا له‌ژێر چاویلکه‌ی زه‌ڕه‌ بینه‌وه‌ چی بێ‌ تامی ""
خۆ ڕه‌نگه‌ جه‌سته‌ی بلوریت وا چرچ بێت، ئه‌و ده‌مانه‌ باڵا پۆش بیت
بۆ ئه‌وه‌ی بیشاریته‌وه‌، به‌ من ئه‌ڵێی له‌به‌ر خودا ، ئه‌ڵیی به‌ڵکو دادم بدا
له‌وانه‌شه‌ به‌رله‌وه‌ی من ده‌ستت بگرم
به‌یانییه‌ک به‌ بێده‌نگی له‌سه‌ر به‌رماڵه‌که‌م بمرم.
**************************

لەو رۆژەوەی بە دوا نامەت دڵی منت شکاندووە
چاوەکانم لە ئاوێنەی ژورەکەتا رواندوە
ھەرچەندە خۆتت گۆریوە
چەند جار پرچت داھانیوە
تەنانەت فرمێسکەکانت
لەو ماوەدا ھەموم دیوە
تەنانەت ئێوارەیەکیان دڵت تەنگ بو
ھەمو دونیا لەبەر چاوت شەوەزەنگ بو
بەدەم کۆڵێ مەراقەوە
ھاتی دەرگاکەت کردەوە
لەبەر ئاوێنەی ژورەکەت
پرچت وشک ئەکردەوە
کە بینیتم
دڵۆپێ فرمێسکی چاوم، لە ئاوێنەکەوە تکا
واتزانی تکەی پرچت بوو
سریت و نەچوی بە شکا
ھەر کە ژورەکە جێدێڵیت
چاوەکان چاوەروانن تا دێیتەوە
برینێکی لەسەر دڵم
رۆژی دە جار ئەکولێیتەوە
کە شەوانی زستان ئەنوم
بۆ ئەوەی دڵم لات نەبێ
دەستەکانی خۆم ئەنێرم داتبپۆشن
بۆ ئەوەی تۆ سەرمات نەبێ
زۆر شەوانەش وا ھەست ئەکەم
ترپەی دڵم ئەبژێریت
بۆم بنوسە توخوا خۆتی """
یا ھەستەکانت ئەنێریت ؟
***********************

نامه‌کانت ئه‌مهه‌ژێنن
پێشبکه‌نن ئه‌مگرێنن
فێنکیش بن ، ئه‌مسوتێنن
نامه‌کانت بۆم ده‌رمانن
چاره‌سه‌ریشم نه‌زانن.
***********************
که‌ تۆ دلی منت شکان
ژیانیش دڵی شکانم
ئیلهام نه‌بو
ئه‌و ه‌ تۆ بوی ئه‌و هه‌مو شیعره‌ت گریانم.
خوایه‌ عآشق بوون چه‌ند سه‌خته‌
به‌ دڵێکی شکاوه‌وه‌
خۆزگه‌ ئه‌متوانی وه‌ک سێوێک
دڵ بده‌م به‌ده‌م ئاوه‌وه‌.
**************************

بە مەرجێک تۆ لە بیر ئەکەم
تۆش بیر لە من مەکەرەوە
ئەو شەوانەی کە گریاوم
فرمێسکەکانم بەرەوە
دڵم لە ناو دڵی خۆتدا بکوژێنەوە و
... ھەست مەکە بە گڕو تینی
ئەبێ بەڵێنم پێبدەیت
کە خەوم پێوە نەبینی
ھیچیش شیعرت بۆ نانوسم
ئامادەشم ئێستە بەڵێنت پێبدەم
بەڵام گەنجان رازی بکە
پێنوسەکەم فرێبدەم.
***********************

خۆشەویستم
نامەیەکم بۆ بنێرە پڕی بکە لە نیگای خۆت
با ئەوەندە ناچار نەبم
لە چاوی کچانی شارا بگەڕێم بۆت
********************

گه‌ر جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ نه‌نوستایه‌
بۆ من بۆ ئه‌به‌د ئه‌نوستم
من که‌ تازه‌ پێم گرتبو
بۆ مه‌رگ له‌ پێی ئه‌خستم.
*********************

شتێک هه‌یه‌ تیژتر له‌خه‌م هه‌ناو ئه‌بڕێت
ناوی نیه‌ له‌ فه‌رهه‌نگدا
هه‌ستێک هه‌یه‌ حه‌زین تره‌ له‌ هه‌نسک و
ونه‌ له‌ناو تۆنی ده‌نگدا
قوڵپێک هه‌یه‌ ئه‌چێته‌وه‌ سه‌ر گریانو
که‌چی ناشبێت به‌ فرمێسکو
هه‌ر له‌ دڵدا بۆ ئه‌به‌د ئه‌مێنێته‌وه‌
هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ هه‌یه‌
کاتێ که‌ هه‌ڵیئه‌کێشی له‌ گه‌رودا برین ئه‌گه‌شێنێته‌وه‌
ئه‌و برینه‌ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و
له‌ودونیا کورد به‌مه‌ ئه‌ناسرێته‌وه
**************************

ئەگەر ناسکی هەستی من بە هەستی خۆت بەراورد کەیت
‌ من بێ هەستم
‌ئەگەر مەستیم لەگەڵ چاوت بەراورد کەیت
‌من کەی مەستم
‌ئێستە زانیم
‌ئەوانەی عاشقت ئەبن
‌بۆ لە تێستەکەت دەر ناچن
‌شێوازی پرسیارەکانت
‌لە پرسیاری هیچ کچێکی دیکە ناچن
*****************************

له‌ بیرت دێ جارێ پرسیت
بۆ هه‌میشه‌ چاوی باران ئاوا ته‌ڕه‌
منیش وتم وه‌ك زۆری ئێواره‌ی من و تۆ
له‌ نێوان دوو هه‌ورا شه‌ڕه‌
به‌س نه‌تپرسی ، ئه‌ی چۆنی خۆشه‌كاته‌وه‌
تاپێت بڵێم هه‌ورێكیان وه‌كوو من وایه‌
خۆی ناگرێ و ئه‌وی تر ئاشته‌كاته‌وه
*********************************

گوڵەکانی ئەم بەهارە لە کوردستان
‌تۆ ناناسن
‌من و تۆیان بەیەکەوە، نەبینیوە
‌لە بەرچاویان یەکترمان ڕانەموسیوە
‌لەناو یادی گوڵەکانی پاردا مردین
‌دەوەرەوە ؛ سەیر دووری چی پێکردین.!!!!!!!!!
**************************************

گلەیم هەیە لێت
بۆ بە گریان ناڵێی هێندە گەرووم نەگرێت؟
گلەیم هەیە لێت
نەرم نیت لەگەڵ شێت
گلەیم هەیە لێت
قابیلە ئەم دڵەم چەند ئەژێت؟
گەر نازی بکێشی، چی ئەبێت؟
گوناهێکی هەیە بێ لەوەی دایم بۆت ئەسوتێت؟
ئەترسم ئاهی من بتگرێت
گلەیم هەیە لێت
نەرم نیت لەگەڵ شێت..
**************************

چەند سەیری ئەم شارە ئەکەم
لەوە ناچێ مەحوی پیاسەی تیا کردبێت
لەوە ناچێ پیرەمێرد لێرە مردبێت
ئێستە ئەزانم بۆ نالی لە دوور وڵات سەری کاسی ئەنێتەوە
بۆ خەوەکەی جەمیل سائیب ھەر خەبەری نابێتەوە
...ئێستە ئەزانم بۆ بێکەس دایم مۆن بوو
نەجمەدینی مەلا لێرە ھاڵی چۆن بوو
لە بازاری بێمروەتی ئەم شارەدا
ھەموو شتێ دەستئەکەوێ ویژدان نەبێ
ھەموو شتێ نرخی ھەیە ئینسان نەبێ
*********************************
من ڕازیی نیم ته‌نیا یه‌ک رۆژ دابنێم بۆ خۆشه‌ویستی
له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ له‌لای من هه‌مو رۆژ و هه‌مو هه‌فته‌و
هه‌مو مانگ و هه‌مو ساڵێ خۆشه‌ویستی.
*******************************
ئـاخ هـەزاران خۆزگــــە دەریـا...
نەیـئـەهـێڵا موسافـیر بروا بە سەریا
خـوزگـە ئاسمان.. هێندەی سلێمانی ئەبوو
خۆزگە لەودیوی شارەوە... ئـیتر شەقام تەواو ئەبوو
ئەوکاتە وشەی سەفەریـش نەئەبـوو لەناو فەرهەنگا
ئەوکاتە منیش بۆ دوریت نەئەگریام ،لەشەوێکی وادڵتەنگا!
***********************************
بۆیه‌ ئاوا به‌تاسه‌وه‌ ئه‌مرۆ هه‌ر سه‌یرم ئه‌کردیت
بیرم له‌وه‌ ئه‌کرده‌وه‌
گوڵ بویتایه‌ جگه‌ له‌خۆت
بۆ هیچ که‌سم نه‌ ئه‌بردیت
***********************
خۆ ‌حه‌ز ئه‌که‌م بیرت نه‌که‌م
به‌ڵام له‌ دڵمدا بگریت
چۆن بتوانم له‌ شیعردا ژیرت نه‌که‌م"

زۆر ویستومه‌ له‌بیرتکه‌م
به‌ڵام چیبکه‌م
تۆ خه‌یاڵمت وه‌ک کۆترێک به‌ جۆرێک ماڵیی کردوه‌
له‌ هه‌ر کوێ بم دێته‌وه‌ لات
سه‌د جاریش باڵیم کردوه
************************
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی تۆم له‌ دڵم ده‌رکردوه‌
من بێ چیرۆک ترین پیاوم
دانی پیا ئه‌نێم ترساوم
ئه‌گه‌ر راست بێ عه‌شق جه‌نگه‌
ئیمزای ئه‌که‌م که‌ دۆڕاوم.


********************
تۆ ناسک ترین خەمم بووی
‌لێکدانەوەی شەوانەم بووی
‌لەم شارەدا تۆ تەنیا بەهانەی من بووی بۆ مانەوە
‌بەر لەوەی کەتۆ بناسم
‌نەمئەزانی چییە تامی توانەوە.
‌هەر بەتەنیا خۆم ئەزانم
‌بۆ تا نیوە شەو بێدار بووم
‌بیری خەندەکانتم ئەکرد
‌نەکوو عاشقی شەوگار بووم
‌هەناسەکەم ئەو دەمانە
‌نەمئەزانی بۆ شاعیران دائەگیرسێن بە شەوانە
‌ئەو ڕۆژانەی کە ئەمبینیت بۆیە وا سەیرم ئەکردی
‌بیرم لەوە ئەکردەوە
‌ئەگەر وشەیەک بوویتایە
‌بۆ ناو شیعرێکم ئەبردیت
‌لەگەڵ خەیاڵێکی خۆما
‌بۆ ئەبەدی
‌لە دڵما ونم ئەکردیت
‌وەکوو خوێنەرێکی سەرسام جار جارە ئەمخوێندییتەوە و
‌پڕ بە دڵ ماچم ئەکردیت.
‌شەیدات بووم و نەمئەزانی شەیداییش ئەنوسرێتەوە
‌وام ئەزانی
پێنووس تەنیا بۆ پەراوەی ئەو وانە بێتامانەیە
‌کە لە پۆلا
‌مامۆستا ئەیپرسێتەوە
‌تۆ ئەم شارەت
‌لەلای من کرد بە هەنگووین و
‌کەچی خۆشت بەجێتهێڵا
‌بە بێ ئەوەی پێی بزانی
‌بەجێماوی
‌لە دڵی کوڕێکی وێڵا
‌من ئێستاکە هەر شەرمنەکەی جاران نیم
‌زمان هاوڕێیە لەگەڵم
‌لەگەڵ گۆران و نالیدا زۆر تێکەڵم
‌وا بە نیازم لەسەر ڕێگەکەی جارانت
‌پەیکەرێکت بە وشە بۆ دروست ئەکەم.
‌ئیتر بۆ هەمیشە لەوێی
‌با وەڵامیش نەدەیتەوە
‌ئەمجارەیان
‌دێم و ئەڵێم خۆشمئەوێی.

**********************
ئه‌گه‌ر هه‌ر شیعرێکت بیینی
ناسک بوو وه‌کو دڵی خۆت
ئه‌گه‌ر بینیت به‌ سۆزه‌وه‌
باوه‌شی ئه‌گرێته‌وه‌ بۆت
گه‌ر هه‌ستت کرد وا خه‌ریکه‌
باڵ ئه‌گرێت و له‌ په‌ڕه‌که‌ دێته‌ده‌رێ
ئه‌گه‌ر زانیت گیانی تیایه‌و
پیته‌کانی خوێن به‌ له‌شیانا ئه‌گه‌ڕێ
ئه‌گه‌ر هاتوو ، مناڵ و خاکی و ساده‌بوو
ئه‌گه‌ر بیینیت به‌ شوێنتا دێ و
بۆ سوتانیش ئاماده‌ بوو
کاتێ زانییت پڕ به‌ گه‌ردوون بیرکردن و سه‌دان ماچی قوڵی پێیه‌
دڵنیام ئه‌یناسیته‌وه‌ شیعری کێیه‌.
*****************
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی بڕیارم داوه‌ دوور بم لێت
نه‌موێراوه‌ ده‌ستم پێکێ شه‌راب بگریت
چون ئه‌زانم ئه‌گه‌ر بمکاته‌وه‌ به‌ خۆم
دیسانه‌وه‌ ئه‌بم به‌ مۆم.

ده ستخوش سه ركه وتوبيت

110

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

جوانه ده ستخوش

111

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

راسته ده ستخوش

112

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده ستي ئيوه ش خوش سباس هاورييان

113

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده ستخوش سه ركه وتوبيت

ده ستخوش

115

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

هەشت (٨) وته‌ی جوانی ئيمامى عه‌لی

1_باشترین كرده‌وه‌ئه‌وه‌یه‌ كه‌هه‌تامردن زوبانت پاراوبیت به‌یادی خودا.

2_نه‌زان مناله‌ هه‌رچه‌ندپیربێت،زاناش گه‌وره‌یه‌ هه‌رچه‌ند منال بێت.

3_ته‌ماشای ره‌نگ وپۆشاك مه‌كه‌ ،چونكه‌ خوداته‌ماشای دل ده‌كات
وه‌پاداشتی ده‌داته‌وه‌.

4_ئه‌گه‌ربه‌گومان بویت له‌خۆشه‌ویستی كه‌سیك ئه‌واپرسیارله‌دلت بكه‌.

5_گرنگ نیه‌له‌كاتی هیمنی دا ئارام بگریت،به‌لكوگرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌كاتی توره‌یدا ئارام بگریت.

6_نویژپاككه‌ره‌وه‌ی تاوانه‌كانه‌.

7_هه‌ركه‌سیك په‌له‌بكات سه‌ركه‌وتونابئت.

8_هه‌ركه‌سیك باوه‌ری به‌خه‌لكی نه‌بیت خه‌لكیش باوه‌ڕی پێی نابێت

116

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ تێكست)

ده ستخوش

117

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

1- دوونیا دوو ڕۆژه‌ ... ڕۆژێك له‌گه‌ڵ تۆ ... ڕۆژێك پشتی له‌ تۆ...!!!
    ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌گه‌ڵته‌ له‌ خۆت بایی مه‌به‌...
    ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌ پشتته‌ ئارامی له‌ بیر مه‌كه‌...!!!
    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
  2-  مــرۆڤــەکــانــی دونــیا بــەیــەك زمــان پــێدەکــەنــن ، بــەڵام بــەیــەك زمــان خــەفــەت نــاخــۆن ...!!!
    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
3-    بــۆ ئــه‌وه‌ی بــه‌ســه‌ر دوژمــنــه‌كــه‌تــدا زاڵ بــیــت زمــانــه‌كــه‌ی فــێــر بـــه‌...!!!
    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
  4-  لـۆرد ئافـيبۆى دەڵێ :- بۆ پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن،سێ شت پێويسته‌
    يه‌كه‌م:- ئيراده‌
    دووه‌م:- ئيراده‌
    سێيه‌م:- ئيراده‌
    ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
5-   هه‌موو شوێنێكی زه‌وی گه‌ڕام هیچ شوێنێكم نه‌دۆزیه‌وه‌ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ گه‌رم بێت...!!!
    ته‌نانه‌ت خۆریش گه‌رم نیه‌، چونكه‌ كاتێك خۆر ئاوا ده‌بێت ئه‌ویش گه‌رمیه‌كه‌ی نامێنێت.
    ته‌نها شوێنێك كه‌ له‌و كاته‌ی له‌ دایك ئه‌بیت و تا ده‌شمری هه‌ر گه‌رمه‌ ئه‌وا ئه‌و شوێنه‌ باوه‌شی (دایك)ه‌،
    هیچ شوێنێك نیه‌ له‌ باوه‌شی دایك گه‌رمتر بێت و هیچ كه‌سێكیش نیه‌ شوێنی (دایك) بگرێته‌وه‌.
    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
  6-  ئەنشتاینى زانا ئەڵێ‌:
    ئەو جیهانەی کە ئێمە تیایدا دەژین جیهانێکی زۆر ترسناکە و بە بەردەوامیش بەرەو خراپی دەچێت
    ئەمەش لەبەر ئەوە نییە کەسانی خراپمان زۆرە کە کاری خراپی تیادا ئەنجام دەدەن
    بەڵکو هۆکاری ئەوەیە کەسە چاکەکان هیچ شتێک ناکەن.
    ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
  7-  حه‌كیمێك ده‌فه‌رمووێ...
    چوار خاڵ هه‌ن له‌ ژیان بیانپارێزه‌:
    -: ئه‌گه‌ر له‌ كاتی نوێژ دابووی دڵت بپارێزه‌ :-
    -: ئه‌گه‌ر له‌ ناو خه‌ڵك دانیشتی زمانت بپارێزه‌ :-
    ... -: ئه‌گه‌ر له‌ ماڵی خه‌ڵك دابووی چاوت بپارێزه‌ :-
    -: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر نان خواردن دابووی گه‌ده‌ت بپارێزه‌ :-
    دوو شت هه‌یه‌ هه‌رگیز باسی مه‌كه‌:
    -: ئه‌گه‌ر خراپه‌یان له‌گه‌ڵ كردی :-
    -: ئه‌گه‌ر چاكه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كرد :-
    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
  8-  سوکرات دەڵێ : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان بناسیت سه‌ره‌تا خۆت بناسه‌
    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
  9-  من وەک ئاوێنە وام .. پێ بکەنى ..لەگەڵت پێ ئەکەنم...!!!
    بگــــــــــــری ..لەگــــــــــــەڵت ئەگـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــریــــــم...!!!
    خــــــەفەت بخۆى ..لەگــــــەڵتا خــــــــــــــــــــــــــــــــەفەت ئەخۆم...!!!
    بەڵام بمــــــشکێنى ..برینــــــدارت ئەکــــــەم ..!!!
    ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
    هەرگیز بە قسەی جوان هەڵمەخەڵەتێ...
10-   ئەو کەسەی قسەی جوانت بۆ ئەکا ...شعرت بۆ ئەڵێ.
    دڵنیابە بۆ زۆر کەسی تریشی وتووە...
    تۆ نە یەکەم کەسیت نە کۆتا کەسیش ئەبیت...
    --------
  11-  هەرگیز بە روخساری جوان هه‌ڵمەخەڵەتێ...
    هەموو جوانێ ناخی پاک نیە .....
    ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
12-   شکسپیر دەڵێت : گیان شیرینه‌ به‌ڵام لای مرۆڤی مه‌رد شه‌ره‌ف شیرین تره‌
    ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
  13-  من هه‌رچیمکرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ ژیان تێ بگات ،،
    به‌ڵام خه‌ڵکی هه‌ر پێکه‌نی !!!!!
    چارلی چاپلن
    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
  14-  زۆر جار ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشتده‌وێ:
    ئه‌و كاتانه‌ی ئه‌و پێده‌كه‌نێ و دڵی خۆشه‌ ... تۆ ده‌گری...!!!
    ئه‌و كاتانه‌ی تۆ ده‌گری و دڵت ته‌نگه‌ ... ئه‌و پێده‌كه‌نێ...!!
    ... جیاوازی ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌:
    گریانی تۆ گریانی خۆشیه‌ و دڵ خۆشی به‌ دڵ خۆشی ئه‌و...
    پێكه‌نینی ئه‌و پێكه‌نینی خۆشیه‌ دڵ خۆشه‌ به‌ دڵ گرانی تۆ...
    ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
  15-  مه‌ڕوانه‌ خه‌ڵکی به‌ جل و به‌رگی...
    به‌ زۆر وتنی یاخود بێده‌نگی...
    به‌ ئه‌قڵ و کردار تاقی بکه‌وه‌...
    ئه‌وسا بۆی دانێ قورسایی و سه‌نگی.
    ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
16-   شـــاینەی پەند لێوەر گرتنە ...!
    * بیل گێتس جارێك چووە ریستورانتێك ، پاش خـــواردنی نـــانــەکەیی دوو دۆلاری وەکو دەست خـــۆشـــــی دایە گـــارسۆنەکە،
    بەلام گارســـۆن سەری ســـوڕمــــاو ، بە بیل گێتسی
    گووت :گەورەم دوێنــــێ شـــەو کچــەکــەت 200 دۆلاری پــاداشـــت دامێ ...!
    ... کــەچــی تۆ 2 دۆلار ..!
    ئەویش وەلامی دایەیەوەو ووتی : چـــونکە ئەو کچەم '' کچی کــابرایەکی ملیــــاردێــــرە '' .... من کـــــــــــــوڕی کــــوڕێ کابراییەکی هــــەژارم ..
    .
17-   ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
    ئــه‌گـــه‌ر هـــه‌نگــاوێــك بــۆ دواوه‌ گــه‌ڕایـــته‌وه‌ بــێ ئــومــێـــد مــه‌بــه‌...!!!
    بیــرت بــێ تیــر لــه‌ پــێش هــه‌ڵدانــی ئــه‌بــێ هـــه‌نگـــاوێك بیـــهێنیته‌ دواوه‌...!!!
    ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
18-   چه‌ند به‌ ئازاره‌...!!!
    .
    .
    كه‌ بزانی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێ...تۆ به‌كار ده‌هێنێ بۆ له‌بیر كردنی كه‌سێكی تر...!!!
    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
19-   مافی کەس مەخۆ و بۆ مافی خۆت بجەنگە...
    نهێنی خۆت بۆ هەموو کەس مەڵێ ، نهێنی کەسانی تر بپارێزە..
    داوای یارمەتی لە کەسانی تر بکە ، بەڵام هەرگیز لێیان مەپاڕێوە...
    ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
  20  ئه‌وه‌نده‌ی بتوانی هاوه‌ڵی دڵسۆز بۆ خۆت هه‌ڵبژێره‌ و بزانه‌ هه‌ر چه‌ند دۆست و هاوڕێی دڵسۆزت زیاتر بێت ، له‌ژیانت دا سه‌رکه‌وتووتر ده‌بیت.
    دیل کارنگی
    .
    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
21-   ووشه‌ێک به‌ به‌رامبه‌ره‌که‌ت مه‌ڵێ ،،، که‌ پێت ناخۆشه‌ به‌خۆتی بڵێن
    به‌گریانی که‌س پێ مه‌که‌نه ،،، مه‌هێڵه‌ که‌س به‌گریانت پێ بکه‌نێ
    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
  22-  وه‌فا له‌ ماسیه‌وه‌ فێر به چونکه‌ که‌ له‌ ئاو دێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌مرێت...!!!
    نه‌ک له‌ هه‌نگ کاتێک له‌ گوڵێک تێر ئه‌بێ ده‌چێته‌ سه‌ر گوڵێکی تر...
    ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
23-   زۆر كه‌س لێبوردن به‌ شكان ده‌زانێت...
    زۆر كه‌س بێ ده‌نگی به‌ شكست ده‌زانێت...
    به‌ڵام نازانن...!!!
    كه‌ لێبوردن پێویستی به‌ هێزێكی گه‌وره‌تره‌ له‌ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ ژیان...!!!
    بێ ده‌نگیش پێویستی به‌ توانایه‌كی زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ قسه‌ و گفتاره‌كان...!!!
    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
24-   له‌ دایك بووم بێ ئه‌وه‌ی خۆم دایك و باوكم هه‌ڵبژێرم...!!!
    له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆشم وویستن...
    ئه‌ی ده‌بێت خۆشه‌ویستیم چۆن بێت...؟
    بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خۆم هه‌ڵمبژاردوون...!!!
  25-  ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
    له‌ نێو حه‌وت ملیارد كه‌س ته‌نها یه‌ك كه‌سم هه‌ڵبژارد و خۆشم وویست ئه‌ویش تۆ بووی...!!!
    له‌ نێو حه‌وت ملیارد كه‌س كه‌سێكت به‌ ته‌نیا جێهێشت ئه‌ویش من بووم...!!!
    ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
26-   هــەندێـک کـات لـە ژیـانـتدا دەبــێت هـەنگـاوێـک بــێیتـە دواوە.،بــۆ ئـەوەی بــتـوانــیت بـازێــکی گـەورە بدەیــت بـۆ پــشــەوە..!
    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
27-   خۆشەویستی هاوڕێیەتی هەرگیز گەورەو بچوکی، دەوڵەمەندی و هەژاری، جوانی و ناشرینی، دووری و نزیکی ، باشی و خراپی نابینێ چونکە لە دڵەوەیە ...
    ( رەیچڵ ئێڵیس )
    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
  28-  جیهان به‌و كه‌سانه‌ وێران نابێت كه‌ خراپه‌ ده‌كه‌ن ،
    به‌ڵكو به‌و كه‌سانه‌ وێران ده‌بێت كه‌ ئه‌و خراپه‌كاریانه‌ ده‌بینن و هیچ هه‌ڵوێستێكیان به‌رامبه‌ری نیه‌ .
    (( ئه‌لبیرت ئاینشتاین ))
    ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
29-   سوقرات ده‌ڵێت: من زاناترین كه‌سم له‌ هه‌موو جیهان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك شت ئه‌زانم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ نازانم
    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
  30-  بەڕاستی شتێکی سەرسوڕهێنەرە کاتێ دوو کەسی نامۆ دەبن بە دوو باشترین هاوڕێ.
    بەڵام بەراستی ناخۆشە کاتێ دوو باشترین هاوڕێ دەبن بە دوو کەسی نامۆ..
    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
  31-  كچێك به‌ برنادشۆ ده‌لێت حه‌ز ده‌كه‌م شوو به‌ تۆ بكه‌م؟
    .
    برنادشۆ ووتی بۆچی؟
    .
    ......كچه‌كه‌ گوتی ؟
    ... ... ....
    بۆئه‌وه‌ی مناڵێكمان ببێت وه‌ك من جوان و وه‌ك تۆ زیره‌ك بێت !
    .
    برنادشۆ ووتی ؟
    .
    شتی وا ناكه‌م !.
    كچه‌كه‌ گوتی بۆچی ؟.
    برنادشۆ گوتی نه‌ وه‌ك مناڵێكمان ببێت ..
    وه‌ك من ناشیرین و وه‌ك تۆ بی ئەقڵ بێت...!!!
    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
32-   مـه‌رج نــيـیـــه‌ هـه‌مـوومـان گــو‌ڵ بــیـــن .
    بــــه‌ڵام مـــه‌رجـــه‌ هـــه‌مـــوومـــان یــــه‌کــتــــر وه‌ک گــوڵ بــبـیـنـیــــن .
    بــۆ ئـه‌وه‌ی بـه‌ر لـه ‌هـه‌مـووشـتـێـک جـوانـیــه‌کــانــی یــه‌ک بــبـیـنـیـــن و ئـــامـــاژه‌یـــان بـــۆ بــکــه‌یـــن .

33-مرۆڤی باش نامرێ ، چونکه‌ کرده‌وه‌کانی له‌دوای خۆی ده‌دوێن.

34- ڕه‌سه‌ن ڕێزت گرت شه‌رمه‌زار ئه‌بێ ، به‌ڵام ناڕه‌سه‌ن تابێ هار ئه‌بێ.

35- ئه‌گه‌ر له‌ پاره‌ی خه‌ڵکی بپرسیت ، هه‌رگیز تێر نابیت هه‌میشه‌ برسیت.

36-له‌ پردی نامه‌رد مه‌په‌ڕێره‌وه‌ ، جه‌رده‌ ڕووت تێبکات با له‌و به‌ره‌وه‌.

37- ئه‌وانه‌ی دوێنێ که‌ له‌ڕوو دۆست بوون ، وا ئه‌مڕۆ ده‌رکه‌وت به‌ته‌مای پۆست بوون.

38-که‌ قه‌له‌ڕه‌شمان ڕێ نیشان ده‌ربێت ، ئه‌بێ گه‌وره‌مان هه‌ر ده‌ربه‌ده‌ر بێت.

39-به‌م شاره‌ ئه‌ڵێن شاری ڕه‌شه‌با ، ئاگای لێنه‌بێ کڵاوت ئه‌با.

40ئه‌گه‌ر تۆ باوکی خۆتت خۆش ده‌وێت ، جوێن مه‌ده‌ نه‌وه‌ک جوێنی به‌رکه‌وێ.

41- درويهك بكه شايهد به ديارهوه بی.

42- كارى به وهختى باشاى سهرتهختى.

43-ئاويش زور بمينيته وه بوكه نى ده بى.

44- که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت رۆژ ئه‌بێته‌وه‌.

45- ماڵی قاڵب سه‌ر به‌خاوه‌نیه‌تی.

46-شه‌ل نیه‌ پێی شکاوه.‌

47-دووپشکه‌ له‌خۆی به‌شکه.

48- کای کۆن به‌به‌ مه‌که.‌

49- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره.‌

50- ئه‌و نانه‌ نانه‌ ئه‌مڕۆ له‌خوانه.‌

51- ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به‌.

52- هه‌موو جارێ گۆزه‌ له‌ کانی به‌ساقی ناگه‌ڕێته‌وه‌.

53-به‌رخی نێر بۆ سه‌ڕبڕینه.


54- ئه‌وه‌نده‌ بدوێ که‌ گوێت لێ بگرن.



55- برا له‌پشت برا بێ مه‌گه‌ر قه‌زا له‌لای خودا بێت.

56- بۆ شاردنه‌وه‌ی درۆیه‌ک پیویست به‌هه‌زار درۆی تره‌.

57-که‌ر ئاخوری خۆی لێ تێکناچێ.

58- ئه‌و له‌تاریکیدا بکرێت له‌روناکیدا ده‌رده‌که‌ویت.

59- سوعبه‌ت ڕه‌فیقت له‌کیس ئه‌دات به‌ڵام قه‌ت ڕه‌فیقت بۆ پیداناکات

60- مشک نه‌گبه‌تی بیگرێت یاری به‌ کلکی پشیله‌ داکات.

61-ئه‌گه‌ر دووڕێگه‌ت له‌به‌ردم بو تۆ سێیه‌میان هه‌ڵبژێره.‌

62- خوا گوێزت ئه‌داتێ به‌ڵام قه‌ت بۆت ناشکێنێ.

63-به‌ختیاری له‌ ده‌رگایه‌که‌وه‌ دێته‌ ژووره‌وه‌ که‌ تۆ حیسابی ئه‌وه‌ت بۆ نه‌کردووه‌ کراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ر‌گیز نائومێد مه‌به‌.

64-بۆ مرۆڤی بێ هێواش ، زه‌وی به‌ قه‌را خۆی ته‌سکه‌.


65-ئه‌گه‌ر مزگێنیه‌کت بۆ که‌سێک پێیه‌ ، په‌له‌ بکه‌ له‌ گوتنی.

66-باشترین به‌رنامه‌ داڕشتن بۆ داهاتوو ، سوود وه‌رگرتنی دروست له‌کا‌ته‌.

67-مرۆڤی کامل و ته‌واو که‌سێکه‌ که‌ ژیانی خۆی به‌ ده‌ستی خۆی دروست بکات .

68-ئازادی بیرکردنه‌وه‌ و پێنوس و زمان و ....... ده‌بێته‌ هۆی ئاوه‌دانی ولات.

69-وتوویژی خۆت براده‌رانه‌ ده‌ست پی بکه‌.

70جوانترین شعر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان لایه‌ لایه‌ی دایکانه‌.

71-ئیمان سه‌برو لێبوردنه‌.

72-به‌ خۆڕاگری به‌ هه‌موو شتێک ده‌توانی بگه‌یت.
:هه‌موو شه‌ڕێک سینه‌مایه‌کی بێ بلیته‌.
.به‌های سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤ له‌ مێشکی سه‌ربه‌خۆدایه‌.

73-به‌خته‌وه‌رترین مرۆڤ ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ بییه‌وێت که‌سێکی تر به‌خته‌وه‌ر بکات.

74-تووره‌ بوون تۆله‌ کردنه‌وه‌ی خه‌لکی تره‌ له‌ خۆت.

75-گرنگ له‌ که‌وتن دانیه‌ به‌لکو گرنگ له‌ دوباره‌ هه‌ستانه‌وه‌ دایه‌.

76-هه‌میشه‌ ئه‌و خۆشیانه‌ی‌ هاتینه‌ بیان ژمێره‌ نه‌ک ئه‌و شتانه‌ی نیتانه‌.

ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌ سه‌ر دنیادا زال بیت عه‌قل و ژیری به‌سه‌ر خۆت دا زال بکه‌.

77:هه‌تا قۆناخه‌کانی ترس نه‌به‌زێنیت،نابیته‌ مرۆڤێکی ئازا.

78:مرۆڤی توڕه‌ له‌ ئه‌رکی ناحه‌زه‌کانی که‌م ده‌کاته‌وه‌.

79:.ناتوانیت ڕێز له‌ هه‌مووکه‌س بگریت،به‌ڵام ده‌توانیت ڕقت له‌ که‌س نه‌بێ.

80:.هه‌ر ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز بنیات بنرێت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

81:ئه‌وه‌ی بتوانێت دوو ناکۆک پێک بهێنێت،که‌ی بیه‌وێت ده‌توانێت تێکیان بداته‌وه‌.

82:.ئاماده‌یه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی(باج)ی نه‌زانین بدات،به‌ڵام به‌ سووکایه‌تی ده‌زانێت بڵێت نازانم.

83:.مرۆڤ چه‌ند پێویستی به‌ ئۆکسجینه‌،هێنده‌ش پێویستی به‌ ڕێزلێگرتنه‌.

84:.باوڕ به‌خۆنه‌بوون له‌خۆڕوانینه‌ به‌ چاوی سووک.

85:.هه‌موو شه‌ڕێک سینه‌مایه‌کی بێ بلیته‌.

86:وازهێنان له ئاره‌زووی بێ كه‌ڵك مایه‌ی ئاسووده‌یی و پێش كه‌وتنه.

87:کاتێک ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی ده‌دوێیت به‌ چرپه‌ بدوێ

88: شه ره ف چیه؟ ته نها وشه یه که

89: شێت خۆی به ژیر دا ده نێ و ژیریش خۆی ده ڵێ که شێته

90: سوقرات چی گووت

91: په‌یكه‌ر له‌به‌فر درووست ده‌كه‌ین دواتریش گله‌ییمان كه‌ بۆچی زوو ده‌توێته‌وه‌.

92 مرۆڤێك ئاقلتره‌ كه‌ ده‌زانێ ئه‌قڵی كه‌متره‌.
...
93:- ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بی خه‌ڵكانی تر به‌قسه‌ت بێنن باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌كاتی قسه‌ كردندا پێت بڵێن بێده‌نگ به‌.

:94- تووره‌یی و هه‌ڵچوون , له‌ ده‌رگای مرۆڤی پرِ له‌ ئیراده‌ ناچێته‌ ژووره‌وه‌.

:95- ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ژیان بناسی سه‌ره‌تا خۆت بناسه‌.

6- :9پيویسته‌ له‌گه‌ڵ دوژمنیشدا راوێژ بكه‌ی تا په‌ی به‌ ئاستی دوژمنایه‌تی ئه‌و ببه‌یت.

7- 9:ده‌رمانی تووره‌ی بێده‌نگیه‌.

98:بێده‌نگی قسه‌كردن له‌شوێنی خۆیدا , ئه‌و په‌ری ژیرى و هۆشمه‌ندیه‌.

9- 9:كاركردن سه‌رمایه‌ی به‌خته‌وه‌ریه‌ له‌ ژیان.

:100- من و خه‌ڵكی (ئاتێن) نه‌زانین , من ده‌زانم كه‌ نازانم , به‌ڵام ئه‌وان نازانن كه‌ نازانن.

:101- حه‌فتاو دوو ساڵه‌ ده‌خوێنم و ده‌نووسم , تازه‌ ده‌زانم كه‌ له‌ هیچ نازانم.

101/ كتێبی به‌نرخ له‌سه‌روه‌ت و سامان باشتره .

102/ ته‌نیایی له هاورێی خراپ باشتره .

103/ ئه‌گه‌ر ده‌ستت درێژ نه‌كه‌یت ئاگردان ده‌ستت ناسوتێنێت .

104/ سه‌بر تاله به‌لام به‌رهه‌مه‌كه‌ی شیرنه .

105/ خۆش باوه‌ر چاوێكی كوێره .

106/ كاری چاكه هه‌رگیز وون نابێت .

107/ ئه‌قل ده‌توانێت پاره دروست بكات به‌لام پاره ناتوانێت ئه‌قل دروست بكات .

108/ قسه‌ی زۆر بكڕه و كه‌میش بفرۆشه.

109/ راستی قورسه جونکه هه‌ڵگری که‌مه.

110/ وريابه له كاتى خۆپرسينه‌وه‌‌‌‌‌‌‌دا ، ئاسانكاريى و شل و شۆڵى به‌خه‌ج نه‌د‌‌‌ه‌يت.

111/ ‌ژيان به خۆشى و ناخۆشى و هه‌ڵكشان و داكشانه‌كانييه‌وه تيده‌به‌ريت و به خالى كؤتايى د‌ه‌كات. كه‌واته مه‌هێله خه‌م و مه‌راق ته‌نكت بيهه‌لبجينيت.

112/ هيوا براويى، واته خؤ خؤشنه‌ويستن، به‌نرخترين سه‌رمايه و ده‌سمايه تؤ خؤتيت.

113/ هه‌زاران رێگه‌ ئه‌تگه‌ێنێته‌ خۆشی به‌ختت گه‌ر یه‌کێ له‌و رێگایانه‌ گیرا ئه‌وا رێگه‌یه‌کی تر هه‌ڵبژێره‌.

114/ باشترین شت له‌ لێقه‌وماندا بیرکردنه‌وه‌یه‌.

115/ دنیا بۆ پیاو زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌ بۆ ژن زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک دنیایه‌که‌.

116/ هه‌ر ده‌نگێک له‌ سروشته‌وه‌ بێت جۆره‌ میوزیکێکه‌ به‌ڵام هه‌موو که‌س ناتوانێت ده‌رکی پێبکات.

117/ دۆستی ئێوه‌ که‌سێکه که‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانتان بزانێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆشی بوێن.

118/ هیچ شتێک گۆرانی به‌سه‌ردا نایه‌ت ئه‌وه‌ ئێمه‌ین ده‌گۆرێین.

119/ باشترین به‌رنامه‌ دارشتن بۆ داهاتوو.

120/ زه‌رده‌خه‌نه‌ واجبیکی کۆمه‌لایه‌تیه‌.

121/ ئه‌وه‌ی ده‌ته‌ویت به‌ زۆر ده‌ست بکه‌ویت, به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ به‌ ئاسانی ده‌ستت ده‌که‌ویت.

118

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

زورسباس

119

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

ده ستي ئيوه ش خوش زور سباس هاورييان

120

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده ست خوش سه ركه وتوبيت

121

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده ست خوش

(صلی الله علی محمد كلما ذكره الذاكرون وصلی الله علی محمد كلما غفل عنه الغافلون.)
ده سته كانت خوش

زورسباس بوهه موتان هاورييان ده ستي توش خوش كاك سه رهه نك

ده سته كانت خوش بيت سه ركه وتوبيت

125

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ زانیاری)

زور سباس هاورييان بوبه يامه كانتان ده ستي ئيوه ش خوش

126

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

SAMAN KIRKUKI نووسی:

ده‌ست خۆش كاك سه‌هه‌ند زۆر جوانه‌

یادی دامه‌زراندی سلێمانی پیرۆز بێت له‌هه‌موو گه‌لی كورد به‌تایبه‌ت خه‌لكی شاره‌كه‌ی مامه‌ یاره‌ smile

ده ست خوش كاك سه رهه نك
زورسباس كاك سامان